Telegram Web Link
#وێنەی_جوان

لە ڕاستەوە: موزەفەر کامکار، یەدوڵا نورانی، #عەلی_زەندی، #مامۆستا_شەریف_(شاعیر) ڕامین میکائیل زادە، بابەک دیوانی .

دانیشتوان: ئەو چوار کەسە نەناسراون، زاهێد مەنسوری.



Tel⇔ @mlwankay_shin
شەقام چۆڵە
دار بە تەنیا بەسەر ڕووبار دەڕوانێ

چاوم ئەشکی
ئاسمان بارانی
دار گەڵاکانی دا دەبارێنێ

ئەی شەو بگری !
ئەی غەم بگری!
ئەی ڕوح  بگری !

بگری
بگری
بگری بەسەر
مەیتی نازداری یادگارەکانا!


فەرهاد پیرباڵ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

هەموو جیهان بە عەشقی ناکام قاندراوە،
ئەو چیا دوورانە پڕە لە عەشقی ناکام،
ئەو گوندە فەرامۆشکراو و بچووکانە هەمووی پڕە لە عەشقی ناکام،
هەرچی شارێک یان شارۆچەیەک دێته سەر ڕێگام ، جگە لە عەشقی دەستخەرۆ و بێئامانج ، هیچی دیکەی تیا نییە.

من ئێستا خەباتگێڕێکی ناسراوم بۆ وڵاتەکەم، بەڵام ئەوەتا ئەم نیشتمانە لە عەشقی بێسوود و کوژراو دروست بووە، من هاتوومەتە سەر خەیاڵێکی سەیر،

هاتوومەتە سەر ئەو بڕوایەی کە لە جێگایەکدا هەندێ عەشق ئازاد بکەم، هاتوومەتە سەر ئەو خەیاڵەی پارچە زەویەکی عاسی بکەمە مەڵبەندی هەندێ لەو عاشقانەی کە جێگایەکیان نییە پێکەوە تیا بژین...

📚ئێوارەی پەروانە

بەختیار عەلی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شاعیر :محەممەدی حاجی مستەفا


حاڵی کورد بەیان ئەکات!👌🏼

Tel⇔ @mlwankay_shin
گیانە..
کەی بێ تەم و مژی، پەستی
ئەمساڵەم؟!
بە ئومێدی، بەتۆ گەیین، بڕوێتەوە؟!

شێرکۆ بێکەس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
كەڵكی ئەوەم نەماوە
بەم تەمەنەوە خەریكی كۆكردنەوەی خۆشبەختی بم،
بۆیە گوێی نادەمێ‌ و لە گۆشەی شەقامێك دادەنیشم
زۆر بێباكانە..
سەیری ئەو دونیایە دەكەم،
وەك دڵم وێران بووە.

لەو شەقامەی
بەخوێن سووریان كرد، گوڵی
خۆشەویستی دەفرۆشن!
لە بازاڕی باڵندە فرۆشەكان،
باس لە جوانی فڕین دەكەن!
لە گەڕەكی پیاوكوژەكان،
پەیكەری شاعیرێكیان دروست كرد!
بەجۆرێك گریانیان ڕەنگ كردبوو
لە بری پێكەنین فرۆشتیان!
بەجۆرێك مردنیان ڕەنگ كردبوو
لە بری ژیان فرۆشتیان!

ئەمەیە ئەو ڕۆژگارەی منی تێدام...

نەبەز گۆران"

Tel⇔ @mlwankay_shin
خۆشەویستم...

تاسەی دووریت بوو بە تفەنگ دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە...💔


#جەلال_مەلەکشا
#ژماردن

ئەگەر توانیت یەکە یەکە
گەڵای ئەو باخە بژمێری.
ئەگەر توانیت هەرچی ماسیی
گچکە و گەورەی
ئەو ڕووبارەی بە بەردەمتا تێئەپەڕێ
ڕیزژمێر کەی!
ئەگەر توانیت لە وەرزی کۆچی باڵندەی
بەرەو ژوور و بەرەو خواردا
بەرەو خوار و بەرەو ژووردا
یەکە یەکە
مەل و باڵندە بژمێری
ئەوا منیش بەڵێن ئەدەم
یەکە یەکە
هەرچی قوربانیی ئەم خاکی
کوردستانە شیرینەیە
بۆت بژمێرم!

✍🏻 #شێرکۆ_بێکەس
📚ئاوێنە بچکۆلەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
دەبێت باشترین مرۆڤەکان لە ڕووی کردەوەکانیان بناسین...
ئەگەر نا وتەی بەنرخ لەسەر دیواری شەقامەکانیش دەنووسرێت!

👤 #گیتێز
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵ پەرەست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرەست!

#مامۆستا_هێمن
چۆن بۆم دەکرێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
چۆن لاپەڕەی پاکی سپی
هی ڕابردووی شادی و کپی
لوول بدەم و بیشارمەوە
بەم دڵەی پڕ ئازارمەوە؟
سا چۆن دەکرێ لەبیرت کەم...🖤

#عەبدوڵڵا_پەشێو
زۆر شت گۆڕا ئەو گوریسەی بە مناڵی جۆلانەم پێی ئەکرد و دڵ خۆشی ئەکردم، ئیستا بیردەکەمەوە چۆن خۆمی پێ بکوژم و کۆتاییم پێ بێنێت
...
#نەناسراو

Tel⇔ @mlwankay_shin
#پەندی_پێشینیان

ئەم پەندە گەلێ شایانی باسە
هەرچی نەتناسێ ، قەتی مەناسە

کێ بێزی نەهات ڕوو کاتە ماڵت
دانیشێ لەسەر کۆنە سیپاڵت

نامەردی ، گەر تۆش بچیە ماڵی
چۆک دادەی لەسەر باشترین قاڵی

بەمن چی دۆینێ باوکی تۆ خان بوو؟؟
خاوەن دیوەخان، سفرە و میوان بوو

شەرتە تۆ ئیمڕۆ غیرەت بنوێنی
بۆ خۆت بەڕەی خۆت لە قوڕ دەرێنی.!


#مەلا_غەفوور_دەباغی

Tel⇔ @mlwankay_shin
حاکم ڕزگار دەگێڕێتەوە:

"قوتابییەک لە ناو پۆلەکەیدا لەلایەن هاوڕێکانی شتێکی لێدزرا، چووە لای مامۆستاکەی و سکاڵای کرد، مامۆستایەکە هەموو قوتابیبەکانی ڕوو بە دیوار ڕیز کرد، خۆشی لەدواوە بە ڕیز دەستی خستە ناو گیرفانی هەموویان و لە گیرفانی یەکێکیان شتە دزراوەکەی دۆزییەوە و دایەوە قوتایبەکە، بەبێ ئەوەی هاوڕێکانی بزانن.
ساڵ هات و ڕۆیی ڕۆژێک پیاوێکی باڵابەرزی گەورە ڕێی لە مامۆستا گرت و سوپاسی کرد، گوتی: من ئەو قوتاببیەم کە بەمنداڵی شتێکی هاوڕێکانم دزی و تۆش نەتهێشت ناوبانگم بزڕێت، مامۆستایەکە گوتی: ئەوە ئێستا زانیم تۆ بووی، چونکە کاتێک دەستم دەخستە گیرفانتان خۆشم چاوم نوقاندبوو تا دواتر بەچاوێکی نزم سەیری ئەو قوتابییەم نەکەم کە ئەو هەڵەیەی کردووە"


Tel⇔ @mlwankay_shin
وێڕای ڕێز و سڵاو له خزمەت هەموو
ئەندامانی بەڕێزی کاناڵی ملوانکەی شین

پێشەکی بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو هاوڕێیان ئەکەین.
هیوادارین خوای گەورە وەڵامی نزا و پاداشتی خۆڕاگری هەموو لایەک بداتەوە و ئەم جەژنه ببێته مایەی خێر و خۆشی بوو هەموو لایەک.

هەموو ڕۆژتان جەژن و جەژنتان پیرۆز بێت❤️
@mlwankay_shin

🥀 هەتیو لە ڕۆژی جەژنا 🥀

جەژن ڕۆژێکە ڕۆژی شادیە
ڕۆژی سەیران و دڵ ئازادیە

ڕۆژی نیشات و کەیف و دەماخە
ڕۆژی سەیران و سەردانی باخە

گشت کەس بە دڵخۆش لە ناو مناڵی
هەموو بە مەرام حاڵ و ئەحواڵی

هەموو لیباسی تازە لە بەردا
هەموو مێزەرەی شیرین لە سەردا

ئەم بۆ ماڵی ئەو ئەۆ بۆ ماڵی ئەم
ئەسووڕێنەوە بە بێ دەرد و خەم

دەم بە پێکەنین دڵ پڕ لە سروور
لیباسی بەریان زەرد و سەوز و سوور

ئەمما بۆ هەتیو ڕۆژی زاریە
ڕۆژی گریان و بێ قەراریە

نە دایک سەر و جلی ئەشۆرێ
نە باوکی هەیە بەرگی بگۆڕێ

نە پارەی هەیە بیبا بۆ سەیران
هەر وەکوو باقی دەستەی هاوسەران

بە بێ خەمخۆر و بێ پشت و پەنا
بێ پێکەنین و بێ هەرا و زەنا

سەرکز و پەشێو لە بن دیواران
عاجز و مەلول وەک ئازیەتباران

دڵسۆزی نیە دەس خاتە شانی
خەرجی ئەو ڕۆژە بکاتە گیرفانی

مامۆستا قانع"

Tel⇔ @mlwankay_shin
بارزان مەحموودیان - جەژنانه
ملوانکەی شین
🎤: بەرزان مەحموودیان
🎼: جەژنانه

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
من بیر لەو بەهاره ڕەنگینه دەکەمەوه،
هات و تێپەڕی و
ئێمه نەمانتوانی؛
بۆن به گوڵێکەوه بکەین!

جەلال مەلەکشا"

🔹 زرێبار - مەریوان

Tel⇔ @mlwankay_shin
" پەند و چیرۆک"

پیاوێک حەوزێکی گەورەی ئاوی هەبوو کردبووی بەخێر بۆ خەڵکی تا لە ئاوەکەی سوود وەرگرن ...

ڕۆژیک چوونە سەری ئاوەکە پڕ بووبوو لە شتی پیس و پاشماوه، کە هەواڵیان گەیاندە خاوەنەکەی وتی چاکی بکەنەوە
چاکیان کردەوە ...

ڕۆژی دواتر دووبارە پڕ کرابوو لەپیسی و پاشماوە، خەڵکەکە زۆر توڕەبوون بەڵام خاوەنەکەی وتی ئەمجاریش پاکی بکەنەوە، بەڵام شەو چەند کەسێک چاودێری بکات بزانێت کێ ئەم کارە ئەنجام دەدات؟؟
ئەگەر زانیتان کێیه تەنها وەرن بە من بڵێن و ئاشکرای مەکەن.

ڕۆژی دواتر هاتن بەشەرمەوە وتیان: گەورەمان ئەوەی ئەوکارە دەکات ئامۆزاکەتە.

وتی: لا حول ولا قوة إلا بالله، ئەم شتە بەینی خۆمان بێت و دووبارە حەوزی ئاوەکە چاک و پاک بکەنەوە.

دەمەو ئێوارە فەردەیەک برنج و شەکر و هەندێ پارە و بۆنی خۆشی لەگەڵ خۆیدا برد چوو بۆ ماڵی ئامۆزاکەی، گەشته مال٘یان: سڵاو ئامۆزا گیان من داوای لێبووردن دەکەم دەمێکە سەردانم نەکردووی و دەمێکه هەواڵم نەپرسیووی، هیچ باسی ڕووداوەکەشی نەکرد، دواتر ئەو شتانەی پێی بوو دایپێی دواتر گەڕایەوە ...

پاشان فەرمانی کرد ئەم شەویش چاودێری بکەن، لەدرەنگانێکی شەودا ئامۆزاکەی هات بەڵام ئەمجارە ئەو ناوەی پاککردەوە و هەندێک بۆنی خۆشی کرد بەو ناوەوە و گەڕایەوە بۆ ماڵ !

پەند :
ئەگەر ویستت کێشەکان چارەسەر بکەیت، ئەبێت بەچاکە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە خراپن بەرامبەرمان نەک بە خراپه وەڵامیان بدەینەوە:
(ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ )
«بەکردەوە و ڕەوشتی جوان وەڵامی هەمووان بدەرەوە».


وەرگیراوە لە کتێبی"داستانی ئێمە چیرۆکی تۆ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/09/30 18:13:28
Back to Top
HTML Embed Code: