Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
حەبیبە ؛
ڕۆژگارێک لە نێو دەستی دۆستەکانم بەرد بووم
بەڵام لەسەری خۆمدا شکێنرام
بووم بە شمشێر لە کەمەریان،
لەوێش هەر خۆم پێی سەربڕام
تفەنگ بووم و چومە شانیان،
هەر خۆم مەغزەن و خۆیشم فیشەک
وەلێ دواجار،
هەر لە خۆمدا بەتاڵ کرام .
وەکو مانگ لە نێو سپێدەیەکی زوودا ناشتیانم
چوومە نێو لەپی هەر ئاسمانێک ئاواکرام
دەستم لە ملی هەر شەوێک ئاڵاند،
هەورەکان لێکیان کردین
لە سەر باسکی دەریاکانیش،
شەپۆڵەکان وەدەریان نام
منێک کە لە هیچ شوێنێک جێگام نابێتەوە
ئەگەر لە نێو عیشقی تۆدا نەمرم،
بڵێ ئازیز، سنگی کێ بکەم بە نیشتمان
دەڕۆم حەبیبە، دەڕۆم
لە داخی خیانەتی دۆستەکانم دەڕۆم
گەر خۆشت دەوێم مەپرسە بۆ کوێ؟
کە دەزانی بۆ ئەو چوونەم،
مەرگە وەڵام.
|پەشێو حەمەد ئەمین ،

Forwarded from Bachtyar Ali
ئەی وەتەن مەفتونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربكەوێتەوە.
وەقتی غەریبی و غوربەت، وام بە كۆتی خۆتەوە
كە خۆت پێڵاوی دوژمنان ماچ دەكەی،
كێ وەك سەگ پەتكەم و بیخەمە ژێر پێتەوە؟
غەمبارم كە دەتبینم دوژمنم وەك سەگ پەتتدەكات و دەتخاتە ژێر پێیەوە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەك لە شیعری «وەتەن و ئیشی مۆسیقارێكی ماندوو»
لە دیوانی: ئیشكردن لە دارستانەكانی فیردەوسدا

Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
خۆزگە قەرەجێک ئەبووم ؛
خۆزگە قەرەجێکی پێست سووتاوی بەر خۆر و
قژێکی دوو ڕەنگ ئەبووم
کاتێک کوڕێک توانجی بدایە
بە دەنگی بەرزەوە کام جنێو ناشرین بوایە پێم بدایە،
وە قەرەجێک بم هەر نینۆکێکم ڕەنگێک بێت و
تەنورەیەکی درێژی شێوە پلیسی ڕەنگی سپیم ئەپۆشی و ،
ئەو تەوقانەم لە قژم دەدا کە دۆزیبونمەوە،
ئەو دەسبەندەم لە دەس ئەکرد
کە دووکاندارێک فڕێی دەدا
گوڵم ئەفرۆشت ؛
جوانترین گوڵەکانم هەڵەبژارد،
بۆنم لە ڕۆحی گوڵەکان ئەبڕی و
دووبارە لەبەردەم چۆگەلەیەکا تەڕم ئەکردن
تا ماندوێتیان دەرچێت،
بێباکانە لە کام شەقام حەزم لێبوایە
بە قاقای بەرزەوە تێمەپەڕان ؛
خەڵکم بە قیژە قیژ بێزار ئەکرد
نـەک بە درۆو دووڕووی خۆم شیرینکەم
باکم بە خۆشویستنی کەسیش نە دەبوو ،
ئەوەندە دەسوڕامەوە تا هێندە ماندوو بومایە
کاتم نەبووایە بیر لە کەس بکەمەوە..
- گەشبینـ🌻

کە ئەمنووسی
نەمئەزانی تۆ جاروبار
بە دەورمدا ؛
ژیر و سەلار
تەونێک بێدەنگیی هەڵئەخەی
بۆ چنینی مافووری جوان
دواتر زانیم ؛
ئەوە بۆیە ئەو جارانە
وشەم دەم بە جریوەیە و
دێڕم جۆگەی تریفەیە و
شیعرم پڕ ئینجانەی وچان
| دلاوەر قەرەداغی
نەمئەزانی تۆ جاروبار
بە دەورمدا ؛
ژیر و سەلار
تەونێک بێدەنگیی هەڵئەخەی
بۆ چنینی مافووری جوان
دواتر زانیم ؛
ئەوە بۆیە ئەو جارانە
وشەم دەم بە جریوەیە و
دێڕم جۆگەی تریفەیە و
شیعرم پڕ ئینجانەی وچان
| دلاوەر قەرەداغی
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
ئای چەند باشە
لە فێڵەکەی من نەگەیشتووە..
بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پێکەنینی ببینم،
بەئەنقەست هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەدۆڕێنم💛..
- تەڵعەت تاهیر ،
لە فێڵەکەی من نەگەیشتووە..
بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پێکەنینی ببینم،
بەئەنقەست هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەدۆڕێنم💛..
- تەڵعەت تاهیر ،
Forwarded from • p4rissaa| پەریسا • (𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳 𖤍)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
المنشاوی...🌱
Forwarded from تیانووس
#دیوار وەک هێمایەک بۆ ناسینی ڕق و توڕەیی
عومەر محەممەد
دیوار و دەرگا و تونێلەکان لە وڵاتی ئێمە هێماگەلی چاکن
تا ناخێکی شەڕانگێز ولەرزۆکی خەڵکەکە بناسیت تێیدا.
- بۆ نموونە: لە دیواری خوێندنگەیەکی کچان
نزیک شوێنی کارەکەم نووسراوە؛
« لەبیرم نەکردی، لەپێم کردی»
لەولاتر نووسراوە:
« یان بۆ منیت، یان بۆ مردن»
- لە دەرگای ئاودەستەکان
پڕێتیی لەجنێو بەسەرۆکەکان و پارتە سیاسییەکان.
- لە تونێلەکان هەمیشە شتی جۆراوجۆر دەخوێنیتەوە.
ئەم نوسینانە دەرخەری ئەم توڕەبوونە پەنگخواردووەن؛
کە لەشوێنی تردا بەتاڵی دەکەنەوە پەلدەکێشێت بۆ کوشتن.
جا کوشتنی جەستەیی بێ یان کەسایەتیی.

Forwarded from • p4rissaa| پەریسا •
نۆڤەمبەری 2009یە...
تازە ھەستاوم کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی بەیانیە و ئاسمان بە خوڕەم باران ئەباری لەدەرەوە ، دایکت رێی پێداوی ئەمڕۆ نەرۆیتە دەوام تۆش لەژێر بالیفەکەتەوە زۆر دڵخۆشی و دوبارە لە کاتژمێر ٧:٣٠ ھەڵدەستی و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوە ئەکەی ھێشتا کەش و ھەوا باو بۆرانە و دنیا تاریک تاریکە ،ھەست ئەکەی زۆر باشی ، لەسەر کورسیەکەو دانیشی و کۆمپیتەرەکە و داگیرسێنی و ھەنێک گۆرانی ھێمن گوێ لێ ئەگری ، دایکیشت ژەمە خواردنی بەیانی بۆ ئامادە کردووی ، دوای ئەوە بەدەم خواردنەوەی چا یان شەربەتێک دەست ئەکەی بە یاریکردنی GTA و بێتاوانەکان ئەکوژی لە GTA ، ھیچ بیرکردنەوەی زیادە لە مێشکتا نیەو دووری لە گۆشەگیری❤️
ئەوکاتانەی ژیان زۆر جوان بوو.

٣جار لەسەر یەک بیخوێنن ؛
- سُبحان الله .
- الحمدلله .
- لا إله إلا الله .
- اللهُ أكبر .
- سُبحان الله و بحمدهِ .
- سُبحان الله العظيم .
- استغفر الله و أتوبُ إليه .
- لا حول و لا قوة إلا بالله .
- اللهُم صلِ على محمد وآل محمد .
-لا إله إلا انت سبحانك اني كنت من الظالمين.
-استغفرك اللهُمَّ و أتوبُ إليك .