Telegram Web Link
١٢٣٣ـ ئایا لە جنۆکە رسول و نبی هەبووینە ؟

جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان: زۆربەی زانایان دەڵێن: پێغەمبەر تەنیا لە مرۆڤ هەبووە جنۆکە پێغەمبەریان نەبووە.

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر تەنھا لەمرۆڤ ھەبووینە ...))

" الجامع لأحكام القرآن " (17/163
١٢٣٤ـ ئایا لە ژنان رسول و نبی هەبوونە ؟

لەژنان رسول نەبووینە بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : ((وما ٲرسلنا قبلك ٳلا رجالا نوحی ٳلیهم))

واتە: رسول مان نەناردووە پێش تۆ ئیلا پیاو نەبن وەحی مان بۆ ناردووە
31ـ پرسیاری سی و یەکەمین:

ئایا ڕێگەپێدراوە لەئاوێك دەست نوێژ بشۆیت لەگەڵ قور یان هەندێك لە گیا تێکەڵ ببێت؟
Anonymous Poll
31%
١ـ بەڵێ دەتوانیت
7%
٢ـ نەحێر ناتوانیت
63%
٣ـ گەر تام ڕەنگ و بۆنی نەگۆڕابوو ئەوکات دەتوانیت
١٢٣٥ـ ئایا بۆچی خوای گەورە پێغەمبەرانی ناردووە ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیکمەت لە ناردنی پێغەمبەران :

(۱) بۆ ئەوەیە ببنە بەلگە لەسەر خەلک ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( رسلا مبشرین و منذرین لئلا یكون للناس علی الله حجة بعد الرسل )) [ النساء : ١٦٥ ] .

واتە : هەموویان پێغەمبەری مژدەدەر و ترسێنەر بوون ، تا دوای ئەو پێغەمبەرانە هیچ بەلگە و بیانووێک بۆ ئەو خەلکە نەمێنێ لەلای خوا .

(۲) بۆ ئەوەی ببنە ڕەحمەت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وما ٲرسلناك ٳلا رحمة للعالمین )) [ الانبیاء : ١٠٧ ] .

واتە : ئێمە هەر بۆیە تۆمان ناردووە تا ڕەحمەت و بەزەیی بیت بۆ هەموو جیهانیان .

(۳) ڕوون کردنەوەی ئەوە ڕێگایە کە دەتگەیەنێتە خوای گەورە ، چونکە مرۆڤ نازانێت ئەوەی خوای گەورە لەسەری واجب کردووە ئیلا بە ڕێگای پێغەمبەرەکان نەبێت . ))

قول المفید ج۱
32ـ پرسیاری سی و دووەمین:

ئایا دەست هێنان بەدەم و چاو لەپاش دوعاء لەشەرع هاتووە؟
Anonymous Quiz
64%
نەخێر نەهاتووە
10%
بەڵێ هاتووە
26%
لە هەندێک دۆعا دەتوانیت وا بکەیت
١٢٣٦ـ حوکمی لادانی پیسایی بۆ نوێژ ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((لادانی پیسای بەو جل و بەرگەی نوێژی پێوە دەکەیت مەرج بۆ دروستی نوێژ ، لەبەر وتەی : " ثم تصلي فيه " ، ظاهری فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت ناتوانی نوێژ بکەیت ھەتا ئەوە دەکەیت ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت باسی کردووە . ))

فیح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٢٣
فەتوای زانایان
31ـ پرسیاری سی و یەکەمین:

ئایا ڕێگەپێدراوە لەئاوێك دەست نوێژ بشۆیت لەگەڵ قور یان هەندێك لە گیا تێکەڵ ببێت؟
31ـ وەڵامی پرسیاری سی و یەک:

وەڵامی یەکەم ڕاستە، چونکە بەکەمێک قور یان گیا تام و ڕەنگ و بۆنی ناگۆڕدرێت، بۆیە دەتوانیت دەست نوێژی پێ بشۆیت و خاوێنە.

ئایا ڕێگەپێدراوە لەئاوێك دەست نوێژ بشۆیت لەگەڵ قور یان هەندێك لە گیا تێکەڵ ببێت؟

ابن باز رحمه الله دەفەرمووێت: ڕێگەپێدراوە شوشتنی دەست نوێژ لەم جۆرە ئاوانە، وە دەتوانیت خۆشت لێ بشۆیت، وەلێشی بخۆیت؛

لەبەر ئەوەی ناوی ئاوی لەسەر ماوە، بۆیە پاکەو ئەو قورەو یان ئەو گیایانە لەناوی دەبێت کاریگەری لەسەر نابێت. (مادەم ناوی ئاوی لەسەر مابێت.)

مجموع فتاوی ابن باز  ۱۰/۱۷
33ـ پرسیاری سی سێیەمین:

لە کاتی سوڕی مانگانە( الحیض) ئافرەت دەتوانێت لەم چەند ڕۆژانە خۆی بشوات؟
Anonymous Quiz
10%
١ـ خۆی نابێت بشوات
90%
٢ـ گەر پێویستی پێ هەبوو خۆی دەتوانێت بشوات
١٢٣٧ـ ئایا شوێنی دەمی ھەموو سەگێک حەوت جار دەشۆردرێت ؟

زانایان دەڵێن شوێنی دەمی ھەموو سەگێک حەوت جار دەشۆردرێ ، بەڵگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولاهُنَّ بِالتُّرَابِ )) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەگەر سەگ دەمی نایە ناو قاپی کەسێکتان ، بەوە پاک دەبێتەوە کە حەوت جار بیشۆن و یەکەم جاریش بە قوڕاو بێت " واتە خۆڵاو " )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە شوێنی دەمی ھەموو سەگێک دەشۆردرێت ، جا چ ئەو سەگانە بێت کە شەرع ڕێگەی داوە بە ڕاگرتنیان و بەخێوکردنیان یان ڕێگەی نەداوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا دەکرێت بڵێیت ئەم سەگانە ناگرێتەوە ، سەگی ڕاو یان شوانی یان کشتوکاڵ ؟

ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بێجگە لەم سەگانە ، دەڵێن : لەم فەرموودەیە مەبەست پێی سەگی دڕندەیە کە خۆمالی نییە ، بەڵام سەگی خۆمالی واجب نییە حەوت جار بشۆیت یان خۆڵی لەگەڵ بەکار بھێنیت ، بەڵام ئەم وتەیە لاوازە ،

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ظاهرى فەرموودەکە عامە ھەموو سەگێک دەگرێتەوە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە .

بەڵام ھەندێک زانایان دەڵێن : سەگی ڕێگەپێدراو بۆ ڕاو و کشتوکاڵ و شوانی دەرھێنراون لەم عامە ، لەسەر ئەو بنچینەیەی ئاسانکاری شەریعەت : مەشەقە لادەچێت بە شتی ئاسان . ))

توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١١٧
فەتوای زانایان
32ـ پرسیاری سی و دووەمین:

ئایا دەست هێنان بەدەم و چاو لەپاش دوعاء لەشەرع هاتووە؟
32ـ وەڵامی پرسیاری سی و دوو:

ئایا دەست هێنان بەدەم و چاو لەپاش دوعاء لەشەرع هاتووە؟

وەڵامی یەکەم ڕاستە هیچ بەڵگەیەک نەهاتووە کە دوای دۆعا دەست بە دەم و چاو لاشە بهێنرێت، ئەوەی هاتووە تەنیا لەکاتی نووستن خوێندنی سوڕەتی (الٳخلاص و الفلق و الناس) دەخوێنی و دەستت بەلاشەت دادەهێنی.

بۆیە پرسیارە لەم بارەیەوە لە شێخ صالح الفوزان خودا بیپارێزێت کرا، لەوەڵامە فەرمووی:

دەست هێنان بەدەم و چاو لەپاش دوعاء هیچ بنچینەیەکی لەشەرع نیە، لەپێغەمبەر علیه السلام وارد نەبووە.

ٳغاثە اللهفان   ۲۷-٦-۱٤۳۸.
34ـ پرسیاری سی و چوارەم:

حوکمی لەبەرکردنی جلی ڕەش چیە بۆ کەسێك مردووی لێ مردبێت واتە تایبەتکردنی بە تەعزیە؟
Anonymous Quiz
15%
١ـ دەتوانێت لەبەری بکات
80%
٢ـ تایبەت کردنی بە تەعزیە ڕێگە پێنەدراوە
5%
٣ـ جلی ڕەش خۆی تایبەتە بە تەعزی
١٢٣٨ـ ئایا ئەگەر نیوەڕۆ گەرم بێت باشتر وایە نوێژ دوابخەی ھەتا گەرمایی کەم دەبێتەوە ؟

پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێت:(( کاتێک گەرما بەتین و زۆر بوو ئەوا نوێژەکانتان بخەنە کاتی فێنکی ، چونکە توندی گەرما لە ھەڵاوی دۆزەخە ))متفق علیه.

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت بۆ نوێژ دواخستنی نیوەڕۆ چوار مەرجی داناوە :

(١) دەبێت شارەکە گەرم بێت .

(٢) دەبێت نوێژی بە کۆمەڵ بێت .

(٣) دەبێت خەلکانێک لەدوورەوە ڕوو لەو مزگەوتە بکەن ، ئەگەر خەلکی یەک شوێن بن و دوور نەبن دەبێت نوێژ لەسەرەتای کات بکات .

(٤) نابێت کاتێک دێن بۆ مزگەوت ھیچ سێبەر ھەبێت یان شتێک ھەبێت خۆی بپارێزێت لە گەرمایی . ))

الأم ج١ لاپەڕە ٩١
فەتوای زانایان
33ـ پرسیاری سی سێیەمین:

لە کاتی سوڕی مانگانە( الحیض) ئافرەت دەتوانێت لەم چەند ڕۆژانە خۆی بشوات؟
33ـ وەڵامی پرسیاری سی و سێ:

کاتێک ئافرەت توشی حیض ( بێنوێژ ) دەبێت ، ئایا دروستە لەو چەند رۆژانەدا خۆی بشوات ؟؟

وەڵامی دووەم ڕاستە بەڵێ دەتوانێت خۆی بشوات چی تێدانیە

برسیار لەشێخ عثیمین دەکرێ دەڵێ: ئایا جائزە ئافرەتێك لەحەیزدابێ خۆی بشوات؟

لەوڵامدا دەفەرموێ:

هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی خۆنەشوا ئەگەر پێویستی پێبوو حەزبکات خۆ خاوێنکاتەوە لە پیسی و عەرەق کردن دەتوانێت هیچ ڕێگرییەك نییەو هەموو لاشەی دەشوات با لەسووڕی مانگانەشدابێ،

کەئەمە وتەی ابن تیمیەو ابن بازو زۆۆر لەزانایان کەواتە دەتوانێ،

مەگەر کەسێك دکتۆر پێی بلێ زەرەری هەیە بۆتۆ ئەوکات لەبەر ئەوەی زەرەری پێ نەگات لەو ماوەیە خۆناشوات والله ٲعلم

مجموع الفتاوی لابن العثیمین
١٢٣٩ـ ئایا دروستە نوێژ بۆ مردوو قەزا بکەیتەوە بە پارە ؟

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دروست نییە نوێژ قەزا بکەیتەوە بۆ مردوو ، جا چ مردوو ھەندێک نوێژی تەرک کردبێت عوزری ھەبێت یان عوزری نەبێت ، ھەروەھا دروست نییە نوێژ بکەیت بە مەبەستی ئەوەی پاداشتی نوێژ بۆ مردوو بێت ، چونکە ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ ئەمە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد " أخرجه مسلم في صحيحه ))

"فتاوى اللجنة الدائمة" (9/65) .
فەتوای زانایان pinned «پێشەوا_سەفارینی_فەرموویەتی(رحمە الله) : بێبەش بوون لەزانست لەشەش ڕووە وە دەبێت: ① پرسیار نەکردن . ② باش گوێ نەگرتن وگوێ پێنەدان . ③ خراپ تێگەشتن . ④ لەبەر نەکردن . ⑤ بڵاو نەکردنەوە وفێرنەکردن ، هەرکەسێك زانستەکەی گل بداتەوە وبڵاوی نەکاتەوە ، الله توشی لەبیرچونەوەی…»
فەتوای زانایان
١١ـ ئایە تاوانی گەورە هەموو کردەوە پووچ دەکاتەوە؟
34ـ وەڵامی پرسیاری سی و چوار:

ئایە تاوانی گەورە هەموو کردەوە پووچ دەکاتەوە؟

وەڵامی سێیەم ڕاستە: تاوانی گەورە هەموو کردەوەیەک پووچ ناکاتەوە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :

(( یەک تاوانی گەورە هەموو کردەوەی باش پوچ ناکات ، بەلکو بەرامبەر هەندێک چاکەیە هەندێکی دەبات لەلای زۆربەی زانایانی ئەهلی سونە ،

هیچ شتێک هەموو چاکە پوچ ناکات ئیلا کوفر و شرك نەبێت ، هەروەک چۆن هیچ شتێک هەموو خراپە پوچ ناکات لانابات ئیلا تەوبە نەبێت ، .... ))

مجموعە فتاوی ابن تیمیه ١٠/٣٢٢
١٢٤٠ـ کەسێک مناڵ لەبەر ببات یان بیکوژێت، ئایا ئەو مناڵە شەفاعەت بۆ کەسەکە (واتە: دایک و باوکەکە) دەکات؟

وەڵام: هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتووون لەسەر ئەمە، بەڵام ئەوەی دیار بێت مناڵ لەبار ببرێت یان بکوژرێت لەلایەن دایک و باوکەوە ڕۆژی قیامەت شەفاعەتی بۆیان ناکات، چونکە:

١ـ هەر کەسێک مرۆڤێک بکوژێت بۆ ئەوەی بە کوشتنی سوودی دەست کەوێت، ئەوە لەبەر ئەو کوشتنە بێ بەش دەبێت لەم سوودە، نموونە: باوک ئەگەر مناڵی بکوژێت میرات بۆ باوک ناڕوات، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە ئەگەر کوشتنەکە بە ئەنقەست بوو، ئەگەر بەهەڵەش بوو زۆر لە زانایان بۆ ئەوە چوون میرات نابات. (المغني) (٦/٢٤٥).

٢ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باوک ئەگەر عەقیقە بۆ مناڵ نەکات بێ بەش دەبێ لە شەفاعەتی مناڵی خۆی، واتە: مناڵی شەفاعەتی بۆی ناکات لە ڕۆژی قیامەت، کە ئەمە وتەی عطاء و ئەحمەدە، لەبەر فەرموودەی: (كُلُّ غُلَامٍ رَهِينَةٌ بِعَقِيقَتِهِ تُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ سَابِعِهِ وَيُحْلَقُ وَيُسَمَّى). رواه أبو داود (٢٨٣٨)، وأحمد (٢٠٠٨٣).

ئەگەر بە تەرک کردنی عەقیقە بێ بەش بێت لە شەفاعەتی مناڵی، ئەی چۆن شەفاعەتی بۆی دەکات ئەگەر بیکوژێت؟!

٣ـ یەکەم شت لەنێوان خەڵک دادوەری بکرێت خوێنە، خوێن کێشەیە و داوای مافی خۆی دەکاتەوە لە بکوژ، ئەمە نەفی شەفاعەت کردن دەکات بۆ بکوژ.
36ـ پرسیاری سی و شەشەم:

ئایە دەتوانیت وەسفی خودای گەورە بکەیت بە ( عارف)؟
Anonymous Quiz
23%
١ـ بەڵێ دەتوانی چونکە ناوی خودای گەورەیە
21%
٢ـ بەڵێ دەتوانی لەگەڵ ئەوەی ناوی خودای گەورەش نیە
56%
٣ـ نەخێر ناتوانیت
١٢٤١ـ وتەی: (وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا)، ئاماژەیە بۆ ئەوە سێبەر هەیە لە بەهەشدا، سێبەریش ئەوکاتە دروست دەبێت کە خۆر هەبێت، ئایەتی تر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە خۆر لە بەهەشتدا نییە: (لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا)؟

وەڵام لە چەند ڕووەوەیە:

١ـ سێبەری دارەکانی بەهەشت بەهۆی نوری قەندیلەکانی عەرشە یان بەهۆی نوری عەرشەوەیە. (فتح الرحمن) للأنصاري لاپەڕە (٤٧٤).

٢ـ (الظِّلال) لە بەهەشتدا دەستەواژەیەکە بۆ زۆری دار و درەخت و کۆشک و تەلار بەکارهاتووە، ئەگەرنا خۆر نییە لە بەهەشتدا مرۆڤ ئەزیەت بدات تا بچێتە ژێر سێبەری لەبەر گەرما. (تفسير ابن عطية) (٥/٤٢١).

٣ـ مەبەست لە ـ (ظلال) خۆشی و ئیسراحەتی بەهەشتە، وەک وتەی: (عَيشٌ ظَليلٌ) (فتح الباري) لابن حجر (٦/٣٢٦).

٤ـ خوای گەورە بۆ هەموو شتێک هۆکاری داناوە، کە هۆکار کردەوە و حیکمەتی خوا بەدیار دەخات، توانای خوای گەورە تەنها لەوەدا نییە شت بێنێتەدی بەهۆی هۆکارەوە، بەڵکو توانای لەسەرووی هەموو شتێکە شت دێنێتەدی بێ هۆکاریش، سێبەر دێنێتەدی بێ ئەوەی خۆر هەبێت.

(حادي الأرواح) لابن قیم لاپەڕە (١٩١).
2024/12/27 05:33:05
Back to Top
HTML Embed Code: