Telegram Web Link
🎀 @Sherko_bekas

#له_بۆدابست_دا
🎀 @Sherko_bekas

لە دوای شەوێک، خەوی پچڕ پچڕی زڕاو
لوورە لووری شەمەندەفەر،
بە نووزەی درێژ.
زیکە زیکی پێچکەو فیشکەی
لەپڕو ناکاو.
شەقە شەقی دەرگایەکی
دووری دانەخراو.

دوای شەوێکی دەم بە باوێشک
تۆزێ گێژو وێژ..
وەختێ تازە
هەتاو، کراسی ئەرخەوانیی
ئەکردە بەر:
"بودابست" ی دەمەو بەیانی.
لە ناو ئیستگەی پوورە هەنگدا
منیش دابەزیم...
شوێن: گوڵجاڕی ئەو خەونه بوو
پێش چەند ساڵێ دیم.

سەرنجی لووس وەکوو ماسی
لە دەست دەرپەڕیو،
خۆی هەڵدایە
"دانووب"ەوە
ناو ڕووباری زیو.

باڵای شیعرم هەر لە ڕێوە
خۆی تیا نوقم کرد.
خەیاڵ تۆڕ بوو
هەزار تیشکی
ڕەنگاو ڕەنگی گرت.

لە سەر پردی مەڕمەڕ ڕەش بووی
دێرینەی تاق تاق
بریسکەی دێ
پایتەختەکەی
قژ گوڵە مێلاق.

۲
بۆ کوێ بڕۆم نامۆیی کورد
ئەڵێی سێبەرمە
نیگاکانی پێڵوی تەڕی
پەڕەی دەفتەرمە.
بۆ کوێ بڕۆم کوردستانم
هەر لەگەڵ دایە
لێرەیش "سیروان"
لە هاواری
ناو "دانووب" دایە!.

دانووب! هاتم لە کەنارتا
برین بسرەوێ
لە جۆلانەی
ناو شەپۆلتا
خەوی لێکەوێ.
هاتم خەمی دارستانم
تۆزێ بە بادەم
بە سەر سنگتا
باز بدەم و
وەک مناڵ ڕاکەم.

کە چی خۆشیت
تا بە لووزەو
بێتە گیانمەوە
ئاو سەر ئەکا لە پەنجەرەی
هەر دوو چاومەوە.
چونکە دانووب شاییت بۆ من
عومری دوو ڕۆژە
بەڵام عومری شەونخونیم....
ئێجگار درێژە.

ئەی "جولیتا" !
کچی دانووب !
بەرگی بەر ساکار
پێست تەنکی، توێکڵ ناسک
هەناری ئاودار.
سپێنە ڕوون
لاسکی پرچ، وەک پەڵکی چنوور
ئاسکی ماڵیی، سڵ نەکردووی
ناو هۆڵ و ناو ژوور.

سەرسام مەبە !
مەلی نامۆی ئەم دەم و چاوە
باڵی ئەویش وەک وڵاتم
توند توند بەستراوە.

با لاملیش لە شەپۆلی
گەردنت هەڵسوێ بەڵام چی بکەم
خەم گرتوێتی و بزە نایگرێ،

من ئەزانم تۆو بۆدابست
لە دانووبەوە
زۆر پەنجەرەی شیعری جوانتان
بۆ من کردەوە لە بەر تاوی بارانتانا
درەختی بەژنم بەو چەند ڕۆژە
گەڵای تازەی وشەی بۆ گرتم.

ئەی پاساری !
جریوەی تۆ ! زمانی ئەوین
کوێرەکانی بەهرەی وشکی
خستمە هەڵقوڵین
بەڵام جوانێ کچی دانووب
ڕێگەی سبەینێ

ئەمباتەوە بۆ وڵاتی
خەم تیا نشینێ
ئەمباتەوە بۆ ئەو شوێنەی
گوڵ تیا ئەکوژرێ

کچ لە نسێی هەژاریدا
سیس ئەبێ ئەمرێ.
ئەڕۆمەوەو یادگارتان
ئەکەم بە سەرین
بۆ شەوانی تەنیاییم و
دنیای خەو بینین..

بەرگەڵو ۱۹۸٦/۲/۱۷
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

پچڕ پچڕ: بریدە بریدە
زڕاو: خواب پریدە
لوورە لووری: زوزە کشیدن پشت سرهم
شەمەندەفەر: قطار

نووزە: صدای زجە
زیکە: جیغ
پێچکە: کودک نوزاد
فیشکە: صدای فوران آب، نوعی صدا از حیوانی درجهد

لەپڕ: اتفاقی
ناکاو: نابهنگام
شەقە شەق: صدای بال حین پرواز

باوێشک: خمیازە
تۆزێ: ذرەای
گێژ: گیج، متحیر
وێژ: پسوندی، گیج و هالو
ئەرخەوانی: ارغوانی

ئیستگە: ایستگاە
پوورە: نسل نوین زنبور
هەنگ: عسل

داگیرسێ:مشعل شود
توتڕک: تمشک
کێلێکی: زمان ، لحظە

شانۆ: صحنە نمایش
خەڵوز:
قاژوو: زاغ
تێکەڵ: مخلوط

ئەخنکێ : غرق میشود
هێشوو: خوشە میوە
گزنگ:اولین تابش افتاب

قووڵ: ژرف
شەپول: موج
گۆڕ هەڵکەن: قبر کن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

ئەی گۆڕ هەڵکەن!

ئێستەیش هەر ئازاری ئەدەی؟

کە دوا تەلەبەردی داناو یەکەم خاکەنازە گڵی

هەڵدایە سەر چاوەکانی

گوڵە گەنم فرمێسکی سپی هەڵ رشت و

ئەو چنارەی دڵمان لە سەر هەڵکەنی بوو

پڕ بە دەمی هەزارەها گەڵای وەریو زریکانی...

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

سەرەتا بووم خۆم هەڵکێشا

لە دوو ئاوانی عەشقی تۆ

کە هاتمە دەر

لەشم هێشووی

سورە گزنگی گرتبوو

لە بەستێنی گۆمەکانتا

شەپۆلم پێچایە سەرو

بیرم لە کام شوێنتا قووڵ بوو

شۆڕ ئەبۆوە و باوەشی ئەکرد بە ترسی

تووش هاتووتا....

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ئەی پاساری !
جریوەی تۆ ! زمانی ئەوین
کوێرەکانیی بەهرەی وشکی
خستمە هەڵقوڵین
بەڵام جوانێ کچی دانووب
ڕێگەی سبەینێ
ئەمباتەوە بۆ وڵاتی
خەم تیا نشینێ
ئەمباتەوە بۆ ئەو شوێنەی
گوڵ تیا ئەکوژرێ
🎀 @Sherko_bekas
#دەفتەری_گۆرانییە_غەمگینەکان

دەروونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ !

#ناڵی
👇👇
🎀 @Sherko_bekas

کە من هاتم

ئێوە کەستان لێرە نەبوون

کەمانچەیەک ناسیمیەوە زانیی ماتم

هێواش هێواش

لە جێگەی خۆیەوە هەستا

هات لە تەنیشتی ڕاستمەوە

هەڵتروشکا

بێ خشپە، سووک

دەستی بە گیرفانی دیوانێکما گێڕا

چوار سوێسکە شیعری غەمگینی

لێ دەرهێنا...
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

کە من هاتم
ئێوە کەستان لێرە نەبوون
شمشاڵێکی لەڕو لاواز

هێدی... هێدی
بەدەم ڕێوە
فووی بە زامەکانیا ئەکرد
جارێک سەری
بۆ ئەستێرە کشاوەکانی هەڵ ئەبڕی و
جارێکی تر کڕنووشی بۆ
خوڕە و هاژەی ڕووبار ئەبرد.

گەیشتە لام، سوڕایەوە
لە پشت سەرمەوە ڕاوەستا
پەڕە پەڕە "حەیران"ێکی
کۆچەریمی هەڵدایەوە...

بە ژێر ڕەشماڵی ئاخێکما چاوی گێڕا
دەستی بردوو
چوار گممەی کۆترە باریکەی
هەناوی "دەروێش عەبدوڵڵا"ی لێ دەرهێنا !

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🔸🔸🔸🔸🔸

چوار مناڵی
تورک و فارس و عەرەب و کورد
به هەر چواریان وێنەی پیاوێکیان دروست کرد

یەکەم: سەری
دووەم: دەستی
سێیەم: لەشی و قاچەکانی
چوارەم:چەکی کردە شانی...

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
چهار کودک:
ترک، فارس، عرب
و کُرد
تصویر مردی را کشیدند.

اولی دست‌هایش را
دومی سرش را
سومی میانه و پاهایش را
و چهارمی
تفنگی بر دوش اش.

#شیرکو_بیکس
ترجمە و بازسرایی: #سید_علی_صالحی

🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
ئه‌گه‌ر مردم
به‌خاک بڵێن:
ئیتر بۆ ئه‌به‌د مان بگرێ و
سنگی بۆ هیچ له‌شێكی كورد نه‌كاته‌وه‌،
به‌ ئاو بڵێن:
شه‌پۆلی خه‌م
بۆ چۆمی وشكی هیچ گوندێ واڵا نه‌كا،
به‌ "با" بڵێن:

كزه‌ی مه‌رگ
بۆ جه‌رگی هیچ دایكێ هه‌ڵنه‌كا،
به‌ ڕۆژ بڵێن:
هه‌تاوی ڕق
بۆ داڵانی ماڵی وڵات نه‌گیرسێنێ،
به‌ شه‌و بلێن:

په‌نجه‌ره‌ی خوا
به‌سه‌ر ده‌ستی له‌رزو به‌رزی
هیچ باوكێكا قه‌پات نه‌كا،
ئه‌گه‌ر كرا بۆ دواجاریش
به‌ خوا بڵێن:

بێته‌ خوارێ و
بۆ چه‌ند ساتێ ببێ به‌ كورد...

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اگر ﻣُﺮﺩﻡ
به خاک بگویید:
بس است
و پیکر کورد دیگری را در آغوش نگیرد!
به آب بگویید:
موج غم را
بسوی هیچ آبادانی در کوردستان گسیل نکند!
به باد بگویید:

وزش سوزناک مرگ،
جگر مادران کورد را نسوزاند!
به خورشید بگویید:
خشم آتشین را
از کوردستان دور کند!
به شب بگویید:

پنجره امید خدا را
روی دستان هیچ پدر کوردی نبندد!
و برای آخرین بار
به خدا بگویید:

برای چند لحظه به زمین بیاید
و کورد شود!

#شیرکو_بیکس
🎀 @Sherko_bekas
#کۆست_و_چرا

🎀 @Sherko_bekas

ئەی گۆڕ هەڵکەن!
ئێستەیش هەر ئازاری ئەدەی؟
کە دوا تەلەبەردی داناو یەکەم خاکەنازە گڵی
هەڵدایە سەر چاوەکانی
گوڵە گەنم فرمێسکی سپی هەڵ رشت و
ئەو چنارەی دڵمان لە سەر هەڵکەنی بوو
پڕ بە دەمی هەزارەها گەڵای وەریو زریکانی.

کەناشتیانی
لە ژوور سەرت ڕاوەستا بووم
"با" لە لانکەی تەمێکی ئەرخەوانیدا
بە هەر دوو دەست تەرمەکەتی ڕائەژەنی !
ستونێک بووم لەو دارستانی ئەوینەی
دەوریان دابووی

با چراکە هەر داگیرسێ و نیشانە بێ بۆ گۆڕەکەی.
با چراکە هەر داگیرسێ و فووی لێ نەکەین.
ئەم چرایە لە دوورەوە
ئەستێرەی هیوا پرژێنە و ئەمانبینێ.

با چراکە هەر داگیرسێ و نیشانە بێ بۆ گۆڕەکەی !
باخەکەمان ناناسمەوە
گوڵە هێرۆی ڕەش هەڵگەڕاو
ملی کەچی خستۆتە سەر شانی دایکێ
ئەگریجەکانی ئاڵاون لە توتڕکێ و بەری نادەن.
ئەگریجەکانی ئاڵاون
لە چەند کێلێکی ناو دڵی و سەما ئەکات !

شانۆی خەڵووز چۆن بەژنی هەتاو ڕەش ئەکات؟!
تەنیا باڵندەیەک مابێت هەر قاژووە
چاوتان لێیە ئەوەتا وا باڵەکانی
لەو پەڵە هەورانە ئەسوێ هێشتا سپین !
ئەوەتا وا دەنوک لەو پەنجانە ئەگرێ
کە تا ئێستە نەبوونەتە کۆڵەوژی پیرێژنە دۆزەخێکە !

شانۆی خەڵووز چۆن بەژنی هەتاو ڕەش ئەکات!
گەرووی دەربەند
تا تەنگژ بێت
" با " لەناویا
تیژتر ئەڕوات و هەڵ ئەکات !
کەناشتیانی
لەژوو سەرتا ڕۆژمێری
زەردەپەڕم نەخوێندەوە
چۆن لێم ون بووی؟!

ئەوسا هاتی و دەستی پرسیارەکەت گرتم
بەڕێو بانی تەمی ئاڵدا نەتبردمەوە
دەنگی خۆمت نەدایەوە بە گوێی خۆمدا نەتبردمەوە !

"ناتوانم لێت جیاببمەوە، ئەمە عەشقەو
سەر بە گیانی سووتاوی شیعرم هەڵ ئەگرێ.
لە ناو ئەودا ئەتوێمەوە
لە توانەوەم دا پێت ئەگەم !
ئەبارێم و پەڵە لە ناو ڕۆحتا ئەدەم.
ئەمە عەشقە و من ماچی خوا
بە لێوی مەرگی خۆم ئەکەم
ناتوانم لێت جیاببمەوە "

هەردەکانم خستە بن هەنگڵی ژانم،
سەرکەوتم و درەختەکان،
لەبەر دەمما گڕی عەشقیان
لە خۆیان و چەم بەر ئەدا.
" ئاو" بوو بەنووروو بە دیدەی "مەولەوی" یەکانما هەڵپژا !
بانگی پۆلە ئەستێرەی کاروانی دوورم ئەکرد.
ئەهاتن و یەک یەک ماچی،
تەوڕووبارەیان ئەکردم،
کە لە تەختی ناو چەوانما
ڕێگەی گەرمێن و کوێستانی ئەگرتە بەر .

ناتوانم لێت جیاببمەوە
داگیرساوم
"داگیرسان"م بەستوتە پشت
بە هەر کوێ ڕەت ئەبم
ڕووناکی دا ئەمەرزێنم !
کە ڕووناکی و ڕەنگی زەردی هەژارەکان
تێکەڵ ئەبن
دوو ئاوانێ دروست ئەبێ
نائۆمێدی تیا ئەخنکێ.

من بە سەردانێک نەهاتووم هەر گۆڵاڵەت
لە پەرچەمی کچی تابلۆکانم بدەم.
هەر سەوزە گیانم خۆش بوێ و
بۆن بە هەناسەی مێخەکی کەنار گەردنتەوە بکەم!

"سەرەتا بوو خۆم هەڵکێشا
لە دوو ئاوانی عەشقی تۆ
کە هاتمە دەر
لەشم هێشووی
سوور گزنگی گرتبوو
لەبەستێنی گۆمەکانتا
شەپۆلم پێچایە سەرو
بیرم لەکام شوێنا قووڵ بوو
شۆڕ نەبۆوە و باوشی ئەکرد بە ترسی تووش هاتووتا"

ئەی گۆڕ هەڵکەن ! ئێستەیش هەر نازاری ئەدەی؟!
کەناشتیانی
لە ژوور سەرت ڕاوەستا بووم
باڵندەکانیش هێلانەی چەند ساڵەیان
تێک دایەوەو لە چاو ون بوون،

من ئەمبینین گریان باڵی
فڕینیان بوو
ئێمە کۆست ناوکی ژیان بۆ بڕیوین
نەو، لەشم، گیانم، هێشووی سوورە گزنگی
گرتووەو، چاو
لە قاژوو زۆر زۆر بەرزتر
ئەفڕێ و دیارە.

شانۆی خەڵووز چۆن بەژنی هەتاو ڕەش ئەکات !
گەرووی دەربەند
تا تەنگتڕ بێت
"با" لە ناویا
تیژ تر ئەڕوات و هەڵ ئەکات...
۱۹۷۸

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

خاکەناز: خاک انداز
گڵ: گِل
داگیرسێ: روشن شود
پرژێن: پرچین

گوڵە هێرۆ: گلِ ختمی
ئەگریجە: زلف
ئاڵاو: پیچیدە، تابیدە
توتڕک: تمشک

کێل: سنگ قبر
خاڵووز: زُغال
قاژوو: زاغ پاقرمز
دەنوک: نُوک

کۆڵەوژ: چوب نان پزی
شانۆ: تئاتر
تیژ: تیز
ئاڵ: سرخ کمرنگ

توانەوه: ذوب شدن
بن هەنگەڵ: زیر بغل
هەڵپژا: پاشیدە
گەرمێن و کوێستان: ییلاق و قشلاق

ئەخنکێ : غرق میشود
هێشوو: خوشە میوە
گزنگ:اولین تابش افتاب

قووڵ: ژرف
شەپول: موج
گۆڕ هەڵکەن: قبر کن

مێخەک: میخک
سەرەتا: آغاز، شروع
کۆست: مانع، دشواری
ناوک: ناف، هسته‌، محتوی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ئاگاداری

پێویستمان بە ١٠٠ ھەزار دەنگە بۆ ئەوەی بتوانین ئاڵای کوردستانیش بخەینە ناو "ئیمۆجی"ەکانەوە. سەیری ڤیدیۆی سەرەوە بکەن و لە رێگەی بەستەری خوارەوە دەنگی خۆت بدە.

برای درج ایموجی پرچم کوردستان ١٠٠ ھزار امضا لازم است، برای امضا یا رای بە لینک زیر مراجعە کنید و ھمچون ویدئو بالا میتوانید رای خود را ثبت کنید.
👇👇👇
1. https://petitions.whitehouse.gov/petition/kurdistan-flag-emoji

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
دەنگم دا بۆ ئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بچێتە نێو مۆبایلەکانەوە!؟؟
Anonymous Poll
83%
بەڵێ
8%
نەخێر
8%
بۆم ناکرێ
6%
دواتر حەتمەن دەنگ دەدەم
🎀 @Sherko_bekas

ئەمشەو لەبەر تەنیا زۆپای

ژوورەکەمدا

بەرامبەر دایکە پیرەکەم

دائەنیشم

چاو ئەبڕمە چاوی کزی

ئەمشەو شەوی حەکایەتە

" لاس و خەزاڵ" میوانمانە

گوێم بۆ دایکم ڕاگرتووە

کە "لاس" ئەدوێ

کە "لاس" ئەڕوا

دۆڵ بە دوڵ و ڕەوەز...ڕەوەز

من لەگەڵیام

وەختێ وەنەوز لە ناو چاوما

ئەکەوێتە باڵە فڕێ

هێشتا فورات ئەناڵێنێ و

ئەولایشەوە

"لاس" هەر ئەڕواو ڕێگە ئەبڕێ

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشێک لە شیعری "فورات و چەند گۆرانییەکی غەمگین"

بەشی دووهەمی دیوانەکەی
لە ناو پەنجەرەی هەورەوە
مانگ وا سەری دەرهێناوە
هێدی...هێدی
زیو پرژێنی فورات ئەکا
تاڵە تیشکی هەڵ لەرزیوی
بنی ڕووبار
وەک گەردانەن
وەک پڵپڵەن
گوڵ و گوارەن.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
#شانازی

فیل
شانازی بە هێزی خۆیەوە کردوو
بە خەرتوومەکەی
درەختێکی لە بنەوە هەڵکێشا

شێر
شانازی بە چنگەکانی خۆیەوە کرد و
لە پەلامارێکدا
مامزێکی هەلاهەلا کرد
بەڵام باڵندەیەێکی بێ هێزو بێ چنگ
لە دوای ئەوان هاتوو
بە دەنووک دەنکە تۆوێکی هێناو

لە تەنیشت درەختە کوژاوەکەوە چاندی و
بۆ چەن ساتێکیش
گۆرانییەکی غەمیگینی
بۆ مامزەکە چڕی و
هەرگیز شانازیشی نەکرد
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
افتخار

فیل بە قدرتش بالید و
با خرطومش
درختی را از ریشه کند

شیر بە چنگال هایش بالید و
در یورشی
آهویی را از هم درید
اما در آن میان پرندەای ضعیف و بی چنگال
بعد از آنها آمد و
با نوکش دانه بذری آورد و

در کنار درخت کنده کاشت و
برای چند لحظەای
آوازی غمگین برای آهو سرداد و
هرگز بە چیزی نبالید
🎀 @Sherko_bekas
#شیرکو_بیکس
ترجمە: #نیروان_رضایی
‌ ‌ ‌ 🔸🔸🔸🔸
ئێوارەت باش!

ئەی "فورات"ی
لە شاخەوە بەڕێ کەوتووی
هەناسە سوار.
ئەی دایکی ئەگریجە تەڕی کۆڵوانە! تەم.

ئەی پشتی دەست دەماراویی
شین‌و دیاری هەر دوو کەنار.

ئەی هاوڕێی شڵەژاوی خوارو خێچ ڕۆی
دەمێ تیژو
دەمێ هێواش
ئێوارەت باش!
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شڵەژاو:رنگ باخته‌ از ترس یا خبر بد
خێچ:کَج

بەشێک له شیعری هاودەم
بەشی دووهەمی دیوانەکە
🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🎀 @Sherko_beks
شەو باش! شەو باش !
تۆ شەو کوێر نیت
ئەی دایکی نامۆیی و سەفەر.

ئەی هاوڕێ
ئەی فوراتی بەناو تاریکیا ڕاکەر.
گەرچی ئێستاکە تەماشام
وەکوو مەلێکی باڵ شکاو
ناگاتە لات
تا مل هەڵسوێ لە ژێر چەنەو
ماچ بکات.

بەڵام هاژەت وەکوو دەنگی
مێژووی بەسام
وەکو دەنگدانەوەی دەربەندی
کپی لەبەر شەوقی مانگەشەودا سەرسام
زوڵاڵ...زوڵاڵ
ئەگاتە لام
ئەی هاوڕێی قەت نەنووستوو !

من خەوم دێ‌و
ئەچمەوە لای ماڵی چۆڵ‌و
ژووری تەنیای هەناسە سارد
تا سبەینێ لەم ئاستەدا
بە یەکتری ئەگەینەوە
ئەی هاودەمی تاق و تەنیای
غەریبی من
شەوێکی شاد !

شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشێک له شیعری هاودەم
بەشی دووهەمی دیوانەکە
🔸🔸🔸🔸🔸
🎀 @Sherko_bekas
کۆچ

کاتێ ڕوانـــیم... لەبەردەممــا
ئەستێــــرەی ناو خەونەکانم
پەلکە گیـــای سەر پەنجەکانم
بەدوای یەکدا...
وا: هە...ڵ...وە...رین...

کاتێ زانیم... ملم لەژێـــر هەرەسی لەشمــایە
لاشەم لەژێـــر دنیــادایە
داو... داو... داو..!

کاتێ زانیم.. هەر دوو دەستم
جێم ئەهێڵن...
هەر دوو قاچم... جوێ ئەبنەوە...
دانەکانم... بوونە مشار
نێرگەی پشــتم ئەبــــڕنەوە.

لەولامەوە... پێچکەی سەرم نەڕواو ئەڕواو...
بەسکما خل ئەبێتەوە...
لەم لاوە.... زمانی خۆم ئەمنووسێت‌و
لەم لاوە... ئەمسڕێتەوە

هەرەس... هەرەس... هەرەس
هەرەسێکە هەرەس ئەکــا بەژێــــرەوە
هەرەسێکە هەر دێت‌و دێت‌و دێت
نابڕێتەوە... نابڕێتەوە

٭ڕاکە... ڕاکە.. ڕاکە
سێبەری خۆت بگــــرەرەوە!
٭چــــاوی خۆتەو ئەب بڵێی چـــاوم نییە....

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کوچ

هنگامی که در خود باز نگریستم
با چشمان خود دیدم
ستارەهای همە خوابها و رویاهایم
و برگهای روئیده بر انگشتانم
یک یک
پرپر شدند.

هنگامی کە در خود بازنگریستم
گردنم زیر آوار تنم ماندە بود
و تنم زیر آوار جهان.

دام... دام... دام!
ناگاه دیدم
دست‌هایم ترک‌ام می‌کنند
پاهایم هر یک با راهی می‌روند
دندان‌هایم، ارەای شدەاند در کار بریدن کمرگاهم.

در آنسوی، گوی سرم بود که می‌رفت
و از شیب سینەام فرو می‌خزید.
دمی، زبانم مرا می‌نویسد
و دمی دیگر واژەها را پاک می‌کند

آوار
آوار
آوار
آواری بر آوار دیگر فرود می‌آید
آواری بی‌کرانە کە هم‌چنان فرو می‌ریزد.

شتاب کن! گریختن را بشتاب!
پیش از آنکە سایەات رفتە باشد
و تو بر جای ماندە باشی!


ئەوە وەرگێڕدراوی بەشێک لە شیعری "کۆچ"ی کاک شێرکۆ بێکەسە. ساڵی ١٩٩٨، لەسەر داوای خۆی شیعرەکەم کردە فارسی و لە نامیلکەیەکدا چاپ کرا.
ناسر حیسامی

#شیرکو_بیکس
ترجمە: #ناصر_حسامی
——
ئەی دۆزەخی خۆشەویستیم!
واز لەم ئازارە مەهێنە
ئەو وەرزەی تۆی تیا نەبینم
خوایش نابینم!
شیعری بێ خوا
لەو چەمە مردوانە ئەچن
کە ئاو ڕوویان تێ ناکات و
هەرگیز هەور بە سەریاندا ناگرمێنێ!

🎀 @Sherko_bekas
2024/09/22 11:27:08
Back to Top
HTML Embed Code: