Telegram Web Link
باڵندەکان لە کۆچدا بوون
ڕێگە ون و کۆچ بێ وادە
هەتاو، کاروانی قووت دابوو
هەوار؛ دووکەڵ
وشە؛ نمەی نەباریو بوو
چاوی شاعیر دوو ئەستێرەی
خۆڵەمێشی، لە ناو سەردا
قەتیس ماو بوون.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
- "آغا بیا"
- بۆچی لێرەین؟!
دەریاچەکەی سەرووی "ورمێ"
ئاسمانێکی دابەزیو بوو
پەڕەسێلکەی هیلاکی چاو
نەگەیشتە هیچ لایەکی و ئەهاتەوە
لە خۆی ئاودا، برینەکان،
بە بێ ئەوەی فێریان بکەن
ئەیان زانی چۆن دەستی خوێن ئەبزوێنن

بەبێ ئەوەی فێریان بکەن،
ئەیان زانی بە کام زمان خەمی
دەریاچە ئەدوێنن
- ئەی دەریاچە ناسیاوە نەناسیاوەکە،
ئەمانبینی؟
ئێمە دۆست و کەس و کاری،
"گەلاوێژ"ێکین کاروانمان ون کردووە.
- "آغا بیا"
- "ئێمە لە کوێین"؟
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
حەریقێ بەربۆتە دڵم
هەر کە ئەدوێم
ئەبێ بە وەرزی ژیلەمۆ و
پشکۆ بارین
بە دڵدارانی شەم بڵێن
لە بەر بۆن و
بۆ کڕووزی جەرگی منە
باخان چاویان
پڕ ئەبێ لە ئاو و
کەژان هەموو
وەک دایکم ئەگرین.
@Sherko_bekas
بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۰"
🎀 @Sherko_bekas
مەرحەبا... گیانە... مەرحەبا!
من ناوم کورسییە
کەس نەیزانێ من ئەیزانم
ئەم هەموو چەقۆی غەدرانە
ئەم هەموو جۆگەی خوێنانە
ئەم هەموو ماسکی دزییانە
ئەم هەموو ڕەژووی ڕقانە
لەسەر منە!

لەسەر دانیشتنی سەر من ئەکرێن!
بەڵام ناڵێن کەسیان ناڵێن لەسەر منە!
هەموو ئەڵێن لەبەر چاو و
باڵای جوانی ئازادییە!

لەسەر شیری ساوایانە
لەبەر ئاوە...
لەسەر نانە
لەسەر گوڵە و...
لەبەر هێلانەی چۆلەکە و
لەسەر شاڵاوی ناوەختی
گەلە گورگی دەور و بەرە...

بەڵام ناڵێن کەسیان ناڵێن
لەسەر منە و
لەبەر منە!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۰"

سلام... عزیزم... سلام!
اسم من "کُرسی" است
هیچ کس نداند، من می‌دانم
آن همە چاقویِ غدر
آن همه جویبارِ خونالود
آن همە ماسک دزدی
آن همه تنفر سیاه
بخاطر دستیابی به من است و
بخاطر رسیدن به من، روی می‌دهند!

اما نمی‌گویند، هیچ کُدام اعتراف نمی‌کنند
کە بخاطر رسیدن به من است!
همە می‌گویند بخاطرِ چشم و
قامتِ آزادی است!
بخاطر شیر کودکان است!
بخاطر آب و... آشیان گنجشک و
بخاطر شبیخون نابهنگامِ
گرگهای دور و بر است...

امّا نمی‌گویند، کسی نمی‌گوید
بخا‌طر من و
رسیدن بە من است!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری

ادامە دارد....
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

دایە!
دایە!
مادام فورات لەگەڵمایە
مەراق مەخۆ
وا بزانە خۆتم لایە!
دایە توخوا لەبیرت بێ
کە چوویتە لای گۆیژە و ئەزمڕ
پێیان بڵێ
شێرکۆ ئەڵێ!

بۆ ئەو شیعرەی پێیان وتم
داومەتە دەست شەپۆلەکان
بیبەن، بیگەیێنە "سیروان"
لە بێدەنگی نیوەشەودا
لەو کاتەدا
کە مانگ شەوقی چراکەی
دەستی خۆش ئەکا و
بە کۆڵانی پەڵە هەورا تێئەپەڕێ

لەو بەرزەوە
ئیستێک ئەکا و
سەرنج لە گوندێکی سووتاو ئەگرێ
لەو کاتەدا با گوێ هەڵخەن
گوێیان لەو هەڵبەستەم ئەبێ!
تێبینییەک:
پێیان بڵێ
بە تایبەتی
فورات سڵاویان لێ ئەکا!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
شەوانێکە بە تەنیا پێک
مەگەر ئازارم سڕ بکا و
لەسەر ڕانت تەنها تاوێ
گێژەنی ناو سەری ماندووم بسرەوێنێ
فریشتەکەم بێنە ڕانت
من ئەمەوێ ئیستە بنووم
من ئەمەوێ ئیستە
من ئەمەوێ
من..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
با گوێم لێ بێت
لاوانەوەت
وەک منداڵیم
سەرم ئەخاتە سەر ڕانی
خۆشەویستی بێ‌کۆتاییت
وەک منداڵیم
وەنەوز لە ناو کۆشتا ئەدەم
توخوا دایە بملاوێنە
لای لایەکەت بگێڕەوە
بملاوێنە، بملاوێنە
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
🎀 @Sherko_bekas
با گوێم لێ بێت
لاوانەوەت
وەک منداڵیم
سەرم ئەخاتە سەر ڕانی
خۆشەویستی بێ‌کۆتاییت
وەک منداڵیم
وەنەوز لە ناو کۆشتا ئەدەم
توخوا دایە بملاوێنە
لای لایەکەت بگێڕەوە
بملاوێنە، بملاوێنە

تەماشاکە کە ئاو ئەڕوات
پەلی هەموو درەختەکان
شۆڕن بۆ ماچ!
دە ماچم کە... من ئاوی تۆم
ئاوی تۆ نیم؟!
ئەی من تاڵی ئەو ڕنووی قژەت نیم
کە هەواری بێکەسییە و
خوریی تەشیی زەمانێکە
زام ئەیڕێسێ و
ئەیکا بە پەردەی
سەر چرپای بووکی ناکام؟!

تەشیت بادە
ئەوە سەری گڵۆڵەی ژانەکەم
لێت ون نەبم
تەماشاکە و بمبینەوە
لەو هەورەدام
کە منداڵی لێ ئەبارێ
لەو هەورەدام

کە پەری خان
سواری کەژاوەکەی بووە و
بە ئاوزەنگی چەخماخەکان
ئەدا لە بن سکی ئەسپ و
نێکسە ئەکا و هێندە نابات
لە بازنەی ئەم زەمانە دەرئەپەڕێ و
ئەڵێ کاتی غاری
دەنگ و بڵێسە و شەپۆلە
کاتی غارە.. غارە.. غارە

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۷"

میخواهم بشنوم لالائی ات را
کە چون کودکی ام
سرم را بر زانوان عشق
بی انتهایت می‌گذارد.
چون کودکی ام
در دامان ات بخواب می‌روم
خدای را مادر لالائی ات را سر بدە
و زمزمەهای نوازشگرت را.

نگاە کن درجویبار روان
درختان تا بر آب بوسە زنند
دست شاخەها را فروهشتەاند.
من را ببوس!
من آب توٲم.

نە مگر؟
نە مگر تاری هستم
از انبوە برفی موهای تو
کە مٲمن تنهایی است
و نارشتەای بر دوک دوران
کە زخم می‌گرداندش
تا از آن پردەای ببافد
بر حجلە عروس ناکام.

دوکت را بگردان!
اینک سر رشتە کلاف دردهایم
مبادا تا کم اش کنی
نگاە کن بە جستجوی من بیا
در آن ابری جای گرفتەام
کە کودکی از آن می‌بارد

در آن ابری
کە پری بر کجاوەاش نشستە است
و با مهمیز آذرخش بر
دو پهلوی اسب میکوبد
چشم بر هم زدنی است
تا اسب سم کوبان
از دایرە زمان در گذرد
هنگامە تاختن است
اینک تاختن صدا و شعلە و موج...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
لە سەرانسەری وشەدا
بزوتنەوە قەدەغە بوو
حەرفێکی زۆر خرانە خودەکانی ئۆردوگاوە
زەردیان گرت
سووریان کوشت
شین هەر بە پرچی خۆی هەڵواسرا
سەوز ئاوارەی وڵاتی گریان کرا
لە سەرانسەری تابلۆ-وشەدا
بوو بە پرسە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

بۆ نەهاتی
من ئەترسم وام لێ بکەی کە وەرزەکان
بە چوار دەستە تەرمی غەریبیم
هەڵگرن، هەڵیگرن و
ئێوارەیەک بەخۆرنشین
خۆیان بکەن بە ناو گیانی ماتی تۆدا
من ئەترسم لەو ساتەدا
بەفر ڕێگەی دڵدارانی
شارەکەمی گرتبێت و
کەس دیار نەبێ

زەقم و سەرما دەست و پەنجەی
درەختی لە گۆ خستبێ
مەل و باڵندە دیار نەبێ
نیگام ڕووا
بۆ نەهاتی؟
وا بووم بە هەڵمی سەر فورات
بۆ نەهاتی؟
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
لە یەک کاتدا
دوو شاعیر بووم لە ناو خۆمدا
لەو ڕۆژەوە
دەستێکێشێکی ئاسنینم
لە دەست کرد و
دەستم بە ناو دڵما ڕادا
گەڕام، گەڕام
هەتا ملی شاعیرە
خۆش بڕواکەم گرت
هەڵم کێشاو دوور توڕمدا
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹

#کڵپە
🎀 @Sherko_bekas

بۆ ئەوەی تاقە گەڵایەک بخوێنمەوە
دارستانێک ئەنووسمەوە!
خۆت ئەزانی نە ئەچوویتە ناو ئەستێرکی
چاوی تاقە شیعرێکمەوە
گەر گەرداوم نەناسیایەو،
زێ و ڕووبارم بەسەر کێوی،
خەمە سەخت و خزەکانما
سەر نەخستایە سەر ملەی ڕووت و تینوو.

چ سۆزێکە ئاڵاوەتە
ئەم سەرە دەروێشەی من و
"حاڵ"ەکانی وەکوو ناوم
دوای مردنیش لێم نابنەوە.

ئەم لرفەلرفی سووتانە حەیرانێکە
کڵپە ئەکا و بانیژەی عەشقت جیێیەتی
کڵپەی هاوار چنگ لە چنگی
ئەم زامانەم ناکاتەوە
هەتا هەڵیان نەگیرسێنێ!

تۆ بینیوتە چۆن سەری شەو
لە ناو کۆشی تاریکیدا
وەک پشکۆ گەش ئەبێتەوە؟!
من بینیومە، بەڵام بۆ دەمم گۆ ناکا
بیگێڕمەوە؟!

بۆیە توانیم ڕێگە دەرکەم
ئەو بەیانییەی چاوی تۆم ئەخوێندەوە
من لە شەوی ڕابوردوودا
مراوییەکانی "نهێنی"م
لە بنی قووڵ وشەیەک دەرهێنابوو
هەستت نەکرد؟!

کە بیناییم خوێندیتەوە
چاوت تەڕ بوو!
هەستت نەکرد کە لە ناو گلێنەتەوە
پۆلە وشە دێنە دەرێ و
لەسەر کاغەزی بەردەمم ئەنیشنەوە و
ئەبنە شیعر و کڵپە ئەکەن؟!

بۆیە توانیم قسە لەگەڵ
با و بۆراندا بکەم چونکە
هەورەبروسکەم پێچابوو لە سەرمەوە و
ناڵە و گرمەم
خستبووە ناو هەناومەوە.

ئەی نەهاتی و خۆت لە گۆمەکەی ناو سنگم
هەڵنەکێشا؟
ئەی کە هاتیتە دەرەوە
لەشت گوڵە ئەرخەوانی نەگرتبوو؟

بۆ ئەوەی گوڵە ئەرخەوانی بخوێنمەوە
ڕەگەکانی ئەنووسمەوە
ئای چیم لێ دێ
هەتا ئەگەمە لای ڕەگێ و
نهێنی تاقەیەک گەڵای
ناو سەریم بۆ ئەدرکێنێ
ئای چیم لێ دێ!

🎀 @Sherko_bekas

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

گەڵا: برگ
دارستان: جنگل
گەرداو: گرداب
زێ: دریا
ڕووبار: رودخانە

خز: صاف و لغزان، لیز
لرفەلرف: بلعیده‌ شدن پیاپی با شتاب، غرش تنور مشتعل، صدای پیاپی خروش سیلاب،
حەیران: عاشق
کڵپە: شعله آتش
بانیژە: بام کوچک

گۆ: حس
مراوی: مرغابی
هەورەبرووسکە: رعد و برق
هەناو: درون
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
هاوڕێکەم
ئەوەتا وا
سنوورەکان بوون بە گاسن
بەسەر کێڵگەی لەشی مندا
دێن و ئەچن
وەرە پشتم هەڵبەرەوە
چی ئەبینی؟
- چۆن نازانم !
نەخشەیەکی کوردستانی
ئەنجن.. ئەنجن.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

خەم مەخۆ هەر وا تەنیا نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.
من ئیستا لێرە هەمیشە لە پرسەدام.
پرسەی گوڵەگەنم،
پرسەی ئاو،
پرسەی دارستان.

وەلێ هەموو جارێکیش هەتاوێکی
ڕاسپاردە لە لای ئایندەوە
دێتو دەست ئەکاتە ملم و
دڵنەواییم ئەکات و پێم ئەڵێ:
خەم مەخۆ هەر وا تاریک و
لێو بەبار نابیت.
خەم مەخۆ منت هەم.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۱"
🎀 @Sherko_bekas

کەلاوەی قوتابخانەیەک
هاواری کرد:
چەندین وەرزە نانی بەڵێن
بە هەنگوینی خەیاڵەوە ئەخۆین
چەندین ساڵە
دروشم و شیعر و بانگەشە و
پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامە و
سروودی تازە و کۆن ئەخۆین !

شەقامێکی ماندوو وتی:
"بە دەنگی پێی ڕێبواراندا
سکی خاڵی و سکی تێری
ئەم زەمانە لە یەکتر جۆی ئەکەمەوە
دەنگی قاچی سکی خاڵی
بە حاڵ ئەگاتە گوێچکەم و
دەنگی قاچی سکی تێریش
هێندە قورسن، ئەمللەرزێنن!"

تەنەکەی بەردەمی دەرگای
ماڵە قوڕێ
وتی شەوێک
تەنها بە یەک پژمینی خوا
ئیتر من چووم بە ئاسماندا و
نەهاتمەوە و لەو شەوەوە
هەتا ئێستا
من بە دەوری
سەرزەمیندا ئەخولێمەوە!

بەرمیلی بەردەمی دەرگای
تەلارە ماڵێکیش وتی:
هەر بە تەنها پاشماوەکەم هێندە قورسە
به گەڕەکێکی برسێتی هەڵناگیرێ!

"لە ماڵەوە ڕۆژێ سفرەکمان وتی:
لە نێو ئێمەیشدا بەختەکان لەیەکتر جیان!
تیاماندایە و گەلێ زۆرن ئەو سفرانەی
هەتیوبار و بێوەژنن و تەنها جارێک
"سەری خۆیان" نەدیوە پڕ بێ لە قاپی
سک بەختەوەر!
بیرم نایە نانێکی من لە دڵەوە
پێکەنی بێ و کەوچکێکم وتبێتی:
وا تێرم خوارد!"

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۱"

خرابۀ مدرسەای
فریاد زد:
چندین فصل است نانِ وعدە را
با عسلِ رؤیا می خوریم.
چندین سال است
شعار و نثر و تبلیغات و
اساسنامە و مرامنامە و
سرودِ تازە و کهنە را می خوانیم!

خیابانی خستە گفت:
" از صدای پای رهگذران
شکم خالی و شکم سیرِ
این زمانە را از هم جدا می کنم
صدای پای شکم خالی
بە زور بە گوشم می رسد و
صدای پای شکم سیر
آنقدر سنگین است، کە مرا می لرزاند! "

سطل زبالۀ جلوِ درِ
خانەای گلین
شبی بگفت:
تنها با یک عطسۀ خدا
من بە آسمان پریدم و
برنگشتم و از آن شب
تا حالا
در مدارِ
این زمین در چرخشم! "

بشکۀ جلو درِ
خانە تالاری هم گفت:
تنها تەماندەام آنقدر سنگین است
یک محلە گرسنگی نمی تواند آن را از جا برکند!

"در خانە، روزی سفرەمان گفت:
در میان ما هم بخت و اقبال
از همدیگر جدا هستند!
در میانمان هست و بسیارند سفرەهایی
یتیم بار و بیوەاند و تنها یکبار
"سرِ خود" را ندیدەاند پر از کاسۀ
شکم سیر!
بە یاد نمی آورم نانی از نانهایم
از تەِ دل خندیدە باشد و
بە قاشقم گفتە باشد:
من سیر شدم! "
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری

👇👇

شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

ئەی خوای ڕەوەندە نامۆکان
ئەی کۆچەرە مەزنەکەی
سەر قافڵەی خەمی یاران
پەنجەی نوورت ئاماژەکە و
بیخەرە سەر ناوچەوانی
هەرێمی سارد.

قژی ئەستێرە گرتووی خۆت
بئاڵێنە لەم شەوەوە
با هەڵگیرسێ
دوورگەی تاریک و چراخان
ڕووناکی کا هەیوان و ژوور
ماڵی تاریک.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

من کە چاویلکەی نووسەرم
هەندێ کەڕەت
لە داخاندا
خەریکم شووشەکانی خۆم دەربێنم و
لەسەر بەردێ ورد وردیان کەم
لە دواییشدا
بڕۆم و سەرم هەڵگرم
هەتا ئیتر جارێکی دی
ئەم مێژووە و
ئەم میللەته و
ئەم وڵاتە نەبینمەوە.

ئاخر لە ناو یەک زماندا
کە وشە وشەی ئەتک کرد
لە یەک خاکدا
شاخ شاخی کوشت
شار شاری کوشت
گەڕەک گەڕەکی سەربڕی!
ئەبێ ئیتر ئەوە چی بێ
ئێمە پێی بڵێین "شۆڕش" و
ئەوەیش چی بێ
ناوی لێ بنێین "ئازادی؟!"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹

#گێژەنگ_سووتان
🎀 @Sherko_bekas

کە دێیت گەرداو لەگەڵ خۆتدا ئەهێنیت و
منیش کەنارێکم کە شەو
لە ناو تەنیاییما ئەزێ
- چۆن بتوانم شەپۆلەکان ئاگادار کەم؟!
- "داو" ئاسمانت لێ ئەدزێ
چیم لە دەست دێ؟!

ئەم پەنجانە لە ژیلەمۆی سەردەمێکدا
کەوتوونە ڕێ
ئازار ئەدەن بە کۆڵی وشەی سووتاوا و
وشەش وەکوو هەژارەکان
نان و ئاویان لە من ئەوێ.

چۆن بتوانم بگەمە جێ!
هەموو ڕێیەک ئەچێتەوە سەر "بانە"یەک
پاسەوانی چاڵ بۆ ڕووناکی قوربانییە
کۆچەرەکان هەڵ ئەکەنێ...

دامەچڵەکێ!
کە دێیت نیگات پەڵە هەورێکە لە پاشکۆی
ئەسپی شیعرێکی کوژراوا و
لە بەردەمی تەرمی نیرۆدای
سەدەدا دائەبەزێ
دامەچڵەکێ!

ئەی نازانی کێ ئەستێرە لە
چیاکانت ئەدزێ؟!
ئەی نازانی کێیە لە سەرمای
ناو چاوی منداڵانتا هەڵ ئەلەرزێ؟!
ئاخ بۆ دەسێ وێنەت لەسەر
لیرەی سوڵتان نەنەخشێنێ!

ئاخ بو ناخێ ئاوی شەرمی خۆشەویستیت
لە تاجی شا نەپرژێنێ
ئاخ بۆ چاوم کە ئەتبینێت و ناتبینێ
ئاخ بۆ چاوم کە
ئاخ بۆ..
ئاخ!

گەر خۆشەویستیت ئەیەوێ
لەگەڵ ئاودا
بە یەکترمان بناسێنێ
لە کەناردا لێت ون ئەبم...
پێی بڵێ با بمخاتە ناو گێژەنگەوە
سوڕانەوە لە گێژەنگدا ناموەستێنێ!

گەر خۆشەویستیت ئەیەوێ
بە مردنم بناسێنێ
لە پێخەفدا لێت ون ئەبم
پێی بڵێ با لە هەستاندا بمسووتێنێ
ئەی نازانی سووتان
هەستان ئەورووژێنێ؟!
ئەی نازانی؟!
ئەی!
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

داو: دام، تله
پاسەوان: پاسبان
کۆچەر: کوچ نشین
پاشکۆ: خرج که بر ترک اسب بندند
نیرۆدا: کەسایەتیەکی دیپلۆماتی خەڵکی شیلی
نەنەخشێنێ: نقش و نگار نزند

نەپرژێنێ: نیفشاند
گێژەنگ: ژرفاب، گرداب
سوڕانەوە: چرخیدن
ناموەستێنێ: متوقفم نمی کند
پێخەف: رختخواب، لحاف
ئەورووژێنێ: بە هیجان می اورد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
گڤە
گڤە
"بـا"
پێدەشت ئەخوێنێتەوە و
نەفەس
نەفەس
هەناسەیشم
باڵاکەی تۆ !

🎀 @sherko_bekas
"شێرکۆ بێکەس"
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
🎀 @Sherko_bekas

دەس بەرنەدەی هەڵەمووتە
دەس بەرنەدەی هەوراز ڕووتە
ئەم هەورازە... بەرازێکە
شفرەکانی خۆی چاندووە
ڕێ شفرەیە.

بە تەنیا ئەم توولەڕێیە جێگەی غارە
دەس بەرنەدەی
کێ ئەزانێ جارێکی تر ئەتبینمەوە؟!
جارێکی تر دەنگم سەر ئەکاتەوە سەر
سەری کاسی گوێ گرتنت؟!

لەم وەرزەدا کە خێڵ بەرەو زەنوێر ئەڕوا
لەم وەرزەدا کە هەناسەم
سیروان لەگەڵ خۆیدا ئەیبا
ئەیبا وەکوو ئەو چڵانەی
بە شوێن لق و پۆپدا ئەگریین!
ئەیبا وەکوو ئەو چۆلەکە خنکاوانەی
نە خوێندیان و نە تەماشای دنیایان کرد!

کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟!
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و
بڵێم ئۆخەی،
ون نەبوویت و گەڕایتەوە
ئەزانی بۆ؟!
من دایکتم
هەر ئاوی کانی چاوی تۆ لای من ئاوە
هەر خۆشەویستی شاری تۆ
لای من خۆشەویستی ناوە.

کە جێم هێشتووی
بۆ ئەوەیە جێت نەهێڵم!
کەی وا ئەبووم
باران
نانوێ و
منیش نانووم
کەی وا نەبووم؟!

شوێنەواری دارستانێکی سووتاوە و
پەل ئەکوتێ بۆ درەختی یادەکانی
هەر لەوێدا گریان گەڵای ئەو یادانە
لە بەر ترووسکەی ساباتی شەوگارێکدا
ئەشواتەوە...
کە من شایەتی کوژراو و نە کوژراویم

ئێوە ئەڵێن: بیرکەنەوە
باران نەنووست و.. نەنووستم
کاتێ هاتی و لەگەڵ خۆتا ئەو شەوانەت هێنایەوە
کە پێکەوە لە بن سێبەری ئاواتی درەختێکدا
لەگەڵ هەژاری دنیادا دائەنیشتین
خەو... ڕەنگاوڕەنگ... لە دڵمانا یاریی ئەکرد
ئەمانبینی: بەفری سەوزیان تیا ئەباریی
ئەمانبینی: با .. ڕەنگدارە
شینە، مۆرە

لە یەک کاتا.. ئەمانبینی
دیجلە چاومان ئەخواتەوە و
زرێباریش گوێ ڕائەگرێ
لەیەک کاتدا.. هەتاو بووین و سێبەریش بووین
لەیەک کاتدا... پێکەنین و گریانیش بووین.

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۸"

بنگر تا تن سفت کنی
کە بر پلەهای ناهموارِ صخرە و سنگ می‌تازی
و بر دامنەهای عریان
دامنەای کە چون گراز
دندانهای خود را کاشتە است.
راە بر دندانهای کاشتە می‌گذرد

تنها یکی باریکه راه مجال تاختن می‌دهد
بنگر تان تن سُفت کنی
گردن و شانەها خم کن
و دستها محکم بگیر
که می‌گوید بار دیگر تو را باز خواهم یافت؟
بار دیگر بە شنیدن صدایم
سر بر شانەهایم می‌گذاری؟

در این فصل کە قبیله بسوی
سبزەزارها کوچ می‌کند
در این فصل کە "سیروان"
نفسهایم را
چنان چون برگی جدا ماندە کە در پی
شاخە می‌گرید با خود می‌برد
نفسهایم را چنان چون
گنجشکانی غرق غرق شدە
کە نە ترانەای خواندند و نە جهان را
بە تماشا نشستند. باخود می‌برد

بازگشتی و تو را یافتم
من مادرم توأم
از نگاە من
تنها آنچە از چشمه چشمان تو
جاری می‌شود آب است
و تنها دوست داشتن شهر تو
می‌تواند نام داشتە باشد.

من کنارت را ترک کردم
تا برای همیشە در کنارت بمانم
کی چنین نبودەام؟
باران نمی‌خوابد و
من نیز
کی چنین نبودەام؟!

این خاکستر جنگل سوختەای است
کە در سوک درخت خاطراتش
دست و پا می‌زند.
و گریە، برگ یادهایی را
در سایە روشن سایبان شب
می ‌شوید.
کە من کُشتگان و کُشتە ناشدەگانش
را شهادت می‌دهم.

می‌گوید بیندیش
و می‌گویم بیندیشید
باران نخوابید و... من نیز
هنگامی که آمدی
و با خود شبهایی را باز آوردی
کە من و تو در سایه آرزوهای یک درخت
با تهیدستان جهان می‌نشستم
و رویایی رنگین در دلهایمان بازی می‌کرد
رویاهایی کە در آنها برف سبز می‌بارید و
باد رنگی می‌وزید
آبی و بنفش

دجله چشمهایمان را می‌نوشید
و "زریبار" گوش فرا می‌داد.
آفتاب بودیم و سایه هم
خندە بودیم و گریه هم...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
2024/09/21 17:08:08
Back to Top
HTML Embed Code: