Telegram Web Link
Forwarded from Şêrko_bêkes
Mîrat
Telegram ☞ @Sherko_bekas
ئەم سەفەرە ئەبێ بکرێت!
تا هەڵسانی میوانەکان،
چۆڵ بوونی ماڵ
زرنگانەوەی بێدەنگی
مانەوەی تاق و تەنیای خۆم،
هەر ئەبێ بێت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔶 شێرکۆ بێکەس چنارێک لە وشە
پیاوێک لە هەڵوێست...

بۆ زۆرتر ناسینی مامۆستا شێرکۆ بێکەس
ئەم ڤیدیۆە سەیر کەن.🌹

🎀 @Sherko_bekas
بەفر ناتوانێ دەست بەردا
لە پرچی لوولی هەڵەکۆک
مەگەر بمرێ!.
نەورەس ناتوانێ چرکەیەک
لە عەشقی ئاو خۆی دابڕێ
مەگەر ئیتر باڵی بشکێ.
من و شیعریش
هەر بەو جۆرە!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا #عەبدوڵڵا_پەشێو بۆ کۆچی دوای مامۆستا شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Abdulla_Pashew
Forwarded from اتچ بات
🌹 @English_for_kurdistan
🌹🌹

ئەمڕۆ 13ی گەلاوێژی 2717ی کوردی بەرانبەرە لە گەڵ 4ی ئابی 2017ی زایینی، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی #شێرکۆ_بێکەس

#Sherko_bekas
(1940-2013)

#جودایی

ئەگەر لە ناو شیعرەکانما
گوڵ دەراوێژنە دەرەوە
لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ

ئەگەر یار بێننە دەرەوە
دووانم ئەمرن

ئەگەر نان بێننە دەرەوە
سیانم ئەمرن

گەر ئازادی بێننە دەرێ
ساڵم ئەمرێ و خۆیشم ئەمرم.

#separation

If they pick the flowers
From my poems,
One of my four seasonswill die.
If they take the beloved out,
Two will die.
If they take the bread out,
Three will die.
Bot if they take the freedmon out,
All my year and I will die.


وەرگێڕان : لەیلا نادری
یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹

🌹 @English_for_kurdistan
🌹🌹
ڕەنگە ئەو ڕۆژەی کە شیعری
تیا ماچ نەکەم
ستران نگرمە باوەشم و
لەگەڵ باڵندەی ڕەنگاڵەی
تابلۆیەکی جواندا نەفڕم
ئەو ڕۆژە بێ
کە تیا بمرم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا #بەختیار_عەلی بۆ کۆچی دوای مامۆستا شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی
سەر ئازادی و عیشقم باتێ...

🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەی شێرکۆی مەزن.

دیتنی ئەم ڤیدیۆ سەرنج ڕاکێشە پێشنیار دەکرێ...
🎀 @Sherko_bekas
لەیادی چوار ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد "شێرکۆ بێکەس" لەپارکی ئازادیی #سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ناوبرا لادرا.

🎀 @Sherko_bekas
ملوانکەیەکی سۆزانی
لەسەر شەقامێکی گشتی
کراسەکەی هەڵدایەوە و هاواری کرد
من هەر جەستەی خۆم ئەفرۆشم
هەر خۆم و بەس!

بەڵام لەسەر ئەم شەقامە، ئەیانبینم
تیاتاندایە جەستەی شاخ و جەستەی
دەشت و جەستەی باخچە و
جەستەی هەتاو و بارانی
فرۆشتووە و
بێدەربەستیش لەسەر کورسیی
شەرافەتی ئەم وڵاتەیش
دانیشتووە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ملوانکە
Şêrko_bêkes
#سرودهای_سنگی (سفر "دانته"وار شیرکو) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ قسمت "۴" شبتابی.. از فرادست به سوی بیشه می‌خزید.. از پسِ گامی.. می‌افروخت و از پس گامی دگر.. به بالین خموشی می‌خفت از پس هر دو گام.. سوسویی.. روی سنگها به رقص برمی‌خواست.. انگار…
#سرودهای_سنگی
(سفر "دانته"وار شیرکو)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۵"

سرآغاز هجران بود
من خود را
به برف و..
به طوفان و..
به سنگستان.. سپرده بودم
روستاییان اما
مرا رهگذری می‌پنداشتند..
که برای خرید بذر و
نشا و شیر و باسلق و پنیر آمده ام...

چرا کە جز یکی چوبدستی.. چیزی نداشتم
چرا که جامه‌هایم.. سیاه و خاکستری نبود
روی پلِ شوم رودخانه‌ی مرزی
که تنها دو بالارِ قفسه‌ی سینه‌اش
به جای مانده بود..
پاره ابری بر فراز و
من در میانه و..
آب دیوانه..
به فرو دست می‌خروشید

در فرودها.. مرگ.. آشکارا و بی نقاب
چشمان ژرف و بینیِ بزرگ و
نیش‌های بلند خویش را به من می‌نمود.
به خاطر روحِ چندی از شعر‌هایم
کوله‌بارم را دور نیفکندم
دو مرد.. در آن سوی پل.. به سان کوه‌ها
به لرزش پاهای من..
هنگام گذشتن از پل می‌خندیدند

وقتی به مرز رسیدم..
هراس.. به چهره‌ی شعرهای برهنه‌ام نشست..
به زیرها.. به قعر کوله‌بار خزیدند
چندی از شعرها..
از بوی تعفن مرز..
متهوع شدند و
روی هوله و شلوار من...
استفراغ کردند...
می‌خواستند.. نفسی تازه کنند...

وقتی که نشستم...
به دهانه‌ی دره..
زنی را بر پشت مادیانی دیدم
زن
یکی از همان پریان
گل‌اندام بارگاە خداوند بود
مادیان
سپید بود و..
جمجه‌یی کوچک داشت و
کودکی.. افسار او را می‌کشید..

آه خدای من!
این همه زیبایی..
چگونه چنین ناگهانی
از میان زشتی زُهم این مرز
سر برآورد!؟

به کرانە‌ی این رود..
یادی گستاخ و سرسخت
که شاید فرستاده‌ی دره‌ی آنسوی مرز است
خزان را زِ دست درختان فرو فکنده است
آنک خزان.. ریخته است
آبگین ارغوانی.. شکسته و
زیر پای درختان
ذره ذره گشته است

به کرانه‌ی این رود..
عشقی دور دست
که شاید فرستاده‌ی یکی دختر سنگدل شهر است
آرامش را.. زِ چنگ تنهایی ربوده است
و او اینک.. بیهوده و تنهاتر از پیش
میان برگهای خزانی را
به دنبال آن است

به کرانه‌ی این رود..
یکی سنگ شکارچی
که شاید سفیر بُرج دیدبانی مرز بود
آواز و پرواز پرنده‌یی را شکار کرده است
و او اینک.. بیهوده و بی حاصل
درون باد و نسیم و
میان چین و چروک موجها و
رؤیاهای مچاله را
به دنبال آنهاست!

ادامه دارد..
🎀 @Sherko_bekas

شیرکو بیکس
مترجم: #رضا_کریم_مجاور
.
#ڕەو_بەغدا
🎀 @Sherko_bekas

ئەمە باھۆزی مردنە؟
یاخود کۆستێکی باڵدارە
بەم بەیانییە خەواڵووە
لە دەربەندی بەھارێکی ترساوەوە
بە نێو تان و پۆی ھاوار و زریکەمدا
ئەئاژوێت و
تیژتر لە چاوی شەیتان و
ڕەقتر لە تۆڵەی تەتەر و
مۆنتر لە قاقای ھۆلاکۆ
بەرەو کاولاشی ڕووناکیم دائەگەڕێ!

ئەمە باھۆزی مردنە؟
یان تەپاوتلی مێژوومە؟
یان خل بوونەوەی دۆزەخە و
لە تەوقەسەری بەھەشتی
وڵاتێکی بێخواوەند و کەساسەوە
بەرەو ڕۆحم دائەگەڕێ!

لەم مەرگە ساردەدا
بە لووزە و
بە لووزە و
شارانم ئەڕژێنە ناو چیا و دۆڵەوە و
وەک خوێنی باخانم کوت و پڕ ئەمەیێن!.
لەم وەرزە وێڵەدا
ھەر بە پۆل
ھەر بە پۆل
لە شەوی زەردە «با» و
باوەشی بەفرێکی ڕەشپۆشدا
وەک کۆتر
منداڵ و
کارژۆلە و
پەلکە گیام
ھەڵاڵە و گۆرانیی و شیعریشم
ڕەق ھەڵدێن!.

لەم مێژووە تاریک و قووڵەدا
بە ھێشوو
بە ھێشوو
گۆی مەمک و گێلاس و
تەماشا و ھاوارم
ئەوەرێن!

ئەبینن؟! وا دیسان ڕابوردوو
بە خۆی و گۆچانی تاریکیی دەستیەوە
دێتەوە ناومان و فوو ئەکا
لە چرای دیوارکۆی ڕۆحمان و
سەعاتی ھەتاوی دواڕۆژمان ئەدزێ!
ئەبینن؟!

بەغدا داوە و.. کەچی قاچم ئەچێ بۆ لای،
بەغدا پەتی سێدارەیە و کەچی ملم ئەچێ بۆ لای.
بەغدا پەرداخێ ژەھراوە و
کەچی دەستم وا خەریکە ھەڵیبگرێ.
بەغدا درۆیەکی لووسە و
کەچی دەمم وا خەریکە قووتی بدا
بەغدا تاتەشۆری گوڵ و ھەقە و کەچی
منیش ئەیکەم
بە ئاوێنە و بە ئینجانە!.

بەغدا قفڵێکی ژەنگ گرتووی
لە زاری عێراق دراوە و
من ئەمەوێ بە ددانم بیکەمەوە.
بەغدا تۆڕی ماف گرتنە و
قولاپە بۆ زەردەخەنەی
کانی و زنەم
کەچی ماسییە سوورەی دڵم
وا خەریکە پێوەی ببێ!.

دە بڕوانن:
سووڕانەوەی ھەمان بازنەی چەقۆیە
بە چواردەوری سەر و ملما.
گەڕانەوەی تارمایی ھەمان داڵاشی خەلیفەیە.
ھاتنەوەی ھەمان دۆڵپایە
گرتنەوەی ھەمان پەتایە.

دەبارە بوونەوەی ھەمان
عیشقی کوێر و فاقەی ڕێیە.
بیست بارە بوونەوەی ھەمان
بەڵێنی: شیر و شمشێر و
گەشتی «سمکۆ» و
دوا شێوی سەرای «شنۆ»یە.

چل بارە بوونەوەی ھەمان
لە بێژنگدا ئاوھێنانە
شەست بارە بوونەوەی ھەمان
ماچی نێوان ژەھر و نانە
سەد بارە بوونەوەی ھەمان
دیمەنی ئەو کورسییەیە
کە پێکەنینی «قاسملو»ی
لەسەر دانیشت!
سەد بارە بوونەوەی ھەمان دەمامکی جاری جارانە
ھەمان.. ھەمان
ھەمان تەقینەوەی ئێوارەکەی «حاجی ھۆمەران»ە!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
ئێمە لەشاخ بە هاوینان
سەکۆیەکمان هەبوو گەورە
هەتاو لەقاتی سەرەوە
بەناو لق و پۆپی جیڕا
هەرچەند دەستی درێژ ئەکرد
نەیئەتوانی قژی سێبەری لای ئێمە و
تووکە سەری سەکۆ بگرێ!

جۆگەیەکمان هەبوو لەوێ
بەردەوام هەر لەیەک ئاوازی ئەخوێند و
نەیئەگۆڕی و ئیتر کەس تاقەتی نەبوو
گوێی بۆ بگرێ!
پردێکمان هەبوو پیر بووبوو. ماندوو بووبوو
بەڵام لەبەر تانە و تەشەری دارستان
لەبەر سەرزەنشتی ئاو و هەرد و کەنار،
نەیئەوێرا دەس لەو ئیشەی خۆی هەڵگرێ!

مەنجەڵێکمان هەبوو هێندە بێزار و وەڕس و
هێندە شەکەت و هێند تەنیا بوو
ئاگری ژێری بەزەیی پیا ئەهاتەوە و
هەموو جارێ ئاگر تکای
لە "با"یەکی ڕێبوار ئەکرد
بێت و بیکوژێنێتەوە
هەر بۆ ئەوەی مەنجەڵەکە
بۆ تاوێ بحەسێتەوە.

سفرەیەکمان هەبوو درێژ
بەدەیان قاپە خۆراکی
خۆش خۆشی لەسەر نەخشابوو
بۆیە تاقە ئاواتی ئەو، تاقە خۆزگەی
هەر ئەوە بوو
بەر لە مردن
ئەو ڕۆژە بێ
کە بە ڕاستی
ئەو قاپانەی لەسەر ڕیز بێ
کە لام وایە مرد و نەیدی!

ڕادیۆکەیشمان، ئەوەنده خشەخشکەر بوو
ئەتووت هەرچی چنارەکانە بە جارێ
لەناو ئەودا گسک ئەدەن.
لەوێ کونە تەیارەیەکیشمان هەبوو
ئەو لە من زیاتر ئەترسا لە تەیارە!
لەگەڵ سەریشت پیا ئەکرد، ئەیوت فەرموو
وەرە ژوورێ
بەڵام پشت بە من مەبەسته!

هەر لەوێش بوو، من ڕۆژێکیان
لە دوورەوە، پەڕۆیەکی سوورم بینی
وەکوو ئاماژەم بۆ بکات
وەک بیناسم
قۆڵی ڕووتی خۆی نیشاندام
بەڕاکردن بەرەو ڕووی چووم
لەمن وایە ژنەکەمە و
هاتووە بۆ لام!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۹" 🎀 @Sherko_bekas دیسانەوە ئێوارەیەک، لە ڕۆژهەڵاتی جەستەما و لە چوارچرا و لەناو بەفرا سەروملم بوون بە هێشووی عەشقی سوور و خوێنم هەڵهات. دیسانەوە لە بوولێڵێکی ئەیلولدا هەڵگیرسام و بۆ…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
"بەشی ۱۰"
🎀 @Sherko_bekas

لە مەرگەوە هاتوومەوە و
ئەچم بۆ لای یەکەم گوڵی مانگی مارت و
ئەچم بۆ لای (کێوەڕەش) و
بەردەم دەروازەی (ڕاپەڕین)
لەسەر ئەم پێستە سووتاوە و
لەم سوتماکی جەستەیەدا
خونچەی وشە و گوڵە شیعر و
گوڵە تابلۆ و گوڵی گۆرانی و
مۆسیقا سەر دەردێنن.

من نوێ بوونەوەی سەعات و
من سوێ بوونەوەی ڕۆژگار و
ناڵەی شەو و ژانی مانگ و
قرچە قرچی دەقیقەم و
بەڵام ئەمڕۆ پێ‌ئەکەنم
لە ئەنفالدا بوومە هەڵمی
سەر تابووتی وڵاتێک و

بەڵام ئەمڕۆ لە چاوانی ڕانییەدا
من بەژن و باڵای زیویینی
درەوشاوەی بەر بارانم
وەرزی کۆچە و‌کۆچی سوورە و
وەرزی ڕاکردنی شارە بۆ ئەشکەوت و
وەرزی ڕەوکردنی شەقام
بۆ لای دەراڵی ناو چیا
وەرزی کۆچەوکۆچی تەڕە و
جێهێشتنی گلێنەیە و
جێهێشتنی پەنجەکانی ڕووناکییە و
جێهێشتی ئاگری ماڵە و
جێهێشتنی خاڵخاڵۆکەی بیرەوەریی.

وەرزی کۆچی ئازادییە،
وەختێ ئازادیی نایەوێ لەژێر
سایەی دەم و چاوی نێزەکاندا
ئیتر بژی
وەرزی کۆچی جۆگەکانە،
وەختێ ئیتر نایانەوێ
ئاوکوژ لێیان بخواتەوە.
وەرزی کۆچی مەلەکانە
وەختێ ئیتر نایانەوێ
لە هێلانەی ئاسمان‌کوژا
هەڵبگورمێنن.

وەرزی کۆچی منداڵانە
وەختێ ئیتر نایانەوێ
گوڵ‌کوژەکان گەورەیان بن.
وەرزی کۆچی هۆنراوەیە
وەختێ ئیتر نایانەوێ
ژێر بنمیچی سەری ڕەقیب
ئاسمانیان بێ!
...

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار "بەشی ۱۰" 🎀 @Sherko_bekas لە مەرگەوە هاتوومەوە و ئەچم بۆ لای یەکەم گوڵی مانگی مارت و ئەچم بۆ لای (کێوەڕەش) و بەردەم دەروازەی (ڕاپەڕین) لەسەر ئەم پێستە سووتاوە و لەم سوتماکی جەستەیەدا خونچەی وشە و گوڵە شیعر و گوڵە تابلۆ و…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ـــــــــــــــــــــــــــــ
"بەشی ۱۱"کۆتایی

🎀 @Sherko_bekas

کۆچم کرد و کۆچ بردمیە
چاوبەچاوی ناو دنیاوە
لەو وەرزەوە،
تارماییەکەی ئازاری من
لە گشت ماڵێکی جیهاندا
یان لە ژووری میوانیاندا
دانیشتووە
یان بە پێوە لە باڵقۆن و
بەر هەیوانی ڕوانینیانا
ڕاوەستاوە!

هەورێ ئەمرێ و
هەورێ ئەزێ و
زەمان کاژ فڕێ ئەدات و
زەمان بەرەژان گرتوێتی و
واخەریکە سەدەیەکی تازەی ببێ و
لە پڕێکدا خۆر ئەگیرێ

ژووری شیعرم تاریک ئەبێ،
وێنەکانم یەکەیەکە
ڕەنگ و ڕوویان خۆڵەمێشیی
هەڵئەگەڕێ، لە ترساندا
هەموو خەویان لێئەکەوێ و
لە‌ پڕێکدا خۆر بەر ئەبێ و
وێنەکانم لە خۆشیاندا
باوەش ئەکەن بە یەکتردا و
پەنجەکانم لە ئەزموونی
خۆرگیراندا ڕەنگێکی نوێ
ئەدۆزنەوە و خەیاڵیشم
دائەگیرسێ

ساڵێ ئەمرێ و ساڵێ ئەزێ و
بۆ سبەینێ
لە هەزارەی سێهەمیندا
ئەچمە سەر یەکەم پلیکەی
وشەی تازە و لە دەنگەکان
ڕائەمێنم
ئەچمە بەر یەکەم ئاوێنەی
وێنەی تازە و لە ڕەنگەکان
ڕائەمێنم

لە ناو دەفری بەیانیدا
خەیاڵ و ڕەنگ تێکەڵ ئەکەم
هەوڵ ئەدەم دەنگێ بێنمە
شیعرمەوە نەبیستراو بێ
هەوڵ ئەدەم ڕەنگێ بێنمە
تابلۆمەوە نەبینراو بێ
پرسیار. پرسیار. پرسیار بکەم!

(ستۆکهۆڵم_۱۹۹۹/۱۱/۲۱)

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#وەفا

هەر کەس ڕۆژێ
منداڵێکم بداتە دەست باخچەی خۆشیی
من بۆ شەوێ دڵم ئەکەم
بە مۆمدانی دەست و پەنجەی.
ئەوەی جارێک هەڵکوتێتە
سەر تارمایی ترسەکانم
من هەزار جار سەرم ئەکەم
بە پێپلیکەی
ئەوەی قومێک ئاو بکاته
دەمی مێژووی بریندارم
هەتا مردن
من خۆم ئەکەم
بە مەتارە و بە زەمزەمەی!

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
.
#لەدایکبوون

کچێکمان بوو. گوڵە لیمۆ
بەم ڕێیەدا...هاتی بۆ لام
کوڕێکتان بوو... زەنگی ئاسۆ
بەم ڕێیەدا... هاتم بۆ لات.
لە سەرەڕێی هەردووکماندا
کانییەکی ساوا هەبوو
بەردێک دەستی نابووە بینی
کەچی کەسمان
نەچووین بە دەنگ
گریانی ئاوی ساواوە و
کەچی کەسمان
دەستی ئەو بەردەمان نەگرت
کە منداڵی هەردووکمان و
پاشەڕۆژێکی ئەخنکان!

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
.
#تەنیایی

کەسێک بێدەنگی نەدوێنێ
نایشتوانێ عەشقم بدوێنێ.
ئەوەی بە چاو ‌(با) نەبینێ
نایشتوانێ کۆچم ببینێ.
ئەوەی دەنگی بەرد نەبیسێ
نایشتوانێ دەنگم ببیسێ.
کەسێک کە نەیشبووبێ بە شەو
چۆن لە تەنیایی من ئەگات؟!

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
.
2024/09/24 17:22:28
Back to Top
HTML Embed Code: