Telegram Web Link
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە
من لە پەڕوباڵی خۆم و
لە دەنووکم و لە ماڵەکەم و گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم
من گمەگمی حەرامی ناو
ئایین و نیشتمانم
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
تا لە خوا نزیک ببمەوە
بەرەو ئاسمان
ساوایەکی
شیر کوژراو و
دایک کوژراوم هەڵبڕی...

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ!
بەر لە سرود
من سەربەستی وشەکانی ناویم ئەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم ئەوێ!

بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم ئەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێرە ئەوێ...

شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas

پیش از برافراشتن پرچم
من آزادی رنگ های آن را می خواهم
پیش از سرود
من استقلال واژه هایش را می جویم
پیش از رادیو
من رهایی همه ی صداها را خواهانم

پیش از تلویزیون
من خواهان استقلال جغرافیای
همه ی چشم هایم
و پیش از همه ی اینها
ظرفی برای نان
تنگی برای آب
چراغی برای دیوار
و تن پوشی برای سرزمین
برهنه اینجا می خواهم ...

#شیرکو_بیکس
ترجمه: ناشناس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
ئەو وەختەی نیشتیمان
چاو لە دزەکـان دەپــۆشـێ،
دزەکـان..
بـیر لە دزیـنی خـودی نیشتیمـان
خـــۆی ئەکەنەوە..!

🎀 @sherko_bekas
"شێرکۆ بێکەس"
ئەمشەو نیشتمان
لە خەوما بووبوو
بە یەک نانی گەورە منیش برسی
وەختێ ویستم پارچەیەکی
لێکەمەوە نان بووەوە بە هەویرو
هەویر بووەوە بە ئاردو ڕێچکە ڕێچکەیش لە ئاردەوە
کێچو ئەسپێ هاتنە دەرێ
@Sherko_bekas
بێکەس
فایەق بێکەس
ئەگەڕێتەوە بەر دەرکی سەرا
🎀 @Sherko_bekas
دە ساڵ جارێ
بەر لە نەورۆز
باوکم مۆڵەتی دووسێ ڕۆژ
لە خوای گەورە وەرئەگرێت و
ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ.

بۆنی باوکم وەکوو بۆنی
خۆشی مۆرد و
بۆنی نێرگز
دوور دوور ئەڕوا
بۆیە ئیتر
وەختێ زانیمان وا ئەگا
هەموو ئەچینە بەردەرگا

دایکم پۆشاکە کوردییەکەی لەبەر ئەکا
بەڵام شەرم و سەرپۆشەکەی
لە ژوورەوە فڕێ ئەدا
هەموو ئەچینە بەردەگا
خوشکەکانم وەکو ئەستێرەی سەوز و سوور
بە ناو یەکدا دێن و ئەچن.

ئەیکەن بە گۆرانی و سەما
لە سیلەی کۆلانیشەوە
وەختێ باوکم دەرئەکەوێ
چاومان لێیە
قاتێکی سپی لە بەردا و
هەڵاڵەیەک بە دەستییەوە و
چەند بولبولێک لە سەر شانی
نیشتوونەوە.

شان بە شانیش ئەرخەوانێ
لەگەڵیایە و ورد ورد ئەڕوا
باوکم ئەگاتە بەردەگا
لە خۆشییا
دایکم "هەلهەلە" لێئەدا
هەلهەلەکان زۆر درێژن
تیاشیاندایە تا ئەوپەڕی گەڕەک ئەڕوا
دایکم لە ڕەشه ڕێحانەی
ناو حەوشەکەی خۆمانەوە
سێ چوار پەلکی پێشکەش ئەکا
ئێمەیش بە ماچ و بابە گیان
بە تریقە و بە قریوە دایئەپۆشین

لە پاش تۆزێ
بە بولبول و ئەرخەوان و
بە هەلهەلە و بە شیعرەوە
هەموو ئەچینە ژوورەوە
باوکم هەر لەسەر کورسییەکەی
جارانی خۆی دائەنیشێ.
لە پشت سەریەوە ئەرخەوان
وەکو بووبێ بە پاسەوان
ڕائەوەستێ.

دایکم ڕووی تێئەکا و ئەڵێ:
فایەقە فەندی! لاواز بووی
زۆر لاواز بووی
وەکو توابیتەوە وایە!
باوکم ئاو ئەزێتە چاوی و
لە دواییدا بە گوڵێکی دار ئەرخەوان
چاوی ئەسڕێ و
ئینجا ئەڵێ:

- بۆ مەراقی کورد ئەهێڵێ؟!
شەفیق! لەوێش خەمی ئێوە
وەکو سەیوان لەگەڵمایە
شەفیق! لەوێش
لە مەملەکەتی خودایشدا
ئەم کوردستانە تەنیایە!

ئەزانی چی؟
ئەو شەوانە دوو قوربانی
زۆر گەنج و قۆز
بوونە هاوسێم
لە نوورەکەوە لە حەڤدەی دووی گوڵاڵەوە
چی ڕووی دابوو. هەموویان بۆ گێڕامەوە!

شەفیق! من هەر بە ناو لەوێم
بەڵام بە جەوهەر و بە ڕۆح...
بە دەنگ، عەشق و شیعر و خەیاڵاتم
وا لەبەر دەرکی سەرایە!

باوکم تۆزێ بێدەنگ ئەبێ
لەدواییدا
داوای قەڵەم و کاغەز و
لاستیکی خەت کوژانەوە و
قەڵەم دادانمان لێ ئەکات
ئەوسا ئیتر من هەڵئەسم
ئەوەی داوای کرد ئەیهێنم.
دایکم ئەڵێ:
فایەقە فەندی! بۆ ئێستاش
شیعر ئەنووسی؟!
باوکم ئەڵێ:
-ئەی چۆن شەفیق! بۆ نازانی
کە لەو دنیایش
خودایش بە بێ شیعر ناژی؟!

باوکم دەست ئەکا بە نووسین،
ناو بە ناوی دار ئەرخەوان
شتێکی بیر ئەخاتەوە
هەر ئەنووسێت و ئەنووسێ،
چوار پێنج پەڕە تەواو ئەکا،
لە دواییدا قەدیان ئەکا و
ئەیانخاتە بەر باخەڵی،

لە پڕێکا، باوکم هەڵئەسێتە سەر پێ
دایکم ئەڵێ:
ئەوە بۆ کوێ باوکی شێرکۆ!
ئاوەندە نابێ گەیشتی
ئاخر بۆ کوێ؟

-شەفیق! ئەڕۆم ئەبێ بڕۆم
بۆ بەر سەرای جارانی خۆم.
بۆ ناو ئاپوورەی ئازادی،
دوای هەشتا ساڵ
دیسانەوە وەتەنەکەم
شیعرێکی تازەی پێ نووسیم!

ئاخر شەفیق!
ئەو بەر سەرای ئازادییە
بێ "فایەق بێکەس" چۆن ئەبێ؟
ئەبێ بڕۆم
شیعرەکەی خۆم بخوێنمەوە
شەفیق! تۆیش ئەبێ بێی
لە بیرت چوو؟!

"مەلیش بە باڵێ نافڕێ!"
ئەبێ بڕۆین.. هەموو بڕۆین،
بە منداڵ و بە پەپوولە و
بە شیعرەوە
هەر ئا ئێستا
بۆ بەر سەرا!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس / سلێمانی نیسانی ۲۰۱۱
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۲"
🎀 @Sherko_bekas

ـــ ڕۆژتان باش!
من ناوم پشیلەیە.
بە نەتەوە کوردم و بە ئایین مەسیحی.
هەندێ کەس بە "جۆرج"یش بانگم ئەکەن.
ئیسە بێکارم.
بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر
ساعووری تاقە کڵێساکەی ئەم شارە بووم.

منی پشیلە یا جۆرج،
باپیرە هەرە گەورەم یەکێک بووە
لە پیشلە دەوڵەمەند و خێرخوازەکانی
ناو ماڵی "کەریمی ئەلەکە".
ئەو باپیرە پشیلەیە،
ئەوندە پشیلە چاکو بەخشندە بووە.
لە گرانیە گەورەکەدا،
نەیهێشتووە یەک پشیلەی هەژار لەم شارەدا،
لەبەر برسێتی بمیاوێنێ و
هەموویانی تێر کردووە.

جا پشیلەی مەسیحی بووبن یان موسڵمان.
من بەو دواییە و
هەر لەسەر ئەم جادەی سەهۆڵە
"کامەران"م ناسی .
گەلێ جار ئەو باسی
دایکە کڵۆڵەکەی و
خۆشکە قەیرە بەدبەختەکانیم
بۆ ئەکات و
منیش باسی چوار بیچووە
ڕەش و ڕووتەکانانم.

ئیسە هەردووکمان ڕۆژانە
لەتاو برسێتی و بێکاریی
بەردەوام ئەمیاوێنین.
من بەرامبەر خاوەنی
ئەو ڕستۆرانتە و
کامەرانیش بەرامبەر بە نیشتمان!
بەڵام هەردووکیشیان
لە ختەلێکردن زیاتر هیچی ترمان نادەنێ!

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۲"

روزتان بخیر!
اسم من گربە است.
ملیتم کُرد است و
بە دین مسیحیم.
قسمی هم مرا بە اسم "جورج"
صدا می کنند.

در حال حاضر بیکارم
اما مدتی قبل جورجِ پدربزرگم
یکی بودە از گربەهای ثروتمند و
از خیرخواهانِ خانۀ "کرم الەکە".

آن گربۀ پدربزرگ،
آنقدر گربۀ خوب و بخشندەای بود
کە در قحطی بزرگ،
اجازە ندادە است حتی یک گربۀ
فقیر در این شهر،
از گرسنگی میاومیاو کند و
همە را سیر کردە است.

بدون توجە بە اینکە
این گربەها مسیحی یا مسلمان
بودە باشند.
من در این اواخر و در همین
خیابانِ "سهول"
"کامران" را شناختم.

بسی اوقات او برایم از مادرِ
بیچارە و خواهران پا بە سن گذاشتۀ
بدشانس می گوید و
من هم از چهار بچۀ لخت و عورم
برای او می گویم

اکنون هر دوی ما روزانە از زورِ گرسنگی و
بیکاری مدام میاومیاو می کنیم.
من مقابلِ صاحب آن رستوران و
کامران هم در برابر میهن!
اما هر دوتاشان بغیر از
برو گمشو، بیشتر بە ما نمی دهند!

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
بەم چارشێوی خەزانەوە
ئەمە پاییزە هاتووە؟!
یان ژنێکی سەراب پۆشی
عەشقی ناکام؟
ئەمە هەناسەی باخێکی بێوەژنە؟!
یان ماچێکی خۆرنشینی
دوا قەسیدەم
وا دێت بۆ لام

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ڕەنگە ئەو ڕوژەی کە شیعری
تیا ماچ نەکەم
ستران نگرمە باوەشم و
لەگەڵ باڵندەی ڕەنگاڵەی
تابلۆیەکی جواندا نەفڕم
ئەو ڕۆژە بێ
کە تیا بمرم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ
پەردەی دڵی داگرتبووم
بۆیە چیم کرد من نەمتوانی
نە لێبوردن ببینم و
نە یەک وشەیش
بۆ خوشەویستی بنووسم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
زستانێ بوو
چوومە ناو خەیاڵی بەفرەوە
قووڵ داچووم و دڵم بەستی و
تیا مامەوە!
لە بەهاردا هەڵەکۆکێک
بە ئەسپایی
منی هێنایە دەرەوە و
لەگەڵ خۆیدا
پێشکەشی کردم بە بسکی
شۆڕەژنێک!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئا ئەو کچە
ئەوندە قەسیدەی منی
خوێندوتەوە و لە بەرێتی
لەگەڵ هەر کەسێکدا بدوێ

کەم هەتا زۆر
هەر چۆلەکەی شیعری منە و
هەر پەپوولەی ناو دەوەنمەوە
هەر خاڵخاڵکۆکەی وشەمە و
لە زاری جوانی ئەوەوە
دێنە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
شیعری خودا...بارانە و
قەڵەمی...چەخماخە و
دەفتەری...ئاسمانە و
خەیاڵی...دەریایە و
تووڕەیی...ڕەشە باو
ڕوو خۆشی...هەتاوەو
گوێگری...دارستان
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە ڕێگەی خۆردا
بەرەو سەرکەوتن

کاروانی سووری
ئەم کوردستانەین

ئێمەی نەترساو
لە شەوی مردن

هەر ئەبێ..
ئاڵای سەربەستی هەڵکەین✌️

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

ئاخ نیشتمان!
ئه‌ی ئه‌و به‌رانه‌ کێوییه‌ی
هه‌زار ساڵه‌
له‌ ده‌راڵی مێژوویه‌کی عاسیدا
تۆ ئه‌باڕێنی و جگه‌
له‌ ئابڵووقه‌ی ڕمی دنیا به‌ردی خۆت
ته‌قه‌ت لێ ئه‌کاو
دره‌ختی خۆت ڕاوت ئه‌نێ و
قۆچه‌کانی خۆت ڕاوچیتن!

ئاااااااااخ نیشتمان!
ئه‌ی بێوه‌ژنه‌ به‌دبه‌خته‌
چاوسه‌وزه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست!

شووت به‌ هه‌موو وه‌رزکان کرد!
شووت به‌ هه‌موو ڕه‌نگه‌کان کرد!
شووت به‌ هه‌موو ده‌نگه‌کان کرد!
شووت به‌ هه‌موو بۆنه‌کان کرد!

به‌ڵام
هه‌موو ده‌ستیان بڕییت..
به‌ڵام
هه‌موو ده‌ریانکردیت...

🎀 @sherko_bekas

شێرکۆ بێکه‌س
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۹"
🎀 @Sherko_bekas

باران
نەنووست و نەنووستم
شەوگار ڕۆژ بوو... ڕۆژیش شەوگار...
باران ئەیوت:
بۆ ئەوەی گوڵە گەنمێک
لە ناو لەشی هەتاوەوە
سەر دەربێنێ و دەستی تانگۆی
شەماڵ بگرێ و پێبکەنێ
ئەبێ جارێک لە ناو هەڵما
تووانەوەی خۆم ببینم و
جارێکی تر لە بارینما، ژیانەوە!

منیش ئەم وت:
من لە تۆوە فێر بووم کە چۆن
مەرگم بکەمە پێیلیکە و
داهاتوومی پیا سەربخەم!
باران نەنووست و نەنووستم

کاتێ هاتی و خەوەکانت، خەوەکانم
ڕەوانەوە
هەر دەنگێ ڕەنگێ کەوتە ژێر
پێڵاوێکی ئاسنەوە
کوژانەوە، خەونەکانمان وەک گوڵ ئەستێرە
ساتێ بوو
کوژانەوە

کاتێ هاتی و لەگەڵ خۆتا
وێنەی شیرینت بۆ هێنام
شیرین وایە؟!
شیرین تەنیا یەک شیرینە
شیرین وایە؟!
تۆ بیبینە... ئەم شیرینە... دەستەکانی
لێ
بۆ
تە
وە...
چاوەکانی لەگەڵ پێڵووی:
جو
ێ
بۆ
تە
وە.
تۆ بیبینە لێوی نافڕێ و ناگاتە من؟!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۹"

باران
نخوابید و من نیز
شب‌ها روز بود و روزها شب
باران می‌گفت:
برای اینکە یک خوشە گندم
از تن آفتاب سر بکشد
و در خرام رقص خود
دست باد را بگیرد و بخندد
باید کە یکبار
بمیرم و در بخارینە ابری
از میان برخیزم
و دیگر بار
در باش قطرەها زندە شوم

و من گفتم:
من از آن آموختەام
تا مرگم نردبانی باشد
کە آیندە از پلەهایش بالا رود
باران نخوابید و من نیز.

هنگامی کە تو آمدی
و خوابهایمان
خوابهای من و تو
آشفتە شدند.
رنگریزەها زیر کفشهای آهنین
ماندند و خاموش شدند.
خوابهایمان
چنان چون درخشش کرم شب‌تاب
تنها لحظەای ماندند
و خاموش شدند.

هنگامی کە آمدی
و تصویر شیرین را بە ارمغان آوردی:
چنین است شیرین؟
شیرین. تنها یک شیرین است

چنین است شیرین؟
نگاە کن!
دستهای شیرین را
بند
از
بند
گسستە
است.
چشمهایش
از
پلک
ها
جدا ماندە.
نگاە کن
لب‌های او نمی‌پرند و بسوی من نمی‌آیند..

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۹"
🎀 @Sherko_bekas

باران
نەنووست و نەنووستم
شەوگار ڕۆژ بوو... ڕۆژیش شەوگار...
باران ئەیوت:
بۆ ئەوەی گوڵە گەنمێک
لە ناو لەشی هەتاوەوە
سەر دەربێنێ و دەستی تانگۆی
شەماڵ بگرێ و پێبکەنێ
ئەبێ جارێک لە ناو هەڵما
تووانەوەی خۆم ببینم و
جارێکی تر لە بارینما، ژیانەوە!

منیش ئەم وت:
من لە تۆوە فێر بووم کە چۆن
مەرگم بکەمە پێیلیکە و
داهاتوومی پیا سەربخەم!
باران نەنووست و نەنووستم

کاتێ هاتی و خەوەکانت، خەوەکانم
ڕەوانەوە
هەر دەنگێ ڕەنگێ کەوتە ژێر
پێڵاوێکی ئاسنەوە
کوژانەوە، خەونەکانمان وەک گوڵ ئەستێرە
ساتێ بوو
کوژانەوە

کاتێ هاتی و لەگەڵ خۆتا
وێنەی شیرینت بۆ هێنام
شیرین وایە؟!
شیرین تەنیا یەک شیرینە
شیرین وایە؟!
تۆ بیبینە... ئەم شیرینە... دەستەکانی
لێ
بۆ
تە
وە...
چاوەکانی لەگەڵ پێڵووی:
جو
ێ
بۆ
تە
وە.
تۆ بیبینە لێوی نافڕێ و ناگاتە من؟!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۹"

باران
نخوابید و من نیز
شب‌ها روز بود و روزها شب
باران می‌گفت:
برای اینکە یک خوشە گندم
از تن آفتاب سر بکشد
و در خرام رقص خود
دست باد را بگیرد و بخندد
باید کە یکبار
بمیرم و در بخارینە ابری
از میان برخیزم
و دیگر بار
در باش قطرەها زندە شوم

و من گفتم:
من از آن آموختەام
تا مرگم نردبانی باشد
کە آیندە از پلەهایش بالا رود
باران نخوابید و من نیز.

هنگامی کە تو آمدی
و خوابهایمان
خوابهای من و تو
آشفتە شدند.
رنگریزەها زیر کفشهای آهنین
ماندند و خاموش شدند.
خوابهایمان
چنان چون درخشش کرم شب‌تاب
تنها لحظەای ماندند
و خاموش شدند.

هنگامی کە آمدی
و تصویر شیرین را بە ارمغان آوردی:
چنین است شیرین؟
شیرین. تنها یک شیرین است

چنین است شیرین؟
نگاە کن!
دستهای شیرین را
بند
از
بند
گسستە
است.
چشمهایش
از
پلک
ها
جدا ماندە.
نگاە کن
لب‌های او نمی‌پرند و بسوی من نمی‌آیند..

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇
شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
چاوەڕوانیم پشتی کووڕی
بووبوو بە نیشانەی پرسیار؟
بەڵام وەختێ تۆ گەیشتی
بووم بە وڵامێکی ڕوون و
پشتی کووڕت ڕاست کردمەوە
پڕت کردم لە گۆرانی و
خونچەی دڵدار!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۳"
🎀 @Sherko_bekas
ئەم کاتەت باش!
من ناوم "بەهارە"و لە تۆ ئەچم
وەک یەک جوانین و وەکوو یەکیش
بە دەم گوڵەکانی ئایندەوە پێئەکەنین!
بەڵام جەخار
وەکوو یەکیش و پێکەوە
لە نیشتمانی کلۆردا، کلۆر ئەمرین!

ئەم نیشتمانە!
منی بە تەنها و بۆ خۆی ئەوێ.
نیوەی سەوزاییمی داوە بە
کەنیزەکەکانی،
نیوەی درەختی بەخشیوم بە بەغدا.
نیوەی سەیرانگەکانمی
لەسەر پێکەنینەکانی خۆی و
خزمەکانی تاپۆ کردووە.
نیوەی ڕووبار و دەریاچەمی
داوە بە کۆمەڵێ گردی
عەمامەبەسەر!

ئەم نیشتمانە
منی بەهاری ڕاپەڕینی پیر کرد
گۆرانییەکانی کردم بە پۆلێ
باڵندەی باڵشکاو،
بە خەونی دەم با.

ئەمشەو نیشتمان لە خەوما
بووبوو بە یەک نانی گەورە
گەوره گەورە
منیش برسی...برسی برسی.
وەختێ ویستم پارچەیەکی
لێکەمەوە نان بووەوە بە هەویر و
هەویر بووەوە بە ئارد و
ڕێچکە ڕێچکەیش
لە ئاردەوە کێچ و ئەسپێ هاتنە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۳"

وقت بخیر!
اسم من "بهار" است و بە تو شبیهم.
مثل هم جوان هستیم و مثل هم
به گلهای آینده تبسم می‌کنیم!
اما افسوس
مثل هم و با هم
در میهنِ تهی، تهی شده می‌میریم!

این میهن
مرا تنها و تنها برای خودش می‌خواهد.
نصفِ سبزی مرا به کنیزکانش بخشیده است.
نصف درختانم را به بغداد
نصف گردشگاههایم را برای خندەهای خود و
نزدیکانش به ثبت رسانیده است
نصف رودها و دریاچەهای مرا
به جمعی تپهٔ عمامه به سر دادە است!

این میهن
منِ بهارِ قیام را پیر کرد
ترانەهایم را به دستەای
پرندهٔ بال شکسته تبدیل نمود.

امشب در خواب، میهن
به یک نان بزرگ تبدیل گردید
من هم گرسنە... گرسنە گرسنە.
وقتی خواستم قطعەای از آن جدا کنم
نان دوباره خمیر شد و
خمیر دوباره آرد شد و
ردیف ردیف از آرد هم
کک و شپش بیرون زدند!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas
من گۆمێکم
نیوەی ئاوم
لە خۆشەویستی بەفرەوە بۆ هاتووە
ساڵ هەیە زۆر
ساڵ هەیە کەم.

نیوەکەی ترم لە چاوی
ژنەکانی ئەنفالەوە تێ ئەڕژێ
ئەم ئاوەیان
کەم ناکات و
هەموو ساڵێ
سێڵاوێکی تازەترم
ئەکاتە سەر
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
2024/09/21 09:27:01
Back to Top
HTML Embed Code: