Telegram Web Link
#یەکەم_منداڵ

بە شیری مەمکی شاخێکم
لەناو لانکەی پشکۆیەکدا،
وەشەیەکم پەروەردە کرد
کە گەورە بوو
لە ئاهەنگی نەورۆزێکدا
لەگەڵ چەکێکی قژ سووردا
یەکیان ناسیی
تفەنگ خواستی و
خوێنیشم کردی بە شایی!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#شێرکۆ_بێکەس
خوێندنەوە: #شێرکۆ_بێکەس

ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن
گوڵدانەکانی چێرۆکمان وردوخاش کەن
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەبابەدا و بە کۆمەڵ بیانگوێزنەوە
کێ نایزانێ؟! ئێوە ئەتوانن ئازارمان، لە پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە
ئەتوانن و ئەتوانن و ئەتوانن
بەڵام ئەوەی لە خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە، نەهاتە دی و نایشیەتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە، لە ڕۆحمانا
کوشتنی ئەشقی ئەبەدیی داروبەردە، لە ناخمانا
ڕاماڵانی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە، لە دڵمانا
کۆتاییی ئێمە، کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات
ئەوەی ئایە و نابێ بە نا
کوژانەوەی ئایندەیە، لە چاوی یەکبەیەکمانا


@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‍ ‍#ڕۆمان

ئەی لەیلاکەم
ئەو ڕۆمانەی کە دامیتێ و
دوای خوێندنەوەی هێناتەوە
کە خستمەوە کتێبخانە بچکۆلەکەم
هەموو کورتە چیرۆکەکان
دەوریان گرت و ئەویش کەوتە
گێڕانەوەی ئەو باسانەی،
لە سەیرانی
چەند ڕۆژەیدا لەگەڵ چاوتا
کردبوونی

پێی ئەوتن:
ئەو شیرینە.. حەز لە خوێندنەوەی چیرۆکی
کەڵەگەتی وەک من ئەکا
چیرۆکی کورت سەیر ناکا
دوای ماوەیەک، تەماشام کرد
هەموو کورتەچیرۆکەکان
لەبەر خاتری چاوەکانت
یەکە.. یەکە
بوونە ڕۆمان!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#کازیوە
#سەروپێچ

من کڵاو و سەروپێچێ
مشکیەک و جامانەیەک
فێریان کردم:
چۆن خۆم لە دەوری سەری ئەم
شاخ و کێوانە بگێڕم.
فێریان کردم
یەکەم وانەی عەشقی لوتکە
لەلای سەری، خاوەنی ئەوان بخوێنم!
من کڵاو و سەروپێچێ
مشکیەک و جامانەیەک
فێریان کردم
وەختێ سەرم ئەخەنە ناو قەفەزەوە
من تفەنگی باڵابم و لەسەر پێ بم.
ئەزانن کام سەروپێچ و کڵاو ئەڵێم؟!
ئەو کڵاو و سەروپێچەی
ئەو جامانە و ئەو مشکییەی
کە شێخ لەناو قەفەزەوە
وەک تفێکی ئێجگار گەورە
کردیە سیما و
گرتیە تاجی ئینگلتەرە!

ستۆکهۆڵم ۱۹۸۸/۲/۲۴

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#دایکم

دایکم...هەر لەوێیە...دایکم
لەوە ئەچێ
بووبێ بە کرێچی پاییز
بە شۆڕەبی سەر لەرزۆکی
کەنار چۆمێ، لەوێ دایکم
دایکم...هەر لەوێیە دایکم
من ئەزانم ئەمێستاکە
لە ناو بوولێڵی غوربەتدا
بووە بە ئاو
ڕەنگی بێڕەنگی گرتووە...
بۆنی بێبۆنی گرتووە
"تەنیایی"بووە بە کچی و
"نامۆیی" بووە بە کوڕی و
تازە نایەتەوە دایکم!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
#ئەنجام

ئەو زیندانەی
"مانگ" یان تیا کوشت
خۆر هات گرتی!
ئەو ڕووبارە جۆگەی قووتدا
ئەویش زەریا
هەڵیلووشی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بیکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ئەنفال

هەم دیسان
تۆ سەرت خۆل ئەخوا
بەدەوری بازنەی گوومانا
بە دەوری مەرجێکی تازە
لە تەیری گێژ ئەچی
لە ڕێگەی ون ئەچی....

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
یاھوو

بانگەوازی دوانزەهەمین فستیڤاڵی سەرانسەری چیرۆکی بانە

🔺کوردستان - بانە سەرماوەزی ۱۳۹٨

💠چیرۆک ئەزموونێکی دیکه‌یە لە ژیان کە تاقیمان نەکردۆتەوە.

 

🔶ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی کوردستان، ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی باژێڕی بانە و بنکەی ئەدەبی - فەرهەنگی بانە "بەڕۆژە " بە مەبەستی هاندان و پێکهێنانی بەستێنێکی شیاو بۆ دۆزینەوەی نووسەرە لێهاتووەکان و ناساندنی باشترینەکانی بوواری چیرۆکی وڵات و سازکردنی پردێکی پێوەندی لە نێوان ئەدەبی کوردی و فارسی، بە کەڵک وەرگرتن لە وت و وێژ، دیمانە و دانیشتن لەگەڵ کەسایەتییە بە تواناکان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان، دوانزەهەمین فستیڤاڵی چیرۆکی بانە بەڕێوە دەبات.

🔸کورتە چیرۆک:
🔺بەشی زمانی كوردی
🔺بەشی زمانی فارسی

🔹بەشی تایبەت:
🔺چیرۆکنووسی منداڵ و مێر منداڵ 
نووسەرانی ئەم بەشە لە دایکبووی ساڵی ۱۳٨٤ی هەتاوی بەرەوسەر بن؛ پێویستە کۆپی ناسنامەی نووسەر لەگەڵ بەرهەمەکەدا هەناردە بکرێت

🔸 وتار:
🔺بابەتی ئازاد لە سەر تەوەری کورتەچیرۆک
🔺لێکدانەوەی چیرۆکە سەرکەوتووەکانی یازدە فستیڤاڵی پێشووی چیرۆکی بانە
🔺کاریگەری چیرۆک نووسین لەسەر کۆمەڵگا و دەرئەنجامی کلتوور و ھزر و ئەندێشە لە پەرەپێدان و بەرەوپێش چوونی تاک و کۆمەڵگا

🔶مەرجەکانی بەشداری لە فستیڤاڵ:
🔺پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری لە فستیڤاڵ
🔺هەر نووسەرێ بۆی هەیە تا سێ بەرهەم بۆ نووسینگە بنێرێ 

🔹شێوازی ناردنی بەرهەم:

🔺ناردنی فایل بە شێوازی word 
🔺فایلی mp3  چیرۆک بە شێوازی دەنگ 
🔺ناردنی فایلی عەکسی پرسنێلی پێویستە

🔸ناونیشانی پۆستی ئێلێکترۆنیکی فستیڤاڵ:  
[email protected]

🔹ناونیشانی تێلگرام:
@Dastankurd1398

🔸ناونیشان:
🔺پارێزگای کوردستان - بانە مەکۆی فەرهەنگی هونەری - ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی - نووسینگەی فستیڤاڵی سەرانسەری چیرۆکی بانە 

 

🔸دەبێت ئەو بەرهەمانەی کە لە ڕێی پۆستەوە دەنێردرێن سێ نوسخەی تایپ کراو بێت لە ڕووپەڕێکی A4 هەروەها ناردنی فایلی تایپ کراوی کۆمپیۆتەری کە بە نەرم ئامێری  Word و فۆنتی BMitra لە قەبارەی 14 تایپ کرابێت، پێویستە
🔸دەبێت چیرۆکە کوردییەکان بە فۆنتی Unikurd لە قەبارەی ١٤ تایپ بکرێن
🔸وەرگێڕانی فارسی چیرۆکە کوردییەکان بنێردرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆ لە کاتی خوێندنەوەی بەرهەم لە فستیڤاڵدا
🔸کاتی تەرخان کراو بۆ خوێندنەوەی هەر چیرۆکێک ۱٥ خولەکە
🔸ئەو بەرهەمانەی کە لە کتێب و گۆڤاردا چاپ کرا بێت وەرناگیرێن
🔸لەسەر داخوازی وتارنووسان، نووسینگە دەتوانێت بەرهەمە سەرکەوتووەکانی ساڵانی پێشووی فستیڤاڵیان بۆ بنێرێت
🔸کورتەی وتار لە لاپەڕەیەکدا و دەقی وتار ئەوپەڕی تا دە لاپەڕە وێڕای دەستنیشان کردنی سەرچاوە بەڕێ بکرێت

🔹سەرنج:
🔹ئەو چیرۆکانەی گەیشتوونەتە بەشی کۆتایی فستیڤاڵ داوەری دەکرێن
🔹بە کەسانی هەڵبژاردە، خەڵات، ڕێزنامە و تەندیس پێشکەش دەکرێت

🔸سەرنج:
🔺ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوە بۆ ناردنی بەرهەم لەبەرچاو نەگیرابێت چیرۆک ناچێتە بەشی کۆتایی

🔸لە پێگەی ئینتێڕنێتی فستیڤاڵدا بەرهەمە گەییشتووەكان ڕادەگەیەندرێ

🔹تەلەیفوون:
08734244050
08734242550
🔺جێگای ئاماژەیە نووسینگەی فستیڤاڵ کاتژمێر ٩ ی بەیانیان تاکوو ١ ی نیوەڕۆ وڵامی تەلەفوونەکان ئەداتەوە

🔸مۆبایل:
09227704660

🔸ڕۆژژمێری فستیڤاڵ:
🔺دواین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم ۳۱ی 🔺خەرمانانی ۱۳۹٨ی هەتاوییە

🔸کاتی بەڕێوە چوون: سەرماوەزی ۱۳۹٨

🔶زانیارییەکانی ژێرەوە دەبێت لەگەڵ بابەتەکاندا ڕەوانە بکرێت
🔺وێنە
🔺ناو:                          
🔺شۆرەت:   
🔺ناوی باوک:                              
🔺ساڵی لەدایکبوون:
🔺ناونیشان:                      
🔺پارێزگا:                 
🔺باژێر:               
🔺شەقام:                          
🔺کۆڵان:                 
🔺پلاك:                       
🔺کۆدی پۆستی:
🔺ژمارە تەلەفۆنی ماڵەوە:
🔺مۆبایل:                      
🔺ناونیشانی شوێنی کار:
🔺بیۆگرافی:
Şêrko_bêkes pinned «یاھوو بانگەوازی دوانزەهەمین فستیڤاڵی سەرانسەری چیرۆکی بانە 🔺کوردستان - بانە سەرماوەزی ۱۳۹٨ 💠چیرۆک ئەزموونێکی دیکه‌یە لە ژیان کە تاقیمان نەکردۆتەوە.   🔶ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی کوردستان، ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی باژێڕی بانە و بنکەی…»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
كچێكی جوان
ژمارەی تەلەفۆنەكەی دا بە باخێ
بۆ ئەوەی وەختێ شیعر هات
بۆ پیاسە كردن لە ناویا
تەلەفۆنێكی بۆ بكات..
ڕۆژێ شیعر
دەمەو عەسر هات بۆ پیاسە،
بەڵام باخچە
ژمارەکەی لێ کەوتبوو،
چەن خۆی گەڕا
گیرفانی لق.. گیرفانی چڵ
بێهودە بوو.. نەیدۆزییەوە
تا "با"وتی:
من ئەو ڕۆژە چاوم لێبوو
ژمارەکان کە لە تۆ کەوتنە خوارەوە
لە دواییدا، یەکە یەکە
لەو گوێ ئاوە
بە ڕیز هەموویان بوون بە گوڵ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
◼️◼️◼️◼️


ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ۲۰۱۹ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!

هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...

هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...

ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست

بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...


🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#میرات

کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.

#میراث

وقتی کبک می‌میرد،
بعد از مرگش برای کوه
چند آواز بە یادگار می‌گذارد.
زنبور کە می‌میرد،
چندین بوسە شیرین شیرین
برای باغ بە یادگار می‌گذارد.
طاووس کە می‌میرد،
چندین پر رنگین
برای گلدان بە یادگار می‌گذارد.
وقتی آهو می‌میرد،
بعد از مرگش، مُشک بە یادگار میگذارد.
وقتی هم که من بمیرم
برای شما و کُردستان،
چند شعر زیبا بە یادگار می‌گذارم.

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #هیوا_باباحاجیانی
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەنگی مەرگ
دوا ڕەنگی ئەم ڕەنگدانە و
ڕەنگەکانی تەماشای من

لە نادیارا ڕەنگێک چاوەڕێی من ئەکا..
ڕەنگێ تێکەڵ لە ڕەنگی گڵ و
سەراب و بیرچوونەوە و نەهێنیی خوا...

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ڕەنگدانە
#تۆ

کە لێرەوە
چاوی تەنیایم ئەبڕمە چاوی یادت
ئیستەم لەناو دوێنێی تۆدا
وەک خۆرنشینی پایزێ
هەموو جارێ بیرم ئەچێ
غوربەتی لەسەر ئاگرم
داگرم تاکو نەسووتێ!.
وەختێ لەلای تۆ دێمەوە
کالانەی چاو پڕ دووکەڵە و
دڵۆپ... دڵۆپ
ئەوینێکی بە هاڵاوی، لێ ئەڕژێ!.

ستۆکهۆڵم 1988/2/25

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
۱۰۰ ساڵ جارێک،
بەختیارێک دووبارە ئەبێتەوە...

شێرکۆ بێکەس بۆ بەختیار عەلی

٨ / ٨ ڕۆژی لەدایکبوونی گەورەترین نوسەر و ڕووناكبیری كورد، بەختیار عەلییە

@Sherko_bekas
#تەماشا

ماوەیەکە من خۆم فێری
زمانی زەریاکان ئەکەم
هەتا ڕۆژنامەی شەپۆل و
گۆڤاری تەم بخوێنمەوە و
لە گفت و گۆی نێوان هاژە و
کەنار بگەم!
ماوەیەکە من خۆم فێری
نۆتەکانی باران ئەکەم
تا گیتاری "با" بژەنم و
پیانۆی ڕێژنە لێدەم و
لە کۆنسێرتی جۆگەکان و
لە کۆڕاڵی ڕووبار بگەم!
ماوەیەکە من خۆم فێری
مەلەی ناو بێدەنگی ئەکەم
هەتا گێژەنی پرسیارم قووڵ بێتەوە و
بچمە ژێر وشەکانەوە و
دەست بەم لە بنی نەهێنی و
لە گومان و
لە مردن و
لە خوا بگەم.
ماوەیەکە من خۆم فێری
هەڵگەڕان ئەکەم بە شەودا
هەتا چاوی ناو مەترسیم تیژ بێتەوە و
بچمە سەر دوندی تەنیایی و
لەو بەرزەوە
سەیری جیهانی خەم بکەم.

1995

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#قژ

قژت خەمێکی درێژە و شەوی شیعرە
منیش چرای کورتە باڵا و
قەڵەمێکی بە وەنەوزم
نە ئەو خەمەم پێ ئەبڕدرێ و
نە ئەیگەمێ و
نە ئەشتوانم ئێشکی سیحری
زەریا بگرم!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
2024/09/23 01:28:14
Back to Top
HTML Embed Code: