Telegram Web Link
Forwarded from اتچ بات
برووسکەیەک.. پەلە نییە.. شیعریش نییە.

بەناوی ھەڵەبجە و پێنج ھەزار «مانگ»ەوە
بەناوی مەولەوی و پێنج ھەزار گوڵەوە.
بەناوی گۆران و پێنج ھەزار کۆترەوە،
بۆ زانا بلیمەتەکانی: وڵاتی پوشکین،
وڵاتی جاک لەندن.
وڵاتی بایرۆن، وڵاتی جان دارک، وڵاتی بسمارک.
وڵاتی گاریباڵدی، وڵاتی ڤان کوخ.. وڵاتی.. وڵاتی.. وڵاتی

سوپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لە
ڕێگەی بەغداوە بۆ گوڵ و کۆتر و منداڵ و شیعری کوردستانتان ناردبوو.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
.
#نەورۆز
🎀 @Sherko_bekas
ئەی گیانی،
شەهیدانی نەورۆزی زیندوو
سووتەمەنی ڕاستەقینەی نۆ ساڵی ڕۆشتو
ئەی ئەوانەی،
لەگەڵ مردن، لەگەڵ ئازارا
لەگەڵ سوپای شەوەزەنگی تاریک ‌و تارا
لەگەڵ ساڵی برسێتیا
لەگەڵ تۆفانا...
لەگەڵ ئاگر، لەگەڵ بەفر، لەگەڵ زەمانا
کەوتنە جەنگین...

هەتا نەوەی ئەم کوردە شاد بێ
مەلی هیوای لە قەفەزی
دیلیی ئازاد بێ!
مردن... هەتا خاکی کاوە...
بەری سەوز بێ!
سەری ڕۆڵه‌ی وەکوو شاخی سەرکەش بەرز بێ!

دە ئەی گیانی،
شەهیدانی ئەو ڕێ پیرۆزە
ئێوەن گڕی بیرەوەری ئا ئەم نەورۆزە
ئێوەن بزەی ئەم ڕۆژتان
خستە سەر لێومان
ئێوەن مافی چەپکی گوڵتان بەخشیوە پێمان!
بۆیە کوردیش:
پشت لە دوای پشت وەک سوێند و بەڵێن
جێگەی یادیان لەناو چاو و دڵا دائەنێن!

ئەی فریشتەی
ناو کەژاوەی سایەقە و ساماڵ
پێبکەنە بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ
قژی زەردی،
دوای مژدانەی خۆشیی داهێنە
لە ئاوێنەی ناو سروشتا جوانیت بنوێنە
با گوێی دڵم
بە تریفەی پێکەنینی تۆ
بە گۆرانیی پڕ لە بەستەو هەڵپەڕینی تۆ

با دەروونم...
ناخی هەستم... قوڵایی گیانم
بەری چاوم، ئاسۆی بیرم وەرزی ژیانم
وەک بەهاری سەرفرازیت
وەک هەردی ڕەنگین
وەک قەدپاڵی کەژی چڕی دارستان بەرین
وەکوو وردە شەپۆلی ناو کانیی بن بنار
وەک خوێندنی
کەوی لوتکەی "هەزار بەهەزار"!
وەکوو مێرگی
بەر گزنگی... خۆری هەڵهاتوو
وەک پەپوولەی زەرد و سوری تازە باڵ گرتوو
وەک شەماڵی،
پڕ گوڵاوی... فێنکی هەوار
وەک بریسکەی سەر سەوزەگیای شەونمی بنار!

باوەش بکەن:
بە بەهاری شادیی ژیانا
لەگەڵ هەموو _خێزانێکی_ ناو نیشتمانا
دەبا ئیتر ئەی فریشتەی
کەژاوەی شیرین
ئێمەش هەموو... بۆ یەکێتیی یەکتری بژین
دەبا ئیتر گریانی چاو
خۆش بکاتەوە.

زەردەخەنەی هەتاوی ڕوو
شەوق بداتەوە!
دەبا ئیتر پەپووی شوومی شەڕ دەربەدەرکەین
کۆتری سپی خۆشەویستیی
سەرچاوو، سەرخەین
دەبا ئیتر چاوی کینە و
ناکۆکیی کوێرکەین!

ڕەش‌ و ڕووتی ئاوارە بووی کورد پۆشتە‌ و تێرکەین.
دەبا ئیتر چرای ژیان،
چرای زانیاری، ڕۆشنی کات
تاریکە ڕێی ناو کوردەواری.
دەبا ئیتر هەنگی کاری،
شانەی هەنگوین بین
پەپووله‌ی سەر گوڵه‌باخی گفتی شیرین بین

دەبا ئیتر لاوانەوەی:
سک سووتاو بەس بێ
دەنگی قرچەی، جەرگی خوشکی
هەڵقرچاو... بەس بێ
بەرگی ڕەشی پرسەی دایکی
کوڕ کوژراو... بەس بێ
دەنگ ‌و باسی جوانەمەرگی خوێن ڕژاو بەس بێ
خورپەی دڵ ‌و ئاخی سینەی
مەینەتیی... بەس بێ
دەبا ئیتر برایەتی ‌و یەکێتی کەس بێ

دەبا ئیتر ژیان هەمووی:
وەکوو... بەهار بێ
گوڵاڵه‌کەی دڵنیایی پڕ لادێ ‌و شار بێ
ئەی فریشتەی
ناو کەژاوەی باوەڕی پیرۆز
چەپکە شیعری، خۆم بۆ هێنای، بۆ یادی نەورۆز.

ئەی فریشتەی ئاسایش ‌و مژدەی سەرکەوتن
منی بولبول
بۆت ئەخوێنم... هەتاکو مردن.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تونێل

لەژێر زەویی تەنگەنەفەسی ئەم ڕۆحە کون کونەدا
سەعاتەکانی غەریبیم
واگۆنی لەیەک بەستراون.
هەموو ڕۆژێ ئەڕۆن و دێن، دێن و ئەڕۆن.
لە وێستەگەی چاوەڕوانیدا
لە وێستگەی ماڵ ئاواییدا
دەرگای نەسرەوتییان بێ وچان:
ئەمکەنەوە و پێوەم ئەدەن
پێوەم ئەدەن ئەمکەنەوە و
یەک ئازارم داببەزێ
سەد ئازارم سەر ئەکەون.

چ تونێلێکی درێژە ئەم غوربەتە
بۆ کوێم ئەبات؟
وا چراوگی ئەم چاوانە کەوتوونەتە پرتە پرت و
بەڵام ئەو هەر، ئەمبات، ئەمبات
ئەمبات...

(1988)

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#پرشنگەکان

ئەم چارەنووسە بە تەنها
هەر لەسەر تەوێڵی سەنگەر نەنووسراوە.
ئەم ڕێگایە بە تەنها هەر
ناچێتەوە سەر وڵاتی گڕ و بارووت.
باخەکانی ئەم ئەوینە بە تەنها هەر
یەک جۆر گوڵیان تیا ناپشکوێ.
ئەم ئەسپەمان هەر بۆ غاری شەڕگە ناوێ.
ئەم دەستانە هەر بۆ تفەنگ دروست نەبوون...

خۆ بیرمان هەر تاقە کلیلێکی نییە.
ئەم کوردستانە بە تەنها هەر ژان
بە یەک جۆر ڕووەک و
دار و درەختەوە ناگرێ.
باڵای ئازادی بە تەنها
هەر بە باڵای چەک ناپێورێ.
چەرم هەر فیشەک لغی لێ دروست ناکرێ...

سەربەستیی هەر بە یەک زمان قسە ناکا و
هەر بە یەک جۆر بەرگ ناپۆشێ و
یەک کڵاویش لەسەر ناکات.
ئەم زەریایە هەر یەک جۆر کەشتی نایبڕێ.
خۆ هەر بە تەنهایش سەفین و گۆیژە شاخ نین.
هەر "بێکەس" و "حاجی قادر" پێشمەرگە نین.
با، ئەتوانین، لەیەک کاتدا، سەرمان بکەین
بە هێلانە شیعر و نۆتە و
یان بە سنووقە فیشەکیش.

با، ئەتوانین، دەستمان بکەین، بە جۆگەلە و
بە دەسرازە و بە برووسکە و بە شمشێریش.
ئەم وشانەیش ئەتەقێنرێن.
ئەم فڵچانەیش ئەکرێن بە تیر.
بۆ؟ ئەتوانین، لەیەک کاتدا، پەنجەکانمان
پێشکەشی پیانۆ و کەمان و گوللە و گوڵ کەین.
ئەتوانین گەروومان بکەین، بە دەربەند و
دەنگمان بکەین بە ڕەشەبا.

ئەتوانین چاوێکمان بکەین، بە چراوگی ناو ئەشکەوت و
ئەویتریان بە ئەستێرەی شانۆکانی هەموو دنیا!


(ستۆکهۆلم، 1988)
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
منداڵ بووم
وەک گوڵی دارچوالەی یەکەم بەر
بچووک بووم وەک بەچکەمراوی
ڕۆژێکیان کتێبێ لە جانتای باوکمەوە
سەری خۆی دەرهێنا و پێکەنی.
پێی وتم: حەز ئەکەی بمبینی؟ سەیرم کەیت؟
وای وت و دەستی خۆی دامە دەست.

هەڵمگرت. بۆنم کرد. ماچم کرد. کردمەوە:
وێنەیەک: چاوانی ڕەشی خۆی تێبڕیم
وێنەیەک وەک پرژە، وەکوو تیشک
وەک هەوا هاتە ناو چاومەوە

سەیرم کرد، سەیرم کرد، سەیرم کرد تا ژاکام
من پێشتر گوڵباخی ماڵێ بووم!

سەیرم کرد، سەیرم کرد، سەیرم کرد تا لێڵ بووم
من پێشتر بەفراوی شاخێ بووم.

سەیرم کرد، سەیرم کرد، سەیرم کرد تا پەرت بووم
من پێشتر شەماڵی ئارامی دارێ بووم.

سەیرم کرد تا سووتام، هەتاکوو ڕیشم هات.
تا تووکی سەر سنگم درێژ بوو.
من پێشتر منداڵ بووم.. منداڵ بووم.. منداڵ بووم
لە کوێوە وام لێهات؟ لە کوێوە گەورە بووم؟
لە کوێوە؟ لە کوێوە؟

وینەیەک ئاوا بوو، بەم جۆرە :
سێدارە و پیاوێکی خنکاو و
دوو قاچی ناو ئاسمان!
وێنەیەک: پەتێک و ملێکی شکاوە و
دوو دەستی بەرەو خوار ڕاکشاو.
وێنەیەک: کەوایەک هەتاکوو خواڕ ئەژنۆ
لە دووریش سێبەر و تارمایی چەند کۆشک و خانوویەک
من حونجەی پیاوەکەو ناوم کرد
بەم جۆرە: ق ا ز ی م و ح ە م ە د .

#شێرکۆ_بێکەس
بەشێک لە ڕۆمانەشێعری
#خاچ_و_مار_و_ڕۆژژمێری_شاعێرێ

—————————————-
کودکی بودم
همچون گل نوشکفته
کوچک بودم همچون جوجه اردک
روزی کتابی از صندوقچه پدرم
سر برآورد و خندید.
گفت: دوست داری ببینی‌ام؟ نگاهم کنی؟
این را گفت و دستش را داد به دستم.

برداشتمش. بوییدمش. بوسیدمش. گشودمش:
عکسی، چشم‌های سیاهش را به من دوخت
عکسی مثل افشانەی آب، همچو پرتو نور
مثل هوا، به منظر چشمم آمد

نگاهش کردم، نگاهش کردم، نگاهش کردم تا پژمردم
من پیشتر گل سرخ خانه‌ای بودم

نگاهش کردم، نگاهش کردم، نگاهش کردم تا کدر شدم
من پیشتر برف‌آب کوهی بودم

نگاهش کردم، نگاهش کردم، نگاهش کردم تا پرت شدم
من پیشتر نسیم آرام درختی بودم

نگاهش کردم تا سوختم، تاکە ریشم درآمد،
تا موی سینه‌ام بلند شد.
من پیشتر کودک بودم.. کودک بودم.. کودک بودم..
چگونه اینگونه شدم؟ چگونه بزرگ شدم؟
چگونه؟ چگونه؟

عکس اینگونه بود، بدین شکل:
چوبه‌دار و مردی خفه‌گشته و
دو پایش در آسمان!
عکس طنابی و گردنی شکسته و دو دست رو به پایین درازکش.
عکس عبایی تا پایین زانو
از دور هم سایه چند عمارت و خانه
غبار گرفته

من هجی کردم مرد و نام را ...
اینگونه:
ق ا ض ی م ح م د.

#شیرکو_بیکس
ترجمه #سیامند_انوری

🎀 @Sherko_bekas
#گەلی_بازێ

زووتر ئەگەڕ ڕەشەبایەک
لە گەلیەکەی عەلی بەگی بپرسیایە،
ئەرێ چاوم! گەلی بازێ لە کوێدایە؟؟
ئیتر دوایی ئەو ئەبوایە
سەعاتێ دەفتەری بەرد و
کۆنە باوڵی ئەشکەوت و
ژێر سەرینی هەردەکانی بگەڕایە
تا ئەدرەسی گەلی بازێی ئەدۆزیەوە و
تا ئەیدایە!

زووتر ئەگەر باڵدارێکی عاشقی وەک
تاق تاقکەرە
بەلای گەلی زاوێتەدا تێپەڕ بوایە و
بیپرسیایە:
ئەرێ گیانە! لەکام لایە؟
ئەو ئەبوایە
عەینەکی گەڵا سنەوبەر لەچاو کات و
بەر باخەڵی تەڕی کەژان بگەڕێت و
یەکە یەکە...
ژێر دۆسیەکەی گڵەسووری
کێڵگەکانی هەڵباتەوە
تا ئەدرەس بدۆزێتەوە و
بیداتە دەست تاق تاقکەرە!

لەمەو پێشتر
ئەگەر بەرانە کێوییەک
بە تەنیشت گەلی بەدراندا تێپەڕ بوایە و
بیپرسیایە:
ئەرێ قوربان
ئەرێ بەدران
من ڕێگەم بزر کردووە
تۆ نازانی گەلی بازێ کوێ کەوتووە؟!

ئەو ئەبوایە
جارێ تۆزێ سەری بخوراندایە و
ئینجا سەعاتێ گیرفانی شەڕواڵەکەی مامە ڕووتە
بگەڕایە و
چەکمەجەی پلە پلەی کێو، ڕاکێشێت و
هەر بە ئەنقەست
دوو سێ چرپە بە گوێی سەردێماندا بکا و
ئەوسا ئەدرەسی باتە دەست!

بەڵام ئیستە
نەک هەر گەلی عەلی بەگ و
نەک هەر زاوێتە و نەک بەدران
هەرچی گەلی کوردستانە
هەرچی دەربەند و ئەشکەوتە
وەختێ پۆستەی شەهیدانیان بۆ ئەنێردرێ
وەختێ نامەی سنەوبەر و
فرمێسکی ئەحمەدی خانی و
تاڵە قژی سەری زین و
عەشقی مەم یان بۆ ئەنێردرێ،

لەهەر کوێوە
با ئەوەندەی هەڵبجەیش و هێرۆشیمایش
لەیەک دوو بن!
لەهەر کوێوە
لەهەر کێوە بۆیان بچێ
پێیان ناگات
ئەگەر بەهۆی
ناونیشانی گەلی بازێوە نەبێت و
ناوی ئەویان لێ نانووسرێ!

۱۹۸۸
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#شیعرێکی_لاڵ
🎀 @Sherko_bekas

سەد و هەشتا و دوو هەزار خەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار دەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوە و
وەرزی پێنجەمی ئەنفال و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار.

ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن برزی
هەزاران چاڵ..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له کتێبی " #زنەی_شیعر "
.
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎀 #clip
#ئەنفال
هەم دیسان
تۆ سەرت خۆڵ ئەخوا
بەدەوری بازنەی گوومانا
بە دەوری مەرجێکی تازە
لە تەیری گێژ ئەچی
لە ڕێگەی ون ئەچی....
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان
"بەشی 1"

بەم کازیوە خۆڵاوییە
بەم بەیانییە ژاکاوە
بەم شەفەقە کەلەلایە
بەم گەردەلوولی گومانە
ئیدریسی بەدلیسیی چیکات؟
کام نەهێنی ئەدوێنێت و بە ئاقاری چ ڕەنگێکی پەژمووردەدا تێئەپەڕێ و
ئەچێ بۆ کوێ؟

بەیانییەکی زەردباوە و
بەیانییەکی نەخۆشە
تاقە منارە چاوی خۆی لەناو تەمدا هەڵئەگڵۆفێ و
دەرگای مزگەوت باوێشک ئەدا و وەختی نوێژە...
وەختی گوناهـ تەکاندنە و وەختی سەردانی خودایە.
لە ڕۆژهەڵاتی بەردەوە
پڕمەی وڵاخە ماندووەکان،
خیزەی سنگی دارستانە یاخیبووەکان،
ئەگەنە گوێ.

"یەزدان شێر" یش
ئەسپە بەردینەی پێشەنگی قافڵەیە
بەم بەیانییە خۆڵاوییە ئەگاتە تەنگەی دەربەند و
هەقی تووڕەی وڵاتێکە و ئەحیلێنێ و
بەناو خولیای وردوخاشدا ڕێ ئەکات و
باوبۆرانێکی هیلاکە و
ئارەقەی مۆر دەرئەدات و
لە تەوێڵیا گڕێک ئەڕوێ!...

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان "بەشی 1" بەم کازیوە خۆڵاوییە بەم بەیانییە ژاکاوە بەم شەفەقە کەلەلایە بەم گەردەلوولی گومانە ئیدریسی بەدلیسیی چیکات؟ کام نەهێنی ئەدوێنێت و بە ئاقاری چ ڕەنگێکی پەژمووردەدا تێئەپەڕێ و ئەچێ بۆ کوێ؟ بەیانییەکی زەردباوە و بەیانییەکی…
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان
"بەشی 2"

لە مزگەوتا
وەک کەواکەی، چمکێکی دڵی هەڵئەکات
دەستێک بە ڕیشیا ئەهێنێ و گوناهەکان
لەگەڵ گەڵای پایزەدا ئەوەرێنە سەر بەردەنوێژ
گوناهەکان با ئەیانبا بۆ دۆزەخ و
لە میحرابێکی سامداردا، لە کڕنووشدا بەیەکەوە:
ترسی خودا و سەوابەکانی بەهەشت و
کەلـلەسەری یەزدان شێر و منارەیەکی تازە ئەبینێ.

بەم شەفەقە کەلەلایە
بەم کازیوە خۆڵاویییە
بەم گەردووگوڵی گومانە
ئیدریسیی بەدلیسیی چیکات؟!
کامە نەهێنی ئەدوێنێ و
ئەو سوارانەیش ئەچن بۆ کوێ؟
دیجلە بەناو جزیرەدا بە ڕووت و قوتیی ڕەت ئەبێ
بە ڕاکشانەوە ئەڕوا و بە ڕاکشانەوە ئەدوێ و
هەر لەسەر زینی ئاوەوە چاو هەڵئەبڕێ.

دیجلە هەموویان ئەبینێ، لەم دیو دیواری ئاوەوە
گوێ لە ڕازەکانی ڕۆخ و گوێ لە نەهێنیی بەدلیسیی و گوێ لە قەدەری ڕووناکیی،
گوێ لە چرپەی مۆمەکانی شەوی عەشق و
گوێ لە ڕەنگ و گوێ لە بۆن و
گوێ لە نووزەی دەنکە چەوی بنیش ئەگرێ.

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
" #مەحاڵەکان"
#بەشی1
کێوێک وتی:
ئەوەیشیان هەر مەحاڵێکەو
نایەتی دی
هەتاوی خوا و تاریکی شەڕ
تێکەڵ بن و
ببنە هاودەمی یەکتری!
دەشتێک وتی:
کەس نەیدیوە لە؟سەر هیچ ڕێگایەکی من
کورت و درێژ
جەنگ و ئاشتی
پێکەوە ڕێیان کردبێ
وەک دوو هاوڕێی
گیانی بە گیانی یەکتری!
شارێک وتی:
لە ناو هیچ شوێنێکی مندا
رووی نەداوە
زام و چەقۆ
شێعر و مقەست،
عەشق و ڕەقیب،
بۆنی خۆش و بۆنی ناخۆش،
گریە و بەستە
ژن و جەڵدە،
یەکتریان خۆشویستبێ و گەر بۆ چرکە ساتێک بووبێ
پێکەوە هەڵیان کردبێ!
((خانی)) هات و ئەویش وتی:
زۆر مەحاڵە
ڕۆژێ لە سەر شەقامێکی "بۆتان"
لە بازاڕی "جزیرە"دا
"مەم" و "مەرگەوەڕ" بینرابن
بە یەکەوە قۆڵ لە قۆڵدا و بووبن بە دۆستی یەکتری!
باخێک وتی:
هەر بەو جۆرە
مەحاڵیشە...چقڵ و پەنجە
هەرگیز یەکتریان خۆشبوێ و
ئەمجارەیان ئاسمانیش وتی:
لەوەش مەحاڵتر ئەوەیە
هەوای ژەهراوی و هەڵەبجە
تاقە یەک خودایان هەبێ!

. ❤️ @sherko_bekas
.
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
" #مەحاڵەکان"

#بەشی2 کۆتایی

چۆمێک وتێ:
هەر بەو جۆرە لە
ئەستەمیش ئەستەمترە
تۆ گوێت لێ بێت ڕۆژێک بڵێن
بوون بە برا تۆڕ و ماسی
پەنجەرەیەکی هۆڵەکەی یەکی شوباتی ناو هەولێر
بە شان و ملی سوورەوە
بە پەنجەی هەڵوەریوەوە
هەورێکی ئاوایی "حەمە"ی
کردبووە ملپێچی ملی و
ئەویش هات و
بە دەنگێکی نزم وتی:
هەرگیز ناگەنە یەکتری
بە یەکەوە کۆ نابنەوە
شیرەکەی دەستی "حەجاج"و
برینەکانی "حەللاج"ی
هەق پەروەری
لە تەوقە سەری قەڵاوە
"عەبدولخالق" وەک دار هەناری "حەیران" بێ دائەگەڕا و ... بە دەم پژانەوە ئەیوت:
بە یەکەوە هەرگیز لە یەک ماڵدا ناژینپەڕەی شەوبۆ و
گوڵی گۆرانی مۆسیقا و لە پاڵیشدا... چڕنۆکەکانی دڕکەزی
قەت سەر نانێن بە سەری یەکترییەوە
داری ژەقنەبووت و داری
سێوە لاسوورەکەی شێعر و
خۆشەویستی!
کیژۆڵەیەکی مەسیحیی
دەس پەڕیوی ناو "شەقڵاوا"
ئەویش وتی:
هەر بەو جۆرە هەرگیز هەرگیز
لە ژێر بنمیچی ژوورێکدا کۆنابنەوە
چون "یەهودا" و خاچی عیسا
حەق و بەعسیی
جوانی و بەعسیی!
لە دواییشدا شێعرێکی کەرکووکی وتی:
ئەوەشیان هەر خەون نییه
ئەم کوردستان و عێراق ــــــه
هەتا گەڕانەوەی "مەهدی"
لە چوارچێوەی مووزەوەری
ئەم دەوڵتە درۆزن و جامبازەدا
چون وەردییان و زیندانیی
لە پاڵ یەکدا بمێننەوە و
ڕۆژێک نەیەت
کە هەر ئەبێت ئەو ڕۆژە بێت
دوای تەڵاقێکی ئەبەدیێ
وەک تەڵاقی
نێوان قەفەز و ئازادی
لە یەکتری
جوێ ببنەوە!!!

➡️ @sherko_bekas


سلێمانی 2012
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
#ئاپوورەی_تووڕە
#بەشی1
@sherko_bekas
لە ناوتاندام
ئێوە کێڵگەی گوڵەبەڕۆژەن و
منیش
کانییەکەم لە دڵتاندام... لە گەڵتاندام
وەک هاواری پڕ لە پشکۆی
بەر "با"ی خەمتان لە دەنگتاندام
چون شەپۆڵدانەوەی جەستە و ئاڵاکان و
دروشمەکانی ناو دەست و تووڕەبوونی
سەر و ملتان. لە ناوتاندام لە گەڵتاندام
چون گوڵی ژاڵەی برین و ئەرخەوانی زامەکانی حەڤدەی شوبات لە تەکداندام
لە ناوتاندام
وەک بولبولێ لە ناو گەڵا و
لەق و پۆپی باخچەیەکدا لە ناوتاندام
وەکو دەنگێک لە ناو گوڵە شەست پەڕێکدا
وەکو وشەی خۆشەویستی
لە ناو نامەی دڵدارێکدا لە ناوتاندام
وەک پەنجەتان لە گەڵ دەست و مەچەکتاندام
لە گەڵتاندام
@sherko_bekas

ئێوە گۆم و دەریاچەن و
منیش بەلەمێکی سپی لە ناوتاندام
لە یەک کاتدا
ژن بن پیاو بن
ناوی هەر یەکێکتان ناومە
لە یەک کاتدا
کەنج بن پیر بن
چاوی هەر یەکێکتان چاومە
لەم ڕۆژەدا و لە یەک کاتدا
من ئیـــسلام و مەســـیحیم و ئیزەدیم و بەهائیم و
خوداش هاور ئەکا و ئەڵێ:
دین بە تەنها هەر بۆ منە و
کوردستانیش وەک نان و ئاو
بۆ ئاپووڕەی هەمووتانە
لە یەک کاتدا
سەرم سەری "کرماشـــانە"و
شان و ملم شان و ملی "قامیشلو"وە و
لە یەک کاتدا "ئامەد"سینگمە و
"کەرکووک"دڵمە و
"گەرمێن"قاچمە و
"سلێمانیش"چاوەکانمە

#شێرکۆ_بێکەس

#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات

@sherko_bekas
#ئاپوورەی_تووڕە
#بەشی_کۆتایی

👉 @sherko_bekas
ئەز وا هاتووم
من نسێ و ئێوە هەتاون
هەر ئەمڕۆش بووم بە کڵپەیەکی کەرکووک و
حیلەی ئەسپی مامە ڕیشەم لە ناو
باهۆزێکی سووردا بۆ هێناون
لە کەناری وەنەوشەیی ئەلوەندەوە
هەناسەیەکی سووتاوی خانەقەینم بۆ هێناون
لە سەریشڕا پەڕی تاوسی "لالش"و
هەوری سەر شانی "شەنگار"م بۆ هێناون
لە ناوتاندام لە بەر سەرای ئازادیدا و لە باخچەکانی زانکۆدا
لە ڕێزتاندام
ڕێزێ کە "بێکە"ی تیایە و (حیلمی) تیایە
ڕێزێ کە "عەبدولخالق مەعرووف" و چریکەی "دیلان"ی تیایە
پرچی "سنەوبەر"ی قەڵادزێ و پرچی
"لەیلا قاسم"ی تێدایە
لە ناوتاندام
تا ئەوپەڕی هاوار بڕۆن
لە دەنگتاندام
چاوەکانی دەسەڵاتیوڵاتەکەم
کوێراییان داهاتووە
ئەم دارستانی خەڵکە نابینن
جۆگەلەی خوێنی سەر جادە و مانگی سووری
هەڵهاتووی سەر سلێمانییەکەم نابینن
کوێراییان داهاتووە
کراسی سوور...چاکەتی سوور
شەڕواڵی سوور...گۆرەوی سوور
پانتۆڵی سووری بەر شاری سەد جار قوربانیم نابینن
گوێچکەکانی دەسەڵاتی وڵاتەکەم
کەڕ و لاڵن
دەنگی ئەم خوێنە ڕژاوەی جەستەی من و
جەستەی شیعرو...جەستەی باخچە و جەستەی شەقامم نابیسن
هیچ نابیسن
دەنگی بەرد و دەنگی دار و
زریکەی دەرگا و پەنجەرەو
قیژەی ڕۆژنامە و گۆڤار و
هاواری کراسی ڕەش و زایەڵەی ماڵ
زایەڵەی کۆڵان و جادە و... هیچ نابیسن
لە ناوتاندام... لە ڕێزتاندام
تا ڕاوەستن... شیعری منیش
لە گەڵتنادا ڕائەوەستێ
وەختێ بڕۆن شیعری منیش
لە گەڵتاندا هەنگاو ئەنێ
ئەو وەختەی دەنگتان هەڵبڕی
شیعری منیش دەنگ هەڵئەبڕێ
ئێوە نەبن... شیعر چییه؟
ئێــــــوە نەبن... شێرکۆ چییه؟
لە ناوتاندا .... لە ڕێزتاندام...لە گەڵتاندام

#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات 👇

@sherko_bekas
#فایەق_بێکەس
@sherko_bekas
دە ساڵ جارێ
بەر لە نەورۆز
باوکم مۆڵەتی دوو سێ ڕۆژ
لە خوای گەورە وەرئەگرێت و
ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ
بۆنی باوکم وەکو بۆنی
خۆشی مۆرد و
بۆنی نێرگز
دوور دوور ئەڕوا
بۆیە ئیتر
وەختێ زانیمان وا ئەگا
هەموو ئەچینە بەر دەرگا
دایکیشم پۆشاکە کوردیەکەی لە بەر ئەکا بەڵام شەرم و سەرپۆشەکەی لە ژوورەوە فڕێ ئەدا
هەموو ئەچینە بەر دەرگا
خوشکەکانم وەکوو ئەستێرەی سەوز و سوور
بە ناو یەکدا دێن و ئەچن
ئەیکەن بە گۆرانی و سەما
لە سیلەی کۆڵانیشەوە
وەختێ باوکم دەر ئەکەوێ
چاومان لێییه
قاتێکی سپی لە بەردا و
هەڵاڵەیەک بە دەستییەوە و
چەند بولبولێک لە سەر شانی
نیشتوونەوە
شان بە شانیش ئەرخەوانێ
لە گەڵیایە و ورد ورد ئەڕوا
باوکم ئەگاتە بەر دەرگا
لە خۆشییا
دایکم "هەلهەلە" لێئەدا
هەلهەلەکان زۆر درێژن
تیاشیاندایە تا ئەوپەڕی گەڕەک ئەڕوا
دایکم لە ڕەشە ڕێحانەی ناو حەوشەکەی خۆمانەوە
سێ چوار پەلکی پێشکەش ئەکا
ئێمەش بە ماچ و بابە گیان
بە تریقە و قریوە، دایئەپۆشین
لە پاش تۆزێ
بە بولبول و ئەرخەوان و
بە هەلهەلەی و بە شێعرەوە
هەموو ئەچینە ژوورەوە
باوکم هەر لە سەر کورسیەکەی جارانی خۆی دائەنیشێ
لە پشت سەریەوە ئەرخەوان
وەکو بووبێ بە پاسەوان
ڕائەوەستێ
@sherko_bekas

دایکم ڕووی تێ ئەکا و ئەڵێ:
فایەقە فەندی!لاواز بووی
زۆر لاواز بووی
وەکو توابیتەوە وایە
باوکم ئاو ئەزێتە چاوی و
لە دواییدا بە گوڵێکی دار ئەرخەوان
چاوی ئەسڕێ و
ئینجا ئەڵێ:
بۆ مەراقی کورد ئەهێڵێ؟
شەفیق لەوێش خەمی ئێوە
وەکو سەیوان لە گەڵمایە
شەفیق!لەوێش
لە مەملەکەتی خودایشدا
ئەم کوردستانە تەنیایە
ئەزانی چی؟
ئەو شەوانە دوو قوربانیی
زۆر گەنج و قۆز
بوونە هاوسێم
لە نووکەوە، لە حەڤدەی دووی گوڵاڵەوە
چی روویدابوو هەموویان بۆ گێڕامەوە
شەفیق! من هەر بە ناو لەوێم
بەڵام بە جەوهەر و بە ڕۆح... بەدەنگ
عەشق و شێعر و خەیاڵاتم
وا لە بەر دەرکی سەرایە
باوکم تۆزێ بێدەنگ ئەبێ
لە دواییدا
داوای قەڵم و کاغەز و لاستیکێکی
خەت کوژانەوە و قەڵەم دادانم لێ ئەکات
ئەوسا ئیتر من هەڵئەسێم
ئەوەی داوای ۆرد ئەیهێنم
دایکم ئەڵێ:
فایەق فەندی بۆ ئێستاش
شیعر ئەنووسی؟!
باوکم ئەڵێ:
ئەی چۆن شەفیق؟ بۆ نازانی
کە لەو دونیایش
خوداش بە بێ شیعر ناژی؟
باوکم دەست ئەکات بە نووسین
ناو بە ناوێ دار ئەرخەوان
شتێکی بیر ئەخاتەوە
هەر ئەنووسێت و ئەنووسێ
چوار پێنج پەڕە تەواو ئەکا
لە دواییدا قەدیان ئەک و
ئەیانخاتە بەر باخەڵی
لە پڕێکدا باوکم هەڵئەسێتە سەر پێ
دایکم ئەڵێ:
ئەوە بۆ کوێ باوکی شێرکۆ
ئەوەندە نابێ گەیشتی
ئاخر بۆ کوێ؟
شەفیق ئەڕۆم ئەبێ بڕۆم
بۆ بەر سەرای جارانی خۆم
بۆ ناو ئاپوورەی ئازادی
دوای هەشتا ساڵ
دیسانەوە وەتەنەکەم
شیعرێکی تازەی پێ نووسیم
ئاخر شەفیق
ئەو بەر سەرای ئازادییە
بێ فایەق بێکەس چۆن ئەبێ؟
ئەبێ بڕۆم
شیعرەکەی خۆم بخوێنمەوە
شەفیق تۆش ئەبێ بێی
لە بیرت چوو؟
مەلیش بە بێ باڵێ نافڕێ
ئەبێ بڕۆین...هەموو بڕۆین
بە منداڵ و بە پەپوولە و
بە شیعرەوە
هەر ئا ئێستا بۆ بەر سەرا

#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات

یەکەم کاناڵی سەرجەم شێعرەکانی #شێرکۆ_بێکەس 👇👇
👉 @sherko_bekas
#دەنگ
@sherko_bekas
شان بە شانی دەنگی زەریا
دەنگتان ئەڕوا
بۆ هەر شوێنێ...گوێچکەی خەم و
گوێچکەی داد و...گوێچکەی حەقیقەتی لێبێ
دەنگتان ئەڕوا
لە ناو گڤە گڤی زامدا
تا ئەوپەڕی با و بۆرانی شەوی هەژارانی دنیا
تا ئەو سەری
نەخشەی ئازار و ئازادی
تا تخووبی ڕەنگی ئەرخەوانیی چیا و بەرەو کەشکەڵانی سەرێش
هەتاکوو لای ڕەنگی سپی
عەرشی خودا
دەنگتان ئەڕوا
دەنگی ئێوە
هاواری زامە لە وەختی ڕاپەڕیندا
تووڕە تووڕە "با"یە و ئەدوێ
تیشکە و ئەڕوێ
لمە و خوێن لە کەناری دێ
بیابانە و کاژی مردن فڕێ ئەدا و
ڕائەچڵەکێ...
خۆڵەمێشەو دیسانەوە
ئەبێتەوە بە بڵێسە و
لە دیرۆکێکی تازەدا...دائەگیرسێ!
ئەی باکووری ئەفریقا
لە دەنگتاندا منیشی تیام
بە خۆم و کۆڵێ ئاوێنەی ورد و خاشی هەڵەبجەوە
بە خۆم و کۆڵێ تیشکی برینداری
ناو چاو و دەست و پەنجەوە
منیشی تیام
لە هەر شوێنێ... لای ئێوە بێ
لە سەر شەقامی "بورقێبە" و
لە باخچەکانی "شابی"دا
منیشی تیام
کەرکووکم و
ئامادەم و
من وا لەوێم
دەنگتان ئەڕوا!
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات

👉 @sherko_bekas
Şêrko_bêkes
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان "بەشی 2" لە مزگەوتا وەک کەواکەی، چمکێکی دڵی هەڵئەکات دەستێک بە ڕیشیا ئەهێنێ و گوناهەکان لەگەڵ گەڵای پایزەدا ئەوەرێنە سەر بەردەنوێژ گوناهەکان با ئەیانبا بۆ دۆزەخ و لە میحرابێکی سامداردا، لە کڕنووشدا بەیەکەوە: ترسی خودا و سەوابەکانی…
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان
"بەشی 3"

نایانەوێ، خۆری لەت و پەتی خۆیان
لەناو مندا کۆ کەنەوە وا بە تەمان
مەرگی خۆیان بکەن بە زەنگ
زەنگیش بە ملما هەڵواسن و
لەژێر تەمێکی ئەستووردا
لەژێر شەوێکی ئەستووردا
کیشوەرێ خەبەر کەنەوە
بەم کازیوە خۆڵاوییە
بەم گەردەلوولی گومانە
ئیدریسی بەدلیسی چیکات؟!

کامە نەهێنی ئەدوێنێ و ئەچێ بۆ کوێ؟
دارسێوێکی بێوەژنیش
لە پێچە ژانی گردێکی ناو هەکاردا
ئەویش وتی:
بەم کازیوە خۆڵاوییە
وا بەدلیسیی سەری مێردە باڵندەکەی من و
هەرچی ئاوازی کوژراومە...خستوونیە ناو فێستەکانی سوڵتانەوە و لەگەڵ خۆیدا ماڵ بە ماڵ و گەڕەک گەڕەک ئەیانگێڕێ

بەم شەبەقە کەلەلایە چاوم لێیە:
وا بەدلیسیی بووە بە بایەکی زەرد و
پێش غەزەبی شمشێری سوورپۆشی والی و
پیش جەهەننەمی پاداری ئەو کەوتووە.
سەری مێردە باڵندەکەی من و
سەری کچە باڵندەکەی من و
سەری گۆرانیی کوژراوی ئەم باخانەی
بەیەکەوە لە باوەشی ئەم بەیانییە خۆڵاوییە و
ئەم کازیوە ژاکاوەدا هەڵگرتووە.

قەڵای ئەربائیلۆش ئەڵێ:
ئێستە ئیدریسی بەدلیسی نیوەی لەشی لە ئەنقەرە
جێ نیشتەیە و نیوەکەی تری لە بەغدا
میوانی کۆشکی مەنسوورە و
دەستەکانی لە سلۆپی لە مەشجەبی ئۆردوویەکدا هەڵواسراوە و سەریش چەکمەجەی مێزێکی
بازگەی گومرگی خابوورە

ئێستا ئیدریسی بەدلیسی بە ئێواران لە باڵقۆنی
قادسییە کە بەسەر دەشتی ئەنفال و
شانزەی مارتدا ئەڕوانێت و
ڕوو لە TVی مەرگی کۆچ ڕە و
ڕوو لە قیژەی کەژەکان و
ڕوو لە هەڵمی ڕیزە کۆست و
ڕوو لە تابووتی پەرلەمان،
ڕوو لە دارەمەیتی ئاشتی

بەیەکەوە لەگەڵ قەعقاع
قاوەی ڕەسەنی عەرەبی ئەخۆنەوە و
بەسەر ئەسپی تکریتەوە
سەری کۆیە و سەری حاجی بە نیشانە ئەنێنەوە...

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#ئادان
#بەشی1
👉 @sherko_bekas
لە بەفر و با و بۆراندا
کە شاعیرەکە ڕەق بۆوە
لە باخەڵیا
قەسیدەیەکیان دەرهێنا
ئەتگوت ئاگرە ئەسووتێ!
ئەوەندەی "با" لە ئارامی و هێوریدا
شاعیرەکە نەرم و ڕوو خۆش
کەچی وەختێ تووڕە ئەبێ
جەللادێکە وێنەی نەبێ
دیسانەوە
چاوەڕێی چی ئەکەیت مێژوو؟
وا لەم دووڕێیانی شارەدا
شپرزە و دڕدۆنگ وەستاوی
چاوەڕێی کێ ئەکەیت مێژوو؟
شەڕ یان ئاشتی؟
ئێمە هێشتا کراسە بەدبەختەکانی
شەڕی ناوخۆمان دانەکەندووە... مێژوو
ئێمە تازە لە ناشتنی بەهارێکمان
گراوینەتەوە... مێژوو
دیسانەوە بە تەمای کام کۆستی مێژوو؟
تا زەردەواڵەیەک ئەمرێ
سەد هەنگ و سەد...
پەپوولەی عەشق لە ناو ئەچێ
شەفافە وەکو چاوی خو
کلووت ببارە بەفر! ببارە!
زۆر دەمێکە لەم غەریبی تەمەنەدا
بۆر ئەچمەوە زۆر دەمێکە
من نەگەڕاومەتەوە بۆ لای منداڵیی
ببارە بەفر! ببارە!
بەهار لەگەڵ شیعردا ڕێک ناکەوێ
لە بەهارا شیعر زەق و زووپ ئەنوێنێ
زوو خۆی ئەدا بە دەستەوە
نەهێنی تێدا نامێنێ
بەهار لە گەڵ شیعردا ناگونجێ
ئەوە تەنها هەر پاییزە
وا لە شیعر ئەکات درەنگ درەنگ دەرکەوێ
کە دەریش کەوت
هەزار هەزار لێکدانەوە
بۆ ئەو دەرکەوتنە بکرێ!
جارناجارێ
کە هەندێ وشەی یاخیبوو
ئەچنە پاڵ یەک
ریز ئەبەستن
بە یەکەوە هاوار ئەکەن
ئەتوانن ئەم سەرزەمینە بلەرزێنن
جارناجارێ
ئەو ڕۆژەی عەشق
باوشێکم پێدا بکات
من بۆ شەوێ لە ناو شیعرا
لاولاوێکم لە سەد لاوە
لاسک...لاسک
دائەگیرسێم!
هەمووجار بەر لە گوڵەکان
دڕکەکان سەر ئەکەن بە پەنجەکانما
ئەمەیش گوڵەکانی فێر کردووە هەتا
بۆنی خوێنی پەنجەم ناکەن
بۆنی خۆیانم نەدەنێ!
من بڕوام بە "با" نەماوە
چیتر جێی متمانەم نییە
چونکە هەموو جارێ کە شاخ
نامەیەکم بۆ ئەنێرێ
وەختێ ئەگاتە دەستی من
زەرفی هەورەکەی دڕاوە
ئەی ژن
بە ڕاست یەکسانبوون
قەرەبووی ئەو هەموو غەدرانە
ئەکاتەوە
کە پیاو لێی کردووی؟
👉 @sherko_bekas
ئەو شەوە لە ناو قامیشەڵانێکدا
ئەستیرەیەکی مەستیان بینیبوو
بە دەم شمشاڵ لێدانەوە
بە ڕووتیی تا بەیانی لە بەردەم
مانگە شەوێکدا، سەمای کردبوو
لەم وڵاتەدا کۆڵکێشی ئەشکەنجە
ژنــــــــن!
دێن و دەچن و لە نێوانی چوار دیواردا
درێژترین ئازار ئەبڕن
لە دواییشدا
هەر بەو کۆڵەیشەوە...ئەمرن
کە ئێوە منتان کردبێ بەم باخچەیە
ئەشبێ بۆ تەماشاتان باڵندە و
بۆ دەموچاوتان ئاوێنەی ئاوی ڕوون و
بۆ جەستەتان گەڵا و گوڵ و
بۆ هەنگاوتان، چاوەکانی ئایندە بم
بە چڵی دارسێوێ نووسیم
باخی سێو بوو بە دیوانم
بە پەڕی نەورەسێ نووسیم
ئاسمانێ بوو بە دیوانم
بەڵام وەختێ
بە پرچی ئەو کچە نووسیم
ئایندە بوو بە دیوانم
ئەی "با" وامکە
تۆبەم پێ بکەیت
ئیتر نەتدوێنم
ئەو وەختەی دێم و شیعر ئەڕوێنم
تۆ پەیدا ئەبی و
چنگێ خۆڵەمێش
ئەکەی بە سەریا
بۆیە هەموو جار منیش ناچارم
لەباتی باران
بگریم بەسەریا
ئەو شەوە لەو گوندە و
لەو شاخە
"مانگ"هێندە هاتبووە خوارەوە
ئەمبینی کراسی تریفەی لە گۆمدا
لەرەی دێ و
خەرمانەی قژیشی لە باخدا
سەرو ژوور با ئەیبا
هەموو جارێ هەر وا ئەڵێ:
ئەم شیعرەیان نا ئەویتر
سەر ئەکەومە سەری سەرێ
ئای خودایە ئەم ئاسمانی ناو زەمانە
چەندە، چەندە، چەندە بەرزە
خۆ من هێشتا وام لە خوارێ
👉 @sherko_bekas
لە ئێستادا
من لە ناخما کچێک هەیە
پڕی کردووم لە ئەوین و لە ئایندە
ئاخر بۆیە باوکم نییە
بە مێژووم و بە شیعرەوە
هەموو دوێنێشم بکوژێ
بە ڕۆژ لە سەر ئەم جادانە
من خەونی مردوو ئەژمێرم
ئاخر بۆیە پەشیمانم
لەوێ کە ئەچمە دەرەوە و
بەردەوامیش
ئەبێ چاو بۆ شەو بگێڕم
بە پەڕەموچێک ئەمنووسی
"پەڕە"کە هی تووتییەک بوو
وەختێ کە چوومە ناو وشەی
"ئاسمان"ــــــــەوە
هێندەم زانی
پەڕ لە نێوانی پەنجەوە
هاتە دەرێ و ئەویش بەرەو ئاسمان فڕی!

#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
👉 @sherko_bekas
Şêrko_bêkes
#ئادان #بەشی1 👉 @sherko_bekas لە بەفر و با و بۆراندا کە شاعیرەکە ڕەق بۆوە لە باخەڵیا قەسیدەیەکیان دەرهێنا ئەتگوت ئاگرە ئەسووتێ! ئەوەندەی "با" لە ئارامی و هێوریدا شاعیرەکە نەرم و ڕوو خۆش کەچی وەختێ تووڕە ئەبێ جەللادێکە وێنەی نەبێ دیسانەوە چاوەڕێی چی ئەکەیت…
#ئادان

بەشی کۆتایی
👉👉 @sherko_bekas
کە "جەلالەدینی ڕۆمی"
"مەسنەویەکان"ی خۆی نووسی
یەکەم "دەنگ" دەستخۆشی لێکرد
یەکەم" دەم"یش کە ماچی ناوچاوانی کرد
"دەنگ"و "دەم"ی خودا خۆی بوو
لە ناکاوێ
بایەکی کەتە و زەبەلاح
لەو کەژەوە تڵۆر بۆوە
لە ڕێ چەندین چەندین نەونەمای خۆزگە و
چەندی کانی هیوای شێلا
وەختێ گەیشتە خوارەوە
لە کەندێکدا
بێدەنگی و خامۆشی، کوشتی
هەڵقرچێ!عەشق،هەڵقرچێ!
بۆ ئەوەی لە بەر ڕووناکی بڵێسەتا
هەموو شەوێ
شیعرێکی نوێ لە دایک ئەبێ
چوومە "لالش"
لە دوای سەردانەکەی ئەوێ
هەموو شەوێ
"مەلەک تاوس"
دێت بۆ لام و
بۆ فڕینی تازەی وشەم
پەڕێکی باڵیم ئەداتێ!
لەو دەشت و دەرە
کۆتر کۆتر بە گمە کردن
خۆشەویستیی...بڵاو ئەکاتەوە...
ئاسک بە باڕژن...ناو دڵنا ئەکاتەوە
ئەسپ بە کۆڕژن...ورەی دارستان بەرز ئەکاتەوە
بە شەویش کاری "گوڵ ئەستێرە" ئەوەیە
ماڵی هەموویان ڕووناک کاتەوە!
سەرینی مانگ...گەواڵە هەورە
سەرینی هەور...دوندی چیایە
سەرینی چیا...تریفەیە
بالیفی تریفە...هەوایە
بالیفی هەواش...شینایی ئاسمانە
بالیفی ئاسمانیش...ڕانی خودایە
بالیفی خوداش...هەموو گەردوونە
هەرچی پارویەک کە ئەیخۆم
وا هەست ئەکەم
کە هەناسەی هەژارێکی لە ناودایە!
هەر جارێ ئەنفال ئەبینم
خەرەندەکانی برینی
چەندە قوڵن و
شیعری منیش چەند تەنک و
چەند بچووکن
ئەوسا ئیتر
ئەوق ئەبم و
لاڵ ئەبم و
بۆ خۆم ئەڵێم: کوا شاعیرم!
دەستڕێژێک و
ڕێزێ کونیان کردە لەشی و
بەلادا هات
ئازادی هەڵیگرتەوە و
ئا بەو جۆرە
بۆ جەژنەکانی سەری ساڵ
شەهیدێکمان
بوو بە شمشاڵ!
ئەمڕۆ هەست ئەکەم من تەنیام
وەک ئاخر ڕۆژی پاییز و
چون شارەکەم دوای ناشتنی
ئاوزێکی گەنجی تەنیام
ئەمڕۆ هەمــــوو شت تەنیایە
وەکو غەریبی دایکم و
چون پەیکەرەکەی باوکم و
چون لاشەی قوربانییەکی...نەناسراویش
تەنیـــــــــــا و تەنیـــــــــــــام!
ئەمڕۆش هەست ئەکەم دڵم خۆشە
وەک مەلێ لە بەرزترین فڕینی خۆیدا
چۆن درەختێ لە سەوزترین پۆشاک و چۆن بارانێ لە بە تاوترین داکردنی خۆیدا
ئەمڕۆ هەست ئەکەم دڵم خۆش
خۆ نە دەستم نامەی
نامەی خۆشەویستێکی پێگەیشتووە
نە چاوم دایکمی دیوە
نە گوێم مژدەیەکی سەوزی بیستووە
بەڵام ئەمڕۆ دڵم خۆشە
تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی
پەنجەکانم شیعرێکی جوانیان نووسیوە
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
👉👉 @sherko_bekas
#دایکم

👉👉 @sherko_bekas

دایکم...هەر لەوێیە...دایکم
لەوە ئەچێ
بووبێ بە کرێچی پاییز
بە شۆڕەبی سەر لەرزۆکی
کەنار چۆمێ، لەوێ دایکم
دایکم...هەر لەوێیە دایکم
من ئەزانم ئەمێستاکە
لە ناو بوولێڵی غوربەتدا
بووە بە ئاو
ڕەنگی بێڕەنگی گرتووە...
بۆنی بێبۆنی گرتووە
"تەنیایی"بووە بە کچی و
"نامۆیی بووە بە کوڕی و
تازە نایەتەوە دایکم!
وەختێ پیری بە گۆچانەکەی دەستێوە
خاو خاو دێت و وەکو خەونێکی زەردەڵە
پەیدا ئەبێ و هەناسە سوار، هەر وەک دایکم
لە سەر سەکۆیەکی پاییز دائەنیشێ
تەزبیحەکەی لە باخەڵی سوخمەی مۆری
دەرئەهێنێ و چاو ئەبڕێتە گەڵای بەرپێ
لەو ساتەدا هەوای وەشتێ بۆن و بەرامەی
یادگار لە بیرەوەری دوورەوە زۆر دوورەوە
بۆ ئەو دێنێ بە بێ ئەوەی پێ بزانێ
زەردەخەنەیەک ئەیگرێ و بە بێ ئەوەی پێ بزانێ
چەند دڵۆپێکی سەرگەدان دێنە خوارێ و
خەو تەڕ ئەبێ
ئەو هەڵناسێ
تا ئەو کاتەی زەردەپەڕی دەستە خوشکی
دەستێ ئەخاتە سەر شانی و تا ئەو ساتەی
بە برووسکەی پەڵە هەورێ، هەڕەشەکەر
دائەچڵەکێ!
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
👉👉 @sherko_bekas
2024/09/24 05:14:30
Back to Top
HTML Embed Code: