Telegram Web Link
خولی فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمان ،(لقی سۆرانی)، عەرووزی کوردی، هەروەها شێعر( پێناسەکانی شێعر، ناساندنی قالبە شێعرییەکان، ڕازەئەدەبییەکان، یاسا بنەڕەتییەکانی کێش و سەروا و ... لە دە دانیشتندا)، بە وانەبێژیی خۆم، بە سێ شێوەی حزووری، سەرهێڵ و دەرهێڵ (بۆ فێرخوازانی دەرەوەی بۆکان).
لە نێت دەچی
خراپ بوویی و وەسڵ نابییەوە



      "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from عکس نگار
دانیشتنی بەشی "ئەدەبی منداڵان" ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران بەڕێوەچوو.

کاک کەماڵ ڕامووز وەک بەڕێوەبەری کۆڕەکە بەخێرهاتنی هەموو ئەندامان و ئەو بەڕێزانەی کرد کە لە ڕێی دوورەوە تەشریفیان هێنابوو و کۆڕەکەیان ڕەنگین و دەوڵەمەندتر کردبوو.

لە بەشی یەکەمدا "کاک مستەفا ئیلخانیزادە" لەسەر چالاکییەکانی بنکەی ئەدەب دوا و باسی مێژووی پەیوەندی خۆیانی لەگەڵ ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە کرد.

لە بەشی دووهەمدا "خاتوو لەیلا بەهرامبەگی(لاولاو)" دوابەرهەمی خۆیان بە ناوی «وزوزی» بە بەشدارانی کۆڕەکە ناساند و لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەو بەرهەمە دوا. هەروەها لە بڕگەی دووهەمی وتەکانیان‌دا هەندێک باسی لەسەر بابەتی"خوێنەری شاراوە" پێشکەش کرد و بڕیاری دا لە دانیشتنێکی تر بە تێر و تەسەلی لەسەری بدوێ...

لە بەشی سێهەم‌دا "کاک حەسەن محەممەدی" بەرهەمێکی شێعری لە قالبی تەرجیع‌بەند خوێندەوە کە بە وردی کەوتە بەر ڕاوبۆچوون و ڕەخنەی ئەندامانی ئەنجومەن.

هەروەها دوو شێعر لە لایان "کاک سەعدی عەبباسی" خوێندراوە و بەم چەشنە کۆتایی بە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ئەنجومەنی ئەدەبی هات.

بە پێویستی دەزانین لە کۆتایی‌دا دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی خانەخوێی بەڕێز، م. خدر بەهرامبەگی بکەین و سپاسێکی دووبارەش ئاراستەی ئەو هاوڕێیانە بکەین کە لە ڕێی دوورەوە تەشریفیان هێنابوو و دانیشتنەکەیان دەوڵەمندتر کرد.


Baran Literary Society
@baran_naghadeh
بەڵێ، پاییز لە دەرکی ساڵی داوە
شەڕی نیوان تەزوو و تیشکی هەتاوە
گەلاوێژ کەوتە نێوانی دوو جیبهە
هەتاو کز بوو، تەزووش تەشریفی ماوە!. .

لەیلا بەهرام‌بەگی" لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
‍ ‍ 🌐 مۇسسه فرهنگی هنری جامی برگزار می‌کند:
📚 ورکشاپ ٢ روزەی مجسمەسازی با تکنیک پاپیە ماشە
انواع مختلف اسکلت‌سازی و خمیرگذاری
  دو جلسەی چهار ساعته
هزینە: یک میلیون تومان
🔘 شمارە کارت جهت واریز شهریه: 6221061245258696 آمینە سنبلی

   بە شرکت کنندگان گواهینامە معتبر اهداء خواهد شد.
🏢 آدرس: مهاباد، خیابان امام شافعی روبروی مسجد جامع( مزگەوتی سوور) طبقه سوم دفتر موسسه فرهنگی هنری جامی (مجله مهاباد)
❇️ شمارە تلگرام جهت ارسال فیش واریزی:  ٠٩١٤٣٤٥٠٤٨٤
☎️ شمارە تلفن جهت تماس: ٠٤٤٤٢٢٢١٤٣٥
🗓  مهلت ثبت‌نام: ١٤٠٣٫٠٥٫١٦ الی ١٤٠٣٫٠٥٫٣٠
📉 زمان برگزاری کلاسها اطلاع‌رسانی خواهد شد.
https://www.tg-me.com/nawendy1
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
مٶسسه فرهنگی هنری جامی برگزار می‌کند:
📖 کارگاە آموزشی
🤷 مهارتهای فرزندپروری(دوره مقدماتی، ٣ جلسە)
🧕ویژه والدین و دیگر علاقمندان
💼 مدرس: یعقوب خضری، روانشناس کودک و نوجوان با ١٩ سال سابقه مشاورە و پژوهشگری در حوزه کودک، 🗞 دارای پروانه اشتغال رسمی از سازمان نظام روانشناسی و مشاوره
💰هزینە دوره: ٣٠٠ هزار تومان
🗓 مهلت ثبت‌نام: ١٤٠٣/٠٥/١٥ الی ١٤٠٣/٠٥/٣٠
💳 شمارە کارت جهت واریز هزینه ثبت‌نام: 6221061245258696
بنام آمنه سنبلی
شمارە تلگرام جهت ارسال فیش واریزی و ثبت‌نام:  09143450484
زمان برگزاری کارگاه متعاقبا اعلام خواهد شد.
ظرفیت محدود است.
📞 شماره تماس: 42221435
مکان برگزاری دوره: ‍ ‍مهاباد، خیابان امام شافعی روبروی مسجد جامع(مزگەوتی سوور)، پاساژ میدیا طبقە سوم، دفتر موسسه فرهنگی هنری جامی(دفتر سابق مجله مهاباد).
https://www.tg-me.com/nawendy1
Gholab [Sabalanmusic.Ir]
Homayoun Shajarian
Homayoun Shajarian - Gholab [128].mp3
@litera999
@literature9
او می‌کشد قلّاب را
شعری از سعدی

https://www.tg-me.com/lawlaw1400



کەم هەڵدەکەوێ غیرەت بە خۆم بدەم و لە هەر شتێک کە کوردی نییە چێژ بەرم یان هەمیەتی دەمێ بەڵام دەرەقەتی سەعدی و هەندێک شێعر و ئاواز نایەم کە تا سەر ئێسکانم دەکۆڵێ و دڵم وە خرت و پرت دەخا....
مامۆستا هێمن کوتەنی جیلوەیی جوانی لە هەر چیدا بێ من خۆشم دەوێ.
پێشکەشتان🙏
Forwarded from chiman sanyar
دیداری خاتوونە نوورسەرەکان

لە دانیشتنێکی تایبەتدا، تیشک دەخرێتە سەر:
-  تایبەتمەندییەکانی دەقی ژنانی نووسەر
- گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم ژنانی نووسەری کورد.
- کۆسپ و کێشەکانی نووسەرانی ژن لە هەل‌ومەرجی شاری بۆکاندا

-  چەن پێویست دەکات بوار و پانتایەکی
تایبەت بە نووسەرانی ژن دروست بکرێت؟ (بۆ  وێنە خەڵاتی تایبەت یان هەوڵ بۆ چاپکردنی بەرهەمی ژنان و...)؟
- ئەگەر بەڵێ، خاڵە پۆزەتیڤەکان چین و ئەگەر نا، خاڵە نگەتیڤەکان کامانەن؟

بەو هیوایەی لەم دانیشتنەدا و لە نزیکەوە گوێمان لە دەنگی یەکتر بێت و بگەینە ئەنجامێکی باش

کات: شەممە ۱۴۰۳/۵/۲۰، کاتژمێر: ۴ تا ۶ی ئێوارێ
شوێن: پارکی میللەت، کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی
*بە میوانداریی شاعیر و چالاکی فەرهەنگی:
بەیان عەزیزی
Forwarded from 🍃🌼 بارین 🌼🍃
💚بە نێوی خوای دەهەندە و دلۆڤان


📝کە منداڵان بە دڵخۆشییەوە دەمخوێننەوە باوی هەنگاوم خۆشتر دەبێ و مەلی ڕووحم دەکەوێتە جریوەجریو.
#من نووسەرێکی بەختەوەرم. "لاولاو"


وتووێژی ڤۆیسکاڵی "شەوانی قەڵەم"ی کۆڕی زایەڵە، بۆ ناساندنی کەسایەتی، ژیان و بەرهەمی ئەدیبان،  شەوانی یەکشەممەی حەوتوو پێشکێش دەکرێت
میوانی ئەمجارەمان:
💎 شاعێر و ئەندامی چالاکی کۆڕی زایەڵە
مامۆستا:
لەیلا بەهرام بەگی "لاولاو"

🌹ژوان و کاتی دیاریکراوی "شەوی قەڵەم"ی ئەم حەوتووەمان:
🪻ڕێکەوتی 21ی گەلاوێژی 2724 کوردی

کات: ۱۰ی شەو تا 12

🎙هیوادارین هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی کوڕی زایەڵە لەم ڤۆیسکاڵەدا بەشداربن و بە گوێی دڵ، باسی ژیانی ئەدەبی و بەرهەمەکانی  مامۆستا
لەیلا بەهرام بگی "لاولاو"
لە زمانی خۆیانەوە بژنەوین.


بەڕێوەبەر و چاودێرانی بەرنامە:

خاتوو کەژاڵ (بارین)
و

مامۆستا غەمگین


✳️ زایەڵەی وێژە و هونەر
📔📒📕📗📘📙📚

ئێوەش دەتوانن بۆ وتووێژی تایبەتی، پەیوەندیمان پێوە بگرن تا لە یەکێک لە بەرنامەکانی " شەوانی قەڵەمـ"دا، ڕێز لە کەسایەتی و قەڵەم و بەرهەمەکانتان بگرین.
بەجێماو لە دانیشتنی بەشی "ئەدەبی منداڵان" ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ١٤٠٣

Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
سڵاو بە دوای ئەو زستانە ساردەی کە لە تیشکی هەتاو دەگەرام تا لەشی قەڵەمی لاوازمی پێ بلاوێنمەوە و گەشەی پێ بدەم چوومە دەرکی زاناکانی وڵاتم و وەک ئەدیب و لێزان نیشانی هەتاوم لێپرسین و ئەوانیش خودایان لێ رازی بێت بە بزەی ئاشتی خوازیان گەشەیان خستە دڵم و لە قاپی زانستیان کە لێوڕێژ و پاراو بوو بە هانامەوە هاتن و قورتم قورتم پێیان بەخشیم و کۆرپەی ساوا و قەد باریکی قەڵەمی بێنوامیان وە بزە خست تا وردە وردە بەهار هات و منیش بۆ سەردانی جوانێتی وڵاتی کوردەواریم  بەرەو هەوار و کوێستان وەرێ کەوتم و تێر بە حەزم بۆنم بە چیاکانەوە کرد و باوش باوش ئەوینم لە لووتکە و کێوەکان لە ئامێزم گرت و وێرای شنەبا لە نێو گوڵ و دەشتەکان بە چەقلە سەما و هەڵپەرین نوقمی خەیاڵەکان بە رەو وەرزی هاوین وەرێ کەوتم لە دەشتی پان و بەرینی پر ئاو و چۆمێک بە وێنەی ماڵ‌بەکوڵەکان چادر و چیغی ژینەوەم هەڵدا و بوومە ڕێبواری ڕێگای پر هەست و سۆزی باغی ئەدەیبان و لانکی قەڵەمم کە هەر لە سەر شانم بوو لەو دەشتە بەرینە فێری دارەدارەم کرد و لایە لایەی دەنگی ئێوەمان دەکردە سرەوتنی خەیاڵی ئاڵۆزمان و خەونی شیرنی ئاواتەکانمان، هێشتا کە پێلاوی کون و قاچی ماندوومان و ژیانی کۆیلەمان دەپێوم، چاوەنواڕم لەو خەلە و خرمانەی بەرەو پاییزییە پرێسکەی ئەو داهاتەم  شتێکی شایەنی ئێوە بەڕێزانی تێدا بنوێنێت کە بۆ ڕێز بیهێنمە خزمەتتان هەر چەند باش دەزانم کە فانووسی ئێمە لە پەنا تیشکی هەتاو بێرەنگە بەڵام دیسانیش بە پێویستم زانی کە ئەمنی شوان ئەو ئالەکۆکەتان پێشکەش بکەم.

بۆ ڕێزلێنان لە ئێوەی ئازیزم، مامۆستایانی خۆشەویستی ئەو ڕێبازەم لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو)

مەعسوومە سەیدئەحمەدی
پەیامی پڕ لە ئەمەگناسی و دلۆڤانی لە لایەن فێرخوازی وانەی شێعر، خاتوو مەعسوومە سەیدئەحمەدی👆👆👆👆👆👆👆👆
Audio
🌏کۆڕی ۱۱ی گەلاوێژی ۱٤۰۳ی هەتاوی

🔰تەوەر: بەسەرهاتی دوازده سوارەی مەریوان
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
كات: ۲٥:٥٦ خولەک
🔋قەبارە:  ۲۰.۳٤ مێگابایت

#لێژنەی_کوردناسی
#دوازده_سوارەی_مەریوان


https://www.tg-me.com/dr_rehber
خوزگه به‌و ڕوژه که له‌و مه‌نزڵە وێرانه ده‌ڕۆم

وەکوو مه‌ل له‌و قه‌فه‌س و دانه به‌ره‌و لانه ده‌ڕۆم
همراهان گرامی!
جلسه ویژه با عنوان «بررسی نقش و جایگاه حافظ در ادبیات کردی» با سخنرانی ماموستا محمّددسعید نجاری متخلص به ئاسۆ، روز دوشنبه 29 مردادماه راس ساعت 17 در بخش کودکان کتابخانه مستوره کردستانی برگزار خواهد شد.
لذا بدینوسیله از شما دعوت می شود تا با حضور سبز خود، محفل ادبی ما را بیارایی
با تشکر
کتابخانه مستوره کردستانی بوکان


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
گۆڤاری کانی لە ژمارەی نوێدا( ١٢)، شێعری "پیتزا"ی لە نووسینی من بڵاو کردۆتەوە. سپاس و پێزانینم هەیە بۆ هاوڕێیان و مامۆستایانی کاربەدەست و ماندوونەناسی ئەم گۆڤارە خنجیلانەیە. شوکر جار لەگەڵ جاریش بەهێزتر دەبێ گۆڤارەکە. شادم کە منداڵانی کورد بێ‌بەش نین.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
کۆڕێک لەسەر حافز و کاریگەریی شێعری حافز لەسەر شاعیرانی کورد

وتار بێژ: مامۆستا ئاسۆ

کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی
۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲٤

https://tme/lawlaw1400
لاولاو

ئەرێ لە گەڕەکی ئێوەش وایە؟!
بەینێکە لە گەڕەکی خۆمان هەرکەس زوو لە خەو هەستێت دەبێتە پسپۆڕ و شاعیر و نووسەر و فێرکاری بوارە جۆراوجۆرەکانی هونەر و زانستی منداڵان!
نازانم کە زەینیان دەدەمێ لەجیات خزمەت، تەنیا کارەسات و خەیانەت دەبینم. گەلۆ! هێندێکیان زمانەکەشیان لێ ساندوون و بە زمانی بیانی، ئەم بەستەزمانانە دەدوێنن و لێم مەگرن ئەگە بڵێم کاسپییان پێوە دەکەن. بە نێوی مۆسیقای منداڵ، ئەدەبیاتی منداڵ، شانۆی منداڵ، نیگارکێشانەوەی منداڵ، شەڕەئاو بۆ منداڵ، شەڕەکەف بۆ منداڵ و ... .
زۆربەی بەڕێزان نە ئەدەبیاتی منداڵ دەزانن چییە، نە لە دەروونناسیی منداڵان سەرەتەقەیەک دەکەن، نە دەزانن شیعر و مۆسیقا و یاریی تایبەت بە منداڵان چۆنە، نە بیرکاری و فەلسەفەی منداڵیان خوێندووە یا خوێندووەتەوە، کەچی ئەوە دەیان فێرگە دانراوە و گیرفانیان بۆ هەڵدووریوە. بەغەوس هیچیان جیا لە بەشی پووڵپەیداکردن بە ناوی هونەر و ئەدەبیات و مۆسیقاوە منداڵێک دە چرکە وەخۆ ناگرن و هەر بە دەنگیان وەڕەزن!
منداڵ، بناغەی کۆمەڵگا و ڕەگی جیلی داهاتوویە. ئەگە زانستی ئاکادمیک و تۆکمەتان نییە و تەنیا بە تێپەڕاندنی خولێکی مۆسیقا یا واحدێکی ئەدەبیاتی منداڵ، هاتوونەتە بەرەیمەیدانێ، پاشگەز بنەوە. گۆرانی و ئاواز و فیلم و شیعری فارسی و ... دوایە لە خوێندنگە ئیجبارییەکان فێریان دەکەن. ئێوە خۆتان هیلاک مەکەن. تۆ غەوس شیعری "زاغی کجایی" کام دەردی منداڵی گەلی من چارەسەر دەکات؟ بازەرگانی بە منداڵ بە ناوی هونەرەوە ئەوپەڕی غەیانبوونە بەرانبەر بە نەتەوەکەمان. کاری منداڵ ئەڵڵابەختەکی نابێت. ئێرەش مەکەنە گۆڕەپانی تەڕاتێنی شتی سەمەرە و کلتووری غەیرەوە. تۆ کە نازانی جیاوازیی منداڵێکی سێ ساڵانە لەگەڵ یەکی پێنج ساڵ لە باری دەروونناسی و بیرکاریی منداڵەوە چییە و بە هەموویان تەپڵ و تەپڵەک و ... و بە هەردوو لا شیعرێک و بە هەمووان نێگارەیەک و یارییەک ساز دەدەیت، غەیانی.
مخابن!
لەو نێوەدا ڕێزم هەیە بۆ ئەو هاوکارانەی کە بە شێوەی زانستی و ئاکادمیک دەستیان داوەتە ئەم بەشە و حەولیانە هونەری منداڵی کورد بەرز بکەنەوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
مناڵە چاوگەشەکان، مێرمناڵانی ئازیز و خۆشەویست، چاوەڕوانتانین ڕۆژی  پێنج‌شەممە ١٤٠٣/٦/٨ ساعەت ١٠ تا ١٢ پێش‌نیوەڕۆ وەرن بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان لە ساڵۆنی ئامفی‌تائەتر لە کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی (پارکی میللەت)، ئازیزان تکایە هاوڕێکانی خۆتان ئاگادار کەنەوە.
🆔 @nishtiman1
ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
2024/12/26 04:09:47
Back to Top
HTML Embed Code: