Telegram Web Link
 🎀 @Sherko_bekas

هاتم بۆ لات
جۆگەیەک بووم شوێنت کەوتم
لام دا و خۆم دا بە دەم ڕووبارتەوە
ڕووبار کردمیە قەڵبەزە و
قەڵبەزە کردمیە تاڤگە و
لە چاوتەوە ڕژامە ناو هەناوتەوە
لەو ساکاوە بەژنی شیعرم
بەقەد تاڤگەکەی "بێ خاڵ" کەڵەگەتە.

لەو ساکەوە کە بڕبڕەی پشتی شیعرم
بووە بە شاخ
قەڵەمم بۆتە پێشمەرگە
من و چیای ئاسنگەران
ئاسنین و دەسمان چەک و
چەکمان دەسە....

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " شایی شەهید"
.
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۴"
🎀 @Sherko_bekas

بڕۆ...بڕۆ.. تا ئەگەیتە دوو ڕیانێ
یەکەمیان بە دەستە ڕاستا...
ڕێگەی هاتە... تۆ... مەیگرە..
ملی چەپیان بگرە و بڕۆ و بەری مەدە
تا ئەگەیتە کانی و ئاوێ... لێ مەدە.

بڕۆ... بڕۆ... دەشتێکی دەرزییت دێتە ڕێ
تۆ هەر بڕۆ... بەرەو دوا نەگەڕێیتەوە
تۆ هەر بڕۆ... تا ئەگەیتە بەر ئەشکەوتێ
بچۆ... ژوورێ
له نیوەیدا... خۆت مەڵاس دە.
کە تەماشات کرد ئەبینی
لە کەناری ڕووبارێکدا
دەڵە دێوێ لێی نوستووە
مەمکێکی داوە بەم شانیا و
مەمکێکی تر بە ئەو شانیا.
هیچ دەنگ مەکە.

ئاوی ڕەش دێت... هیچ دەنگ مەکە
ئاوی زەرد دێت... هیچ دەنگ مەکە
ئاوی سەوز دێت... هیچ دەنگ مەکە
کە ئاوی سوور هات بچۆرە پشت سەریەوە

ترست نەبێ، شمشێرەکەت هەڵبکێشە
تا ئەتوانی... دەست هەڵبڕە
دەست هەڵبڕە
بەرەو کاژەلاکی سەری
دایوەشێنە...
دایوەشێنە...

ئاوی ڕەش هات
ئاوی سەوز هات
بەڵام ئاوی سوور هەر نەهات
بۆچی نەهات؟!
بۆچی نەهات؟!
بۆ ئەوەی ئاوی سوور بێت و شمشێرەکەت بوەشێنی
ئەبێ سەرچاوە، لە خوێنا هەڵقوڵێنی
بە دەمای ڕەنگەکاندا شۆڕبێتەوە و
لە ناو خۆرێکی تازەدا سەر دەربێنی.

بۆ ئەوەی ئاوی سوور بێت و شمشێرەکەت بوەشێنی
ئەبێ لەشی مەرگ و ژیان
بە یەکەوە ڕاوەشێنی!

دایە... دایە! من ئێستاکە دووکەڵێکم
لە شوێن برینی خۆمەوە هەڵئەستم و
بەو دووکەڵە شەدەی سەری ئەم
لووتکانەت بۆ ئەبەستم.

دایە! ئێستە چادر منە و من چادرم
خۆم هەڵئەدەم
لە ناو کڕێوەی... خەمی سەر دەم و چاوی
هەژاراندا خۆم ئازاری پاڵکەوتووی
پێدەشتی زام هەڵم ئەدا!

چادر... چادر... چادر...
شارە مێروولەی دەرکراو...
هێلانە بۆ پەڕسێلکەی باڵ کراو و
دەنووک کراو
چادر... چادر... لانە بۆ کەروێشکی گیراو
چادر... چادر.
دەرزیی سەرما، پەراسووی سیل، کۆشی بەفر،
نانی گریاو، سیمای وەریو،
چاوی مردن، گۆڕستانێ...

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲۴"

برو... برو
تا بە یک دو راهی می‌رسی
یکی بە سوی راست
این یکی راە بخت است، می‌گذری
راە دست چپ را بگیر و برو
می‌رسی سر یک چشمە،
از این یکی هم می‌گذری،

برو.. می‌رسی بە یک دشت سوزن،
برنگرد و برو.. برو تا می‌رسی بە یک غار
توی غار برو.. بە کمر غار کە رسیدی جای قایم شو.
نگاە کن آنجا کنار یک رودخانە یک مادە دیو خوابیدە
بک پستانش را انداختە روی این دوشش
آن یکی را، روی دوش دیگر.
تو چیزی نمی‌گویی.

آبی میاید، آب سیاه... بگذار برود.
آبی میاید، آب زرد... بگذار برود.
آبی میاد، آب سبز... بگذار برود.
آب سرخ کە آمد، برو پشت سر دیو،
نترس، شمشیرت را در بیار.
تا می‌توانی دستت را ببر بالا،
دستت را ببر بالا، بزن بە فرق سر دیو.
بزن.. بزن..

آب سیاه آمد
آب زرد آمد
آب سبز آمد
آب سرخ اما نیامد، چرا نیامد؟!
چرا نیامد؟!
اگر می‌خواهی آب سرخ بیاید و
تو شمشیرت را بزنی،
باید چشمە از خونت بجوشد،
در درون ریشەها پایین بخزی و
آفتابی تازە را تجربە کنی.

اگر می‌خواهی آب سرخ بیاید و
تو شمشیرت را بزنی
باید تن مرگ و زندگی را
بە لرزە در آوری.

مادر! من اکنون دودی هستم
از زخم‌های خود بر می‌خیزم
و این دود را چون دستاری
بر سر قلەها خواهم بست.
من اکنون خیمەای هستم در کولاک
آن دم کە برف اندوە بر چهرە تهیدستان می‌بارد
خیمەای بر دردی آرمیدە در پهندشت زخم‌ها

خیمە... خیمە... خیمە
لانۀ مورچگان راندە شدە
لانۀ پرستوهای بال و نوک قیچی شدە
خیمە... خیمە... لانۀ خرگوش‌های شکار شدە
خیمە... خیمە...
سوزن سرما، سینە سل، دامن برف،
نان گریان، سیمای پژمردە، چشم مرگ،
یک گورستان...

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
.
#داستانی_هەڵۆی_سوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

هەور تەتەرێکە خێرا و مژدەی سەوزی
ئەم بارانە ئەدا بە تۆ
بچۆ بەری
بچۆ بەری و
لە خۆشیاندا تێر تێر بگری!
زۆر دەمێک بوو، ئاسۆ وەکوو
شاعیرێکی تەنیای چاوشین
ئانیشکی دادا بووە سەرکەل

غەمگین... غەمگین،
بەر پەنجەرەی چاوەڕوانی گەڕانەوەی
باڵندەی وشەی گرتبوو
بەیانیان زوو
ژانی نەنووستووی ئەو،
ئەبوو بە نامۆیەکی گەڕیدەی سەر هەڵگرتووی
شاخ و دۆڵی
وڵاتی تەم
وڵاتی خۆم

لە ئەنگۆرەشدا، هەناسەی
ئەبوو بە کزە بایەکی
باوەشێنکەر
بۆ ئاگردانی برینی پڕ لە پشکۆی
سەرنجی وێڵ ئەفڕێ و ئەڕۆی
لەو سەرەوە، برژانگی تەڕ ئەهاتەوە
هیچ دیار نەبوو، کپ و خامۆش
هیچ دیار نەبوو کپ
هیچ دیار نەبوو
هیچ!

باڵندەکان لە کۆچدا بوون
ڕێگە ون و، کۆچ بێ وادە
هەتاو: لە تەما خنکا بوو
زەریا: کاروانی قووت دا بوو
هەوار: دووکەڵ،
وشە: نمەی نەباریو بوو

چاوی شاعیر دوو ئەستێرەی
خۆڵەمێشی، لە ناو سەردا
قەتیس ماو بوون
دەستی شاعیر دوو لقی وشکی
دارێکی لە دارستان بە جێ ماو بوون
یاری شاعیر،
دوو سوێسکە مەمکی سپیلکەی
لە بناردا بڕاو بوون.

زمان دەمی گوێزانێ بوو
ڕوومەتی ئارام و ئۆقرەی،
کچی خۆری قاش قاش ئەکرد
دڵۆپی سوور تکایە سەر:
شەوی تەمەن
بووکە بە بارانەی خوێنین باڵای تۆ بوو

هەژاری گوند، هەژاری شار
کۆڵان... کۆڵان... تەلان... تەلان
ئەیان گەڕان
ئەی باڵا ئاوێنەی گوڵین!
تۆ ئەڕۆشتی و چاوم لێ بوو
هەنگاو، هەنگاو لە دواتەوە
مێژوویەکی تازە "ئەڕۆا" !

ڕایان کرد و ماڵیان چۆڵ کرد
ڕایان کرد و ئاگریان بەردایە بێشکە
بێشکە گریا و بوو بە زوخاڵ
ڕووباریان کوشت
ڕایان کرد و ماڵیان چۆڵ کرد
ئابڕوو مەلێکی سپی بوو
خستیانە ناو
قەفەزی سنگی فەرهادێ و
هەڵیان گرت و بردیان بۆ "شا"

ئابڕوو سەرپۆشی کێوان بوو
دایان بەسەر تەرمەکەمدا و
بردیان بۆ "شا"

دوای قاقایەک کە "شا" سەرێکی هەڵبڕی
مەلی هێنایە دەرەوە و
لەبەر قاچی شابانوودا سەری بڕی
ئەمجارەیان دانەوێوە و
بە سەرپۆشیش
پێڵاوەکانی پێی سڕی!

ئەوەتا وا
لە پرسەی ڕووبار و شاخا
شایی مەرگ و برسێتییە
کات، گوللەیە
چاوی کێڵگە و چرا ئەخوا

ئەوەتا وا
کوردستانم بەلەمێکی سەرگەردانە
ڕوەو گێژ و گەرداو ئەڕوا

وەرن گوێ لە خوێنم بگرن
تاوانەکان بنووسنەوە
چۆن ئەژمێردرێن؟!
وەرنە سەر منارەی دەنگم و
"قەڵای دم دم"ێکی تازە
بخوێننەوە.

کێ ئەتوانێ گوێی بۆ بگرێ؟!
کەژ کچێکی بسک سەوزی
لەش زێڕینی چواردە ساڵ بوو
بە زیندوویی
ئەیان پەستایە گۆڕەوە و
پڕ بەدەربەند، ئەیزریکان.

وا دووبارە هەر هەمان تۆڕ
گرتمیەوە
تۆ ئاوڕێ بدەرەوە
چۆن تۆڕێکە:
وردە ماسی قەتیس ئەکا و
گەوره ماسیش سووک و باریک
لێوەی ئەچێتە دەرەوە.

ئێوە ئەی گەورە پیاوینە
پیاوانی دز
پیاوانی پووت
چاومان لێیە
لە ناو لنگی تارانەوە سەر دەردێنن
لەگەڵ خۆتاندا وەک جانتای،

ڕەشی دەستتان
ئۆتێل... ئۆتێل
شەقام... شەقام
ڕوو زەردیتان ئەگەڕێنن

ئێوە ئەی گەورە پیاوینە
پیاوانی پووت
چاومان لێیە
بە ڕیز جامانە دائەگرن
دای ئەگرن و پەردە کوللەی دەوری چرپای
سۆزانییەکانی تارانی پێ ئەگێڕن!
من ئەو شاعیرە ناسکەی
ڕابردوو نیم
هەرچی گوڵێ کە هەڵوەری
تێر بۆی بگریم!
ئەم بەیانییە تەرمەکەی
دوێنێی خۆم ناشت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

تەتەر: سریع السیر، نامه بر
ئانیشک: آرنج
ژان: درد شدید
دۆڵ: درّە
تەم: مه

ئەنگۆرە: تنگ غروب
باوەشێن: بادبزن
ون: گُم
قووت: قورت دادن
سوێسکە: تیهو

سپیلکە: سیفدفام
گوێزان: استره، انتقال
ڕوومەت: ظاهر، صورت
ئۆقرە: آرامش
بێشکە: گهوارە

زوخاڵ: زُغال
شا: پادشاە 👈در اینجا منظور "رضاشاە" شاه ایران است.
بەلەم: قایق
کەژ: کوه
زریکاندن: جیغ کشیدن

قەتیس: درماندە
ماو: باقی، از بین نرفتە
پووت: حلبی توخالی
تاران: تهران
سۆزان: سوزندە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔@Sherko_bekas
 🎀 @Sherko_bekas

تا ئەتوانم ئەم دووکەڵە
درێژ درێژ ئەکەمەوە
بۆ ئەوەی چاوی ئایندە
پڕ کەم لە ئاو
تا ئەتوانم ئەم قیژەیە
درێژ درێژ ئەکەمەوە
بۆ ئەوەی گوێچکەی داهاتوو
پڕ کەم لە گڤەی زایەڵە و
لە وردە ناسۆری شکاو

شێرکۆ بێکەس
Forwarded from Şêrko_bêkes
  ‌ 🎀 @Sherko_bekas

تۆ دەس بەرداری بەهاری
تۆ قەت بڕوا بەوە ناکەیت
ساتێ هەبێ ئارام لە شێوەی سروەدا
ڕۆژێ سەردانێکت بکا!
هەرگیز.. هەرگیز

یان ئۆخژنێ جارێ بێت و
لە بەردەمتا ئیستێ بکا و
شنەیەکی خۆیت باتێ
هەرگیز.. هەرگیز
یان هەتاوێ لە پەنجەرەی ساماڵەوە
ئاماژەیەکت بۆ بکا.

یان دەم و چاوی خۆشییەک
بۆ چرکەیەک، ئاورێکت لێ باتەوە

یاخود شەوێک لە شەوانی ڕاز و نیازێ
مانگەشەو بێ و
بە پۆپەشمینی خەوێکی خۆش و هێور
سکاڵاکانت داپۆشێ
هەرگیز.. هەرگیز
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
من گۆمێکم
نیوەی ئاوم
لە خۆشەویستی بەفرەوە بۆ هاتووە
ساڵ هەیە زۆر
ساڵ هەیە کەم.

نیوەکەی ترم لە چاوی
ژنەکانی ئەنفالەوە تێ ئەڕژێ
ئەم ئاوەیان
کەم ناکات و
هەموو ساڵێ
سێڵاوێکی تازەترم
ئەکاتە سەر
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری!

لێرە نیت و کەچی ئیستەیش
شۆڕەبیەکان یەکە یەکە
بەسەر جۆگەی یادگارتا نوشتاونەوەو
چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا
تۆیش بێیتەوە!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
◼️◼️◼️◼️


ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆست بەرانبەر لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.

🎀 @Sherko_bekas

◼️◼️◼️◼️
Forwarded from اتچ بات
کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی:
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت.

خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

🌹 ژیان
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.

لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

شێرکۆ بێکەس

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
🎀 @Sherko_bekas

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ “خاک” خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.

شێعر

شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.

نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد
وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان،
سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش.

وڕکم ئە‌گرت،
دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم
بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم
ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
واتە‌ی کامە‌رانیی لای من
لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما
بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما
فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م
گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم
سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی،
گە‌شاوە ‌و ئاڵ
وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ
بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌..
دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!.

کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم.
لە‌ ماڵی پوورە‌ "مە‌نیجە‌"
ترشیات بکڕم
کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو
لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا
کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام
ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو:
شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم
لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان
پێڵاوی تازە‌ بنوێنم!

کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم
زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی
بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی
جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم
وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم
وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون
پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم
نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌
وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن
تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!

#وەسیەت_نامە

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،

من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکە‌و ژن ‌و پیاو‌ی شارەکەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆر بم.

🎀 @Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
درێژە ئازاری ئەلف و بێم
لێرەوە هەتاکوو لای "خانی"
درێژە، درێژە، درێژە... غەریبیم
لە هێڵی ئاسنی ئەوروپا درێژتر
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم؟
نازانم ئەز چیتان
نازانم ئەز
نازانم
نا.
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
#زمانی_من_ناسنامەی_منە
۲ی ڕەشەمە ڕوژی جیهانی زمانی دایکی


@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
۸ی مارس

تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.

گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.

تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
..................

به مناسبت هشتم مارس، روز جهانی زن

تو یک روز نیستی
تمامِ سالی.
تو یک شب
یا یک کتاب و یک قطره نیستی
تو یک نقاشی یا تابلویی بر دیوار نیستی.

اگر دقیقه ای نباشی
ساعت ها از کار می افتند
خانه ها برهوت می شوند
کوچه ها اشک می ریزند
پرندگان، سیَه پوش می شوند
و شعرها هم نیست می شوند.

تو فقط باد و باران هشتمِ ماه مارس نیستی
تو ای دل انگیزِ شب های تابستانی
گیسوان شب های پاییزی
تو ای سوز بوران عشق
تو نباشی
چه کسی باشد؟!
زن، زن، زن، زن
تو زندگی هستی..

🎀 @Sherko_bekas
🎀 @babak_zamanii

#شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی
.
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"کـوردم ئەمن"

گەرچی تووشی ڕەنجەوەری و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە
نابەزم مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و
گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و
بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لەبرسان و لە بەر بێبەرگی
ئیمڕۆ ڕەق هەڵێنم
نۆکەری بێگانە ناکەم
تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و
دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن
هێشتا دەڵێم کــوردم ئەمن

ــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#میرات

کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس

#ئاوێنە_بچکۆلەکان
◼️◼️◼️◼️


ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.

🎀 @Sherko_bekas

◼️◼️◼️◼️
ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!

هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...

هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...

ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست

بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...


🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
Forwarded from Şêrko_bêkes
 🎀 @Sherko_bekas

هاتم بۆ لات
جۆگەیەک بووم شوێنت کەوتم
لام دا و خۆم دا بە دەم ڕووبارتەوە
ڕووبار کردمیە قەڵبەزە و
قەڵبەزە کردمیە تاڤگە و
لە چاوتەوە ڕژامە ناو هەناوتەوە
لەو ساکاوە بەژنی شیعرم
بەقەد تاڤگەکەی "بێ خاڵ" کەڵەگەتە.

لەو ساکەوە کە بڕبڕەی پشتی شیعرم
بووە بە شاخ
قەڵەمم بۆتە پێشمەرگە
من و چیای ئاسنگەران
ئاسنین و دەسمان چەک و
چەکمان دەسە....

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " شایی شەهید"
.
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
2024/11/13 21:55:23
Back to Top
HTML Embed Code: