Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
“لێ گەڕێ رۆڵی دیکە بگێڕم
ئەی ڕووحی بەرزی تەنیاییم!
با ئاپۆرەی دڵنیات بم
لە چاوەڕوانی و
وێرانیش”.

پاژێک لە شیعری:
نەناس لە هەرێمی ژنێکدا؛ سەرەڕۆ
شاعیر: #یوونس_ڕەزایی

#ڕاوێژیسم #Helbestakurdî
#وێژەی_کوردی

@rawezhism
وتم هەر هێندە بتبینم
کە بێژم:
"گرانە دەردی بێتۆیی"،
نەهاتی!

“ناسر حیسامی”
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/wjkyWllSDu4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"لە تەنگی ڕێواسەوە تا تەنانەتی مەرگ / سۆزانییەکی خەمگینە تەنیایی"

نووسەر: شوعەیب میرزایی
ناوی شیعر: عەتا
دەنگ: شوعەیب میرزائی
لە کۆمەڵەشیعری: گورگەکانی خانمی 1968 و عەتا

Helbestvan: Şue'yib mîrzayî
Eta (Deng: Şue'yib mîrzayî)
ji komele helbesta:
Gurgekanî xanimî 1968 û Eta
mûzîk: Mehmûd Berazî

© Rawezhism | 2723

@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
“هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ”

نالی

“Hemû E’zayî nallînim denallê
Serapam mîslî mosîqare bê to”

Nalî (1800-1877)

Semakar: @dorotheegilbert & @marcelogomesofficial
video: @niczeusmackay

@rawezhism

#وێژەی_کوردی #Helbestakurdî #ڕاوێژیسم #sema #dance #نالی #دیوانی_نالئ #Nalî #kurdishpoem #kurdishclassic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ ٣ـی ئاب، ١٢ـی گەلاوێژ ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی داعش"ـە. لە ئاوا ڕۆژێکدا زیادتر لە یەک ھەزار و دوو سەد کەس لە پیر و لاوی بێ تاوانی ئێزدی کوژران و نزیکەی سێ ھەزار کەسیش بێسەرو شوێن کران.

Îro 12ê Gelawêjê, 3yê meha August, salroja komkujiya kurdên êzidî ye bi destê “dewleta islamiya Dai'ş”ê. Di rojek wek îro de pitir ji yek hezar û dû sed kes ji pîr û xurtên bêguneh yên êzidî hatin kuştin û nêzî sê hezar kes hatin bêserûşûn kirin.

#Şingal #شنگال #ئێزدی #جێنۆساید #کۆمەڵکوژی #Komkujî #ڕاوێژیسم


@rawezhism
ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژ - ٤ی ئاب ساڵ‌مەرگی گەورە شاعیری کورد مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس ە.

تابڵۆ: Namo Gallery

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
"باڵ"

نازانم.. تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە!
یەکێکیان "با" یەکی "ئامەد"
پیێ بەخشیوم
بۆ ئەوەی شیعرم هەمیشە بڵند بفرێ!

دووەمیان خۆرە تاوێکی
لای "کرماشان" پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەرگیز خورافات
پێم نەوێرێ.

سێیەمیان ئەوینی"کەرکوک"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی وێنەی ئەو یارە
قەت گلێنەم جێ نەهێڵێ.

چوارەمیان هەورێکی"عەفرین"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەردەم ئەم سەرەم
بە بارانی کەسک بسپێرێ.

چوار گوێچکیلە و
تەنها یەک دڵ
چوار جۆگەو
تەنها یەک زێ.
چوار تەلان و
یەک دارستان.
نازانم تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە و
بەڵام هەر تاقە یەک ئاسمان..!

✍🏻 #شێرکۆ_بێکەس
لە کتێبی: "تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ مخەیتەوە هەڵقوڵین"

شێوەکار: #لوقمان_ئەحمەد

#SaveRojava | #SosRojava
@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیا محەممەد - ژن، ژیان، ئازادی

شیعری: #شێرکۆ_بێکەس
مێلۆدی: چیا محەممەد
نیگارە: شاد.کـ

هونەرمەند: ”ئەم کاتەی خۆشەویستی باش، ژن باش و ژیان باش و ئازادیتان باش؛ چرای ئەم ئاوازە تازەیەم، ئەگێڕم بە نێو دڵی گەورەی ورە و خۆڕاگریتان. باڵندەی ئەم دەنگە تازەیەم تاو ئەدەمە نێو ئاسمانی دەنگتان”.


#ڕاوێژیسم #ڕۆژهەڵات #ژینا_ئەمینی

@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کاتەتان باش، بۆ یادی هەڵبەستڤان #شێرکۆ_بێکەس بەشێک لە دەقە شێعرییەکانی کە حەزتان لێیە، لێرە بە یادگار بۆمان بنووسن.

Ev demê we baş, ji bo bîranîna helbestvan #şêrkobêkes beşek ji helbestên wî ku hun hez jê dikin, li wir wek yadgar ji bo me binvîsin.

Nîgare: @hemn.ghahramani

#ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #wêjeyakurdî
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/XoqU-X6AD_M
کارێکی زۆر تایبەت بۆ منداڵان، بە زاراوەی شیرینی لەکی.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Mujgan Kavûsî - Heyfe kurdî nezanim

«هەیفە کوردی نەزانم»

شێر و ڤەڕێ‌بردن هونەری: موژگان کاڤووسی
ڤێنەکیش: کیمیا زوهووریان
ئجرای شێر, مۆسیقا و ڕێکخستن:
وەحید نەزەری کرماشانی
خوندن: سیروان و هانا ئەلماسی
توومار: ئستودیوو دەنگ پەراو

مۆسیقاکارەکان:
تەنبوور: قارەمان سەمەد حسێنی
تار: عیرفان پوورحسێن
مۆسیقا ئەلیکتڕۆنییەکان: لاوین بەرەهمەن
تەپڵ و بەندیر: سارا ئەحمەدییان
دەف و پراکشن: وەحید وەیسی

مۆنتاژی ڤیدیۆ: #ڕاوێژیسم ©️

*کتاو ئایلانە «هەیفە کوردی نەزانم» ڤە ئی زوودیگەلە ڤلا مۆو.
*پەڕتووکی خاتوو #موژگان_کاڤووسی# بە ناوی #هەیفە_کوردی_نەزانم بەم زووانە بڵاودەبێتەوە. ئەم پەڕتووکە تایبەتە بە منداڵان و بە زاراوەی #لەکی# نووسراوەتەوە.

@rawezhism
Yek ji Lehengên jîngeparêzên Rojhilatê. 🍃
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سۆرانی | Kurmancî

بۆ خەباتی ژینگەپارێزان و دڵسۆزانی دارستانەکانی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیشتمان بە ئێوە سەربەرزە.

Di Çend rojên borîde li bajêrê merîwan a rojhilatê kurdistanê agirek gelek mezin ketiye daristan û çiyayên wî bajêrî, mixabin dewleta dagîrkar bi tu awayekê alîkar nabe û bigre gumana hindê heye ku destê wan di wê talankirin û şewitandinê de hebe. jîngehparêz û xelkê xwebexş bi dil û can xwe li ber agir digrin daku sirûşt, ajel û daristanên kurdistanê zêdetir neşewtin û beyn neçin. Em wek rûpela @rawezhism bi rêz û hurmet ked û xebata wan pîroz dikin.
2024/06/28 15:55:57
Back to Top
HTML Embed Code: