Telegram Web Link
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە
"بەشی1"

ئاوابوون بوو.
ئەی شەفەقی لە خاچ دراوی جەستەم و مانگی کوژراو!
ئاوا بوون بوو.
وەک زەردەپەڕی «گاتاکان» لە پەرسگەی ڕووناکیدا.
وەک پووکە پووکی درەخت و،
وەک بینایی دار و بەرد و
سۆمای کێو و نیگای ھەور و چاوی ڕێ و بان..
وەک ئاگردان
وەکوو دایکم
ھەموو کەلەپۆکان گریان!

غەزای سەربڕینی شاخ بوو،
غەزای ڕۆحم، غەزا.. غەزا
غەزای دەروونی داربەڕوو
غەزای.. بەفر و
غەزای.. وشەم
غەزای گوڵجاڕی ئاوێستا!

لێشاو بوو، لێشاو بوو، لێشاو
لێشاوی پێکەنینی لم،
قاقای ڕم و قاقای دەف و قاقای تەپڵ
لێشاوی خۆڵی بیابان:
لە ھەڕەتی تەپ و تۆزی سەرکەوتوودا!

لێشاوی دوورگەی نەفرین بوو
لە ھەڕەتی خوێن جمانی شیر و شمشێری لەشکردا..
چاوەکانی خۆشەویستیی
چاوی نەستمان
وەک قوتیلکە کزەکانی سەر تاشەبەردی ئاتەشگە
کوژانەوە و بوو بە ئاھەنگی خەلیفە و
جەژنی فەتحی کافرستان...

غەزا بوو. غەزا بوو.. غەزا
ئاوابوون بوو لە بەیاندا
ھەڵقرچان بوو لەناو بەفرا و
بەفرانبار بوو لە دۆزەخدا و
دۆزەخیش بوو لە بەھەشتی تازەماندا!

فەرمان فەرمانی سەحرا بوو.
فەرمان فەرمانی ئاسن بوو
فەرمانی باوک، فەرمانی تیر، فەرمانی شیر
ئاوابوون بوو.

ئاوابوونی عەشق لە مەرگا و
مەرگ لە عەشقا
«شین و شەپۆڕی باران بوو»
ئاوابوونی لەش لە تەمدا و تەم لە لەشدا
«گەرمەشینی دارستان بوو»
ھەستانە سەرپێی زریانی زەردی لم و
چۆک دادانی چیاکان بوو..

ئاوابوون بوو
خۆرنشینی بانگی موغ و
پژانی شیعر و گۆرانی و
توانەوەی ئێسکی ھەتاو و
ھەڵوەرینی سەروقژی دڵداران بوو..

ئاوابوون بوو
خەرەندەکان پڕ بوون لە تەرمی دار گوێز و
پڕ بوون لە سکڵی کوژراو و
پڕ بوون لە گوڵی جوانەمەرگ

بێشەیەک شمشێر ئەجووڵێ و دێتە پێشێ
ئاوابوون بوو
کانی وەک منداڵ ئەترسێ
پیاو وەکوو چیا ئەترسێ
مێژوویش وەک درەخت ئەسووتێ
بێشەیەک شمشێر ئەجووڵێ و دێتە پێشێ
غەزا بوو.. غەزا بوو.. غەزا..

ئاو لەسەر تاوێر خۆی ئەکوشت
دابڕان بوو. جوێ بوونەوە بوو. دابڕان بوو
داچۆڕانی دوا تنۆکی زەردەخەنەی گاتاکان بوو.
ڕنینەوەی دەنگی شاخ و
بڕینەوەی ڕەنگەکان و
دابڕانی کات لە شوێن و شوێن لە کات بوو.
بێشەیەک شمشێر ئەجووڵێ و دێتە پێشێ.

گوناھە بەستەزمانەکان،
پۆلە باڵندەی وەریو بوون
پۆلە ھەوری ڕەنگ پەڕیو بوون
خۆیان خزانە باوەشی شمشێرەوە و
بوون بە ترسێکی ڕواوی باخچەی بەھەشت
بوون بە کەنیزەکی شەو و
بوون بە غیلامانی یاوەران..
کوژانەوە دەستی پێکرد!

لە سەرانسەری ئەم کافرستانە جوانەدا،
لە سەرانسەری ئەم ئازارە شۆخ و شەنگەدا،
باڵندەیەک نەما کوێر نەبێ
ھەورێک نەما نەزۆک نەبێ.
باخێک نەما ئیفلیج نەبێ
لە سەرانسەری ئەم بەھارە خوێناویەدا:

ھەردێک نەما وەک غەنیمە سەوزیی لەبەر دانەکەنرێ
گومێک نەما وەک غەنیمە شینیی
لەبەر دانەکەنرێ
ئاوابوون بوو
توانەوە بوو
دابڕان بوو

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئافات
تۆ ئەو ساتە
دار هەرمێیەکی سپی بوویت ئەڕۆیشتیت و
شاڵێکت دابوو بە شانتا
شاڵ پڕی بوو لە پۆلە وێنەی باڵندە.
وەختێ گەیشتیتە ماڵێ و شاڵت داگرت
باڵندەکان هەڵفڕین و
ئەمجارەیان تەماشام کرد لە ئاسماندا
بوون بە پۆلێ لە قەسیدەی
دەم بە خەندە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Goristanî çirakan
ID☞ @Sherko_bekas
#گۆڕستانی_چراکان
بەشی "۲۲"

"لە پڕێکدا چەند جارێ لەسەر یەک پژمینی پورە نازێ کە لە تەنیشتمەوە دانیشتبوو دایچڵەکاندم و هێنامیەوە ناو ماشێنەکە. لەم ساتەدا سەرنجمدا، عەسکەرەکە چەکەکەی هەڵبڕیووە و لە نزیکەوە لە لوولەکەی ورد ئەبێتەوە، لەم چەکی کڵاشینکۆفەیش لای ئێمە زۆر بوو، بەڵام ئێستا... ئێستا.؟!"

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
کتێبی #گۆڕستانی_چراکان
بەدەنگی "شێرکۆ بێکەس"
مردن لێرە بەرجەستەیە.
پێئەکەنێ و قسە ئەکا و سەیرت ئەکا و سەیری ئەکەی.
دەس لە دەستیەوە ئەدەیت و بۆنی ئەکەی.
هەڵئەسێت و دائەنیشێ و ڕائەکشێ و
بەناو ڕۆحدا پیاسە ئەکات.
مردن لێرە وەختێ کە دێت
سەگەلی ڕەش لە پێشیەوەن.
چەند کەڕەتێ دێن و ئەڕۆن،
تا شەو دادێ و، ئەوسا مردن بەریان ئەداتە ناومان و
بە یەکەوە خەم و گۆشت ئێسکەکانی
ئەم غۆربەتە و ژیان ئەخۆن..!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#گۆڕستانی_چراکان

............................

مرگ، اینجا
توی در توی
بر افراشتە است
مرگ، اینجا رویاروی تو
لبخنده می‌کارد و
سخن می‌دارد و نگه می‌بارد
و تو دست در دست او می‌نهد و
می‌بویی قامت او را
و او می‌خیزد و می‌نشیند و
میان روح گام می‌نهد
مرگ، اینجا
از راه که ‌می‌رسد
سگان سیه‌فام اش
ره می‌نمایند
باری چند
می‌آیند و می‌روند
تا که شب
کام می‌گشاید
مرگ آنگه رها می‌سازد میان ما
سگان سیه فام را
تا که با هم فرو دهند
اندوه را و
گوشت و استخوان غربت و زندگی را..!

#شیرکو_بیکس
ترجمه: #رضا_کریم_مجاور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من ئەترسم خەیاڵی خۆم
تۆقین زۆری بۆ بهێنێ و ڕۆژێ بڕواو
دەرگای ژووری شیر و شمشێر بکاتەوە و
قاچ لەسەر قاچ بەرامبەری
وێنەی قەعقاع دابنیشێ و
چی ئەزانێ دەربارەی ناو و
چرپە چرپ و وڕێنەکانی شەوگارم
هەمووی بڵێ!

من ئەترسم لچ و لێوم..
یان مەڵاشووم یاخود زمانە بچکۆلەم
یان ددانم..
ڕۆژێ حاشام لێبکەن و
خەبەر لە زمانە گەورە و لە گەرووم و
لە ژێکانی ناو دەنگم بەن!

من ئەترسم
هەندێ "با" هەن سست و تەمەڵ
نەفس نزم و لەم دەشتانەدا کەوتوون و
قەت هەڵناکەن
من ئەترسم
"با"یەکی وایان کڕیبێ و
کردبێتیان بە جاسوس و
"با"ی جاسوسیش نیوە شەوێ
هەر بەناو درزی دەرگادا
بە ئاسانی بێتە ژوورێ و
گوێ لە هەناسە و یان پرخە و
یاخود نەبزی خوێنم بگرێ و
دوایی بڵێ:
لەوە ئەچی ئەم سەربازە
بۆ "بەوابەی شەرقی" نەمرێ و
بە مردنی خوایی بمرێ و
بۆ بەیانیی قیڕ بمگرن!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#گۆڕستانی_چراکان
#دەربەندی_پەپوولە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۵"
🎀 @Sherko_bekas

-وەرچەرخا تاریکیم
ئەم شەوە شەوێکی جیاترە.
وەرچەرخا ڕووناکیم
ئەم خۆرە خۆرێکی جیاترە.

- لەم دێڕە بەو لاوە
ئاوەڕۆی وشەکان لە دەنگما ئەگۆڕم
لەم ڕەنگە بەو لاوە
بافڵی ڕەنگەکان لە چاوما ئەگۆڕم.
-فەرھەنگم تەنگە تەنگ، ھەڵتەقی
لە بەری ئەشکەنجە و ژواردا
چوارچێوەی ئەم لەشە پابەندەم
بۆ ڕۆحی ڕافزیم دەست نادا!
- ھەڵەبجەی حەللاجم چیت بینی؟!

- لەم بەری کەناری گیانمەوە:
بەھاری ڕمووزن.
گوڵی دڕ.
خۆری کوێر.
بەفری ڕەش.
«با»ی خنکاو.
ڕووباری زۆر زبر.
بارانی وشک و ڕەق.
گڕی سارد.
خوێنی زەرد.
ھاژەی کەڕ.
گرمەی لاڵ. چیم بینی؟!

کۆتری ڕق
غەدری ھەق
تاوانی فریشتە
منارەی جەردە و دز.
- ئەی لەو بەر کەناری گیانتەوە؟

- بڵێسەی خۆڵەمێش.
شۆڕشی مردووەکان.
لافاوی وشکانی.
ھاواری بێ دەنگی.
پڕشنگی تاریکی.
ھیوای نائومێدی.
سەوزایی تینویەتی.
تێرێتی برسێتی و
فڕینی کێوانم من بینی!

-لەم دێڕە بەو لاوە ئاوەڕۆی وشەکان
لە دەنگما ئەگۆڕم.
لەم ڕەنگە بەو لاوە بافڵی ڕەنگەکان
لە چاوما ئەگۆڕم.

ھەنووکە دارسێوی شیعرێکم کۆچەری
بنج و بێخ وەک پژی سەرلقم بەرەڵڵا
ئەڕۆم و زەویم وا لە پەڕەی دەفتەرما.
ئەڕۆم و ئاسمان و باڵندەم ئەوەتان
لەسەری بێ‌داڵدە و ناو جانتای سەفەرما.

ھیچ پەنا و پاسار و قوژبنی چاوێکم مەگەڕێن
بۆ گوڵە فرمێسکێ جێ مابێ لەو ناوە
ھی خۆم و ھی ئێوەیش ھەموویم.. ھەر ھەمووی
بە باخ و پەرژین و جۆگەلە و.. بە دڕک و داڵەوە
لەگەڵ خۆم ھێناوە.

من ڕەنگە لەوەختی ڕۆیشتندا ئەستێرەی شپرزەم
بزەیەک یان قاقای شەوێکی بیر چووبێ.
من ڕەنگە لەوەختی سەفەردا شڵەژاو
گیرفانی یادێکم کون بووبێ و لەوێوە
چەند وردە خۆشییەک کەوتبنە خوارەوە.

ئەشێ من ھەناری مێخۆشی نوکتەیەک
یان کۆنە چاویلکەی شیعرێکم بیر چووبێ
بەڵام من ئاخر چۆن خەمتانم بیر ئەچێ؟!
ھەتاکوو نالی-تان لەلام بێ.

بەڵام من ئاخر چۆن ئازار و ژانتانم بیر ئەچێ
ھەتاکوو سەیوان تان لەلام بێ.
من دەستم خۆی جادەی قیرتاوی غەمێکی درێژە..
من سەرم خۆی ئێشە گڵۆڵەی سۆزێکی ئاڵۆزە..
ئیتر چۆن خەمتانم بیر ئەچێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
بێ کەسیم ڕووت نییە
تا ئەمرێ پۆشاکی ڕەشتانی بەش ئەکات.
تینوێتیم بێ کانی و ئاو نییە
تا ئەمرێ سیروانی چاوتانی بەش ئەکات.
تەنیاییم بێ دەنگ و کپ نییە
تا ئەمرێ ھاواری ماڵتانی بەش ئەکات.

دۆزەخم بێ کزەی با نییە
تا ئەمرێ ھەناسەی ساردتانی بەش ئەکات.
نیشتمان! من ناوت لێ ئەنێم گڵمتکێ
ئەوەندەی لە مشتی شیعرێکما تۆ جێگەت بێتەوە
واخۆیشم ناو ئەنێم قومێ ئاو
ئەوەندەی لە پێڵووی بەردێکتا
من جێگەم بێتەوە.

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپووله
Şêrko_bêkes
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە "بەشی1" ئاوابوون بوو. ئەی شەفەقی لە خاچ دراوی جەستەم و مانگی کوژراو! ئاوا بوون بوو. وەک زەردەپەڕی «گاتاکان» لە پەرسگەی ڕووناکیدا. وەک پووکە پووکی درەخت و، وەک بینایی دار و بەرد و سۆمای کێو و نیگای ھەور و چاوی ڕێ و بان.. وەک ئاگردان…
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە
"بەشی2"

"ئەوەی بیستتان: ئەوە دەنگی جەستەی من بوو.
ئەوە زریکەی مەمکم بوو. قیژەی بەژن و گەردنم بوو
ئەوە ھاواری مەرگم بوو. لە ھەڕەتی داڕماندا..
ئەوەی بیستتان: دەنگدانەوەی یەکەم غەزای
یاوەران و پیاوچاکان بوو لەناو لەشما.
ئەوەی بیستتان: دەنگدانەوەی خوێنی عوزر و
دوا چەخماخەی کچێنیم بوو.
ئەوەی بیستتان: گرمەی کەوتنی سەرم بوو.
شڵپەی ناخم، ھاژەی ڕۆحم، زەنگی ناخم.
ئەوەی بیستتان قرمەژنی نوشوستیم بوو.

من کچە چاو سەوزێکی میدیاییم
ناوم«ناھید»ە
شەرابی گاتاکان لە ناوەکەم ئەچۆڕێتەوە
من بە نێوی «ناھید»ی خواوەندی جوانی و میھرەوە ناونرام.
گەڵا زەیتوون چاومە و چاوم گەڵا زەیتوونە.
باڵام کڵپەیەکی کەڵەگەتە، گەردنم کێلی ڕەوەزانە.
ئەو شەوەی لە دایک بووم
مانگ لە دەربەندی پیرەمەگرووندا قەتیس مابوو
مانگ بە ھانای مەزدەوە ھاتبوو.

ئەو شەوەی لە دایک بووم
لە تێلی تاوسیانەوە پێچام و حەوت جار
بە دەوری ئاگرێکی خۆشدا گێڕایانم..
چل قومریی باڵ شین بۆیان ئەخوێندم
چل گوڵە ھێرۆشیان کردبوو بە چەتری سەر سەرم.
ئەو خاڵەی لەسەر تەختی تەوێڵمە
نیشانەیە، ئەوە شوێن ماچی پیرۆزی ئاھورامزدایە
من لە دەستەی فریشتە سپییەکانی میدیام.
باوکم ڕەزەوانی پەرسگە گەورەکەمانە.
باوکم بە ڕیشە سپییەکەیەوە
لە درەختی نووری ئاوێستا ئەچێ.

من تاقانەی ئەو بووم..
وەک تاقانەی زنەی قاقڕێک.
«مەردۆخ»ی پاڵەوانی سەرسنگ نەخشاو
بە سەرە «بەران»ی پیرۆز، عاشقم بوو
چەندین بەوری بۆ کوشتم
چەندین پڵنگی بۆ ڕاو کردم.

ھەتا «با»ی دڕکاویی سەحرای لە شمشێر زاو
نەگەیشتبووە لامان
ئاسمان و زەویمان وەکوو
پەڵە ھەوری سپی و گوڵەگەنم پاک بوون
کە «با»ی ڕەش گەیشت «با»ی وەشتمان مرد
بوو بە زەمانی کولـلە باریین
بوو بە زەمانی ئەوین ھاڕین..

ئەم «با»ی چقڵە بەیەکەوە گوڵەگەنم و چاومان ئەخوا
بەیەکەوە پەنجەمان و لاسکی شیعر و تاڵە قژی پەریەکانی
مەملەکەتی خەونی مید و مەمکەکانی«ناھید» ئەخوا.

کچە میدیی گوڵ وەنەوشە، لە پەنجەرەی
ڕەوەزەوە وەک کازیوە ھەموو ڕۆژێ سەر دێننە دەر،
مانگ بەسەر و، گوڵ بە سەر و، گزنگ بەسەر
ئەڕواننە دوور، چاوەڕوانی حیلەی ئەسپ و بانگەوازی مەردۆخ ئەکەن.

چاوەڕوانی بوومەلەرزەی مەلەک تاوس،
چاوەڕوانی ڕەزەوان و گەڕانەوەی گاتاکان و مەشخەڵانی
پرچەکانی ئاگر ئەکەن
«نایەنەوە، تیژتر بووە
دەمی ئەم شمشێرە زەردە
نایەنەوە، زیندوویش تەنھا سبەینێیە»

خوداوەندی عەشق و جوانی
خوداوەندی پەیام و جەستە خوێناوی
خوداوەندی شیعر و نامۆیی و تەنیایی
«ناھید» ئەڵێ:
زەریاکانی چەندین سەدە وان لە سەرما.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئافات
کەناڵی #ڕۆزانا جێژوانی #عاشقان

پێشنیاری لێژنەی #تاپوی_نووسراوە

❣️ @rozana_kurdistan ❣️❣️

👆👆👆
#خەیاڵ

بێ ئەوەی لای ھیچ ڕووبارێ خوێندبێتم
بە زمانی ئاو ئەنووسم.
نەچوومەتە قوتابخانەی ھیچ کەژێک و
درەختەکان ئەخوێنمەوە
نە ھەور مامۆستام بووەو
نەچوومەتە ھیچ کۆرسێکی زستانەوە و
بەڵام ھەموو قەسیدەکانی باران و
بەفر و باڕێزەم لەبەرە..
لە پەیمانگای باڵای زریان و گەردەلوول
ھاژەو گڤە، دەرنەچووم و
بەڵام لە باندی مۆسیقا و سیمفۆنیای
ھەموو وەرزەکان تێ ئەگەم.
من خەیاڵی ناو گەردوونی
شیعرستانم!

1995

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Şêrko_bêkes
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە "بەشی2" "ئەوەی بیستتان: ئەوە دەنگی جەستەی من بوو. ئەوە زریکەی مەمکم بوو. قیژەی بەژن و گەردنم بوو ئەوە ھاواری مەرگم بوو. لە ھەڕەتی داڕماندا.. ئەوەی بیستتان: دەنگدانەوەی یەکەم غەزای یاوەران و پیاوچاکان بوو لەناو لەشما. ئەوەی بیستتان:…
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە
"بەشی3"

من ھەڵمی دوێنێ و
بارانی ئەمێستاکە و
خەونی سەوزی سبەینێشم
لە یەک وەختا یەک ناوم ھەیە و سەدان ناو.
مێیینەم و نێرینەم و گیاندارم و بێ گیانیشم.
من خۆم زەمانی قوربانیی بێبڕانەوەی ئەوینم.

سەد ھەزار جار کوشتوویانم.
سەد ھەزار جار ژیامەوە.
من گەردنی ژێر شمشێری
زەردی ھەموو کات و سەردەمێکم.
من ئەو خوێنە نەفرەتییەم کە ڕشتنم نابڕێتەوە.

سەدە ھات و سەدە ڕۆیشت و
منی یەکەمین دەریاچەی گوناھی جوان،
گوناھی شەنگ، بووم بە دایکی
ھەموو مێرگە کوژراوەکان،
بووم بە سەری پڕ لە قیژەی
مێژووی ئاو و مێژووی خۆڵ و
ھەقی چوارمێخە کێشراوی ڕەجم کراو.

من تەباییی ناکۆکییەکانم:
کۆنی تازەم.
زامی ساغم.
سوێی تریقەی پێکەنینم.
ماڵی بێجێم.
بەھەشتییەکی دۆزەخیم.
ڕەشەبایەکی لەسەرخۆم.
شەماڵێکی پڕ لە پشکۆم.
شەرابی بێدارکەرەوەم.

تۆبەی مەستم.
پەپوولەیەکی زۆر دڕم.
کڵپەیەکی سارد و سڕم.
خۆرەتاوێکی تاریکم.
تاریکاییی چراخانم.
کوێستانێکی پڕووکاو و
بیابانێکی پاراوم..

تەم و مژ و لێڵیی: ڕوونم.
من ئەشکەنجەی کامەرانی و پێکەنینم.
ئاخ لە من ئاخ لە من ئاخ.
نامۆی ناو ماڵەکەی خۆم و
غەریبی ناو گیانی خۆمم.
سپیی ڕەش و ڕەشی سپی و
دەنگدانەوەی ناو بێدەنگی و
ڕەنگدانەوەی ناو بێڕەنگی و
سووڕانەوەی ناو وەستانی جەستەی خۆمم.

من بیناییی نابیناییم،
من کەسدارێکی بێکەس و
جوگرافیای بێخەریتە و
ماتماتیکی بێژمارە و
کارەساتی بێدیرۆک و
ڕێزمانی بێزمانی دەنگی خۆمم!

من لە تەمتوومانی سەدەی خۆمدا
لە ئاگری جەستەی خۆمدا و
لەسەر کورسیی خاچەکەی خۆم
ھەموو جارێ
بە دیداری ئەو ئازارە سووتاوانە شاد ئەبم
کە دوای من ڕسکان و نەمدین.
کە دوای من ھاتن و
بە بەردە ئەستێی خەم
سەرزەمینیان ئاگردا.

بە بوومەلەرزەی شپرزە و گومان
تۆبەی یەقینیان ھەڵەوگێڕ کردەوە
ھەموو جارێ
لە باڵکۆنی ھەورە بەرزەکەی خۆمدا
بە دیداری ئەو بارانە کوژراوانەی دوای خۆم شاد ئەبم
بەرامبەر یەک دائەنیشین
چاو ئەبڕینە زامی یەکتر
ئەوان ئەبن بە من و من ئەبم بەوان..

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئافات
#تاقەجار

ئەو سەرنجەی گرتتە چاوم
ھێندەی نەبرد، وا ھەستم کرد:
چاوانم بوون
بە دوو زنەی گوڵ و شیعر و
لە بناری نێو چاوانما ھەڵ ئەقوڵێن.
ئەو دەستەی خستتە دەستمەوە
ھێندەی نەبرد وا ھەستم کرد
دەستەکانم
بوون بە شەقامی تریفە و
مەم و زینی پێدا ئەڕۆن.

بۆ تاقە ماچی خوداییش
من چی بڵێم؟!
ھەتا ئێستەیش وا ھەست ئەکەم
ھەر ئەوجارە
تاقە جار بوو
لە توانەوەی ئەو ماچەدا
من کێوی توور و
من مووسا و
خودام دیوە!

1995
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#دەنکە_تۆو

ملیۆنان بووین
پیرە دار و
نەونەمام و
دەنکە تۆو بووین.
لەناو خودەی ئەنقەرەوە
شەبەیخوونێ هاتن... هاتن
هەڵیانکێشاین
هەڵیانگرتین
دوور بردیانین..!
لەڕێ ملی زۆر پیرەدار لار بوونەوە.
لەسەرمادا زۆر نەونەمام ڕۆحیان دەرچوو
ڕەق بوونەوە.
تۆوێکی زۆر هەربوون بەژێر دەست و پێوە
بزربوون و بیرچوونەوە..!
وەک چەمی هاوین تەنک بووین.
وەک باڵندەی دەمەوپایز کەم بووینەوە.
چووینە خانەی هەزارەوە
تۆومان تیا بوو "با" هەڵیگرت
"با" بردیەوە
گەیشتەوە چیای تینوو
لەناو بەرددا خۆی شاردەوە
یەکەم باران
دووەم باران
سێهەم باران، ڕوایەوە.
ئەوا ئیستە دیسانەوە جەنگەڵێکین
ملیۆنانین
دەنکە تۆوین
نەونەمامین
پیرەدارین
خودەی کۆن مرد!
ئەی خودەی نوێ!
دەستی سونگیت بۆ ناوەتە ژێر چەناگەت!
ئەتوانیت بمان بەیتەوە!
بەڵام ئاخر من ئەزانم
تۆیش ئەزانیت
تا دەنکە تۆوێ بمێنێ بۆ باوباران
ئەم جەنگەڵە نابڕێتەوە!

۲۰/۹/۱۹۸۷ ستۆکهۆڵم

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی
سەر ئازادی و عەشقم باتێ...
من چیم ئەویست لەوە زیاتر و نەیدامێ!
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ
بە ئێجگاری چوومە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کاتەت باش!
من ناوم "ڕیشۆڵە"یە
لە دەمێکەوە لەو شاخ و داخانە
تەتەری هەڵۆ و بازە نێرەکان و
نامەبەری نێوان شەقامەکانی شار و
کێوەکان بووم. ئەوەندە هاتم و
چووم. هەتا باڵەکانم سوا و کەسیرە بووم.
وا ئیستەیش گەڕاومەتەوە شار و
نە هەڵۆی پیر و نە هەڵۆی گەنج و کەس هیچ کەس
منیان هەر لەبیر نەماوە.
کەس هیچ کەس
تەماشاکە! چش لە باڵم
بەڵام وا خەریکە ڕسوا ڕسوا
لەم سەقفی ناو گەراجەدا
لە برساندا بۆ خۆم بمرم!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
Êsta kiçêk nîştimanime
ID☞ @Sherko_bekas
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "بەشی۴۰" کۆتایی
Êsta kiçêk nîştimanime
ID☞ @Sherko_bekas
وا هات، عاشقان! وا خۆی هات.
بە پۆشاکی گەڵاڕێزانەوە... وا هات!
بە نۆزدە ساڵی زەردەوە
بە نۆزدە چرای تاریک ‌و
بە نۆزدە زامی سەوزەوە
لەگەڵ پەپوولە پاییزەی غەریباندا
بەڕێوەیەو... دێت بۆ لاتان!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

📚کتێبی
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
بەدەنگی مامۆستا شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە "بەشی3" من ھەڵمی دوێنێ و بارانی ئەمێستاکە و خەونی سەوزی سبەینێشم لە یەک وەختا یەک ناوم ھەیە و سەدان ناو. مێیینەم و نێرینەم و گیاندارم و بێ گیانیشم. من خۆم زەمانی قوربانیی بێبڕانەوەی ئەوینم. سەد ھەزار جار کوشتوویانم. سەد ھەزار جار ژیامەوە.…
#ئاوابوون_و_بوومەلەرزە
"بەشی4"

دەست ئەخەینە ناو دەستی ژان و خولیای یەکترەوە.
مەگەر بە ھەندێ نیشانەی ساڵدا لە یەکتر جوێ بکرێینەوە
ئەگینا ھەر:
یەک سەرمان ھەیە و
یەک چاومان ھەیە و
یەک پەرسگایش.

شەوانە لە باڵکۆنی ھەورە بەرزەکەی خۆمدا
پێکەوە ئەیکەین بە شاییی گوناھی سپی و
شاییی مەرگی ڕاپەڕیو و شایی خاچی سەرچۆپی کێش.
زەماوەندی ھەموو گومانە جوانەکان.

ئێمە لەم وڵاتی ھەتا ھەتایەی عەشق و ھەتا ھەتایەی ئاگردا
بریتین: لەو ژن و پیاوە بە نەعلەت کراو و
ڕەجم کراوانەی، کە یەک لە دوای یەک، کەڵبەی
مێژووە دڕەکانمان ھەڵکێشا، ھزریان تووشی
ژانی خۆشەویستی و بوومەلەرزە کرد.

ئێمە لەم وڵاتی ژیلەمۆ و ناتەباییەدا،
ھۆش و گۆشە مل کەچەکانمان
فڕێدایە گەرداوە تووشەکانی گومانەوە. وەک پڵنگ
«نە ء» مان بەردایە گیانی «بەڵێ» باوەکانی دیوەخانان.

ئێمە دەرزیئاژنی جەستەی دڵنیاییمان کرد.
دۆزەخی ئەبەدیمان بۆ بەھەشتی قەناعەتە بەسەزمانەکان
داخست. نەمانھێشت تەختی پادشاھان و تاجەکانیان
لە ترس و لەرز بەدوور بن
ئەگەر لە ترسی ھەڕەشەی کوختێکی تەنیایش بووبێ.

نەمانھێشت قفڵەکانی لە گەروو دراوی ڕووناکی
ھەموو شەو بەئاسانی چاویان بچێتە خەو
بێترس و لەرز بنوون
ئەگەر لە ترسی کلیلێکی ون بوویش بووبێ.
ئێمە بریتین لەو برینانەی ڕاوی چەقۆمان کرد.

لەو خوێنانەی زریانی سپیمان لێ کەوتەوە.
لەو سێدارانەی گوڵاڵەمان لەسەر ڕوا.
لەو مەنفایانەی نیشتمانمان لێ زا.
ئێمە بریتین لەو نائومێدییانەی بە ھیواوە سەرمان نایەوە!
شەوانە لە باڵکۆنی ھەورە بەرزەکەی خۆمدا
پێکەوە، زامی ھەموو سەدە دوور و نزیکەکان کۆ ئەبینەوە
وەک پوورەی ھەق ئەخرۆشێین.

کورسییەکەی من بە تەنیشت کورسییەکەی مەسیحەوە.
کورسییەکەی حەللاج بەرامبەر کورسییەکەی ژان دارک.
کورسییەکەی بابک بەتەنیشت کورسییەکەی قاسملووەوە.
کورسییەکەی جەمال عیرفان بەرامبەر کورسییەکەی «مەزدە».
کورسییەکەی عەبدولخالق مەعرووف بەرامبەر کورسییەکەی شەرەفکەندی.
کورسییەکەی مووسا عەنتەر بەرامبەر کورسییەکەی سەعید پوور.

شەوانە لە باڵکۆنی ھەورە بەرزەکەی خۆمدا:
پێشوازی لە تۆفان و مەوجدانەوەی ھەقی خوێناوی ئەکەم
پێشوازی لەو سەرە بڕراوانەی تووڕدرانە بەردەم سەگەلی خەلیفەکان
«دواتر بوون بە مانگ»

پێشوازی لەو مەچەکە بڕراوانەی
خرانە تەندورەکانی خەلیفە ژنەوە
«دواتر بوون بە قەڵبەزە»
پێشوازی لەو پەنجە قرتاوانەی
کران بە دەنکە تەزبیحی ئیمام
«دواتر بوون بە پەلکە گیا»
پێشوازی لەو لۆلاقانەی خرانە ژێر تەختی شاھان و
«دواتر بوون بە دارستان»

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئافات
#مل

ملم دێشێ،
چەند ڕۆژێکە ملم دێشێ
ئازارێکی بازنەیی
ئەڵێی... ئەڵقە پشکۆیەکە و
ئۆقرە ناگرێ و
داناسەکنێ و لە گەروومدا
دێت و دەچێ!
ملم دێشێ،
وتیان: ڕەنگە وابێ و وابێ...
زۆر شتیان وت،
لە سەرماوە بۆ وەرگەڕان...
بۆ گۆڕینی بالیفەکەم...
بۆ ئاوڕێکی زۆر خراپ...
بۆ ترازانی جومگەیەک
وتیان... وتیان
وتم ئەوانە هیچیان نین
هەبێ و نەبێ
ئەم ڕۆژانە
لە ڕۆژهەڵاتی ملمدا و
لە ژوورێکی سێدارەدا و
لە "تاران"دا
دیسانەوە ئەڵقەی پەتێ
بە دەم ژانی بایەکەوە
ئێستە لەوێ... دێت و دەچێ
چاوەڕوانی چەند ملێکمە
ملی شێعرم
ملی گۆرانی و مۆسیقام
ملی گوڵم
بۆیە منیش وا لێرەوە
ئێگجار... ئێگجار
پەرێشانم و ملم دێشێ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
‍ ‍
10ی خەزەڵوەر بەرامبەرە
لەگەڵ 1ی نوامبەر،
ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ،
قەڵای بەرخۆدان، بەرز ڕادەگرین.

🎀 @Sherko_bekas

کێ دەنگی کرد؟!
کێ هاتە سەر تەرمی کانییم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟

کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵیکرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟

کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!

کورسی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟

تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟! هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەس نوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!

یەک لە دوای یەک
هەرچی هەستا کاسە سەرمی کرد بە تەپڵەک
هەرچی هەستا چەرمی سکمی
کرد بە جانتای دیبڵوماسی و
ئینجا سرەوت!
هەرچی هەستا ئێسکی منی کرد
بە پەیژە و بە پێپلیکە و
خۆی پیا سەرکەوت!

لە بازاڕی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا
کۆیلەی پێست سپی بووم و
من بۆ کێ نەبووم بە دەسکەوت؟
کێ گۆشتی کوت کوت کراوی
ئەم لەشەی منی بەر نەکەوت؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #شایی_شەهید
2024/09/23 19:28:26
Back to Top
HTML Embed Code: