Telegram Web Link
٦١١ـ حوکمی تاخیرکردنی زەکات ؟

ابن عُثيمِين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاخیرکردنی زەکات جا چ زەکاتی زێڕ بێت یان شتی تر دروست نییە ، ئیلا ئەگەر ھیچ مرۆڤێکی دەست نەکەوت ئەھلی زەکات بن ، تاخیری دەکەن بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزێتەوە ئەھلی زەکات بێت ، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە ، بەڵام دەبێت مقید بکەیت بە ساڵ ، لەبەر ساڵی دووەم ، ئەگەر زەکات حەڵاڵ بوو لە ڕەمەزان کەسی نەدۆزییەوە زەکاتی پێ بدات ، تاخیری کرد ھەتا ذي القَعدةِ ، ئەگەر ڕەمەزانی تر ھات زەکات دەدات ، نابێت بڵێت : من زەکات نادەم ئیلا لە ذي القَعدةِ ، چونکە یەکەم دواخراوە ، ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بێت ھیچی تێدا نییە . ))

مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين (٢٩٦/١٨) .
٦١٢ـ ئایا بالندە زەکاتی لێ دەکەوێت ئەگەر بەخێوی بکەیت ؟ وە زەکاتی بالندە چەندە ئەگەر زەکاتی لێ بکەوێت ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوانەی باڵندە بەخێو دەکەن ئەگەر مەبەستیان بازرگانی بێت ئەوە زەکاتی دەبێت بدات ، چونکە خستۆتە ڕوو بۆ بازرگانی ، واتە مرۆڤ دەکڕێت و دەفرۆشێت بۆ کەسابەت .

بەلام ئەگەر مەبەست پێی بەخێو کردن بێت بۆ زیاد بوون و خواردن یان ئەگەر لێیان زیاد بوو و پێویستیان پێ نەبوو بفرۆشێت ، ئەوە زەکات لەسەری نییە ، چونکە زەکات واجب نابێت ئیلا لەسێ جۆری ئاژەڵ نەبێت : وشتر و مانگا و مەڕ و بزن ، بە مەرجە زانراوەکان . ))

"مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/54) .
دروسته زەکات پێش بخرێت ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن؟

دروست نییە زیاتر لە دوو ڕۆژ بدرێت پێش جەژن بدرێت، چونکە پێی دەڵێن زەکاتی سەرفترە (زكاة الفطر)، دراوەتە پاڵ ڕۆژوو شکاندن، ئەگەر بڵێین دروستە بدرێت لە کاتی داخل بوون بە مانگی ڕەمەزان، ئەوە ناوی دەبێتە زەکاتی ڕۆژوو (زكاة الصیام)، زەکاتی سەرفترە کاتەکەی دیاری کراوە کە ڕۆژی جەژنە پێش نوێژی جەژن، وە ڕوخسەت دراوە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدرێت.

(مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين) (١٨/٢٧٠).
٦١٣ـ لەچەند مەڕو بزن زەکات دەکەوێت؟

ابن المُنْذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن زەکات ناکەوێت لە کەمتر لە ٤٠ مەڕ ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن لە ٤٠ مەڕ یەک مەڕی لێ دەکەوێت ھەتا ١٢٠ مەڕ ، ئەگەر زیاد بوو لە ١٢٠ ئەوە دوو مەەی لێ دەکەوێت ھەتا دەگاتە ٢٠٠ مەڕ . ))

الإجماع لاپەڕە ٤٥ .
٦١٤ـ ئایە زەکاتدان بەخزمی نەبوون بدرێت خێرترە یان کەسی دوور؟

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات دان بە خزمی نزیکی خۆت کە لەوانە بن زەکاتی پێ بشێت باشترە لەوەی بدەیت بە کەسێکی تر کە نزیکی خۆت نەبێت چونکە خێرکردن لەگەل نزیک خێرکردنە و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتییە ، ئیلا ئەو کاتە نەبێت کە مسرەف کردنی ئەوان واجب بێت لەسەر تۆ زەکاتی پێ بدەیت ئەمەیان دروست نییە ...... ))
٦١٥ـ ئایا دروستە پیاو زەکاتی خۆی بداتە خێزانی خۆی ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا دروستە پیاو زەکاتی خۆی بدات بە خێزانی خۆی ؟

وەلام / دروستە بەلام بە مەرجێک مەسرەفی واجب لەسەر پیاو لانەچێت ، نموونە : ئەگەر خێزانەکەی قەرزار بێت قەرزی خێزانی خۆی بداتەوە لە زەکاتی خۆی هیچی تێدا نییە و دروستە ، بەلام ئەگەر زەکات بە خێزانی خۆی بدات بۆ پێداویستی خێزانی خۆی دەوترێت : دروستە نییە و بە زەکات ناڕوات ، چونکە واجبە لەسەر تۆ مەسرەفی خێزانی خۆت بکەیت ، ئەگەر زەکاتی خۆتی پێ بدەیت هەروەک ئەوە وایە زەکاتت نەدابێت ، چونکە تۆ مەسرەفی خێزانی خۆتت کرد ، وە مەسرەفی ئافرەت کردن واجبە لەسەر تۆ پێش زەکات .))

شرح بلوغ المرام ج٦ لاپەڕە ۲٥٨ ــ ۲٥۹

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر زەکات بە خێزانی خۆت بدەیت بۆ کڕینی جل و بەرگ و کەل و پەل ئەمەیان دروست نییە .

ئەگەر بە خێزانی خۆت بدەیت بۆ ئەوەی قەرزی خۆی پێ بداتەوە ئەمەیان دروستە ، چونکە قەرزی خێزانی خۆی لەسەر خۆی واجب نییە . ))

شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ۲٦۳
٦١٦ـ کەسێک قەردار بووە بەهۆی سەرف کردنی ماڵەکەی لەشتی حەڕام، ئایە زەکاتی پێدەچێت؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەسێک قەرزار ببێت ڵە حەڕام ئایا زەکاتی پێ دەدەین ؟

وەلام / ئەگەر تەوبە بکات زەکاتی پێی دەدەین ، ئەگەر تەوبە نەکات زەکاتی پێی نادەین ، چونکە یارمەتی دانیەتی لەسەر حەڕام ، ئەگەر پێی بدەین جارێکی تریش قەرز دەکات . ))

شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ۲۳٥
٦١٧ـ ئایا دروستە زەکات بدەیتە قوتابی لە مزگەوت زانستی شەرعی دەخوێنێ ؟

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە زەکات بدەیتە ئەوەی زانستی شەرعی دەخوێنێ ، حنفی و شافعی و حنابلە بە ڕاشکاوانە وا دەلێن ، ھەروەھا ئەوەی دیار بێت مالکیش وا دەلێن ، ......

ھەندێک حنفی بۆ ئەوە چوون کە دروستە ئەوەی داوای زانستی شەرعی دەکات زەکات وەربگرێت ئەگەر دەولەمەندیش بێت ئەگەر تەنھا خۆی تەرخان بکات بۆ زانستی شەرعی ، لەبەر ئەوەی ناتوانێت کار بکات ......

ابن تیمییە پرسیاری لێکرا سەبارەت کەسێک ناتوانێت کتاب بکڕێت بۆ خوێندنەوە ، دەلێت : دروستە زەکات وەربگریت بۆ ئەوەی کە پێویستی پێیەتی لە کتابی زانست ئیلا سوودی بۆ دین و دونیایی تێدا بێت .

حنفی بە ڕاشکاوانە دەلێن دروستە زەکات نقل بکەیت لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بۆ ئەوانەی زانستی شەرعی دەخوێنن ))

الموسوعة الفقهية (28/337)

زانایانی اللجنة الدائمة پرسیاریان لێکراوە : ئایا دروستە زەکات بدەیتە قوتابی کە ئەوان پێویستیان پێیەتی ؟

لە وەلام دا دەلێن : (( بەلێ دروستە زەکاتیان پێ بدەیت لەبەر پێویستیان پێی . ))

فتاوى اللجنة الدائمة (10/17)
٦١٨ـ ئایا دروستە زەکات بدەم بە باوکم قەرزارە ؟

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت زەکاتی واجب بدەیت بە دایک و باوک بەرەو سەرەوە وە نابێت بدەیت بە منالەکان بەرەو خوارەوە ، ابن منذر دەفەرمووێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت زەکات بدەیت بە دایک و باوک لەو حالەتەی کە لەسەری واجبە مەسرەفیان بکات ، چونکە ئەگەر زەکاتیان پێ بدات پێویستیان بە مەسرەف نابێت و مەسرەف لەسەر لادەچێت و سوودی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە ھەروەک ئەوە وایە بۆ خۆی سەرف کردبێت ..... ))

المغنی ج٢ لاپەڕە ٢٦٩

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لی بێت دەفەرمووێت : (( نابێت زەکاتی مالی خۆت بدەیت بە باوک و دایک و باپیر و داپیر .... ))

الام ج٢ لاپەڕە ٨٧
٦١٩ـ ئایا دروستە زەکات بدەیت بە گەنجێک بۆ ئەوەی ژن مارە بکات ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێکراوە : کەسێک هەبێت بتوانێت کار بکات بۆ بەدەست هێنانی خواردن و خواردنەوە ، وە شوێنی نیشتەجێ بوونیشی هەیە ، بەلام پێویستی بە ژن هێنانە و مالی نییە ژن مارە بکات ئایا ژنی بۆ مارە بکەین بە زەکات ؟

وەلام / بەلێ دروستە ژنی بۆ مارە بکەیت بە زەکات و وە مارەیی تەواوی بۆی بدەیت ، .....

چونکە پێویستی مرۆڤ بۆ زەواج زۆر پێویستە هەندێک جار وەک پێویستی خواردن و خواردنەوەیە ، ........... ))

فتاوی ٲرکان الاسلام لاپەڕە ٤٤۰ ــ ٤٤۱
٦٢٠ـ ئایا دروستە ئافرەت زەکاتی خۆی بدات بە پیاوی خۆی ئەگەر پیاوی پێویستی پێ هەبوو ؟

زانایانی اللجنة دەلێن : (( دروستە ئافرەت زەکاتی مالی خۆی بدات بە پیاوی ئەگەر هەژار بێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ )) .

التوبة/60 اهـ .)) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱۰ لاپەڕە ٦۲
٦٢١ـ ئایە جائیزە خێری سوونەت بەدەوڵەمەند بکەیت؟

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((خێری سونەت بۆ دەولەمەند حەلالە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان ، دروستە خێریان پێ بکەیت و پاداشت لەسەری وەردەگری ، بەلام بدەیت بە کەسێکی پێویست باشترە ، ..... ))

"المجموع" (6/236).
٦٢٢ـ حوکمی زەکات دان بۆ دانەوەی قەرزی مردوو ؟

وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دانەوەی قەرزی مردوو لە زەکات

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست و بەناوبانگ ئەوەیە نابێت قەرزی مردوو بدەیتەوە لە بەشی زەکات . ))

"روضة الطالبين" (2/320)

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت قەرزی مردوو بدەیتەوە لە زەکات لەبەر سێ شت :

یەکەم : ئەوەی دیار بێت دانەوەی قەرزی قەرزاری مردوو زەلیلی قەرزی لەسەر لادەچێت .

دووەم : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت قەرزی مردووی نەداوەتەوە لە زەکات ، مردوویان دەھێنایە لای و قەرزی لەسەر بووە ، پرسیاری لێ دەکرد ئای ھیچی بەجێ ھێشتووە بۆ قەرز دانەوە ؟ ئەگەر ھیچی بەجێ نەھێشتبا نوێژی لەسەر نەدەکرد ، ئەگەر بییان گوتبا : مالی بەجێ ھێشتووە ، نوێژی لەسەر دەکرد ، کاتێک زۆر شوێنیان فتح کرد و ماڵ و سامان زۆر بوو ، قەرزی مردووی دەدایەوە لەو سەروەت و سامانەت بە فتح کردنی شوێنەکان بەدەست ھاتووە ، ئەگەر قەرز دانەوەی مردوو لە زەکات دروست بوایا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەمەی دەکرد .

سێیەم : ئەگەر ئەم دەرگایە بکەیتەوە ، دەرگای دانەوەی قەرزی زۆر لە زیندووەکان دادەخرێت ، چونکە عادەت وایە خەڵک عاطفەی بۆ مردوو زۆرترە لە زیندوو ، وە زیندووەکان حەقترن یان لەپێشترن لە مردووەکان . )

الشرح الممتع ج٦ لاپەڕە ٢٣٦ .
٦٢٣ـ کەسێک قەرزار بووە بەھۆی ڕیبا ، ئایا زەکاتی پێ دەشێت ؟

محمد بن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک قەرزار بێت بە حەڕام ، ئایا زەکاتی پێ بدەین ؟

وەڵام : ئەگەر تەوبەی کردبێت پێی دەدەین ، ئەگەر نا زەکاتی پێ نادەین ، چونکە ئەمە یارمەتی دانە لەسەر حەڕام ، وە لەبەر ئەوە ئەگەر پێی بدەین جارێکی تر قەرز دەکاتەوە . ))

"الشرح الممتع" (6/235) .
٦٢٥ـ ئایا دروستە بە پارەی زەکات پێداویستی بۆ ھەژارەکان بکڕم، ئەگەر بزانم ھەژارەکە پووچی دەکات ؟.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ئەوەی زانراو بێت لەناو ئەھلی عیلم دروست نییە، واتە دروست نییە بە پارەی زەکات شتێکی دیاریکراوی بۆ بکڕیت و پێی بدەیت لە جیاتی درھەم، دەڵێن: چونکە درھەم زیاتر سوودی ھەیە بۆ ھەژار، درھەم خەرجی دەکات چۆن بییەوێت، پێچەوانەی مالی تری دیارکراو ھەندێک جار پێویستی پێی نییە و ھەندێک کات دەیفرۆشێت بە کەم تر .

بەڵام ڕێگایەک ھەیە: ئەگەر بترسی زەکاتی پێ بدەیت خەرج دەکات لە شتێک سوودی نییە و لە پێداویستی یەکان نییە، بە خاوەنی مال بڵێ: جا چ باوک بێت یان دایک یان برا یان مام، پێی بڵێ: من زەکاتم ھەیە، ئەو شتانەی ئێوە پێویستیتان پێیەتی چییە بۆ ئەوەی بۆ ئێوە بکڕم و بنێرم؟ ئەگەر ئەم ڕێگایەت گرتەبەر دروستە . ))

مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/ السؤال 643) .
٦٢٦ـ حوکمی پەشیمان بوونەوە لەخێرکردن چیە( بە نموونە هەندێک پارە بەخێر بدەیتە کەسێك دواتر لێی وەرگریتەوە)؟

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن وەرگرتنەوە خێر لە کەسێک دوای وەرگرتنی خێرەکە حەڕامە لێی وەرگریتەوە)..

مراتب الإجماع لاپەڕ (٩٧).

ابنُ حجر رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە خێرکردن هەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە خێر بگەڕێنیتەوە دوای وەرگرتن).

فتح الباري (5/235).
٦٢٧ـ حوکمی زەکاتدان بەکچی خۆت گەر شووی کردبێت و دەست کورت بن؟

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: ئایا دروستە زەکات بدەیت بە کچی خۆت شووی کردووە و پێویستیشە؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (هەر کەسێک وەسف کرابێت بەو وەسفەی زەکاتی پێ بشێت، ئەوە زەکاتی پێ دەشێت، لەسەر ئەمە ئەگەر پیاو نەتوانێت مەسرەفی کچی خۆی بکات و مەسرەفی مناڵەکانی کچی بکات زەکاتی پێ دەدات، باشتر وایە بۆ دڵنیایی زەکات بدەیت بە پیاوی کچەکەی خۆی).

هەروەها دەفەرمووێت: ( پیاو ئەگەر چەند کچی هەبێت و پیاوەکانیان هەژار بن ئەگەر نەتوانێت مەسرەفیان بکات دروستە زەکاتی پێ بدات، مال با بدات بە پیاوەکانیان، جونکە ئەوان بەرپرسن لە مەسرەف کردن)

مجموع فتاوى ابن عثيمين (18/426) .
٦٢٨ـ ئایا دروستە زەکات بدەیتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ئامێری پزیشکی بکڕن بۆ نەخۆشخانە؟

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ئایا دروستە زەکات بدەیت بە بۆ کڕینی ئامێری شۆردنی گورچیلە؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (دروست نییە). ثمرات التدوين مسألة (٢٣٦) ( 7/2/1420هـ ) .
٦٢٩ـ کەسێک قەرزارمە و هەژارە، ئایا دروستە زەکاتی خۆمی پێ بدەم و قەرزەکەشم بگێڕمەوە لە زەکات؟

پرسیار کراوە لە ابن باز: ئەگەر کەسێک قەرزی لەلای نەخۆشێک بێت یان لەلای هەژارێک بێت زۆر هەژار بێت، ئایا دروستە قەرزەکەی لەسەر لابدەیت لە زەکات؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت: (دروست نییە، چونکە واجبە چاوەڕێی هەژار بکەیت هەتا خوای گەورە قەرز دانەوەی بۆ ئاسان دەکات، چونکە زەکات ئەوەیە دەبێت پێی بدەیت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ"، لادانی قەرز لە زەکات زەکات پێدان نییە) فتاوى الشيخ ابن باز (280/14).

کەواتە دروست نییە زەکات بگێڕیتەوە لە بڕی قەرز، جا خەبەری هەژارەکەت دابێت یان نە، هەروەها نابێت مەرجی لەگەڵ دابنێیت بڵێیت زەکاتت پێ دەدەم بەلام دەبێت قەرزەکەم بدەیتەوە، بەڵکو زەکاتی پێ دەدەیت بێ ئەوەی مەرجی لەگەڵ دابنێیت، ئەگەر هەژارەکە زەکاتی وەرگرت و بووە خاوەنی بۆت هەیە داوای قەرزی خۆت بکەیت ئەگەر هەژارەکە زۆر پێویستی پێی نەبوو.
٦٣٠ـ ئایە زەکات بە خزمەتکار یان کرێکار دەشێت؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵی دروستە زەکات بە کرێکار بدات ئەگەر لەلات کار بکات ئەگەر لەوانە بێت کە زەکاتی پێ دەشێت، وەک ئەوەی خێزانی لەبەردەستە و مووچەی بەشیان ناکات، یان قەرزی لەسەرە و مووچەیان بەشیان ناکات بۆ ئەوەی قەرز بدەنەوە، نموونەی تری وەک ئەمە، ئەوەی گرینگ بێت ئەگەر ئەهلی زەکات بێت هیچی تێدا نییە زەکاتی پێ بدەیت ئەگەر کرێکار بێت یان خزمەتکار بێت لەلای)

فتاوى الزكاة لاپەڕە (٣٥٠).
2025/01/06 14:53:55
Back to Top
HTML Embed Code: