Telegram Web Link
📚تایبەت کردنى شەوی بەرات بە زیکر و دوعا و قورئان خوێندن بیدعەیە📚
پرسیار:
خەڵکانێک لە شەوی (15) شەعباندا (شەوی بەرات) خەریکى هەندێ زیکر و دوعا و خوێندنى سورەتى (یس) دەبن ، جا پرسیارەکە ئەمەیە ئایا لەم شەوەدا هیچ عیبادەت و زیکرێک سوننەتە بکرێ؟ تکایە ڕونکردنەوەیەکمان بدەنێ سەبارەت بەشەوى بەرات
سەبارەت بە شەوی بەرات ( 15ی شه‌عبان) تەنها ئەوەی سەحیحە: خوا سبحانە شەوەكەی لە تاوانی هەمو موسڵمانێك خۆش دەبێت، مه‌گه‌ر كەسێك شیرك بڕیار بدات، یان قسەی لەگەڵ براكەی نەبێت وڕق وكینیەكیان لە ئاست یەكتردا هەبێت.
جا بۆیە:
یەکەم : نە دوعایەكی تایبەت هەیە به‌م شه‌وه‌وه‌، هەرچیش هاتووە سەحیح نیە.
دووەم : نە نوێژێكی تایبەتی هەیە، هەرچیش ئەوترێ زیادەیە؛ وەكو نوێژە سەد ڕكاتیەكە، ونوێژی ئەلفیە ... وهتد.
تەنانەت نەوەوی ئەڵێ:
«ئەم نوێژە بیدعەیە ومونكەرێكی خراپە، ئیتر فریو مەخۆ بەوەی لە «قوت القلوب» و«إحیا‌ء علوم الدین»دا، وبەوەی لە حەدیسەكان دا لەو بارەوە هاتوون، چونكە هەموو ئەوانە پوچ وبێ بنەمان، فریویش نەخۆیت بەو پێشەوایانەی حوكمی ئەم نوێژەی لێ گۆڕاوە وڕۆیشتوە چەند لاپەڕەكی نوسیوە لەبارەی سوننەتێتی ئەم نوێژە، چونكە بەڕاستی هەڵەی كردوە!». بڕوانە «المجموع».
سێیەم : نە شەوەكەشی تایبەت دەكرێت بە شەو نوێژەوە، بەڵێ ئەمەش لە هەندێك لە سەلەفەوە هاتوە، بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی، بۆیە عیبرەت بە بەڵگەیە نەك بوونی خیلاف. بڕوانە: «لطائف المعارف» ص263، هه‌روه‌ها بڕوانە: «مجموع الفتاوی» (23/132). بشزانه‌ حەدیسی: «فقوموا لَيْلَها، وصوموا يومَها» سەنەدەكەی بە كەڵك نایەت. بڕوانه‌: «السلسلة الضعیفة» (2132).
ئیبن ڕەجەب لە «لطائف المعارف»دا ل263 ئەڵێ: «قيام ليلة النصف من شعبان لم يثبت فيه شيء عن النبي ﷺ ولا عن أصحابه».
خۆ ئەگەر تایبەتكردنی شەوێ بە شەو نوێژ بە هۆی فەزڵێكەوە دروست بوایە ئەوا شەوی جومعە لە پێشتر بوو. بڕوانه‌: «التحذیر من البدع» ص15.
چوارەم : نە ڕۆژەكەشی تایبەت دەكرێت بە ڕۆژوەوە. بڕوانە: «اقتضا‌ء الصراط المستقیم» (1/302). و«الاعتصام» (1/46).
پێنجەم : هه‌روه‌ها نە ئاخر خێری ونه‌ ئاخر شەڕی بەندەكان لەم شەوەدایە.
شەشەم : هه‌روه‌ها نە نوسینی مردوانی ئەو ساڵە لەم شەوەدایە. بڕوانه‌: «أحكام القرآن» (4 /117).
حەوتەم : نە دروستە ئاهەنگی بە هۆوە بگێڕیت.
هەشتەم : نە سورەتی یاسین ونه‌ ئیخلاص، خوێندنیان هیچ تایبەتمەندیەكی نیە لەم شەوەدا.
نۆیەم : خێر بۆ مردوان لەم شەو وڕۆژە دا هیچ تایبەتمەندیەكی نیە.
دەیەم : نە خێری ئەم شەوەش وەكو خێری «لیلة القدر»ه.
یانزەیەم : هه‌روه‌ها نە قورئان لەم شەوە دا دابەزیوە.
دوانزەیەم : نە موسڵمانان كۆ دەبنەوە بۆ عیبادەت كردن كە ئەمەیان زیادەیەكی زیاترە، با لە هەندێك لە پیاوچاكانیشەوە هاتبێت. بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی وعیبرەت بە بەڵگەیە نەك خیلاف.
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❪بەڕاستی کاتێك بەندە ڕادەوەستێت نوێژ دەکات هەموو تاوانەکانی دەهێنرێت دەخرێتە سەر سەر و شانەکانی ، هەر کاتێك دەچێتە ڕکوع و سجود تاوانەکانی لێ بەر دەبێتەوە و هەڵدەوەرێت ❫

❴صحيح الجامع ( 1671 ) ❵
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی:

هەر کەسێك پێی خۆشە تەمەنی درێژ بێت و ڕزق و ڕۆزی زیاد بێت ، ئەوا با چاکەکار بێت لەگەڵ دایك و باوکی وە پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت .

❴ صحيح الترغيب (2488) ❵
⬅️عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسولُ الله صلى الله عليه وسلم لرجلٍ وهو يَعِظُه:

لە ئیبن عەبباسەوە ڕەزای خوا لەخۆی و باوکی فەرموویەتی : 

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئامۆژگاری پیاوێکی دەکرد پێ فەرموو

((اغْتَنِمْ خَمْسًا قبلَ خَمْسٍ: شبابَكَ قبلَ هَرَمِكَ، وصِحَّتَكَ قبلَ سَقَمِكَ، وغِناءكَ قبلَ فَقْرِكَ، وفَراغَكَ قبلَ شُغلِكَ، وحياتَكَ قبلَ موتِكَ))

أخرجه الحاكم في المستدرك.


⬅️واتە : پێنج شت پێش پێنج شت ،گەنجیەتیت پێش پیریت لەش ساغیت پێش نەخۆشیت ، دەوڵەمەندیت پێش هەژاریت ، دەست بەتاڵیت پێش سەرقاڵیت ، ژیانت پێش مردنت..

🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

هەر کەسێك لەگەڵ براکەیدا بڕوات بۆ پێویستییەکی تا جێگیری بکات ، ئەوا خوای گەورە پێیەکانی جێگیر دەکات لە ڕۆژێکدا کە پێیەکانی تیا ئەخزێ .

| السلسلة الصحيحة ( 906 ) |
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

زۆر بڵێن ( لا حول ولا قوة إلا بالله ) ؛ چونکە گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشت .

| صحيح الجامع ( 1214 ) |
#ولاء_و_براء

لە مجاهیدەوە وتی ابن عباس پێی ووتم
ئەی مجاهد خۆشەویستیت لەبەر اللە بێت ،
و قینت ورقت لەبەر اللە بێت
دڵسۆزیت لەبەر اللەبێت ،
دوژمنایەتیت لەبەر اللە بێت

چونكە بەوكـــارانەت ناگەیت بەرەزامەندی اللە و شیرینی ئیمان  ئیلا بەو كردارەت نەبێت ئەگەر  هەر چەند نۆێژ و ڕۆژی زۆر بكـــەیت ....

چونكە ئەوڕۆ مرۆڤەكـــان هەموی هەر دۆستایەتی خەڵك دەكـــات و كەئەوەش هەرگیز بەس نیە

دواتر ئەو ئـــایەتەی خوێندەوە
لَّا تَجِدُ قَوۡمٗا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ يُوَآدُّونَ مَنۡ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ
که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به‌ اللە و به‌ ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که‌ دژایه‌تی  اللە و رسولەكەیان کردبێت،

ــــــ
دواتر ئەو ئایەتەشی خوێندەوە

ٱلۡأَخِلَّآءُ يَوۡمَئِذِۭ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلۡمُتَّقِينَ

دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له‌ یه‌ك ده‌بێته‌وه‌، جگه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو اللە ناسین کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و برایه‌تییان به‌رپا کردووه‌.


📚تعظيم قدر الصلاة للمروزي
٣٦٦/📚 ئایا دروستە قورئان بەچاو بخوێنیتەوە بێ ئەوەی زمانت بخولێنی ؟📚

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :(( ھیچ ڕێگری نییە سەیری قورئان بکەیت بێ ئەوەی بخوێنیتەوە بەلام بە خوێنەر حساب ناکرێت کە بە زمان دەردەبڕێت .....))
"خۆزگە کارم بۆ قیامەت کردبا"


               خۆزگەیەکی بێسوود ،
               پەشیمانییەکی درەنگ !!
🌳پاداشـتە ئاڵتونــیەکان🌳

✍️ *پێغەمبەری خوا{ ﷺ } فەرمویەتی : «هەر کەسێك بڵێت :

لا إِلَه إِلَّا الله وَالله أكبر،*
لا إِلَه إِلَّا الله وَحده،*
لا إِلَه إِلَّا الله وَلَا شريك لَهُ،*
لا إِلَه إِلَّا الله لَهُ الْملك وَله الْحَمد،*
لا إِلَه إِلَّا الله وَلَا حول وَلَا قُوَّة إِلَّا بِاللَّه»*

🖐 هەر پێنجیان بە پەنجەکانی بژمێرێت، ئەو جا فەرمووی(ﷺ)  :

📌 «هەر کەسێك ئەم زیکرانە بڵێت لە رۆژێکدا یان لە شەوێکدا یان لە مانگێکدا،پاشان لە رۆژەدا یان لەو شەوەدا یان لەو مانگەدا بمرێت؛ خوای گەورە لەتاوانەکانی خۆش دەبێت».

📚 "صحيح الترغيب" (3481)].
2024/09/25 19:19:29
Back to Top
HTML Embed Code: