Telegram Web Link
#ڤینتسییا

ئۆهـ! دیدەنی
ڤینتسییا
لە ماچی عاشقان ئەچێ
نە ژمارەی
ئەو ماچانە
تەواو ئەبێ و
نە گیان هەرگیز
تێر ئاو ئەبێ و
نە دەم
تاقەتی لێی ئەچێ!

1995
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#تاقە_ڕەنگێ

ئەو جۆگەلەیە کە لایدا
لەبەر ئەوە بوو، دەغڵێکی تینووی بینی.
ئەو باخە بۆیە وا زیز و پەشۆکاوە
شۆڕەبییەکی دوو ڕۆژە بە کوڵ ئەگری.
ئەو کەمانچەیە بۆیە وا دڵی خۆشە
لەبەر ئەوەی کچە ئاوازێکی جوان و
کەڵەگەتی لەناو هۆڵەکەدا بینی.
ئەو قەڵەمە بۆیە لالووتە لەو شیعرە
چونکە ئەم خۆی ئەوی ناساند بەم
دنیایە و کەچی بە لایدا تێپەڕی نە یەک
سڵاوی لێ کرد و نە دواندی.
منیش بۆیە ئەمڕۆ پڕم لە غوربەت و
لە تەنیایی، لەبەر ئەوەی
لە ناکاوێ تۆ جێتهێشتم و
تاقە خەونێکی بەهارە کە لام بوو
تاقە ڕەنگێ، ئەویش وەری...!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
#کۆست

لە بەیانیی ئەو کۆستەدا
دەست و مەچەک و بازوومان
وەک خۆی مابوو
بەڵام سارد، سارد
بەڵام سڕ، سڕ
وەکوو پێمانەوە نەبێ وابوو،
لە بەیانیی ئەو کۆستەدا
قوڕگ و مەڵاشوومان مابوو
بەڵام دەنگمان وەکوو گوللـەی چەکەکانمان
ئەویش هاواری چرووک و
ژێی پسا بوو!
دەسمان، دەنگمان، لە چی ئەچوو؟!
من خوێنی خۆم گرتبوومی
نەمزانی بڵێم وەکوو چی؟!
دایکم وتی:
وەکوو لوولەی یەخسیر و زەنجیر کرنوی
تۆپەکانی وەستا ڕەجەب!

ستۆکهۆڵم 1988/2/24

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#شەهید

شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵەباخ.
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ.
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ.
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ.
شەهید باڵای
قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی
ئینسانە..

◾️ @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
#تاقە_جار

ئەو سەرنجەی گرتتە چاوم
هێندەی نەبرد، وا هەستم کرد
چاوانم بوون
بە دوو زنەی گوڵ و شیعر و
لە بناری نێو چاوانما هەڵ ئەقوڵێن.
ئەو دەستەی خستتە دەستمەوە
هێندەی نەبرد وا هەستم کرد
دەستەکانم
بوون بە شەقامی تریفە و
"مەم و زین"ی پێدا ئەڕۆن.
بۆ تاقە "ماچی خوداییش"۱
من چی بڵێم؟!
هەتا ئێستەیش وا هەست ئەکەم
هەر ئەو جارە
تاقە جار بوو
لە توانەوەی ئەو ماچەدا
من کێوی توور و
من مووسا و
خودام دیوە!

۱. ماچی خودایی: وەک "هێمن"ی شاعیر ئەڵێ.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#زام_پێوان
بۆ یادی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

به‌رز و پیرۆز بێ 9ی خه‌رمانان، ساڵیادی شه‌هید بوونی ڕێبه‌ری قاره‌مان "کاک فوئاد موستەفا سوڵتانی"

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
#دوو_پەیکەر

لە برۆنزی سەعاتەکانی ڕۆژگار و
لە ئاسنی شەوی درێژ!
مێژووی پەیکارتاشی ئێمەیش
هەر لەسەر سەکۆی دوێنێ بوو
بۆ مۆزەخانەی سبەینێ
دوو پەیکەری بۆ داتاشین
یەکەم پەیکەر: ئەحەی کوڕنو!
دووەم پەیکەر: مەلای خەتێ!
لەکۆڵیندا نەیشێواندن
کوڕنوو وەک خۆی
خەتێ وەک خۆی
باڵا باڵا و، چاو هەر چاو و
لوت هەر لوت و برۆ.. برۆ!
تەنها ئاڵ و گۆڕێ نەبێ
پێڵاوەکەی ئەمی کردە سەری ئەو و
مێزەرەکەی
ئەویشی بۆ قاچی ئەمیان
کرد بە پێڵاو!


ستۆکهۆڵم 1988/2/23

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#دەنگدانەوە

لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. خەمەکانتا
لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. زامەکانتا
لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. جوانیەکەتا
زرنگەی ڕەنگی زەریایەک ئەبیستم و
زریکەی بۆنی مێژوویەک ئەبیسم و
گوێم لە هاواری سووتاوی تەماشات و
قیژەی چاوتە!

1995

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە #خۆشەویستی هات
وەختێ کە #ئاوێتە ئەبێ
لە خۆتەوە نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبی و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی

#شێرکۆ_بێکەس




#ڕۆزانـــــــــــا_کوردستان

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw

#ڕۆزانـــــــــــا_کوردستان

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
#بن_بەست

هەموو جارێ بۆ ئەوەی
کە خواوەند ببینم
ئەوەستم.. ڕیز ئەگرم.. ئەوەستم
ئەچەقم.. ئەڕوێم و.. ئەوەرم
هەر هێشتا وەستاوم
ڕیز درێژ.. سەرێکی لە دەشتی
ئەنفالی مندایە و سەرێکی
لای خاچی مەسیح و کۆتایی
ڕیز نایە.
"ئەو وەختەی نۆرەم دێت
دوای هەموو، لەوێشدا هەر فڕەم"
خەریکم بگەمە بەر عەرشی پیرۆزی
هەڵئەسێ و ئەڕوات و پێم ئەڵێ:
ئەزانم تۆ چیت و
بۆ هاتوویت
ببوورە
ڕاستیەکەی کێشەی کورد
بە منیش حەل ناکرێ!!

سلێمانی ۲۰۰۸/۱/۱

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#گەڕانەوە

ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە.

ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.

ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دار و درەختی بڕراوەوە.

بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێ ‌و
دەمت کانیاوی عەشق‌ و
باڵات درەختێکی هەڵچوو!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئیستاکە من ناوم پاییزی یاخییه
دەستێکم گوناهـ و دەستێکم تۆبەیە و
سەریشم لە نێوان گوناهـ و تۆبەدا
پلیکەی زەمانی تاوانه...
من ئیسته نیشتەجێی سەفەر و پاییز و تەنیاییم. جێنیشتەی بێ وڵات هەر خۆم و خولیایەک لە عەشقی دەرکراو. لە عەشقی ڕاونراو. لە عەشقی بەر ڕەجمی کفر و بەرد.

بەر ڕەجمی ئەو دار و جەڵدانەی لە شاری حەرام و لە مێژووی نەفرەت و لە بەردەم خەلیفەی دنیادا بەسەرما بارین و لێمدران..! لە جەستەم دەرکرام. پرسیاریان وەک دەمی بەراز و شووشەی مەی قفڵدام. پرسیاریان حەواڵەی بەردەمی شمشێر و شیر کردم. پرسیاریان لە ئاگری دۆزەخی کتێب و لە لەژمی گوناهـ و لە لەژمی تاوان و موشریکین هەڵکێشام.

ئیستاکه من ناوم پاییزی یاخییه... یاخیبوون لە ڕەگی درەختی نەزۆکم، یاخیبوون لە تەرمم ئەو وەختەی کە لەشم ئەبێتە ئاوێنە بۆ مەرگم، یاخیبوون لە وەسێت ئەو دەمەی کە وەسێت ئەبێتە تابۆتی بۆ لەشم.

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#پاییزه_میوان
#لە_ژێرەوە

ئەی هەژاریی
تۆ بە تەمای دادپەروەریی
ئێرە مەبە
چونکە نایەت
ئەگەر بێتیش
دەمامکدار ئەگەڕێت و
لە ژێرەوەیش دەستی لەگەڵ
گەورە دزاندا تێکەڵە!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#جودایی

ئەگەر لە ناو شیعرەکانما
گوڵ دەراوێژنە دەرەوە
لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ.
ئەگەر یار بێننە دەرەوە
دووانم ئەمرن.
ئەگەر نان بێننە دەرەوە
سیانم ئەمرن
گەر ئازادی بێننە دەرێ
ساڵم ئەمرێ، خۆیشم ئەمرم.

ستۆکهۆڵم 20/2/1988

شێرکۆ بێکەس

#جدایی

اگر از شعرهایم
گُل را جدا کنید
از چهار فصل، یک فصلم می میرد.
اگر یار را از آن جدا کنید
دو فصلم می میرد.
اگر نان را از آن جدا کنید
سه فصلم می میرد
اگر آزادی را از آن جدا کنید
سالَم می میرد و من نیز.

ترجمە: #احمد_شاملو
با صدای شاملو
#separation

If they pick the flowers
From my poems,
One of my four seasonswill die.
If they take the beloved out,
Two will die.
If they take the bread out,
Three will die.
Bot if they take the freedmon out,
All my year and I will die.

وەرگێڕان : لەیلا نادری

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#کسپە

تا قەڵەمەکەم ماڵی بوو،
تەختەبەندی قەڵەمدان و بۆ خۆی
ژووری گیرفانی بوو.
ئەگەر شەوێ ڕێکەوتایە
نەچوایەوە و
لە هەواری ئازیزێکدا میوان بوایە،
تاقە شەوێ سەرینەکەی خۆی نەبوایە
تاقە شەوێ دۆشەکەکەی خۆی نەبوایە
لێفەکەی خۆی بەسەری خۆیدا نەدایە
لەسەرلا ڕووی نەکردایە
ئەو دیوارەی لە پاڵیایە!
ئەبوایە هەر گینگڵی بێ و تلی بایە.


_دایە خەوم لێ زڕاوە
خەوم نایه
*ڕۆڵە ئەوە ئەمشەو جێگەت
لێ گۆڕاوە!
پێ خەفەکەت هی خۆت نییە.
ڕۆڵە بنوو ئارامت بێ
هەر یەک شەوە و کۆتایی دێ!

_هۆ هۆ دایە
ئەوە لە کوێی؟
لە کوێی؟ لە کوێی؟
وا ئاوی ڕەش هەڵئەقوڵێن
ئەم دوو چاوە
ئێستە نەک خەو، من ژیانم لێ زڕاوە،
تاقە شەوێ نییە دایە...
دوو سێ شەوێ نییە دایە...

هەزاران شەو نییە دایە
جێ گۆڕینی نییە دایە
من ژیانم لێ زڕاوە!
*ڕۆڵە نەوەک هەر لێفەکەت،
ئاسمانیشت لێ گۆڕاوە!
ڕۆڵە نەوەک هەر سەرین و دۆشەکەکەت
زەمینیشت لێ گۆڕاوە.
ڕۆڵە نەک من
زوبانیشت لێ گۆڕاوە!
ڕۆڵە بنوو...بنوو...بنوو...
من نازانم
نیشتمانت لێ گۆڕاوە...

(ستکۆهۆلم_ 23\9\1987)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#قیبلەنما

کوردستانم برینێکە،
برین، لقی دار بەڕووە
واز لەو برینەم بهێنن، لێ گەڕێن با
پەل و پۆی سووری بهاوێ و
سێبەر بۆ ئازادیم بکا!
من هەر چاوی دارستانی گڕ تێبەر بووی
خۆم شک ئەبەم
ئێشکم بگرێ.

من هەر خوێنی لە بەر
ڕۆیشتوی ئەم شاخانەی
خۆم شک ئەبەم
هەڵگیرسێت و پێسم کەوێ!
واز لەم برینەم بهێنن
زەریام شەوە و، قیبلەنمای ملم مۆمە
بایەوانی ئەم کەشتیەیش
هەر چارۆکەی سەری خۆمە

هەر خۆم... هەر خۆم... هەر خۆم
من خوا نیم و ئەوەتەی هەم هەر تەنیام و
کوردستانیش باوەشی عەشقی دایکێکە
وەکوو میژووم سک سووتاوە و چاوەڕێمە!

واز لەم برینە بهێنن
چەشەی چەقۆ،
چەشەی پشکۆ،
چەشەی خوێیە ئەم برینە!
پەنجەرەیە، ئەستێرەیە،
ئەسپی سووری غار کردنمە ئەم برینە.

هەر ئەو بە تەنیا شک ئەبەم
لە جێی ئاڵا ئەوەم هەیە
من هەڵیکەم!
هەر ئەو برینە شک ئەبەم
بۆیە جارێک چەتری ڕەهێڵەی سەر سەرمە و
هەڵی ئەدەم
جارێکی تر دەمی ئەستێرکی چاوانمە و
بەری ئەدەم!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#saverojava
شیعر: #شێرکۆ_بێکەس
دەنگ: #عەلی_خزری
کارەساتێکی مرۆڤی لە ڕۆژاوای کوردستان لە بەر چاوی بێ ویژدانترین سەردەمی دەسەڵاتدارتیی ئەم جیهانەدا

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ #ڕۆژاوا

ئەگەر زەنجیرێ ھا قەی پام کوردم
ئەگەر بێ ھاوڕێ و تەنیام کوردم
م ھەر جارێ کە دیوارم ڕمانن
وە بان ھەر دیوارێ تر نووسام کوردم
م ھەر جارێ کە دیوارم ڕمانن
وە بان دیوارێ تر نووسام کوردم

#حسێن_سەفامەنش
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#شێرکۆ_بێکەس
خوێندنەوە: #شێرکۆ_بێکەس

ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن
گوڵدانەکانی چێرۆکمان وردوخاش کەن
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەبابەدا و بە کۆمەڵ بیانگوێزنەوە
کێ نایزانێ؟! ئێوە ئەتوانن ئازارمان، لە پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە
ئەتوانن و ئەتوانن و ئەتوانن
بەڵام ئەوەی لە خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە، نەهاتە دی و نایشیەتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە، لە ڕۆحمانا
کوشتنی ئەشقی ئەبەدیی داروبەردە، لە ناخمانا
ڕاماڵانی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە، لە دڵمانا
کۆتاییی ئێمە، کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات
ئەوەی ئایە و نابێ بە نا
کوژانەوەی ئایندەیە، لە چاوی یەکبەیەکمانا


@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#گورگە_بۆرەکان

ئێوە ئیستاکە خواوەندی ئاسنینی
هەرە گەورەی ئەم ئاسمانەن.
دۆزەخ لەگەڵتاندا ئەفڕێ و
لەسەر زەویش
مردن خۆی.. قوماندانتانە و
سەرلەشکرە و پێش تاعوون و
پێش ئافات و
پێش زرێپۆشتان ئەکەوێ!
کێ نایزانێ؟
ئێوە ئەتوانن هەمیشە
ئاو بکوژن.
دارستان و باخچە کوێر کەن!
شەقام کۆتکەن.
ستران بەندکەن.
ئاوێنەی هەتاو بشکێنن.
پەلکەڕەنگینە زامدارکەن.
لێرە و لەوێ
هەموو ڕۆژێ.. هەموو شەوێ
وەکو جەستەی "فەرخ و ستێ"
جەستەی گوند و مەزراکانمان دابێژنەوە.
ئێوە ئەتوانن نەهڵێن
نان پێکەنێ و
ئازار بنوێ!
ئەتوانن ڕق
وا هەڵچنن
بیکەن بە شوورەی دەوری شار
خوێن بە ڕووبار!
لە "خۆباییبوون" بەرنە سەر کەپکەکانی
"نەجم و هیلال"!
ئێوە ئەتوانن ناومان و ناونیشانی
"مەم و زین" و ڕەنگی جادە و کۆڵانەکان
بگۆڕن و بزرکەن و ناسنامەمان
لەناو چەکمەی ئەفسەرێکدا بشارنەوە!
دەموچاوی زۆر وشەمان
بە کڵاوی ژەندرمەیەک بسڕنەوە.
ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن.
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و
دەبابەدا و بە کۆمەڵ بیانگوێزنەوە!
ئێوە ئەتوانن ئازارمان
لە پێکەنینی خۆتاندا بتوێننەوە!
ئەتوانن و ئەتوانن و ئەتوانن و..
بەڵام ئەوەی لە خەونی گورگە بۆرەکەی
یەکەمەوە، نەهاتە دی و نایشیەتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ،
سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحماندا.
کوشتنی عەشقی ئەبەدیی داروبەردە
لە دڵماندا و ڕاماڵینی خۆشەویستی
ئەم گەلەیە لە ناخماندا و
ئەوەی هەرگیز بۆتان ناکرێ،
گواستنەوەی "قەندیل"ەکانە و
شاردنەوەی باڵای شەهیدە و
کوژاندنەوەی ئایندەیە
لە چاوی یەک بە یەکماندا!

سلێمانی ۲۰۰۸/۲/۲۳

@Sherko_bekas
#Sherko_bekas
#saverojava
#شێرکۆ_بێکەس
#تەون
2024/09/22 23:26:39
Back to Top
HTML Embed Code: