Telegram Web Link
بیدعە ( داهێنراو) لەشەرع چیە؟ ئایە داهێنراو قبوول کراوە لەشەرع؟

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەھلی سونە دەلێن ھەر وتە و کردەوەیەک لە ھاوەلان جێگیر نەبووبێت ئەوا بیدعەیە ، چونکە ئەگەر خێر بوایا ئەوا پێشی ئێمە دەکەوتن ، چونکە ھیچ خێرێکیان پشت گوێ نەخستووە ئیلا دەست پێشخەریان لێ دەکرد . ))

"تفسير ابن كثير" (7/278-279) .
VID-20231111-WA0008.mp4
1.3 MB
‏فيديو من أبو مالك
فەتوای زانایان pinned «١١٦/ئايە جائزە پاكەت جگەرەت پێبی نويژ بكەی ياخود پاكەت ببەيتە ناو مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت ؟؟ گومان لەوەی نیە کە جگەرە حەرامە و لەبەر ئەو هەموو زەرەرەو زیانەی، کە بەدرێژی وڵاممان دایتەوە، کەواتە هەڵگرتنیشی ڕێگە پێنەدراوە. بەڵام ئایە کەسێك پاکەتی لەجیرفان…»
‏صورة من أبو مالك
VID-20231223-WA0008.mp4
4 MB
دووبارە غەززە جوانترینەکانمان نیشاندەدات…

ئەو دیمەنە ناخ هەژێنانەی واماندەزانی تەنها لە سەردەمی پێغەمبەری خودا ﷺ و صەحابەکاندا هەبوون و تەنها ئەوان بەرگەیان گرتووە، بۆ ئێستا نابێت و هاوشێوەی ئەوان دووبارە نابێتەوە، بەڵام غەززە پێی گوتین هێشتا صەحابە ئاساکان زیندوون و ئامادەن گیانی خۆیان فیدای ئەم دینە بکەن و بە گەورەترین سەرکەوتنیشی دەزانن، بێگومانیش خودا سەریان دەخات وەك چۆن صەحابەکانی سەرخست.

لێرەدا دوو پرسیار دەبێت ئاڕاستەی خۆمانی بکەین:
١ـ ئایا من بەردەوام دوعای خێر بۆ برایانی ستەملێکراو دەکەم و هەمیشە هەوڵی گەیاندنی ئازار و ناڵەیانم بە هەموو جیهان، بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەن بە سەربەرزی؟
٢ـ ئایا من چیم کردووە لە پێناو خودا و دینەکەیدا، لە کاتێکدا خەڵکی غەززە ئەو هەموو قوربانیەی لەپێناو دەدەن، ئایا ئامادەم بەم کردەوانەی ئێستامان بگەڕێینەوە لای خودا؟

با بەیەکەوە ئەم ڤیدیۆیە ببینین و بگرین بۆ حاڵی پەرێشانی خۆمان، ئەوان لە چی گەورەییەکدا دەژین ئێمەش لە چی بێباکی و دوور لە خوداییەك دەژین.
حسبنا الله ونعم الوکیل ونعم المأوی
٣٠٦ـ کریسمس چیە؟

وشەی (کریسمس) لە دوو وشە پێکهاتوە ، (christ mas)

وشەی یەکەم( christ ) واتە دلسۆز ، نازناوە بۆ مسیح کە لە زمانی یۆنانی  وەرگیراوە ،

وشەی دووەم (mas) لە وشەیەکی میسری قبطی فیرعەونی وەرگیراوە کەمانای لەدایك بوونە ،

کریسمس ڕۆژی (25/12) هەموو سالێکە ، گوایە جەژنی ڕۆژی لەدایك بونی (مسیح) یان (یسوع ) ە ، (عید میلاد الرب) واتە جەژنی لەدایک بونی خوا ، یان ( عید میلاد ٳبن الرب ) واتە جەژنی لەدایك بونی کوڕی خوا . پەنا بەخوا دەگرین ، لەوجۆرە درۆو شیرك و کوفرە ، چونکە خوا تاك وتەنیایە و هیچ شەریك و هاوەڵ و هاوشێوەی  نیە ، نە کوڕی هەیە نەباوك نە هاوسەر .

جا لەو ڕۆژە ئاهەنگی  گەورەی تێدا دەگێڕدرێت و ئەنجام دەدرێت ، وە دارێك دروست دەکەن و دەی ڕازێننەوە بە گەڵای دڕکاوی وەکو ڕەمزێك بۆ تاجی سەری مسیح ، وە بەرووبومە سورەکەشی ئاماژەیە بۆ خوێنی مسیح ، گوایە کاتی خۆی مسیحان کوشتوە و لەخاچیان داوە ،

بەلام مسیح نەکوژراوەو نە لەخاچیش دراوە ...وكو خواى كةورة ئةفةرمئ وما قتلوه وما صلبوه ولكن شبه لهم ، بەلکو ئەوان سەریان لێ شێواو وا تێگەیشتون ، بەلکو خوای گەورە عیسای بۆ لای خۆی بەرزی کردۆتەوە ، بۆیە ئەو بە ناو جەژنی لەدایك بونی مسیحە ، دروست کراوە و هیچ ڕاستیەکی بۆ نیە .

پاشان دەبێ ئاگادار بین کە زۆربەی دیانەکان بیروباوەڕیان وایە کە عیسا (درودی خوای لەسەر بێ ) ، پەنا بەخوا ،،،
( هەم خوایە ، هەم کوڕی خوایە ، هەم ڕوحی قدسیشە ،وە هەمووشیان تەنها یەك خوان کە (الله )یە .... وەبیروباوەڕی تریشان هەیە) .

( بابا نویل ) یان (سانتاکلۆز ) کێ یە ، مانای بابا نویل چی یە ؟

کەسایەتیەکی پیرە بەردەوام  دلخۆش و دەولەمەندو دەم بە پێکەنین و چاکەکارە ، جلێکی سوری دەورە دراو بە خەتی سپی لەبەر دەکات ،  بەلام ئەو کەسایەتیە هیچ بنەمایەك و ڕاستیەك و دروستیەکی بۆ نیە بەلکو خورافیاتەو هیچ ئەصل و ئەساسی نیە ،

بابا نویل : (الٳله الٳبن ) واتە خوای باوك یان (الٳله أبونا ) واتە خوا باوکمانە ، ( بابانویل ) خوای باوك گوایە مندالێکی بوە لە مریم کە عیسای کوڕە ، جا خوای باوك ( الأب الٳله ) لەو ڕۆژە هەلدەستێ بەخشین و بە دابەشکردنی دیاری بەسەر خەلکیدا .

تێبینی : ئەو جۆرە ئاهەنگ و بۆنانە نەلەدووڕ نەلە نزیك هیچ پەیوەندیەکیان بە موسلمانانەوە نیە ، بەشداری کردی حەرامە بۆیە پێویستە کەسی موسلمانی ئیماندار بەشداری لەو جۆرە ئاهەنگ و بۆنانە نەکات و خۆی بپارێزێت ،....
ئاگاداری پیرۆزبایکردن و بەژداری کردنی جەژنی دوژمنانی خودای گەورەبە

سەیرە مسوڵمانی ئەمڕۆ ڕۆژانە دەڵێت:( قل هو الله ٲحد) خوای گەورە تاك و تەنهایەو هاوشێوەی نییە .

لەلایەکی تر بەژداری جەژنی ئەم کەسانە دەکات کە پێیان وایە خودا کوڕی هەیە.

ئیمامی عومەر دەفەرمووێت: لە جەژنی دوژمنانی خودا دوور بکەونەوە.

دەبێت کێ هەبێت لەو کەسەی دوژمنتر کە پێی وایە خودا کوڕو خێزانی هەیە؟!
٣٣٠/ ئایا پێغەمبەر عیسی علیه السلام لەوەرزی هاوین لەدایك بووە یان لەوەرزی زستان؟ قورئان باسی ئەوە دەکات کە مەریەم دارەکەی هەژاندووە قەسپی لێهاتۆتەوە خوار، کە خورماش لەوەرزی هاوین پێ ڕادەگات، بەڵام ئێستا نەصارەکان لە زستان دەڵێن لەدایك بووە ئاهەنگ دەگێرن؟

یەکەم/ بۆ دیاریکردنی کاتی لەدایك بوونی پێغەمبەر عیسی علیه السلام دەبێت رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین:

۱ـ ئەم بابەتە دە چێتە بوارە غەیب و نادیارەکان، کەس ناتوانێت رۆژی لەدایك بوونی و کاتی لەدایك بوونی دیاری بکات مەگەر وەحی سروشتی لەلای خودای گەورە بۆ هاتبێت، چونکە ناتوانرێت ئەم شتە بزانرێت مەگەر بە وەحی نەبێت، لەبەر ئەو کاتە درێژەی لەنێوان ئێستا و کاتی لەدایك بوونی هەیە، وە هیج بەلگەیەکی ڕوون و ئاشکرا نە لە قورئان نەلە سوونەت نەهاتووە باسی کاتی لەدایك بوونی بکات.

۲ـ وەزانینی کاتی لەدایك بوونی عیسی علیه السلام زانستێکە نە زانینی سوودی هەیە نە نەزانینی زەرەری هەیە، ئەگەر زانینی کاتی لەدایك بوونی سوودی هەبا ئەوا پێغەمبەر علیه السلام پێی ڕادەگەیاندین، بۆیە زانین و نەزانینی وەك یەکە.

۳ـ لەدایك بوونی پێغەمبەری خۆمان علیە السلام کە زۆر پاش پێغەمبەر عیسی لەدایك بووە لەکاتێك کە خەلك چاوەرێی دەکرد لەگەڵ ئەوەش هیچ بەڵگەیەك ڕۆژی لەدایك بوونی دیاری ناکات بەلکو زانایان زیاتر لە دە وتەیان هەیە لەسەر ڕۆژی لەدایك بوونی هەمووشیان بێ بەڵکە بەپێی بۆچوون قسەیان کردووە. بۆیە ڕۆژی لەدایك بوون زۆر گرنگی پێنادرێت.

٤ـ کاتی لەدایك بوونی پێغەمبەر عیسی علیه السلام جیاوازیەکی زۆری هەیە لەنێوان نەصاراکان ئەوان خۆیان یەك دەنگ نین لەسەر کاتی لەدایك بوونی.

دووەم/ وە ئاوانەی ئەم ئایەتە دەکەنە بەڵگە کە گوایە لە هاوین لەدایك بووە ئەویش خودای گەورە دەفەرموێ:((وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا)) واتە: ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه‌) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.

ئایەتەکی یەك لا کەرەوە نیە بەوەی بلێین کە لەهاوین لەدایک بووە، چونکە خورما لەهاوین هەیە، لەبەر ئەوەی:

۱ـ هەندێك لەزانایان دەلێن دار خورمایەکە قەسپی پێوە هاتبوو بەڵام هێشتان پێ نەگەیشتبوو، بۆیە کاتی دارەکە دەهەژێنێت بەروو بوومەکەی پێڕادەگات و دەکەتە خوار. بۆیە دەلێن لەوانەیە لە هاوین بێت.

۲ـ هەندێك زانا دەلێن بەروو بوومەکە پێ ڕاگەیشت بوو بۆیە کە ڕایهەژاند خورماکان بەربوونەوە. ئەمەش بەلگەیە کە هاوین بووە

۳ـ وەهەندێك زانا دەفەرموون: دار خورماکە وشك بوو، کاتێك مەریەم ڕایهەژاند خودای گەورە خورمای تەڕوو پێگەیشتووی پێوەهێناو مەریەم لێی خوارد. کە بە پێی ئەو وتەیە لەوانەیە زستان بێت

کە وتەی سێیە لەوانە تەواو تر بیت، لەبەر ئەوە ئەگەر سەیری مەریەم بکەین ژیانی هەموو کەرامەت بوو وەك:

۱ـ هەر لەسەرەتا گەنجی و لاویەوە کاتێك پێغەمبەر زەکەریا دێتە لای دەبینێت خواردنی زستانی لەهاوین لەلایە، پێی دەفەرموو ئەمەت لەکوێ بوو دەفەرمووێ: خوای گەورە رزق دەبەخشێت بەهەرکەس بیەوێت.

۲ـ مندالێکی لە رەحم دروست دەبێت بەبێ باوك. کە ئەمەش کەرامەتیەتی.

۳ـ کاتێك دەچێتە بن دارەکە ئاوی لەبن پێی هەلدەقولێت بە ئەمری خودای گەورە لێی دەخوات.

٤ـ کورەکەی کە پێغەمبەر عیسایه علیه السلام هەر بەمنالی قسە دەکات.

٥ـ بۆیە نزیکترە ئەم دارەش وشك بێت خوای گەورە وەك رێزێك لەم ئافرەتە گەورەیە بەرووبوومی پێوە هێنا بێت، تا لێی بخوات

بۆیە لەکۆتای دەلێین: ئەگەر بزانرێت یان نەزانرێت هەر پێغەمبەرێك علیه السلام لە چ کات و ساتێك لەدایك بووە ئەوە ئاهەنگ گێران و مەولود بەبۆنە ئەم شتانە بیدعەو گومراییە، چونکە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم لەهەمووان نزیکترە لەپێغەمبەر عیسی علیه السلام بەڵام قەد ڕۆژێك ئاهەنگ و مەولودو نەکردووە لۆ ئەم ڕۆژە
[أكثروا من الصلاة على رسول الله ﷺ]

◉‏ قال الإمام الشافعي: «وأحب كثرة الصلاة على النبي ﷺ في كل حال، وأنها في يوم الجمعة وليلتها أشد استحباباً، وأحب قراءة الكهف ليلة الجمعة ويومها لما جاء فيها»

◉‏ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «پێم خۆشە لەهەموو کاتێک سەڵەوات بدەین لەسەر پێغەمبەر ﷺ، وە بەتایبەت لە ڕۆژی جومعە و شەوەکەیدا سوننەتە زیاتربێت، وە پێم خۆشە سورەتی الکھف لە شەوی جومعە و ڕۆژەکەیدا بخوێندرێتەوە لەبەر ئەوە فەرموودانەی لە دەربارەیدا هاتوون»

⌯ كتاب الأم للشافعي (٢٣٩/١).
فەتوای زانایان
راجع "Tafsiri Baran تەفسیری باران" https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.tafsiribaran
یەکێکە لەباشترین تەفسیرەکانی کوردی کەتائێستا کرابێت، هەوڵدەن لای خۆتان دای بەزێنن و بیخوێنەوە سوودی زۆردەبێت ٳن شاء الله، گەر ڕۆژێ سعاتێکت تەرخان بکەیت بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانی پاش ماوەیەک ئەم پەرتووکە تەواو بکەیت زۆرترین زانیاری لەسەر مانای ئایەتەکان بەدەست بخەیت.
١١٧٨ـ حوکمی تەواف کردن بە دەوری گۆڕ ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەواف کردن بە دەوری گۆڕ :

(١) ئەگەر تەواف بکات و باوەڕی وابێت بەمە نزیک دەبێتەوە لە خاوەنی گۆڕ ، ئەوە وەک ئەوە وایە دوعای لێکردبێت ، ئەمە شیرکی گەورەیە .

(٢) بەڵام ئەگەر تەواف بکات وا حساب بکات تەواف کردن بە دەوری گۆڕ لەخوا نزیک دەبێت ، مەبەستی نزیک بوونە لەخوا وەک چۆن تەواف بەدەوری کەعبە دەکات ، نزیک دەبێت لەخوا بەمە ، مەبەستی نزیک بوون لە مردووەکە نییە ، ئەمە بیدعەیە ، یەکێکە لە ھۆکارە حەڕامەکانی تووش بوونی بە شیرک .

بەڵام بەزۆری ئەوانەی تەواف دەکەن بە دەوری گۆڕ مەبەستیان ئەوەیە بۆ ئەوەی نزیک ببن لە خاوەنی گۆڕەکە ، ویستی پاداشتیان ھەیە لە خاوەنی گۆڕەکان ، وە شەفاعەتیان لێ دەوێت ، ئەمە شیرکی گەورەیە . ))

فتاوى نور على الدرب" (٢٥٨/١) .
بشرى سارة

يسر منظمة السنة للثقافة والعلوم الشرعية.
و منظمة صلاح الدين الكوردي للتطوير والثقافة.

دعوتكم للحظور والمشاركة في الدورة الشرعية التي هي بعنوان:

(المدخل إلى علوم المصحف الشريف)

يقدمها فضيلة الشيخ:

* أ.د. غانم قدوري الحمد

المكان:
أربيل - قاعة مكتبة صلاح الدين.

من السبت الى الخميس ( ٢٠ - ٢٥/ ٢٠٢٤)

بعد صلاة عصر

باب التسجيل مفتوح الآن يمكنكم التسجيل

آخر يوم للتسجيل هو يوم الخميس
  ١٨ / ١ / ٢٠٢٤ ان شاء الله


رابط الطلب و التسجيل:
https://surveyheart.com/form/65a6f4b27fd038190ed09164

ملاحظة:

بما أنه المقاعد محدودة لذلك سيتم إعلام الطالب إذا تم اختياره للمشارة  من قبل الإدارة
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

ڕێکخراوی سوننە بۆ ڕۆشنبیری و زانستە شەرعییەکان و ڕێکخراوی صلاح الدین الکوردی بۆ گەشەپێدان و رۆشنبیری٫ خولێکی نوێی زانستە شەرعییەکان بەرێوەدەبەن لەژێر ناونیشانی
*راڤەکردنی پەرتوکی (العبودية)*

زانیاری:
ناوی خول: راڤەکردنی پەرتوکی (العبودية)
راڤەکرنی: م.سامی مصطفى حسن
ماوەی خول : شەش ڕۆژ
بەروار: ۳/۲/۲۰۲٤ -٨/٢/٢٠٢٤
کات : پاش نوێژی مەغریب
شوێن: هەولێر - هۆلی رێکخراوی صلاح الدين الكوردي


تێبینی/
۱-ژمارەی کورسیەکان سنوردارە
۲- بەشداربوو پێویستە هەموو پابەندی کاتەکە بێت و ئامادە بێت


لە رێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن

https://surveyheart.com/form/65b4c01cfd18f0373ee1bfac

تێبینی دوا رۆژ بو تومارکردن رۆژی پێنج شەممە
۳۱/۱/۲۰۲۳
ابن القیم دەفەرموێت:

ئەگەر ئیماندار هێندەی هەنەسەكانی
سەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا
هێشتا هەقی خۆی پێ نەداوە”

« اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».
بە کێ دەوترا وەهابی؟!

فەرموودەناسی هیندی خليل ٲحمد السهارنفوري(ت۱۳٤٦هـ)دەڵێت:

[لە زاراوەی وڵاتی هیند وەهابی بەوە دەوترا کە تەقلیدی پێشەوایان تەرک بکات، پاشان فراوان کرا و بەکارهێنانی زیاتر بۆئەوانەبوو کاریان بەسوننەت دەکرد و بیدعە قێزەونەکان و ڕێوڕەسمە ناقۆڵاکانیان تەرک دەکرد، هەتا لە مۆمبای و ناوچەکانی وا بڵاوبوویەوە هەرکەس ڕێگری لەسوجدەبردن بکات بۆ قەبری پیاوچاکان وتەواف کردن بەدەوریدا ئەوە وەهابی یە! بەڵکو هەرکەس بڵێت ڕیبا حەرامە وەهابی یە! ئەگەر لەکەسە گەورەکانی ئیسلامیش بوایە، پاشان فراوانکرا تا بوو بەجنێو.

بۆیە ئەگەر کەسێک لەهیندستان وتی بەپیاوێک: ئەوە وەهابی یە، ئاماژە نیە بەوەی عەقیدەی خراپە، بەڵکو ئاماژەیە بۆئەوەی سوننی یەکی حەنەفی یە و کار بەسوننەت دەکات و دوورکەوتووەتەوە لەبیدعە و لەخواترسە کە تاوان بکات]❪١❫.

تەبعەن لەدەمەقاڵێ و جەدەلەکانی نێوان تەریقەتی برێلەوی و تەریقەتی دیوبەندی زۆر ناوناتۆرەدانان بەوەهابیەت دەبینیت کە بۆ دژایەتی یەکتری بەکاریانهێناوە، لەکاتێکدا هەردولا لەمەزهەبدا حەنەفی بوون.

زانای دیاری شام؛ شیخ علی الطنطاوي(ت١٤٢٠هـ) دەگێڕێتەوە:

[تۆمەتی وەهابی شتێکی زۆر ترسناک بوو، هەتا الٲستاذ المودودي پێی ڕاگەیاندم لەبارەی پیاوێکی هیندۆسی کە مامەڵەی دەکرد لەگەڵ موسڵمانان، جارێک دەبێتە دەمەقاڵێی لەگەڵ بازرگانێکی موسڵمان ئیتر کابرای موسڵمان هاتە مزگەوت و ڕایگەیاند کە (فڵانی هیندۆسی) وەهابی یە!! ئیتر بایکۆتی شتومەکەکانیان کرد تا ئەوەی بازرگانییەکەی تووشی خەسارەت بوو جا هات کابرای بازرگانی موسڵمانی ڕازیکردو ڕایگەیاند کەتۆبەی کردووە لەوەهابیەت و گەڕاوەتەوە سەر بوزیەت! ئیتر هاتنەوە بۆ مامەڵەکردن]❪۲❫.

هەروەها مەلای گەورە کۆیە دەڵێت:

دەڵێن باران بەئەمری شێخ دەباری
  بە ئەمری کُن (فَكان) وەک ئەمری باري

خولاسە کافەیی زەڕڕاتی عالەم
     چ ئەفلاڪ و چ ئەملاڪ و چ ئەنجوم

بەئەمری حەزرەتی پیرە دەوامی
حەیات و مەوت و تەرتیب و نیزامـی

مەلایێ گــەر بڵێ و نابێ وەهـــا بی
 دەڵێن ئەو فاسیقە و بویتە وەهابی❪۳❫.

هۆکاری ئەم شێوازەش لەبوهتان و بێ ئینصافی هەمووی ڕاگەیاندنە چەواشەکارییەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوو بەشێوەیەک وەهابی یەکسان بووە بەمولحید بگرە خراپتر! ئەمەش وادەکات کە مێژوونوسی دیاری عێراقی عباس العزاوي ئاماژە بکات بۆ هۆکارەکەی و دەڵێت:

[دەوڵەتی عوسمانی وریایی دەدا لەکاریگەری وەهابیەت لەسەر دەرەوەی نەجد، بۆیە هەستا بەهاندانی زانایان بۆ وەڵامدانەوەیان و تانەدان لێیان، ئیتر ئەوەی ویستیان بۆیان هەڵبەستن و ڕێبازەکەیان بەوە ناودەنا کە بیانویستبا، بەڵام ئەمە ڕێگری نەکرد لەوەی زۆرێک لەزانایان سەریانبخەن و بەنهێنی پشتگیری بکەن وکاریگەربن پێی لەبەغداد و تێکڕای ناوچەکانی دیکەی عێراق و ناوچەکانی شام و میصرو یەمەن و وڵاتی مەغریب]❪٤❫.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
❪١❫ المهند علی المفند للسهارنفوري(٤۳-٤٤) ط:دار الفتح.
❪٢❫ ذكريات الطنطاوي(۳۱/۳) ط:دار المنارة.
❪۳❫ مەلای گەورە زاناو ئەدیب و شاعیر (لا ۱۱۷) چاپخانە:منارە.
❪٤❫ ذكری ٲبي الثناء الآلوسي للعزاوي(۳۷) ط:شركة التجارة والطباعة.
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

ڕێکخراوی صلاح الدینی کوردی بۆ گەشەپێدان و رۆشنبیری٫ خولێکی نوێی  زانستە شەرعییەکان بەرێوەدەبات لەژێر ناونیشانی:
(علم الفرائض والمواريث)

زانیاری:
ناوی خول: علم الفرائض والمواريث
راڤەکرنی: د.شادمان شهاب عثمان
ماوەی خول : ۱۰ دە ڕۆژە
بەروار: ١٧-٢٨/ ٢/ ٢٠٢٤
کات : پاش نوێژی عصر سعات ٣:٣٠
شوێن: هەولێر - هۆلی کتێبخانەی صلاح الدين


تێبینی/
۱-ژمارەی کورسیەکان سنوردارە
۲- پێویستە بەشدار بوو لە تەواوی رۆژانی خولەکە بەشدار بیت.
۳- پێویستە خۆی ئامادە بکات  بو تاقیکردنەوە لە کوتایی خولەکە.
٤- هەر بەشداربوویەک یەک ڕۆژ بوی هەیە موڵەت وەرگرێت، ئەگەر پێویست بوو.
٥- بڕوانامەی ئامادەبنوون تەنها بو ئەوانە دەبێت کە پابەند دەبن و لە تاقیکردنەوەکە دەردەچن.

لە رێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن


https://surveyheart.com/form/65c75d4fa7b8b4495f5e3fdf
تێبینی دوا رۆژ بو تومارکردن رۆژی  پێنج شەممە یە
١٥/٢/٢٠٢٨
2024/12/23 06:35:52
Back to Top
HTML Embed Code: