Telegram Web Link
ئەگەر لەم تابلۆ کوردییە جوانانەتان پێویست بوو، بۆ ڕازاندنەوەی ماڵ یا شوێنی کاری خۆتان، یا بۆ دانی دیارییەکی کوردی بە ئازیزانتان، سەردانی سێو 🍎 @Sewgift بکەن.
ئەگەر ئاسمان ژنێک بایە
نزام دەکرد ببمە باڵدار
هەڵدەفڕیم و بزر دەبووم
لە باوەشی تاکە ژنی سەرتاپا شین
بۆ چینەش نەدەنیشتمەوە
با ژوانێكی کورتیلە با سەفەری ژین
@Kurdinus
«پەشێو»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پەروین چاکار (Pervîn Çakar) هونەرمەندێکی کوردە لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لە دایک بووە. یەک لەو دەگمەن هونەرمەندە کوردانەیە کە لە شێوازی مۆسیقای ئۆپێرادا کار دەکا و لە تورکیا و لە ئۆروپا مۆسیقای خوێندووە. پەروین چاکار سەرەتا بە تورکی و بە ئینگلیزی ئاوازی خوێندووە، تا کاتی کۆمەڵکوژیی ڕوبۆسکی، کە لەو کاتەدا دەچێتە ژێر کاریگەریی ڕووداوەکە و بڕیار دەدا بە زمانی دایک، واتە کوردی بخوێنێ.
«لۆ شڤانۆ» ئاوازێکی فۆلکلۆری کوردییە لە زاراوەی کوردیی سەروودا و چاکار بە تێکەڵاوکردنی لەگەڵ مۆسیقای ئۆپێرا، پێشکەشی کردووە.
«کوردینووس»
@Kurdinus
سنگت بەندەن و دشتی مەفتەنە،
ڕێی ڕەوەئاسکی پەنجەم واڵا کە
@Kurdinus
«پەشێو»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 سمایل ئاغای چەوگالی
@Kurdinus
مێهرەبانی کەی وا دەبێ؟
لەگەڵ خۆتدا هەموو شتێکت برد
من نەبێ...
@Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
زۆربەی ئەو شتە ئەوپەڕسروشتانەی مرۆڤ بە خەیاڵ دایهێناون، لە تەنیایی و ترسەوە سەرچاوەیان گرتووە؛ ترس کە خۆی یەکەم ورووژێنەری، تەنیایی یا هەست بە تەنیابوونە.
لە نزیک هەمووتانەوە، لە شار و لادێکان کەسانێک هەن سەردەمێک هەوڵیان بۆ ئەم وڵات و زمانە داوە. وەک خووی هەمیشەی ئێمەش، زۆر خێرا ئەوانە فەرامۆش دەکەین کە بێدەنگ تێکۆشاون و بەوانە هەڵدەڵێین کە هەرایان هەیە. بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە تەنیا ئەوانە دەدیترێن لەم فەزا وێران و ژاراوییەی مەجازیدا هەبن.
بۆیە بێ بیانوو، جاروبار هەواڵی ئەو هونەرمەند و کەسایەتی و ژن و پیاوانە بپرسن کە پەراوێز کەوتوون، یا بێ بیانوو سەریان بدەن و بەسەریان بکەنەوە، کە هەست نەکەن گەلێکی پێنەزانین. بەدوور لە خۆڕانان و وێنە و پڕوپاگەندا؛ کۆ ببنەوە و تاوێک دیداریان بکەن و بزەیان بێننە سەر لێو و موبایلەکانتان بخەنە تەنگی گیرفانتانەوە.
شەش حەوت ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کوردینووسەوە چووینە لای نەمر جەلال مەلەکشا؛ وتم «وەک کورد پێزان نەبوویین بەرامبەر کەسانی وەک ئێوە»، بەڵام وتی: «ئەی پێزانین چۆنە. ئەوەنییە ئێوە هاتوون و بیرتان بووە.» و سەیری ئەو سەدان واژۆیەی کرد لە سەر تابلۆیەک بوون و لە لایەن ئەو کەسانەوە ناردرابوون کە ڕۆحیان لە لای بوو. بریقەیەک لە دڵشادییەکی جیاواز لە چاویدا بوو، وەک بریقەی تەڕبوونی چاو بە هۆی خۆشحاڵییەوە.
ئەم کەسانە خالیس و ڕۆحسووک هەوڵ دەدەن، بۆیە بە هەر یادکردنێکی خالیسانە و سادەش دڵشاد دەبن. با ئەو کەسانەمان خۆش بوێ و لە بیرمان بن و تەنیایان نەکەین، کە پێوەریان بۆ کار و هەوڵ و تێکۆشان، ژمارەی لایک و فاڵۆو نەبووە.
نەک ئەوان، با کەس بەتەنیا وێڵ نەکەین. مرۆڤ تەنیایی وردی دەکا.
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم...
@Kurdinus
ئەتۆ هەوێنی شێعرەکانمی... ژیانمی...
ئەتۆ سەروبنی بزە و وتە و دوانمی
کە وایە، دەستی من لە دەستی خۆت گرە
بهێڵە تان‌وپۆی نیگای من و بزەی جوانی تۆ
بێتە جێ هەسانەوەی خەیاڵی بەرز و نەسرەوم
بڵا به سێحری زەمزەمەی وتەی جوان و خەمڕەوێن
دەمێکی دابمرکێ ئەسپی تۆڕی مەیلی سەرڕەوم...
@Kurdinus
«عەلی حەسەنیانی»
وا عەجەب ماوم کە ماوم، بۆ بەبێ تۆ نامرم!
@Kurdinus
«حەمدی»
Simayil Aqa Çewgalî
Kurdinus (680)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 680) بە دەنگی سمایل ئاغا چەوگالی.
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 محەممەد ماملێ
مەیگێڕ وەرە بۆم تێکە، ئەوا نیوەشەوە
بەس بیرێ لە مزگەوت و کەنشتان بکەوە
دڵتەنگی جەهەندەمی و بە ئاواتی بەهەشت؟
دایناوە خودا کوێندەریی، بەس لێکی دەوە!
***
دڵتەنگی مەرگ نابێ ئەوی لێزانە
ئەم مانەوەمان وچانی ڕاگوێزانە
تێر سەیری گوڵت نەکردووە، بۆتەوە گڵ
لە شوێن گوڵەنەورۆزە گەڵاڕێزانە
@Kurdinus
2024/10/01 13:26:54
Back to Top
HTML Embed Code: