Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 محەممەد جەزا
📚 هێمن
تۆ بەڵێنم پێ بدە، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی‌گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
@Kurdinus
نە یارای خەیاڵ وەساڵی تۆمەن
نە تابی دووریی خەیاڵی تۆمەن
@Kurdinus
«مەولەوی»
لە پێوەندی بە تایبەتمەندییە چەسپاو و پێدراوەکاندا، تۆ هەر ئەو شتەی کە هەی، ئەگەر ژنی یا پیاو، ڕەشی یا سپی، کوردی یا کورد نیی، نە مایەی شەرمەزاریتە و نە مایەی شانازی.
هاوڕێی هاوزمان، پێویست بەوە نییە ئەوانی دیکە پەسندت بکەن و بە سەر ڕێ‌وڕەسم و نەریت و تایبەتمەندییەکانتدا هەڵبڵێین بۆ ئەوەی پێی دڵخۆش بی. پێویست نییە گەلانی دیکە بڵێن کورد چەندە ئازان، چەندە جوانن، چەندە نەریتی باشیان هەیە، چەندە جوان هەڵدەپەڕن، زمانیان چەندە خۆشە، چەندە فڵان خووی باشیان هەیە و...، تا بەم شێوەیە خەنی بی و شانازی بە خۆت بکەی. پێویستە بەبێ پەسند و تەئیدی ئەوانی دی، خۆت ئەو شتە قەبووڵ بکەی و بیپارێزی کە هەتە، نەک چاوت لەم و لەو بێ بەشکوو لە واقیعدا بە قسە یا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە کامێنت و نووسین، بە سەرتدا هەڵبڵێن و ئینجا تۆ بایەخی خۆت بزانی.
وەک گەل شوناسێکت هەیە بە درێژایی مێژوو ساز بووە، پێویست بە پشت‌ڕاست‌کرانەوەی نییە تا ئەوکات تۆ بە خۆتی بگری، ئەگەر تاریفیان کرد بڵێی هی منە و ئەگەر ڕەخنەیان لێ گرت، حاشای لێ بکەی. وەک تاکیش، ئەو شوناسە دەگری کە خۆت هەوڵی بۆ دەدەی و سازی دەکەی.
@Kurdinus
حەز دەکەم شەوێک
مەمکەکانت
له دەممدا بتوێنیتەوه
تا بزانی
شاعیر چەندە کۆرپەیه...
@Kurdinus
«لەتیف هەڵمەت»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Qurbana wê bejnê
Ew xala gerdenê
Li min xweş ke jiyanê
Nêrgiz û rihanê...
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم، سا ماڵاوا ئازیزەکەم...
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەرمانی هەموو دەرد و غەمێکه چایی
ئاکـامـی هـەمـوو ژەم و دەمـێکه چایی
چای دەم که دەمێک و دەم بنێ نێو دەمی یار
دەمسازی هەموو خونچەدەمێکه چایی
@Kurdinus
«حەقیقی»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 دیمەنێک لە فیلمی «کاتێک نیچە گریا»
When Nietzche Wept
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
جوانی و ڕەسەنایەتی 🌻
@Kurdinus
زەردەیێکم دیوە جاروبارێ دەگرێ دەوری ڕووی
ڕوون نییە لێم، هەر ترووسکەی خشڵە یا خەرمانەیە

ئەو دەمەی ئەمن و خەیاڵ دەیکەینە شایی پێکەوە
گەر ئەتۆشم لێ دیار بی، بەزمەکە شاهانەیە
@Kurdinus
«هێدی»
Ehmed Şemall
@Kurdinus (687)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 687) بە دەنگی ئەحمەد شەماڵ.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزتان پیرۆز 🌻🌱☀️
@Kurdinus
گەر دەتەوێ لە ڕازی خەمناکان و
حەقیقەتی شەیدایی عاشقان تێ بگەی
گوێ لە ئاوازی ماسییە سوورەکانی نەورۆز بگرە
تا بزانی چەند نامورادانە تامەزرۆی شینایی بێسنووری دەریان
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☀️🔥
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە
@Kurdinus
نەورۆزتان پیرۆز 🌱
@Kurdinus
وەک چۆن ئاسمان بێ ئەستێرە
یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ،
ئەچێتە ژێر گڵ
بێ چاوی تۆش، چاوی شێعرم
کوێرە و ڕێ‌نەبین
بێ لێوی تۆ ئازیزەکەم،
بەهار و گوڵ چین؟!
@Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
Hesen zîrek (newroz)
Kurdînûs (49)
#شەوموزیک (ژمارە 49) بە دەنگی حەسەن زیرەک.
Bextiyar Saĺih (Newroz)
Kurdînûs (50)
#شەوموزیک (ژمارە 50) بە دەنگی بەختیار ساڵح.
Sirûd (Newroz)
Kurdînûs (51)
#شەوموزیک (ژمارە 51) سروودی نەورۆز.
2024/10/02 06:24:39
Back to Top
HTML Embed Code: