Telegram Web Link
لەوانەیە گەر درزی نەبردایە
سەوز نەبووایە🌱

Tel⇔ @mlwankay_shin
کوردایەتی هەر هەڵپەڕکێ و سەروێن و جل و بەرگ نییە!
کوردایەتی بە کامێنت و لایک ناکرێ!
کوردایەتی لە کوردستانێ دەکرێ کە ژینی لێ بکرێ!
کولتوور و فەرهەنگ و نەریتی کوردی لە خاکێک مانای هەیە و دەکرێ کە پاک بێت!
ئابووری بەهێز بێت! بیرکردنەوە ئازاد بێ!
ئەمڕۆ هەندێ کات بو و هەوا خۆش هاتین تا دەرۆ بچین؛ ناڵێم زۆر بوو بەڵام بەداخەوە زبڵ و پاشماوە شوێن نییە بەرچاو نەیە!
ئەوەندەی بۆمان کرا ئەو شوێنە وا ویستمان دانیشین خاوێنمان کردەوە. وەرن با بەیانی و بۆ سێزدە بەدەر هەرکەس تاکە دەوری خۆی و ئەو شوێنە وا دادەنیشێ پاکی کاتەوە!
وەڵڵا نیو کاتژمێر زیاتری کات پێویست نییه!

وەڵڵا کوردایەتی ئەوەیە!
وەڵڵا گرینگ ئەوەیە!
وەڵا شانازی ئەوەیە!

سێزدە بەدەر دەرفەتی چاکە بۆ ئەو پاک کردنەوەیە.

✔️وەرگیراو له:
"لاپەڕەی ئینستاگرامی هانا و ئیدریس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

کیژۆڵەی دڵگیر، ئەی لەخۆبایی
بۆچی ئەمکوژیت، به ناڕەوایی؟

بۆچی دڵڕەقی، بەرامبەر به من؟
که بتپەرەستم، هەتاکوو مردن

دەزانم بۆچی دڵ پڕ له قینی
له چەقی ڕێگا، چاوت نامبینی

چونکه دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک، له ئازارم بۆت

چونکه لاوێکم، ڕاستم، فێڵباز نیم
چونکه چاوباز نیم، به فیز و ناز نیم!

عەبدوڵڵا پەشێو"

Tel⇔ @mlwankay_shin
لە تاوی ئێش و دووری تەڵعەتی یار
چ غەمبارم، چ غـەمبارم، چ غەمبار..!


#زاری
🙏تکایە لە هەموو کاناڵ و کۆڕەکان بڵاوی بکەنەوە.
پەیامێک بۆ هەموو هاونیشتمانیانی ئازیز بۆ ڕۆژی سێزدەبەدەر🌱🌹


Tel⇔ @mlwankay_shin
حەسەن زیرەک - هاتەوه با بێتەوه
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن زیرەک
🎼: هاتەوه با بێتەوه

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
سڵاوێک پڕ لە خۆشەویستی
سڵاوێک بە چەپکێ گوڵەوە
سڵاوێک لە ناخی دڵەوە
سڵاوێک بە دەنگی بولبولەوە
ئاراستەی ئێوەی بەڕێز بێت،
ڕۆژتان پڕ لە سەرکەوتن🌹🤗

Tel⇔ @mlwankay_shin
خۆزگە بەرد بووبایەم
ئەوکات دڵتەنگی هیچ نەدەبووم…🫠🖤


#مەحموود_دەروێش
ناتوانن بە چاکردنی
دنیای باشتر هیوادار بن؛
مەگەر ئەوەیکە تاک تاکی هاووڵاتیانی کۆمەڵگا سەرکەوتوو بن.
بۆ ئەو مەبەستە هەرکامێک لە ئێمە،
دەبێ سەرەڕای بیرکردنەوە لە سەرکەوتنی خۆی،
لە بەرانبەر کۆی مرۆڤان هەستی بەرپرسیارەتی هەبێت و
ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە، بۆ کەسانێک کە وا دەتوانین، بەسوود بین.

وتە جوانەکانی "ماری کوری"

Tel⇔
@mlwankay_shin
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟!
گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟!
شەوان وەک من، هەتاکوو دێی بەلادا
دەمی مردن بەچاوی خۆت دەبینی؟!

شێخە ڕەسووڵ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ملوانکەی شین
حەسەن زیرەک و ناسر ڕەزازی
🎼: ساڵە های ساڵە
خۆزگە ڕاستی دەبوو🥹❤️

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
پێم وایە ئەوەی وا دەبێتە هۆی ڕەنجانی مرۆڤەکان لە یەکتر، ئەوەیە کە:
زۆرجار، ئێمەی مرۆڤ چاوەڕێی ئەوە دەکەین لایەنی بەرامبەرمان لە ڕوانگەی ئێمەوە سەیری هەموو ڕووداوەکانی جیهان بکات!

📖#تەپڵی_تەنەکە
#گەنتەر_گراس


Tel⇔ @mlwankay_shin
لەبەر تۆ
لەبەر چاوەکانت
لەبەر من
لەبەر ئازارەکانم
لەبەر ئێمە
لەبەر ئەو هەموو تەنیایییە

خۆزگە خودا
کارێکی دەکرد...


ئەحمەد شاملوو"

Tel⇔ @mlwankay_shin
#ئێمە_سەر_دەکەوین

دوایین قسەی منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ خەڵکی باکووری کوردستان لە شاری وان دوای دەسبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی تورکیە.


سەرکەوتنمان پیرۆز بێت.❤️🌹

Tel⇔
@mlwankay_shin
@mlwankay_shin

🥀 دەردی گران 🥀

بەشی ناسینی نامەردی لە کەسدا مەردی نابینم
لەلایێکی کە ڕووگەرمی نەبێ دڵسەردی نابینم

چ ڕووسپیەک بە ڕووسووری لە بۆتەی ئیمتحان دەرچوو
درۆ ناکەم بە وەجهی ڕاستی ڕووزەردی نابینم

لە کەند و ڕەندی عالەم قەت مەپرسە گەر خیرەدمەندی
خودا هەڵناگرێ ڕەندم نەدیوە کەندی نابینم

لە کەس وردیم نەدیوە تا درشتی پێ نمایان بێ
کەسێ بڕوێش دەکا و لافی دەقیقەوردی نابینم

گەلێ کەس دەستی چا دەڕوا وەکوو چا ئابڕووی ڕۆیی
بەڵام بۆ دین وەکوو دونیا بە دەستوبردی نابینم

ئەوەی عاریف بوو دەیزانی ئەمن چم دەکوت و لام باشە
دەڵێم زاهید بە دارا چێ ئەمن وەک بەردی نابینم

حەریق دەردی گرانە دەردی بێ هاودەردییێتی وا
لە هاودەردێ گەڕاوم حەیفێ هیچ هاودەردێ نابینم

حەریق"

Tel⇔ @mlwankay_shin
"دەکرێ باوەشم پیا کەیت؟"

توند باوەشم پیا کە
لەو باوەشانەی کە سەرم مووبڕ بێت لەسەر دڵت و تەنانەت هەوایش لە نێوانماندا نەبێ!
دڵم تەنگە؛
بۆ بۆنی لەشت
بۆ دەستەکانت کە لە چواردەورم گرێ دەدرێ و بۆ هەستی تەنیاییەک کە باوەشت هەیەتی...

دەکرێ باوەشم پیا کەیت؟
هیچ نەڵێی
تەنها لێم گەڕێی بگریم
بە ئارامی بە گوێمدا بچرپێنی؛
مەگەر من بمرم تا بەمجۆرە بگری!

دەکرێ باوەشم پیا کەی؟!
هەموو شار دەزانن،
لە تۆیش شاراوە نییە:
ئەم ڕۆژانەیە کە دڵتەنگی کەتنێکم پێ دەدا و
لە حەسرەتی بەرکەوتنی دووبارەی باوەشت...
بۆ هەمیشە بمێنەوە
دەکرێ باوەشم پیا کەی؟

فاتمە جەوادی"
وەرگێڕان: جەبار سابیر"

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/09/30 20:23:15
Back to Top
HTML Embed Code: