Telegram Web Link
#گۆڕستانی_چراکان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۹"
🎀 @Sherko_bekas

بیست و سێ:
له بەسرەدا
نزیک پەیکەرەکەی "سەیاب"
لە ئاهەنگی تاج و نەجمە و
سەمای بێری و
سەرخۆشبوونی دەمانچەدا.

لەو شەوەدا
مێرگێ لە کچە سەبایای شاخەکانیان
هەڵڕشتە ناو هۆڵێکەوە
هۆڵ ڕووناک و
کچ تاریک و
بۆ بژاری مێرگی غەمگین
چەند نەجمەیەک هاتنە پێشێ
لەسەر مێزێکی خەواڵوو
چەقۆیەک و سەبەتەیەکی پڕ هەرمێ
دانرابوون

چەند نەجمەیەک هاتنە پێشێ
دەمانچەیەک پەلی یەکەم هێرۆی گرت و
ویستی لەگەڵ خۆیدا بیبات
بۆ ژوورێکی چۆڵی سەرێ
لە پڕێکدا
گوڵە هێرۆ
کە چەقۆی دی هەڵیگرت و
چەقاندیە سەر هەرمێی دڵی و
خوێنی سپیی بوو بە فوارە و
بە لووزەوێ هاتە دەرێ.

لەسەر سەکۆکەی دەرەوەیش
بینییان وا باڵای سەیاب
گوڵە هێرۆ تێی ئەڵاوە و
لقی دەستیش وا خەریکە
هەرمێ بگرێ!

بیست و چوار:
من ئەم داستانە تازەیەم
بە ڕەنگی قاوەیی کاڵی
ئەو مەرەکەبە نووسیوە
کە خۆڵەکەیم لە گۆڕی بەکۆمەڵ و
ئاوەکەیم لە فرمێسکی تازە و گەرمی
چاوی ژن دەرهێناوە.
خەم و تەمی گیراوەیە!

ئاخر ئەم مەرەکەبەی من
ئەم قوڕاوە
نە لە شێوەی مەرەکەب و
نە لە جاف و نە لە سۆفت و
نە تەباشیری ئێوەیە
وشک کات و ببڕێتەوە و
یاخود لە پڕ نووکی بشکێ

لەم مەرەکەبە تازەیە هێندەم هەیە
کە گۆمەکانی ناژمێردرێن
بەم مەرەکەبە تازەیە
ئەگەر هەموو داری وڵات
ببنە نووسەر و شاعیر و پێی بنووسن
هەڵگورد ببێ بە ڕۆمان نووس
پێی بنووسێ
وشک ناکا و دوایی نایە و
خەفەتێکە، نووکی ناشکێ و
لە نووسیندا قەت ناوەستێ!

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گورستان_چراغان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۹"

بیست و سوم:
در "بصره"
به کنارِ تندیس "سیاب"
در بزم تاج و "ستاره" و
رقص دلبران و سرمستی سلاح
مرغزاری از دخترکان کوهستان را
درون تالار فرو ریختند

تالار زلال و دختران تار
ستاره‌ای چند
از برای وجین مرغزار اندوهناک
پیشباز آمدند
یکی کارد و سبدی سرشار گلابی
بر میزی خمار خفتە بودند

یکی سلاح
برگرفت دستان نخستین ختمی را و
آهنگِ اتاق خلوتِ فرازین کرد
ختمی اما ناگه
بر گرفت کارد را و
بسنبید گلابی قلب خویش را و
خونی سپید
آنگاه برجهید و پیش گرفت
راه فرا دست را

بر تختگاهِ برونی نیز
همه دیدند قامت "سیاب" را
که گلهای ختمی‌اش
به میان گرفته‌اند و
دستان او را
که گلابی بر می‌آورد!

بیست و چهارم:
این حکایت نوین را من
با رنگِ قهوه‌ای روشنِ مرکبی نگاشته‌ام
که خاک آن را
از گورِ دسته جمعی و
آبِ آن را
از سرشکِ داغ دیده‌گان زنان
برداشته‌ام
مرکب من است این
که سرشته‌ی غم و غبار است!

مرکب من است این
کز تبار ز گالاب و خامه و کِلکِ شما نیست
که ناگه بخشکاید و
به پایان آید

مرا زین مرکب چندان هست
که کس را یارای برشمردن برکه‌هایش نیست
با این مرکب نوین
درختان میهن من
همه، گر شاعر گردند و بدان بنگارند
"هلگورد" اگر بنگارد
رمان را و داستان را
هرگز او نمی‌خشکاید و
دردی است و پایانی بر آن نیست!

🎀 @Sherko_bekas

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #رضا_کریم_مجاور
با صدای دلنیشن امپراتور شعر جهان
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
Şêrko_bêkes
#مەرگی_کانییەکی_سەوز "پەخشانه شیعر" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۷" 🎀 @Sherko_bekas ئەمڕۆ من چل گوڵەباخ ئەدەم لە قژ و ڕیشە سپییەکەت. چل پەپوولەی وەنەوشەیش بەسەر جەستە ماندووەکەتدا بڵاو ئەکەمەوە. لە چوار دەورت چل وشەی ڕەنگاوڕەنگ دائەگیرسێنم.…
#مەرگی_کانییەکی_سەوز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۸"
🎀 @Sherko_bekas

باشە تۆ خۆت جۆگەلەیەکی سپی و زیوین نەبوویت و بەڵام لەبەر نان نەبووبووی بە کۆڵکێشی دووکەڵ؟!
باشە تۆ خۆت ناونیشانی بزەیەکی سەوزی ناسکی هەمیشە بەهار نەبوویت و بەڵام لەبەر نامەی ناکامی عاشقان و کڕووزەی گوڵان و منداڵان نەبووبووی بە پۆستەچی پاییز و خەزان؟!

تۆ کە بەلادا هاتی و کەوتیتە سەر جادە، هەر لەوێدا خەمێکی سوور دوا لەوحەتی پێشکەش کردین:
تیلماسکە خوێنێکی باریک لەسەر ئاوێنەی سەهۆڵی شکڵی تەیرێکی کێشابوو:
کە لە ڕێگەی جێژواندا بە ئاسمانەوە پێکرابوو!
سەوز لە کوێیە؟ بەفرێکی ڕەشپۆش پرسیی.
سەروویەکی باخی گشتیی وتی: لە هەناوی مندا.
سەوز لە کوێیە؟ گریانێ پرسیی.
ژنێکی چاو سەوزی ئەم شارە وتی: لە گلێنەکانی مندا.

سەوز لە کوێیە؟ پەنجەرەی پۆلی پەیمانگەیەک پرسیی.
قەڵەمی سەوزی خوێندکارێ وتی: لە مۆتێڤەکانی مندا.
سەوز لە کوێیە؟ گەلەری زاموا پرسیی.
وێنەکێشێکی منداڵی کەرکوکی کراس سەوز وتی: لە تابلۆکانی پاشەڕۆژی مندا!.

سەوزێ لە نزاری شڵەژاوی بەردەم چۆمێکی خنکاو.
سەوزێ لە پەلکە ڕێحانەیەک ئەو وەختەی دڕکەزییەک لێی ئەدا و ئیتر نە با ئەتوانێ سەر و ملی پێ بەرز بکاتەوە و نە دوو لێویشی ئەکرێتەوە بۆ قومە ئاوێ...

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
#بەسەر_لووتکەی_جەستەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas

بەڵام هەر تۆزێ لەولاوە، قەمسەڵەیەکی شینباوی جۆری کاویۆی ڕاوەستابوو. دیار بوو ئەویش گوێی لە خوێندنی ئەو ئایەتەلکورسیانە بوو. بۆیە ڕوویکردە کەشییەکە و وتی: حاجی! یەکێکیش بەسەر ئێمەدا بخوێنە!.. منداڵمان وردە! کەشییەکە تووڕە زۆر تووڕە ئاوڕێکی لێدایەوە و ئینجا پێی وت
- خوێڕی! تۆ پیاوی ئەوەیت ماڵ و منداڵت هەبێ و بەخێویان بکەیت.. خوێڕی تۆ گاڵتە بە ئایەتەکلورسی ئەکەیت؟

- ئاگات لە دەمت بێ حاجی! بۆ وا تەنگەتاو بوویت؟ گاڵتەیەکم لەگەڵدا کردیت و هیچی تر.. ئەڵێم حاجی سەفەرەکەمان درێژە و بەرەخوارە. نزیکی ئەو شوێنە ئەبینەوە کە لە ئەسڵا لێوەی هاتووی، لەوانەیشە وەک سەرەنجام بگەڕێیتەوە بۆ ئەوێ و لەوێش بمری

- ئینجا کوا خوا ئەوە بکات، ئەرزی ئەوێم بە نسیب بێ. قەمسەڵە گەنجەکە بە پێکەنینەوە وتی "حاجی! یاخوا بە نسیبت بێ" لێرەدابوو لێشاوی پاڵەپەستۆیەکی بەهێز هات و ئیتر حاجی لەبەر چاو بزربوو!

خەڵکی ناو شلیفەکە زۆربەیان فارسی زمان بوون. هەموومان چووینە ناوەوە، بەختم هەبوو، کەوتمەوە ناو کۆمەڵێ کراسە ژن و تەندوورە ژن و بلووزە ژنەوە. منیش ئیتر کەوتمە نوکتە گێڕانەوە بۆیان. ناوبەناویش شیعرێکم بۆ ئەخوێندنەوە. ئا بەوجۆرە سەرنجیانم بەلای خۆمدا ڕاکێشا. ئەوسا بوونە ئاشنا و بوونە هاوڕێم.

مینی جۆبێکیان تێدا بوو. پیاو حەیرانی ئەو پا و پووزە سپیانە و ئەو شلکەی ڕانانەی ئەبوو. ئەو مینی جۆبە نازدارە خەڵکی سەرو تاران و شەمێران بوو. فێنک فێنک لە جۆگەلەی ئەوێ ئەچوو.

کراسێکی گوڵ گوڵیشیان لە ناودابوو. سەقزی بوو. ئەم کراسە گوڵ گوڵییە بوو بە هاوڕێی نزیکم. فەندکەکەی خۆمم پێشکەش کرد. ئەویش خستیە ناو گیرفانی سەر مەمانی، لەولایشەوە شەڕواڵە مێردێک و ژنە کراسێکی ئاودامانی ڕەنگ قەترانی دانیشتبوون. ژنە کراس زۆر غەمبار بوو.

لە دواییدا پێیان وتم. هێند نابێ کە جامانە برایەکی ئازای لە تاران لە سێدارە دراوە. چەند دەقیقەیەک ئەبوو دانیشتوون. ژنە کراس و پیاوە شەڕواڵی خۆیانکرد بە ناو گوزەرەکەی ئێمەدا. وتیان لە دەستی قەمسەڵە سەربازییەکە هەڵاتوون و خۆیان گەیاندۆتە ئێرە.

لە کوچەی بەرامبەرماندا، ئەوەی لە ئێمەوە دیاربوون، کراسێکی پیرەمێردی مل چرچ و لۆچ و چاوکز بوو. لەولایشەوە حیجابێک و مێردە جبە ڕیشنەکەی، چاویان نەئەتروکان لێمان. بە تایبەتی لە من و مینی جۆبەکە. حیجابەکە هەر بیسمیلای لەبەرخۆوە ئەوتەوە و جبەکەش هەر ئەستەغفیروڵا.

سەعاتێک ئەبوو دەرچووین، کراسە پیرەمێردە مل چرچەکە بۆ خۆی خەوی لێکەوتبوو.. پرخە پرخی زۆر ناخۆش بوو. لەولایشەوە دەنگی گریانی دوو سێ چاکەت و کراسی منداڵانە کە هەر ژیر نەئەبوونەوە، گشتمانی بێزار کردبوو.. لەبەر ئەوەی پیرە ڕێگایش پڕ لە چاڵ و چۆڵی و تاسەی ڕەق بوو. چەند جارێک تووشی بوومەلەرزە بووین.

جارێکیان لەو تاسانەدا حیجابەکە کەوتە خوارێ و ئێمەیش هەموومان پێکەنین. جبەکە پەست و تووڕە بوو. کەوتە بۆڵەبۆڵ و قسە کردن. بەڵام شەڕواڵە ڕەشەکە مێردی کراسە ڕەشەکە هەستا و پێی وت: بێدەنگبی باشە بێدەنگبی. ئەگینا لێت ئەنەوێم و شیڕ داتئەدڕم.!

ئیتر جبە دانیشتەوە. گوێشمان لێبوو حیجابەکە هەر چاوێکی لەسەر ڕانی مینی جۆب بوو. خێراخێرایش ئەیوتەوە: نیشانەی ئاخر زەمانە! مینی جۆبەکە لە داخ و لە ڕقی حیجابەکە ئەوەندەی تر خۆی کورت کردەوە.

ئاگامان لێبوو جبەکەیش بە دزییەوە لە ژێرەوە تەماشای ڕانە جوانەکانی مینی جۆبەکەی ئەکرد. هەموویشمان هەستمان بەوە کرد. حیجابەکەیش لە ژێرەوە نوقورچێکی لە ڕانی جبەکەی مێردی گرت، ئەویش خێرا داچڵەکەی و خۆی ڕاست کردەوە..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #ئەسپێک_لە_پەڕەی_گوڵاڵە "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#گەڕانەوەی_باوکم

ئێوارەی شەشی ئەیلولی هەموو ساڵێ
باوکم لەگەڵ سێبەری پەڵە خوێنێکدا
بە سەیواندا دائەگەڕێ و
ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ.

هەر وەکوو خۆی چۆن بووە و
قاتێکی چرچ و چوواوەی لەبەردایە
وەک بە قەرز
لە گەردەلوولی دەشتێکی وەرگرتبێ.
بۆینباخێکی هەرگیز نەکراوەی لە ملدایە
هەر وەکوو خودی بێزاریی بۆی بەستبێ!

هەر وەکوو خۆی چۆن بووە وا
چارەکێک و سەلکێ تووری لە گیرفاندا و
ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ!
بە یەکەوە خۆی و سێبەری پەڵە خوێن
لەسەر کورسییەک لە حەوشە دائەنیشن
من هەڵئەسم
تەپڵەکێک و پەرداخێک و چەقۆیەکی بۆ ئەهێنم.

بە پەنجەی شەو سەری چارەک هەڵئەپچڕێ
ئەمجارەیان من ئەمەوێ هەستم بۆ ئاو
سێبەری پەڵە خوێنەکە دەستم ئەگرێ
ئەو لە جێی من چۆڕێ شیعری بۆ تێئەکا
ئەوسا ئیتر باوکم قوم قوم
لەگەڵ هەناسەکانی خەیامدا و
لە دەنگی عەلی مەرداندا
خەمی سپیی ئەخواتەوە...

من بێدەنگم
پەڵە خوێنەکە پێی ئەڵێ:
چیتە بێکەس تۆ هاتوویتەوە بۆ ماڵێ
کەچی بە قەد خەمی سەر تانجەرۆ پەستی!

باوکم دەستێک ڕووە و لای من
ڕائەکێشێ و ئەوسا ئەڵێ:
لەم بپرسە!
من چاوەڕێم ئەکرد زیاتر
لەناو پرسیاردا داگیرسێ و زیاتر زیاتر
لەناو ترسا گڤەی بێت و
زۆرتر زۆرتر

بچێ بە گژ مێژووی دز و مێژووی باو د و
توندتر توندتر یەخەی یەقینەکان بگرێ و
ببێ بە ڕەخنەی ڕەشەبا و
خەمێ نەبێ تیا هەڵنەکا
لەم بپرسە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
.
"هەنگوین"

من له‌ ترسی
ڕه‌شه‌بای ڕقی باوکم و
چه‌خماخه‌ی قیژه‌ی دایکم و
تێڵاکانی هه‌ردوو برا
له‌ تاواندا
له‌ نێوانی دوو بلۆکی
دیواره‌که‌ی سه‌ر سه‌رباندا
نامه‌کانی تۆم هه‌ڵئه‌گرت،
پاییزێکیان گیزه‌گیزێ
منی برده‌وه‌ بۆ سه‌ربان
وه‌ختێ بینیم
دیواره‌کانی پێئه‌که‌نین
وشه‌کانت هه‌رهه‌موویان
بووبوون به‌ هه‌نگ،
نێوانی بلۆکیش به‌ شانه‌ و
خۆشه‌ویستیمان به‌ هه‌نگوین!

📙#زێ_و_زنه‌
شێرکۆ بێکه‌س
🎀 @sherko_bekas
.
..
ئەو وەختەی نیشتمان
چاو لە دزەکـان دەپــۆشـێ
دزەکـان،
بـیر لە دزیـنی خـودی نیشتمـان
خـــۆی ئەکەنەوە....

📙#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
شێرکۆ بێکەس
🎀 @sherko_bekas
.
#بەراورد

سەرنج لە شۆڕەبی ئەدەم
ئەڵێی دایکمە و لە حەوشەدا
بەسەر خەمێکی پایزدا
دانەویوە!
کە سەیری شاخێکیش ئەکەم
ئەڵێی باوکمە و
چۆتە سەرشانی ئازادیی و
لە زوڵم و زۆر ڕاپەڕیوە!

🎀 @Sherko_bekas
(کۆتایی ۲۰۰۳)
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
#ھەناسە_ساردەکانی_گەرمیان

۱.
ئەگەر بەیانییەک ڕێکەوت
ئا لەم دەشتەی گەرمیاندا
کەڵێکتان بینی، سەرسنگ سوور،
چوارپەل سپی،
چاو ئاگرین.
ھیچ دەنگ مەکەن، دەسیش بگرن بە سنگەوە.

ئەوە: «حەمەڕەشە»کەی خۆمانە و
بەسەردانێ ھاتۆتەوە بۆ لای «حەمرین»!.
ئەگەر نیوەڕۆیەک ڕێکەوت
ئا لەم دەشتەی گەرمیاندا بازێکتان بینی، گەردن سەوز،
باڵ خوێناوی،
پەڕ ئاڵۆزکاو..
بازێکی بێ ماڵ و ھەوار
ھیچ دەنگ مەکەن.. ڕێگە بەردەن
ئەوە «مەلا ئەحمەد»ی خۆمانە و
بە سەردانێ ھاتۆتەوە بۆ لای ھەردوو
جووتە خوشکی کفری و کەلار!

ئەگەر ئێوارەیەک ڕێکەوت
ئەسپێکتان بینی تەوێڵی کڵپەدار و
یاڵ نارنجی و کەلـلە بچووک.

ھیچ دەنگ مەکەن، دڵتان خۆش بێ
ئەوە «مامە ڕیشە»کەی خۆمانە و
بەسەردانێ ھاتۆتەوە بۆ لای کەرکووک!.

۲.
ھەموو ساڵێ لە ناوەڕاستی شوباتدا
لە ناوەڕاستی سەرمادا
لە پانزەوە ھەتا ھەژدە
بانگی شێوان، وەکوو دەربەندی باسەڕە و دڵی کێوان
دەرگای حەوشەی ماڵەکانتان بکەنەوە.

لە ژوورەوە تەدارەکی جەژنێ ڕێکخەن:
چرا ھەڵکەن، ئاگر خۆشکەن، چایی دەمکەن
ئاڵای سەوز و سوور ھەڵواسن،
سەرینی پەڕ، جاجمی نوێ، پێخەفی تازە دەربێنن
مۆم و بوغورد بسووتێنن.
تاقە کەڵەباب سەر بڕن.

بۆ میوانێ لەش خۆڵاویی و
برسی برسی ئەگاتە جێ
بۆ عاشقێ لە ئەشکەوتی «داری خلە»ی
ئەنفالەوە کەوتۆتە ڕێ
بۆ ئازیزێ وەکوو کلووی بەفر و پرشنگ
وەکوو کزەی دەم سیروان و
بۆنی گڵی باوە شاسوار
لەم ناوەدا پەیدا ئەبێ
ھەموو ساڵێ لە ناوەڕاستی سەرمادا
لە پانزەوە ھەتا ھەژدە
دەرگاکانتان بکەنەوە و چاوەڕوان بن
«مەلا ئەحمەد» ئەگاتە جێ!.

۳.
ئەی کیـژانی ڕەنگ ڕێحانەیی
ئەم مەڵبەندە
ئەگەر چوون بۆ ڕێواسان و
پیشۆکان و سێوی بن عەرد
ھەر بنەیەک لە شوێنێکدا
ژمارەیان گەیشتە حەوت
بۆ موفەڕکی سەبری ئەوین ھەڵیان بگرن.
ئەی کیژانی ڕەنگ ڕێحانە!

ئەو «حەوت»انە:
حەوت لەشەکەی
حەوت براکەی
ئەشکەوتەکەی
«داری خلە»ی گەرمیانە!.

۴.
سەرم گردی شەھیدانە و
قژم ئاپورەی ژنانی عەبا بەسەر
سەرم گردی شەھیدانە و
ھەر شوێنێکی ھەڵبەنەوە
لەمپەڕەوە ھەتا ئەوپەڕ:
پەنجەی مانگێ یان دەم و لێوی کانییەک
یان گەردنی قەسیدەیەک
یان کاکۆڵی گوڵە گەنمی منداڵێکی
گەرمیانی لێ دێتە دەر!.

۵.
ئەوە «مانگ»ە یاخود سەری «حەمە ڕەش»ە؟
لە بانێژەی ئەو ھەورەوە
ئەڕوانێتە خوێنی «حەمرین»؟!
ئەوە ڕیشاڵ ڕیشاڵی ئازاری ناو کەرکووکە؟
یاخود ڕیشی مامە ڕیشە
وەکوو لاولاو ئاڵاوەتە،
دار فرمێسکێکی «خانەقین»؟!

ئەوە حەوت پەڕەی گوڵێکی ناو ئەنفالە؟
وەکوو حەوت دەنکە گێلاسی چاوی کەلار
لەسەر مێژوومان ڕووان؟!
یان حەوت پەنجەی حەوت ئەستێرەی
ئەشکەوتەکەی داری خلەی ژمارە چوار؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
#گۆم
"ئیرۆتیکا"

تۆ بەم کراسە شیفۆنە شینکارەوە
ڕاکشاوی و ئێستە چرپا بووە بە گۆم.
لە لێوارتا دانیشتووم و نیوەڕووتم
وەک یەکەم جار بێ بتبینم. سەیرت ئەکەم.
سەرین تەڕە و قژت وشک نەبۆتەوە.
نەرمە تیشکێ
بە پێ دزکێ
دێتە ژوورێ.

گۆم نیوەی زیاتری ئەبێ بە زیو
گوارەکان ئەدرەوشێنەوە.
قاچێکت کردۆتە هەرەم
جووتە کەوی سپیش هەردوو
لە سێبەردان.
پەڵە مێرگی ئاونگ گرتووی خوار ناوکیش
پڕ هەتاوە.

لە لێوارتا دانیشتووم و نیوەڕووتم
لە منیشدا، بڵێسەی لەش داگیرساوە!
ئێستە تەواو تەواو ڕووتم
وا خەریکم وەرگەڕێم و...
بچمە ئەم سیحرە شینەوە
نایەمە دەر، هەتا چزەی کوژانەوە
لە شیشی داخی ناو لەشم هەڵنەسێنێ
ئەم گۆماوە..!


🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە
.
#ئەو_هێلکەیەی_وڵاتێکی_لەناودایە

لە هێلانە کۆترێکدا
یەک هێلکە ماوە جێ مابی و نەدزرابێ!
ئەو هێلکەیە وڵاتێکی لەناودایە!
ئەو هێلکەیە لەناو توێکڵەکەی خۆیەوە
شپرزەیەکە زەدباو و سەرنج ئەدا و
چاوەڕوانە:
لە ئاسمانێکی تازەوە
خۆشەویستی هەڵفرێت و
خۆشەویستی بگمێنێ و
خۆشەویستی ببێت و لەسەری کڕکەوێ و
لەژێر دوو باڵی ئارامدا ئایندەی سپی
هەڵبێنی!

🎀 @Sherko_bekas


شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
لەم خۆشەویستیە جوانەدا
تەنانەت قسەی ئاسایی نێوانیشمان
ئەبێ بە هەڵبەست و پەخشان!
تۆ پێم ئەڵێی: ئەمڕۆ چیت کرد؟!
من پێت ئەڵێم: پیاسەیەکم بە شیعردا کرد!
من پێت ئەڵێم: ئەو بلووزە سوورەت لێدێ.
تۆیش پێم ئەڵێی: وەک دارهەناری گوێ ئاوان!

تۆ ئەپرسی: ئەوە بۆچی ئەمڕۆ بێ ئارام ئەتبینم!
من پێت ئەڵێم: وەک پەڵە هەورێ پێش باران!
لێت ئەپرسم: ئەو گوارانەت لە کوێ کڕی.
تۆیش پێم ئەڵێی: لە باخچەکەی سەرچنار.
من ئەپرسم: لە ژوورەکەتا چی هەیە؟!
تۆیش پێم ئەڵێی: چرپایەکی بێتاقەت و
دۆڵابێکی زۆر بێدەنگ و
وێنەیەکی تووڕەی باوکم و
دوو گۆرانی ناو قەفەز و ئاوێنەیەکی بە گومان.

لە دواییشدا تۆ ئەپرسی
ئەی جێژوانی بە بێ ماچ لەچی ئەچێ؟!
منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە دانراوەی
لەسوچێکدا چاوەڕانە و کەس نایژەنێ!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Şêrko_bêkes
#مەرگی_کانییەکی_سەوز ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۸" 🎀 @Sherko_bekas باشە تۆ خۆت جۆگەلەیەکی سپی و زیوین نەبوویت و بەڵام لەبەر نان نەبووبووی بە کۆڵکێشی دووکەڵ؟! باشە تۆ خۆت ناونیشانی بزەیەکی سەوزی ناسکی هەمیشە بەهار نەبوویت و بەڵام لەبەر…
#مەرگی_کانییەکی_سەوز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۹، کۆتایی"
🎀 @Sherko_bekas

سەوزێ لە فانۆزێکی سەوز
ئەو کاتەی فانۆز بەناو ڕەشدا ڕێ ئەکا و لە پڕێکدا پەڵە شەوقی سپیی ئەچێتە سەر جەستەی کەسیرەی تەیری نێو داوێ!.

ئەو چرکەساتە
ئاو ئەگریا و با فرمێسکەکانی ئەسڕی.
با ئەگریا و دارستان فرمێسکەکانی ئەسڕی.
سێبەر ئەگریا و هەتاو فرمێسکەکانی ئەسڕی.
هەتاو ئەگریا و خوا فرمێسکەکانی ئەسڕی...
بەڵام کە خودا خۆی گریا،
ئیتر کەس نەیتوانی چاوەکانی ئەو بسڕێ!

تەیرێکی تەنیا لە "شین"دا
هەناسەیەک لەناو "زەرد"دا
شەوی خولیا لەناو "مۆر"دا
ئازاری سپیی لە "سوور"دا
هەر هەموویشیان لە دواییدا
لەناو شیوەنێکی سەوز

ئەمانە تۆ نەبن ئەی کێن؟
سەوزێ لە سەوزی بیر نەچوونەوە چون نەمردنی پەلکەگیا
سەوزێ لە سەوزی بیر نەچوونەوە چون نەمردنی...
سەوزێ لە سەوزی بیر نەچوونەوە
سەوزێ لە سەوزی
سەوزێ
سەوز!...

🎀 @Sherko_bekas
(سلەیمانی_۱۸/۴/۲۰۰۴)
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن"
.
#بیانیە جمعی از جوانان کورد در رابطه با حمله تروریستی اخیر گروهک جُندالسلام وابسته به #داعش

👈 ما #جوانان_کورد، از بزرگترین ملت های قربانی ترور، کشتار، انفال، بمب شیمیایی، هر گونه حمله تروریستی در هر نقطه جهان از عراق و سوریه گرفته تا پاریس و تهران را به شدت محکوم میکنیم، چرا که کوردها به شهادت تاریخ، رنج ها، آوارگی ها، شهادت ها، تجاوزها را از ترور و کشتار انسانی، فرهنگی، زبانی، جغرافیایی به خود دیده اند و لمس کرده اند و هیچگاه خواستار هیچ عملیات غیر انسانی، نسبت به هیچ انسان دیگر از هر رنگ و نژاد و تیره ای نبوده اند،

ملت کورد سالهاست جدای از هر ترور و حمله و کشتار حکومتی دیگر، رو در روی گروه افراطی اسلامی داعش ایستادگی میکند و از جان و مال خود برای مقابله با هر گونه پیشروی این گروه در صدها کیلومتر ایستادگی میکند و زن و مرد و پیر و جوان در کنار هم برای حفظ انسانیت و خاک و شرف میجنگد و نه تنها کوردستان بلکه جهان را از هرگونه پیشروی این گونه افکار برای رسیدن به اهدافشان ناکام گذاشته است، چرا که اگر در کوردستان جنوبی(عراق) و مرزهای جغرافیایی ایران ، کوردها راه را بر پیشبرد افکار داعشی نمی بستند، کل خاورمیانه و بلاخص ایران درگیر چنین جنگها و کشتاری میشد، #جوانان_کورد در عراق، سوریه خونها داده اند تا انسانیت را در خود و اطراف، از هرگونه آشوب افراط گرایان اسلامی مَصون بدارند، از همان پیشمرگهایی که شهید شدند، سوزانده شدند یا همانهایی که در کوبانی ماندن و ایستادگی را در مقابل هر گونه جانبازی پذیرفتند،

پیداست گروه تروریستی داعش از هر نژاد و ملت و قشر و فرهنگی که افراط گرایی اسلامی را پذیرفته به خود دیده است و در میان کوردها هم به خاطر مذهب و جغرافیا هستند کسانی که با این گروه همکاری کرده اند، ازهمان کوردی که در داعش پیشمرگها را سرمیبرید تا آنهایی که در تهران کمربند انتحاری به خود بستند، لذا باید دانست در اینجا جنگ با هیچ ملیت و قومیت و شهری وجود ندارد، جنگ با افکار درونی و بیرونی داعش است و باید آگاهانه و شفاف رفتار کرد و عملیات تروریستی را محدود به داعش و عده ای خاص ندانست...

همچنین، #کوردها نیاز به هیچ گونه خود اثباتی یا دگر اثباتی ندارند، چرا که تمام جهانیان باید به این اعتقاد رسیده باشند که کوردها نه تنها اهل کشتار و وحشت نیستند، بلکه با همه مقاومتهایشان خود #قربانی هر نوع افکار و کشتار غیر انسانی و شهروندی بوده اند، با این حال هیچ دلیلی مبنی بر فشار بیشتر بر اقشار مناطق کوردنشین از هیچ لحاظی نمیبینم، مادام که همه چیز روشن و شفاف میباشد و از قبل هشدار پخش چنین افکاری در این مناطق داده شده و با هیچ گونه رسیدگی روشن مواجه نبوده ایم...

ما جمعی از #جوانان_کورد همراه با محکوم کردن عملیات تروریستی داعش در نقطه استراتژی مجلس در تهران، هر گونه آزاد گذاشتن افکار اسلامی افراطی و تبلیغ آشکار و پنهانی در مناطق کوردستان را همانند قبل محکوم و این بار خواهان رسیدگی بیشتر و در کنار آن، هر گونه فشار مضاعف از طرف جمع یا گروهی خاص از لحاظ فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی، با آتش به اختیار بودن، بر مرزها، شهرها و روستاهای مناطق کوردنشین، به شدت هر چه بیشتر محکوم میکنیم و خواهان رسیدگی هر چه بیشتر به قصد همبستگی بیشتر در این مناطق ولاغیر میباشیم...

زندە باد #زندگی و مرگ بر #ترور و نابودی
جمعی از جوانان فعال فرهنگی کورد
#مەزنترین_خەڵات

مەزنترین خەڵاتی شیعری من
پێی درابێ و
لەسەر سەری دای نابێت و
لەگەڵ خۆیدا وەکو چاوی
کوچە بە کوچەی زمان و
شار بە شاری خۆشەویستیی
گێڕابێتی
نامەیەک بوو
کە (پ . م)ێکی زامداری
ئەو شاخانە
لە ساڵانی بەفرو خوێندا
بۆی ناردبووم.

تیا نووسیبوو
من تەنها یەک خەونم هەیە
بۆم بێتە دی
لە پێناوی عەشقی بەرددا بکوژرێم و
بەس بەو مەرجەی
لە ئێستەوە دڵنیا بم
تۆ شیعرێکم بۆ ئەنووسی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#کیف

کیفێ هەیە
کیفی شیرێ
پڕە لە پەیڤی کوژاوە.
پڕە لە ژمارەی تەلەفۆنی کوژراو.
پڕە لە سوتووی ناونیشان
لە زریکەی ئاو و گڵ و
پڕە لە پەنجەی منداڵان.

کیفێ هەیه
کیفی شیرێ
هەر ئەوەندەی باسکی خاوەنی درێژە و
بەڵام چەند ڕووباری خنکاو...
چەند شەقامی لاق قرتاو و
چەند پەنجەرەی کوێرکراوی لەناودایە.

مەگەر ڕۆژێ شیر بگیرێ
شیر بکوژرێ، یاخود هەڵبێ.
ئەوسا ئیتر نەهێنییەکان
لە دەمی کیفی مەرگەوە
هەڵڕژێن و بە لووزەوێ
بێنە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
#بڕیار

لە شەڕگەدا
بووە بە شەو
مانگەشەویش یەک یەکە
بەسەر سەنگەردا ئەگەڕێ
لە سەنگەرێکدا مانگەشەو
ئەکەوێتە ناو گۆماوی خوێنێکەوە
درەنگانێ کە دێتە دەر، خۆی ئەبینێ
مێژووی کوردی لێ ئەچۆڕێ و
لەو شەوەوە بڕیار ئەدا
ئیتر نەچێتەوە سەرێ!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#یادداشتی_کۆترە_کێوییەک

لە ناو ڕیشی دەوەنێکدا خۆم شاردەوە و
گوێم گرت لە بەردی ڕەوەزێ
تاقە خەمی بەرد ئەوە بوو:
ئێستە و دواڕۆژ
لەو شاخەدا ھیچ ڕەوەزە بەردێ نەبێ
لە ئاست ئەودا سەر ھەڵبڕێ و
لەو بەرزتر!

لە بەرۆکی ئێوارەدا خۆم شاردەوە و
گوێم گرت لە جۆگەلە ئاوێ
تاقە خەمی ئاو ئەوە بوو:
ئەم کەی ئەبێ بە لافاوێ و
لەم وەرزەدا
ڕۆژێ زووتر
جۆگەکانی تر قووت ئەدا!

لەناو قژی تەم و مژدا خۆم شاردەوە و
گوێم گرت لە ڕازی بولبولێ:
تاقە خەمی ئەم بولبولەیش ھەر ئەوە بوو
لە وڵاتی ڕەنگاوڕەنگی گۆرانیدا
ئێستە و دواتر
ھەرگیز دەنگێ پەیدا نەبێ
لەخۆی خۆشتر!

لە پشت ملی کەنتۆرێکدا خۆم شاردەوە و
گوێم گرت لە ئاوێنەی جوانێ
تاقە خەمی ئاوێنەکە ھەر ئەوە بوو:
کوێر بێ و بشکێ و
ورد و خاش بێ و
بەڵام ئەو ڕۆژە نەبینێ
لەبەر ئەودا
لە پەریخانی شاژنی
ژنێکی تر ھەبێ جوانتر!

لە دواییدا، ویستم بچمە پاڵ سنووقە
فیشەکێک و
لە سێبەریا خۆم حەشاردەم..
گوێ لە خوێنی مێژووم بگرم
کە ھەر مێژووی خۆم کوشتووێتی و
بۆتان باسکەم!
گوێ لە گەردنی پەڕیوی خۆم ڕابگرم
کە ھەر دەستی خۆم پەڕاندی و بۆتان باسکەم!

گوێ لە سێدارەی دەنگی خۆم..
کە ھەر خۆم بووم بە سێدارەی..
گوێ لە زیندانی خەونی خۆم
کە ھەر خۆم بووم بە زیندانی و
بۆتان باسکەم!
بەڵام تفەنگ..تفەنگ.. تفەنگ..
پێی زانیم و فریا نەکەوتم ھەڵفڕم
بە دوو باڵی شکاوەوە..
لە بەردەمی ئەودا کەوتم!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
#دوو_پەیکەر

یەکەم پەیکەر
پیاوێ لە شیش و کۆنکرێت.
دووەم پەیکەر، ژنێ لە گوڵ و قەڵبەزە.
(پیاوە سێ جار
سکی ژنەی سووتاندبوو!)

وەختێ کە بوومەلەرزە هات
یەکەم پەیکەر درزی بردبوو
جەستەی تەقی و پارچەپارچە بەلادا هات
بەڵام نە گوڵ کەوتە خوارێ و
نە قەڵبەزەش هیچی لێهات!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
#بەڵێن

خاتوو چیلـلەر ھەموو ساڵێ لە زستاندا
بەڵێن ئەدا بە بەفر و با
ئەمجارەیان دەستەکانی دیاربەکر
بکا بە کۆتەرە دار و
کەرت کەرتیکا و
بیهاوێتە کوورەی ئاگر!.

خاتوو چیلـلەر ھەموو ساڵێ لە بەھاردا
بەڵێن ئەدا بە گژوگیا
ئەمجارەیان سەری دەرسیم بکا بە تاجە گوڵینەی
زرێپۆش و
فڕێی باتە بەر پێی سوپا!
خاتوو چیلـلەر ھەموو ساڵێ لە ھاویندا
بەڵێن ئەدا بە دڕک و داڵ
ئەمجارەیان "وان" کوێر بکا و

خەج و سیامەند نەھێڵێ و
لەبەر ماڵی ئەتاتورکا
بیکا بە کەرنەڤاڵی ساڵ!؟

خاتوو چیلـلەر ھەموو ساڵێ لە پاییزدا
بەڵێن ئەدا بە خەزان و گەڵا ڕێزان!
سوێند بەسەرە ڕووتاوەکەی «وەتەن» ئەخوا..
سوێند بەسەرە بێ ملەکەی عەدالەت و حوڕییەت و
سوێند بەسەرە خوێناوییەکەی ئەستێرە و مانگ..
ئەمجارەیان دوا بارەگای دەنگمان بگرێ و
دوا مێژوومان بووەرێنێ و
دوا ڕووبارمان بخنکێنێ و
دوا دۆزەخیش بۆ شاخ داخا!

خاتوو چیلـلەر.. تاقە ژنە
سێ مانگ جارێ
ساڵی چوار جار
لە درۆ پیاوی عەسکەرتار
کوڕ و کچی
کەڕ و کوێر و ڵالی ببێ!!

1995

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
#ڕاسپاردە

"با" گەڵای پاییز ئەداتە دەست شاعیرێ
شیعرێکی لەسەر بنووسێ
با ئەوەستێ و لەبەر باران چاوەڕوانە
هەتا شیعر، شیعرەکەی لەسەر ئەنووسێ.

وەری ئەگرێتەوە و ئەیبا
ئەیداتە دەستی عاشقێ
تا وێنەیەکی بکێشێ.
با ئەوەستێ و لەناو ڕەنگدا چاوەڕوانە
تا عاشق وێنەی ئەکێشێ.

لەویشی وەرئەگرێتەوە و
ئەیبا ئەیداتە دەستی هەژارێ
تا بە زەردەی برسێتیی خۆی
خەمەکانی دابپۆشێ.
با ئەوەستێ و
لەژێر هەورێکی نەباردا چاوەڕوانە
هەتاکوو زەردەی برسێتیی دایئەپۆشێ.

لەویشی وەرئەگرێتەوە و
بۆ دوا قۆناغ ئەیبا،
ئەیبا و ئەیداتە دەست بێوەژنێکی ئەو خوارە
تا لەناو ڕۆحی گەڵادا
دوو فرمێسکی چاوەکانی خۆی بنێژێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
2024/09/24 21:33:43
Back to Top
HTML Embed Code: