Telegram Web Link
٩٦٧/ شەوی بەڕات چییە، ئایا تایبەت کردنی بەعیبادەتێکی دیاری کراو دەچێتە بواری بیدعە؟

شەوی بەڕات، شەوی پانزدەی شەعبانە،

وەمانگی شەعبان لەو مانگانەیە پێغەمبەر علیه السلام لەهەموو مانگەکانی تر زیاتر بەڕۆژوو دەبوو پاش ڕەمەزان.

وە پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:(( خودای گەورە سەیری کردەوەی بەندەکانی دەکات لەهەموو دروستکراوەکانی خۆش دەبێت، تەنیا لەکەسێك کەشەریکی پەیدا کردبێت، وەیان کەسێک رقی لەمسوڵمان بێت )) رواه ابن ماجه وحسنە الالبانی فی السلسلە الصحیحە ۱۱٤٤  هەرچەندە زۆربەی زانایان دەفەرموون فەرموودەکە لاوازە.

بۆیە ئەم مانگە مانگی ڕۆژووە مانگی قورئان زکری خودایە مانگی کۆکردنەوەی خێرە.

بەڵام تایبەت کردنی شەوی بەرات کە پانزدەی شعبانە ڕێگە پێدراو نیە، بۆ هیچ عیبادەتێك

ئەو بیدعانەی لەشەوی پانزدەی شعبان دەکرێت:

۱ـ کردنی نوێژی بەرائەت کە لە نیوەی شعبان لەشەوەکەی سەد ڕکەعات نوێژ دەکرێت، کە بێدعەیە.

۲ـ کردنی شەش رکەعات لەم شەوە بۆ لابردنی بەلاو موسیبەت و تەمەن درێژی.

۳ـ خوێندنی سورەتی (یس) وە کردنی ئەم دوعایە بەتایبەتی ( اللهم یا ذا المن، ولا یمن علیه، یا ذا الجلال والاکرام)) ئەمە جائز نیە

٤ـ وەهەندێك دەلێن شەوی نیوەی شعبان شەوی لیلە القدر، الشقیری دەفەرموێ: لەلای هەموو زانایان ئەمە وتەیەکی باطلە. السنن والمبدعات ۱٤٦.

٥ـ تایبەت کردنی ئەم شەوە بۆ شەونوێژ و وەبەڕۆژو بوونی لەڕۆژەکەی و وە خوێن ڕێشتنی لەهێوارەکەی، هەمووی بیدعەیە.

بۆیە ابن العثیمین دەفەرموێ: شەوی پانزدەی شعبان وەك شەوەکانی تری هیچ جیاوازی تری نیەو، هەموو ئەو فەرموودانەی دەربارەی پانزدەی شعبان هاتوون ضعیفن کاریان پێناکرێت، نابێت هیچ جۆرە عیبادەتێکی تایبەتی تێدا بکرێت چ لەشەوەکەی چ لەڕۆژەکەی، کەئەمە وتەی ابن بازیشە. بەڵام ئەگەر کەسێك خۆی هەموو شەو شەو نوێژی دەکرد ئەوە دەتوانێت لەم شەوەش شەو نوێژ بکات وەك شەوانی تر.
سوودێکی ئەشعەری لەم سەردەمەدا؟

ئێستا ئەوەی دژایەتی دینی پێ دەکرێت لەلایەن مولحیدان نە فەلسەفەی ئەڕستی یە نە میسالیەتی ئەفلاتۆنی یە، بەڵکو چەکی دەستیان ئەمڕۆ زانستی تەجریبی یە ئەشعەرییەتیش لەم بابەتەدا بێ چەک و تفاقن چونکە ئوسوڵە فەلسەفیەکانیان لەعیلمی کەلام بنیادنراوە لەسەر فەلسەفەی یۆنانی کۆن..

ئەوەی بووەتە قەڵا لەبەردەم شەپۆلی ئیلحاددا ئەوانەن کەوا سەلەفین یان کاریگەرن بەسەلەفیەت وەک: د.هيثم طلعت، دسامي عامري، د.ٳياد القنيبي و ماهر ٲمیر وهتد..
بزانم ئەشعەرییەک ئەناسن بەرهەمی هەبێت لەم بابەتانەدا؟
بەڵکو ئەوەی پێیانە هەر قەوانە کۆنەکەی دەلیلی حدوث و تسلسل الٲفعال و ئەمانەیە

بۆیە ئێستا دەیانەوێت عیلمی کەلام تەجدیدی تێدابکەن بۆئەوەی هەر مەشغوڵ نەبن بەمانەوە..

ئیتر فشەفشی چیتانە بەپۆزەوە ئەڵێن: عیلمی کەلام بۆ وەڵامدانەوەی مولحیدان پێویستە و سەلەفیەکان نیقاشی مولحیدەکانیان پێ ناکرێت! لەحاڵێکدا هەرچی لەواقیعدا خاوەنی بەرهەمی بینراوو خوێنراوە لەوەڵامدانەوەی ئیلحاد سەنتەرە سەلەفیەکانن وەک:

مركز تكوين و مركز البراهين و مركز التفكر و مركز التبصير و مركز دلائل وهتد..

کوا کامەیە ڕەمزێکتان لەوەڵامدانەوەی ئیلحاددا ناسرابێت؟!
ئایە نیەت هێنان بۆ ڕۆژوو بەدڵە یان بەزمانە؟

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :

(( هەر کەسێک بەسەر دڵی دابێت بە ڕۆژوو دەبێت بۆ سبەی ئەوە نییەتی هێناوە . ))

الاختیارات لاپەڕە ۱۹۱

کەواتە نییەت هێنان بە زمان شتێکی داهێنراوە و باشتر وایە نییەت بۆ بەڕۆژوو بوون بهێنی تەنها بە دڵ نەک زمانیش .
ئایا استمناء (( ئاو لەخۆ هێنان )) ڕۆژوو دەشکێنێت ؟

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خێزانی خۆی ماچ بکات و مەنی دەربچێت ڕۆژووی دەشکێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت لە نێوان زانایان ئەوەی ئێمە بزانین ........

ئەگەرخووی نهێنی بکات بە دەست ڕۆژووی ناشکێت ئیلا ئەگەر مەنی دەربچێت ، ئەگەر مەنی دەربچێت ڕۆژووی شکاوە ))

المغنی ج٤ لاپەڕە ۳٦۱ ــ ۳٦۳

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( استمناء ڕۆژوو دەشکێنێت چونکە شەهوەتی تێدایە و مەنی دەردەچێت ..... ))

مجموعة الفتاوی ج۲٥ لاپەڕە ۲٥۱
ئایا نییەت هێنان بۆ بەڕۆژوو بوون بە دەم باشترە یان تەنها دڵ ؟

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک بەسەر دڵی دابێت بە ڕۆژوو دەبێت بۆ سبەی ئەوە نییەتی هێناوە . )) الاختیارات لاپەڕە ۱۹۱

کەواتە نییەت هێنان بە زمان شتێکی داهێنراوە و باشتر وایە نییەت بۆ بەڕۆژوو بوون بهێنی تەنها بە دڵ نەک زمانیش .
ئایا استمناء (( ئاو لەخۆ هێنان )) ڕۆژوو دەشکێنێت ؟

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خێزانی خۆی ماچ بکات و مەنی دەربچێت ڕۆژووی دەشکێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت لە نێوان زانایان ئەوەی ئێمە بزانین ........

ئەگەرخووی نهێنی بکات بە دەست ڕۆژووی ناشکێت ئیلا ئەگەر مەنی دەربچێت ، ئەگەر مەنی دەربچێت ڕۆژووی شکاوە ))

المغنی ج٤ لاپەڕە ۳٦۱ ــ ۳٦۳

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( استمناء ڕۆژوو دەشکێنێت چونکە شەهوەتی تێدایە و مەنی دەردەچێت ..... ))

مجموعة الفتاوی ج۲٥ لاپەڕە ۲٥۱
ئەو شتانەی روژوو بەتاڵ دەکەنەوە چین؟؟

وەڵام/  هەشت هۆکار روژوو بەتاڵ ئەکەنەوە کە بریتین لەمانە:

١_الجماع: جوتبونی ژن و مێرد.
٢_ الأکل: خواردن.
٣:الشرب:خواردنەوە.
٤_إنزال المني بشهوة: هاتنە خوارەوەی مەنی بە شەهوەتەوە(ئاو بەدەست هێنانەوە).

بەلگە لەسەر ئەم چوارە ئایەتی ١٨٧ی سورەتی البقرة کە خوای گەورە ئەفەرموێت:....فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ......  واتە:.....كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت)..... .

دەلیلی (ئاو بەدەست نانەوە) حەدیسی قودسی کە پێغەمبەر علیه السلام ئەفەرموێت: یدع طعامه و شرابه و شهوته من أجلي. واتە: واز لە خواردن و خواردنەوە و شەهوەتی خۆی دەهێنێت لەبەر من(خوای گەورە).

٥_ ما کان بمعنی الاکل و الشرب: هەر شتێک کە مانای خواردن و خواردنەوە بێت یان جێی خواردن و خواردنەوە بگرێتەوە: وەک ئەو دەرزییانەی کە بو نەخۆش دادەنرێت لەجیاتی خواردن و خواردنەوە، وە جەستە بەو دەرزیانە تێر خواردن ئەبێت٬ بەڵام ئەگەر دەرزییەکە لەجیاتی خواردن و خواردنەوە  نەبێت ئەو کات روژوو ناشکێنێت.

٦_ القيء عمدا: رشانەوە بە بێ هۆ( بە ئەنقەست): پێغەمبەر علیه السلام ئەفەرموێت: (من استقاء عمدا فليقض و من ذرعه القيء فلا قضاء عليه). اخرجه ابو داود.
واتە: کەسێ بە بەخۆی خۆی برشێنتەوە ئەبێ روژوەکەی بگرێتەوە، ئەگەر بەبێ ویستی خۆی برشێتەوە و هیچ لەو رشانەوەیە نەچێتەوە ناو زگی روژوەکەی  ناشکێت.

٧_ خروج دم الحیض و النفاس: دەرچونی خوێنی سوری مانگانە و خوێنی مناڵبوون:
پێغەمبەر علیه السلام ئەفەرموێت: (....أليس إذا حاضت لم تصل و لم تصم؟) واتە: ....ئەی ئەوەنییە کە ئافرەت توشی حیض ئەبێت نە نوێژ ئەکات و نە روژوو  ئەگرێ؟ (واتە نابێت بگرێت). زانایان ئەفەرمون خوێنی نیفاس وەک خوێنی حیض وایە لەم مەسەلەیەدا.

٨_ خروج الدم بالحجامة: هاتنەدەرەوەی خوێن بەهۆی حیجامە کردن: هەرچەندە جیاوازی هەیە لەنێو زانایان،

ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمین و زور لە زانایان ئەفەرمون روژووەکەی ئەشکێت لەبەر حدیسی( أفطر الحاجم و المحجوم). اخرجه بخاری معلقا و الترمذي.

واتە: کەسێ حیجامە بکات و ئەوەی حیجامەی بو دەکرێ روژوەکەی ئەشکێت. لەبارەی ئەو حدیسەی کە پێغەمبەر  علیه السلام  ئەفەرموێت:احتجم النبي و هو صائم، کە بخاری و مسلم گێراویانەتەوە ابن قیم ئەفەرموێت حەدیسەکە نەسخ بوتەوە بە حەدیسەکەی افطر الحاجم و المحجوم.

ابن عثیمین ئەفەرموێت: کەسێ خوێن لە لاشەی بێت وەک خوێن بەربون لە لوتی یان لە سەری روژوو ناشکێنێت ئەگەر خوێنەکە زوریش بێت بەڵام ئەگەر حیجامە(کەلەشاخ) بکات ئەو کات روژوەکەی ئەشکێت.

گرنگ جیاوازی هەیە لەنێو زانایان، بەلام کەسێ لای وابێت حیجامە روژو ناشکێنێت دەلیلیان هەیە و هیچ کێشەی تێدا نییەو ئەبێ رێز لە رای بەرامبەر بگرێت.

ابن عثیمین ئەفەرموێت: هەموو ئەو هۆکارانەی سەرەوە روژو  ئەشکێنن بەسێ مەرج:
١_ عیلمی هەبێت: بزانێ کە ئەو هۆکارانە روژو  ئەشکێت، بەڵام ئەگەر نەزانێت روژوەکی دروستە.

٢_ بیری بێتەوە: واتە ئەگەر بزانێ خواردن روژو  ئەشکێنێت بەڵام لەبیری کرد و شتێکی خوارد روژوەکەی دروستە و نەشکایە.

٣_ مەبەستی ئەوە بێت روژوەکەی بشکێنێت: واتە ئەگەر کەسێ بە بێ  ویستی خۆی شتێک بچێتە ناو قورگی روژوەکەی ناشکێت. والله اعلم.
__
سەرچاوە:
المجموع_ النووي
تهذيب السنن_ ابن قیم.
مجموع فتاوى ابن باز.
مجموع فتاوى ابن عثيمين.
ئافرەت زۆرجار پێش ئەوەی تووشی سوڕی مانگانە بێت خوێنی حەیض ببینێت   تووشی ژان و ئازار دەبێت، ئایا ئەم ژان و ئازارەی پێش خوێنی حیض ڕۆژو بەتاڵ دەکاتەوە؟

و/ ئەم ژانەی پێش هاتنی خوێنی حیض ئافرەت تووشی دەبێت ڕۆژو بەتاڵ ناکاتەوە، ئەگەر ژانەکەش بەردەوام بێت، ئەگەر هیچ خوێنت نەدیت تا ڕۆژ ئاوادەبێت ئەوە ڕۆژووەکەت تەواوەو پێویست بەگرتنەوە ناکات.

بەڵام ئەگەر خوێنت بینی پێش ڕۆژئاوا بوون بەپێنج دەقیقەش ئەوە ڕۆژوەکەت بەتاڵ دەبێتەوە، وەپێویستە پاش ڕەمەزان ئەم ڕۆژە بگریتەوە،  ئەمە حوکمە شەرعیەکە بوو ئەوەی بیزانین.

فتاوی نور علی الدرب للٳمام ابن باز ۱٦/۲٦۳.
خواى گەورە چاكتان بۆ بكات، حوكمی شیردانی منداڵ چییە لە كاتی بە ڕۆژوو بووندا؟

شێخ ابن عثيمين بە ڕەحمەت بێت :

و/ هيچى تێدا نییە گەر شیر بە منداڵەكەی بدات و بە ڕۆژوو بوو، بەڵام كە ترسی كەم بوونەوەی شیرەكەی هەبێت و ئەو كەم بوونەش زیان بە منداڵەكە بگەیەنێت لە پێناو ڕۆژووەكەدا، ئەوا ڕۆژوو ناگرێت ئەگەر بێت و لە مانگی ڕەمەزانیشدا بوو.

‎سەرچاوە: السلسلة فتوى نور على الدرب، شريط رقم، (324)
ئایا ڕۆژو دەشکێت بە خوێن بەربوونی لووت، یان خوێن دەرچوون بەهۆی دەرهێنانی دەدانەکان؟

و/ رۆژو بەتاڵ نابێتەوە بە مانە چونکە بە ویستی خۆی نەبووە، ئەگەر خوێنی زۆریشی لە کەپووی بێتن ئەوا ڕۆژووەکەی تەواوو دروستە،

هەروەها چی تیا نیە ئەگەر لەکاتی ڕۆژو ددانی هەلکێشێت لەکاتێ بەڕۆژو بوون ( وەڕۆژوەکەشی دروستە) چونکە ددانەکانی بۆ ئەوە هەڵنەکێشاوە تاوەکوو خوێنی لێبێت، بەڵکو لەبەر ئەوە دەری هێناوە لەبەر ئازاری دەدان، ویستیەتی ئەم ژانە لابدات بەهۆی دەرهێنان،

وەبۆیە زۆربەی کات لەکاتی دەرهێنانی دەدان خوێنی کەم دێت وەك حجامە نیە.

( بۆیە مادەم خوێن هاتنی لووتی بەئەنقەست نەبووە وەدەرهێنانی دەدانیشی بەهۆی ژان بووە ئەوە خوێنەکەیان ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەو)

مجموع فتاوی ورسائل العثیمین ۱۹/۲٤۹.
حوکمی کەسێك چیە مەلەوانی دەکات و خۆی لەئاو نقووم دەکات لەکاتی بە ڕۆژو بوون؟

و/ چی تیان نیە بۆ کەسی ڕۆژووان خۆی نقووم بکات بۆ ناو ئاو، یان مەلەوانی بکات ــ لەبەر ئەوەی ئەمانە لەو شتانە نین کە ڕۆژو بەتاڵ دەکەنەوە،

ٲصل و بنچینەش لە مەلەوانی لەکاتی بە ڕۆژو بوون حەلالە تاوەکوو بەڵگەیەك دەهێنیت کە بلێت باش نیە، یان حەرامە، وەهیچ بەڵگەیەکیش نیە کەبڵێت مەلەوانی لەکاتی بەڕۆژو بوون حەرامە وەیان باش نیە،

ئەوەی کە هەندێك زانا دەڵێن باش نیە لەترسی ئەوەیە نەوەك ئاو بچیتە قورگیان و هەستیشی پێنەکەن.

مجموع فتاوی ورسائل للعثیمین ۱۹/۲۸٥.
ئایا دەتوانیت لەکاتی بە ڕۆژو بوون سیواك بکەیت؟

سیواك کردن سونەتە چ بە ڕۆژو بیت چ بە ڕۆژو نەبیت لەپێش نیوەڕۆ بیکەیت یان دوای نیوەڕۆ ( ئەوانەی دەلێن دوای نیوەڕۆ نابێت کەسی ڕۆژووان سیواك بکات فەرموودەیەك دەهێنن، بەڵام فەرموودەکە لاوازە کاری پێناکرێت و دەتوانیت دوای نیوەڕۆش بیکەیت)

مجموع الفتاوی للعثیمین ۱۹/۲۲۸.
ئايا قووت دانی بلغەم رۆژوو دەشكێنێت 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( جیاوازی هەیە لە نێوان زانایانی مرجعی قورئان و سونەت ، ئەگەر ئێمە بە گومان بین لە كردەوەیەك ئایا پووچە یان نە ؟

ئەسل وایە پووچ نی یە ، كەوایە قووت دانی بلغەم رۆژوو ناشكێنێت ئەوەی گرنگ بێت مروڤ واز لە بلغەم بهێنێت هەول نەدات لە خوارەوەی گەروو بهێنێتە ناو دەمی بەلام ئەگەر هاتە ناو دەمی با فرێ بدات جا چ بەروژوو بێت یان بێ روژوو بێت ، سەبارەت بە شكانی رۆژوو بە بەلغەم پێویستی بە بەلگەیە .....)) المجموعە فنتاوی ابن عثیمین ج۱۹ لاپەرە ۳٥٦

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دفەموویت : (( وتەی ڕاست بلغەم ڕۆژوو ناشكێنێت هەتا ئەگەر بگاتە ناو دەم و قووتی بدات ، بەلام مروڤ نابێت قوتی بدات چونكە زانایان بە حەرامیان داناوە چونكە شتێکی بە بێزە نابێت مروڤ قوتی بدات )) القاء الباب المفتوح

شێخ الألبانی پرسیاری لێکراوە سەبارەت بە بلغەم لە لووت دێتە خوارەوە بۆ گەروو ئایا رۆژوو دەشكێنێت ؟

لە وەلام دا گوتی : لە لووتەوە راستەوخۆ بۆ گەروو رۆژوو ناشكێنێت ))
ئایا بەکارهێنانی قەترەی چاو لەکاتی بەڕۆژو بوونی مانگی ڕەمەزان دروستە؟

و/ بەڵێ دروستە و ڕۆژو بەتاڵ ناکاتەوە، لەوتەی ڕاستەی زانایان.

اللجنە الدئمە للبحوث العلمیە والٳفتاء.
لە چ کاتێك دوعای ڕۆژو شکاندن دەکرێت؟

پێغەمبەر علیه السلام کاتێك ڕۆژوی بشکاندبا ڕاستەوخۆ دەیفەرموو: ذهب الضمٲ وابتلت العروق وثبت الٲجر ٳن شاء الله)

واتە هەرکاتێك ڕۆژوەکەی بشکاندبا ئەم دوعایەی دەکرد ڕاستەوخۆ.

شرح سنن ٲبی داود عبد المحسن العباد ۱۹/۲۷۲
ئایا ئەتوانین لەمانگی رەمەزان روژوو بشکێنین ئەگەر زور برسی یان تێنو بین؟؟

وەڵامدانەی ئەم پرسیارە لەلایەن امام نووی رحمه الله:
کەسێ زور زور برسی و تێنو بێت و بترسێ بەهۆی ئەوەوە لەناو بچێت ئەبێ روژووەکەی بشکێنێت لەبەر ئایەتی قورئان کە ئەفەرموێت:

(ولا تقتلوا أنفسكم إن الله كان بكم رحيما)  واتە: خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان.

بەڵام ئەگەر تەنها برسی بون و تێنوبونی زور بێت بەلام کاری لێ نەکات نابێت روژووەکەی بشکێنێت

المجموع (258/6)
ئایا بە تامکردنی خواردن روژوو بەتال ئەبێتەوە ؟

وەڵامدانەوەی ابن عثیمین رحمه الله:

روژوو بەتاڵ نابێتەوە بە تامکردنی خواردن بە مەرجێک ئەو شتەی تام ئەکات لە قورگی نەچێتە خوارەوە،

وە ئەگەر بەبێ ویستی کەسەکە ئەو شتەی تام ئەکات بچێتە خوارەوە روژەکەی تەواوە و ناشکێت.

بەڵام باشتر وایە ئەم کارە نەکرێت الا ئەگەر زور پێویست بێت.

فتاوی أرکان الاسلام_ابن عثيمين_  ص٤٨٤
لە فەرموودە هاتووە:(( هەرکەسێك ڕۆژو بەڕۆژووانێك بکاتەوە ئەوە پاداشتی ڕۆژووانەکەی بۆ دێت بێ ئەوە لەپاداشتی کەسی ڕۆژووان کەمببێتەوە)) ئایا ئەگەر تەنیا ئاو یان قەسپێکی پێبدەیت تا ڕۆژوەکەی بشکێنێت پاداشتەکەت بۆ دێت؟

و/ زانایان جیاوازیان هەیە.

هەیانە دەڵێت: مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە تۆ ڕۆژوی پێبشکێنیت ئەگەر بەکەمترین شتیش بێت وەك دەنکە قەسپێك ئەوە پاداشتەکەت بۆدێت.

وەهەندێك لەزانایان دەفەرموون: مەبەست پێی ئەوەیە کەتۆ کەسێكی ڕۆژووان تێر بکەیت بەشتێك کەسوودی پێبگەینێت برسیاتی نەمینێت ئینجا پاداشتەکەت بۆدێت.

بەڵام ئەوەی لەفەرموودەکە دیاردەکەوێت ئەگەر بێ و ڕۆژو بە ڕۆژوانێك بکەیتەوە تەنانەت بەقەسپێکیش ئەوە پاداشتی ڕۆژووانت بۆدێت.

بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤەکان سووربن لەسەر ئەوەی ڕۆژو بەڕۆژوانێك بکەنەوە بەپێی توانا، بەتایبەت ئەو بەڕۆژوانە کەفەقیرن و پێویستن گەر بەوان ببەخشی پاداشتەکەی گەورەترە.

مجموع فتاوی ورسائل العثیمین ۲۰/۹۳
حیکمەت لەبەڕۆژو بوون چیە؟

و/ کەمکردنەوەی خواردن و خواردنەوەو وەوازهێنان لێیان لەوکاتەی دیاری کراوە کە لەگەڵ بانگی بەیانی دەست پێدەکات تا ڕۆژ ئاوابوون،

وا لە مرۆڤ دەکات هەست بەچاودێری خودای گەورە لەسەرخۆی بکات،
وەترسی خودای گەورەی هەبێت و
وە خودای گەورە زۆر بەگەورە دابنێت.

تٲسیس الٲحکام لشیخ ٲحمد بن یحیی النجمی رحمه الله ۲۰۸ـ۳/۲۰۹.
2024/12/23 01:56:36
Back to Top
HTML Embed Code: