Telegram Web Link
🎀 @Sherko_bekas

هەردووکیان وایان پێوتم.
ئەبوو لە نێوان هۆنراوە و
ئەو ژنەدا
من یەکێکیان هەڵبژێرم!

بە شێعرم وت من ناچارم
هەر ئەو ژنە هەڵبژێرم و
بۆ لەمەو دوا تۆ نانووسم!

شیعر ڕۆیشت و ژن مایەوە.
بەڵام وەختێ کە ئەو شۆخە
هاتە ناو ژووری دیدەوە
بەرامبەر ڕۆحم ڕاوەستا
بەبێ ئەوەی پێ بزانێ
خۆیشی بووبوو بە قەسیدە

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
لەم ڕۆژ ژمێرەی ئێستە دا
ساعت لە ڕۆژ
هەفتە لە ساڵ
مانگیش لە ساڵ وەڕس بووە

ڕەنگم لە دەنگم بێزار بووە و
دەنگم لە بۆنم بێزارە

هەر لەم کۆڵانەی ئێمە دا
دەرگا لە چوار چێوەی خۆی و
شووشە لە پەنجەرەی خۆی و
سیلەی کۆڵان لە کوڵان و
کۆڵان لە دیوار بێزارە

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

تۆ ئەتوانی، سەر لە نوێ شینم بکەیتەوە
ئەتوانی، گەڵایەکم یان بزەیەکم بۆ یادگاری
ئەم ڕسکانەوەیە
بدەیتە دەست "با"یەکی گەنج و
خۆیشم بە دەم تریقەی شیعر و شەونمەوە
بدەیتەوە لە بەرۆکی ژیان!

من وەک پەلکێکی زەردەڵەی لارەملی
نێوان قڵیشە بەردێ وەختی سیاساڵ
تۆیش چون تیلماسی ماچە گەرمەکانی
هەتاو و دەنگی تەڕی گەواڵە و
ڕەنگی ئارگۆنی هەنار و
ئەموستی کەسکی باران!

تۆ ئەتوانی، جارێکی دی، ئەتوانی
ئەم خۆڵەمێشە تاریکە هەمدیسان
لرفە لرف داگیرسێنیتەوە
گڕی نارنجیم
ئەڵقە ئەڵقە، مەستانە و دێوانە
بکەیتەوە بە پرچی عەشقێکی بەرەڵڵا و
بە یاڵی جوانوویەک لە حیلەی سوور و
بە پۆیلانەی شەفەق و
بە پژوپۆی شێت و وێتی سەما و سووتان!

تۆ ئەتوانی ئەم ئێوارەی سەفەرە
بکەیتەوە بە گەڕانەوەی بەیانی
ئەنگۆرە بخەیتەوە ناو گزنگ و
وەرین بەریتەوە لای شکۆفە و
گۆچان بکەیتەوە بە تاژان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

دڵۆپ، دڵۆپ باران:
گوڵ ئەنووسێتەوە و
نمەنمەیش چاوانم تۆ!
چ ساڵاوێکی نامۆیی و
چ ژانێکی بەخشندەیە
وا لەسەرخۆ
بەرد بە بەردی
کێوی سەرم ئەپشکوێنن

لق بە لق و چڵ بە چڵی
دەست و پەنجەی وشکەڵاتووم
شین ئەکەن و وەک باویلکە
ئەمدەن بە دەم باڕێزەکەی ئەوینتەوە و
لە شەختە بەندانی گیانتا: ئەمڕسکێنن.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

گەر شەوێک خەونێ نەبینم
بە شیعرەوە
بۆ سبەینێ
بە ئاگاییم
گێلم ئەکا و
سڕڕی زمان و گومانم
بە جارێ بیر ئەچێتەوە
من ئەو شاعیرە سەرشێتەم
شوێنم نییە و
لە تەمتوومان و وێڵ بوون و
غەریبیدا
کلیلی هەرچی شیعرمە
ئەیدۆزمەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئاشکرایە لە دونیا دا
درێژترین ڕووبار، لێرە نییە
چڕترین دارستان، لێرە نییە
بەرزترین شاخ، لێرە نییە
بەرینترین دەریاچە، لێرە نییە
وەلێ جوانترین ئاگر لێرەیە
"ئــاگری نــەورۆز"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#واگۆن
🎀 @Sherko_bekas

من ئەزانم هەر چەند بڕۆین
بە یەک ناگەین
وەک دوو هێڵی
شەمەندەفەر وەهاین هەردوو
بە یەک ناگەین

بەڵام گیانە ئەگەر لایش دەین
واگۆنی دڵ وەر ئەگەڕێ
ئەوسا ئەزانیی... چەند نامە و
شووشە عەتر و
چەند ژوان‌ و، چەند ماچی
خۆشەویستی هەردووکمانی
تێـــدا ئەمــرێ؟!

شێـــرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
#واگن

خوب می دانم که ما
ما، من و تو
هرگز سهم هم نخواهیم شد
چونان ریل هایی
که هرگز به یکدیگر نمی رسند.

دریغا که اگر بخواهیم
اندکی سوی هم آییم
واگن دل هایمان واژگونه خواهد شد
و آنگاه خواهی دید
چه نامه های عاشقانه ای
چه شیشه های عطر و
چه میعادگاه هایی که ویران می شود.

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۰"
🎀 @Sherko_bekas

فەرهاد! شیرینی وات ئەوێ؟!
فەرهاد! ڕووبارێکت ئەوێ
درەختی خۆی بخنکێنی؟!
فەرهاد... باڵدارێکت ئەوێ
هێلانەی خۆی بشێوێنێ و
ڕازی بێ بەوەی کە نەفڕێ؟!

سەرم بەخشی بە باران و ئەویش کردی
بە لافاوێ و ڕژانییە ئەو
دۆڵ و هەرد و کەژانەوە...
کە نەهەنگیان تیا قووت ئەدا
باران نەنووست و
نەنووستم.

سەرم... سەنگەرێ بوو ئەفڕی و
لەگەڵ "با"دا بە ڕێ ئەکەوت
ئەوسا پڕم کرد بە دڵما و
هاویشتمە ناو
لافاوەوە...
لافاو... بیبە
ئەو ناهێڵێ وەنەوز بدەی
لافاو... بیبە
ئەو ناهێڵێ سەری فەرهادکوژ، بنرێ بە
لەشی سپی شیرینەوە...

شەو سوارێک بوو...
لە پاشکۆی تاریکی خۆیدا سواری کردم
من مردم و من نەمردم!
دەس بەر نەدەی
کاتی غار کردنی مەرگە
دەس بەر نەدەی
ئا لێرەوە... شاری مردن وەک دووریشە،
نزیکیشە!
دەس بەر نەدەی!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲۰"

فرهاد! چنین شیرین می‌خواهی؟
فرهاد! رودی را می‌خواهی کە درختان
خود را غرق کند؟
فرهاد! پرندەای را می‌خواهی
کە آشیانە خود را بر باد دهد
و پرواز را وداع گوید؟

سرم را به باران سپردم
و باران
آن را سیل کرد و
بر کوهپایەها و درەهایی جاری کرد
کە در آنها نهنگ‌ها بلعیده می‌شدند.
باران نخوابید و من نیز.

سرم، سنگری بود
کە با باد
راه می‌سپرد
و من دلم را در چنگ فشردم و
آن را در سیل رها کردم

سیل! ببَر این دل را
که نمی‌گذارد خواب تو را دریابد
سیل! ببَر این دل را
کە نمی‌گذارد سر جلاد فرهادکُش را
بر تَن برفی شیرین بگذارند.

شب سواری بود
من را بر ترک تاریکی خود سوار کرد
من مردم و من نمردم
بنگر تا تَن سُفت کنی
کە هنگامه تاختن مرگ است
تن سُفت کن!
کە از اینجا تا شهر مرگ
"کە دور می‌نماید"
چندان راهی نیست
تَن سُفت کن

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

تۆ ئەتوانی زەردەی فەنای ئاویلکەدان
لە زیواوی کازیوە هەڵکێشی و
باڵ لەم گۆرانییە گرمۆڵە و کەسیرەیە
بڕەوێنیتەوە و، لەم دۆڵە کپەی جەستەوە
پێکەوە چریکە و هەڵاڵە هەڵقوڵێنیتەوە و
دیسانەوە شەقژن شەقژن
بەرزم کەیتەوە و
بەرزەفڕ، بەرزەفڕ
بمخەیتەوە ناو ئاسمان!

مۆمێکی پیرەمێرد
لەو سەری تونێلی عومرەوە
ئەبینرێ و نابینرێ و ئەکوژێتەوە و
ناکوژێتەوە و، خەونێک ئەسووتێ و
ناسووتێ و، پرتە پرتێ لە یاد و
کزە کزێ لە هیوا.

شەوقێک نەخۆشی زەمانی
سێبەر و نسێ و، لەرزە لەرزێ
لە کلووی وڕێنەی پەڕاگەندە و
تروسکەیەک بە شەلە شەل
لەو سەری ڕووتەنی عەدەمەوە
دێت و ئەگات و ناگاتە
بەردەمی "ئێستا" !

خەونێک وەکوو گوناهی سپی
بە قرتاوی کۆچ ئەکا و
چون زەردەخەنەی مردنیش
بە هێواشی ئەنیشێتە سەر لەوحی وجوود و
بە ئەسپاییش وەکوو بزربوونی گمەیەک
لە بێشەڵاندا، ئەبێتە تراویلکەی
بەرایی ئەبەدیی بەردەمی خودا!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین"
کە ترس پەلاماری دام
خۆم بە تیشکدا هەڵواسی.
هێندەی نەبرد
باهۆزێ خستمیە خوارەوە و
کەوتمە دەریاچەی شیعرەوە و
لە دواییدا
بووم بە ماسی..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
نیگارکێش: خالید ئەمانەتی
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۴"
🎀 @Sherko_bekas

ئەم کاتەت باش...!
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە.
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم و گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم!

من گمەگمی حەرامی ناو ئاین و نیشتمانم.
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەیە بفڕم!
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکی تر بگرم!
یان سەمایەک لە گەڵ بەفر و "با"دا بکەم.
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم!

من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەو و ڕۆژیش
لە ژێر چاودێری
دووربینی منارەدام.
باڵەکانم بۆیان نییە بە دوو پەنجەیش
تەوقە لەگەڵ باڵە نێرەکاندا بکەن!
من چارەنووسی حەرامم وەکو جەستەم .
گوڵێک حەرام.
ئاوێک حەرام.
گۆرانییەکی حەرام و
شەرابی ناو قەسیدەیەکی حەرام.

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۴"

وقت بخیر!
اسم من کبوترِ چاهی است و دخترم.
خانەام در محلهٔ منارە است.
من از پَر و بال خود و از منقار و
از خانە و محله و
از همە چیز خود بیزارم!

من بغبغوی حرامِ داخل دین و میهنم
من اجازه ندارم دور از این مناره پروار کنم!
من اجازه ندارم دور از صدای منارە
به صدایی دیگر گوش فرا دهم!
یا با برف و باد برقصم
یا دست در دستِ پسرِ رؤیا و آرزوهایم بگذارم!
من اجازه ندارم موهایم را به جادەها و
به موسیقی و به کبوترهای چاهی نرینە
نشان دهم!

من مادینهٔ بهارِ قدغنم و
شب و روز هم
تحت نظارت دوربین منارەام
بالهایم اجازه ندارند حتی با دوو انگشت
با بالهای نرینەها دست بدهند!
من سرنوشت حرامم همچو پیکرم
گُلی حرام
آبی حرام
ترانەای حرام و
شرابِ داخل
قصیدەی حرامم.

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری

ادامە دارد....
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

لە گۆڕستانێکدا
لە ژوور سەری گۆڕەکاندا
یەکە یەکە مۆمەکانیان کوژاندەوە
ژنەکانیش وەکوو پۆلە پەڕسێلکە
بەرەو دامێن و ڕووەو شار شۆڕ بوونەوە
ئیستە گۆڕستان خامۆشە
بە تەنها مۆمێکی و دایکێک

لە نێوان دوو بەردە کێڵدا
بە یەکەوە ئەسووتێن و
پێکیشەوە ماونەتەوە
دایکێک بەهەشتیش ناتوانێ
ڕۆحی شاد کات
دایکێکی نامۆی ناو دایکانە و
غەریبی زامی خۆیەتی...

دایکێک ئەزانێ کوڕەکەی
لە ناو تانکێدا کوژراوە
کە ئەژدیها و... جەهەننەمی
بەعسیانی لەگەڵ خۆیدا
بۆ ئەم مەڵبەندە هێناوە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

کوردستانم برینێکە،
برین: لقی دار بەڕووە
واز لەو برینەم بهێنن، لێ گەڕێن با
پەل و پۆی سووری بهاوێ و
سێبەر بۆ ئازادیم بکا!
من هەر چاوی دارستانی گڕ تێبەر بووی
خۆم شک ئەبەم
ئێشکم بگرێ.

من هەر خوێنی لە بەر
ڕۆیشتوی ئەم شاخانەی
خۆم شک ئەبەم
هەڵگیرسێت و پێسم کەوێ!
واز لەم برینەم بهێنن
زەریام شەوە و، قیبلەنمای ملم مۆمە
بایەوانی ئەم کەشتیەیش
هەر چارۆکەی سەری خۆمە

هەر خۆم... هەر خۆم... هەر خۆم
من خوا نیم و ئەوەتەی هەم هەر تەنیام و
کوردستانیش باوەشی عەشقی دایکێکە
وەکوو میژووم سک سووتاوە و چاوەڕێمە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "شایی شەهید"
🎀 @Sherko_bekas

گڤە، گڤە "با" پێدەشتت ئەخوێنێتەوە و
نەفەس نەفەس هەناسەیشم، باڵاکەی تۆ
چ گەردەلوولێکی سەوزە و
چ ئەسپێکی ئەفسانەیی باڵدارە وا
لەم کۆتایی دنیایەوە
بە پرتاو دێ و هەڵم ئەگرێ و ئەمفڕێنێ و
دوور دوور ئەمبا
بەرەو هۆبەی ئارانی تۆ.

کلوو، کلوو بەفر گوێ بۆ چیا ڕائەدێرێ و
وشە وشەیش هۆنراوەی من بۆ سۆزی تۆ
چ بەفرانبارێکی زەردە و
چ کڕێوەی حیکایەتێ بەم ناوەختە و
لە ئاویلکەی ئەم ڕۆژەدا
وەک عەشقەکەی "برایمۆک"
پێدەشت پێدەشت و کۆ بە کۆ
بە ڕێگەی مەرگی سپیدا
ئەمخاتە ڕێ بەرەو لای تۆ...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "دەربەندی پەپوولە"
ھاوڕێیانی خۆشەویست لە ئینستاش ھاوڕێمان بن

👇👇👇

http://instagram.com/tapuynusrawe
شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
Forwarded from Şêrko_bêkes
گڤە
گڤە
"بـا"
پێدەشت ئەخوێنێتەوە و
نەفەس
نەفەس
هەناسەیشم
باڵاکەی تۆ !

🎀 @sherko_bekas
"شێرکۆ بێکەس"
🎀 @Sherko_bekas

خەم مەخۆ هەر وا تەنیا نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.
من ئیستا لێرە هەمیشە لە پرسەدام.
پرسەی گوڵەگەنم،
پرسەی ئاو،
پرسەی دارستان.

وەلێ هەموو جارێکیش هەتاوێکی
ڕاسپاردە لە لای ئایندەوە
دێتو دەست ئەکاتە ملم و
دڵنەواییم ئەکات و پێم ئەڵێ:
خەم مەخۆ هەر وا تاریک و
لێو بەبار نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from هێمن موحەمەدیان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💡بیرۆکە (فڵچەی ددان)
❤️سۆرانی: منداڵەکانتان فێر بکەن ددانیان بشۆن.

💛هەورامی: زاڕۆڵەکاتا فێرێ کەردێ دڐانێ شۆرا.

💚کەلهوڕی: وە مناڵەگاندان یای بێیەن دگانەیلێیان بشوورن.
Geşe TV | گەشە تیڤی 📺
🦋گەشەی منداڵان و لاوانی نیشتمان🦋
@GESETV
ئەبێ بڕۆم
ڕێگەی سەفرم درێژە
درێژ بە قەد خەمی کوردستان و
کەزیی ڕەشت و
هەموو پرچی عاشقانی ئەم دنیایە
درێژ بە قەدەر خەیاڵی نامۆکان و
بێکارانی ئەم دنیایە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/21 11:41:19
Back to Top
HTML Embed Code: