Telegram Web Link
🎀 @Sherko_bekas

بەو گەڕەکەدا ڕۆیشتمەوە
کە منداڵیم
چۆلەکەی سەر گوێسەبانەی
ماڵەکانی و
تۆپی یاریی کەلاوەی و
عەزیزی دڕاوی بەری
دار تووەکەی بوو.

بەو گەڕەکەدا ڕۆیشتمەوە
کە بە جێم هێشت دوور کەوتمەوە
ئاخێکی قووڵم هەڵکێشاو
ئاخ لە شیعرێکی تازەدا
بوو بە دایکم و
پەرەسێلکە و
بە ئێوارانی پاییزی
ئەوسای گەڕەک.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
 🎀 @Sherko_bekas

ئەی ژنی کورد
هەتا ئێستەیش
تۆ پەڕەسێلکەی ناو شیعری شەرمنۆکی
هێلانەکەت وا لەناو لۆکەی نووستندا و
ئاسمانەکەت بێ چەخماخەی ڕاچڵەکینە و
بێدەربەستە باڵەکانت و
هێدی... هێدێ...
بۆ خۆت لەناو بێدەنگیدا ئەفڕی!

ئەی ژنە پەڕەسێلکەی کورد!
ئەی لە شەونم بەسزمانتر!
لە زەردپەڕ بێوەیتر و
لە کانیاویش نەرمتر!

ئەگەر ئەو سەرە نەگۆڕی
بە سەرێکی ناو گێژەنگی بێ‌ئارام و
دوو باڵی تر لە برووسکە دانەتاشی
بۆ لەشێکی یاخی و تووڕە
لەم زەمانی تیرۆرەدا
لەم زەمانی هەڵۆی نێر و "داڵانە"دا
ڕۆژێ هەر بە ئاسمانەوە ئەخورێی
ئەی ژنە پەڕەسێلکەی کورد.!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

کێ دەنگی کرد؟! کێ هاتە سەر تەرمی کانییم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟

کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵیکرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟

کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!

کورسی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟

تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟!

هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەس نوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!

یەک لە دوای یەک
هەرچی هەستا کاسە سەرمی کرد بە تەپڵەک
هەرچی هەستا چەرمی سکمی
کرد بە جانتای دیبڵوماسی و
ئینجا سرەوت!
هەرچی هەستا ئێسکی منی کرد
بە پەیژە و بە پێپلیکە و
خۆی پیا سەرکەوت!

لە بازاڕی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا
کۆیلەی پێست سپی بووم و
من بۆ کێ نەبووم بە دەسکەوت؟
کێ گۆشتی کوت کوت کراوی
ئەم لەشەی منی بەر نەکەوت؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "شایی شەهید"
.
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
🎀 @Sherko_bekas

ئەم کاتەتان باش!
من ناوم "ناڕەزاییە"
لە دایکبووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و
کۆڵانی کوێرەوەریم
لێرە بەدواوە...
من سەر بە هۆزی بێدەنگی نیم.

من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
هەتاهەتای چاوەڕوانی و
دروشمی بێدەست و قاچ نیم.
لەمڕۆ بەدواوە
من هاووڵاتی خەریتەی
نیشتمانێکی دزراو نیم

نیشتمانێ هەموو جارێ
یان پەنجەیەکی ئەفڕێنن
یان گوێچکەیەکی و
یان چاوێکی ون ئەکەن و
یان وشەیەکی زیندەبەچاڵ ئەکەن و
کەچی نە هاوارێ ئەکات و
نە برینێکی ڕائەچڵەکێ!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۷"

وقتتان بخیر
اسم من "ناراضی"است
متولدِ شهرِ یاغیانم،
محلهٔ گرسنگی، کوچۀ مشقت
از حالا بە بعد...
من دیگر بە عشیرۀ سکوت تلعق ندارم.

من رهگذرِ پیادەرو و خیابانِ
ابدیِ انتظار و
شعارِ بی دست و پا نیستم.
از مروز به بعد
من همشهری نقشهٔ
میهنی دزدیده شده نیستم.

میهنی کە هر بار یا انگشتی از آن می‌دزدند،
یا گوش و یا چشمی از آن گُم می‌کنند
و یا کلمەای از آن را زنده به گور؛
اما نە فریادی بر می‌دارد و
نە زخمی از آن به درد می‌آید!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
ئێوارە ...
دوای بانگی برینتان من ئەگەم... ئێوارە.
ئێوارە...
دوای شێوی گریاوتان لاتانم... ئێوارە.
کە هاتم
مۆمێکیم لە قوللەی حەزرەتی "نالی"دا بۆ هەڵکەن
با ملی دارێ بێ
یان پەنجەی نێرگزێ
یان قژی وەنەوشە.

زامێکم لە دوندی "کەکۆن"ی
"حاجی"دا بۆ پێکەن
با سەری بڕاوی شیعرێ بێ
یان مەمکی "وەسانان"
یان باڵای هەڵەبجە.

دوای بانگی برینتان من ئەگەم
کە هاتم
لە بەردەم دەروازەی هەناسەی ساردتانا
تاقێکم بۆ لێدەن
شیاوی شای خەم بێ و ئەم تاجی غوربەتە
شیاوی ڕیشەکەی "خەندان" و
شیاوی هەیبەتی "جەلادەت".

تاقێکم بو لێدەن:
بە خونچەی ئەو هەموو فرمێسکەی هەتانە.
بە گەڵای ئەو هەموو ئاخانەی لاتانە.
بە ژاڵەی ئەو هەموو کسپانەی پێتانە.

تاقێکم بۆ لێدەن
بە نەخشی باڵندەی ئەو قوڕە سوورانەی هەتانە و
لە گڵکۆی ئازیزان بە ئاوی نێو نیگا شێلاتان.

تاقێکم بۆ لێدەن
بە خشتی ئازاری چوار گۆشەی
ئەو هەموو پرسانەی دای ئەنێن.
تاقێ بێ لە شێوەی مێزەرەی "مەولەوی"
تۆزێ قووچ
تاقێ بێ وەک پشتی کۆماوەی
خەڵوەتی "مەولانە"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "دەربەندی پەپوولە"
.
🎀 @Sherko_bekas

من وا تازە دێمەوە ناو
قۆزاخەکەی شەوی خۆم و
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
درەنگ گەڕامەوە درەنگ
بۆ لای کڕووزەکانی پەلکە گیای
ڕۆحی خۆم و
درەنگ گەڕامەوە بۆ لای
ژووری ژانەکانی خۆم و
کورسی خۆم و، چرپای خۆم و
خەوی خۆم و پرسیاری خۆم!

ئەوەی بۆی نەبووم غەریبیی ڕەنگی خۆم بوو!
ئەوەی بۆی نەبووم ئاسمانی چاوی خۆم بوو.
ئەوەی بۆی نەبووم فڕینی سەری خۆم بوو.
من غەریب بووم بە غەریبیم.
گەروو هی خۆم و هاوارم
هەر بۆ گەرووی ئەوانی دی.
چاو هی خۆم و فرمێسکمدا
بە گۆڤانی ئەوانی دی!
خۆم قاقڕۆ
چی گەوالە هەورم هەبوو
باراندم بۆ ئەوانی دی!

کە بووم بە سروود لێم ون بوو
حەیرانەکەی ناو ڕۆحی خۆم.
کە بووم بە زەنگی بێداری هەموو کەسێ
ونم کرد و بیرم چۆوە
زرنگەکانی تەنیایی ناو ناخی خۆم!

کە بووم بە شەقامی گشتی
شەقامەکەی خۆم بن بەست کرد.
ناوی خۆم لە ناو ناواندا
زیندانی کرد
من حەزی خەڵکم بردەوە و
حەزەکانی خۆمم دۆران!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین"
.
#درێژ
🎀 @sherko_bekas

تەنها پێنج دەقیقەی ترە و بەڕێم ئەکەی
بەیەکەوە ڕاوەستاوین،
بێدەنگیمان درێژ ئەدوێ
هەموو شتێ درێژ... درێژ

تۆ خۆت درێژتری لە من
سێبەری هەردووکمان درێژ
پرچت ... درێژ

کراسی مۆری ئاودامان، ئەویش درێژ
شۆڕابەی گوارەکان... درێژ
نینۆکی زەرکەفتی درێژ
واگۆنی ڕیز بەستوو... درێژ
شۆستەی قەراغ.. درێژ.. درێژ
دڵۆپە فرمێسکیش... درێژ!

شەو درێژ و
هێڵ درێژ و
ئاوارەیی من درێژ و
ئیستە دوو دەقیقەی ئەوێ
بۆ سەعات هەشتی دابڕان
وەرە با ئاوێزانت بم
بۆ ماچێکی دوور و درێژ..!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "نسێ"
.
#قیبلەنما
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas

کوردستانم برینێکە،
برین، لقی دار بەڕووە
واز لەو برینەم بهێنن، لێ گەڕێن با
پەل و پۆی سووری بهاوێ و
سێبەر بۆ ئازادیم بکا!
من هەر چاوی دارستانی گڕ تێبەر بووی
خۆم شک ئەبەم
ئێشکم بگرێ.

من هەر خوێنی لە بەر
ڕۆیشتوی ئەم شاخانەی
خۆم شک ئەبەم
هەڵگیرسێت و پێسم کەوێ!
واز لەم برینەم بهێنن
زەریام شەوە و، قیبلەنمای ملم مۆمە
بایەوانی ئەم کەشتیەیش
هەر چارۆکەی سەری خۆمە

هەر خۆم... هەر خۆم... هەر خۆم
من خوا نیم و ئەوەتەی هەم هەر تەنیام و
کوردستانیش باوەشی عەشقی دایکێکە
وەکوو میژووم سک سووتاوە و چاوەڕێمە!

واز لەم برینە بهێنن
چەشەی چەقۆ،
چەشەی پشکۆ،
چەشەی خوێیە ئەم برینە!
پەنجەرەیە، ئەستێرەیە،
ئەسپی سووری غار کردنمە ئەم برینە.

هەر ئەو بە تەنیا شک ئەبەم
لە جێی ئاڵا ئەوەم هەیە
من هەڵیکەم!
هەر ئەو برینە شک ئەبەم
بۆیە جارێک چەتری ڕەهێڵەی سەر سەرمە و
هەڵی ئەدەم
جارێکی تر دەمی ئەستێرکی چاوانمە و
بەری ئەدەم!

هەر ئەو برینە شک ئەبەم
هەر ئەو خوێنە،
فرۆکەمە
دەبابەمە
بازۆکامە
کاتیۆشامە
لە ئاتشگەی مەرگی سووری خۆمدا تەنها
من هەر سوجدە بۆ ئەو ئەبەم!

کێ دەنگی کرد؟! کێ هاتە سەر تەرمی کانییم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟

کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵیکرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟

کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!

کورسی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟

تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟!

هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەس نوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!

یەک لە دوای یەک
هەرچی هەستا کاسە سەرمی کرد بە تەپڵەک
هەرچی هەستا چەرمی سکمی
کرد بە جانتای دیبڵوماسی و
ئینجا سرەوت!
هەرچی هەستا ئێسکی منی کرد
بە پەیژە و بە پێپلیکە و
خۆی پیا سەرکەوت!

لە بازاڕی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا
کۆیلەی پێست سپی بووم و
من بۆ کێ نەبووم بە دەسکەوت؟
کێ گۆشتی کوت کوت کراوی
ئەم لەشەی منی بەر نەکەوت؟!

کوردستانم برینێکە، برین مانگە
واز لەو برینەم بهێنن
با لە کەلی ئەوینەوە
گەش گەش هەڵبێ.
با گەورە بێ، با تریفەی پەل بهاوێ.
بەرەو باکووری ئازارم
بەرەو باشووری شەوگارم.

دەبا هەڵچێ، برین هەڵچێ
وەکوو سوورە چنار هەڵچێ
وەکوو لاولاو با لە قەفی زنجیرمەوە
خۆی بپێچێ
هەر ئەو برینە شک ئەبەم پەنجەرەم بێ
کڵاوڕۆژنەی ئەم سەرەم بێ.

نەوەتی چرای لەشیان دزیم
من چیم هەیە لە دووکەڵی شیعر زیاتر!
قژی کەژ و هەردیان بڕیم
من چیم هەیە لە ئاگر و کڵپە زیاتر!
ئاوی سەرچاوەیان کوشتم
دار و درەختیان کوێر کردم
لە کوختەکەی دڵی خۆیشما
کرێچی بووم، دەریان کردم!

پشیلە بووم... بۆ بەرەو خوار
خستمیانە گوێنیەوە و سەریان بەستم.
مەیمون بووم و ورچ بووم و پەتا بووم و
لەوێش دەوریان بە دڕکەزی و تەلبەند گرتم.
من چیم هەیە لە پەتی سێدارە زیاتر
لە ئۆردوگای دیل بەولاوە
لە ژمارەی شەهید زیاتر؟!
من چیم هەیە؟

من هەر ئەو خوێنە شک ئەبەم
کە سووراویی لێوی بەرد و
گۆنەی پەلکە گیای پێ بکەم!
من هەر ئەوینێ شک ئەبەم
ڕقی پیرۆز ئەخاتە بەر
پەلە پیتکەی تفەگەکەم!
من ئەو برینە شک ئەبەم
برین مانگە و برین ئاگر
من چیم هەیە لە خوێن زیاتر؟!

🎀 @Sherko_bekas
بەرگەڵو 1986/02/20

شێرکۆ بێکەس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#قیبلەنما

کوردستانم برینێکە،
برین، لقی دار بەڕووە
واز لەو برینەم بهێنن، لێ گەڕێن با
پەل و پۆی سووری بهاوێ و
سێبەر بۆ ئازادیم بکا!
🎀 @Sherko_bekas

شیعر: #شێرکۆ_بێکەس
دەنگ: #عەلی_خزری
ئەو قەسیدەیەی کە پاییز
خۆشی بوێ
ئەبێ تەنیایی ماڵی بێ و
وەرینی وشە ئیقاعی و
وێنەی ناوی
لە دەم و چاوی ژنێکی
سەراباوی گەرمێن بچێ
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆلارە
🎀 @Sherko_bekas

ئەوە تەنها کۆلارەیەک
نەبوو، ئێواران لە سەربان
کە منداڵیم هەڵی ئەدا.
لەگەڵ ئەودا
تا بەر هەیوانی هەورەکان
من خەیاڵیشم هەڵ ئەداو
دەستم ئەدا
لە قژی مانگەشەوەوە و
لە جۆلانەی خەرمانەدا
خۆم ڕائەدا
لەگەڵ با دا.

ئەوە تەنها کۆلارەیەک
نەبوو، کە ئەیشچڕا
لەگەڵ ئەودا
خۆزگەی منداڵیم ئەپچڕا و
کۆلارەکەم
لە لقی دارێ ئەگیرا و
بۆ شەویش وەختێ ئەنووستم
خەونەکانم لێ ئەزرا.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
 🎀 @Sherko_bekas

ئاخر من بۆیە وتوومە
کە لە خاکی ئەم گۆرانی و عەشقانەدا
لەگەڵ شمشاڵێ یان تارێ
بمشارنەوە
بۆ ئەوەی گەر گەڕامەوە
جارێکی دی من هاتمەوە
لەگەڵ ئەوان
بە پۆشاکی مانگەشەو و
جلی شیعر و مۆسیقاوە
من بێمەوە
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۳"
🎀 @Sherko_bekas
نیسان هات و گوڵی چاوی
گوندەکان و شارەکانی
دا لە یەخەی مێژووی زەمین.
لە کۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو
چووم بە پیری ئەو جۆگەیەوە.
لە لێڵی دەم و چاویا...
ئەم سوێسکە کوژراوانەی بەرەو
کەناری ڕائەدا کە گۆڕیچەی
یادگاری گریانم بوون.

بەیانییەک... لە کۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو
شەوەزەنگێ لە ناو دەمی ئەژدیهاوە
کەوتە خوارێ.
بەیانی بوو...خۆر ئاوا بوو
هات... هات... هات
بوومەلەرزە، قیژە، ئاگر ، دوکەڵ و
خوێن، نیاز ، خۆلەمێش.
ئەی نیسانی گوڵی ڕەش پۆش چیت لێکردم!

سەرت بەخشی بە ڕەشە باو
چوویتە ناو چاوی مەرگەوە،
چرای گریانت داگیرسان.
چرای گریان
ڕەنگی شەوقی
لە مانگی کوژراو وەرئەگرێ.

تۆ لە بەریا ... دابنیشە و
"لۆرکا" بێنە تەنیشتەوە و
ئەوسا وەک،
دوو جووتە سەروو
هەڵچن... هەڵچن... هەڵچن...
بڕۆن هەتا کوو مانگ
لە باوەشی شیعر ئەگرن!

باران نەنووست و نەنووستم
ئەم زریانە لە "گلگامش"ی کاروانیا
قاڕەی تۆفان ناونووس ئەکات.
دەرگای داستان و ئەفسانە...
لەسەر "ئەنکیدۆ"ی هاوڕێی ئەکاتەوە.
تۆش "پیرەکەو زەریا" کە...بە!

پەڕینەوە... لەم تۆفانە
پردێکی چەخماخەی ئەوێ!
تۆش "بوراق" بە!
بووم بە بوراقی پەیامی سووتاوەکان،
بووم بە پیرە و بە زەریاکەی،
ناو ڕۆمانی کۆچی ئەمجارەی پەری خان،

کێوەکانم لەناو ورەی خۆمدا مت کرد.
کێوەکانم، بەسەر وشەمدا هەڵگەڕان.
لە نێرینەی ترسا ژیام.
من زمانی خەنجەرێ بووم
خوێنی کێلانەکەی خۆمم ئەلستەوە و
هەموو ڕۆژێ چاوەڕوانی،
هاتنی کفنی خۆم ئەکرد،
هەموو شەوێ چاوەڕوانی
تەورداسی بڕینەوەی خۆمم ئەکرد

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲۳"

فروردین فرا رسید
و بنفشە چشم روستاها و شهرها را
بر سینە تاریخ زمین زد
و فروردین هنوز بە پایان نرسیده بود
کە من به پیشواز جویباری رفتم
جویباری کە با چهرەای کدر
نعش تیهوهای کُشتە شدە را
"کە مدفن خاطرەها و گریەهایم بودند"
بە کنار می‌افکند.

در سپیدە دم یکی از روزهای پایان فروردین
شبی تیره و تاریک
از گلوی اژدها فرو رفتم.
در سپیده دم آفتاب غروب کرد.

آمد... آمد... آمد...
زلزلە... فریاد... آتش... دود...
خون... خاکستر!
آە ! ای فروردینِ گُلهایِ سیاهپوش با من چە کردی؟
سرت را بە گرباد سپردی
در دیدە مرگ فرو رفتی
و چراغ گریە بر افروختی.

چراغ گریە
از ماه کُشتە شدە رنگ می‌گیرد
د ر روشنایی این چراغ بنشین
و "لورکا" را در کنارت بنشان
و آنگاە هم چون دو سرو قد بکشید
چندانکە ماە را در آغوش شعر بگیرید
این گردباد در "گلگمش" کاروان خود
قارە طوفان را نامنویسی می‌کند
و دروازەهای افسانە و حماسە را
بر "انکیدو" می‌گشاید.

تو هم "پیرمرد و دریا" باش!
گذر از این طوفان را پلی از آذرخش باید.
تو هم "بوراق" باش!
من بوراقی شدم برای رساندن پیام سوختگان
و در داستان بلند کوچ پری،
پیرمرد و دریا شدم.
کوهها را، در پایداری خویش خیرە کردم.

کوهها بر واژەهایم قامت برافراشتند.
در چنبرۀ ترس زیستم...
من زبان دشنەای بودم
کە خون غلاف‌ام را می‌لیسیدم
و روزها را انتظار رسیدن
کفنم سپری می‌کردم
شبهایم را در انتظار رسیدن تبر می‌گذشت
کە بر قامتم فرود آید..

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
#چاڵێک
🎀 @Sherko_bekas

چاڵێکم کردە بێدەنگی
لە هاوار... مشتێ دوو مشت و
لە جەسووری ... خاکەنازی و
لە زانیاری ... چەند گرامێکی تێ ئین تی و
کردمە ناوی و
دامپۆشیوە و
دوور کەوتمەوە و
پەنجەیەکم نا بە ژاندا و
تەقاندمەوە

گرمەیەک بوو بە تەپ و تۆز و غوبار و
وەختێ کە غوبار نیشتەوە
بێدەنگیم دی
لەت و پەتە و ورد و خاشە و
لەو جێیەدا پیاوێک لە شێوەی بێشکچی
ڕاوەستاوە و
پەیڤی ڕووناک دەوریان داوە و
قسە ئەکا بۆ ئازادی

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

تاکوو دێم، ئەو گوڵە سپیانە مەنێژن
بوەستن! بەلانکەی مێژوویان مەسپێرن
با لە سەر سەوزە گیای لەشی هەرد
لە سەر پشت پاڵکەون
با لە سەر باسکی ئاو ڕاکشێن.
با لە سەر شانی "با" هەڵکوڕمێن.

ئاسمانی چاویشیان دامەخەن
هیچ پەڵە هەورێکی سەر شاخیان
پیا مەدەن، هەتا دێم
مەیکەنە تارومار
خۆزگه بۆ دوا جار
تەماشام بە برژەی گوڵاویان تەڕ بکەم.
خۆزگەمە بۆ دوا جار
شنەیان بگرمە باوەشم.

یەک بە یەک دەم خەمە
ناو دەمی حەسرەتیان
ناکامی سینەیان هەڵمژم
وەک دایک و
باران و
شەمامە بۆنیان کەم.
یەک بە یەک دەست بێنم
بە تێشک و تیرێژی قژیاندا و
موو بە موو ماچیان کەم.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " دەربەندی پەپوولە"
.
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
🎀 @Sherko_bekas

پاسارییەک بە باوکی وت:
سەری من سەری تۆ نییە...
من فڕینێکی جیاوازم.
سەری من پڕ جریوەیە و
سەری تۆ پڕ خۆڵەمێشە.

تۆ سەرت داوەتە دەستی (با)ی ڕابوردووی باپیرەم و کونەبۆری ئەشکەوتەکان.
ئەوندە کۆن و بەسەر چوون
هێندە ڕەش و هێندە نسرمن
بۆنی گۆگردی مردن و
بیر چوونەوەتان گرتووە.

من لە سەرما ڕووباری ئاوێنە هەیە و
من لە دڵما
ڕەنگ هەڵئەکا و ڕەنگ هاژەی دێ و
تۆ فڕینت گرمۆڵەی ناو هێلانەیە و
من فڕینم بە چاوی باڵ قووڵایی ئاسمان ئەبینێ!

تۆ دەنگی باڵت نووساوە و
گەوجێتیت بۆتە یەقین و
من شەقژنم پڕ پرسیارە و
گومان چاومە و
خۆشەویستیی لە دەنووکما
بۆ سبەی ڕۆژم ئەخوێنێ!

شاعیرێکیش لە نیوەشەودا چڕاندی:
من باوکم نیم هەتا لە ڕێی شاخ و داخ و دووکەڵ بۆنی بارووت و شەهیدەوە
ئەم نیشتمانەم ناسیبێ .
من ئەو مێژووەم نەدیوە
بۆ ڕۆژێکیش نەچوومەتە ژێر دەواری و
بۆ جارێکیش چییە سواری
ئەسپی دەربەندێکی نەبووم.

یەک خەویشم بە خوێنی داروبەردەوە
بە زریکە و قیژەی ئاوو
بە ڕاکردنی درەخت و
بە سێدارەی حەپەساو و
بە پایتەختی قەمەکانەوە نەدیوە!

من بڵێم چی؟!
ئەو ئەشکەوتانە ناناسم
کە هاوڕێی شەمشەمەکوێرە و باوکم بوون.
حیکایەتی ئەو حیلانەیشم بیر نییە
کە ئەو ئەیانگێڕێتەوە.

چاوی من دوور دوور ڕۆیشتووە.
ئەو تخووبەی جێهێشتووە.
کە لای باوکم دوا مەنزڵە و
لەو ڕەنگەی تێپەڕاندووە
کە لای باوکم تاقە ڕەنگە و
ئەو دەنگەیشی لە کوێدا نازرنگێتەوە
کە لای باوکم تەنها دەنگە گوێی لێ بووە!

ئەم باوکەی من لە ئیستادا!
لە دۆڵابێکی تەختەی کۆن زیاتر نییە
کە هەر بۆ فڕێدان باشە!

لە ڕادیۆیەکی پەڕپووتیش زیاتر نییە
کە هیچ کەسێ نایکاتەوە تا بیبیسێ.
لە شووشەیەک مەرەکەبی وشکەوەبوو ...
زیاتر نییە
کە یەک وشەی پێ نانووسرێ!

ئەم نیشتمانەی من تاقە نیشتمانە
ساڵی جارێکیش خۆی ناشوات
هەتا ئەمڕۆیش هەموو جارێ باوکم لەگەڵ نیشتماندا
قڕەقڕی ئەوەیانە ئەرز خڕە یاخود تەختە!

هەر شەوێکیش کە نیشتمان باوێشکی دا
باوکیشم ڕێک بەرامبەری باوێشک ئەدا!
هەر دووکیشیان درەنگانێ
لەسەر چرپایەکی داری جیڕەجیڕکەر
بە جووت خەویان لێ ئەکەوێ
بۆ سبەینێش چێشتهەنگاوێ...
هەڵئەسن و دیسانەوە ئەو خەوانە بۆ یەکتری ئەگێڕنەوە
کە بە دوێنێوە دیویانن.

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۸"

یک گنجشک بە پدرش گفت:
سرِ من سرِ تو نیست... من پروازی دگرم.
سرِ من پُر از جیک جیک و
سرِ تو پُر از خاکستر است.

تو سرت را بە دستِ "بادِ" گذشتۀ
نیاکان و سوارخِ غارها سپردەای.
بە حدی کُهنە و قدیمی‌اند
بە حدی سیاە و بە حدی سایە سارند
بوی گوگردِ مرگ و فراموشی گرفتەاند.

من در سرم نهرِ آینە دارم و
در قلبم
رنگ می‌‌وزد و رنگ می‌خروشد و
پروازِ تو اسیر آشیانە و
پروازِ من با چشمِ بال عمق آسمان را می‌بیند!

امّا صدایِ بالهای تو خفتە است و
حماقتِ یقین گردیدە است.
پروازِ من ولی پُرسشگر و گُمان چشمم و
عشق در منقارم
برایِ فردا ترانە می‌خواند!

شاعری هم در نیمه شب سرود:
من پدرم نیستم، تا از طریق کوهساران و
دود و بویِ باروت و شهیدان
این میهن را شناختە باشم.
من آن تاریخ را ندیدەام
حتی یک روز هم به خیمەگاهش نبودەام و
حتی یکبار هم سوار
اسبِ درّەهایش نشدەام.

حتی یکبار هم فریاد و فغانِ آب و
دارِ اعدامِ متحیر و
پایتخت قمەهایش را در خواب ندیدەام!
من چه بگویم؟!
وقتی کە آن مُغازەها را نمی‌شناسم
کە رفیقِ شب‌پرە پدرم بودند.
حکایتِ آن شیهەها را هم بە یاد ندارم
کە او برایم نقل می‌کرد.

چشم من به دورِ دور پرواز کردە است.
آن مرز را در نوردیدە، کە پیشِ پدرم
آخرین منزلگە بود و از آن رنگ هم سبقت گرفتە است
کە پیشِ پدرم تنها رنگ بود و
آن صدا هم در گوش پژواک ندارد و
کە نزدِ پدرم تنها صدایی بود شیندە بود.

این پدرِ من در حالِ حاضر
از یک کُمدِ چوبینِ کهنە بیشتر نیست
کە فقط برای دور انداختن خوب است!
از یک رادیوی زهوار در رفتە بیشتر نیست
کە هیچ کسی آنرا باز نمی‌کند و نمی‌شود.
از یک شیشە مرکبِ خشک شدە نیز... بیشتر نیست
کە یک کلمە با آن نمی‌توان نوشت!

این میهنِ من یگانە میهنی است
سالی یکبار هم خود را شستشو نمی‌دهد
تا بە امروز هم پدرم با میهن
بر سرِ این، در مشاجرەاند کە
زمین گرد یا مسطح است!

هر شبی هم کە میهن خمیازە کشید
خمیازەام در مقابلش خمیازە می‌کشد!
هر دوی آنها دیر وقتی
بر یک سریرِ تختۀ پُر سروصدا
با هم خوابشان می‌برد
روزِ دگر، بامدادان... برمی‌خیزند و
بارِ دگر، قصەهایی را برای هم باز می‌گویند
کە در مورد دیروز در خواب دیدەاند...

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
.
 🎀 @Sherko_bekas

هاوڕێکەم!
کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو کانییەی
تینوێتی زۆری شکاندووم.

باخەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
خۆشەویستتر لە هەموویان
ئەو باخچەیەی
بەری زۆرتر بۆ گەیاندووم.

مامۆستایانی وڵاتم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو مامۆستایەی یەکەم جار
فێری یەکەم حەرفی کردووم.

هاوڕێکەم!
شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا
هەموو خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو شەهیدانەی یەکەم جار
ترسی مەرگیان
بۆ بەزاندووم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " داستانی هەڵۆی سوور"
.
#گۆڕستانی_چراکان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

بە بەرگی تازەی شیعرەوە
بەرگێ... لە وردە پوولەکەی ئەسرین
با بریسکەی بێ مەراق و
بدرەوشێنەوە ئاخ و داخ!
بەرگێ... لە شەماڵی وەنەوەشەیی شەفاف
لەمدیوەوە با هەناوی کزەکانی هەموو دیاربێ.

بەرگێ... لە پەلکە گیای غەمگین
وەختێ کە فەسڵی دابڕان
بە ئەسپایی ئەیکاتە بەر ئێوارانی عاشقان و
باڵای سەفەری غەریبان!
بە جلی تازەی شیعرەوە
ئەو جلانەی کە خەیاتە
باریکەلەکەی
خەیاڵی خۆم لە ژوورە نسرمەکانی
تەنیایی و تەریکیدا
هێور هێور لە بەر فانۆزێکی هیلاک
بۆی بڕیم و بە تەقەڵی وردە هەنیسکی شەوانە
بۆیشی درووم!

هەر بە کاڵا و
هەر بە پێتاوی شیعرەوە
بەو کڵاوەوە
کە پەپووسلێمانکەیەکی عاشق
بە دەم خوێندنی سورەتی ئەوینەوە
لە سەری کردم و
بەو بۆینباخەوە کە دار هەنارێکی بێوەژن

بە دوو دەستی لەرزۆکەوە
بۆی بەستم و
هەر بەو کڵاشە دۆمیانەیشەوە
کە دار بەڕوویەکی هەورامان
دوای خوێندنەوەی پێدەشتێکی پەخشانم
لە بەر دەمی هۆرەیەکی کاکۆڵ درێژ و
"کنالەیلێکی" چاوڕەشدا
لە شارەزوور پێشکەشی کردم!

هەر بە کراسی شیعرەوە
وەک پۆشاکی
چیای تەم لە دامێندا گرمۆڵە بوو
وەک بەرگی گڕەژۆی
دارستانێکی کۆست کەوتوو
هەر بە جل و بەرگی شیعرەوە.. ئەڕۆم

بێ مۆڵەت وەرگرتن...
لە یەکەم ڕەشنووسی تووڕەم.
بێ مۆڵەت وەرگرتن...
لە ڕەشەبا چەنەبازەکەی ڕەخنەگر
بێ مۆڵەت وەرگرتن...
لە بازگەی هیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێ
لە هیچ کەوشەنێ و لە هیچ پیرەرێ و
لە هیچ داوێکی سەرەڕێ.
ئەڕۆم.

هەر بە کاڵای مۆسیقا و چریکەوە ئەڕۆم
واتە بەو جریوە و جووکە و نەغمانەوە
بەو گڕاگڕ و گژەگژەی ژانانەوە ئەڕۆم
کە لە بێشەی لەشمەوە دێنە دەرێ
بە چکچکەی ئەو دڵۆپە زیوینانەوە
ئەو دڵۆپی حەسرەتانەوە ئەڕۆم
کە لە نامۆییم ئەتکێنەوە و
ئەچۆڕێنەوە و
ئەبریسکێنەوە...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
#دەربەندی_پەپوولە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

دڵۆپ، دڵۆپ باران،
گوڵ ئەنووسێتەوە و
نمەنمەیش چاوانم تۆ!
چ ساڵاوێکی نامۆیی و
چ ژانێکی بەخشندەیە
وا لەسەرخۆ
بەرد بە بەردی
کێوی سەرم ئەپشکوێنن

لق بە لق و چڵ بە چڵی
دەست و پەنجەی وشکەڵاتووم
شین ئەکەن و وەک باویلکە
ئەمدەن بە دەم باڕێزەکەی ئەوینتەوە و
لە شەختە بەندانی گیانتا، ئەمڕسکێنن.

گڤە، گڤە "با" پێدەشتت ئەخوێنێتەوە و
نەفەس نەفەس هەناسەیشم، باڵاکەی تۆ
چ گەردەلوولێکی سەوزە و
چ ئەسپێکی ئەفسانەیی باڵدارە وا
لەم کۆتایی دنیایەوە
بە پرتاو دێ و هەڵم ئەگرێ و ئەمفڕێنێ و
دوور دوور ئەمبا
بەرەو هۆبەی ئارانی تۆ.

کلوو، کلوو بەفر گوێ بۆ چیا ڕائەدێرێ و
وشە وشەیش هۆنراوەی من بۆ سۆزی تۆ
چ بەفرانبارێکی زەردە و
چ کڕێوەی حیکایەتێ بەم ناوەختە و
لە ئاویلکەی ئەم ڕۆژەدا
وەک عەشقەکەی "برایمۆک"
پێدەشت پێدەشت و کۆ بە کۆ
بە ڕێگەی مەرگی سپیدا
ئەمخاتە ڕێ بەرەو لای تۆ...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
۸ی مارس

تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.

گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.

تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
..................

به مناسبت هشتم مارس، روز جهانی زن

تو یک روز نیستی
تمامِ سالی.
تو یک شب
یا یک کتاب و یک قطره نیستی
تو یک نقاشی یا تابلویی بر دیوار نیستی.

اگر دقیقه ای نباشی
ساعت ها از کار می افتند
خانه ها برهوت می شوند
کوچه ها اشک می ریزند
پرندگان، سیَه پوش می شوند
و شعرها هم نیست می شوند.

تو فقط باد و باران هشتمِ ماه مارس نیستی
تو ای دل انگیزِ شب های تابستانی
گیسوان شب های پاییزی
تو ای سوز بوران عشق
تو نباشی
چه کسی باشد؟!
زن، زن، زن، زن
تو زندگی هستی..

🎀 @Sherko_bekas
🎀 @babak_zamanii

#شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی
.
2024/09/21 07:45:41
Back to Top
HTML Embed Code: