سپاسی مامۆستا ئاسووری ئازیز کە ڕووحی وەبەر گەڵاوەریوکانی وشەم هێناوە. دەخوازم تا ئەیامێکی دوور، جەوهەری پێنووسی هەروا سەرخۆشانە بگڕێ، بگەڕێ و بماننووسێتەوە.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
🙏🙏🙏
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
🙏🙏🙏
Forwarded from خێوەت
نالی و ناتەبایی ١
یەکێک لە بەرچاوترین دیاردە ماناییەکان له شێعری نالیدا دژوەستان و "تەزاد"ه؛ دژوەستانی نێوان ڕەگەزەکان و توێژەکان. ئەم دژوەستانه لە دوو ئاستدا لە شێعری نالیدا خۆی دەنوێنێ. لە ئاستی یەکەمدا دژوەستانی چەندین ڕەگەزی جیاواز لە خوێندنەوەیەکی شێعردا بەرچاو دەکەوێ؛ وەک دژایەتی و ناتەبایی نێوان "ئاسن" و "پۆڵا" و "زیندە" و "مردە" و "مەرخ" و "عەفار". ئەم شێوە ناتەباییە به "دژوەستانی ڕەگەزەکان" ناو دەهێنین. بەڵام لە ئاستی دووەمدا خوێندنەوە و لێکدانەوەی شێعرێک لەگەڵ خوێندنەوە و لێکدانەوەیەکی دیکەی هەمان شێعر دەکەوێتە مشتومڕ و بەرەوڕوو بوونەوە. ئەم ناتەباییەش به "دژوەستانی نێوان توێژە ماناییەکان" ناو دەهێنین. یەکێک لە جیاوازترین شیعرەکانی نالی، شێعری "ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن"ه. لەم شێعرەدا هەردوو شێوەی تەزاد و دژوەستان لەناو دەقدا ئامادەن. لە بەیتی یەکەمدا "دژوەستانی ڕەگەزەکان" به ئاشکراترین شێوە خۆی دەنوێنێ:
ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعه و گیرودار
جەمعی ماء و نار مردە و زیندە و مەرخ و عەفار
ئینجا کە نالی لێرەدا باسی نیزاع و گیروداری پۆڵا و ئاسن و ماء و نار و مردە و زیندە و مەرخ و عەفار دەکا، ئەوانە هەر به نموونە دەهێنێتەوە و مەبەستی دژایەتی و ناتەباییەکە کە لە سەرانسەری بووندا لەگۆڕێدایە و لەگەڕدایە.
لە بەیتی کۆتاییشدا نالی خۆی، خوێنەر بۆ دۆزینەوەی "دژوەستانی توێژە ماناییەکان" ڕێنوێنی دەکا:
نەزمی نالی میسلی ئاو و ئایینه ڕەنگی نییە
دوو ڕووە بۆ سەیری خاتر، یەک خەفی و یەک ئاشکار
نالی بۆ ئەو کەسانەی سەری ماڵی شێعری ئەو دەدەن دوو جۆر دیاری ئامادە کردووە. هەندێک لە میوانەکان دیاریی مانای ئاشکرای شێعرەکانی وەردەگرن و دەگەڕێنەوە. هەندێکیشیان جگه لە مانای ئاشکار، مانای خەفییش بەدیاری دەبەنەوە.
بۆچی نالی هێندە تامەزرۆی نواندنەوەی ناتەباییەکانە؟ ئەم مشتومڕە ئەبەدییە چییە ئەو پیاوە جافه لە شێعرەکانیدا سازی کردووە؟
نالی لە سەرەتای پیریدا، بۆ جارێک لەسەر لووتکەی تەمەنی ڕادوەستێ و ئاوڕێک لە سەرلەبەری ئەزموونی ژیانی دەداتەوە و "شریتی عومری ڕابردووی وەکوو خەو دێتە بەر چاوی". هیچ مرۆڤێکی بیرمەند نییە ئەزموونێکی لەو چەشنەی لە ژیانیدا نەبووبێ. ئەم پیرە کۆنساڵە لەم ئاوڕدانەوەیەدا چی دەبینێ؟ هەزاران ڕووداو و ڕووکار و کارەسات و کەسایەتی بەدی دەکا. بەڵام چ شتێک ئەو هەموو ڕەگەزە پێکەوە کۆ دەکاتەوە؟ ناتەبایی. ئەوە سروشتی جیهان و سروشتی ژیانی مرۆڤه. جیهان جیهانی فرەڕەنگی و فرەچەشنی و فرەتوێژییە. ئەو هەموو ڕەنگ و چەشن و توێژانە تێک هەڵدەبەزن و تێک هەڵدەشێلدرێن.
کە نالی ئەم ئاوڕ دانەوەیە، دەکا به شێعر، ڕاستەوخۆ کەڵک لە وشەی وەک "ناتەبایی" و "تەزاد" وەرناگرێ، بەڵکوو بەشێوازی ئەدیبێکی کارامە ئەو ناتەبەییانە نیشان دەدا.
بزانن نالی چۆن وشەی "شەو" و "ڕۆژ" و "بەهار" و "پاییز" و "توول" و "قسوور" و "درێژ" و "تەقسیر" و "بەم" و "زیر" و "بەیاز" و "سەواد" و "ئیشتباهـ" و "ئینتیباهـ" و "گەلێک" و "کەمێک" و "سوبح" و "شام" و "درێژ" و "کورت" و "شیر" و "قیر" و چی و چی پێکەوە کۆ کردووەتەوە. مەلا حەشری به وشە کردووە. ناتەبایی لەوپەڕی خۆیدایە. ئەوه حەقیقەتی ژیانی مرۆڤه. بەڵام نرخی گەیشتن بەم حەقیقەتە تەمەنێکی دوور و درێژە.
شەوی بەهاری جوانی خەوێ بوو پڕ تەشویر
لە فەجری پاییزی پیری بەیانی دا تەعبیر
چ شەو، چ ڕۆژ؟ وەها کورتی لەهو و لەعب و میزاح
کە هەردوو وەک یەک چوون به نەغمەیی بەم و زیر
ئەسەفدرێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوسووریان بووە توولی نەدامەتی تەقسیر
سەوادی توڕڕەیی ئەو، ئیشتباهی سەهوی جوان
بەیازی غوڕڕەیی ئەم، ئینتیباهی سوجدەیی پیر
وەکوو نەهاری بەهاری درێژ و پاییزی کورت
ئەمەل گەلێک و تەویل و عەمەل کەمێک و قەسیر
غوباری ئەو شەو و ڕۆژەن ڕدێنی ماش و برنج
کە تێکەڵن شەبەهی سوبح و شام و شیر و قیر
بەڵێ، هەتا نەگەی به فەجری پاییزی پیری، خەونی شەوی بەهاری جوانیت پێ تەعبیر ناکرێتەوە. تەعبیرەکەی چ بوو؟ ژیان خۆش بوو. بەڵام خەون بوو. شیرن بوو، بەڵام ئاڵۆز بوو. تەمەن یەک بوو، بەلام پڕ لە ناتەبایی بوو.
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
https://www.tg-me.com/dr_rehber

Telegram
خێوەت
کاناڵێک بۆ بڵاو کردنەوەی بەرهەمه فیکرییەکانی د. ڕەهبەر مەحموودزاده
https://youtube.com/@dr.rehber
https://youtube.com/@dr.rehber
Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
نالی و ناتەبایی ٢
نالی لە زۆر شێعری دیکەیدا ناتەبایی زەق دەکاتەوە بەڵام تایبەتمەندیی شێعری "شەوی بەهاری جوانی" ئەوەیە کە: یەکەم، "مەنتیقی ناتەبایی" بەدرێژایی تەمەنێکی دوورودرێژ ئاشکرا دەبێ. نرخی ئەم زانیارییە، گشت تەمەنی مرۆڤێکە. ئەم کەشفه، بە هەرزان ناکەوێتە چنگ مرۆڤەوە. دووهەم، نەک هەر نرخی کەشفی نهێنیی گەورەی ناتەبایی تەمەنی مرۆڤێکه، بەڵکوو ئەم ناتەباییە لەخودی ژیانی مرۆڤەکەشدایە.
پێشدا باسی ئەوەمان کرد کە نالی دوو جۆر دژوەستان دەبینێ: ١ـ دژوەستانی ڕەگەزەکان و ٢ـ دژوەستانی توێژە ماناییەکان. ئێستا دەڵێین دژوەستانی جۆری یەکەم خۆی دوو لکی لێ دەبێتەوە: ١ـ١. دژوەستانی ڕەگەزەکان لە سروشتدا و ١ـ٢. دژوەستانی ڕەگەزەکان لە ژیانی مرۆڤدا.
نالی لەم بەیتەی خوارەوەدا چەند کاری داهێنەرانە دەکا:
ئەسەفدرێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوسووریان بووە توولی نەدامەتی تەقسیر
مانایەکی ئەم بەیتە دەکرێ ئاوا ساغ بکرێتەوە: بۆ هەموو شەو و ڕۆژەکانی ئەو تەمەنە کە گشتی وەک شەو و ڕۆژێک تیژ تێپەڕین، داخێکی زۆرم لە دڵە. کەموکووڕییەکانی ئەم تەمەنە، بوون بههۆی درێژ بوونەوەی ئەو پەشیمانی و حەسرەتەی وا بەهۆی تەخسیر و هەڵەکانمەوە ڕووی داوە.
داهێنانی یەکەمی نالی لەم بەیتەدا ئەوەیە کە وشەی "ئەسەفدرێژ"، خۆی ڕۆیناوە. داهێنانی دووەمی ئەوەیە دوو مانای پێوەندیدار به درێژ(درێژ و توول)ی لەگەڵ دوو مانای پێوەندیدار به کورت (قوسوور و تەقسیر) لەبەرانبەر یەکدا ڕاگرتووە. ("قصور" و "تقصیر" هەردووکیان لە ڕیشەی "قصر" ن) و بەم شێوەیە هاوسەنگییەکی لەنێوان ئەو دوو مانا دژبەیەکە دروست کردووە و پارسەنگی هێزی لەنێوان ئەم ڕەگەزە دژانە ڕاگرتووە.
داهێنانی سێیەمی شاعیر ئەوەیە دوو جار کەڵکی لە دەستەواژەی "شەو و ڕۆژ" وەرگرتووە. "شەو و ڕۆژ"ی یەکەم مانای خۆیان هەیە، بەڵام مەبەستی لە "شەو و ڕۆژ"ی دووەم "تەمەن"ێکی درێژە کە وەک "شەو و ڕۆژ"ێکی کورت تێپەڕیون.
پڕمانایی لە بەیتی دواتردا دەگاتە چڵەپۆپەی خۆی:
سەوادی توڕڕەیی ئەو، ئیشتباهی سەهوی جوان
بەیازی غوڕڕەیی ئەم، ئینتیباهی سوجدەیی پیر
نالی لەم بەیتەدا هەموو تەمەنی ڕابردووی خۆی وەک "سەهو"ێک داناوە کە ئێستا، لە پیریدا و بەر لە کۆتایی پێهاتنی ژیانی دەبێ "سوجدەی سەهو"ی بۆ بکا. کەوابوو هەموو ژیانی به "نوێژ"ێک داناوە. ڕێسا ئەوەیە لە نوێژدا هەڵە نەکەی، بەڵام ئەگەر هەڵەت کرد دەبێ سوجدەی سەهوی بۆ بکەی. هەڵە کردنی لاو، وەکوو ڕەشایی تووکی داهێشتراوی نێوچاوانیەتی( سەوادی توڕڕەیی ئەو، ئیشتباهی سەهوی جوان). بەڵام کە سوجدە سەهوەکەی کرد، ئەم سوجدەیە لە حوکمی ڕۆشنایی و نوورانی بوونی تەوێڵی پیرێکە(بەیازی غوڕڕەیی ئەم، ئینتیباهی سوجدەیی پیر). شاعیر لەبەر ئەوەی لە کاتی نووسینی ئەم شێعرەدا لە دەورانی لاوی دوور بووە و لە دەورانی پیری نزیک بووە، بۆ ئاماژه کردن به لاوی کەڵکی لە جێناوی ئاماژەی دوور واتە "ئەو" وەرگرتووە و بۆ دیاردی دان به پیری، کەڵکی لە جێناوی ئاماژەی نزیک واتە "ئەم" وەرگرتووە.
لە جیهانبینیی نالیدا ژیان ئەمەیە:"سەد قەل و بەردێک"؛ ئەگەر هەزار گوناحت کرد، سەرەنجام دەبێ به ئاوی وەخۆ هاتنەوەیەک بیشۆیەوە. ژیان بینایەکە به خشتی هەڵە و وەخۆهاتنەوە بەرز بووەتەوە. ژیانی مرۆڤ لە هەڵە داناماڵدرێ، بەڵام "پەشیمان بووەنەوە"ش هێندەی "هەڵە"، ئینسانییە. کروتەونی ژیان بەو تانپۆیانە چندراوە؛ بە تانوپۆیەکی دژ بە یەک.
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
https://www.tg-me.com/dr_rehber
https://www.tg-me.com/EnjumeniEdebiShino

وەرزێک
وەرزێک بە سەرەتای سپییەوە دایکرد
وەرزێک کە هەر چی پێمانبوو بەربای کرد
وەرزێک لە فەرهەنگی هەستەکانا بێناو
وەرزێک کە ڕێگایە تا هەتەر دەکا هەنگاو
وەرزێک سەرلەبەر مەرگی خۆم و ئەشعارم
وەرزێک لەخۆمەوە لە خۆت و خۆشم بێزارم
وەرزێک یەکەم ڕۆژی بۆتە ژانەسەر
وەرزێک کە ئاسمان بە لۆکەم دەبڕێ سەر
وەرزێک
پڕ لە بێ....تۆیی و بێ... تۆیی و بێ... تۆیی و بێتۆیی و... تاسە
وەرزێک کە ڕۆڕۆیانە هەرچی ئێحساسە
وەرزێک کە لێم سەروزیادە یەک ڕێگا
وەرزێک کە دڵ، ڕێ بە کاری خۆی نابا
وەرزێک خودا دایناوە هۆنهۆن لێی بگری
وەرزێک لە دوایەشدا سەربنێیەوە و بمری
سەرەتای کۆتاییم
ڕەشت 1402
"لاولاو"

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
A Great Poet's Artwork
Federico García Lorca
فێدریکۆ گارسیا لۆرکا( ١٨٩٨-١٣٩٣)، شاعیر و نووسەر و نیگارکێش و شانۆنامەنووس و ژەنیاری پیانۆ و ئاهەنگسازی مەنشووری ئیسپانیاییە. ئەم بلیمەتە لە تەمەنی ۳٨ ساڵیی ژیانی پڕ بەهرەی خۆیدا و لە شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا بە دەست پارتیزانەکانی ئیسپانیا کووژرا.

هاوڕێی هەست و پێنووسم مامۆستای بەڕێز عەزیز مەحموودپوور!
خۆم بە هاوخەمت دەزانم. دەخوازم ڕوحی باوکی ئازیزت شاد بێت و تەمەندرێژی و سڵامەتی بۆ ئێوە جێ هێشتبێ.
"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
خۆم بە هاوخەمت دەزانم. دەخوازم ڕوحی باوکی ئازیزت شاد بێت و تەمەندرێژی و سڵامەتی بۆ ئێوە جێ هێشتبێ.
"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
گۆڤارەی کانیی ژمارە 10
چیرۆکی "مشمشی و مشمشۆ" لە نووسینی منی، چاپ کردووە. ڕێز و سپاس بۆ هاوڕێیان و بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارە خنجیلانەیە.
دەقی چیرۆکەکە هەر لەم کاناڵەدا پێشتر دانراوە.

کاریکەلیماتۆڕ
چووبوومە ماڵی فکرەوە!
هێند شپڕێو بوو ڕێم نەبوو بێمە دەرێ!
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
چووبوومە ماڵی فکرەوە!
هێند شپڕێو بوو ڕێم نەبوو بێمە دەرێ!
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
....شۆفیرێکی دەست و پەل چڵکنی چاوبەمەشخەڵ، هاواردەکا: چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
داماندەبەزێنێتە قەراغەڕێیەکی لۆچ و پۆچی تەوێڵچڵکن. هەموو پێک دادێن.
خۆمم حەشارداوەتە ناو جووڵەجووڵی ئەو حەشیمەتەی دابەزیون جەستەیان پڕ یا خاڵی کەن. تف هەڵاوێی دەیبەستێ...
دوای سەعاتەچارەگێک، سیگناڵێکی توند حاڵیمان دەکات، دەبێ سوار بینەوە. دەچمەوە سەر کورسیی ژمارە حەوت و دەست دەکەم بە خۆخواردنەوە...
خەم هەر لە سەرەتای ڕێگەوە چوارقوڕنەمی داگرتووه و لێم کلاوڕێژ دەبێ، دادەبارێم. ژنێک لە کورسییەکەی ئەوبەرمەوە چاوی لێمە. وەک کوێرە لە تەندوور بهاوێ، هەرچی لەبەر دەستییەتی هەڵیدەلووشێ. ئیشتیای لە قسەیە. بە دەم مڵچەمڵچەوە دەڵێ: بۆ دڵت وا...
ناهێڵم قسەکەی تەواو بێ. لەچکەکەم دەکێشمە سەرچاوم و خۆم و فرمێسکەکانمی لێ حەشار دەدەم.
تا وێستگەی دوایی، بە دەم گریانەوە خەو بردوومیەتەوە ئەگەر کاوەکاوی بیرەوەرییەکانی تەنگم پێ هەڵنەچنێ.
دەنگێک لە کاژەڵەی سەرمەوە خۆ بازرە دەکاتە ناو گوێچکەم: مەخەوە! خەو هەمیشە خوێڕیانەترین ڕێگەی هەڵاتنە. کە دەروەستی مەراق نایەن پەنا بۆ خەو دەبەن.
دەنگەکە لەگەڵ دەنگی ئەو ژنەی لە پێش منەوە دانیشتووە و بێوچان بە گووشییەکەی قسە دەکات، تێکەڵ دەبێ و کاڵ کاڵ دەبێتەوە و ئیتر نایبیستم.
چاوم بە ئارامی دەقووچێنم، دەمەوێ بە گوێی دەنگەکە نەکەم و بخەوم. دێتەوە بەرچاوم. بێ دەم، بێ لووت، بێ چاو. دەمووچاوێکی هەمووی تووک. تووکێکی زبری ڕەش و قژ و بژ. لە شوێنی ئەو لێوانەی وا نییەتی خەریکە دەجووڵێتەوە. چاوم هەڵدێنم و پەنا بۆ پیرێژن دەبم. دەمەوێ جوابی وڵامەکەی دەمەوە، خەوتووە...
کابرای شوفێر ویرەی دێ، ماشێنەکە وەک کوڕێکی مێرمنداڵ لە گاوانییەوە هەڵدەبەزێ و تا کەنار و دواتر تا نێوەڕاستی شوستەکە دێت. دەست لە جانتاکەم دەنێم. دەستم وە تۆپەڵەیەک تووکی زبری ڕەق دەکەوێ. دەمەوێ دەستم دەرکێشم شتێک لە نێو جانتاکەمەوە قەپاڵ بە سەرپەنجەم دادەکات و قامکی شادەم لە بنەڕەتەوە دەقرتێنێ و دەیکرۆژێ. دەزیقێنم
پیرێژن لە خەو ڕادەبێ. دەست دەکاتەوە بە خواردن. چاوم لە دەستیەتی. لە دەڵقێکی چکۆلەدا قامکە پەڕاوەکەی دەستم دەردێنێ و دەیخاتە نێو لەتێ نان و یەک و دوو بێ ئەوەی بیجاوێ قووتی دەدات. زمانم لە گۆ چووە. ناتوانم هیچی لێ بپرسم.
سەرم ژانی مەرگی تێوە دەچێ و پەناملم چڵ دەدات. لە گێژەوە دێم. دەستم سڕ سڕە.
منداڵێک لە پشت سەرمەوە هەرا دەکا خالە! بیرم دێتەوە هەر ئەو منداڵەی کاتێ لە وێستگەی یەکەم سوار بووم بە بن چاوی حەشیمەتەکە و بە دزییەوە چاوێکم لێ قرتاندبوو و لێومم وەک ئەوەی داوای ماچی لێبکەم بۆ خڕ کردبۆوە. ئاوڕی لێدەدەمەوە، پێدەکەنێ. پێدەکەنم. دێتە سەر کۆشم. جانتاکەم دەکەمەوە و نانەقەیسییەکی دەدەمێ. قامکی شادەم لە شوێنی خۆیەتی و لکاوەتەوە بە دەستمەوە. منداڵەکە نانەقەیسییەکە بە مشەمشەوە دەخوات، دایکی دەڵێ ئەزیەتتان نەکات؟ پێش ئەوەی بمەوێ بڵێم نا؛ چاوم چۆتە خەو. لە من وایە پێش ئەوەێ بگەمە دواوێستگە بە ڕاکێشڕاکێش دامدەبەزێنی و خۆت دوور دوور دەکەویەوە و بەجێم دێڵی...
منداڵێک قامکی شادەم دەمژێ و ماشێنەکە ڕایدەگرێ:
چایی،شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەینییەک لە ڕێبەندانی ۲۷۲٤ی کوردی

ماڵ
ماڵ یانی سرووشتی بێکهس مان
ماڵ یانی تەواوی تەنیایی
حەوسەلەی چندراوی رەنگاورەنگ
وەک سەلیقەی خوداژنی ڕایی
ئەو ژنەی کە تەواوەتی رەنگی
دادەچۆڕی بە دار و دیوارا
مێردەکەی کە کەرامەتی نەفسی
رەنگە هەڵچێ بە شاژنی شارا
ماڵ یانی زەمانی بەر پێیان
وەک هەمیشەی ژیانی تیکراری
داستانێ وەکوو ژیاننامەی
ساعەتێکی خەمۆکی دیواری
دەستەکانم لەدووی شتێ وێڵن
پەنجەکانم بە پێی کەسێ شێتن
چاوەکانم رەشایی ژینێکی
هەڵوەدایی..... ئەرێ!!!! لە بەر پێتن
ئاشپەزخانەیەک سەری وێران
قاپ و کەوچک رژاوی بێوەختی
چاوەکانی رەشایی چەوری و چڵک
دوو هەسارەی شەوانی بەدبەختی
خاکو خۆڵی تەواوی کۆڵانان
نیشتووە لێم و خوێنی ڕەش کردووم
ئەی گلۆبالیزاسیۆنی خاک
من لە بەر با جەهانی دڵمردووم
من بە دەم پیاوی خەو ویشک بوونم
قونچکەسیغاری زەردەڵەی بۆگەن
وەزنی سادەی ژنێکی چوار پارەی
دووکەڵاوی؛ تەتەن تەتەن تەن تەن
بێزەمانی قەڵافەتی سێکسی
بێنیشانی کڵیشەیی بوونە
مەوتەنی کێ کەلاوەیەک پیاوی
چاو لە ماڵی هەمیشەیی بوونە؟!
گەلاوێژی۹۸
🆔@honarpoem
#هونەرموکریانی
ماڵ یانی سرووشتی بێکهس مان
ماڵ یانی تەواوی تەنیایی
حەوسەلەی چندراوی رەنگاورەنگ
وەک سەلیقەی خوداژنی ڕایی
ئەو ژنەی کە تەواوەتی رەنگی
دادەچۆڕی بە دار و دیوارا
مێردەکەی کە کەرامەتی نەفسی
رەنگە هەڵچێ بە شاژنی شارا
ماڵ یانی زەمانی بەر پێیان
وەک هەمیشەی ژیانی تیکراری
داستانێ وەکوو ژیاننامەی
ساعەتێکی خەمۆکی دیواری
دەستەکانم لەدووی شتێ وێڵن
پەنجەکانم بە پێی کەسێ شێتن
چاوەکانم رەشایی ژینێکی
هەڵوەدایی..... ئەرێ!!!! لە بەر پێتن
ئاشپەزخانەیەک سەری وێران
قاپ و کەوچک رژاوی بێوەختی
چاوەکانی رەشایی چەوری و چڵک
دوو هەسارەی شەوانی بەدبەختی
خاکو خۆڵی تەواوی کۆڵانان
نیشتووە لێم و خوێنی ڕەش کردووم
ئەی گلۆبالیزاسیۆنی خاک
من لە بەر با جەهانی دڵمردووم
من بە دەم پیاوی خەو ویشک بوونم
قونچکەسیغاری زەردەڵەی بۆگەن
وەزنی سادەی ژنێکی چوار پارەی
دووکەڵاوی؛ تەتەن تەتەن تەن تەن
بێزەمانی قەڵافەتی سێکسی
بێنیشانی کڵیشەیی بوونە
مەوتەنی کێ کەلاوەیەک پیاوی
چاو لە ماڵی هەمیشەیی بوونە؟!
گەلاوێژی۹۸
🆔@honarpoem
#هونەرموکریانی
ئەو ڕۆژانەی قەڵەم دەروەستی هەستەکانم نایەن و نووسین تەنگەژەیەکی بێبەزەیە...
ئەو ساتانەی وشە دادم نادا و گریان پێم ناوەستێ...
ئەو دەمانەی لاپەڕەی یەکەمی دڵم شیتاڵە و بە دەم بایەکی نگریسەوە هەڵوەدایە..
ئەو ڕۆژانەی ژنیەتی دەسکی تەورێکە کە لە مەرقەدی قەد و باڵام چێ کراوە و چاوم مەشعەلێکە کە ڕێم پێ هەتەرە دەکا و دەستم هەنبانەی کارینەکراوە، چم پێ دەمێنێ جیا لە هەڵدانەوەی لاپەڕەی شاعیرانی دی...
ئەوان کە وەک خۆم تا سەر ئێسقان هاوارن، وەک خۆم غەریبەماڵ و کەیلان، وەک خۆم پێملی دڵیانن و هەمدیسان وەک خۆم داڵدەیان ڕستە بێسەرەوبەرەکان
ئەم شێعرەی کاک عەبدوڵڵام دانا کە خۆمم تێدا دۆزییەوە. منی ون بوو، منی پێخوستی نەکرکارییم....

تۆ "وەلیی" لەم هەترەڕێیانەی کە بێ"شەم" مانەوە
دیبەکەی عالەم دەڵێن" دێوانە"یە، دێوانەتم
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
"لاولاو"
دیبەکەی عالەم دەڵێن" دێوانە"یە، دێوانەتم
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
"لاولاو"
Forwarded from شاهۆی وێژەوان (Shaho Piroz)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
كۆڕی عەبدولخالق یەعقووبی لەسەر شیعری حەزرەتی نالی بە ناونیشانی “نالی, شاعیری مرۆڤ و ڤیان” لە دەربەندیخان، سەنتەری گەنجان، كافێ لیسا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 11/01/2024•
ئەشكم كە لەگەڵ عەشقمە تیفلێكی فەهیمە/ هۆشم كە لەگەڵ خۆشمە پیرێكی نەزانە

ژیان بە کاتی زەردەپەڕ
پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی قەڵەم بگاتە پەڕ؟
پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بە کاری چیدی باڵ و پەڕ؟
کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵوشە
کە دەیگەمێ، گومن وشەم، لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ
خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ
دەمەوبەیان، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم، هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ
شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ
بە یار دەڵێم کە کەوشەنت بە ڕووح و جەستە دێنمە بەر
دەڵێ بەیار دەکێڵدرێ بە جووتە گای نەخۆش و لەڕ؟
کە شۆرەکاتی ڕوومەتم، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ

لاولاو
تا نەیەی نازێتە سەر زاری قەڵەم شێعرێکی تەڕ
هەر کە بێی دیوانە شێعرێکی لەسەر زاران دەبێ
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://tme/lawlaw1400