This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ منی بێسەروپا غەیری وەفا پیشە نەما
بۆ دڵی تۆ سەنەما! جوز ستەم، ئەندیشە نەما
ئاب و ڕەنگم نییە، ئەز بەس که تکا خوێنی سروشک
مەیی ئەحمەر کە ڕژا، خاسییەتی شیشە نەما
چ تەکانێکە خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟!
بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما
وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما
بەس بسووتێنە لە غەم سالمی مسکین بە جەفا
بۆ وجوودی سەر و پا، لەحم و دەم و پیشە نەما
➿ @Kurdinus
«سالم»

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەداخەوە، دوێنێ هونەرمەندی بەتوانای کورد جەمیل نەوسوودی، کە هەوڵ و خەباتی بۆ زیندووڕاگرتنی ئاوازی فۆلکلۆری ناوچەی هەورامان و زاراوەی هەورامی تاهەتایە لە مێژووی هونەری کوردیدا دەمێنێتەوە، کۆچی دوایی کرد.
یاد و ناوی هەرمان.
➿ @Kurdinus
یاد و ناوی هەرمان.
➿ @Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بەیتی شۆڕمەحموود و مەرزینگییاندا، بە دەنگی کەریمی حەمەسوور، کاتێک شۆڕمەحموود لە شەڕ دەگەڕێتەوە و بە دیداری خۆشەویستەکەی، مەرزینگییان شاد دەبێتەوە، مەرزینگییان پێی دەڵێ:
«تۆخودا دەستت بێنە بەڵکم غەریبایەتییەکەم لە بیر بچێتەوە...»
➿ @Kurdinus
«تۆخودا دەستت بێنە بەڵکم غەریبایەتییەکەم لە بیر بچێتەوە...»
➿ @Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نوکتەیەکی کۆن هەیە. گوایە دوو پیرەژن لە شوێنێکی گەشتیاری دەبن لە کوێستانی کەستکێڵ.
یەکیان بەوەی دیکە دەڵێ: «بەڕاستی چێشتی ئێرە بێتامە!»
ئەوەی دەیکە دەڵێ: «ئادی! ڕێک. جا چەندەش کەمە!»
ئەمە ڕێک هەمان هەستە من بۆ ژیان هەمە؛ پڕە لە تەنیایی و چارەڕەشی و ڕەنج و بێبەختی، لەگەڵ ئەمەشدا زۆر خێرا تێ دەپەڕێ.
➿ @Kurdinus
«وودی ئاڵێن - Annie Hall»

وەلیی دێوانە و شەم
@Kurdinus Podcast
چیرۆکی ئەوینداریی وەلیی دێوانە و شەم
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
Kurdînûs
@Kurdinus Podcast – وەلیی دێوانە و شەم
گۆرانیی «یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان» و هەروەها «ئەی شەمی شەوان» و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی «شەم»ی تێدایە؟ تا ئێستا چیرۆکی ئەم شێعر و گۆرانییانەتان دەزانی؟
لەم پادکەستەدا، هەموو چیرۆکەکە بە زمانێکی سادە و شیرین و ئاوێتەی تەنز گێڕدراوەتەوە، لەگەڵ تێکەڵاوێکی بە مۆسیقا و شێعرەکانی وەلیی دێوانە، شاعیری شەیدای شەم. گوێبیستی بن و ئاگاداری بەشێک لە مێژووی گەلی خۆتان بن 🌻