Telegram Web Link
#خائین

شەوەزەنگێ گردێکی گڕوێی تەفرەدا
- هەر تۆ بیکە! بەڵێن، وات لێئەکەم سەرت
خۆی با لەسەری حەسارۆست!
بەر لەوەی ڕۆژ ببێتەوە
شەوەزەنگ گردەکەی کڕی.
گرد بە پاچەکۆڵەی دەستی
خۆی هەڵکەنی.
لەدۆڵێکدا هەمووی گوشی و
گردیە جامی بەردێکەوە و
لەبەردەمی هەڵۆیەکی زۆر تینوودا
جامی دانا!.

1988
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#باران

کە ئەگریایت
لەو ساتەدا ھەورێ بووم و لە چاوتا بووم
کە داڕژای، گەرم.. گەرم
دڵۆپێ بووم لەخەمەکانی ئاسمانت
وەختێ گەیشتمە سەر لێوت
جارێکی تر ھەڵم بووم و
ھەناسەی ساردت لێی دام و
دیسانەوە من بوومەوە
بە بارانی نیگاکانت!

1995
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#گرێ
"بەشی 1"

ھەر ئەسووتێم
ھەتاکوو ئەم چرکە خوێناوییە بەدبەختەیش،
ھەر ئەسووتێم.
لە ڕۆژی زاوزێی گوناھ و تۆبەوە، زاوزێی
تاوان و سزاوە، ئەسووتێم و ھەڵئەقرچێم و ئەسووتێم.

لە ئەوەڵ وەرزی کەوڵکردنی ھەقەنازدار و جوانەکانەوە
ئاھ.. لەسەرەتای ئاھو و ناڵەی پەرییەکان و
گرمەژنی، بەرەژانی، بارانەوە..ئاھ
ھەر ئەسووتێم و ئەسووتێم..
تا ئەم چرکەیە،
تا ئەم نووزەیە.
تا ئەم کڕووزەیە.
لە ژێر ئەم ئاسمانە گرژەدا و لە ژێر ئەم گومەزی ترسەدا
من و جەللادەکەم، ھەردووکمان بێ وێنەین.

لە وێنەمان نەبووەو نییەو نایشبێ
من و جەللادەکەم، جەللادە ھۆگرەکەم
ھۆگر بەسەرە ڕووتاوەکەم.
ھۆگر بە ئێسقانە سپییەکانم.
ھۆگر بە خوێنە ڕۆشنەکەم.
لەم جوگرافیا خڕەدا

لەم مێژووە درێژەدا
لەم سیاسەتە بێشکڵەدا،
من و جەللادەکەم
کەسمان ھاوڕێی
وەک خۆمانمان بۆ نادۆزرێتەوە
کەسمان
نە ئەو بۆ شمشێرەکەی و نە من بۆ گەردنم.
نە ئەو بۆ قولاپە بریسکەدارەکانی و
نە من بۆ ماسییە ڕەشەکانم.
نە ئەو بۆ ئاگرە شکۆدارەکانی و
نە من بۆ بەھەشتە بێ ناونیشانەکەم
نە ئەو بۆ دێوجامە ڕەنگینەکانی و
نە من بۆ قەفەزە نەخشینەکانم
نە ئەو بۆ دیوارە ئەستوورەکانی و
نە من بۆ چاوە پەڕاگەندەکانم
لە وێنەمان نەبووە و نییە و نایشبێ
کەسمان لە وێنەی یەکتر بۆ نابینرێتەوە
کەس
کەس
کەس!

نە جەللادێکی مەزن و خوێن ساردی وەکوو ئەو ھەیە و
نە قوربانییەکی جوانی دەم بە پێکەنینی لەت و پەت کراوی
وەکوو منیش.

من و جەللادەکەم
ئەم جیھانەمان وەکوو گایەکی لە خم خۆرکدا چەقیو
سەرسام کردووە
قیبلەنماکانی ڕامیاریمان چەواشە کردووە..
سەرمان: لە مێژوو، لە دایالێکتیکی مێژوو
لە قانوونی دژەکان، لە یاساکانی گۆڕان و..
سەرمان لە کڵێسە و لە مزگەوت و لە کاتژمێری سەعات و
لە بۆچوونەکانی مارکس و لە نزاکانی پاپایش تێکداوە!

ئەوەتا جەللادەکەم، جەللادە ھۆگرەکەم، لە ژێر زەمینە
کۆنکرێتییەکانی خۆیدا، «ئەدۆڵف ھیتلەر» پەلکێش ئەکاو
ھیتلەریش وەک پشیلەیەکی کێوی مۆمیاکراو لەبەردەم
ئازارەکانما ئەوق بووە ئەوق. جەللادە شەیداکەم،
کڵاوە قووچەکەی «جەنگیزخان»ی پڕ کردووە لە:

داھێنانی نوێ و شانازییە تازەکانی مردن و جۆری مردن،
لە دنیا نەبینراوەکانی دووکەڵ و خۆڵەمێش لە ئەشکەنجەی
تەڕ و پاراو، لە فڕ و فێڵی دەم بە گوڵ، لە کوشتاری
نەوازە، لە خاپوور کردنی بێ دەنگ، لە پرسەی
سەوز و سوور، لە مەرگی موفاجاتی خێراتر لە ئەسپی
بۆراق، ئەوەتا منیش:

بە پارچەی پچڕ پچڕی ئاڵ و واڵای جەستەم.
بەو ڕووبارە وەنەوشەییانەی کە ڕۆژانە لەبەرم ئەڕۆن.
بە واق و ویقی برینە بچکۆلەکانم
بە قیژە قیژی دار و پەردووی کارەساتەکانم
بە گاشە بەردی سەرشانم و بە ھەورازی بێ کۆتاییم
بە لێکترازانی سەر و لەش و گۆشت و جومگەم
ئازادییم وەک شینەشاھۆیەکی خوێن گرتوو
حەپەساندووە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
#دوو_برین

برینێکی شەڕی ناوخۆم
بووبە گەڵای ھەناسەم و
زوو ھەڵوەری
برینێکی شەڕی بەغدام
بووبەگوڵ و
گوڵ بوو بە مانگێکی چواردە و
بەتریفەی سوورمەچنی
ھەموو مێژوومی داپۆشی!


🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Şêrko_bêkes
#گرێ "بەشی 1" ھەر ئەسووتێم ھەتاکوو ئەم چرکە خوێناوییە بەدبەختەیش، ھەر ئەسووتێم. لە ڕۆژی زاوزێی گوناھ و تۆبەوە، زاوزێی تاوان و سزاوە، ئەسووتێم و ھەڵئەقرچێم و ئەسووتێم. لە ئەوەڵ وەرزی کەوڵکردنی ھەقەنازدار و جوانەکانەوە ئاھ.. لەسەرەتای ئاھو و ناڵەی پەرییەکان…
#گرێ
"بەشی2"کۆتایی

من و جەللادەکەم
ھەرچی پێشبینی، سیاسەتمەداران و ئابووریی ناسان و AIC و BGK ی و چەپەکان و ڕاستەکان و
ڕۆژنامەنووسان و سەرخۆشی مەیخانەکان و ھۆڵی
کۆنگرەکانە ھەر ھەموویانمان بە درۆ خستنەوە، بەدرۆ!

ئەو.. بەوەی تا ئەم چرکە خوێناوییە بەدبەختەیش
ئەبوو.. ئەبوو: خۆڵ، کرم، ماروو، جانەوەرە گوناھەکان و
شارە مێروولە ژەم بووردەکانی دوای ھەشتی شوبات!.
مشک و جرج و گۆڕھەڵکەنە ھەژارەکان.. ھەموو.. ھەموو
دەمیان تێبژەندایە و کەچی تا ئێستەیش
تا ئەم چرکە خوێناوییە بەدبەختەیش..
ئاخ
ھەر.. ماوە، ئاخ!

منیش بەوەی
ئەبوو لەسەر شانی زیوینی (داد)ەوە
ئەستێرەم دابگرتایە و بەژنی ئەم مێژووەم
لە پشتکۆوە ھەتا لەک
لە پەلکە گیا و لە گوڵەباخ و لە گوڵە گەنم و
لە کازیوەی بەیانەوە بپێچایە
بەڵام تا ئەم چرکە خوێناوییە بەدبەختەیش
ھەر بەسەر: وەرین و
ھەر بەسەر: سووتان و
ھەر بەسەر: ژەھر و
ھەر بەسەر دووکەڵدا دابەش ئەبم!

تۆ بڵێی جەللادەکەم «نوح» پێغەمبەر
تەمەنی درێژی خۆی پێ بەخشیبێ؟!
تۆ بڵێی منیش.. منی ھەوێنی ئازاریش
تا ھەتایە ھەر میراتگری
خاچە جوانەکەی عیسا پێغەمبەر بم؟!
ئێوەش!
ئەی جێ نیشتەکانی پایتەختی تاعوون و شاری فەلاکەت!
ئەی ئەوانەی بەردەوام
لە کەرنەڤاڵی مردنی ڕەنگاو ڕەنگی خۆتان ورد ئەبنەوە و
لەسەر لێواری خەرەندێکی قووڵیش دیلانێ ئەکەن
تانە و تەشەر لە برینە سەرکەشەکانی من ئەدەن!

گازندەیش لە خوێنی خەواڵووی خۆتان ئەکەن
ئەی ھاووڵاتیانی مەملەکەتی نانی گریا و و
«کۆماری ترس»!
من عومری درێژی جەللادەکەم
لە ئەفسانەی وەنەوزی ئێوە و
لە گۆڕستانی بێ دەنگیتاندا ئەبینم!
ئۆباڵی ئەو تەمەنە لە ئەستۆی زەردی ترسنۆکی و
لە ڕازی بوونی کۆت و زنجیری ڕۆژگارتاندایە.
لە خەونی زڕ و نەزۆکتاندایە.
لە قایلبوونی برسێتی و
لە بەستەڵەکی ئارامتاندایە.

ئێوەش!
ئەی ئەفسەر و دەرەجەدارانی
شان و مل و سەرسنگ پڕ لە:
نیشانە و مەدالییا نەفرەتییەکانی کوردستان:
پڕ لە: ئەستێرە کوێر و بەدبەختەکانی!
ئێران و کوێت!
ئەی کەڵەشێر ڕوکنەکان!
ئەی سوپای -باسل-!
بەرانبەر مریشکە جانەوەرەکانمان و
بەرانبەر منداڵە دڕندەکانمان و
بەرانبەر ژنە وەحشییەکانمان!

بێ وێنەیی جەللادەکەم و تەمەنی درێژی شمشێرەکەی
لەسەر چەپۆکان و حیلەی لە ناکاوی
غیرەتە ئەسپی ئێوە وەستابوو
بەڵام، ئۆە! «بەداخیشەوە نا»
ئەو غیرەتە گوێ تەپانە ھەرزوو لە کەلاوەکانی
کوردستاندا و لەسەر نوێڵکی قەراغ زۆنگاوەکان
سەگ خواردنی
سەگ خواردنی
سەگ!

1993/07
ھەولێر

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
#چواردە_پۆرتەرێتی_شیعریی

11. #دیلان

"مانگ"ێکی شین
هەڵبەستێکی وەنەوشەیی.
چریکەیەک بەرەو ئەستێرەکان ئەفڕیی و
تەنانەت خوایش لە وەختی بێ تاقەتیدا
گوێی لێ ئەگرت!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە "
منی هەولێر
لە ئیستەدا "گومان" بووە
بە سێبەرم
سێبەری "سەر"ێکی ترمە و
پێش ئەم سەرەی خۆم کەوتووە.
لە ئیستەدا گومان بووە
بە چاو و دەستی سێهەمم
بۆیە ئەڵێم
منی هەولێر
گەر ئەمجارە چووم بۆ بەغدا
ئەو وەختەی ئاویان بۆ هێنام
وەریناگرم، نایخۆمەو
تا بەر لە من، بەغدا بۆ خۆی
لەبەر چاوم
لە هەمان ئاو نەخواتەوە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
لە کتێبی #تەون "بەشێک لە شیعری #ئەلبووم"
#حیلە_و_گرمەژن

ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوە
ڕەوە تیشک و ڕەوە زامی
ئەو پێ دەشتەن!
ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوە..
«بای»ی سروودی مەشخەڵانن و لە پێشەوەن
بەڵێ ئێوەن، ئەمێستاکە، بەدەستەکانی گەرمیان
بە ھاواری باوە شاسوار
بەسەری پردێ و کوڵەجۆ
لە دەروازەی سینەی ڕەشی کەرکووک ئەدەن
زۆرتان لەوێن.. ئەتانبینم:
مامەڕیشە بە چل گەزی پشتێنەوە
حەمە ڕەش و کاسکێتەکەی
مەلا ئەحمەدو ڕادیۆکەی
مەلا ئاراس و ھەگبەکەی.. نازم و کۆڵە پشتەکەی
ھەموو لەوێن.. ئەمێستاکە
تەنھا حیلەی ئەسپەکانی شیعری من و
گرمەژنی ھەوری دەنگی
فەرھاد سەنگاویتان کەمە!

1995
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#هەتاو
"بۆ کاک جەبار فەرمان"

لەو شەوەدا
ئێوە بەوری.. باوبۆران بوون؟
یان ئەسپی گڕ ؟
دارستانی زەنگ بەدەست بوون ؟
یان چریکەی گەرووی چیا؟
کە کەوتنە ڕێ؟
لەو شەوەدا..

ھەر لەیەکەم پەڵە ھەوری سۆراخەوە
ھەر لە یەکەم بازرەقەوە:
حیلەی شاخ و
ھاژەی مێژوو
گڤەی زام و
گرمە گرمی گۆڕستانی شەھیدان و
بارانی شیعری ئێمەتان لەگەڵدا بوو!

لەو شەوەدا..
کە کەوتنە ڕێ و
ڕیز لە دوای ڕیز
سەروملتان بوو بە چرا
ھەر لە یەکەم چەخماخەوە..
ھەر لە یەکەم داڕژانی ھەڵاڵەکانی جەستەوە
تیرێژی چاوەکانمان و تیشکی خوێن و
شەبەقی ڕۆحی ئێمەتان لەگەڵدا بوو!..

لەگەڵ باڵاتانا.. درەخت
لەگەڵ پەنجەتانا.. قەڵەم
لەگەڵ گوللەتانا.. وشە
لەگەڵ باھۆزی قاچتانا
سروودی دەغڵ و گۆرانی
بەفرو ژنی
ئەم وڵاتە سپییەتان لەگەڵدا بوو.

لەو شەوەدا
کە دار ھەناری بەژنتان
بەسەر پشتی ترس و بیم و بەردا سەرکەوت
دوور و نزیک
وەک گوڵ ئەستێرە و ئاگری شوان
دڵۆپ
دڵۆپ
خوێنی «سوڵتان» ورشەو پرشەی
ئەدا لە چاوی چەکتان و
ڕەوەز، ڕەوەز
پێشتان ئەکەوت.

لەو شەوەدا
دەستەکانی «عبدالخالق»
وەک گوڵ ئەستێرە و ئاگری شوان
دڵۆپ
دڵۆپ
خوێنی «سوڵتان» ورشەو پرشەی
ئەدا لە چاوی چەکتان و
ڕەوەز، ڕەوەز
پێشتان ئەکەوت.

لەو شەوەدا
دەستەکانی «عبدالخالق»
باسکی ھەور و باڕێزە بوون
نزیک و دوور
وەکوو بریسکەی شەپۆلی بەر خۆرنشین
یان پڕیشکێکی ئاگرین
کۆترە سوورەی کتێبەکەی شەقژنی بوو
دەشت لە دوای دەشت
بەرد لە دوای بەرد
پێشتان ئەکەوت

لەو شەوەدا
سەری «قاسملو» بۆ ئێوە
مانگە شەوبوو
سنگی «ڕانییە» ئەستێرکی
گوڵەباخ و
گۆمی پێنج مانگی خنکاو بوو
بۆ سبەینێش
لەو «سەر»ەوە و
لەو سنگەوە و، لەو گۆمەوە
گوێمان لێبوو
وژەوژی مێژوویەکی تازە ئەھات
«دووھەم بەھاری ڕاپەڕین»
کازیوەی گوڵ و کانیی بوو
ھات و ھەڵھات!.

تاریکیی ڕیشی درێژی
ئەئاڵاندە: ملی شیعرم.
ملی گوڵم.
ملی ژنم،
سەدەی بەردیین بە تەورەوە گەڕبۆوە
«سوڵتان سەلیم» ھەر بەھەمان عەمامەوە
«سوڵتان موراد» ھەمان جبەی لەبەردا بوو
ھەمان فەتوا بۆ کوشتنی سەربەستیم و
ھەمان شمشێر بە دەستەوە و
خوێنی منیش ئاوی سووری دەسنوێژی بوو!.

تاریکیی ڕیشی درێژی
بەردابۆوە سەر پەنجەرەم
بە زامداریی
ھەتاوو
ماچ و
جریوە
ئەگەیشتنە ناو ژوورەکەم.

ڕیشی درێژیی تاریکیی.. جەندرمە بوو
بەسەرسەری قەڵەممەوە ڕائەوەستا
بەسەر سەری.. خەیاڵمەوە
بەسەر سەری.. ڕەنگەکانی جل و بەرگ و پێڵاومەوە
بەسەر سەری.. ئاوێنەوە، پەرداخەوە، شاییمەوە
بەسەر سەری.. پێکەنین و جوانیمەوە
بەسەر سەری.. سەماکانی
جەژنی لە دایک بوونمەوە،

ڕیشی درێژی تاریکیی
جەندرمە بوو، پاسەوان بوو
بەر باخەڵی وشەکانی ئەپشکنیم
بۆ سووراوی لێوی شیعر و
کلی چاوو، سەر ڕوومەت و
بۆ گۆرەوی کورت و شانە و بۆ «ماسکارا» و
بۆ «شانتۆڵ»ی دەزگیرانەکەم ئەگەڕا..

ڕیشی درێژی تاریکیی..
بە زۆر لەچکی بە گوڵاڵەی مێژووم ئەکرد.
عەبای ئەدا بەسەر مانگدا.
پاوپووزی شاری ئەبڕی.
چاویلکەی (بێکەس)ی ئەشکاند.
شیعری خەیامی ئەڕشت و
بەستە و گۆرانیی ئەکوشت و
سەد جەڵدەی ئەدا لە عەشق و
ھونەریش بۆ چینی دیوار!.

تەوری ڕیشدار
ھاتنە ناوبێشەی ئێمەوە.
ھاتن دار بەڕووی ھەتاوی
دیرۆکی سەوز ببڕنەوە.
ھاتن سەر لەنوێ قەڵەمی
«شەرەفکەندی» و
جارێکی تر کتێبەکەی «عبدالخالق» بکوژنەوە.

لە پڕ خوێنی شەھیدستانی ھەژدە ساڵ
بوو بە کێوێکی قرمزی و
فوارە.. فوارە ھەستایە پیان.
لەو شەوەدا کێوی مێژوو گڕی گرت و
دەوری بەرد و
عەقڵی بەرد و
شمشێری دەست نەیارانی
ژن و شیعری
کرد بە زوخاڵ!.

ھاوڕێیان! لەبیرتانە..
زەمانێ بوو دەوارێک بووین تاق و تەنیا
لەناو زوقما وەک باڵامان خەم ئەیبەست و
ڕۆژ ژمێرێ بووین بێکەس و
قەڵەمێک بووین بێ کڵاو و
تفەنگێک بووین بێ ھەناو و
تایپێک بووین دەست لەجێچوو!.
چادرێ بووین وەک کوردستان تاق و تەنیا
ئێمە گوڵێکی ھەتاومان
لە بەرۆکی دوا ڕۆژ ئەدا!.

ھاوڕێیان!
نەھێنیی سەوزێتیی ئێمە لەوەدایە:
نە ڕەگەکانی بەستەڵەک
دەست و پێی تیشکمان ئەبەستێ و
نە گوڵجاڕی لوتکەکانی سەرکەوتنیش
ئەمانخاتە سەر دوو باڵی
سیمرخێکی لەخۆبایی!.

1994/01
ھەولێر

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
#ھەڵبژاردن

لە نێو ھەموو کتێبخانەی شەودا
من یەک کتێبم ھەڵبژارد:
ئەویش یادداشتی تەنیایی
ئەستێرەیەکی غەریب بوو!.
لە نێو ھەموو گۆرانییەکانی چیادا
من یەک گۆرانیم ھەڵبژارد
ئەویش گۆرانی! ئازادیی
دار بەڕوویەکی شەھید بوو.
لە نێو ھەموو خەونەکانی یادگاردا
من یەک خەونیانم ھەڵبژارد
ئەویش خەونی زەردوو سووری
منداڵیی بوو.
بەڵام من خۆم
نە ئەوینی خاکو خۆڵی
کوردستانم ھەڵبژاردو و
نە ئەوینی چاوی دایکم
کەچی ھەردوو، لە گشت ئەوینێکی دیکەی
دنیای گیانم
ڕووناکتر و
گەرمتر و
گەورەتر بوون!

1995
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
پێش ئاڵا خۆی.. من ئازادیی
ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ!
بەر لە سرود.. من سەربەستیی
وشەکانی ناویم ئەوێ!
بەر لە ڕادیوێ.. من ڕزگاریی
هەموو دەنگەکانم ئەوێ!
بەر لە T.V
من سەربەخۆیی تەواوی
جوگرافیای هەموو چاوەکانم ئەوێ!
بەر لەوانیش:
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی ڕووت‌وقووت و
هەژارانی ئێرە ئەوێ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
له ساڵیادی پەنجاو شەشەمین کۆچی دوایی تۆدا هەموو ئەو بیرەوەری و یادگارانەی کە منداڵێکی هەشت ساڵانە لە زەینی تیژ و دڵی بچکۆله‌ی خۆیدا گلی داوەتەوە، له شێوەی بینینی چەند خەونێکی ڕووندا دێنەوە پێش چاوی، بۆ یەکەمجار کە دەستت گرتم و لە پۆلی خوێندندا داتنام... بۆ یەکەمجار کە شیعری "تۆ چیت! من کوردم"ت پێ لەبەر کردم... کە لە تاقە ژوورەکەماندا لە سورداش و هه‌ڵه‌بجه. شانت دائه‌دایه سەر سەرینه‌کەت و کتێبت ئەخوێندەوە...

دوا شەوی ژیانیشت کە لە ماڵه‌وە بوویت و دەرسەکانت بە من دەور ئەکردەوە... بۆ سبەی سەعات هەشتیش بە ئێجگاری چاوت لێکنا و هەر هەمان ڕۆژ بەرەو سەیوان بوویتەوە... لەئاپوورەی سەرقەبران و خەمی سەر دەم و چاوی ورد و درشتدا، لە پرسەکەشا هەر زوو تێگەیشتم من کوڕی پیاوێکی ئاسایی نیم... ئەی باوکی کوردان و من و هەموو ئازاردیخوازان! لە بەیانی12/18ی هەموو ساڵێکدا وەختێ بەرەو ژوور ئەڕوانم ئەبینم لەسەر تەوقە سەری گۆیرە ڕاوەستاویت و دەست ڕائەوەشێنی و لە سروودە نەمرەکانی خۆتمان بۆ ئەخوێنی!

شێرکۆ بێکەس بۆ باوکی
2004/12/19

🎀 @sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کوچی دوایی مامۆستا فایەق بێکەس، باوکی ئیمپراتۆری شیعری دونیا شێرکۆ بێکەسی نەمرە...

یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹
.
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#دیسانەوە_باوکم

مردن ئێجگار
بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە
وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن!
من بە باوکمدا ئەزانم
شەست ساڵ لە لای مردنە
و دوێنێ کە هاتەوە ماڵێ
گۆڕانی وا نەگۆڕابوو
کە ئێمە نەیناسینەوە!
ڕاستە مردن ... دەم‌وچاوی هەندێ شیعری تا ڕادەیەک پیر کردبوو!
ڕاستە مردن ... هەندێ چرچ و لۆچی تازەی خستبووە نێو قسەیەوە!
کەمێک ڕەنگی هیواکانی زەرد کردبوو!
بەڵام هەرگیز نەوەریبوون!
لەبیر ساڵ نەچووبوونەوە!
باوکم دوێنێ وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی منداڵ و باڵندە
هەموویان چوون بە پیریەوە
ئاخر ئەگەر، وەکوو ئەڵێن
مردن ئەوەندە دڕندە و خەتەر بوایە
ئەوی ئەخوارد و نەئەماو
لەبیری شیعریش ئەچۆوە!
بەڵام ئایا ئەم مردنە بۆ هەموو کەسێ هەر وایە؟!
یان بە تەنها بۆ ئەوانەی کە هەرگیز لێی نەترساون
و وەکوو باوکم
سەریان داوە بە ئازادیی
و دڵیان کردووە بە چرا
و چرایشیان داوەتە دەستی خۆشەویستی ئەم دنیایە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
له‌ ماڵه‌كانماندا…
قاسملوو
جوانترین دره‌ختی‌ حه‌وشه‌یه‌‌ و
نازدارترین گوڵدان‌ و ئینجانه‌یه‌‌ و
پاكترین شووشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌یه ‌‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌یه‌‌ و
قوڵینه‌ی‌ نانه ‌‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌‌ و په‌رداخه‌‌ و
گڕوگاڵی‌ منداڵه‌كانمانه‌ … قاسملوو!

هه‌موو ساڵێ‌ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌تاوی‌ به‌ر هه‌یوان
به‌ په‌پووله‌ پاییزه‌‌ و
دێته‌وه‌ سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه‌ دێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌
نایه‌ته‌وه‌ قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا به‌ باوه‌ش تریفه‌ دێنێته‌وه

شیعری‌ سه‌وز به‌ ده‌سته‌وه‌‌ و
سنگی‌ ئه‌بێته‌ پووره‌ هه‌نگ ‌و
هه‌نگوین له‌ قسه‌یدا ‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ‌ به‌ ماڵ‌ ئه‌یبه‌خشێته‌وه‌
ئه‌و هه‌روا خۆی‌ ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ ئاوه‌ڵی‌ شه‌فه‌ق نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
له‌گه‌ڵ‌ نه‌وڕه‌سی‌ سپیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی‌ دوا شه‌هیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#لە_شەممەیەکدا
تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداریی ئەڕوێنێ!
ئەخۆل
"بەشی1"

شەممە بوو. درەختی شەممە بوو. سێبەری شەممە
چڵێکم یادی جەژنی لەدایکبوونی
گوڵێکی خۆی ئەکردەوە:
"مۆمێک.. دیلانێی ئەکرد و
پەپوولەیەک.. ماچی ئەهێنا و ئەبرد و
گەڵایەک.. نوقڵی ئەگێڕا و
ئاوازێ.. پرچی پەلکێکی ئەهۆنیەوە و
سەرلقێ.. وێنەی ئەگرت و
سەرتڵێ.. کارتی ئەنووسی و
سروەیەک... نمەی گوڵاوی ‌ئەپرژان و
پژوپۆیەک.. بە دەنگی بەرز پێئەکەنی و
لە سەرەوەیش:
پەنجەرەیەکی پەمەیی
لە هەورێکدا ئەکرایەوە"

شەممە بوو.. ئاوێنەی شەممە بوو.. هەتاوی شەممە
مەلێکم یادی فڕینی یەکەم جار و
یەکەم باڵگرتنی حەز و
یەکەم ژوانی نێو هەوا و
یادی یەکەم ساتەوەختی
نامۆبوونی بە ئاسمان و
دوورکەوتنەوەی لەسەر زەمین، ئەکردەوە!

کە هات شەممە بوو. هاوینی شەممە بوو.
لە پڕێکدا سەرم پڕ بوو لە چرپەکانی کزەبا و
نیگام شەوقێکی زیوینی تێزاو
بارانێکیش لەسەر شانم بەڕێوە بوو
قسەیەکی پاراو بکا و
دەفتەرێکیش لەبەر دەمما چاوەڕێ بوو
"با"ی وشە بێ و لە شەقام و کوچەی دێڕدا
بە وژە وژی "مانا"وە
"وێنە" هەڵکات!"

"ئەو" لەودیوی تەمومژی ئەفسانەوە
لە هەناوە نسێیەکی قاجارەوە
لە حەرەمی ژنەکانی بابەگەورەی " ئەردەڵان" و
لە قەفەزی کەناریەکانی "مەستوورە" و
لە پاشکۆی ئەسپێکی "زرێبار"دا بوو، هاتبوو.
"ئەو" ژنێکی ئاوێتەیە
لە دار بەفر و لە وەنەوشە.
"ئەو" ژنێکی موتوربەیە
لە ساماڵ و لە پرووشە.

لە قەراغ شار
ڕەشەبایەک مانتۆکەی لەبەر داکەند و
لە قەراغ شار
"بێکەس" بینی و
سەرپۆشی لەسەر کردەوە و
سنەوبەرێ پارچە پارچە جلەکانی بەری گۆڕی و
لە دواییشدا لەبەر باخچەکەی "چێوار"دا و لەبەر سەرا
دەنگی "دیلان"..
باوەشیکرد به فرمێسکیا و بە خۆزگەیدا و
تەڵی شیعری سەوزی من و
قومێ لە ئاوی حەیاتی شاری دایە..!

شەممە بوو کە هات
"چرکە بووبوو بە شەماڵ و
دەقیقە بووبوو بە کلووی چاوەڕوانی و
سەعات بە پێدەشتی شیعر"
کە لە ئەسپی شین دابەزی و گەیشتە لام
هێشتا هەر "هەینی" لێ ئەچوڕایەوە.
هێشتا هەر "هەینی" هەناسەبڕکێی بوو لەودا و
بەڵام شەوقی شەممەیەکی پیرۆز
چون سەرەتاتکێی مۆمێ
لەگەڵ ئێوارەیەکی درەنگدا
لەمندا ئەبریسکایەوە!

کە هات شەممە بوو. ڕووناکییەکی تەڕ،
یاقوتێکی تەڕ خۆی کرد بە ژووردا...
ئاودامان خەیاڵی من و
سترانی "ئەسغەر" و
ئاودامان مۆسیقای ڕەنگاڵە و
شەپۆلی دەریاچەی لەبەردا!
"بێحەد" جوانە تەنیاییت و جوانە خەمت!
"بێحەد" "ئەوجی" شۆخێتیتە
لە بەرزایی غەریبیدا..!
بێحەد.. بێحەد.. ژنایەتی
لە قوڵپە قوڵپی جەستەدا
فوارەیەکە و
تۆپی بچکۆلانەی چاوم بە سەریەوە و
بەرز و نزم سەر ئەکات و خوار ئەکات و
لە پڕێکدا
سیحری ئاو و دەستی فوارە
تا خۆرنەوەزی ناو قژت هەڵمئەدا..!

من ئێستاکە لە بێدەنگی ژیلەمۆدام
کە ئەمبینی، بە ڕواڵەت وا ئەزانی
من هەوارێکی خامۆشم و من مەوسیمێکی ئارامم و
ساردوسڕە وەرزی ڕەنگ و
خۆڵەمێشی سەروسیمام!
تۆ چووزانی لە ژێرەوە و لە بن شەممەی ئەم ڕۆژەدا
چ دۆزەخی مانگ و ساڵێ تیامدا ئەزێ و
تۆ چووزانی کام ڕەشەبا لە ناخەوە
لەسەر شەختەی ڕۆح هەڵئەکات!

من ئێستاکە لە بێدەنگیی دارستانێکی کپدام و
کە ئەمبینی، وا ئەزانی،
گڤە لە مندا مردوە و
تۆ نازانی ئەم شەممەیە لە ڕەگەوە
کام بوولەرە لە هەناویا دێت و ئەچێ و
تۆ چووزانی ئەم شەممەیە کە تەقیەوە
چ ساڵاوێ و چ سێڵاوێ
لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێت و
ڕۆژەکانی تری هەفتە چۆن ڕائەدا و
ڕۆژژمێرم و زەمانی من
هەمووی هەر ئەبێ بە شەممە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خۆم... #ئەو_وەختەی_باڵندەم
دیموکراسیش
دیسانەوە گەمەیەکی سوریالییە و
پیاوێکی جل سپی ئەیکا و
لە دواییشدا
هەر هەموومان
بەو گەمە ڕەنگاوڕەنگانە
ڕازیئەکا!
تۆ بڕوانە.
لەناو باخچەی ئاژەڵاندا
تەنها بە یەک دەنگی زیاتر
خێڵی داڵ و سیسارکەکان
ئەیبەنەوە و
هەرچی تەوار و هەڵۆیشە
ئەیدۆڕێنن!


🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
لە کتێبی #تەون "بەشێک لە شیعری #ئەلبووم"
#دەربەندی_پەپوولە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۷"
🎀 @Sherko_bekas

زستانە، باڵندەی بەفرینت لە شامە
شام لەبەر باراندا ئەبینی:
ئاسکێکی چاو شینە
ئەترسێ و ئەلەرزێ و باڕژنی ھاواری
بۆ ئاوی زیندانی و کەلەپچەی مەچەکی درەخت و شەقامە.

زستانە. ھەموو ڕۆژ تەنیاییت ئەتباتە چایخانەی شەقامێ
دات ئەنێ. ئەوەندە دانیشتوویت
غەریبیت بۆن قاوەی کوتراوی گرتووە و ڕۆژانە
وەڕس بوون، لەبنی دەروونتا وەک خڵتەی فنجانە

لێرەیش ھەر ئازادی پیاوێکە
لەسەر مێز بە چرپە ئەدوێت و شەقامی وەردییان
ھەنگاوی ئەژمێرێ و کلیلی ماڵەکەی ئەموستی سوڵتانە.
لێرەیش ھەر ڕووناکی قاچاغە و
شیعری نێر بەرخێکی خوێناویی ژیانە.
لێرەیش ھەر سێدارەی گوێزان و ملی گوڵ.
لێرەیش ھەر کوێستانی زمانم لە مەنفا ئەمرێت و
مێژوویشم عەگالێ لەسەری پێچراوە.

زستانە. تۆ لەو دیو شووشەوە بەتایبەت
تەماشای ئافرەت و بارانی شام ئەکەیت.
چەند جوانن، ھەردووکیان بۆ شیعرت
وەک خەون و شمشاڵن.
لەویاندا تەماشای نامۆییت گوڵ ئەگرێ و
لەمیاندا یادگار ئەتژەنێ و کات و شوێنی جارانن.

«زستان بوو، شەوانی تەڕی ئەو، لە دەوری ئاگردان،
ھاڵاوی حیکایەت لە بەژنی ژوورێکی ڕووتەڵە ھەڵئەستا.
منداڵیم مێوژ بوو. نیشتمان ماڵێکی بچووک بوو.
چرایەک دیوارکۆ. سێبەری وەک خەمی دایکم و
شەوقیشی ئاوێنەی ڕوومەتی ئێمە بوو.
لەو ساوە من، زستان ناو حەوشەی ھۆنراوەم،
پڕ ئەکات لە بەفر و دارچوالەی ھەستیشم ئەخاتە
بەر باران. لەو ساوە من زستان کێڵاومی و
کردوومی بە کێڵگەی گەنم و جۆی ئێش و ژان»

ھەموو جارێ پاڵ ئەکەوی وا ھەست ئەکەیت
بووی بە تەلەبەردێ لەوێ بۆ جێژوان.
دائەنیشی وا ھەست ئەکەیت
سەرت تۆپەڵە قوڕێکە لەوێ
بۆ حەمامۆکێی مناڵان
کە ھەڵئەسیت وا ھەست ئەکەیت
بووی بە پەیژەی بانیژەیەک ئیستە لەوێ.
وەختێ خەوتی وا ھەست ئەکەیت
بووی بە خەونی داربەڕوویەک ئیستە لەوێ.
ئەی گیانی گیان!

خۆ ئەم «مانگ»ە سەرگەردانەی خۆشەویستیم
لە خۆیەوە نەیداوەتە ئەم ساکۆی سکڵی غوربەتە
خۆ ئەم چەمە سەرکەشەی خەم
لە خۆیەوە جڵەوی ڕۆخی ئارامی نەپچڕاندوە و
لە خۆیەوە کوڕژن ناکا بە ھاواری
داگیرساوی شەو و ڕۆژی ئەم غوربەتە.
ئەی گیانی گیان!

لەسەر ماچی پەلکە گیایەک
لێوی جۆگەیەکیان بڕیم.
لەسەر فڕینی شیعرێکم
ھەوریان بە داو بۆ نامەوە
لەسەر نەڕەی شەپۆلێکم
تاڤگەیەکیان خنکاندم.
لەسەر حیلەی لووتکەیەکم
بنارەکانیان لە مێخ دام.
ئەی گیانی گیان!

گۆمێ شێت بوو وەختێ لە مانگیان دابڕی.
مانگیش شێت بوو وەختێ لە ھەوریان دابڕی.
ھەوریش شێت بوو وەختێ لە شاخیان دابڕی.
شاخیش شێت بوو وەختێ لە بەفریان دابڕی.
بەفریش شێت بوو وەختێ لە عەردیان دابڕی.
عەردیش شێت بوو وەختێ لە خەڵکیان دابڕی.
گیانی گیانم

لە ئیستەیشدا، لە بێشەی ئاسن و شووشە و کۆنکرێتدا
سوورە کەروێشکێکی کێویی ئەو بناری
پیرەمەگروونەیە دڵم. لەم نەھاتیی ئەوینەدا
من ھەر پەریی گڵەزەردەت
دار ئەستێرەم ئاو ئەدات و گەڵاڕێزانی جریوەم
ئەیپشکوێنێ بنە کۆتەرەکەی سەرم.
گیانی گیانم.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
#دیاری

لە ھەکاری
پێنج سەد مەترێ لەوبەرەوە
وەک چاوی گوڵەبەڕۆژە
ئازادیی چاوی خۆی پیشان ئەدا.
بۆ ئێوارە
دەستی ڕاست و قاچی چەپی
لەسەنگەرا
بەجێھێشت و
بۆ چاوانی خۆشەویستی کرد بەدیاریی.

1995

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Şêrko_bêkes
#لە_شەممەیەکدا تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداریی ئەڕوێنێ! ئەخۆل "بەشی1" شەممە بوو. درەختی شەممە بوو. سێبەری شەممە چڵێکم یادی جەژنی لەدایکبوونی گوڵێکی خۆی ئەکردەوە: "مۆمێک.. دیلانێی ئەکرد و پەپوولەیەک.. ماچی ئەهێنا…
#لە_شەممەیەکدا
"بەشی2"

بێدەنگیی ئەدوێ بێدەنگی
پەیڤی متم وەکوو ئەستێرک
لە بنەوە هێدی هێدی زیاد ئەکات و
پەنگ ئەخواتەوە نەهێنیی!
نایدرکێنم!
هاژە سڕڕی شەپۆلەکان سڕڕی بەحر
بەتاڵ ئەکاتەوە وەختێ بزریکێنێ و
وەختێ بە دەنگی بەرز بدوێ.

چەخماخە سڕی باران و
باهۆز سڕی گەوەکان و
من ئەوینم بۆ خەڵوەتی تێڕامانێ
ڕائەکێشم..
جگە لە تەنیایی خۆم و
خۆ خواردنەوەی وشەکانم و
خودای شەممەیەکی پیرۆز
ئیتر هیچ کەس لەوێ نەبێ!

چ هاوارێ لەناو بێدەنگی مندایە
چ سووتانێ لە بەهەشتما و
چ زریانێ لە ساماڵما و
من ئێستاکە، چەند سەدەیەک چاوەڕوانیی
لە سەعاتی شەممەمایە!

بێدەنگی ئەدوێ بێدەنگیی
گوێ قوڵاغە تەنیاییم و
زایەڵەیەک لەم خامۆشیەم هەڵئەستێ
پڕە لە لرفەی ئاگر و
لە مەوجدانەوەی گەرداو و
لە شڵپەی کەنار و
لە سامی شەو
وەختێ تۆفان لە باوەش و ئامێز ئەگرێ!

بێدەنگیی ئەدوێ بێدەنگیی
لە ناوەوە من کوورەم و
لە سەرەوە.. بەفر بەسەرما ئەبارێ
لە ناوەوە.. من تەمموزم و
لە سەرەوە.. من بەهارم بۆ عەشتارێ.
لە ناوەوە.. نێڵەنێڵ و
لە سەرەوە.. لەرزە لەرز و
لە بێدەنگیدا دەنگ ئەڕوێ و
لە پلیکانەی شەممەدا
نووری خودا و
نووری دیدە و
نووری دێنە خوارێ!

ئەو وەختەی شیعرێکی حەزرەتی "مەحوی"
لەو شەممە پیرۆزەدا بە هانای
عەشقی بێدەنگمەوە هات"
بە شەمعی شەممەیەک، یەڵدای شەوی عومرم چراخانە.
بە قەترەی خەندەیەک، وەجدم، پڕاوپڕ گۆمی عیرفانە.
لە بێ نوتقییا من نوتقم، ئەپشکوێت و دییاریشم
لە نادیارییا ئەنوێنێ و لە سووتندا خەمم جوانە.

بەژنی شەممە
بە کەلێنی خۆرئاوادا ئەچێتە خوار
ئێستا هەر تۆزێ لە قژی و
هەر تۆزقاڵێ خەندەی دیارە
شەممەی شەوە!
لەسەر ئەم مێزە دڵشادە
کە تریفە پەرداخێتی و شیعریش بادە.

لەسەر ئەم مێزە دڵشادە
کە گڵۆپی، مل چەماوەی گوشەی باخچە
لە ژێرەوە، بەلا چاوێ، شەرمنانە ئەڕوانێت و
لە پڕێکدا "با"یەک دێت و هێشووی تیشکێ
ئەدزێت و بە لەرەلەر لەناو دەستێکی لەرزۆکا
ئەیهێنێت و وەختێ هێشوو بەر چڵ و لقی
درەخت و لەشی ئێمە و مێز ئەکەوێ لە جێی خۆیدا

پەرت پەرت ئەبێ و ترێی تیشک هەڵئەوەرێ و
دەنکە دەنکەی بۆ ژێر مێز و کۆش ئەپەڕێ و
دیار و نادیار، تاریک و ڕوون، نیوەی کورسی و
نیوەی لەشمان، ڕەش و سپیی هەڵئەگەڕێ
خۆمان لە یەکتری دوور و
بەڵام هەر تۆزێ بەولاوە
بە گەورەیی، لەناو چیمەندا سێبەرمان
بێ دەربەست و سەریان بە یەکەوە ناوە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خۆم... #ئەو_وەختەی_باڵندەم
#گۆڕران

هەمان باخچە
هەمان درەخت
هەمان کورسی.
بەڵام نە هەمان باخەوان.
نە هەمان گەڵا و لق‌وپۆپ
نە هەمان عاشق و دڵدار.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
2024/09/23 13:31:27
Back to Top
HTML Embed Code: