Telegram Web Link
"ئێمە هەڵەیەکمان کرد کاتێک پێمان وابوو جیهان پشتگوێمان دەخات، جیهان ئێمەی دەکردە ئامانج."
سوڵتان ئەلقایسی، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی- ئوردنی.
Gaza, Palestine (2004)
Forwarded from Jwanit |🤎. (SAHAND ، 𖤍)
«3» years of continuity 🎉.
-
| 5 - 11 - 2020 |  5 - 11 - 2023
-
ئەمڕۆ «3»ـساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دروستبوونی چەناڵ'ـی «جوانی تۆ» ئەم یاده پیرۆزبێت لە ئازیزانی ئەم چەناڵە جوانە ،
دەمەوێت سووپاسی ئەو مێمبەرە ئازیزانە بکەم کە هەمیشە بەردەوام بوون لە پشتگیریکردنی ئەم چەناڵە وە سووپاسێکی
بێ پایانم هەیە بۆ خاتوون «گەشبین»
کە بەردەوام بووە لە پۆستە ئیستاتیکا'کانی وە زۆر ماندووبووە له گەڵماندا دووبارە سووپاسی دەکەم
هیوادارم توانیبێتمان ڕوویەکی جوانی «شیعر»ـمان نیشاندابێت ، وە سووپاس بۆ هەبوونتان
ئەمڕۆ بە ڕۆژێک'ـی پیرۆز دەنرخێنم..

- @S1AHAND
یادگاری تەواوم هەیە بۆ ئەوەی قاوەکەم بە تەنها بخۆمەوە لە کافێیەکدا کە هەموو کەس پێی وایە بەتاڵە بەڵام پڕە لە کەسانی نەبوون.
- محمود درویش
ئەوان سەرکەوتوو بوون لە کەڵەکەکردنی بارستەیەکی زیاتری شتەکان، بەڵام خۆشی لە جیهاندا کەمتر گەشەی کردووە.
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، برایان کارامازۆڤ
ئەوە خودا نییە کە من قبوڵ نەکەم، تێدەگەیت، ئەوە ئەم جیهانەی خودایە، کە خودا دروستی کردووە، کە من قبوڵ ناکەم و ناتوانم ڕازی بم بە قبوڵکردن.
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، برایان کارامازۆڤ
Forwarded from Jwanit |🤎. (SAHAND ، 𖤍)
چاپیبكه‌ن
نووسین به‌وه‌ ناوێری كه‌ له ‌سینەی دایه‌
وشه‌ نازانێ بیگه‌یه‌نێ
ڕسته‌ حه‌وسه‌ڵه‌ی نییه‌ ته‌واویكات..
به‌ ده‌شتێكدا بیچێنن
ئینجانه‌ به‌شی گه‌ردی ئەو ناكات
به‌شی په‌نجه‌ره‌یه‌ك هه‌تاو ناتوانێ بیڕوێنێ. هێمن گیان هیچ شتێک بەشی تۆی نەدەکرد.
کە هەواڵی مەرگت ڕاگەیەندرا
لەخەو ڕاچڵەکیم لەناخەوە توامەوە..
"تەنانەت مەرگیش لە مندا مردووە"
«وە پەشیمان نەبووم لەوەی کە دەمکرد
و ڕۆژەکانم بەڕێ دەکەم بەبێ هیچ پەشیمانیەک
ژیان وێستگە و پەڕینەوەیە
چونکە ئەوەی تر لە خۆشیەوە بۆ ئازار»
Forwarded from Bachtyar Ali
بەختیار عەلی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ی وەرگرت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نوسەر بەختیار عەلیان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی 2023.

بەداخەوە دەبوو ئێمە چاوەڕێبکەین تا لیژنەی داوەری بە فەرمی هەڵگری خەڵاتەکە ڕادەگەێنن و دەیدەن بە میدیاکان. بەر لە چەند ساتێک لیژنەکە بە فەرمی بەختیار عەلی وەک هەڵگری نوێی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ناساند.

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لەسەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992 دا.

ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت، زانیاری تەواو لەسەر خەڵاتەکە، لەسەر ئەندامانی لیژنەکە، لەسەر هەڵگرانی خەڵاتەکە و بایەخ و گرنگی ئەم خەڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەکەینەوە.

دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
سەیرکە
من چۆن ئەم ھەموو شتەم لەبیرکردن,
و دەزانم نەک تەنھا ئامادەی ئەوینی تۆم
بەڵکو ئەوینداری تۆم ♡︎ ..

- جوانــی تـۆ ،
لە کۆتاییدا من و کریستیانۆ بەرامبەر جیهان ؛
كَل حُب ألدنيا دياَ في قلبي ليَك...
من کە دەستی قەسیدەم
بگاتە شەوێکی خەیاڵی "ئەو"
نازانم هەتا کەی غەمگینیی ،سێوی ڕۆحم ئەخوات!
من کە لە مەغریبانی تەنیاییدا
بەکۆڵانی ئاگرەکەی سۆری "ئەو" دا گوزەر بکەم و
هەموو فەجرێک ڕوو لە قاپیی میهری "ئەو" بکەم
ئیتر هەتا کەی،
ئاخر هەتا کەی
ئەم جەنتای مەنفایە بە کۆڵمەوە سەفەر بکات
ئیتر هەتا کەی
ئاخر هەتا کەی لەتە ئاوێنەی شیعر
ڕووەو هەتاوی چاوەڕوانیی ڕاگرم
بۆ ئەوەی چەپکە تیشکێ
بۆ دەیجورەکەی عەدەم ڕاو بکەم !

#شیعر“جەمال غەمبار”
هیچ شتێک لە ئازادی جوانتر نیە، بەڵام هیچ شتێکیش لە ئازادی ترسناکتر نیە، هەندێک مرۆڤ ئازادیان هەبێت هەڵە ئەکەن. ڕاستە ئازادی خودی جەوهەری ڕزگارییە، گرتنی باڵە و فڕینە بەسەر هەموو زنجیرەکان. بەڵام ڕاستییەکی تر هەیە، ئازادی شمشێرێکی دوودەمە، توانای هەم گەورەیی و هەم وێرانکردنی هەیە. هەندێک لە تاکەکان کاتێک کۆنتڕۆڵی تەواوی ژیانی خۆیان دەدرێتە دەست، بەتەواوی خۆیان لەناو ئەبەن، لە کۆتاییدا جوانی ئازادی لەگەڵ هەڵە بەکارهێنانی تێکەڵاو دەمێنێتەوە. مرۆڤ دەبێت زۆر وریابێت تا بزانێت ئازادی ڕاستەقینە چیە. ڕێگای ئازادی هەمیشە ڕێگایەکی نەرم و نیان نییە و ئەو هەڵانەی کە لە ئازادیدا ئەنجام دەدرێن دەتوانن پەڵەی درێژخایەن لەسەر ئەزموونی تاک و بەکۆمەڵی مرۆڤ بەجێبهێڵن. ئازادی گەورەترین مافێکە کە مرۆڤ پێویستە هەیبێت، شتێکیش جوانتر بێت لە ئازادی، بەکارهێنانیەتی بە ڕێگایەکی دروست.


دۆلۆریتا
شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو
کە تۆی قیبلە دەمت سا بێنە قوربان

نالی
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەمەوێ لەگەڵ تۆ لە شوێنێكی ؛
دوورەدەست بژیم بەیانیان پێکەوە ئاژەڵەکان ببەین بۆ لەوەڕ، هێلکەی مریشکەکان کۆبکەینەوە، سێو بدەین بە ئەسپەکەمان، شیر بدەینە بەرخ و كاریلەكانمان، نزیک نیوەڕوان چام بۆ لێ بنێیت، دوانیوەڕۆ بڕۆین بۆ باخی گوڵەبەڕۆژە، بچین بۆ ڕەزی ترێ و شەوان بیانکەین بە شەراب، شەوانیش لەژێر سایەی بۆنی قژ و شیرینی قسە و ڕووخسارتدا تێر تێر بنووم.

• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
ھەمووشتێکمان کرد تا لەلامان بمێننەوە
ھەمووشتێکیان کرد تا لامان بڕۆن
لەپێناو بەدەستھێنانیان ھەموو شتێکمان لەدەس چوو
لەپێناو لەدەس چونمان ھەموو شتێکیان بەدەست ھێنا
سەدان ڕێگامان وونکرد تا بیاندۆزینەوە
ھەزاران ڕێگایان دۆزییەوە تا وونمان بکەن
ئێستا ئیتر خەریکە لەوەتێدەگەم
درۆیان لەگەڵ کردین
دڵ ھیچ کاتێک ئاوێنەی دڵ نەبوو
لەژیان
ھیچ کەسێک ئەزیزی دڵی کەسێکی دیکە نەبوو

شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
هەندێک جار دەتەوێت بڕۆیت
تەنانەت ئەگەر
بەلەمەکەت کاغەزییش بێت

شاڵاو حەبیبە
۲٠۱۸
موزیک خۆراکی ڕۆحە.
2024/07/01 13:24:42
Back to Top
HTML Embed Code: