Telegram Web Link
کۆچەری

چاوەکانم ڕشتووە، ڕۆییشتنت ناچێ لە بیر
بیری ڕۆژان و شەوان خۆشویستنت، ناچێ لە بیر

پەلکەکانم کردەوە وا پەنجەکەت هۆنبوویەوە
بۆنی سەرپەنجە لە کاتی بەستنت، ناچێ لە بیر

کوڵمەکانم سوور بوون وەک ئاخی بێنازی وڵات
فێری ڕۆژگوونەی دەکەم، سووک‌گەستنت، ناچێ لە بیر

جێگە نازی پەنجەکانت هەوری پەنکێک دەیگرێ
شەو هەناسەی بێخەوی لانووستنت، ناچێ لە بیر

کەوتە کەوڵم  کێچی کۆچێ،  ڕێگە گیرا هاوسەفەر؟
قەت کەوی نابم بە تۆ پەک‌خستنت، ناچێ لە بیر

دەچمە لای ئاوێنەکەم، بەشکوو بەوێدا بێیەوە
چاوەکانم ڕشتووە، ڕۆییشتنت ناچێ لە بیر


لەیلا بەهرام بەگی "لاولاو"


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوەی پارچە هەڵبەستێک
لە هەڵبەستەوانی هاوچاخ، ڕێزدار خاتوو
لەیلا بە هرام‌بەگی ناسراو بە "لاولاو"
دانیشتووی بۆکان.
وێژەر: پەری کەرەمی، سەقـــز
دەنگ هەڵگر: #عومەر ڕەسووڵی، مەهاباد
pari_karami.53


ژیان بە کاتی زەردەپەڕ

پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی قەڵەم بگاتە پەڕ؟

پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بە کاری چیدی باڵ و پەڕ؟

کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵ‌وشە
کە دەیگەمێ، گومن وشەم، لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ

خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ

دەمەوبەیان، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم،  هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ

شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ

بە یار دەڵێم کە کەوشەنت بە ڕووح و جەستە دێنمە بەر
دەڵێ بەیار دەکێڵدرێ بە جووتە گای نەخۆش و لەڕ؟

کە شۆرەکاتی ڕوومەتم، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بڕیاری پیرۆز


دەمەوێ لێرە بڕۆم و لەگەڵت چیدی نەمێنم
دەمەوێ تۆوی ئەشق، تازە لە ئەم دوڕگە نەچێنم

دەمەوێ تازە نەنووسم لە ئەوین و خەمی خاک و
دەمەوێ بشکێ قەڵەم، بدڕێ وەرەق، وانە نەخوێنم

دەمەوێ چیدی غەزەل مەڵحەمی ئەم دەردە نەبێ نا
دەمەوێ هۆگری ئەم چامە بەهەستەی نەهەژێنم

دەمەوێ ببمە دڕک بۆ هەموو گوڵزاری ژیان و
دەمەوێ کاتی ژوان بۆ یەخەکەت، خونچە نەهێنم

دمەوێ باگژ و باڕن، تەپ و تۆز و تەم و مژ بم
دەمەوێ ببمە سەبوون و گوڵی باخت نەشەکێنم

دەمەوێ دڵڕەق و بەردین، ئەمنیش سارد و سڕ و کز
دەمەوێ گەرمەگەرای نەفرەت و ڕق لێرە بچێنم

دەمەوێ نەبمە کەوی دیلی سیاسووت و بنەی شاخ
دەمەوێ بیخەمە داو شادی لە دڵما نەڕەتێنم

دەمەوێ نەچمە چەمی چاوی ئەتۆ تاقە چەلێکیش
دەمەوێ پەلکی گوڵی ناسکی "لاولاو" نەچەمێنم

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

  پاییزی۹۷


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Channel photo updated
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
☀️ ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی

دووهەمین دانیشتنی هەفتانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
♦️وانەوتار: زمانناسی بۆ هەموان(بەشی یەکەم)
♦️بێژەر: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
♦️کاتی بەڕێوەچوون: پێنج‌شەممە، ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢
♦️کاتژمێر: سێ و نیوی دوانیوەڕۆ
🏧 شوێن: ناوەندی فەرهەنگی -  هونەریی جامی
♦️♦️ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)

https://www.tg-me.com/nawendy1
https://youtu.be/-6_frLs6EMg?si=vnAp_Iq1JLaXpQGd




فامم زەلیلەن، دەروون زامدارەن
نەیچی ناڵەی نەی، ئەمجار وە کارەن

فیدای پەنجەت بوون مەقامێ وەش تەرز
لێدەر تا ڕیشەی دڵ باوەرۆ لەرز


مامۆستا_مەولەوے



https://www.tg-me.com/lawlaw1400
خەزانی پووشپەڕ!

لێوەلەرزەی پەنجەرە و شووشەی شەڵاڵی ئەسری هەور
ڕووت و قووتیی دارچنار و چاوەفڕکێی دەسکی تەور

نووزەنووزی سەردەرانە و ناڵەناڵی هەورەبان
ڕۆژ قوڵە و شەو حووجە بۆ جینگڵ بە کاتی خەوزڕان  

کۆخەکۆخی داربەهێ هەم کسکەکسکی خۆرەتاو
چڵمەشۆڕەی کوێرەکانی باخ گەییشتە حاڵی جاو 

زگ‌دڕینی دارهەنار و خۆکوژیی پۆلێ ترێ
مڕمڕی کردووم ژیان و ژین وەخۆیم ناگرێ

ئاسەواری تیغی خۆکردە لە سەر باڵای چرۆ
ئایەتی پشکووتنی خونچە، درۆیەک بوو درۆ

پێش خەزان ئەمساڵ خەزان داویە لە گوڵباخیی حەسار
جوانە لێی ئەم ویشکەڵانە، بۆ دەڵێن حەیفە و خەسار

باسی خەندەم بۆ مەکەن بێزم لە هەر چی لێوە دێ
لێو لە جیاتی گوڵبزەش خوێنی هەناوی لێوەدێ

زەردەپاییزەم کە سازا، خۆم و خۆی بووین، با و گژان
من بە فرمێسک، ئەو گەڵا، یەک بین ڕژان و داڕژان

ئەو لەسەر هەردێ دەماوە، من دەچوومە خاکەوە
ناتەوێ یەکجاری بمرم؟ دڵ لە خاکا چاکەوە!


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم چبکەم؟


"مەحوی"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from لاولاو (law law)
چ گوێی لێیە گەڵا لەم هاش و هووشەت؟
ڕوحی خۆی زۆر لەمێژە دا بە پاییز
لەگەڵ چارەش کە نووسرابێ چ کەردەن؟
قەڵەم کەمتر دەنووسێ وەسڵی ئازیز

بەهار خۆی خستە ئامێزی پەڕێکا
وەکوو پووشێ لە چەقڵ و سەرکڵی توون
دسووڕێ، چەرخەکەی کارسازی وەرزان
گڵۆک تا بەردەمی مەرگێکی چڕ چوون

لە من وابوو کە لەم جەغزەی ژیانە
ئەوین دەرمانە بۆ دەردێکی کاری
بە کاری من نەهات دەرمانی دەردان
نەگەم بەم مەنزڵەی نابارە باری!

لە زاری یەک تفی بوون حەسرەت و ئاخ
لە شاباشیان دەدا ڕۆژانی خۆشیم
شەوان بەزمی سەما بوو، جەزم و یاهوو
لە حیجلەی تازەبووکان، کۆنەپۆشیم

مەزەننەی دەنگ و دیدارت بڵێ چەند؟
گرانتر بێ بڵێی لەم گشت هەناسەم؟
لە سەودای تۆی دەدەم، گیان و سەر و ماڵ
ئەگەر نەیکرد، ئەمەش تاسۆخ و تاسەم

ملیتانی نیگاکانت لەپڕدا
لە چەم خەفتان و دەروەستی چەوم هات
دڵم دۆڕا لە سەر سەفحەی دڵی تۆ
ئەرێ دۆڕا دڵی ماتم، بڵێ: مات!

هەمیسان هەڵدەکورمێ خەو لە چاوم
لەگەڵ دوو سێ حەب و چۆڕاوی ئاوێ
خودایا ژین ببە سەرپاکی بۆخۆت
ژنێ ژینی بە دڵ‌دۆڕاوی ناوێ

لەیلا بەهرام‌بەگی
لاولاو
ئاخر ڕۆژی بەهاری ۱۴۰۱ی هەتاوی

https://www.tg-me.com/lawlaw2722
دڵ لە کڵ هاتووتە دەر، دیزەی هزر گڵمتکێ خاو
ئەم بە هیچ نادا درز، ئەو پڕقەڵشت و لێوپەڕاو

ئەو بە خاوی ناو براوە، پوختەگی پێ گاڵتەیە
ئەم لە ئەزموونی خەما مەنشووری عالەم، ناوزڕاو


"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
#مەیخانەکەی‌ـ‌ئۆرتینە
#نەبەز‌ـ‌گۆران

باسەکەم بە باسی هاوشێوەسازی "نظیرەسازی" لە چیرۆکدا دەست پێدەکەم. نووسەر ڕووداو یا جەریانێکی مێژوویی، ئایینی، ئوستوورەیی و ئەفسانەیی دیسان دەگێڕێتەوە. کاراکتێری سەرەکی و بەشی گرینگی ڕووداوەکە وەک خۆی دێڵێتەوە، بەڵام کاراکتێرە لاوەکییەکان و زەمان و شوێن و شتەکانی کەمتر گرینگن بە خیاڵ و فانتازیای خۆی سەرلەنوێ دەنووسێتەوە. ئەم کارە بۆ بەدەست‌هێنانی سووژەیە.
بۆ وێنە نووسەری فەلەستینی "غەسان کەنفانی" چیرۆکێکی هەیە بە ناوی گەڕانەوە بۆ حەیفا کە منداڵێکی فەلەستینی دایک و بابی لە شەڕدا دەکووژرێن، بنەماڵەیەکی یەهوودی ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکە دەگرنە ئەستۆ. نەنکی منداڵەکە خۆی دەکاتە ئاشپەز و کارەکەری ئەو ماڵە، بۆوەی ئاگای لە نەوەکەی بێت. ئەم چیرۆکە وەبیر داستانی حەزرەتی مووسامان دێنێتەوە.

سووژەی ئەسڵی کتێبەکە لە داستانێک وەرگیراوە کە ئێستاش لەگەڵ هەموو شیکاری و بیروبۆچوونە جیاکانەوە دەرنەکەوتووە ڕاستە یا ئەفسانەیە و لە هەر زمانە و بە چەند جۆری جیاواز ڕەوایت کراوە. فەقێ تەیران ئەم داستانەی ڕەوایەت کردووە کە لەوێدا کاراکتێری ئۆرتینەی ئەم کتێبە ناوی گوڵئەندامە. لە بەیتەکوردییەکاندا لە مقۆمقۆ و دەمەقاڵەیەک کە لە نێوان حەزرەتی غەوسی گەیلانی و پیری سەنعاندا دێتە پێشێ.( لەسەر ئەوەی کێ ئەولیای خودایە؟)، غەوس داوا لە شێخ دەکات کە ببێتە بەردەست و هاوکاری ئەو. بەڵام شێخی سەنعان  کە خۆی پتر لە پێنسەد سەوفی دەبیت داواکارییەکەی ڕەت دەکاتەوە. دوو ڕەوایەت هەن کە یەکیان غەوسی گەیلانی کچەگاوڕێکی لێ فێر دەکات تا دینی شێخ لاواز کات، ڕەوایەتی دیکەش ئەوەیە کە غەوس دۆعا و تووک دەکا لە شێخ کە گرفتار و حەیاچوو بێ.
عەتتاری نەیشابووری ئەم ڕەوایەتە جۆرێکی دیکە دەگێڕێتەوە کە لە ئاخریدا کچە گاورە ئیسلام دێنێ و ...
لە باری چیرۆکنووسییەوە بە ڕای من کاری داستانی زۆر کەم و لاوازە، بەشی showing یا نیشان‌دان لاوازترە لە Telling یا باسکردن.
نووسەر گێڕانەوەی فیدای ئایدۆلۆژیایەکی خۆکرد کردوە کە ئاوێتەیەکە لە عیرفانی دوو تەریقەی قادریە و نەقشبەندی و هیچیشیان بە تەواوەتی نیەتی. هەروەها هەندێ بیرۆکەی ڕۆشنبیرانەی ڕۆژئاوایی سەردەم و...
وەک خاڵی بەهێز دەتوانم ململانەی دوو ئایتێمی ئایین و بڕوا باس کەم. دیارە ڕاگیران یا تەعلیق لە چیرۆکدا لەسەر دەستی کێشە نێوان دوو کەس یا دوو بڕواوە ڕادەسێ. ئەگەر کێشەساختەکە ئاسان و ڕووەکی بێ زوو چارەسەر دەبێ و داستان ئاستێکی بەرزی نابێ بۆ تەعلیق و گرێکە چکۆلەیە، بەڵام کە نووسەر کێشەی گەورەی نایەوە ئەوە تەعلیقەکەش زیاتر ڕادەگیرێ و خوێنەر بەشوێن خۆیدا زیاتر بکێش دەکات.
بۆ وێنە ئەگەر دوو پۆلیس لەسەر سەعاتی پشوودانی نیوەڕۆیان کێشەیان بێ تەعلیق چکۆلەیە و خوێنەر دەزانێ ئاخیری هەر پێک دێن، بەڵام ئەگەر یەکیان لەگەڵ دز و جەردەکان ڕێک کەوێ و بەرتیل وەرگرێ و ئەوی دیکە ئەخلاقمەندتر بێ و دژە ناپاکی، شەڕی نێوانیان گەورەتر دەبێ. کێشەی گەورە و قووڵ تەعلیقی زیاتر ساز دەکات. هەر وەکی دەبینین نەبەز گۆران شەڕەکەی لە نێوان‌ زاهید و عارف، بڕوا و ئایین، عەقڵ و عیشق، مەیخانە و خانەقا، شەڕ و خێردا ناوەتەوە، هەر چەند لە باری پەردازش و سازکردنی داستان زۆر لاواز هاتۆتە ئاراوە بەڵام خوێنەر لەگەڵ خۆی ڕادەکێشێ تا بزانی سەرەنجامی کاراکتێرەکانی بە کوێ دەگات؟
لە خاڵە لاوازی کتێبەکە بەشی نەپاراستنی ئابووری وشە و زۆر‌لەسەرڕۆییشتنە کە خەسارێکی گەورەیە بۆ گێڕانەوە. دیالۆگە فەلسەفییەکانی نێوان دوو کاراکتێر جاری وایە چەند لاپەڕە دەخایەنێ و جاڕەزکەرە لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی بۆ خوێنەرچەتوونە، چۆن دەکرێ شێخ لەگەڵ ئەم چەند کەسەی بەشوێنیەوەن  کوردکوتەنی ئاوا بە قوڵف‌وقەڕازە و ڕەسمی و ئەوندە زۆر بدوێ؟ هەندێ لە دیالۆگەکان چەند سەعاتی وەخت دەوێ. بەڵام دەبینین ئەم هەموو ئاخافتەنە لە مەودایەکی کەمی چەند چرکەیی کاتی دەسنوێژگرتن یا... بە تەسویر کێشاوە.
نووسەر لە جیات ئەوەی تەسویرەکان وێنا کا خۆی و خوێنەر دەخاتە گێژاوی بابەتی فەلسەفی و عیرفایینەوە.
تەسویر و فەزاسازی لاوازە بۆ وێنە ئەو کەسانەی دەچن شێخ بە نیوەشەو لە باخەکەدا بکووژن و دوو موریدەکەی شێخ پەڕۆی سپی بە خۆێاندا دەدەن و دەیانترسێنن و ئەوان وادەزانن ئەوە پەرییەکانن وا لەگەڵ شێخن هێندە لاوازە خوێنەر وەبیر فیلمی ئەنیمەیشێنی تەنزی منداڵان دێنێتەوە لە حاڵێکدا فەزاکە مەترسیدارە و هەڵگری کارێکی زیاترە.
وێدەچێ نەبەزگۆران لە جیات ئەوەی کەڵکەڵەی نووسینی ڕۆمانی بێت زیاتر  خەم لە بڵاوبوونەوەی مانیفێستێکی دەستکردی خۆی دەخوا و هەموو تایبەتمەندییە پێویستەکانی چیرۆکیش لەوێدا فیدای ئەم ئامانجەی دەکات. خوێنەر دوای تەواوبوونی ئەم کارە، شێخی لە بیر دەمێنێ و خۆشی دەوێ بەڵام بەردەوام دەپرسێ من چیرۆکم خوێندەوە یا کتێبێکی عیرفانی فەلسەفەی ئەخلاق؟


لەیلا بەهرام‌بەگی" لاولاو "


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
🌍 ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە دەبا

سێیەمین دانیشتنی هەفتانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی

📝 وانەوتار: دیسکۆرسی ڕەوانناسانە، منداڵی هەزاره و ئەدەبی منداڵان(لە چوار بەش‌دا)

📕 وانەوتاری یەکەم: دەقی دڵخواز،  منداڵی هەزاره و بنەما تیۆرییەکانی

📚وتاربێژ: یاقووب خزری(ڕەوانناس و لێکۆڵەری ئەدەبی منداڵان)

🗓 کاتی بەڕێوەچوون: پێنج‌شەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢
کاتژمێر: ٣ ونیوی دوا نیوەڕۆ
🏢  شوێن: ناوەندی فەرهەنگی -  هونەریی جامی
ناونیشان: مەهاباد ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی مێدیا نهۆمی سێیەم نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی(نووسینگەی مەهاباد)
https://www.tg-me.com/nawendy1
Audio
📷 دەنگەفایلی دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
وانەوتار(بەشی یەکەم)

✔️ کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
✔️ وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
✔️ تەوەر:  زمانناسیی بۆ هەمووان
🗓 ڕێکەوت: پێنجشەممە ١٤٠٢/١٢/١٠ی هەتاوی
https://www.tg-me.com/nawendy1
😊😊😊😊😊😊😊😊😊😊😊😊هەر کات خەفەتدار دەبم دانەیەک لە فریشتەکانم بە هانامەوە دێن.
وەفاداری و مێهرەبانی و ئەمەگناسی هەر لە منداڵ جوانە.
غوربەت دەرەقەتم نایە تا ڕۆڵەکانی کوردستانم چاوەڕوانم بن.
دایکی ئەو مناڵە خوێندکاری ڕێنووسمە. ئاڵا لە چاو ئەوەی پێنج‌ساڵیەتی لە هەموومان تامەزرۆترە بۆ فێربوونی زمانەکەمان.
خۆشم دەوێی ئاڵای سەربەرز! کیژە پەپوولەئاساکەم.

بەختەوەرم بە بوونی ئێوەی ئازیز😍😍😍😍😍😍😍😍😍😍😍😍😍😍



"لاولاو"
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاڵا چەمەنی، کچە وریاکەم، یەک لە چیرۆکەشێعرەکانی کتێبی دنیای ئاڵای لەبەر کردووە. سپاس ئاڵا گیان، هیوادارم خۆم و شێعرەکانم شایانی نیگای جوانتمان بێ.
سپاسی دایک و بابی ئازیزی ئەو منداڵانەی کە مشوورخۆری زمان و وێژەی خۆمانن.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
از وادی عشق مادری دیگر رفت


استاد گرانقدر جناب آقای مصطفی رحماندوست!
خبر ملکوتی شدن والدەی گرانقدرتان متاثرم ساخت. امید است روح آن بزرگوار قرین شادی ابدی گردد. طول عمر شما استاد عزیزم را از خداوند مسئلت دارم.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400

بهرام‌بیگی
Forwarded from Edeb Ngo | ئەدەب
بەرنامەی حەوتوویی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردی و ئەدەبیات منداڵان ئەدەب کاتژمێر 4ی ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە بەشێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو بەرنامە بە وتارێک لە لایەن کاک ئومێد شادئەزوەن کارگێڕی کۆڕ دەسپێکرا دوایە دوکتور مستەفا ئێلخانی زادە بەرپرسی کۆڕی فێرکاری و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب گزارشێکی لەبارەی کاروچالاکییەکانی کۆڕ گزارشێکیان داو دوایە بەرنامەکە بە شێوەی خوارێ بەڕێوەچوو


1-لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو):شیعر
2-محەممەد حوسێن پوور (ڕێزان):شیعر
3-سەعد ئەیووبی:چیرۆک
4-مریەم ڕەحیم زادە:دیکلەمەی شیعر
5-عەزیز میرزاقادری:شیعر و وتار سەبارەت بە شیعری کلاسیک
6-ئامینە چاک:شیعر
7-شاییستە جەلالی:شیعر
8-میلاد ئەحمەدی:چیرۆک
9-شایان قوربانی:ئاواز
@fergeyedeb
خۆشی مەکەوە باران!

خۆشی مەکەوە باران! تەڕبوونە تەریقی هەرد
گاهێ بە ئەسر گەھ خوێن، گەھ خوڕڕەمی ناوادە

خۆشی مەکەوە باران! ناخۆشە هەوای ژینم
سازی دڵە چۆڕچۆڕت،‌ سەرمەستە بە بێ‌بادە

خۆشی مەکەوە باران! تینووین ئەوی زیڕووحە
تێراوی کە دێمی لەش، بەرئاوی بە با داده

هاتوو منی سیویشکەش ڕێکەوتەیی دەریا بووم
چاوم کە نەدا یاری، نامەردە ئەویش ڕادە

خۆشی مەکەوە باران! یەک بین و بەحوجەت بێ
پەردەی هەوەسی مەرگم لەم قاقڕەدا لادە

بۆنی گڵ و کای خووساو، تۆزقاڵێ دڵشاد
"لاولاو"ێ کە لەم شارە، وەیلانە و ناشادە

خۆشی مەکەوە باران! گرتوویە تەمای خوێنم
خنکانە بەشی خنکان، ئەم خوێنمژە جەللادە

دیلانە؛ بە دیل گیران باداک و ڕکە و پەرژین
خەمڵاوە بە گوڵ ئاخم، بارانییە، ئازادە

ئاخ: خاک بە زاراوەی کورمانجی


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/09/28 20:49:42
Back to Top
HTML Embed Code: