Telegram Web Link
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱۷ی ڕەشەمەی ۲۷۲۳، کۆڕێکی زانستی لە بنکەی جامیی مەهاباد بەڕێوەچوو. تەوەری باسەکە ئەدەبیاتی منداڵ بوو بە وتاربێژی مامۆستا یەعقووب خزری.
لەم کۆڕەدا لەسەر داوای دۆستان شێعری خەزانی پووشپەڕم پێشکەش کرد.
هیوای بەردەوامیی ئەم چالاکییە بەپێزانەی بنکەی جامی.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from لاولاو (law law)
کۆڵەت دەکوترێ زستان چی وات تەمەن نەماوە
چۆڕەت لە گوێسوانان چۆڕا، هەلی هەتاوە
بەو تۆفە‌ تۆ کە فەرمووت، گیری نەکرد گەزیزە
بەندی ڕوحی ئەوینار، گەمژە! خەیاڵی خاوە
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
لەیلا بەهرام‌بەگی"لاولاو"
دوینێ بیستی ڕەشەمە لەگەڵ خوێندکارانی خۆشەویستم
لە گوندی نستان سەر بەشاری ڕەبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەلال کۆبوونەوەیەکی خۆمانەمان ڕێکخست.
بۆ ڕێزلێنان لە ژیری و ئازایەتیی قوتابییان، ڕێزنامەیەک و  کتێبێکی کوردیم بە دیاری پێ دان. (کتێبی دنیای ئاڵا؛ نووسینی  خاتوو لەیلا بەهرام بەیگی)
تێبینی: لە ئەدەبی کوردیدا هێندێک چەمک هەن کە تا ئێستا بەو چەشنە کە پێویستە و شیاوە، ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و کاریان بۆ نەکراوە، ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان یەکێک لەو چەمک و بابەتانەیە.
کتێبی دنیای ئاڵای خاتوو لاولاو کارێکی جوان و ڕێک و پێکە لەو بوارەدا.هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خاتوو لاولاو دەخوازم و ئاواتخوازم وێنەی زۆربن . مناڵانی کوردستان شیاوی باشترینەکانن.


"چیا یۆسفی"
سپاسی مامۆستا چیا یۆسفی و لوتف و گەورەیی دەکەم کە من و کتێبەکەمی بەسەر کردۆتەوە. ئەو پشتگیری و دلۆڤانییە ئەرکێکی قورسم دەخاتە ئەستۆ، هیوادارم ڕووزەردی منداڵانی نیشتمانم نەبم. سپاس برای ئازیزم.
بەتاڵترین تاڵ

تاڵەکانم چەن لە ئاکارت دەچن
لوول و ناڕێک و بڕێک شپڕێو و شێت
وازی لێ هێنا لە پەنجەت تەل‌ژەنین
چاوم ئەمما ماوە هەر وا چاوەڕێت

چی دەبێ جارێک لە شێعرێکی شەوێم
سەربنێیتە گێژەڵووکەی زەردی مووم
من نەسووتێم ئەم چەلە و باڵم نەچێ
نەبمە پەروانە لە دێڕت، نەبمە مووم

شەمعەکە خۆت بیت و پەروانە و ئەشق
ناز و شێعر و دابڕان و هەڵوەرین
شەونخوونی و ڕاکەڕاکی‌ هەستەکان
کاری تۆ بن، من بە قاقا و پێکەنین

ڕابرم یەک لەحزە، مۆڕەت لێبکەم
فیز و غەمزەم بێ، فڕ و فیلم سوار
نوور و نێوچاوان گرژ، تووڕە و نەبان
خێسە خێسم بێ، دەم و لووتێکی خوار

هێندە ئازارت بدەم تا کوو دڵم
داکەوێ، لەم زەبر و زەنگەی لێکەوێ
بچتە نێو جەنگەی ژیانی بێ‌دڵی
جەنگی ئەوجارەم ڕەبی دڵ، سەرکەوێ

ئەم خەیاڵە خاوە خۆ ناتکا بە ماڵ
بیبڕەوە دڵ! بۆڵە بۆڵ و ناڵە ناڵ
هەستە ئەمڕۆشت وەکوو ڕۆژانی تر
هەر چی ئێحساسە گورج بینێوە چاڵ

با ببەستم تاڵەکان و هەستەکان
هەستمەوە بۆ ململانێ و پەت‌پەتی
داوی ئەمڕۆکەت دەبێ ئاخۆ چ بێ؟
هەر بە من وەستای ژیانی نەگبەتی!؟

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

کۆتاییەکانی خۆم و ۲۷۲۳

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
تاڵەکانم چەن لە ئاکارت دەچن
لوول و تاریک و بڕێک شپڕێو و شێت
وازی لێ هێنا لە پەنجەت تەل‌ژەنین
چاوم ئەمما ماوە هەر وا چاوەڕێت

چی دەبێ جارێک لە شێعرێکی شەوێم
سەربنێیتە گێژەڵووکەی زەردی مووم
من نەسووتێم ئەم چەلە و باڵم نەچێ
نەبمە پەروانە لە دێڕت، نەبمە مووم

شەمعەکە خۆت بیت و پەروانە و ئەشق
ناز و شێعر و دابڕان و هەڵوەرین
شەونخوونی و ڕاکەڕاکی‌ هەستەکان
کاری تۆ بن، من بە قاقا و پێکەنین

ڕابرم یەک لەحزە، مۆڕەت لێبکەم
فیز و غەمزەم بێ، فڕ و فیلم سوار
نوور و نێوچاوان گرژ، تووڕە و نەبان
خێسە خێسم بێ، دەم و لووتێکی خوار

هێندە ئازارت بدەم تا کوو دڵم
داکەوێ، لەم زەبر و زەنگەی لێکەوێ
بچتە نێو جەنگەی ژیانی بێ‌دڵی
جەنگی ئەوجارەم ڕەبی دڵ، سەرکەوێ

ئەم خەیاڵە خاوە خۆ ناتکاتە ماڵ
بیبڕەوە دڵ! بۆڵە بۆڵ و ناڵە ناڵ
هەستە ئەمڕۆشت وەکوو ڕۆژانی تر
هەر چی ئێحساسە گورج بینێوە چاڵ

با ببەستم تاڵەکان و هەستەکان
هەستمەوە بۆ ململانێ و پەت‌پەتی
داوی ئەمڕۆکەت دەبێ ئاخۆ چ بێ؟
هەر بە من وەستای ژیانی نەگبەتی!؟

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

کۆتاییەکانی خۆم و ۲۷۲۳

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەندێ جار، هەندێ شت دەخوێنییەوە بە خۆت دەڵێی دەستی شکاوم بۆ من ئەمەم نەنووسی، ئەو دەقەی سەرێ لە ڕوحی منەوە دزەی کردۆتە نێو قەڵەمی مامۆستا شێرزاد حەسەنەوە...☝️☝️☝️
برینێکی....

بەربۆتە جەرگ ئاگری دووریت، ئەرێ قوربان!
تا کەی بە خەیاڵ و خەمی تۆ خۆم کەمە قوربان؟

ئەمشەو وەرە تۆ بیت و خودا لەشکرێ بێنە
بەستە و غەزەل و پیت و وشە و دەفتەر و قورئان

کوێر بوونەتەوە دەرکە و دەروازە بە ڕووی دڵ
من چووکەیی دەرگانەکەتم بیکەوە ئامان

ساڵانێکە نەمدیوی، کەچی چاوی خەیاڵم
دەتبینێ هەموو ڕۆژێک و بۆت دێتەوە جێژوان

هەستە وەرە سەر مەیتی دڵم دوای تۆ ئەویش مرد
تەڵقین و دۆعای بۆ بکە با دەربەرێ ئیمان

لەم شارە کە دەستی لە گەرووم ناوە غەریبی
سەرقاڵی بە خزم و کەس و کار و دەر و جیران

هاتووم کە بڕۆم تازە ژیان لێرە مەحاڵە
لێوڕێژی نەمانە، دەر و ژوور کووچە و کۆڵان

هاتۆتەوە سوێ گەورەبرینێکی قەدیمی
خۆت دوکتوری، خۆت مەڵحەمی، خۆت بیکەوە دەرمان

خۆزگەم بە ئەوێ ڕۆژێ لە جێژوانی ئەوینت
باڵام وەکوو "لاولاو" لە قەد و قامەتت هاڵان

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
🔴ژانڕی تڕاژێدی و بەراوردێک لە نێوان نواندنەوەی تڕاژێدیکی کارەساتی هەڵەبجە و سابڵاغ

[بەبۆنەی 108ـەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی کۆمەڵکوژیی سابڵاغ و 36ـەمین ساڵیادی هەڵەبجە ]

🖋یادداشت: ئەحمەد ئەحمەدیان

🔹 لەم لینکەدا بیخوێننەوە:

📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21691

@HajeNews
40 Sitran Kurmancî | Newroz
#Muzik | @Art_Heja
دوو سەعات و سی و شەش خولەک!
“هەمووی گۆرانییەکان کراون بە یەک فایل”


دیارییەکی زۆر تایبەت بۆ ئێوەی خۆشەویست:
40 گۆرانی بۆ ئێوەی خۆشەویست بە زاراوەی زۆر شیرینی کورمانجی کە بۆ نەورۆز کوتراوە:

ناوی ئەم 40 هونەرمەندە:👌🏻👇🏾




Xelîl Xemgîn
Koma Berxwedan
Şemdîn
Şehîd Çiya
Beser Şahin
Zozan
Xemgîn Bîrhat
Kawa
Cewad Merwanî
Diyar
Xêro Abbas
Kewê
Koma Mizgîn
Ozan Serdar
Koma Botan
Koma Siyabend
Sîpan Xelat
Ciwan Çewlîk
Alî Jiyan
Ayhan
Bangîn
Berbang Hilat
Binevş
Çetin Zîlan
Demhat Dilovan
Erol Berxwedan
Eylem
Gürsel Dayan
Menal
Rotiînda
Önder Deniz
Şarik Apo
Şêxo
Zerdeşt Mêrdînî



#Muzik | @Art_Heja


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بیروبۆچوونی هاوڕێی هێژام خاتوو گەلاوێژ عوسمانزادە لەسەر شێعری بەتاڵترین تاڵ لە نووسینی من.
دەقی ئەم شێعرە لە چەند پەیام سەرووتر دانراوە.
👇👇
سەرەتا دەست خۆشی لە خاتوو لاولاوی غەزەل هاوڕێی هەمیشە دڵسۆزی ئەدەبیات و هونەر بە تایبەت شێعر دەکەم.
کاتێک شێعرەکەم خوێندەوە هەستم کرد بە قەولی فارسەکان «دەستی پڕە» و شتێکی بۆ کوتن هەیە، هەر بۆیە ئەم چەند تێبینییەم لەسەر نووسیوە. هیوادارم بتوانم زمانی شێعری خاتوو لاولاو بم و زانیاریەکی باشم لێ هەڵکڕاندبێ.

قالبی ئەم شێعرە چوارپارەیە.
ئەم قاڵبە لە دوای سەردەمی مەشرووتیەت هاتە ئێرانەوە. شاعیران حەولیان ئەوە بوو کە قاڵبێکی نوێ بخوڵقێنن.
وەزن لەم قالبە دا ئازادە. واتا شاعیر تەواو دەستی کراوەیە و دەتوانێ لە هەر بوارێکدا حەز دەکا قسەکانی بنووسێ. خاتوو لاولاو وەک زۆربەی شێعرەکانی ناوەرۆکی دڵداری و عاشقانەی هەڵبژاردووە.
فەرەیدوون تەوەلولی، پەرویز خانلەری و موشیری شاعیرانی بەناوبانگی ئەم قالبەن.

لە مێسراعی سەرەتا دا پێش ئەوەی باس لە تاڵی موو بکردرێ خوێنەر هەستی پێ دەکا. بەڵام میسراعی دووهەم ئەو شکە تەواو دەکاتە ڕاستی.
مووی زەرد بە ڕای من لێرەدا موویەکی ناساغ و نەخۆش وێنا دەکا، کە گەردەلوول واتا شێوان و ئاشوفتەگی موو وەک بڵێن مۆرێکی درووست لەم بیر و باوەڕە دەدا.

دو وشەی مووم لێرەدا جێناسی تام ن.
مووی سەر و مۆم، ئەم ئارایانە بەڕای من هەڵبەت، جوانترین ئارایەن و باری مۆسیقای شێعر دەبەنە سەرێ و لە گوێ خۆشن.

لە چەند دێڕی سەرەتا دا ئەشق و دڵداری و ئەوین و سووتانێکی زۆر لە دڵدار دەبینی بەڵام لە کۆپلەی چوارەم دا لە پڕ خێسە و مۆنی و ڕوو گرژی.
ئەم بەشە زۆر جوانە بەڵام هەست دەکەم زۆر لە ناکاو ئەم ئەشقە دەبێتە نەفرەت و پرسیارێک بەلامەوە درووست بوو کە بۆچی ئاشق مۆڕە لە دڵدارەکەی دەکات؟ بۆ لە پڕ ئەو نەفرەت و تاڵیە هاتە پێش؟

فڕ و فیلم سوار، زیندوو کردنەوەی ئەم پەندە جگە لە باری مۆسیقاوە تایبەتمەندیەکی ئەوتۆی بە شێعر داوە.
زەبر و زەنگ، جەنگ و جەنگە، داکەوێ، لێکەوێ، ئەم وشانە و کۆپلەی شەشی دوو دێڕی سەرەتا: ئەم خەیاڵە خاوە خۆ... باری مۆسیقیایی شێعریان زۆر دەوڵەمەند کردووە.

بەستنی تاڵی قژ و هەست. ئەم بەستنە با ئەوەیکە هەر مانای بەستن دەدا بەڵام بۆ هەر یەک لەوانە مانایەکی جیاوازی هەیە.
هەست و موو ئیدی ناتوانن ئەم سەرکەشیەی جارانیان هەبێ و دڵدار دەیانبەستێتەوە واتا کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی دڵدارەوە.
لە کولیەتی ئەم شێعرەدا دوو کۆنتاکتم دی.
یەک : لە لایەکەوە شاعیر دەڵێ :

« جەنگی ئەم جارەم رەببی دڵ سەرکەوێ»

بەڵام دوایە دەڵێ:

« با ببەستم تاڵەکان و هەستەکان»

ئەگەر بڕیارە دڵ سەرکەوێ بۆچی هەست سەرکوت دەکرێ؟ ئەم دوانە دوو شتی یەکگرتوون و ناکرێ لێک جیا بنەوە. ئەگەر بڕیارە دڵ سەرکەوێ دەبێ هەست ئازادی و سەربەخۆیی پێبدرێ.

دووهەم کۆنتاکت وەک لە سەرێ باسم کرد ئەم ئەشق و سووتان و دڵداریە بۆچی لە پڕ بوو بە نەفرەت و ڕق و ناهومێدی؟
هەڵبەت ئەم کۆنتاکتە زۆر جوانە بەڵام دەبێ زەمینە بۆ ساز کرابا.
جوانی کوللی ئەم شێعرە جگە لە زۆر شت وەک مۆسیقا و زیندوو کردنەوەی وشە و پەندی پێشوو و ئارایەی وەک جناس تام و مراعات النظیر، واج آرایی و ...کە ئاماژەم پێکردن، نیشان دانی ئەو سەتح لە دڵداری و ڕق و قینە بە وشەی زبر و نەرم بە هەستێکی پاراو زۆر تایبەتە، با ئەوەیکە شاعیر هەستی بەستۆتەوە و دەیهەوێ بەسەری دا زاڵ بێ بەڵام هەر هەستە کە بە سەر شێعر و مێشکی شاعیردا سەردەکەوێ.
بە ڕای من هەست وەک گیایەکە ، هەرچەند بیبڕی و سەرکوتی کەی هەر هەڵداتەوە و ژیانەوە بە ئینسان و خاک دەدا.
هەر بژی و هەزار جار دەستت خۆش بێ. زۆرم چێژ لێ برد.🌱🍎
هاوڕێم!

بەڵا، گەلێک زۆرن، بەڵام بەلامەوە، بەڵاترین بەڵا ئەوەیە کۆمەڵگەی ڕۆشنبیر و خوێندەوار، بەرەی نوێی کورد کە زۆر جاران پێ‌بە پێی زانستە ئاکادێمییەکانی دنیا هەنگاویان ناوە، لە سەتی هەشتای ناتوانن نێو و شۆرەتی خۆیان بە زمانی خۆیان بنووسن!
وەک خۆم یەکەم پێوانەم بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستیی بیرمەند یا هونەرمەندێک یا مامۆستایەک، ئەوەیە کە چاو لە ڕێنووسی کەم. پێموایە ئەو کەسەی ئەم بەشەی دەلەنگێ لە نێوەوە هڵۆڵە و تەنیا بە ڕواڵەت چۆتە قالبی بیرمەندایەتییەوە. هەرچەند لە هەر ئاستێکی دیکەدا لە لووتکەدا بێ لام نزمە!
تکایە با خەمسارد نەبین هەمبەر زمانەکانمان. زمان بناغە، کۆڵەکە و دایکی هەموو هونەر و زانستێکە. زمان پێوندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ جۆری بیرکردنەوە، مێژوو، هونەر و شێوازی ژیان، ئەفسانە و ئایین و ئایینزاوە هەیە. کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کورد بە زمانە بیانییەکانی وەک ئینگلیسی و ... بیر دەکاتەوە، بە عەڕەبی موناجات دەکا، بە فارسی کاروباری دایرەیی و فەڕمی دەباتە پێشێ، بە کوردییەکی سەقەتیش تەنیا و تەنیا قسە دەکات و نانووسێ!
لەگەڵ ئەوەدام کە فێربوونی هەر زمانێک جگە لە زمانی دایکی هێزێکە و توانست و زانستی مرۆڤ مسۆگر دەکات، بەڵام با هۆشمان بێت نابێ زمانی دووهەم وەپێش زمانی دایکیت خەی، نابێ ئەوەی لە زمانی خۆتدا هەیە بیخەیە پەراوێز، نابێ و ناشێ و ناکرێ نەزانی پێی بنووسی کەچی بە هەزاران چرکە بە شارەزاییەکی تۆکمەوە بە زمانی دووهەمت بنووسی، بئاخفی، بچڕی...
بڕوات بێ کوردکوتەنی: گوێلکی خەڵک هەر....


بەشێک لە نامەیەک بۆ هاوڕێیەکی بیرمەند!

لەگەڵ ڕێزم "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
حینجەم کەوە باران!


داتداوە بەسەرما دێی، تۆ چی؟ ڕوحی وارانی؟
شین بۆوە سەری چەرمگ! باڵوێزی بەهارانی؟

چەخماخە دەدا ئەمڕۆ، نێرگز دەبێ باریبێ
ناڕژێتەوە نابارێ، خاراوە بە خارانی

بەینێکە کەلێنی دڵ، پڕ بۆتەوە ساڕێژە
هەڕگت بە سەری داکرد، سەد خۆزگە بە جارانی

دەی زوو بە، وەدەرنێ سەر، دامانە کە داماوە
سەد سەر بەسەرت ئەمڕۆ، بەربۆوە لە دارانی


گیراوە دڵی تەنگم لەم بەزم و شەڕ و شووڕە
ڕوو دەرخە، سپی بێ‌خەش! بەیداخی ئەسیرانی

دەنگۆیە کە دەنگی یار، وێڵی تەلی ئەغیارە
سازم بژەنم تێکەڵ، یاران و نەیارانی


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

بانەمەڕی۲۷۲۲

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بە ڕەسمی ساڵانی پێشوو هاوڕێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە بانگێشتی دانیشتنی سەری ساڵیان کرد. نەکرا و نەلوا بگەمەوە لایان. پەیامێکم نووسی و ناردم کە زەحمەتیان کێشابوو و لە دانیشتنەکەدا خوێندبوویانەوە. لێرەوە دیسان ڕێز و ئەمەگناسی خۆم هەمبەر دۆستانی ئازیزی ئەوێم ڕادەگەیەنم. سەرتان و ورەتان هەروا بەرز و نیشتمانمان ئازاد و بژوێن.👇👇👇
دەستم کە بڕۆیبایە خودا ئاسایی
گەردوونێ ترم دەخستە ڕوو سانایی
بەدبەختی بەشی نەزان و نامەردان با
دڵخۆشیم دەدا بەرانبەری زانایی

"هەژار"



دیسان ژیان دەرووی وەرزێکی لێ کردینەوە کە هەرچی گیا و گۆڵە سەربزێوانە دەمیان بە خاکەوە ناوە و تەقەللای ڕسکانییانە. جووڵە و ورە و وزەی بوونەوەران بەلامەوە پەیامدەرە. پەیامێک کە دەبێ بە پڕتاو وەریگرین، بیسەلمێنین و لە کاری کەین: تا هەن هەبن!

وێڕای ڕێز و سڵاو و سپاس لە سەرجەم ئێوەی ئازیز کە دڵم لاتانە و هۆشم مەکۆتان. داوای لێبوردنم هەیە کە نەکرا بگەمە لاتان.
چەند ساڵێک لەو ڕۆژە تێپەڕی کە هاتمە ماڵی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە و دەرکی هاوڕێیەتی و ئەزموون و زانستی ئێوەی ئازیزم بە ڕوو کراوە. ئیتر چەندەم لەو زانست و ماریفەت و هاوڕێیەتییە فام کردبێ و گلم دابێتەوە، ئەگەر کەم بێ نیشانی تەوەزەلی خۆمە و ئەگەریش زۆر، هێمای لوتفی ئێوە.
مانەوەم لێرە نیشانێکە لە خەمخۆری و پەیجووری و شێلگیریتان بەرانبەر نەتەوە و ئەدەب و ویژەی گەلمان. بمێنن بۆم و بۆمان کە هەر ئەم نیوەنووزەی زمانەش بە ئێوەوە ماوە.
پار ئەو وەختەی ساڵ کە کۆ بووینەوە یەکەم کەڵکەڵەم نەبوون و کاڵبوونی خاتوونان لەم ئەنجومەنەدا بوو. بەشێک لەم کەڵکەڵەیە دانێن بۆوەی خۆم ژنم و نکۆڵی لە گرژدمارییە سروشتییەکانم ناکەم کە هەمبەر ئەم بابەتە هەمە، بەشێکیشی دەگەڕێتەوە ئەوەی کە تێگەییوم و پێگەییوم کە کرچ‌بوونی ژنان لەم بوارەدا کاڵبوونەوەی هاتنەمەیدانی ڕۆڵەکانی بەرەی‌ نوێمانی پێوەیە. کە وابێ ڕێز دەگرم لە هەر پڕۆسەیەک کە ئەم کەڵکەڵەم بۆ کەم کاتەوە و بۆی تێدەکۆشم و تێدام لەو گەڵاڵانەشدا کە خاتوونانم بۆ بێنێتە بەرەی مەیدانی زانست و زمان و وێژەی کوردییەوە.
دەزانم پێشنیارییەکانی ئەم کۆبوونەوەش زۆر و بەپێزن و با من لەم‌ دورەوە لەوە زیاتر لەسەری نەڕۆم.
شان دەدەمە بەر ئەو ئەرکە پیرۆزانەی وا بۆم دابین دەکەن و لەگەڵتانم.

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
ڕەشت سەرەتای ۲۷۲۴ی کوردەواری.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێرمناڵان و مناڵە چاوگەشەکانی کوردستان، پەپوولە نازدارەکان، با هەموومان هەوڵ بدەین لەو سەرەودەمی چوونەوە بۆ ناو ژینگە و تێکەڵ بوونەوە لەگەڵ سروشت، وڵاتەکەمان لە زبڵ و خاشاک بپارێزین و ئەزەیەت و ئازاری بوونەوەرەکان نەدەین و بە هەموو ئەو کەسانەی لە دەور و پشتمانن ڕاگەیەنین، ڕێز گرتن لە ژینگە، بە خاوێن ڕاگرتنی و هەروەها ئاژەڵان بە ئاگا لێبوونیان ڕێزگرتن لە خۆمانە.  ئێمە بڕیارە سبەینێ سێزدەبەدەر کە سێزدە ڕۆژ لە بەهار تێپەڕیوە، ڕوو لە سروشت کەین و لەگەڵیان ئاشت بینەوە نەک ببینە هۆی ئەزیەت و ئازاری سروشتەکەمان. با بە ڕشتنی زبڵ و پاشماوەی خۆمان چیتر خاکەکەمان ئازار نەدەین، مافی هەناسە کێشان لە گژوگیا و پەلەوەر و زیندەوەران نەستێنین. چاوگەشەکان، با هەموومان پێکەوە ئاگامان لەو بستە خاکە بێ سبەینێ بڕیارە تێیدا وچانێ بۆ حەسانەوە بەدین، چ جوانتر ئەگە ئەویش بە چوونی ئێمە بحەسێتەوە نەوەک بشەمزێ و هیلاک بێ بە دەستمانەوە. هەموومان زبڵ و پاشماوەی خۆمان لە کێسەیەک کەین و بیهێنینەوە لەگەڵ خۆمان، با ببێتە نەریت. چاوەگەشەکان، نیشتمان ڕووناکاییە چاومانە، بیپارێزین.

ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
🆔 @nishtiman1
2024/06/25 23:40:26
Back to Top
HTML Embed Code: