Telegram Web Link
ئایا ئەگەر کەسێك بەڕۆژو ببێت بەنموونە باوکی زۆری لێبکات، وەئەویش لەبەر باوکی بەڕۆژو دەبێت، ئایا پاداشتی ڕۆژوی بۆ هەیە؟

و/ پاداشتی ڕۆژوی بۆ نیە، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:((هەرکەسێك مانگی ڕەمەزان بەڕۆژو بێت ئیمانی پێی هەبێت و وەچاوەڕێی پاداشتیش بکات ئەوە خودای گەورە لەگوناهی پێشووی خۆش دەبێت))

کەواتە دەبێت ئیمانی بەواجب بوونی ڕەمەزان هەبێت و
وەچاوەڕێی پاداشتیش بکات.

بەڵام واجبەکەی لەسەر لادەکەوێت و وەپێویست بەگرتنەوەی ڕۆژوەکە ناکات.

شریط ٲسئلە بنی قیس بحاشد، ۱۱ شیخ مقبل
٥٥٢/ حوکمی کەسێک چییە کە رۆژووی چەند رە مە زانی نە گرت لە بە ر تە مبە ڵی و نە زانی یان لای شتێکی ئاسایی بوو یان دوای هە واو و نە فسی و شە یتان کە وتبوو ئایا پێویستە ڕۆژووە کانی بگرێتەوە؟

و/ ڕای زۆرینەی زانایان ئە وە یە کە دەبێت سەرجەم ڕۆژووە کانی بگرێتەوە ئە گەر ئەو ڕۆژووەکەی نە گرێتەوە ئە وا تە وبە کە ی قە بول نییە بەڵام ڕای پەسەند و تە واو ئە وە یە کە  گرتنەوەی رۆژووە کانی لە سەر نییە هەر کەسێک  بە ئەنقەست عیبادەتە تێکی لە کاتی خۆیدا دواخست بە بێ هیچ عوزرێک! ئەوە شتێکی کردووە کە پێچەوانەی فە رمایشتی خوا و پێغەمبەرە ئەو کاتە ئەو کردەوەیە یە ی بە سەر و چاو دا دەدرێتەوە

چونکە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت : ( من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) واتە هەر کەسێک کار و کردە وە یە ک بکات کە ئە مری ئێمە لە سەر نە بێت ئەوا بە سەر و چاوی دا دە درێتە وە. پێویستە لە سەر ئەم کەسە کە رۆژووی چەند مانگێکی رە مە زانی نە گرتوە تە وبە بکات بۆ لای خوا و کردەوەی چاک بکات و جێگیر ببێت و داوای جێگیر بوون بکات.

فە توای زانای پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثيمين، شریط ۳٥٦.
ڕۆشتنی خوێن لە ڕۆژووان ئایا ڕۆژوو دەشكێنێت؟

و/ ئەو خوێن ڕۆشتنەی بە هۆی ددانەوە دروست دەبێت هیچ زیانێكی بۆ ڕۆژووەكە نییە، بە مەرجێك هەوڵ بدات خۆی بپارێزێت لە قوتدانی ئەو خوێنە چونكە دەرچوونی خوێن بەبێ ویستی مرۆڤـ بە یەكێك لەوانەی ڕۆژوو دەشكێنێت ناژمێردرێت،

گەر كەسێك ئەم حاڵەی بەسەر هات واجب نییە ڕۆژووەكەی قەزا بكاتەوە.

. جواب (الشيخ محمد بن صالـح العثيمين رحمه الله)، فتاوى رمضان: (2 / 460).
ئایا قسە هێنان و بردنی لەنێوان خەلك (النمیمە) وەغەیبەت کردن ڕۆژو دەشکێنێت؟

غەیبەت کردنی خەلک و نەمیمەت کردن ڕۆژو ناشکێنن، بەڵام لە پاداشتی ڕۆژو کەم دەکەنەوە...

پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:( هەرکەسێك لەکاتی ڕۆژو واز لە وتەی خراپ و کردەوەی خراپ و نەفامی نەهێنێت، ئەوە خودای گەورە پێویستی بەوە نیە تۆ خۆت بۆی برسی تێنوو بکەی))

( کەواتە ڕۆژو دەبێت وات لێبکات لەشتە خراپەکان دوور بکەویتەوە، نەوەك پاداشتی ڕۆژوت بۆ نامێنێتەوە)

المصدر  ٤۸ سٶال فی الصیام لابن العثیمین،  ص: ٤٦.
ئافرەتێك بەڕۆژو دەبێت پێنج دەقیقە پێش بانگی مغریب تووش حەیض عادەی مانگانە دەبێت، ئایا ڕۆژوەکەی دروستە؟

و/ ڕۆژوەکەی دروست نیە مادەم تووشی حیض بووە پێش ڕۆژ ئاوا بوون، بۆیە ڕۆژوەکەی بەتاڵ دەبێتەوە وە ڕۆژوەکەش دەبێت پاش ڕەمەزان بگرێتەوە.

فتاوی نور علی الدرب للٳمام ابن باز ۱٦/۲٦٥.
ئەگەر ئیمامێك لاپەرەیەکی قورئان بخوێنێت لەنوێژی تەراویح ئایا نوێژەکەی درێژە؟

خوێندنی قورئان لەنوێژی تەراویح لاپەرەیەکی قورئان واتە لایەکی زۆرنیە؛ بەڵکو نەوەندگیرە نەزۆر درێژە نە زۆرکورتە بەڵام لەکورتەکەی نزیکترە،

خوێندنی لاپەڕەیەك لەقورئان گونجاوە لەگەڵ زۆربەی پێش نوێژ خوێنان، وەئەگەریش کەسێک یان دووکەسیان تێدا بوو توانای ڕاوەستانی زۆریشیان نەبوو ئەوە کارەکە فراوانە لەنوێژی سونەت سووپاس بۆ خودای گەورە با ئەوانەی توانای ڕاوەستانی زۆریان نەبوو بالەدانیشتن نوێژەکەیان بکەن، وەهەرکەسێك نەتوانێت بەپێوە نوێژ بکات بەهۆی نەتوانینەوە لەدانیشتن کردی ئەوە خێری راوەستانی بۆ دەنووسرێ.

بۆیە وای دەبینم ئەو ئیمامە بەردەوام بێت لەو شێوازەی لەسەری بووە لەخوێندنی قورئان وانابینم نوێژەکە قەد درێژبێت.

نور علی الدرب العثیمین ۲۷٥.
حوکمی هێنانەوەی ئاو (منی) لەڕۆژانی ڕەمەزان لەکاتی بەڕۆژو بوون ڕۆژو دەشکێنێت؟

و/ ئاو هێنانەوە لەکاتی بەڕۆژو بوون ڕۆژو بەتاڵ دەکاتەوە ئەگەر بەئەنقەست ئاوەکەی بهێنێت، پێویستە ڕۆژوەکە بگرێتەوە ئەگەر ڕۆژوەکە ڕۆژوی واجب بوو.

وەئاو هێنانەوە بەدەست چ لەکاتی بەڕۆژو چ لەکاتی تر ڕێگە پێنەدراوەو نابێت ئەنجام بدرێت، ئەو ئاو هێنانەوەی کەخەڵك ناوی لێناوە خووی نهێنی.

مجموع الفتاوی للٳبن باز  ۱٥/۲٦۷
کەسێک هیچی نەبێت زەکاتی سەرفترەی لەسەر واجب دەبێت؟

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن کەسێک هیچی نەبێت هیچ سەرفترەی لەسەر نییە).

(الإشراف) (٣/٧٤).

الرملي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەرفترە لەسەر کەسێک نییە زۆر هەژار بێت کاتی واجب بوونی سەرفترە بەیەک دەنگی هەموو زانایان).

(نهاية المحتاج إلى شرح المنهاج) (٣/١١٤).
ئایا ڕۆژو بەتام کردنی خواردن بەتاڵ دەبێتەوە؟

و/ ڕۆژو بەتاڵ نابێتەوە بەتام کردنی خواردن ئەگەر تەنیا لەسەری زمانی دابنێ و قوتی نەدات بۆ ناو هەناوی، بەڵام باخۆی دوور بگرێت لەتام کردنی خواردن مەگەر پێویستی کرد.

مجموع الفتاوی للعثیمین ۱۹/۳٥۷.
ئایا دەتوانی لەکاتی بەڕۆژو بوون ئاو لە دەمت و کەپووت وەربدەیت؟

و/ بەڕۆژووان دەتوانێت ئاو لەدەم و کەپووی وەربکات بەڵام بازێدەڕۆی و مبالەغەی تێدا نەکات لەترسی ئەوەی نەوەك هەندێك لەئاوەکە بچێتە گەرووی

مجموع الفتاوی للٳبن باز  ۱٥/۲۸۰.
ئایا دەرچوونی مەذی بە شەهوەتەوە ڕۆژو بەتاڵ دەکاتەوە؟

و/ هاتنی المذی ڕۆژو بەتاڵ ناکاتەوە لەوتەی ڕاستی زانایان.

المذی: ئاوێکی لینجە پێش هاتنی مەنی دێت جاری وایە بەشەهوەتەوە دێت جاری واش هەیە بێ هیچ شەهوەتێك دێت.

مجموع الفتاوی للٳبن باز  ۱٥/۲٦۸.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچێك لە پانزدەی ڕەمەزان نیشانەی بلوغ پێگەیشتنی لێ بەدیار دەکەوێت کە سوری مانگانەیە وەهەواڵی ماڵەوەی نادات بەڕۆژو دەبێت ئایا دەبێت ئەم ڕۆژوانە بگرێتەوە وەئایە کەفارەتیش دەبێت بدات؟

و/ ئافرەت کەگەیشتە بالغ بوون کەسوڕی مانگانەیە پێویستە لەکاتی ئەم حەیضە بەڕۆژو نەبێت، وەئەم ئافرەتەش کەلەسوڕی مانگانە بەڕۆژو بووە ئەوە دەبێت پاش ڕەمەزان ڕۆژوەکانی بگرێتەوە، بەڵام کەفارەتی لەسەر نیە.

فتاوی نور علی الدرب للٳبن باز ۱٦/۱۹٦.
کەسێک هیچی نەبێت زەکاتی سەرفترەی لەسەر واجب دەبێت؟

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن کەسێک هیچی نەبێت هیچ سەرفترەی لەسەر نییە).

(الإشراف) (٣/٧٤).

الرملي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەرفترە لەسەر کەسێک نییە زۆر هەژار بێت کاتی واجب بوونی سەرفترە بەیەک دەنگی هەموو زانایان).

(نهاية المحتاج إلى شرح المنهاج) (٣/١١٤).
ئەگەر پیاوێك بەقسەی خۆش خێزانەکەی بخەلەتێنێت تا لێی نزیك دەبێتەوەو پاشان جیماعی لەگەڵ دەکات لەکاتی بەڕۆژو بوونی مانگی رەمەزان ئایا ئافرەتەکەش دەبێت کەفارەت بدات، کەپیاوەکەی هۆکار بووە؟

و/ نەخێر کەفارەتی لەسەر ئافرەتەکە نیە بەڵکو کەفارەت لەسەر پیاوەکەیەو دەبێت کەفارەتەکە بدات.

(بەڵام دەبێت ئافرەت خۆی دوور بکات لەپیاوەکەی ئەگەر بزانی پیاوەکەی تووشی ئەم تاوانە دەبێت ئەگەر نزیکی ببێتەوەو، بۆیە هەندێك پیاو ناتوانن خۆ راگر بن ئەگەر دەست گەمە لەگەڵ خێزانی بکات بۆیە ئەم جۆرە پیاوە دەبێت لەمانگی ڕەمەزان لەڕۆژەکانی خۆی دوور بکاتەوە لەدەست گەمە با تووشی ئەم تاوانە نەبێت)

الموقع الرسمی للشیخ الناصر الدین الٲلبانی رحمه الله
ئایا لەسونەت هاتووە کە ڕۆژووان کاتێك ڕۆژو دەشکێنێت ئەوە دەبێت بەچەند قەسپێکی تاك ڕۆژوەکان بشکێنێت؟

و/ واجب نیە ـ بەڵکو سونەتیش نیە ـ کە لەکاتی ڕۆژو شکاندن بەتاك ڕۆژوی خۆی بشکێنێت بەنموونە سێ دنکە خورما یان پێنج دنك وەیان حەوت دنك بخوات،

ئەوەی وارد بێت لەپێغەمبەر علیه السلام تەنیا لەجەژنی رەمەزان نەدەچووە نوێژی جەژن تا چەند دنکێك قەسپی نەخواردبا کە خوارنی قەسپەکانیشی بەتاك بوو( کە واتە سونەت وایە پێش ئەوەی بچیتە نوێژی جەژنی رەمەزان شتێك بخۆی ئەگەر قەسپ بێت و بەتاك بێت باشترو سونەت ترە)

فتاوی نور علی الدرب محمد بن صالح العثیمین ۱۱/۲
ئایا ئەگەر ئافرەتێك منداڵی لەبەر بچێت لەڕەمەزان، بەڕۆژو دەبێت؟

و/ ئەگەر منداڵەکەی کەلەبەری دەچێت هێشتان بەتەواوی دروست نەببوو واتە دەست یان سەر یان پێی هتد دروست نە ببوو ئەوە خوێنی نیفاس نیە، نوێژ دەکات و بەڕۆژوش دەبێت بەڵام بۆ هەموو نوێژێك دەست نوێژێکی نوێ دەشواتەوە تا خوێنەکە ڕادەوەستێ،

وەئەگەر منداڵەکە دەست و پێ و سەری دروست ببوو ئەوە خوێنەکەی بە نیفاس دەژمێردرێت دەبێت واز لەنوێژی ڕۆژو گرتن بهێنێت تا خوێنەکە دەوەستێت یان چل ڕۆژی تەواو دەکات ئەگەر خوێنەکە نەوەستا زوتر.

(نیفاس: خوێنێکە لەکاتی منداڵ بوونی ئافرەت دەردەچێت، بەهاتنی ئەم خوێنە ئافرەت واز لە نوێژو ڕۆژو دەهێنێت تا خوێنەکە ڕادەوەستێت درێژترین کاتیشی تا چل ڕۆژە گەر زوتریش پاك بووەوە خوێنەکەی ڕاوەستە ئەوە خۆی دەشوات و نوێژ دەکا گەر ڕەمەزانیش بوو دەتوانێت بەڕۆژو بێت)

فتاوی نور علی الدرب للامام ابن باز رحمه الله  ۱٦/۳۱٦.
چۆن لاشە بەڕۆژو دەبێت لە ڕەمەزان، یان چۆن لاشەمان بەڕۆژو بکەین لەڕەمەزان؟

و/ بەڕۆژو بوونی لاشە بەوەی دەبێت کە دوور کەویتەوە لەوەی خودای گەورە حەرامی کردووە لەسەرت؛ بەنموونە:

زمانت بەڕۆژو کەی واز بهێنی لەحەرامەکان لە غەیبەت کردنو قسە هێنان و بردن و درۆکردن وەوێنەی ئەمانە.

وەدەستت بەڕۆژوکەی بەوەی واز بهێنی لەو حەرامانەی بەدەست دەکرێت لەدزی کردن و، زوڵم و دوژمنایەتی خەلك وەوێنە ئەمانە،

پێیەکانت بەڕۆژوکەی بەوەی واز بهێنی و دوورکەوێتەوە لەوحەرامانەی بەپێ ئەنجام دەدرێت بەپێیەکانت نەچیتە شوێنی حەرام

وە ورگ و زگت بپارێزیت لەخواردنی حەرام خواردنی حەرامی تێنەکەی

وەهەروەها گوێیەکانی بپارێزێت لەحەرام کراوەکان لەگۆرانی مۆسیقاو وتەی ناشایستەو لەگوێگرتن لەغەیبەت و وەجگە لەمانەش.

(وەچاوەکانت بپارێزیت لەسەیرکردنی حەرام نەزەرو فلیم و شتە ناشەرعیەکان)

(گەر بەم شێوەیە بەڕۆژ بوویت و مەبەستت تەنیا رەزامەندی خودای گەورە بێت ئەوە موژدەی قبول بوونت لێبێت)

فتاوی نور علی الدرب للٳمام ابن باز رحمه الله ۱٦/۲۰.
ئایا کەسێک کاتی بانگی بەیانی پەرداغی ئاوی لە دەست بێت بخواتەوە ڕۆژووی دروستە ؟

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِذَا سَمِعَ أَحَدُكُمْ النِّدَاءَ وَالْإِنَاءُ عَلَى يَدِهِ فَلَا يَضَعْهُ حَتَّى يَقْضِيَ حَاجَتَهُ مِنْهُ )) رواە أبو داود (2350) ، ، قال الألباني في صحيح أبي داود : " إسناده حسن صحيح ، وصححه الحاكم والذهبي وعبد الحق الإشبيلي .

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە گوێی لە بانگ بوو ، وە قاپێک لە دەستی بوو با قاپەکە دانەنێت هەتا پێویستی خۆی تەواو دەکات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەوترێت فەرموودەکە لەسەر ڕووکەشی خۆیەتی .

بەلگە : ئەوەی ئاو دەخواتەوە ڕێگە دراوە لە کاتێک ئاو بخواتەوە کە بۆی دروستە ، کەواتە کۆتایی ئاو خواردنەوەکەشی شوێن کەوتەی سەرەتایەکەیەتی ، هەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " هەر کەسێک بگات بە ڕەکاعەتێک نوێژ ئەوا بە نوێژ گەیشتووە " ئەمەشیان خوای گەورە چاوپۆشی کردووە کە دروستە ))

تفسیر ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ۳۷۰
ئایا ئافرەت دەتوانێت سەرەتای سک پڕی بە ڕۆژوو نەبێت ؟

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەتی دوو گیان لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :

حالەتی یەکەم / ئافرەت توانای ھەیە بە ڕۆژوو بێت و وە ڕۆژوو کاریگەری لەسەر منالی نییە ، ئەم ئافرەتە واجبە بە ڕۆژوو بێت ، چونکە عوزری نییە بۆ تەرک کردنی ڕۆژوو .

حالەتی دووەم / ئافرەت توانای نییە بە ڕۆژوو بێت لەبەر گرانی حەمل لەسەری یان لەبەر لاوازی لاشەی یان بێجگە لە ئەمانە ، لەم حالەتە ڕۆژوو دەشکێنێت بە تایبەتی ئەگەر زیانی ھەبوو بۆ مناڵ ، ئەو کات واجبە ڕۆژوو بشکێنێت . ))

فتاوى الشيخ ابن عثيمين 1/487
2024/12/22 20:21:36
Back to Top
HTML Embed Code: