Telegram Web Link
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۱"
🎀 @Sherko_bekas

لە تەنووری گێژەندام و ئەم سەدەیە
گژم ئەدا
لە گێژەندا... هەڵوێستی خۆت بدۆزەوە
ئەم گێژەنە... سووڕانەوەی
ترسە بە دەوری مردندا...
لەم جێیەدا... کەشتێکەی نووح
سەر بەرەو ژێر ئەبێتەوە...

لەم جێیەدا
ئاو... هەناسە
لە سنگی خنکاودا ئەدا
کەی "سوندباد" گەیشتۆتە ئەم گێژەنە
کەی؟! کەی؟!
بە لێوارەی مەرگی مندا پیاسە ئەکەن
وا ئەخنکێم... ئەمبینن و بەڵام باسی
خنکاو ئەکەن
دەرم بێنن! پیاسەی ئەو سەر تەواو ناکەن
من ئەخنکێم...
دەرم بێنن! دەرم بێنن!

کێ هەناسەی هیچ خنکاوێ هەڵئەمژێ؟!
ئەی هاواری خنکاوەکان
کێ دێ لە ئێوە بپرسێ
ئەمە زمانی، خنکانی
ئەستێرەیە و، شایی زەلکاو

ئەمە سەردەمی کۆچی ڕووبار و پەری خانە
ئەی پەری خان!
هەر دوو دەستم.. سەوڵی
ناو کەشتیی ڕەوەندی
نیگای تۆیە...
لە نیگاتا من خەڵوەتم...
لە نیگاتا من گۆرانی
ئەو ڕەزانەم هێشووی وەرزی
بەخشندەیی زەمین ئەگرن.

ئەی پەری خان! زەمین تۆیت و
تۆ زەمینی
ئەی پەری خان! لێم گەڕێ با
سەمای مردن لە سەر ئەو لووتکانە بکەم
کە بە ترس داپۆشراون
لێم گەڕێ با... ئەم کڵپەیە
لە ئۆپەرێتی... سووتانا
دەس بکاتە ملی جەڕاوی ناو پەتم.

لێم گەڕە با لەسەر شانۆی پەراسووی خۆم
حاڵم لێ بێ و
بە گڕەوە بچمە ناو دڵی یەزدان و
بەو ڕاستیە... بدۆزمەوە کە لە خولیای،
نەسرەوتی نا سەرما ئەژی....

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲۱"

در تنورک گرداب قرن افتادەام
در این گرداب، کجا باید ایستادن را دریاب!
این گرداب
چرخش مرگ است پیرامون من.
در این جایگاە
کشتی نوح واژگون می‌شود

و آب
در سینە غرق شدە‌گان تنفس می‌کند
کی پای سندباد بە این گرداب رسیدە است؟
هرگز! هرگز!
بر گذارەهای مرگ من کام بر می‌دارند
من در آستانە فرو رفتن در گرداب
آنان اما نظارەام می‌کنند
و از غرق شدەگان سخن می‌گویند

نجاتم دهید!
پیش از آنکە گردش کنان از کنارە بگذرید
من غرق خواهم شد
نجاتم دهید! نجاتم دهید!

چە کسی نفسهای غرق شدەگان را تنفس می‌کند؟
آە! ای فریاد غرق شدەگان
کسی نیست تا شما را گوش فرا دهد
این عصر غرق شدن ستارە و
پایکوبی باتلاقها و لجنزارهاست

این عصر کوچیدن رود و پری است
دستهایم
پاروی قایق عزیمت نگاە تو است
در نگاە تو، من خلوت تنهایی و
من ترانە تاکستانهایی هستم
کە در فصل سخاوت زمین
خوشە می‌گیرند.

ای پری! زمین توی و تو زمینی
ای پری!
بگذار تا مرگم را بر قلەهایی برقصم
کە جامە ترس در پوشیدەاند
بگذار تا این شعلە
در اپرای سوختن
همچون دستی پیچیده بر گردنم
کە در حلقە طناب تاب بر می‌دارد

بگذار بر سکوی سینەام
سماع کنم
و شعلەور بر قلب یزدان فرود آیم
و آن حقیقت را باز یابم
کە در اندیشە دارم...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
براکانم!
لە ناو شاری زامەکانما
وشەکانم، نمەن
نمەی بارانێکی تینوو.
بارانی ژانی هەورێکی سەرهەڵگرتوو.
بارانی خەمێکی سووری
گڕ تێبەر بوو...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
" #خەمێکی_سوور "
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

#سوز
ـــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

دڵت هەرێمێکی ساردە و
دوورگەیەکی تاریک و دوور
بەم شەوە من، ڕێم کەوتۆتە
ناو ئەم دارستانی بەفرە و
بەرەو لای تۆ
ئەم کوێستانی نامۆییەم
گرتۆتە بەر.

هەنگاو
هەنگاو
بەسەر لەشی
ڕەش و سپی ڕمووزنی
ئەم شەوەدا تێئەپەڕم.

هیچ دیار نییە
نە گڕی چاوانی ژوور و
نە ترووسکەی چرای بەر ماڵ
هیچ دیار نییە...
تەنها هەر خۆم
پشکۆی سووری
ناو ئەم بەفر و شەختەڵانەم
"با"ی هەڵکردووی
گڤە تەزیو
ئەمگەشێنێتەوە و.. ئەڕۆم.

قیبلەنمام ئەو سۆزەیە
کە لە کۆچی عەشقی تۆدا
خوا پێی بەخشیم.
"ئەی خوای ڕەوەندە نامۆکان
ئەی کۆچەرە مەزنەکەی
سەر قافڵەی خەمی یاران
پەنجەی نوورت ئاماژەکە و
بیخەرە سەر ناوچەوانی
هەرێمی سارد.

قژی ئەستێرە گرتووی خۆت
بئاڵێنە لەم شەوەوە
با هەڵگیرسێ
دوورگەی تەریک و چراخان
ڕووناکی کا هەیوان و ژوور
ماڵی تاریک."

بە دوای کۆچتا
من شیعرێکی لانەوازی
ڕەش و ڕووت بووم
لە باوەشتا هەڵ ئەلەرزیم.
ساوا بووم و دار بەدەستیش!
بە دوای کۆچتا
من شۆڕەبی غەمگینی سەر
کەنارت بووم
کە ئەگریام هاژەت لەگەڵما ئەگریا
ئەبووین بە یەک.

هەموو گۆپکەکانم چاو بوون
ئەوەی من دیم
چاوی مەولانە دیوێتی و
کەسی دی نا!
گەڵاکانم هەمووی گوێ بوون
ئەوەی بیستم
هەر گوێی مەولانە بیستوێتی و
کەسی دی نا!

بە دوای کۆچتا
هەر ئەستێرەی نیگا تەڕ بوو
هۆن ‌هۆن جریوەیان ئەڕشت!
لە ئاسماندا
من جریوەی چاوم ئەسڕی و
لە زەویشدا
شوێن پێی هەتاوم هەڵئەگرت!

ئەی کۆچەرە مەزنەکەی
سەر قافڵەی خەمی یاران
چاو هی خۆتە
ئاخ هی خۆتە
لە ناو تۆدا من ئیستاکە
گوڵ خەندەرانی بەیانیم
تۆ بڕوانە
زەردەخەنەم بەڵام ئەگەریم!

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀

درێژەی هەیە....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک
دوورگە: جزیرە
ڕمووزن: غول بیابان، دیو
ترووسکە: درخشش، برق آسمان
شەختەڵان: یخبندان
ڕەوەند: چادرنشین

تەریک: بی نصیب
ئاماژە: بە علاوە، بە اضافە
ساوا: نو رسیدە
هۆن هۆن: گریه‌ آهسته‌ بدون انقطاع، اشک ریزی بدون انقطاع
خەندەران: همواره‌ شاد و خندان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas

سڵاوێکی دوور و درێژ!
من ناوم "پرچ"ە
نیشتمانم سەری ژنێکە
لە سێ لاوە گەمارۆ دراوم
بە حیجاب!

چەندین ساڵە زیندانیم
نە هەتاو ئەتوانێ
سەردانم بکا و
نە "با" و
نە ئەهێڵێ بچمە دەرێ و
ڕێگەش نادا
بە هیچ شیعرێ یان ئاوازێ
کە بێنە لام.

وەلێ ئیتر
من بە نەهێنی
لەگەڵ پەنجەکاندا ڕێکەوتووم
ئەمشەو زیندانەکەم ئەبڕین

ئازاد ئەبم
لە دواییشدا
حیجابەکەیش ئەدەینە دەست
چەخماخەیەک
لە سەر بەرزترین لووتکە
بە بەر چاوی مێزەرەکانی دنیاوە
بیسووتێنێ!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۵"

سلامی دور و دراز!
اسم من "گیسو" است.
میهنم سَرِ یک زن است
از سە طرف در محاصرە افتادەام
با حجاب!

چندین سال است در زندانم
نە آفتاب اجازە دارد
بە ملاقاتم بیاید و
نە "باد" و
نە می‌گذارد بیرون بروم و
نە اجازە می‌دهد
هیچ شعر یا ترانەای
پیشم بیایند.

اما دیگر
من در اختفا
با انگشتان توافق کردەام
امشب زندان را می‌شکنیم

آزاد می‌شوم و
در نهایت
حجاب را هم به دست
برقی سوزان می‌دهیم
تا در بالایِ بلندترین قلۀ کوە
در مقابلِ چشمانِ تمامِ عمامەهای دنیا
آنرا بسوزاند!
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

دەنگم تەیرێکە مردوو
لە هاوارما، هاوار ئەخنکێ و
لە بێکەسیما، چۆڵەوانی، سەرسامە و
لە قیژەمدا، خودا لەگەڵ
تیلماسکە نوورێکی سپیدا دێتە دەرێ و
ئاوێتەی فرمێسکی دایکم و چیام ئەبێ
لە قیژەمدا خوداوەندی "با" ئەشڵەژێ
لە تەنیاییما تەنیایی زۆر جار ئەنوێ

بەڵام "ئەعــــراب"
وەختێ ئەدوێم
ئەوان و بیابان، ئەزانن خودا "ئەڵڵا"یە و
نازانن "ئاو" چییە و "دایە" چییە و
بە تەنها فەنا بوونی منیان
لە خۆیاندا خەتم کردووە!

چەند زەلیلە، ئەم جەستەیە
چەند تەنیایە، زریکەم و
چەند بێ خەمە، بیابان و
چەندیش کڵۆڵە غەریبیم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

گەر خەم بکەین بە چیرۆک و سیاساڵ
بگێڕینەوە، لەگەڵ سووتان قسە بکەین،
ئەم دووکەڵە دوایی نایێ.
گەر قوڵایی ژێر زەمین و
یەکەیەکە پەلە خوێن و
زریکەکانی دیوار و شریخەکانی قامچی و
تفووی تف و ڕێزە جێنو بە عەرەبی
بژمێرین و باسیان بکەین،

ئەوا ئەبێ لە "موحیتەوە تا خەلیج"
دار خورماکان بژمێرین و،
ژماردنیان تەواو ئەبێ و
بەڵام ئەو ژماردنەی تر تەواو نابێ...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە"
لافاو بە ماسیگری وت:
هۆی تووڕە بـوونی لێشاوم
گەلێ زۆرە،
بەڵام هۆی هەرە گەورەیان
لەبەر سەربەستی ماسییە و
دژی تۆڕە..!

"شێرکۆ بێکەس"
🎀 @sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

بە تەوقیتی
مژدەکانی شاخی گۆیژە و گڵە زەردە
ئەم بەیانییە... سەعات دە
لە ناوەڕاستی ئەشکەنجەی ئەم شارەدا
لە ناوەڕاستی ئازار و
لە ناوەڕاستی بریندا

شار تەقیەوە و
خەم تەقیەوە و
بە ڕەوە گورگی ڕەشەوە
قەڵای سووری دێوێکیان گرت
کە لە قوللە و دیوارێوە
تا ئەوساتەیش
خوێنی لێ ئەچۆڕایەوە!

قەڵای سووری دێوێکیان گرت
ئەم بەیانییە سەعات دە
لە ژوورێکی ناو قەڵادا
مردنیان گرت
مردنیان کوشت.....

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

وەختێ بە "ناسک"یت نووسیم
هەورێ سەری لاپەڕەی گرت
بوو بە نمەنمەی باران

کاتێ بە "زیز" بوونت نووسیم
خەیاڵ بوو بە گەڵای سیس و
هەڵەم چووە سوچێکەوە و وشەیش تۆرا

کە ویستیم بە "دابڕان"نت بنووسم
"سەر"م چۆڵ و
پەنجەکانم وشکیان کرد و
یەک دڵۆپم بۆ نەنووسرا!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

واز لەم برینە بهێنن
چەشەی چەقۆ،
چەشەی پشکۆ،
چەشەی خوێیە ئەم برینە!
پەنجەرەیە، ئەستێرەیە،
ئەسپی سووری غار کردنمە ئەم برینە.

هەر ئەو بە تەنیا شک ئەبەم
لە جێی ئاڵا ئەوەم هەیە
من هەڵیکەم!
هەر ئەو برینە شک ئەبەم
بۆیە جارێک چەتری ڕەهێڵەی سەر سەرمە و
هەڵی ئەدەم
جارێکی تر دەمی ئەستێرکی چاوانمە و
بەری ئەدەم!

هەر ئەو برینە شک ئەبەم
هەر ئەو خوێنە:
فرۆکەمە
دەبابەمە
بازۆکامە
کاتیۆشامە
لە ئاتشگەی مەرگی سووری خۆمدا تەنها
من هەر سوجدە بۆ ئەو ئەبەم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە کتێبی "شایی شەهید"
  ‌ ‌ ‌ 🎀 @Sherko_bekas

من کۆنم لەگەڵ زایەڵەکەی نانی برسی و
ئاوی تینووی ئەم و ئەودا و
چون شەوی بێوەژن گریام
بۆ بێکەسیی ڕەنگی ڕەش و
لەگەڵ "با"دا لاواندمەوە
بۆ گەنم و جۆی جوانەمەرگ و
لەگەڵ کەناردا کۆتەڵم

بۆ شەپۆلی کوژراو گێڕا و
لەگەڵ "مانگ"دا لە ناو خەرمانەکەی
ئەودا، شاییمان کرد
بۆ بووک و زاوای درەختی دارستان و
وەلێ ئەفسووس.
بە تەنها بۆ خۆم ئەگریام!
وەلێ هەر بۆ خۆم نەبووم
ئاوێنەیەک بۆ بەردەمی حەزەکانم و
پەنجەرەیەک بۆ شیعری خۆم!

من هەناسەی خۆمم هەبوو
کەچی دامن بە هەناسەی ئەوانی تر
من وەتەنێکم هەبوو هەر هی خۆم
کەچی بەخشیم بە وەتەنی ئەوانی تر.
من مانگەشەوی خۆم هەبوو
ئەویشم دا بە ئاسمانی ئەوانی تر.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
  ‌ 🎀 @Sherko_bekas

من و چاوەڕوانی یەکین
من و چاوەڕوانی جمکی
ڕۆژمێری وڵاتێکی بەخت ڕەشین.
من و وێڵ بوون و پرسیاری پەڕاگەندە
لە یەک ئەچین.
من دەستەمۆی چاوەڕوانیم.

لە منداڵی وەرینەوە
هەتا گەورە بوونی خەزان
به دیار ڕەنگی مەرگەسات و
بە دیار دووبارە هاتنەوەی
ئەستێرەیەکی کشاو و...
بە دیار گەڕانەوەی ڕەوە
جوانووی تراویلکەی نادیارەوە
هەر هەموومان دەوەن بووین و
دەست لە ئەژنۆ دائەنیشتین.

من لەوێوە
من لەوساوە
بووم بە هاواری بێدەنگی هەڵوەرین و
لەوێشەوە بووم بە ئەزموونی
دووکەڵی چاوەڕوانی ناو شکست و
ئینجا هاتووم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
  ‌ 🎀 @Sherko_bekas

تۆ دەس بەرداری بەهاری
تۆ قەت بڕوا بەوە ناکەیت
ساتێ هەبێ ئارام لە شێوەی سروەدا
ڕۆژێ سەردانێکت بکا!
هەرگیز.. هەرگیز

یان ئۆخژنێ جارێ بێت و
لە بەردەمتا ئیستێ بکا و
شنەیەکی خۆیت باتێ
هەرگیز.. هەرگیز
یان هەتاوێ لە پەنجەرەی ساماڵەوە
ئاماژەیەکت بۆ بکا.

یان دەم و چاوی خۆشییەک
بۆ چرکەیەک، ئاورێکت لێ باتەوە

یاخود شەوێک لە شەوانی ڕاز و نیازێ
مانگەشەو بێ و
بە پۆپەشمینی خەوێکی خۆش و هێور
سکاڵاکانت داپۆشێ
هەرگیز.. هەرگیز
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas

بەیانیتان باش!
من نام دیوارە
کەوتوومە سەر شەقامێکی گشتی
بە درێژایی بێزاری درێژم و
بە بەرزی تووڕە بوونیش بەرز!

هەرچی دروشمەکانە
بە مندا هەڵئەواسرێن
هەرچی پۆستەرەکانە لە من ئەدرێن.
لە سەد دروشم یەکێکی تیا نییە
شتێکم فێر بکات!
لە سەد پۆستەر یەکێکی تیا نییە
دڵم خۆش کات!

هەر دوێنێ بوو
لە "سەر"مەوە تا کەڵەموستی پێم
دروشمێکیان پیا هەڵواسیم
کە خوێندمەوە
شەرم تەرێقی کردمەوە
من دیواری وڵاتێ بم
درۆی کەتە و گەورەی وەهای
پیا هەڵواسرێ!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱٦"

صبحتان بخیر!
اسم من دیوار است
در خیابانی عمومی قرار دارم و
بە درازنای بیزاری درازم و
بە بلندی عصبانیت هم بلندم!

هرچە پوستر است
بە من چسپاندە می‌‌شود.
از صد شعار یکی پیدا نمی‌‌شود
چیزی بە من بیاموزد!
از صد پوستر یکی پیدا نمی‌شود
دلم را شاد گرداند!

همی دیروز بود
از "سَر" تا انگشت پایم
شعاری به من آویزان کردند
وقتی خواندمش
از شرم خجلت زده شدم
کە من دیوارِ کشوری باشم
دروغ گُنده و بزرگ این چنینی
بە آن بیاویزند!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
🎀 @Sherko_bekas
سەفەرە
سەفەرە
سەفەر.
سەفەری ئازاری زگماک و سەفەری
درەختی بێ داڵدە و
بێرێتەی زامانی گەڕیدە و
تەدارەک ڕێک ئەخەم!

ساواقە
ساواقە
ساواق!
ساواقی ساڵانەی بەهاری بێوڵەت
ساواقی بورجی "مارت"
شەپۆڕی باهۆزە و شیوەنی گوڵانە و
تەدارەک ڕێک ئەخەم
تەدارەک: لە ئەسپی کەللە
سەر گڕ گرتووی ڕەوەندم
ئەو وەختەی ژان لە سەر بەرد ئەڕۆێ.

تەدارەک لە حیلەی برووسکەی
ئەم هەورە سوورانە
ئەو دەمەی کە باران شیعرێکی سەوزتر ئەنووسێ...
لە جوانووی ئەم خەمە بزێوە سپیانە
ئەو وەختەی کە لانکە و بنچک و
دەوەنیش غار ئەکەن.

تەدارەک لە تەختی کەژاوەی زریکەی فەریادی
ئەم هەموو فریشتە ڕەندانە
ئەو وەختەی خوا ئەوقە و
مردنیش سەرسامە!
لە گوارە و پڵپڵە و سڵسڵەی زایەڵەم
ئەو دەمەی کە شایی گریانە

تەدارەک لە تارای ئەم شیعرە و
گەردانەی ئەم تەمە
ئەو وەختەی کە مەرگم بووکمە و
کە ژەهریش شاباشی جیهانە!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "دەربەندی پەپوولە"
#سۆز
ـــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas

بە سۆزی تۆوە بانگ ئەدەم
من تەنیام و کاروانیشم
زیندانیم و ئازادیشم
باڵدار نیم و لە ناو هەورام
تەنها ساتێ
جێ نزرگەی خۆشەویستی
تۆم جێ نەهێشت
کەچی دنیاش
هەمووی گەڕام.

ئەی کۆچەرە مەزەنەکەی
سەر قافڵەی خەمی یاران
تا ئەوینت ئابڵوقەی گیانی نەدابووم
سەربەست نەبووم!
تا لە چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما دای نەکرد.

تا نەچوومە مەشخەڵانی ناو ڕۆحتەوە
نەبوومە تیشک
تا بۆی هەناسەتم نەکرد
نەبوومە"با" و هەڵم نەکرد!
کە لێوم نا بەسەر چاوەی بنارەتەوە
بومە شەپۆلی نەسرەوتی
بن بێ‌قەرار.
کە چریکەت ڕای چەنانم
بوومەلەرزەم خستە پێش خۆم.

ئەو دەمەوە
حاڵ گرتوومی و
وەک ئاگری بەر زریانێ
لە لووتکەتا
پەل و پۆی کڵپە ئەهاوم
بۆ دێ بە دێ
بۆ شار بە شار
لەو دەمەوە
من تەوێڵی ئەم گەردوونە
ئەخوێنمەوە
لەو دەمەوە
من بوومەتە شاری گەورەی
عیشق و ئازار.
۱۹۸۰

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ڕۆژی_ئاڵای_کوردستان

له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا و له ساڵی ٢٦٤٦ی کوردی به‌رانبه‌ر به ١٩٤٦ی زایینی دوای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، ئاڵای کوردستان بۆ یه‌که‌مجار له مه‌هاباد هه‌ڵکرا.

هه‌موو گه‌لانى دونیا، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن،
"#پێناسە"ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان،

ئاڵای کوردستان له‌ سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له‌ ناوه‌ندی پێکهاتووه‌.

#ڕەنگەکانان:

ئاڵای کوردستان له‌ لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتووه‌، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ "#ڕه‌نگی_سوور"ه‌،
ئه‌وه‌ی ناوه‌ند "#ڕەنگی_سپی"یه‌ و، لاکێشه‌ی خواره‌وه‌ "#ڕه‌نگی_سه‌وز"ه‌.

به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی.

#دروشمی_نەتەوەیی ئاڵای کوردستان "#خۆری_زێڕین"ه‌، ئه‌م خۆره‌ ۲۱ په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه‌.

خۆره‌که‌ ده‌بێ ڕێک له‌‌ چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کوردستان جێگیر بێت.

خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه‌ که‌ ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ (تیشک) تێده‌په‌ڕێت.

هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ر دوو ڕووه‌وه دیار بێت.

#هەر_شەکاوە_بێت_ئاڵاکەمان

#تاپوی_نووسراوه 📚

@tapuynusrawe
🔸
من ئەو ڕۆژە
مشتێ لە هەتاوی عەشقم
کردە بنی خەیاڵێکی تاریکمەوە
ڕۆژی دوایی خەیاڵ بووبوو
بە ئینجانەی بەر پەنجەرەی
ژوورەکەم و
لاسکەکانی
دەیان شیعری
ڕەنگاو ڕەنگیان دەرکردبوو
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۲"
🎀 @Sherko_bekas

لێم گەڕێ با... هەموو جارێ
لە دایک بوونێکی تازە
مەرگی تازە
ببینم و ببیسم و خۆر لە دورگەی
نەهێنیدا... بێنمە دەرێ و
نەخشەیەکی تر بۆ گیانم بکێشمەوە!

کە ئەچمە ناو مردوانەوە و ڕائەوەستم
قەنارەکان ڕاپەکەن و پەتەکانیش
ئیتر خۆیان گرمۆڵەی لای
بەر پێم ئەکەن
کە ئەچمە ناو مردنەوە و سەرنج ئەدەم
بە چاوی خۆم
لە دایک بوونی "نەهێنی" تۆ ئەبینم.

خوا ئەبینم
دێت و یەک... یەک
دڵی هەموو ئەستێرەکان ئەخاتە ناو
لەپی دەستم.
کەی وا نەبووم
باران نانوێ
منیش نانووم.

باران خوی کرد بە دەروونما،
لە ناو بیرما زەمین هەستایە
سەر پیان و بانگی لێ کرد.
بێشەی چڕی ڕوانینی من،
شاری نەدۆزراوەی تیایە،
من دڵدارم، ئەی پەری خان.
من دڵدارم، درەختەکانی
ناو گیانت ئەنووسمەوە.

کەژەکانی ناو بیناییت ئەخوێنمەوە،
دەتۆش گیانە!
بمنووسەوە و بمخوێنەوە،
لەسەر لەشی هەر گەڵایەک،
کە ئەوەرێ و کە ناوەرێ،
بمخوێنەوە و بمنووسەوە.

لە کەیەوە تۆ "سیزیف"ی و
ئەم جیهانەش بەردەکەتە؟!
لە کەیەوە تۆ "زۆربا"یت و
بوومەلەرزەیش سەماکەتە؟!
بیرت نایە! هەر وەک مردن نایە
لە کوێ بووە؟!
بیرت نایە هەر وەکوو ئاو بیری نایە
بۆ یەکەم جار
ژانی بە کام ئۆقیانووس و
زەریاوە... گرت؟!

بیرم نایە... بەڵام ئەوەندە ئەزانم
بە یەکەوە من سیزیف و زۆربا و مەرگ و
ئۆقیانووسم!
باران نەنووست و...
نەنووستم.
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲۲"

بگذار تا هر بار
تولدی تازە و مرگی تازە را
ببینم و بشنوم.
و آفتاب را در جزیرە اسرار بر آورم
و طرفی دیگر برای جانم بکِشم.

هنگامی کە در مرگ فرو می‌روم و
بر پای می‌ایستم، چوبەهای دار می‌‌گریزند
و طنابها، تابندە و پیچان سر
به پاهایم می‌سایند.
هنگامی کە در مرگ فرو می‌روم و
بە تماشا می‌ایستم با دو چشم خود
تولد راز تو را می‌بینیم.

خدا را می‌بینم کە می‌آید و یک یک
ستارەها را بر کف دستم می‌نهد.
همیشە چنین بودەام
باران نمی‌خوابد و من نیز.

باران سر زدە در من می‌بارید.
در اندیشەام زمین بپا خاست و بانگ برآورد.
در جنگل انبوە نگاە من شهر کشف نشدەای هست.
من دلباختەام ای پری.
دلباختەام، در عمق جانت را باز می‌نویسم
کوههای نگاهت را باز میخوانم.
پس ای نازنین! بیا و مرا باز نویس و باز خوان،
بر تن هر برگ کە می‌ریزد و نمی‌ریزد.
بازم خوان و بازم بنویس.

از چە هنگام تو سیزیف هستی و
این جهان سنگی بر دوشت؟
از چە هنگام تو زوربایی و
زلزلە رقص تو است.
بیاد نداری هم چنان کە مرگ بیاد ندارد
از کجا در وجود آمدە است
بیاد نداری، هم چنان کە آب بیاد ندارد
نخستین بار تولد کدامین اقیانوس و دریا
درد در جانش پیچاند.

بیاد ندارم
اما می‌دانم سیزیف و زوربا و
اقیانوس و مرگ
در من گرد آمدەاند.
باران نخوابید و من نــیز...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد....

🎀 @Sherko_bekas
2024/09/21 05:38:23
Back to Top
HTML Embed Code: