گوڵم!
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
ئەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم،
لە دەردی ئینتیزارەکەت
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکن و نەخۆش و تاو و یاوی شەو
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شاری چاو لە بەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕ بە دڵ دژی گزەم؟!
لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەپچەیە
ئەوەی کە پەیکەرە، میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارەتێلە، مەزهەری قەنارەیە
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند و
تیشکی بێگوناهی خۆرەتاو ئەخاتە بەند
لە هەر شەقام و کووچەیەک
شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم
دەستی چێوییە
لە شارەکەت زەلیلە شێر
باوی ڕێوییە
بە هەر نیگایەک و پەتایەکە
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت...
...
➿ @Kurdinus
«سوارە ئیلخانیزادە»
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
ئەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم،
لە دەردی ئینتیزارەکەت
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکن و نەخۆش و تاو و یاوی شەو
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شاری چاو لە بەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕ بە دڵ دژی گزەم؟!
لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەپچەیە
ئەوەی کە پەیکەرە، میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارەتێلە، مەزهەری قەنارەیە
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند و
تیشکی بێگوناهی خۆرەتاو ئەخاتە بەند
لە هەر شەقام و کووچەیەک
شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم
دەستی چێوییە
لە شارەکەت زەلیلە شێر
باوی ڕێوییە
بە هەر نیگایەک و پەتایەکە
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت...
...
➿ @Kurdinus
«سوارە ئیلخانیزادە»
Forwarded from Sêw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تۆ هەزار ئایەتی
له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزەکەم
له کاتی تینووایەتی
به چەشنی بیری بەرزەفڕ
بێسنوور و بێنەهایەتی
تۆ قیامەتی
دڵستێن و دڵڕفێن و خەوڕەوێنمی
تۆ تەواونوێنی عەشقی پاک و خەمڕەوێنمی
تۆ پەل و نەمام ڕاوەشێنی باخی بادەهێنمی
تێکەڵاوی گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنمی
خوێنی خوێنەکەم...
@Sewgift 🍎
«هەڵۆ»
🎶 مستەفا دادار
له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزەکەم
له کاتی تینووایەتی
به چەشنی بیری بەرزەفڕ
بێسنوور و بێنەهایەتی
تۆ قیامەتی
دڵستێن و دڵڕفێن و خەوڕەوێنمی
تۆ تەواونوێنی عەشقی پاک و خەمڕەوێنمی
تۆ پەل و نەمام ڕاوەشێنی باخی بادەهێنمی
تێکەڵاوی گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنمی
خوێنی خوێنەکەم...
@Sewgift 🍎
«هەڵۆ»
🎶 مستەفا دادار
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 ڕەزا بابامیری
بەرامبەرم دامەنیشە
جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
ئەو دەردەی لە تۆ، لە منیشە
کراس زەردم لێ ئاڵاوە
➿ @Kurdinus
بەرامبەرم دامەنیشە
جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
ئەو دەردەی لە تۆ، لە منیشە
کراس زەردم لێ ئاڵاوە
➿ @Kurdinus
سێ کتێبی نووسەری ئەمریکی «شێڵ سیڵڤێرستین» لە وەرگێڕانی مەسعوود تەهازادە لە لایەن چاپەمەنیی مانگەوە چاپ و بڵاو کرانەوە. ئەم کتێبانە لە زمانی سەرەکییەوە وەرگێڕدراون و شێوازی تایبەتی نووسەر و وردەکاری و جوانکارییە ئەدەبییەکانی پارێزراون. لافکادیۆ ١٠٧ لاپەڕە و لەتە ونبووەکان ٤٥ و ٥٥ لاپەڕەن.
لەو کتێبانەن کە خۆشم دەوێن؛ واتە بۆ هەموو تەمەن و چینێک دەبن. وەک گۆمێک کە چەند ڕووبەری بە قووڵایی جیاوازەوە هەیە؛ لە بەشێکیدا منداڵ یاری دەکەن، لە لایەکیدا تازەلاو فێری مەلە دەبن، لەولا گەنج مەلە دەکەن و ئەوەی دی ئەوەندە قووڵ هەیە کە خۆ هەڵدێرییە نێوی و ساتێک نوقم بی 🌻
ئەم کتێبانە لە چاپەمەنیی مانگ یا کتێبفرۆشییەکانی سەرجەم شارەکانی کوردستان داوا بکەن.
➿ @Kurdinus
لەو کتێبانەن کە خۆشم دەوێن؛ واتە بۆ هەموو تەمەن و چینێک دەبن. وەک گۆمێک کە چەند ڕووبەری بە قووڵایی جیاوازەوە هەیە؛ لە بەشێکیدا منداڵ یاری دەکەن، لە لایەکیدا تازەلاو فێری مەلە دەبن، لەولا گەنج مەلە دەکەن و ئەوەی دی ئەوەندە قووڵ هەیە کە خۆ هەڵدێرییە نێوی و ساتێک نوقم بی 🌻
ئەم کتێبانە لە چاپەمەنیی مانگ یا کتێبفرۆشییەکانی سەرجەم شارەکانی کوردستان داوا بکەن.
➿ @Kurdinus
خەتای بەختە کە من دێوانەکارم
ئەگەرنا بەش بە حاڵم هۆشیارم
بە قوربانت نەبم ئەی چەرخی سەرشێت
دە بۆ یاوەر نەبووی جارێ بە کارم؟
ئەگەر مورغم پەڕوباڵم لە کوێیە؟
ئەگەر وەحشیم لە کوێیە میرغوزارم؟
ئەگەر بەردم چلۆن هەر شەو لە لایێ؟
ئەگەر دارم لە کوێیە بەرگ و بارم؟
ئەگەر ئینسانم ئەی چەرخی جگەرسۆز
ئیتر ڕەحمت ببێ بۆ حاڵی زارم
ئەوا عومرم لە چل دووانی زیادە
نەبوو جارێ ببیتە خەمگوسارم
کە من مردم، لە پاش مردن ئەڵێن پێم
ئەسەف بۆ قانعی شیریننگارم
➿ @Kurdinus
«قانع»
ئەگەرنا بەش بە حاڵم هۆشیارم
بە قوربانت نەبم ئەی چەرخی سەرشێت
دە بۆ یاوەر نەبووی جارێ بە کارم؟
ئەگەر مورغم پەڕوباڵم لە کوێیە؟
ئەگەر وەحشیم لە کوێیە میرغوزارم؟
ئەگەر بەردم چلۆن هەر شەو لە لایێ؟
ئەگەر دارم لە کوێیە بەرگ و بارم؟
ئەگەر ئینسانم ئەی چەرخی جگەرسۆز
ئیتر ڕەحمت ببێ بۆ حاڵی زارم
ئەوا عومرم لە چل دووانی زیادە
نەبوو جارێ ببیتە خەمگوسارم
کە من مردم، لە پاش مردن ئەڵێن پێم
ئەسەف بۆ قانعی شیریننگارم
➿ @Kurdinus
«قانع»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو چلە (یەڵدا) و شاعیرانی کورد
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
Kurdînûs
دوورییەکەت هێندە شیرینە، دەبێ ویسالت چۆن بێ؟ ➿ @Kurdinus «قانع»
ئەگەر حەز دەکەن شێعر و وێنەکانی کوردینووستان بە شێوەی چاپکراو لە سەر تابلۆی دار هەبێ بۆ ماڵ یا شوێنی کار یا وەک دیاری و پێشکەشی بۆ ئازیزان و خۆشەویستەکانتان، سەردانی سێو 🍎 بکەن و بە نرخێکی گونجاو، دیارییەکی جوان و کوردانە بدەن:
👉 @Sewgift
👉 @Sewgift