Telegram Web Link
🌳زیکــری ئێــواران🌳

قەڵا وقـەڵــغان
ئـەجــر وپاداشــــت
لەکاتى سەفرە و سەیران ئەم (پێنج) خاڵە لە بیر مەکە
چونکە زۆربەى خەڵکی نایزانن یان لە بیریان کردووە
بێگومان بە هاتنی وەرزی بەهار خەڵكى دڵخۆش دەبن و زۆربەی خەڵكى ڕو لە دەشت و دەر دەكەن بۆ هەڵمژینی هەوایەكی پاك و حەسانەوەیەكی دڵ و دەرون و سەیركردنی دیمەنە جوان و ڕازاوەكانی بەهار .
جا لەگەڵ چێژ بینین لە دیمەنە جوانەکانى بەهار ئەم (5) خاڵانەش جێ بەجێ بکە بۆ ئەوەى سەفرە و سەیرانەکەشت لەسەر سوننەت بێت و دوور بێت لە تاوان و خراپە ، چونکە تۆى موسڵمان دەبێ لە هەموو شوێن و لە هەموو كاتێك و لە هەموو موناسەبەیەكدا پابەند بیت بە ئاداب و ئەخلاقی جوانی ئیسلامەتی و جیاواز بین لە خەڵكانی تر .
خاڵەکانیش بریتین لە :
یەکەم : پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچی نیەتت پاك بكەرەوە ، با نیەتت ئەوە بێ دیمەنی جوانی بەهار ببینی و هەوایەكی پاك هەڵمژن و سەیری توانا و دەسەڵاتى خوای گەورە بكەى ، چونكە وەرزی بەهار وانەو دەرسی باوەڕ بون بە زیندوبونەوەمان لە دوای مردن پێ دەدات و پێمان دەڵێت كە لەدوای مردن زیندو دەكرێینەوە هەروەك چۆن كاتێك زەوی وشكە و هیچ جۆرە گیا و سەوزایەكی نیە و خوای گەورە بارانی بەسەردا دەبارێنێ و زەوی زیندوو دەبێتەوە و سەوز و جوان دەبێ ئە ئەمە بەڵگەیەكی ڕوون و ئاشكرایە لەسەر توانا و دەسەڵاتی خوای گەورە سەبارەت بە زیندوكردنەوەی مردوەكان هەر وەکو خواى گەورە فەرمویەتى : 
(وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ  إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَىٰ  إِنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) سورەتى فصلت ئایەتى (39).

دووەم : كاتێ لە ماڵ دەردەچی  زیكری دەرچون لە ماڵ دەرچوون بخوێنە .پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ :  كاتێ كەسێك لەماڵ دەردەچێت ، بڵێت : "بِسْمِ اللهِ، تَوَكَّلْتُ عَلَى اللهِ، لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ"  ئەوا پێی دەوترێت : بەستە ، هیدایەت دراوی ، وپارێزراوی ! و شەیتان لێی دوور دەكەوێتەوە .

سێیەم : كاتێك چویتە شوێنێ دانیشتن بۆ نان خواردن و ئیسراحەت ئەم زیكرەیە بخوێنە و بڵێ : "أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التّامّاتِ مِن شَرِّ ما خَلَقَ" : پەنا ئەگرم بە ووشە تەواوەكانی خوای گەورە لە خراپەی دروست كراوەكانی.
ئەگەر ئەمە بڵێی هیچ شتێك زیانت پێ‌ ناگەیەنێ‌ تا لەو شوێنە بمێنیتەوە .

چوارەم : یەكێك لە سوننەتە لە یادكراوەكان كە زۆر كەس نایزانێ ئەوەیە كاتێك لەو دەشت و دەرە سەردەكەوی بەسەر شوێنێكی بەرزدا سوننەتە (الله ٲكبر ) بكەی ، وە كە دابەزیت و بەرەو نزمی هاتی سونەتە (سبحان الله) بکەى .

پێنجەم : كاتی نوێژ هات بانگ بدەن پێتان شەرم نەبێ ، خەڵکانێک پێیان شەرم نیە دەنگی گۆرانی بەرز دەكەنەوە و شانازی پێوە دەكەن ، تۆی موسڵمانان نابێ شەرم بكەی کە کاتى نوێژ هات بانگ بدەن و دەنگیش بەرز بکەنەوە چونکە هەرکەسێ ئەو بانگە ببیستێ لە ڕۆژى قیامەتدا شایەتیت بۆ دەدات .
----------------------
🌳پاداشـتە ئاڵتونــیەکان🌳

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

هەر کەسێك کاتێك بەیانی و ئێوارەی کردەوە سەد جار بڵێت ( سبحان الله وبحمده ) هیچ کەس لە ڕۆژی قیامەتدا بە باشتر لەو نایەت ( واتە لە چاکە و پاداشت ) ، مەگەر کەسێک نەبێت کە هاوشێوەی ئەو یاخود زیاتری وتبێت .

| رواه مسلم ( 2692 ) |
اللّهُمّ بَلِّغْنَا رَمَضَان وأعنا عَلَى الصِّيَامِ وَالصَّلَاةِ وَالْقِيَام وَقِرَاءَةِ الْقُرْآنِ
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

هەر کەسێك داوای لێخۆشبوون بۆ باوەڕدارانی پیاو و ئافرەت بکات ، ئەوا خوای گەورە بە هەموو ئیماندارێکی پیاو و ئافرەت چاکەیەکی بۆ دەنووسێ

| صحيح الجامع ( 5906 ) |
🌳نەسیـحەتێـك🌳

ڕابـردوو ناگەڕێتەوە بۆت ، بۆ لەمەودوا کاتەکانت پڕ بکە لەکردەوەی چاک
• پێغەمبەری خودا {ﷺ} فەرموویەتی :

هەر کەسێك چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکات ، وە پێش نیوەڕۆ چوار ڕکات بکات ، ماڵێکی بۆ بنیات دەنرێ لە بەهەشتدا .

| صحيح الجامع ( ٦٣٤٠ ) |
🌳پاداشتی ساڵێك بەڕۆژووبوون وشەونوێژ کـــردن🌳

ئەگــەر حەز دەکەی  لەڕۆژی هەینی  ئەم پاداشتە مـەزنەت دەست کەوێ ئەوە ئەو کارانە ئەنجام بدە ☟☟☟

1//خــۆشۆردن ،2//زوو چوون بۆ مزگەوت،3//وە نزیک بوونەوە لە ئیمام ،4//وە بیدەنگ بوون ، 5//وە بە پێ برۆیت 6 //و سواری سەیارە نەبی

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴هـەر کەسێک خۆی بشوات و خۆشۆردن بخاتە سەر خێزانی،وە زووش دەربچێت بۆ مزگەوت،لە ئیمام و وتار خوێن نزیک بێتەوە،وە بێدەنگ بێت پاشان قسە نەکات،ئەوە بۆ هەموو هەنگاوێکی پاداشتی ساڵێک بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ کردنی هەیە❵

{صحیح الجامع// 6405}
🌳مەتــرسی ریــا🌳

پێغەمبەری خوا [ﷺ]فەرموویەتی:

ئەگەر ڕۆژی قیامەت هات بانگدەرێک بانگ دەکات هەر کەسێک کارێکی کردووە بۆ غەیری خوا با داوای پاداشتەکەی لەو کەسە بکات کە کارەکەی بۆ کردووە

[صحیح الجامع]
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

پێغەمبەر️ی خوا{ﷺ}فەرموویەتی:

هەر کەس ئارام بگرێت  خواش ئارامیی پێدەدا.، و هیچ به‌خششێك بەکەس نه‌دراوە له‌ خۆگری (الصبر) گه‌وره‌ترو خێردارتر بێت.

(رواه مسلم)
🌳ئـاگـاداری🌳

ئـەگـەر ســبەی ڕەمـەزان بـێت ئەمشـەو تەراویـح دەکرێــت
ٳن شاءالله
قَــالَ رَسُــولُ الـلَّـهِ ﷺ { مَنْ صَـامَ رَمَـضَـانَ إِيـمَـانًـا وَاحْـتِـسَابًـا غُـفِـرَ لَـهُ مَـا تَـقَـدَّمَ مِـنْ ذَنْـبِـهِ }
_____
وا
تـا :  پــێــغــەمــبــەری خــودا ﷺ فــەرمــوویــەتــی
{ هـەرکـەسـێ رۆژووی ڕەمـەزان بـگـرێ بـڕوای پـێـی هـەبـێـت و چـاوەڕوانـی پـاداشـت بـێـت لای خـوا لە گـوناهـەکـانـی پـێـشووی خـۆش دەبـێـت }
ئـیـمـامـی ≼ بـوخـاري ≽ ریـوایـەتی کـردووە « ٣٨ »📚.
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳

پێغەمبەری خوا{ﷺ} فەرموویەتی:

هەر کەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێ بە بڕوا پێ بوونەوەو بە چاوەڕوانی پاداشتەوە، ئەوە خوا لە گوناهی ڕابردووی خۆش دەبێ.

❪رواەالبخاري❫
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
2024/11/15 10:02:52
Back to Top
HTML Embed Code: