Telegram Web Link
ئەم وێنەیە: گۆڕی صەحابەی بەڕێز: (سەعدی کوڕی معاذ) ە
کە بە مردنی عەڕشی خودای گەورە لەرزی و ۷۰ هەزار
مەلائیکەت بەشداری ناشتنەکەیان کرد .

(سەعدی کوڕی مەعاذ) لە تەمەنی ۳۱
ساڵی موسڵمانبوو و لە تەمەنی ۳۷ ساڵی وەفاتیکرد .

تەنیا ٦ ساڵ ئاینی ئیسلامی ناسی و لەپێناوی خوا ژیا
بەڵام بەو ماوە کورتە ئەو هەموو ڕێز و فەزڵەی بەدەستهێنا .

دەربارەی ئەو پیاوە بەڕێزە ،
صەحابەی بەڕێز (ئەبو سەعیدی الخودری) ڕەزای خوای لێ بێت دەڵێت : کاتێک گۆڕی (سەعدی کوڕی مەعاذ) مان هەڵدەکەند هەر بەشێکمان لە خۆڵەکە هەڵدەکەند بۆنی میسکمان دەکرد تاکو گەیشتینە ئەلحەد هەر بەم شێوەیە بوو .

گۆڕەکەی دواتریش گۆڕی هاوەڵی بەڕێز (ئەبو سەعیدی الخودری) یە رەزا و ڕەحمەتی اللە لە هەموویان بێت .

وێنەکەش گۆڕستانی بەقیعە لە شاری مەدینەی پیرۆز .
🌳پاداشتی ساڵێك بەڕۆژووبوون وشەونوێژ کـــردن🌳

ئەگــەر حەز دەکەی  لەڕۆژی هەینی  ئەم پاداشتە مـەزنەت دەست کەوێ ئەوە ئەو کارانە ئەنجام بدە ☟☟☟

1//خــۆشۆردن ،2//زوو چوون بۆ مزگەوت،3//وە نزیک بوونەوە لە ئیمام ،4//وە بیدەنگ بوون ، 5//وە بە پێ برۆیت 6 //و سواری سەیارە نەبی

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴هـەر کەسێک خۆی بشوات و خۆشۆردن بخاتە سەر خێزانی،وە زووش دەربچێت بۆ مزگەوت،لە ئیمام و وتار خوێن نزیک بێتەوە،وە بێدەنگ بێت پاشان قسە نەکات،ئەوە بۆ هەموو هەنگاوێکی پاداشتی ساڵێک بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ کردنی هەیە❵

{صحیح الجامع// 6405}
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەزڵی خوێندنی سوڕەتی الکهف


📌پێغەمبەری خوا{ﷺ }فەرمویەتی:

❴ ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا ❵

{ صحيح الترغيب }
.
🔹بەیانی ڕۆژی عەرەفەیە!

پەروەردگار ﷻ دائەبەزێتە ئاسمانی سەر زەوی و لە ژمارەیەكی بێشومار لە بەندەكانی خۆشەبێت! و دوعاكانیان قبوڵ دەكات
بۆیە ئاگاتان لێی بێت!
هەموو سەعاتێكی بەنرخ ببینن و تیایا بپاڕێنەوە بۆ خۆتان بۆ خەون و ئاواتە ئەستەمەكانتان
بۆ ئازیزەكانتان
بۆ ئەو ئازیزانەی دیدارمان كەوتۆتە قیامەت لەگەڵیان
بۆ موسوڵمانانی ژێر دەستە و زوڵملێكراو لە هەركوێیەك بۆ قودس
بە كورتی بۆ هەموو ئومەت ....

وە دڵنیابن
كارەكە چەن ئەستەم بێت
گوناهەكان چەن زۆر بێت
خەونەكان چەن دوور بێت

دووعای عەرەفە ئەنجامیان ئەدات
بەئیزنی خودا...

#ذو_الحجة
#یوم_العرفة
📜 پاداشـتە ئاڵتونــیەکان 📜

✍️ *پێغەمبەری خوا{ ﷺ } فەرمویەتی : «هەر کەسێك بڵێت :

لا إِلَه إِلَّا الله وَالله أكبر،*
لا إِلَه إِلَّا الله وَحده،*
لا إِلَه إِلَّا الله وَلَا شريك لَهُ،*
لا إِلَه إِلَّا الله لَهُ الْملك وَله الْحَمد،*
لا إِلَه إِلَّا الله وَلَا حول وَلَا قُوَّة إِلَّا بِاللَّه»*

🖐 هەر پێنجیان بە پەنجەکانی بژمێرێت، ئەو جا فەرمووی(ﷺ)  :

📌 «هەر کەسێك ئەم زیکرانە بڵێت لە رۆژێکدا یان لە شەوێکدا یان لە مانگێکدا،پاشان لە رۆژەدا یان لەو شەوەدا یان لەو مانگەدا بمرێت؛ خوای گەورە لەتاوانەکانی خۆش دەبێت».

📚 "صحيح الترغيب" (3481)].
📌هەلێــکی زێـــڕین📌

پێغەمبەری خوا ❴ﷺ❵ فەرموویەتی :

❴ ڕۆژوی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم خوا بیکاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێک پێش خۆی و ساڵێک دوای خۆی - سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ ❵

❪ صحيح مسلم ❫

🌳 سبەی کە ڕۆژی عەرەفــەیە بەڕۆژوو بە لەدەســتی مــەدە
پێغەمبەری خوا ❴ﷺ❵ فەرموویەتی :

❴ ڕۆژوی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم خوا بیکاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێک پێش خۆی و ساڵێک دوای خۆی - سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ ❵

❪ صحيح مسلم ❫

🌳 سبەی کە ڕۆژی عەرەفــەیە بەڕۆژوو بە لەدەســتی مــەدە .
ئـاگـاداری : ڕۆژی شەممە ڕۆژی عەڕەفەیە ئەگەر لەو رۆژە بەرۆژوو بیت ئەوا خوای گەورە لە تاوانی دوو ساڵت خۆش دەبێت ﴿ ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو ﴾ لەم ئەجرە خۆتان بێبەش مەکەن و بتوانن لەو رۆژە بەرۆژوو بن و هانی کەسانی تریش بدەن و خەڵکی ئاگادار بکەنەوە
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ
__________
قَــالَ رَسُــولُ الـلَّـهِ ﷺ { صِـيَـامُ يَـوْمِ عَـرَفَـةَ أَحْـتَـسِـبُ عَـلَـى الـلَّـهِ أَنْ يُـكَـفِّـرَ الـسَّـنَـةَ الَّـتِـي قَـبْـلَـهُ، وَالـسَّـنَـةَ الَّـتِـي بَـعْـدَهُ }
__________
واتـا : پــێــغــەمــبــەری خــودا ﷺ فــەرمــوویــەتــی
{ ڕۆژوی ڕۆژی عـه‌ڕه‌فـه‌ ئـومـێـدم وایـه‌ بـه‌خـوا كـه‌بـبـێـت بـه‌كـه‌فـاره‌تـی سـاڵـی ڕابـردوو و سـاڵـی داهـاتـووش }
ئـیـمـامـی ≼ مــوســلـیـم ≽ ریـوایـەتی کـردووە « ١١٦٢ »📘.
🌳❴60❵ چرکە🌳

دوعا قــەدەر دەگوڕێــت بــۆیە ئــەمڕۆ کە ڕۆژی عەرەفــەیـــە زۆرتــریـــن دوعا بکـــە

📌فرستـــە لەدەستـــی مــــەدە
 دوعایانەى کە لە قورئاندا هاتوون کامانەن لەگەڵ ماناکانیان بە کوردی؟
* هه‌ندێك له‌ دوعا گشتگیره‌كانی قورئانی پیرۆز :
{رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ} (201 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌ دونیادا چاكه‌مان بده‌رێ و له‌ دواڕۆژیش چاكه‌مان بده‌رێ و بشمانپارێزه‌ له‌ سزای ئاگر .
{رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ }(250 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئارامگرتن بڕێژه‌ به‌سه‌رماندا و پێكانیشمان جێگیر بكه‌ و سه‌ریشمان بخه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی بێباوه‌ڕاندا .
{رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَاد}َ (194 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵێنت پێداوین له‌ ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كانته‌وه‌ بمانده‌رێ و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌رشۆڕمان مه‌كه‌ به‌ڕاستی تۆ به‌ڵێن ناشكێنیت و دوای ناخه‌یت .
{رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِين}َ (286 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئه‌گه‌ر له‌بیرمانچو یان هه‌ڵه‌مان كرد ئه‌وا لێمان مه‌گره‌ ، په‌روه‌ردگارمان ناڕه‌حه‌تی مه‌ده‌ به‌سه‌رماندا وه‌كو چۆن دابوت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا ، په‌روه‌ردگارمان شتێك مه‌ده‌ به‌سه‌رماندا كه‌ له‌ تواناماندا نه‌بێت ، وه‌ لێمان ببوره‌ و لێمانیش خۆشبه‌ و ره‌حممان پێ بكه‌ تۆ پشت و په‌نامانی بۆیه‌ سه‌رمان بخه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی بێباوه‌ڕاندا .
{رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ} (8-آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان دڵه‌كانمان لامه‌ده‌ له‌ ڕێگای ڕاست دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێنماییت كردین بۆی ، وه‌ له‌ لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌ به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده‌یت .
{رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِين}َ (53 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێنا به‌وه‌ی كه‌ داتبه‌زاندووه‌ و شوێنی پێغه‌مبه‌ریش كه‌وتین بۆیه‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تومان هێنه‌راندا بمان نووسه‌ .
{رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ} (147 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌ تاوانه‌كانمان و ڕۆچونمان له‌ كاروبارماندا خۆشبه‌ و پێكانیشمان جێگیر بكه‌ و سه‌ریشمان بخه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی بێباوه‌ڕاندا .
{رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ} (10 - الحشر) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمــــان خۆشبه‌ له‌ ئێمه‌ و ئه‌و برایانه‌شـــمان كه‌ پێشمان كه‌وتوون به‌ ئیمان وه‌ ڕق و كینه‌ نه‌خه‌یته‌ ناو دڵمانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستی تۆ به‌ به‌زه‌یی و به‌ ڕه‌حمیت .
{رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ} (193 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌راستی ئێمه‌ بیستمان بانگه‌وازكارێك بانگ ده‌كات بۆ باوه‌ڕهێنان و ده‌ڵێت باوه‌ڕ بێنن به‌ په‌روه‌ردگارتان ئێمه‌یش باوه‌ڕمان هێنا جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ و خراپه‌كانمان بسڕه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندا بمانمرێنه‌ .
{رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ}(40 - إبراهيم)
{رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ} (41 - إبراهيم) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارم خۆم و نه‌وه‌كانم بگێڕه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نوێژ ده‌كه‌ن به‌ ڕێكی ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان دوعا و پاڕانه‌وه‌م گیرابكه‌ ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان خۆشبه‌ له‌ تاوانه‌كانی خۆم و باوك و دایكم و باواڕداران له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا .
{رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ * رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُم وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ } (/87 - غافر) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان فراوانی ڕه‌حمه‌ت و زانستی تۆ هه‌موو شتێكی گرتووه‌ته‌وه‌ جا له‌ به‌ر ئه‌مه‌ خۆشبه‌ له‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ و شوێنی ڕێگاكه‌ی تۆ كه‌وتوون و بیانپارێزه‌ له‌ سزای دۆزه‌خ ، په‌روه‌ردگارمان بیانخه‌ره‌ ناو ئه‌و باخچه‌یه‌ی به‌هه‌شت كه‌ به‌ڵێنت پێداون خۆیان و ئه‌وانه‌ش كه‌ چاك ده‌بن له‌ باووباپیرانیان و خێزانه‌كانیان و نه‌وه‌كانیان به‌ڕاستی تۆ به‌ده‌سه‌لێت و دانایت .
{رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنْ الْخَاسِرِينَ} (23 - الأعراف)
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ سته‌ممان كرد له‌ خۆمان جا ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆشنه‌بیت و ڕه‌حمان پێ نه‌كه‌یت ئه‌وا به‌دڵنیایی ده‌بین به‌ به‌شێك له‌ خه‌سارۆمه‌ندان .
{رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ } (89 - الأعراف) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌ینی ئێمه‌ و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ره‌وه‌ به‌ حه‌ق ، تۆ باشترینی به‌ین كه‌ره‌وه‌كانی .
{رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِين}َ (85/ - يونس) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان نه‌مانكه‌یته‌ جێی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ گه‌لی سته‌مكاران .
{رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} (5 - الممتحنة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان نه‌مانكه‌یته‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ كوفریان كردوو و لێمان خۆشبه‌ په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستی تۆ به‌ده‌سه‌لێت و دانایت .
{رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّار}ِ (16 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێنا جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ و به‌زه‌یت پێماندا بێته‌وه‌ تۆ باشترینی به‌ به‌زه‌ییه‌كانیت .
{رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا} (10 - الكهف) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌ لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌ و هۆشمه‌ندیمان بۆ بڕه‌خسێنه‌ له‌ كاروبارماندا .
{رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} (74 الفرقان) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان پێمان ببخشه‌ له‌ خێزانه‌كانمان و وه‌چه‌كانمان ئه‌وه‌ی كه‌ چاوه‌كانمان پێی ئۆقره‌ بگرێت و بمانكه‌ره‌ پێشه‌وا بۆ خۆپارێزه‌ران له‌ تاوان .
{رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِير}ٌ (8 - التحريم) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان رووناكی باوه‌ڕمان بۆ كامڵ كه‌ و لێمان خۆشبه‌ به‌ڕاستی تۆ توانات به‌ سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ .
{رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا } (65 - الفرقان) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان سزای دۆزه‌خمان لـێ دوور بخه‌ره‌وه‌ به‌ڕاستی سزاكه‌ی سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته‌ .
{رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ} (127 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان لێمانی قبوڵ بكه‌ به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ر و زانایت .
ـ اللهُمَّ { لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ} ( الأنبياء : 87) .
خوایه‌ هیچ په‌رستراوێك نیه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت ته‌نها تۆ نه‌بێت پاكی بۆ تۆ خوایه‌ له‌ هه‌موو كه‌می و نوقوسانیه‌ك به‌ڕاستی من یه‌كێكم له‌ سته‌مكاران بۆیه‌ لێم خۆشبه‌ .
وەرگیراوە لە کتێبی : ( ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار ) لە نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن
 
🌳چۆنیەتی نوێژی جەژن 🌳

شێوازەکـــەی 👈 دوو ڕکعاتــە

📌لە ڕکعاتی یەکەم دوای تەکبیرەی ئیحرام (7)جار (اللە اکبر) دەکرێت👐 پاشان سوڕەتی(الفاتحة) و (الاعلی) دەخوێندرێت

📌  لە ڕکعاتی دووەم (5)جار (اللە اکبر)دەکرێت👐، پاشان سوڕەتی (الفاتحة) و (الغاشیة) دەخوێنرێت.

تێبینی // خۆ ئەگەر لەدوای سورەتی فاتیحە سورەتێکی تری خوێند دروستەوهیچی تێدا نیە

کاتەکەی {15} خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🖌گەوهەری قوڕئان🖌

گەورەترین خەم و هەوڵت دونیــا نەبـێ

خوای گەورە دەفەرموێت :

❴مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا فَعِندَ اللَّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ❵
2024/09/22 19:30:26
Back to Top
HTML Embed Code: