Telegram Web Link
{ئـەو کـەسانـەۍ الله سبحانە وتعالی خۆشۍ دەوێــن، ڪێــن؟}

سەرەتا بابزانیـن #خۆشەویستۍالله تعالی بۆ بەندەکانۍ واتە چۍ؟

خۆشەویستی اللە یەکێـکە لەصیفاتە بەرزەکانی الله تعالی کە هەرگیز لەصیفاتۍ مەخلوقەکانۍ ناچێـت نەوەکو خۆشەویستی دایک بۆ مناڵەکانۍ ،نەوەک و هەر جۆرە خۆشەویستیەکی تر کەلەنێوان بەندەکـانۍ هەیـە،جـا اللە تعالی هەروەک چۆن صیفاتی ڕازیبونی هەیە، توڕەبونی هەیه، دڵخۆشبونی هەیه بەتەوبەی بەندەکانی، بەهـەمان شێوە صیفاتۍ خۆشەۆیستیشی هەیه بۆبەندەکانۍ کە لەقورئـان و سونـەت هۆکارەکانۍ بەدەستهێنانی ئەو خۆشەویستیـەش ڕونکراوەتەوە الحمدللە....

وە یەکێـک لەناوەکانیشی بریتیە لە [الودود] کە واتای ئەوەیه /بەندەکانی خۆشدەوی و ئەوانیش ئەویـان خۆشدەوێـت.

جـا ئەوەی کەمابێـتەوە بۆمـان لەئەهلۍ عیلم لە ڕونکردنەوەی خۆشەویستی الله تعالی بۆبەندەکانۍ ،کە سەرەکۍ بابەتەکەمـانە ئەم خۆشەویستیـە ئـەوەیه کە:

♡لەوبەندەیەی ڕازی دەبێــت.
♡ڕێزلێگیراوی دەکات.
♡چەسپاوۍ دەکات.
♡میهرەبان دەبێت لەگەڵۍ.
♡چاکەی زۆری لەگەڵ دەکات.
♡خێری بۆی دەوێـت و خێری دێنێتەرێ.


لەچەند زنجیـرەیەڪۍ داهاتوو باسۍ ئەوکـەسانە دەکەیـن کـە اللە تعالی خۆشەویستۍ خۆی باسکردووە بۆیـان  لەقورئـان و سونـەت،لەگەڵ باسێکۍ سیفەتەکە بەپوختۍ إن شاءاللەوتعالی...
📙 سابــــاتی پاداشـــت 📙

🌱 پێغەمبەر ی خوا {ﷺ} فەرمویەتی: 

📍هەرکەسێک لە رۆژێکدا سەد(100) جار بڵێ : 

🔹لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ 🔹  


①وەکو ئەوە وایە کە(10) بەندەی ئازاد کردبێ.

② ( 100) چاکەی بۆ دەنووسرێ.

③ (100) گوناهیشی لەسەر رەش دەکرێتەوە.

④لە رۆژی دوایشدا کەس لەو باشتر لەگەڵ خۆی ناهێنێ مەگەر یەکێك بێ کە لەو زیاتری گوتبێ.

⑤ئەو ڕۆژە لەشەیتان پارێزراو دەبێ تاوەکو ئێوارە

📌رواە البخــارﻱ ومســلم📌
📌 دووعايه‌كی مه‌زن له‌ ته‌حیاتی كۆتایی ده‌خوێندرێت پێش سه‌لام دانه‌وه‌ ☟☟

له‌ هاوه‌ڵی به‌ڕێز محجن بن الأدرع خودا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت :-

پێغه‌مبه‌ری خودا( ﷺ ) چۆیه‌ ناو مزگه‌وت ئه‌بینێت پیاوێك نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌ له‌ ته‌حیاته‌ ئه‌م دووعایه‌ ده‌خوێنێت و ده‌ڵێت : ((اللَّهمَّ إنِّي أسألُكَ يا الله‌ الأحدُ الصَّمدُ الَّذي لم يلِد ولم يولَد ولم يكن لهُ كُفوًا أحدٌ أن تغفرَ لي ذنوبي إنَّكَ أنتَ الغفورُ الرَّحيمُ))
ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ری خودا(ﷺ) :- (( به‌دڵنیایی خودا لێی خۆشبوو به‌دڵنیایی خودا لێی خۆشبوو -سێ جاری وته‌وه‌- ))

{صحيح أبي داود (985)}
🔰 باخـی فـــەرمــوودە🔰

پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمویەتی :

دوا خستنی بـردنه‌وه‌ی قه‌رز له‌ لایـه‌ن كه‌سێـكه‌وه‌ كه‌ ده‌سـتی بچێت و بتوانێت قه‌رزه‌كه‌ بـداته‌وه‌ ئـەگـەر چی دەوڵەمەنـدیش نەبێـت سـته‌م و زوڵـمه‌

📌صحيح البخاري (2287) 📌
☑️بەیــانی دوو شت کۆبووەتەوە☑️
لـەدەســـتی مــەدە بەڕۆژوبـــە

یەکەم// دوو شەممـــــــــە
دووەم//  نومێنیەی حاجیانـە

📌کردەوەیەکی کەم- پاداشتــێکی زۆر
🕰 [60]  چــــرکە 🕰

هـەرچەند هەنـگاوی زیاتـر بنێـی بــۆ کـردەوەی چاک ئـەوەنــدە لە چوونــە بــەهەشـت نزیکتــر دەبیــەوە


سَابِقُوا ..... ، وَسَارِعُوا
........
نوێژی چێشتەنگاو لەبیر مەکەن
🌳 تێگەیشــتن لـە دیــن🌳

📌  قال رسول الله ( ﷺ ) :

❴مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ ❵

📙 رواه البخاري {71}

واتــە:【هـەر كەسـێك خـوا خــێری بـۆی بوێــت ئــەوا تێگەیشــتووی دەكات لە دیــن
{60} چــــرکــە

سُبْـحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْـــدِهِ
سُـبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِــيمِ

ئـەم دوو زیـکرە فـەزڵ وپاداشتـیان زۆر گەورەیـە
📌زیکــری ئێــواران📌

🌱کاتێکی کەم - پاداشتێکی زۆر

🔰لەدەســـتی مـــــەدە
📜 گەوهـــەری قوڕئـــان 📜

مرۆڤ هەرچەنـد تاوانی زیاتر بێت زیاتر بێ ئاگا دەبێ لەمردن ویادی مردن

خوای گەورە دەفـەرموێ :

❴وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ❵
🌳فەرمــــوودەی قودســی🌳

خـــوای گەورە ئەفەرموێت :

ئـەی بەنی ئادەم چوار ڕكعات نوێـژم بـۆ بکە لەسەرەتـای ڕۆژدا ماباقی ڕۆژەکە من بـەڕێوەی ئـەبــەم بـۆت

«صحيح الجامع//1913»

👈🏻مەبــەست لەو فەرموودەیــە چوار ڕکات نوێــژی چێشــتەنگاوە
نوێژی چێشتەنگاو لەبیر مەکەن
🌳 كارێـك پاداشــتەكــەی وەك جـیهاد كردن وایـــە 🌳

  📌  قال رسـول الله ( ﷺ ) :

❴السَّاعِي عَلَى الأَرْمَلَةِ وَالمِسْكِينِ، كَالْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، أَوِ القَائِمِ اللَّيْلَ الصَّائِمِ النَّهَارَ❵

📙رواه البخاري {5353}

واتە:【ئەوی كە بێوەژن و هەژاران بەسەر دەكاتەوە ، وەك خەباتكارێكە لە ڕێگای خودا ، یان وەك كەسێكە كە بە شەو شەونوێژ دەكات و بە ڕۆژیش بەڕۆژوو دەبێت
🌳سبەی بــەڕۆژو بە دوو پاداشتت دەست دەکـــەوێ 🌳 ☟☟☟

یەکەم //سبەینێ  پێنج شەممەیە  سوننەتە بەڕۆژوو بوون .

دووەم// ئێستا لەمانگی (ذي الحجة) داین وە نۆمینەی حاجیانە

👈کەواتــە هەوڵبـدە سـبەینێ بەڕۆژوو بەو لەدەســتى نـــەدەى
🔰گەوهــەری قوڕئـــان 🔰

بـۆ ئــەوەی سەرفــراز بی پارێزگـاری لەنوێــژەکـانت بکە وە لەکاتی خوێــدا ئەنجامیــان بـــدە

خوای گەورە دەفەرموێ :

❴وَالَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ❵
2024/09/22 21:28:46
Back to Top
HTML Embed Code: