Telegram Web Link
Şêrko_bêkes
#لە_ناو_قەفەزێکەوە "بەشی 2 " 🎀 @Sherko_bekas - ئێوارەت باش - ئێوارەت باش.. ئەی تاڤگە قژ زەردەکەی «ستۆکھۆڵم»! ئەی کیژۆڵەی: لە نۆبەرەی یەکەم ڕێواس ناسکتر و لە پوونگەی ناو گوڵەزەردی لێوار کانیش، بۆن خۆشترم! «سەر مێزەکەی پاککردەوە و پەرداخێکی تری دانا» وەک لە…
#لە_ناو_قەفەزێکەوە
"بەشی 3 "
🎀 @Sherko_bekas

- دیارە ماندوویت.. گەلێ ماندوویت ؟
- وەکوو ئەسپێکی زۆر شەکەت!
«ئەو پێکەنی»
ئەمە پێکەنینی بەفرە ؟! یان کوردستان
- تینووت نییە ؟!.. ئەی دۆت ئەوێ ؟!
- ھێندەی چەمی وشکی دامێنی ئەم شاخە
من تینوومە!

«جارێکی تر پێکەنییەوە»
ئەمە تریقەی کانییە ؟!
یاخود قاقای دار سنەوبەر ؟!
-ھۆ.. ھۆکاڵێ.. کچێ کاڵێ!
ئەوە مردوویت ؟! وەرە بەلای
ئەو بەرغەلە شێتانەوە!

(دەنگی قرخی پیرەمێردێ
لەودیو ھۆبەو ڕەشماڵەوە
مانگی قژ زەردی داچەڵەکان.
کاسە دۆکەی دایە دەستم و ڕۆی تێپەڕی و
وەکوو، ھەورێکی سەرگەردان خۆم مامەوە!)

ئەمە ھەر ھەمان قەڵبەزە قژ زەردەکەی
لای باڵەکە ؟! جارێکی دی ئەڕژێتەوە نێو خەونی من ؟!
ئەمە ھەر ھەمان شەمامەی دار ھۆنراوەی
ئەو جارەیە.. لە ئازارما ئەڕوێتەوە جارێکی تر ؟!
ئەمە گمەی ھەمان ئەوینی سپییە
ھاتۆتەوە و کونەشاخی غەریبیمی،
کردۆتەوە بە ھێلانە؟!

ئەمە ھەر ھەمان کزەبای
دەنگ و ڕەنگی ئەو جوانەیە
لە دەربەندی ئەفسانەوە
ھاتۆتەوە و ئەداتەوە
لە کەڵە پشکۆی ئەم «سەر»ەو
ئەمکاتەوە بە بارانی گوڵاڵەی تر؟!
ئەمە ھەر ھەمان شمشاڵە
کە زامەکانم ئەیژەنی؟!
ھەمان ھێرۆی سەر لق سپی بەر ڕەشماڵە؟!
ھەمان کوێستانی گۆرانیی؟!

وا لە گۆشەی شین باوەوە
لە نێوان تووڵی ئاوریشمی
ئەم قەفەزە زیوینەوە
کڵاو کوڕڕەیە قەڵەمم و.. سەیری ئەکەم.
ئەو پێستە بەفرە ژیلکەیە و
وەردی ھۆنراوەی سپییە و
منیش ھەر چینەی تیائەکەم، سەیری ئەکەم
وەکوو شەقامی بەرباران
من تەماشام ئێستە تەڕە و
زەردەخەنەی کراس زەردی
«کاڵێ»ی ئێرەی پێدا ئەڕوا.

من ڕەشماڵی خەیاڵێکی فێنکی ئەم گۆشە شینەم
ھەموو جارێ لە بوولێڵدا «کاڵێ»ی باڵەک
ئەبینمەوە، بووە بە گوڵ ئەستێرەیەک
بازن لە دەست، دێت و سەرێکم لێ ئەدا!.
من ئەو باڵندە غەریبەم
ئازادیم وا لەم قەفەزە شین باوەدا.
ھەموو ئاسۆی ھەڵفڕینم
لە دوو چاوی جوانێکدایە و
ھەرچی ڕووبار و زەریایشمە
وان لە تاقە پەرداخێکدا!..

1991
ستۆکھۆڵم

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
#تەماشا

ماوەیەکە من خۆم فێری
زمانی زەریاکان ئەکەم
ھەتا ڕۆژنامەی شەپۆل و
گۆڤاری تەم بخوێنمەوە و
لە گفت و گۆی: نێوان ھاژە و
کەنار بگەم!.

ماوەیەکە من خۆم فێری
نۆتەکانی باران ئەکەم
تا گیتاری (با) بژەنم و
پیانۆی ڕێژنە لێدەم و
لە کۆنسێرتی جۆگەکان و
لە کۆڕاڵی ڕووبار بگەم!.

ماوەیەکە من خۆم فێری
مەلەی ناو بێدەنگی ئەکەم
ھەتا گێژەنی پرسیارم قووڵ بێتەوە و
بچمە ژێر وشەکانەوە و
دەستبەم لە بنی نەھێنی و
لە گومان و
لە مردن و
لە خوا بگەم.

ماوەیەکە من خۆم فێری
ھەڵگەڕان ئەکەم بەشەودا
ھەتا چاوی ناو مەترسیم تیژ بێتەوە و
بچمە سەر دوندی تەنیایی و
لەوبەرزەوە
سەیری جیھانی خەم بکەم.

1995
@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#لە_شەوێکدا

«با»یەک دای لەسەر و قژم
سەر و قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ.
دار ھەنارێ گوڵێکی خۆی گرتە سنگم
سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ.
کچێک قومێ ماچی دامێ و
دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ.

کە منداڵێکی ڕواندایش، سەری خۆی و
مەمکی دایکی و
دەستی باوکی
لەڕێی TVەوە بۆ ناردم
دارم کوێر بوو
گوڵجارەکەم کۆچی کرد و
ڕووبارەکەم شینی کرد و
من ئەو شەوە ھەڵبەستێک بووم
تا بەیانی تەم دای گرتم!

1995

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#پێناسه

هەموو داوای پێناسەکانی خۆیان کرد و وەریگرن:
تەنیایی داوای لە غەریبی کرد و
غەریبی داوای لە پاییز کرد و
پاییز داوای لە هەژاریی کرد و
هەژاریی داوای لە وڵات کرد و
وڵات داوای لە کورد و
کوردیش لە خوا..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
من یەک کەسم و دوو سێەرم لەگەڵدایە
یەک لەشم هەیە و دوو سێبەر!
گەر هەور بێ و باران داکاو ..
هەتاو ڕاکا و شەوق بنوێ و
چرا بنوێ و مانگ بزر بێ
سێبەرێکیان وەکوو خۆیشم زۆر بە پەلە
ڕائەکات و بەجێمدێڵێ!..

بەڵام دووهەم لە تاریکی ماڵەکەشما.
لە تاریکی ژوورەکەشما،
لەبەر بەفر و لەبەر باران و
بەر هەیوان و بەر ئاوێنە و لە هەر شوێنێ
سێبەرێکە قەت ناڕوات و بەجێمبێڵێ!

سێبەرێکە نووساو بە پێستی لەشمەوە بە قژمەوە
نووساو بە دەنگ و ڕەنگمەوە
سێبەرێکە بەسەر سێبەری یەکەمم و
جەستەیشمەوە ڕاوەستاوە..

من پاییزی هەمیشەیی ئەم وڵاتەم
من یەک ژنم و دوو سێبەرم لەگەڵدایە
یەک لەشم هەیە و دوو سێبەر
سێبەرێکیان جار ناجار و ناو بەناو
بزر ئەبێ و واز ئەهێنێ..

بەڵام دووهەم قەت ناڕوات و
دەست لە دەنگم و
دەست لە ڕەنگم و دەست لەسەرم و
دەست لە بوونم هەڵناگرێ
سێبەری پیاو!


🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#پاییزه_میوان "
#ماچ

دوو باڵدار بوون
دوو دڵدار بوون
لە ئاسۆیەکی نارنجیی ئێوارەدا
بەدەم فڕینی عەشقەوە یەکیان ناسیی.

بۆ یەکەم ماچ
نزیکترین وێستگەی ئەوین
تاقە ھەواری نیشتنەوە
دوو دارتەلی کارەبا بوو
بەرامبەر یەک..

گمە گمیان گۆرانی بوو بۆ یەکەم ماچ
گمە گمیان ھەڵقرچان بوو بۆ یەکەم ماچ
بەرامبەر یەک..
مل درێژ بوو
لە یەکتری چوونە پێشێ
پێشتر.. پێشتر..

ھەتا دەمیان گەیشتە یەک
ھەرئەوەندە و
تەزووی بازنی کارەبایش ھاتەوە یەک
ھەر ئەوەندە و عاشقانی بۆ ماچ تینوو
بەدەم ئاگری ماچەوە
کەوتنە خوارێ و
بوون بە ڕەژوو!

1995/03/23

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#غەزای_گوڵجاڕی_ئاوێستا

"بەشی1"

ئاوێزانی ژینەژانم بە، ئاوێزان
ئاوێزانی چراخانی خەمم!
تۆ بە خەمی یاقووتینی منەوە جوانی و
منیش بە ڕشتەی مرواریی گوناھە سپییەکانی تۆوەیە
ئەدرەوشێمەوە.
ئاوێزانم بە و وەختی سوروسات بەسەرچوو.
وەختی باوێشکدانی مێژوو،
وەختی نووسینی ڕاستی،
وەختی گەمەی پەیامبەران، گوزەشتن، گوزەشت!

با فریای دوا وێردی گوڵە گەنم و
دوا پەیامی بەرد و، دوا نزای
فریشتە تاوانبارەکان بکەوین.
فریای ئاھ و ناڵەی شەیتانە بەسزمانەکان.
وەختی ھێوری و چاو بڕینە چاوی
مانگە گەلحۆکان بەسەرچوو.

لەم بەندەرە سامدارەدا، ئەوینی زەڕنەقووتەی ئێمە
چۆن باڵ بگرێ؟! بڕوانە لە ڕۆژھەڵاتی سەرتەوە
چ ئافاتێکی چڕ بەڕێوەیە.
ئافاتی ئەشکەوتی زاوزێکەر بەتاریکی و ڕقەوە.
ئاوێزانم بە. مەرگ ئەڵێ: درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە، بەھەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە.
فەنا بوون یەک ساتە و ھەموو سات.
ئەی کچی مەرگەسات!

ئەی ژنی بەفری ڕەش، ئەی کچی وڵاتی
تاعوون و کارەسات!
ئاوێزانم بە تێکەڵم بە
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت تێکەڵم بە
تۆ دڵنیایی و منیش ترس، تێکەڵم بە
لە کەڵەموستی پێمەوە تا تەوقی سەر تێکەڵم بە.
موو بە موو، دەمار بە دەمار، تێکەڵم بە.

با ئاو و ئاگر، خەم و خۆشی، تاوان و سزا
ڕەش و سپی، وەرین و پشکووتن، حیلە و گمە
تێکەڵ بن و بەڕەنگی خۆیان ڕەنگمان کەن!
با ئەم ئەوینە نەفرەت لێ کراوە.
ئەم دوو جەستە قەدەغەیە
یەک خاچی دەم بە زەردەخەنە
دوای خۆیان جێ بێڵن!

ئەوەتا (با)یەکی مۆری ڕقاویی گرنج گرنج، زبر،
وەکوو ئەو غەزەبەی لە کەناری مەملەکەتی
ئاتەشێنی «پارس»ەوە زوو، ھەڵیکرد و،
لەگەڵ خۆیدا،
دەغڵی ماچ و ئاگردان و ڕووناکی برد.
لەگەڵ خۆیدا،
لانکەی گوڵ و بەردەنوێژی موغەکان و
کڵاوەکەی «زەردەشت»ی برد.

«ئەم بەیانییە» «با»یەکی ئا لەو چەشنە
«با»یەکی ڕیشنی دڕکاوی، «با»یەکی ئێسک گرانی
دەنگ گڕی دۆزەخیم بینی
ئەم«با»یە ھاتووە، پاشەڕۆژ بفڕێنێ.
وا ھاتووە درەختی ساسانیی شیعرم ڕیشەکێش کات.

وا ھاتووە، سەرمان، خەونمان، پەنجەکانمان
گوڵدانەکانمان، ژێی گیتار و گەرووی وشە و
سەمای گیان و ڕەشبەڵەک و پەرداخەکانی خەیام و
باڵندەکانی مەستوورە و سروودەکانی بێکەس و
ھەرچی ھەوری ژان گرتووە، ھەرچی کرمی ئاوریشمینی ئایندەیە،
ھەرچی گەرای چراکانە ھەمووی بەرێ
ئەمە مەرگی نوورانییە و بە شەپۆل دێ.
ئەمە مەرگی وەجاخزادەی ڕۆژھەڵاتە.
ئەمە مردنێکی قسە خۆشە و دەوری داوین.

لە بیرت دێ کە پێم وتی:
ئێمە لەبەر ئەم بارانە ڕەشەدا بۆ وەستاوین؟!
ئەی کچی بەنەعلەت کراو
لە بەردەمی ئەم مێژووە ترسنۆکەدا!
ئەم قەوزانە تازە لە لەشمان نابنەوە.
ئێمە لەبەر ئەم بارانە ڕەشەدا بۆ وەستاوین؟!
ئەم چەترە کۆنانە دادی ئێمە نادەن.
ئەترسم ئەمە دوا سەمای خۆشەویستیی ئێمە بێت!

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئافات
Şêrko_bêkes
#غەزای_گوڵجاڕی_ئاوێستا "بەشی1" ئاوێزانی ژینەژانم بە، ئاوێزان ئاوێزانی چراخانی خەمم! تۆ بە خەمی یاقووتینی منەوە جوانی و منیش بە ڕشتەی مرواریی گوناھە سپییەکانی تۆوەیە ئەدرەوشێمەوە. ئاوێزانم بە و وەختی سوروسات بەسەرچوو. وەختی باوێشکدانی مێژوو، وەختی نووسینی…
#غەزای_گوڵجاڕی_ئاوێستا

"بەشی2"کۆتایی

ئاوێزانم بە،
ئەی کچی درەختی سەر بڕاو، ئاوێزانم بە.
ئەمڕۆ ئایندە ھات بۆ لام، بە چاوی تەڕەوە
ھات بۆ لام پێی وتم:
ئەو مەرگە نورانییانە ئابڵووقەی
قەڵای دەنگیان داوم، ئابڵووقەی خوێنم.
ھەموو ڕۆژ فرسەخێ دێنە پێشەوە.
ھەموو شەو چاڵێک لە سینەمدا ھەڵئەکەنن.

ئەی کچی لە خاچ دراوی بەردەم مانگەشەو!
ئەی ژنی لەش قفڵ کراو!
لەم بەندەرەدا بۆ کلیل مەگەڕێ.
لەم زەریایەدا بۆ کەشتی مەگەڕێ.
کەشتی ترسە و مردن تەنھا بەندەرێکە
کە بێ تەم و مژ بیبینم
سەرەتا.. ترس
کۆتایی.. ترس
حیکایەت و ماڵ و خەبات و کتێبم
ھەموویان ھەر، بە ترس و، لەرز، داپۆشراون.

ڕەگی ئەم مەرگە درێژە.
ڕێگای ئەم مەرگە لە فەوتی سەرچاوەدا کۆتایی دێ.
مردن لەناو مردندایە، شمشێر لەناو شمشێردایە.
لە ڕۆژھەڵاتی سەرتەوە تۆفانی ڕەش بەڕێوەیە.
ئەی کچە ساسانییە بەدناوەکە!
ئەی ژنی موغە کوژراوەکان!

«لە ئێوارەیەکی شەڕەنگێزدا،
لە ئێوارەیەکی کوێردا،
لە ئێوارەیەکی قیریندا:
ئاسمانیان لەسەر داخستین،
خاکیشیان لەسەر پێوەداین.
(مانگ)یان بە نووکی ڕمەوە بۆ ھێناین و
ئەوسا بوو بە
ئاھەنگی لە دایکبوونێکی ترمان.
ئیتر لە شەرابی بەھەشت و
ماچی حۆرییاندا خنکاین.
من بە تەنھا چل حۆرییم ھەبوو چل.

بەڵام تۆیان تیا نەبووی،
ئەی کچە ساسانییە نەفرەت لێ کراوەکە!
تۆیان تیا نەبووی، تۆ ئەو کاتە لە گەشتی ژێر زەمین و
دنیای ژێرەوە بووی، تۆ لەوێ بەشوێنی مندا ئەگەڕای»
ئەوە یەکەم جاری مردنە ئێسک سووکەکەم بوو.
ئەوە یەکەم پەیوەندیی نێوان ملم و شمشێری بەوەفا و
داری حەد بوو.
ئەوە ئەوەڵ سەحەری مەرگی من بوو.

ئاوێزانم بە،
ئەی کچی خۆڵەمێش و ئەی ژنی مەملەکەتی ئافات!
وا لە ڕۆژھەڵاتی سەرتەوە
مۆم و بوغوردی مەرگم ئەسووتێنن.

وا لە ڕۆژھەڵاتی لەشتەوە
گۆڕەوشاری شیعر و پرشنگ و گۆرانیم ئەدەن
من ناتوانم باھۆزی شێتێتیی خۆم
لەم ئافاتە بشارمەوە
ئەمە چارەنووسی عەشقێکە مل لە شمشێر ئەسوێ.
ئەی کچە ساسانیە جوانەکە!
وەختی سوروسات بەسەرچوو
مەرگێکی نوێ منی ئەوێ!

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئافات
The last sunset:
‍ ‍ ‍ ‍ ♻️ #از_گور_برگشته

▫️ کوردها نمی توانند قران را ختم کنند; چون بە انفال که می رسند; مکث می کنند

▫️تنها بازماندە گورهای دستە جمعی انفال بازگو می کند...

#نمایشگاه_کتاب_سنندج
نویسنده: #عارف_قربانی
@arifqurbany
مترجم: #مرتضی_مرادی (#ئارما)
@mortezamuradi


برگرفتە از متن کتاب:
وقتی خواستم از چاله بیرون بروم صدای دختری به گوشم رسید که به گفت: «کجا میری؟» تاریک بود و به آرامی پرسیدم سالمی یا زخمی شدی؟ دختر بچه گفت: «زنده م اما پام زیر جنازه ها گیر کرده»، به او گفتم بلند شو برویم و خودمان را مخفی کنیم. به آرامی گفت: «نمی خوام مادرمو تنها بذارم، از سربازام می ترسم، من نمیام». شاید هشت یا نه سال داشت. نمی دانستم چه به او بگویم و یا تلاش کنم او را نیز با خودم بیرون بیاورم، امروز خودم را ملامت می کنم که چرا آن دختر را بیرون نیاوردم، آن زمان عقل درست و حسابی نداشتم و فکرم از کار افتاده بود.

▫️گستره توزیع استانهای کردستان ـ کرمانشاه و آذربایجان غربی (مهاباد)

کرمانشاه:
#کتاب_شهر
@ketabshahr.ker
#کتابفروشی_احسان
@ehsan_bookstore
#شهر_کتاب_کرمانشاه
#کتابفروشی_ماهتاب
@mahtab.bookstore
#کتابفروشی_کتیبە
جوانرود: #کتابفروشی_هەژار
روانسر: #کتابفروشی_حافظ
مهاباد: #کتابفروشی_آگورا
@ketabforoshiye_agora
اسلام آباد: #کتابفروشی_هرمس
مریوان: #کتابفروشی_هێژا
#کتابفروشی_هرمس
#کتابفروشی_قانع
#کتابفروشی_هەژار

سقز: #کتابفروشی_محمدی
#فرهنگسرای_هنر
سنندج: #کتابسرای_ڕۆشنبیر (پاساژ عزتی)
بانه: #کتابفروشی_مانگ
پاوه: #ئەنجومەنی_قەڵەمی_هاوچەرخی_کورد
#بەرد

لەسەر تەوقە سەری ئەزمڕ
وەختێ زەردە.
لەو ئاستەدا کە شار وەکوو باخی نارنج
یان ئەستێرکی کەڵە پشکۆ، دەرئەکەوێ!.
لەو ئاستەدا بەردێک ھەیە
وەکوو مێژووم تاق و تەنیا.
وەک مەزاری (نەجم الدین)ی کەشتییەکەی نووح
تاقو تەنیا.

بەردێ جێ پەنجەی حەزرەتی نالی و سیمای ئەوی لەسەر
نەخشە
بەردێ وەکو جەستەی شیعری (فایەق بێکەس)
ھەمووی ڕێ ڕێ.
بەردێ تەنھا چەند مانگێکە
دوا تەڵزمی کۆستێکی نوێ
لە دەستەکانی بۆتەوە و
ئێستە مەرگ و ئێستە شەو و ئێستە خوێنی
لەسەر ئەڕوێ.

بەردێ، بەردێ کە بینیتان لائەدەن و
دەوری ئەگرن
یەکە یەکە یان بە کۆمەڵ ئەچنە سەری و
بۆ یادگار لەگەڵ شاخ و لەگەڵ ھەور و
لەگەڵ خەم و لەگەڵ یەکدا
وێنە ئەگرن!..

بەردێ..بەردێ
ئازیزینە! خۆم گۆڕیوە خۆ دەرناخەم
من لەسەر دەم پاڵ کەوتووم و
سەرم دێشێ و پشتم دێشێ و
دەنگیش ناکەم
ئەو بەردە
منم
من!

1995

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#بەندەر

سەد و پێنج کورسیی ڕەنگاوڕەنگ
پەنجای سەوز و
پەنجای زەرد و
پێنجی مۆر و
ڕووبە ڕوویشمان:
ھەزار و یەک.. کێشەی ڕەش و
ترسی تەڵخ و
گێژی پرسیار!.

بەڵام ھەموو
لە ناو ئەم کەشتیی ھۆڵەدا
لەگەڵ سەوڵی زیوینی دەس
بیست و پێنج ملیۆن دار بەڕوو
ڕوومان کردۆتە بەندەری
ئایندەیەک
وەکوو گەنم
پرچ زێڕین و
وەکوو ئاشتیش
بەژن سپی!

1992/08
ھەولێر
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
پیرۆزن ئەو دەستانەی لەم بنارەدا
خانوو بۆ خەونی منداڵان دروست ئەکەن.
پیرۆزن ئەو دەستانەی لەم پێدەشتەدا
ژوور بۆ وشە و
شەقام بۆ قاچی ڕووناکی و
پلیکانە بۆ پاشەڕۆژ دروست ئەکەن.

بەڵام پیرۆزترین باسک و
ئازاترین دەست و پەنجە
ئەو دەستانەن لە پێش دەستەکانی تردا
هەموو ساتێ
لەگەڵ مەرگا ڕووبەڕووی یەکتر ئەبنەوە
ئەو دەستانەن یەکە یەکە
مینی چێنراو ئەچننەوە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
لەو دەشتانە
"با"یەک بەدەم ڕێی کۆچەوە
بەدەم باڕێزەی هەناسە و
گێڕانەوە حیکایەتی عەشقێکەوە
ئەمجارەیان
دوای ڕۆشتنی فڕۆکەکان
بۆ ئەو پێڵاوانە گریا
کە بە قاچی قرتاوەوە
لەو بنارانە بەجێماون!

"با"یەک گریا...
وەکوو شیعر لاواندیەوە
"با"یەک سووتاو با کڵپەوە
چەمایەوە
بۆ ئەو پێڵاو و کەوشانەی
باژنە و بنیان بەرزتر بوون
لەو سەرانەی
لەو ملانەی
لەو بەژنانەی
لە تەنیایی و
لە پایزیی
ڕۆژژمێرێکی ئێمەدا
بوون بە سێدارە لە بەغدا..!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئەسپێک_لە_پەڕەی_گوڵاڵە "
Ber ser lûtikeî jestewe [Esipêk le perrey gullalle] Beşî (10)
ID☞ @Sherko_bekas
#بەسەر_لووتکەی_جەستەوە
بەشی "۱۰"

ئەو وەختەی گەیشتینە ماڵەوە. سەرمای دەم تیژ دەست و دەمی هەموومانی لەگۆ خستبوو. لە ژوورەوە لە یەکتری جیابووینەوە. جیابەجیا و بە تەنیشت یەکەوە هەڵواسراین. بە تەنها چاویلکەکە لە شوێنی خۆیدا و لەسەر لووتە ناقۆڵاکە مایەوە...

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

#ئەسپێک_لە_پەڕەی_گوڵاڵە "
بە دەنگی "شێرکۆ بێکەس"
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲۰" 🎀 @Sherko_bekas وا هەنووکەیش دوورگەکانی مەنفا ئەڵێن: زەریا بۆنی سەرسامبوون و ترسی لێ دێ بۆنی هاژەی هەتا هەتا، بۆنی شڵپ و هوڕی زەمان بۆنی بێباکی و تەفرەدان. بۆنی غەزەب، بۆنی گوناهـ چوویتە ناو مەنفای ئاوەوە.…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۱"
🎀 @Sherko_bekas

تۆ زمانی خۆرەتاوی دەربەدەری
هەموو ڕۆژێ بە ژێر عەردا ئەچی بۆلای حەرف و وشەی زمانێکی دیکەی خوێن سارد... فێری ببی.
لە ویستگەکەی "ڕۆدماس گاتان"٭
وشەیەکی بێ تاقەتی و ڕستەیەکی لەش داهێزراو. دائەبەزی.
لە پڕێکدا پەنجەی ساردی کزەبایەک
لەناو کونی تونێلەوە بەرەو ڕووت دێ و
ملپێچت هەڵ ئەداتەوە و
دەستی تەزیو ئەدا لە پەڕەی گوێچکەت و دائەچڵەکی.

بەرامبەرت: لە ڕیکلامی گەورە گەورەی ڕەنگاو ڕەنگدا،
سەرنج ئەدەی... سەرنجەکانت ئەشڵەژێن..
تەماشاکانت پەرت ئەبن
بەڕێز وێنەی دوا بانگەشە:

بۆ جوانترین کیسەی مەمک و
بۆ مایۆکانی پەکینی و
بۆ خۆراکی قوتوی سەگ و بۆ تازەترین قەنەفە و
بۆ تازەترین سوراوی لچ و لێو و.. بانگەشە بۆ،
میوەجات و کۆمپیوتەر و بۆیەی قژ و.. بانگەشە بۆ
بادە و بیرە و، بۆ سەفەری دوورگەکانی خوارووی
ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و، بانگەشە بۆ پاڵێوراوانی
پەرلەمان ئەبینیت و لەبەردەمی یەک ڕیکلامیاندا
ئەوەستیت، تازەترین مۆدەی قژ تاشینی ئێرە،
"قۆچکەتاشیی" تۆ لێرەدا پێ ئەکەنی و سەری
خڕی قۆچکەتاشی منداڵانی گەرمیانت دێتەوە یاد
لەو ئاستەدا ئیتر بۆنی خۆشی ژن و
بۆنی کراس بەریان و بۆنی میوە و
بۆنی بیرە و.. بۆنی دوورگە و
بۆنی شارستانیی ئەگری..

بە قاڵدرمەی ڕاکردوودا بەرەو هەوراز سەرئەکەوی
بەلای ڕاستدا لائەدەیت و لەبەر دیواری مەڕمەڕدا ڕائەوەستی
- ڕۆژباش "سترن بێری"٭٭ ڕۆژباش!

هەموو بەیانییەک سەعات هەشت و چارەک تۆ ئەیبینی، سترن بێری لەهەمان شوێندا وەستاوە: شەپقەیەکی ڕەشی قوچ و لەژێر قەراغی شەپقەدا دوو سکڵی تەماشای تیژ و گەش و لە خوارتریش بە دوولادا سمێڵێکی بادراوی نوک باریک و بە چواردەوریا ژنەکانی و نامەکانی ئەوینداری و چەند لاپەڕەیەکی دەستنووسی شانۆکانی هەموو ڕۆژێ تۆ سترن بێری ئەبینی لەو ئاستەدا،

بۆنی سەدەی نۆزدەهەم و بۆنی شانۆی "ژووری سوور" و بۆنی قژی وشەکانی و بۆنی شووشەی مەرەکەب و پەڕەموچ و بۆنی هونەر، بۆنی قەیفەی پەردەی ئەستوور، بۆنی خۆشەویستی ئەکەیت. هەوای شانۆ هەڵئەمژیی. تۆ ئەدوێیت و سترن بێری لێت تێ ناگا. لەوکاتەدا هەردوو چاوت ئەنووقێنی و ئەچیتەوە بۆ لای "نالی":

نە کڵاو و نە دەم‌وچاو نە سمێڵ و نە قەڵەم و
نە وێنەیەکی حەبیبە و نە دوو دێڕی بەجێماو و
نە مێژووی ڕۆژی زایین و نە ڕۆژی کۆچ و مردن و
نە کێڵ و گۆڕی گۆڕستان.
بزر بزر چون ئاخەکانی شارەزوور...
بزر بزر وەک نیشتمان..!
تۆ ئەو ساتە بۆنی تیژی نائۆمێدی و
بۆنی پرسە و بۆنی کەساسیت لێوەدێ..

...............
٭ڕۆدماس گاتان: ناوی شەقام و وێستگەیەکی مێترۆیە لە ستۆکهۆڵم.
٭٭سترن بێری: گەورەترین نووسەری سویدی.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بۆننامە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەراورد

سەعاتی دوانزەی نیوە شەو
تەواو و ڕێک
وەک کورد و خەم
دوو میلی جووت.
سەعاتی دوانزەی نیوەشەو
وەک خەیاڵم
سەرمێزێکی پاک و ڕووناک.
بیست جگەرە و
تەنها یەک کلیلی وشە.
دوای سەعات یەک
دوو میلی لەیەک دابڕڕاو
وەکوو من و چاوی وڵات
دوای سەعات دوو
وەکوو ئاوارە و دەربەدەر
کاغەز، قەڵەم، شتومەکی
سەر مێزێکی پەرش و بڵاو.
دوای سەعات سێ
تەپڵەکێ فیلتەرو سووتووی قەڵاچن و
ژوورێ دووکەڵ.
لەولایشەوە
شاعیرێکی خەو لێ کەتوو
بەڵام شیعرێکی بەخەبەر..!

1989

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
هیواکانم
ﻭەک ﭼﻨﺎﺭﻥ،
باڵا ﺩەکەﻥ ...
ﺑﻪڵاﻡ
ﻫﯿﭽﯿﺎﻥ بەﺭ ﻧﺎﮔﺮﻥ ...
ﺩەڵێم ئەﻣﺴﺎڵ،
نەﻭﺭۆﺯﺍﻧﻪ 
تەﻭﺭﯾﺎﻥ ﺑﻪ ﺩﯾﺎﺭﯼ بۆ بەﺭﻡ ...
ﺑﯿﺎنبڕﻡ
ئەﻭ ﺩﺍﺭﺍﻧﻪ ﯼ ﻟﻪ ﺑﺎڵاﯼ خۆﻡ بەﺭﺯﺗﺮﻥ

#عەلی_محەمەدزادە

..............................
📸#تێبینی: ئەم کورتە شیعرە لە زۆربەی کاناڵەکانی تێلێگرام و پەیجەکانی ئینستاگرام بەناو مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس بڵاو ئەکرێتەو بەڵام هی مامۆستا شێرکۆ نییە

تکایە بەناوی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس بڵاوی مەکەنەو
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تاران پەچەی بە درەخت گرتەوە
عەبای دا بەسەر ئاوا و
جبەی کردە بەر جادە
عەمامەی کردە سەری باخچە
بەزۆر
ڕیشی بە گۆرانی هێشتەوە
کراسی عاشوورای کردە بەر شیعر و
مۆسیقای بێوەژن کرد و
ژیانی کرد بە پرسە

تاران بەدەم کەسەوە پێ ناکەنێ
بەدەم مەرگەوە نەبێ
ئەو خۆشی لە هیچ نابینێ
لە مەرگ نەبێ
ژنی ئەو، کوڕی ئەو، کچی ئەو
هەموویان ناویان هەر مەرگە و
ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ ژیانە

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#تەنها_یەکێکمان

ئێوارە بوو
بەتەنها هەر فریای دەرکردن کەوتین.
وەک ئەو بارانەی ئەباریی
ئەبوایە ئێمەیش نەوەستین.
ڕیزێ فرمێسک بووین ئەڕۆیشتین.
ڕێچکەی دووکەڵی پەرت پەرتی
گوندێک بووین و بەشاخێکدا سەرئەکەوتین.
هەموو تەڕ تەڕ، چۆڕاوگە بووین.
لووتمان پلوسکی سەرمان بوو
قاچیش جۆگەلەی لەشمان بوو.
منداڵەکان: پەڕەسێلکە و
ژنەکانمان: دارودرەختی پایزە و
پیرەکانیشمان: لە ئەسپی شەکەت ئەچوون.
هەموو تەڕ، تەڕ، چۆڕاوگە بووین.
تەنها هەر یەکێکمان نەبێ
کە لەژێر چەترەکەی خۆیدا
یەک دڵۆپ بارانی لێی نەدا و
لەهەموویشمان ئارام تر بوو
ئەویش منداڵی ژێر چەتری
چەرمی سکی ژنەکەم بوو..!

1988

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
2024/09/23 21:26:46
Back to Top
HTML Embed Code: