Telegram Web Link
#دەریاچە

بەڕێوە بووین
ئەو شەوە تیروتوانجی
زۆرمان گرتە پیرە زستان!
پێمان وت تۆ هەتا ئێستا
هەر بەدەستی کڕێوەی خۆت
بە پاچ و پێ مەڕەی "سەرما"ت
چەندین گۆڕە بەفری قوڵت بۆ هەڵکەندووین
لەهەناوی بەستەڵەکتا زۆرت ناشتووین.
ئەو نەیوت نا!

بەڕێوە بووین، ئەو شەوەیان
ئێمە لە باهۆزی زستان تووڕەتر بووین.
نەمان ئەهێشت دەم کاتەوە
پێمان وت تۆ خێرت نییە
پێمان وت تۆ چارەڕەشی
پێمان وت تۆ بەدی، شومی
تۆ..تۆ...تۆ!
ئەمجارەیان ئەو وتی نا!

نیوەشەو بوو، ئەچووینە سەر سەربازگەیەک.
ماسیی ئەندێشە و خەیاڵمان
هەر لەلای دەریاچەکە بوو
"چۆنی لێدەین؟ چۆنی ببڕین؟"
پێشتر دوو بەلەممان هەبوو
بەڵام کوڕانی "بنی عاص"
لەگەڵ ڕەزەکەی ئەوبەردا
ئەوانیشیان سووتاندبوو.

بەڕێوە بووین، ماسیی ئەندێشە و خەیاڵمان
هەر لەلای دەریاچەکە بوو
هەر ئەویش تاقە ڕێگە بوو

وەختێ گەیشتینە کەنار
زستان سمێڵێکی بادا و
زەردەخەنەی تەوسێ گرتی و
ئینجا وتی: لە کڕێوەشما خێر هەیە!
تەماشا کەن، بە دەریاچەم وت بیبەستێ و
ببێ بە ڕێگای سەهۆڵ و
ببێ بە مەیدانی شەختە.

چۆنم پێ وت ئەوەتا بوو
دەدەی ئیستەیش فەرموون بێ ترس
یەکە یەکە
بپەڕنەوە و
بگەنە ئەو شوێن مەبەستە!

(1988)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#چل_چرا

من پێکەوە بە هەردوو دەست
تەلی گەرم و تەلی ساردی
خۆشەویستیم گرتووە.
بۆیە لەشم خۆی بۆتە وزەی کارەبا و
لەم شەوەدا
چل چرای ئەم هەموو شیعرەی
لەسەر سەرت هەڵکردووە!

(1987)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#تاڤگە

لەسەر شاخێک ئاوێ دیل بوو
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاوی گیرا و
خەمی شینی گەورە ئەبوو.
هەتا جارێ خەم تەقیەوە و
ئاوی کۆیلە
دەرگای بەردینیی شکان و
بە گوڕ هات و
لەو بەرزەوە
بازێکی دا و
بوو بە تاڤگە!
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۸" 🎀 @Sherko_bekas ئەو کورسییەی کورسی چرا و پەروانە بوو تەماشاکەن لە ئیستەدا کێ لەسەری دانیشتووە؟! ئەو کڵاوە کڵاوی کڵاوکووڕەکەی باخی میری هەڵەبجە بوو تەماشاکەن لە ئیستەدا وا لەسەری چ تەیرێکدا! ئەو گوارەیە…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۹"
🎀 @Sherko_bekas

هەموو ڕۆژێ لەو مەرزانه
سیاسەت شیشی گومرگە و
ئەچێ و بە قەبرغەی نیشتمانی هێژا و خۆشەویستدا
ئێمە ئیستە وەتەنێکمان هەیە کون کون
بووە بە بێژنگی مەرگ و... شاری پێ ئەبێژینەوە..
سەری پێ ئەبێژینەوە... خوێنی پێ ئەبێژینەوە... کۆستی پێ ئەبێژینەوە.. کێلی پێ ئەبێژینەوە...

نیشتمانە نازدارەکەم
چەند ساڵ بوو مۆزی نەدیبوو
ڕۆژێکیان دیی هەتا شەهیدی ئەم ڕایکرد
قاچاخچیەکان توێکڵەکەیان بۆ هێشتەوە
نیشتمانە نازدارەکەم.. چووە سەری و
هەڵخلیسکا و بەدەمدا کەوت..!

سەرمان کولانەی سەگەلی
پەیڤە دڕەکانی خان و سوڵتان بووە
"مانگ" لە ئاسمانەوە وتی
بۆ ئەوان پەیڤی ماڵیی بوون
بۆ خۆیشتان بانیژەی عەشقەوە هەردوو دەستی
شاعیرێکیش لەسەر بانیژەی عەشقەوە هەردوو دەستی هەڵدایە ناو دۆزەخەوە و شیعری سپارد بە ئاگر و ئەوسا وتی: نیوەی هۆشی ژەنگ گرتووم و نیوەی جەستەی تەم گرتووم و نیوەی دەنگی تلیساوە و نیوەی سەرنجی قرچۆکم بۆنی بۆخنکی عەجەم و بۆگەمرخەی٭ ڕۆمی لێدێ.

نیوەی مێژووم مەیمونێکی دەم بەخەندەی لەش سووک بووە. نیوەی جەستەم لێبووک بووە. نیوەی پەیڤم قەڵافەتی درۆی کەتە و زرگی دەروێشی قاجار و ناڵی سوارەی حەمیدیە و قلیانەکەی مەنسوور بیللا و نیوەی مێژووم لە شەوانەی چوونە پەردەی بابی عالی و سەڵتەنەتا بەربووک بووە!

ئەمە سەرە
یان پاژنەکێشی پێڵاوی میراڵاکان؟!
هەر دوێنێ بوو لە تەنەکەی زبڵی بەردەم ماڵەکەی ئەنوەر پاشادا لە ئەستەموڵ گندۆرەی سەری گەنیوی خۆم بینیەوە تووڕدرابوو. تووڕ درابووم. من توێکڵێکی لول خواردوو بووم لەو زبڵەدا و هەر خۆیشم خۆم ئەلستەوە و هەر خۆیشم مێش و مەگەز بووم و وروکابووم.

ئەمە سەرە
یاخود مەنهۆڵی زێرابه؟!
پریشکێکی نیگام هەبوو
بردیان بۆ ئەوەی مۆمێکی لە حەرەمی خەلیفەدا پێ هەڵبکەن. مۆمیان هەڵکرد و چاوی من نەهاتەوە. یاقووتێکی خەونم هەبوو. تووتییەکی خۆم فڕاندی، یاقووت ون بوو.. تا شەوێکیان
لە جەژنی سەری ساڵدا بوو
لە پەنجەی ژنە تورکێکی مۆدێرندا من دیمەوە و
ناسیمەوەو.. خوێنی خۆم بوو ئەیجریوان!
ئەمە مێژووە من هەمە
یان حەماڵی هەزار ساڵەی خان و سوڵتان؟!
ئەمە وڵاتە من هەمە
یان عەرەبانەی دەسگێڕی برین و ژان؟!

ئەرێ "میرۆ" ئەوە کام "با" قەفی سمێڵی تۆی فڕان؟!
لە کام شەودا و کامه دزبوو لە پەناوە سەری دزیت؟! ئەوە کام جرجی شەوگار بوو کڕکڕاگەی ڕۆژگاری تۆی کڕانەوە؟! کامە پشلیەی کێویی بوو هەر بە کاڵیی هەموو غیرەتێکی خواردی؟!
ئەرێ "میرۆ" بۆ ناپرسی کێ حیلەی شاخی خەسانی؟!
بۆ ناپرسی ئەو بابۆڵەیەی ناو دەستت بۆچی ئەگری؟!
بۆ سۆراخی پێکەنینە کوژراوەکەی لێوت ناکەی؟!
بۆ ناپرسی دەنگیان لەکام گۆڕستاندا شاردۆتەوە؟!

ئاخر "میرۆ" بۆ بە شوێن چاو و برۆت و ناوکی کەوتووتا ناگەڕێی؟!
بۆ ناپرسی نانی دەم بەزەردەخەنەت بۆچی نییە؟!
بۆ گوێت لە قوڵپی ئاوێکی بەختیار و ڕووخۆش نەبوو؟!
تۆ ناپرسی، قەت ناپرسی بۆچی ڕۆژێ دڵت نەبوو بە باڵندە و لە خۆشیاندا هەر هیچ نەبێ تۆزێ بفڕێ؟!

تۆ ناپرسی، قەت ناپرسی، بۆچی ڕۆژێ لە ڕۆخساری ژنەکەتا تاقە گوڵێک چییە ئەڕوا و وشەیەکی پێ نەکەنی؟!
تۆ ناپرسی بۆچی لانکەی منداڵەکەت هەر لەرزوتا ڕای ئەژەنێ؟!
تۆ ناپرسی، قەت ناپرسی، گردە گڕویەکی دراوسێی جارانی تۆ ئەو دارستانی ئاڵتوونەی لە کوێ هانی و بەچی کڕیی؟!

ئەرێ میرۆ.. ئاخر میرۆ
تۆ بەتەمای کەی بژیت و
تۆ بەتەمای چ وەخت نەمری؟!
تۆ بەتەمای چ وەخت بۆنی
زریانێکی تووڕە بگری؟!
.................
٭ بۆخنک و بۆگەمرخە: گیای بۆگرتوو کە ئاژەڵ نایخوا.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#یەکەم_دەنگ_و_دوا_دەنگ

دەقیقەیەک، نیو دەقیقە، چەند چرکەیەک
بەر لە یانزە
ئاسمان وەک گیانی "مەولەوی" ساف و ڕوون بوو
وەک ئەسپەکەی "ئەحمەد موختار"
لە بژوێنی شارەزووردا
جوانووی بەهار بە کوڕژن بوو
گردی گوڵان
گوڵ ئەستێرەی شەمی شیعری
ئەدا لە قژ
وەکو "گۆران"

دەقیقەیەک، نیو دەقیقە، چەند چرکەیەک
بەر لە یانزە
لەژێر بنمیچی ژوورێکی، بێ هەناوی، هەڵبجەدا
خێزانێ بوون، دایکە و باوکە و زەڕنەقووتە
چەند چرکەیەک بەر لە یانزە
دایک بێشکەی ڕائەژەند و
ساوا بزەیەک ئەیگرت و
باوک گوێی لە کاسێتێ ئەگرت و
پاڵ کەوتبوو.

بوو بە یانزە
گرمەیەک و دووان و سیان و
دووکەڵێک و وەکو دڵی کوڕی "عۆجە"
هەوا مرد و
ئاسمان مرد و
بەهار مرد و
دایکە و باوکە و زەڕنەقووتە
لە یانزەدا
لەژێر بنمیچی ژوورێکی بێ هەناوی هەڵەبجەدا
بوون بە سێ بەردە پەیکەری
باوەش کردوو بە یەکتردا!

لەدوای یانزە
شار کۆترێکی خنکاو بوو، ملی لەژێر باڵەکانیا
نە گمەی ئەو، نە جریوەیەک نە جووکە
نە چرپەیەک
نە زیقەیەک
نە مشەیەک، نە هەناسە

لەدوای یانزە
تەنها دەنگێ، چریکەیەک، لەو شارەدا
کە ئەگەیشتە گوێچکەی چیا و
بەناو ژەهرا
سەوڵی ژیانی لێ ئەدا
تەنها دەنگێ

لەدوای یانزە
دەنگی کاسێتی ڕیکۆردی ژوورەکە بوو
کە سروودی چەک و پێشمەرگەی لێ ئەدا!

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from عکس نگار
🔴فوری فوری

🔵آموزش زبــان کـــوردی

کوردی را با هم بهتر بیاموزیم
واژەها و مکالمات آموزشی زبان کوردی👌🌹


🔴🔴تنها در لینک زیر

👇👇
www.tg-me.com/joinchat-AAAAAEJZBQbuXMd6w-jziA
🔹🔹🔹🔹🔹🔹
آیا زبان کوردی رو بلدی؟
#مۆزارت
"بەشی 1"

لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا
بە تەنیا دانیشتووی دوو چرای کڵاولار
لەسەر ڕا، لابەلا، ئەتبینن
یەکەمیان: لەملەی سەرشانت و
خۆرئاوای ناو قژتا
غەریبی و گوڵەزەرد
پێکەوە ئەڕوێنێ و
دووەمیش: سەرمێزی بەردەمت
پڕ ئەکا لە شیعری نارنجیی!

مۆزارتیش پرووشەی مۆسیقای
لە کلووی نۆتەدا بە کاوخۆ هەڵئەفڕێ و
وا پیانۆ خەریکە بیکاتە کڕێوە و
کەمانچەیش خەریکە باڕێزەی هەناسەی
لە ڕۆحتا هەڵبکات.

مەلێکی بێ جووتیش،
لە تابلۆی شین باوی دیواردا لەسەر لا
بای لاسار ئەیبات و ناتوانێ ڕاست بفڕێ و
پەڕوباڵ گیڤ گیڤن وەک پەڕی خەیاڵت و

لە خوارێش هەر لەناو تابلۆدا
لە کەنار زیوینی زەریادا
حۆریی ئاو
کە نیوەی ماسییە و نیوەی ژن،
هاتۆتە سەر بەردێ و تەماشای
ئاویلکەی ئێوارەی زەمین و
تەماشای دواکۆچی سەدەیەک
لە هەڵمی ئازار و سەرابی تۆ ئەکات...


🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#ژیانم

دوو شت کەم خایەنە بزەی
دەم و لێویان،
وان لە پێش چاو
خۆشیی من
خۆشیی پەپوولە.
دوو شت خێرایە هەڵچوونیان
بە بڕشتە گەورە بوونیان
وان لە پێش چاو،
باڵای خەمم
باڵای لاولاو...
(1985)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
hevpeyvîn legell ŕanc sengawî
√ @Sherko_bekas
هەڤپەیڤینی ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ مامۆستا شێرکۆ بێکەس سەبارەت بە زمانی کوردی.

🎀 @Sherko_bekas

ڕۆژی جیهانی
زمانی دایکی
پیرۆز بێ💐

کوردین و به کوردی دەنووسین✌️
ڕۆژی جیهانی
زمانی دایکی
پیرۆز بێ

کوردین و به کوردی دەنووسین

لێره فێری کوردی نووسین و کوردی خوێندنەوە بین👇👇
http://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAEJZBQbuXMd6w-jziA
Forwarded from دستیار
‌‌‌‍ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸

🗓ئەمڕۆ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌
💢 ڕۆژی جیهانیی #زمانی_دایکی

#ڕۆژی_جیھانیی_زمانی_دایکی دەکەوێتە ٢١ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرانبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا.

ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی #نێو_دەوڵەتیی_زمانەکان.

ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە.
ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.

ڕیکخراوی یونسکو ڕۆژی ۲۱ی شوباتی بەرانبەر بە ۲ی ڕەشەمەی وەک #ڕۆژی_زمانی_دایکی ناودێر کردووە!

ناونانی ئەم ڕۆژە لە ساڵی ۱۹۹۹ لە لایەن یونسکو بە مەبەستی خزمەت بە جیاوازییە زمانییەکان و هەروەها بۆ پارێزگاری کردن و زیندووڕاگرتنی ئەو زمانانەی کە لەژێر مەترسی ئاسمیلەبوون و لەبەین چونیان لەسەرە، بووە.

هاوکات بە بۆنەی گرینگی زمانی دایکییەوە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ساڵی ۲۰۰۸ی وەک ساڵی جیهانی زمانەکان ڕاگەیاند.

هاوکات وەک ڕێزگرتنێکیش لە کارەساتێکی ناخۆش کە لە ساڵی ۱۹۵۲ لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەنگلادیش (ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی پاکستاندا بوو و بە پاکستانی ڕۆژهەڵات دەناسرا) ڕووی دا کە تێیدا ۵ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لە دەست دا، ئەم ڕۆژە دیاریکرا.

شایانی وتنە کە خۆپیشاندانێک کە لە لایەن خوێندکارانی بەنگالی ڕەگەز لە بەنگلادش، کە بە مەبەستی بە فەرمی کردنی زمانی نەتەوەیییان ساز کرابوو، کەوتە بەر هێرشی سپا و پۆلیس و بەتوندی پەلاماری خۆپیشاندەران درا. وەک لە سەرەتاشدا ئیشارەی پێکرا بەنگلادیش لەو سەردەمدا بەشێک لە پاکستان بوو کە پاشان بە سەرۆکایەتی شێخ موجیب ئەلرەحمان سەربەخۆیی وەرگرت و دەوڵەتی نەتەوەییی خۆی ڕاگەیاند.

💢 #گرینگیی_زمانی_دایکی
ئەگەر چاو لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ بکەین ئەوا بەڕوونی دەبینین لە بەندی ۲ی ئەو کونوانسیونە باس لە مافەکانی مرۆڤ بەبێ جیاوازی ڕەنگ، کەلتوور، نژاد، نەتەوە و زمان و ئایین کراوە، زمانیش بەشێک لەو بەندە پێک دێنیت و ڕاوەستان لە بەرانبەر پێشێلکارانی دەچێتە خانە پارێزگاری کردن لە مافەکانی مرۆڤەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔸🔸
#ئەوین

لە شەوێکی ڕەشەبادا
دایان بەسەر ژوورەکەتا و
هەرچی دیاری و یادگاری ئەوینمانە
گشتیان دزی:
موستیلە، خەون، ملوانکە...
بازن، چرپە، زەردەخەنە.

لە عەسرێکی تەماویدا
لەسەر شەقامێکی گشتیی
دەوریان گرتی و
بەدوا شیعری منیشەوە
جانتای دەستییەکەیان بردی

کە گیرایشی لە زیندانا
نامە و
ماچ و
شووشە عەتر و
خۆزگە و وێنە و
دەنگ و سەنگی
هەردووکمانیان هەموو دزیی...

بەڵام نە ماڵەوە
نە لەسەر شەقام
نە لەناو بەندیخانەدا
نە بە بردن
نە بە گرتن
بۆیان نەکرا و نەیانتوانی
ئەوینی ئێمە بدزن...
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#لە_پاسێکدا

هێشتا پاسه قژ زەردەکە هەر وەستاوە
یەکە یەکە سەرئەکەون
هەر کورسییەکەی تەنیشتی من
تاقە کورسییە قژ ڕەشەکەی تەنیشتی من
هەتا ئێستە
هەر ئەو چۆڵە.

هێشتا پاسە قژ زەردەکە هەر وەستاوە
سەرئەکەون و ڕووناکانە
تاقە کورسییە قژ ڕەشەکەی تەنیشتی من
وەستاون و نایانەوێ بچنە لای ئەو
بۆنێکم کرد
بۆنی ناخۆشی لێ نایەت
سەرخۆشی نییە و
بەردەوامیش بزەیەکی لەسەر لێوە!

هێشتا پاسە قژ زەردەکە هەر وەستاوە
تاک و تەرا سەرئەکەون
ئەوا ئێستا تاقە کورسییە قژ ڕەشەکەی تەنیشتی من
هەر وەکوو خۆم
قژ ڕەشێکی لەسەر دانیشت
پاسەکەیش ڕۆیشت!

(1988_ئەڵمانیا)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Şêrko_bêkes
#مۆزارت "بەشی 1" لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا بە تەنیا دانیشتووی دوو چرای کڵاولار لەسەر ڕا، لابەلا، ئەتبینن یەکەمیان: لەملەی سەرشانت و خۆرئاوای ناو قژتا غەریبی و گوڵەزەرد پێکەوە ئەڕوێنێ و دووەمیش: سەرمێزی بەردەمت پڕ ئەکا لە شیعری نارنجیی! مۆزارتیش پرووشەی…
#مۆزارت
"بەشی 2"

لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا
بە تەنیا دانیشتووی
تۆ بۆ خۆت دەوەنی پەپولەی ڕەشیت و
لە باخچەی ئاوازی بەفریندا دانیشتووی.
گوێ ئەگری لە مۆزارت.
لێدانی ژێی دڵی سەدساڵی وڵاتی بێوەژن
زریکەی ڕووبار و کڕووزەی گەنم و جۆ و
کڕووزەی بەفر و خوێن، ناڵەی گڵ، نووزەی بەرد
قریشکەی درەخت و تەنیایی... ئەبیسی...

کە گوێت گرت لە مۆزارت
گوێ ئەگری لە زەریا و لە مەحاڵ
گوێ ئەگری لەو عەشقەی لە کڵپەی وەجدێکدا
باوەشی توانەوە بەخۆدا ئەکات و
لە کێوی ئیشراقا
نووری دەنگ ماچ ئەکات!

لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا
بەتەنیا دانیشتووی
هەر هەموو حاسەکان بوون بە گوێ
گوێ ئەگری لە مۆزارت
زەمانی دابڕان ئەبینی...

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Forwarded from اتچ بات
۸ی مارس

تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.

گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.

تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
Şêrko_bêkes
#مۆزارت "بەشی 2" لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا بە تەنیا دانیشتووی تۆ بۆ خۆت دەوەنی پەپولەی ڕەشیت و لە باخچەی ئاوازی بەفریندا دانیشتووی. گوێ ئەگری لە مۆزارت. لێدانی ژێی دڵی سەدساڵی وڵاتی بێوەژن زریکەی ڕووبار و کڕووزەی گەنم و جۆ و کڕووزەی بەفر و خوێن، ناڵەی…
#مۆزارت
"بەشی 3"

زەمانی دابڕان: لە نمەی بێ هێز و خزاوی
سەر شووشەی پەنجەرە و
باوێشکی ڕۆژنامەی سەر کورسی و
بازنەی پچڕاوی دووکەڵی جگەرە و
لە سووتووی تەپڵەک و
لە خڵتەی فنجان و
زەمانی دابڕان، لە خۆت و پەنجەت و سەرنجت و بینین و
زەمانی دابڕان، لە درزی ئاوێنەی شکاو و باڵاتا ئەبینی...

زەمانی دابڕان ئەدوێنی
لە ڕێگەی شمشاڵی دووکەرت و
لە ڕێگەی ئەوینی دووکەرت و
لە خەونی دووکەرتدا سەدەی نوێ ئەدوێنی.
لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا بە تەنیا دانیشتووی
تا مەلی ناو پیانۆ هەڵفڕێ و باڵ لێکدا و کۆچ بکا.
تۆ ناڕۆی...

تۆ وەختێ هەڵئەسی کە مۆزارت لە عەشقا
سەرخەوێ بشکێنێ.
ئەوساکەیش لە گۆشەی ئەوسەری کافتریای سپیدا و لە دوای خۆت
خەزانی ئەم شیعرە و وەسێتی بارانی شاعیرێ،
بۆ مۆزارت جێدێڵێ!


(ستۆکهۆلم، 25\11\1999)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
ئەمڕۆ وادەی گەڕانەوەی مەوسمی تێکەڵی خۆڵەمێش و خونچەیە...
ئەمڕۆ وادەی
بینینەوەی دیمانەی کەژاوەکەی گریان و
باڵای سەرتاپا هەڵاڵەگرتووی هەڵەبجەیە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
'Umerî xawer 'egeŕê u pepûle ş'îr 'enûsê u gazî..
√ @Sherko_bekas
عومەری خاوەر ئەگەڕێ و پەپوولە شیعر ئەنووسێ و گازی ژەهراویش‌‌‌ دەسگیر ئەکرێ

سلێمانی ۱۹/۱/۲۰۰٤

بە دەنگی پڕ سۆزی
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن

🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
#هەڵەبجە

چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.

پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم

شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
2024/09/24 03:30:48
Back to Top
HTML Embed Code: