Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 حەسەن دەرزی
چۆن بژیم ئاخر عەزیزم
تۆ لەوێ و من لێرەوە؟
@Kurdinus
یاڕەب هەڵکەی بای شەماڵ
بیدا لە دەسرە و دەسماڵ
وەدەرکەوێ وردەخاڵ
#فۆلکلۆر

@Kurdinus
ڕۆژێک پیاوێک که زۆر خەمۆک بووە دەچێتە لای پزیشک و پێی دەڵێ: «کاکی دوکتۆر! ژیان یەکجار بێبەزەیی و زاڵمه. لەم دنیا نەفرەتی و ناخۆش و پڕ لە مەترسییەدا هەست به تەنیایی دەکەم.» دوکتۆرەکەش پێی دەڵێ: «ئەمە شتێکی ئاساییە. گوێی مەدەیە، ماوەیەکە لێبووکێک هاتووە، دەڵێن زۆر پێکەنینی و شارەزایە. ناوی پاڵیاچی یە. تاوێک بچووە سیرک، هەم کەمێک پێدەکەنی و هەم باشتریش دەبی.» کابراش لە پڕمەی گریان دەدا و دەڵێ: «کاکی دوکتۆر، من خودی پاڵیاچیم!»
@Kurdinus
«Watchmen - 2009»
بە ڕەنجی دایک بەخێو کراوم
باوک ماندوو بوو بۆ نان و ئاوم
دایکی دڵسۆزم پەروەردەی کردم
ئەگەر ئەو نەبا زۆر زوو دەمردم
دایک زۆر لە خۆی خۆشتری دەوێم
ئەو بەرگم دەشوا، ئەو ڕادەخا جێم
پێڵاوی دایک لە بانی چاوم
باوکم خۆش دەوێ هەتا من ماوم
@Kurdinus
«هەژار»
چاوی تۆیە گەر پێی ئێستا
لە شەقام، درەخت، ئاسمان دەڕوانم
خوێنی تۆیە گەر دەگەڕێ
تەزووی، ئارەزووی لە ناو گیانم...
@Kurdinus
«فەرهاد پیرباڵ»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 Mem Ararat
Keziyên yarê bi gul e, bi gul e çavxezal
Rûken e çav be kil e, çav be kil e delal

@Kurdinus
هەزاران داخی بێئامان، دڵی برژاند، دڵی برژاند...
@Kurdinus
«هاوار»
تاکە ڕێگە بۆ دەروەست‌هاتنی جیهانێکی نائازاد ئەمەیە کە ببییە مرۆڤێکی وەها سەربەست و ئازاد کە هەر خودی «هەبوون»یشت کردەوەیەکی سەربزێوانە و یاخیگەری بێ.

The only way to deal with an unfree world is to become so absolutely free that your very existence is an act of rebellion

@Kurdinus
«ئاڵبێر کامو»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 کەماڵ محەممەد
ئای لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم...

@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تکایە با میاونوو نەهێنینەوە و بە تەختەکلیلی کوردی بنووسین 😸
@Kurdinus
غەرق‌بوونی هەموو کەس هەر لە نێو ئاوە، بەڵام بۆ من
بە عەکسی قاعیدەی عالەم، هەوا ماسی دەخنکێنێ
@Kurdinus
«دڵدار»
کورتترین دەرفەتی ژیانە
سووتانی نێو گڕی تریفەی لەشی تۆ...
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم...
@Kurdinus
«حەقیقی»
Cîhan Îbrahîm Xeyat
@Kurdinus (679)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 679) بە دەنگی جیهان ئیبڕاهیم خەیات.
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 عوسمان هەورامی و سەباح هەورامی
@Kurdinus
لە چاوی تۆوە پڕشنگێ ئەگاتە ڕۆحی بەدبەختم
ئەکا مەستی تەسەللی تا شەوی دوایی سەری سەختم
@Kurdinus
«گۆران»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 جیهان ئیبراهیم خەیات
بەختەوەرم بەوەی ماوی
بای خەزانێ ڕاینەداوی
هەر لە سەر پەیمانی جاران
خوێنی دڵ، هێزی هەناوی
@Kurdinus
ئەی ئەو کەسەی کە شەوها، یادت ئەنیسی دڵمە
یەک لەحزە دێمە یادت ئاخۆ لە ڕۆژگارا؟
@Kurdinus
«سالم»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بیرمە فێری دەکردم کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست، ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ؛ چون کە ئەو نەما، منیش دەفەوتێم.
@Kurdinus
«ژنێکی منگن، شێرزاد حەسەن»
2024/10/01 07:39:24
Back to Top
HTML Embed Code: