Telegram Web Link
بەتەواوی
دڵم باوەشتی ئەوێ..!🙃


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
سێ چیرۆکی کورت و بەمانا :

۱ــ ڕۆژێک هەموو خەڵکی دێیەک
کۆبونەوە بۆ نوێژەبارانە هەموویان هاتن
بەڵام تەنیا منداڵێک بە چەترەوە هات
ئەمە باوەڕە


۲ــ کاتێک منـداڵێک بەرز دەکەیتەوە
بۆ سەرەوە پێدەکەنێت چونکە
دەزانێت تــۆ دەیگریتەوە
ئەمە متمانەیە

۳ــ هەموو شـەوێک کە، دەخەوین
هـیچ گـرەنتییەک نیە کە ڕۆژی دواتر لەخەو
هەستین لەکاتێکدا سەعاتەکەمان
کۆک دەکەین بۆ بەیانی
ئەمە هیوایە


کەواتە
باوەڕ و متـمانە و هـیوات لە دەس مەدە🤍

Tel⇔ @mlwankay_shin
فیراقی یاری نازدارە،
ئەساسی بێ‌قەراریمە
خەزانی عومری بێ‌مایەم،
لە فەسڵی نەوبەهاریمە!

#مامۆستا_قانع
"هەمـوو شتێـک هـی یـاری نییـە"
ئەمە دوا قسەی ئەو پەپــوولەیە بوو
کە باڵەکانی بەدەست مناڵێکەوە جێما!🥲💔
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Tel⇔
@mlwankay_shin
@mlwankay_shin

لەسەر کێلم بنووسن کاتێ مردم
کە من ڕۆڵێکی پڕ ئاواتی کوردم

ئەگەر چی لەو جیهانە تاکوو مابووم
هەتا ڕۆژی مەرگ هەر بێ پەنا بووم

حەیف نەمدی بەچاو ڕزگاری خاکم
کە وا ئیمڕۆ لە ژێر خاکە کەلاکم

حەیف نەمدی کە دوژمن دەرکرابێ
حەیف نەمدی کە ئاڵا هەڵکرابێ

توخوا ڕۆژێ کە ئەو دەورانە لاچوو
غوباری نەگبەتی لەو خاکە لاچوو

توخوا ڕۆژێ گەییشتنە چاخی ئاوات
زەمانێ هاتوو ڕزگاری وەدی هات

لەسەر چاوانم ڕۆکەن خاکی ئازاد
کەمێ لەو خۆڵە پۆتینەی مەهاباد

لەسەر سینگم وەخڕکەن بەردی هەڵگورد
بەسەر قەبرم بکێشن پەرچەمی کورد

هەتا سێبەر بەسەر مندا بکێشێ
ڕۆحم چی دیکە ئازاری نەکێشێ


مامۆستا هێدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
پەندی پێشینیان
ملوانکەی شین
#پەندی_پێشینیان
#مەلا_غەفوور_دەبباغی

💢پێشکەش بە هاوڕێیانی خۆشەویستی ملوانکەی شین و تەواوی ئەو کەسانەی کە پارێزەری ئەدەب و فەرهەنگی گەلەکەیانن

#ملوانکەی_شین ماڵێک بۆ هەموو خوێنەران و هۆگرانی ئەدەب

Tel⇔ @mlwankay_shin
وكما يكون قلبُك تكون الدُنيا في عينيك.
ماچ لە تۆ و
گیان لە من
بازاڕ ئاوا گەرمترە..!

خاقانی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
کێ دەتوانێ ئەم خەیاڵە لە سەرم هەڵگرێ؟🫠🖤
نەکەردەن ئیفتار دۆسەکەی کامڵ
سیوای وە مەیکووس خەیاڵەکەت دڵ

ئەی دۆستی کامڵ! دڵ بێجگە لە کاسەی شەرابی خەیاڵی تۆ بە هیچی تر بەربانگی نەکردووەتەوە.

سیوای: بێجگە
مەیکووس: کاسەی مەی

#مەولەوی
کیژی لادێیی نەشمیلی جوان چاک
بێ فڕوفێڵ و هێدی و داوێن پاک

ئەتۆ هەر زگماک وەها جوانی
تەوالێت چییە؟ ناوی نازانی

نیتە کراسی حەریر و پۆپلین
گەوهەری پێچرای لە ناو خامی شین

پۆدر و کرێم و ماتیکت نییە
هەر نەتبیستووە ئۆدی کڵۆن چییە؟

نەتکرد سووراو و سپیاو چون دووری
لە شاری، کەچی هەر سپی و سووری

فێڕت لێ نەدا بسکەکەت لوولە
ڕێژیمت نەگرت بەژنت وەک توولە

لاجانگت وەکو گزنگی تاوێ
هەر بۆ خۆی جوانە تیف تیفەی ناوێ

کوڵمەکەت وەکوو گوڵاڵەی گەشه
بێ سوورمەش چاوه مەستەکەت رەشه

وەکوو فرمێسکی ئاشق رووناکی
وەکوو ئاونگی بەیانی پاکی

فێر نەبووی سێحر و گشتەک و نوشتوو
نه جگه گورگت هەیه نه مووروو

مایەی هومێدی کیژی چاو هەڵۆ
نازانی مەکر و جامبازی و درۆ

چارشێوت نیه روو ناگری له کەس
نامووسی خۆته پاسەوان و بەس

به تاسکه تاسک و به لەنجه و لارت
به بەژن و باڵای بەرز و لەبارت

به دڵی ساده و به هەستی پاکت
به شەرم و حەیا و ئاکاری چاکت

منت کردوه شێت و وێتی خۆت
وەخته له سوێیان گیانم دەرچێ بۆت!

مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام!


#حەزرەتی_نالی
دەرگای شێران کرایەوە
دار و بەرد دەنگی دایەوە

گوێ لە زڕەی زنجیر بگرن
پاڵەوان ناترسن بمرن

بۆمەرگ دێن بەئازایی
دەڵێی دەڕۆنە سەر شایی

مەردانە هەنگاو هەڵدێنن
بەدکاربە توندی دەدوێنن

ڕوو گرژن بەرانبەر دوژمن
دەم بە بزەن بەرەو مردن

واپێشەوای کوردان قازی
پێشەوایە بۆ گیانبازی

گوڕڕەی ماتی شەو دەشکێنێ
دڵی زۆردار دەلەرزێنێ

#مامۆستا_هەژار

Tel⇔ @mlwankay_shin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعری ئیبرایم ئەحمەد
بەبۆنەی 10ی خاکەلێوە.


Tel⇔ @mlwankay_shin
هەر لە حەوزی شاری بۆکان، تا مەیانی چوارچرا
داری خنکاندن چەقاوە و پەت لە گەردن هەڵخرا
وان بەسەر سێدارەوە، میوانە شێری نرکەدار
چەندە ڕۆڵەی قارەمان و پێشەوای کوردی هەژار
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا له سێدارە دران؟
غەیری دڵسۆزی وڵات و دوژمنی داگیرکەران!
دوژمنینە دڵنیابن کورد بەمە ناتوێتەوە
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەو پێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە!

مامۆستا قانع"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#١٠ی_خاكەلێوە_ڕۆژی_شەهیدانی_كوردستان

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئازادی؟

کامەیە ئازادی؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەمو رۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک!

نیشتیمان؟
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی رۆژێ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت؟

ئەو بەرد و ئەو قوڕو ئەو چەوو ئەو لمەی زیندانی لێ‌زاوە؟
نازانم کامەیە نیشتیمان!
نازانم کامەیە ئازادی!
ئەو ئاوەی بە رۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین؟

ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین؟

ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەمو رۆژ
بار ئەکرێ لە فیشەک!!

شێرکۆ بێکەس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
لە ئامێزم بگرە،
کە هیچ کوێ نابێتە ماڵی خودی مرۆڤ..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
ــــــــــــــ
نیشتمان بۆ دەوڵەمەندەکانە و
نیشتمان‌دۆستیش بۆ هەژارەکان

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان



Tel⇔ @mlwankay_shin
ئومید ڕەسوڵپوور - بۆنی هەڵاڵان دێ
ملوانکەی شین
🎤: ئومید ڕەسوڵپوور
🎼: بۆنی هەڵاڵان دێ، کراس زەردێ

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/11/05 22:57:34
Back to Top
HTML Embed Code: