This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر سێوێک بوو
لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ
بزەیەک بوو
لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم
لەتێک بۆ تۆ
خەفەتێک بوو
بەشت نادەم
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ
➿ @Kurdinus
«پەشێو»

➿ @kurdinus
من بشگریم، بێدەنگ دەگریم؛ فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین، بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین، شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە. ئێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرەئاسا حەز بە تاریکی دەکەین، لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین. من دەمرم و بێ ئەوەی کەس بزانێ تۆم خۆش دەوێت، من هەر بە خەیاڵ دەتگرمە ئامێز و... ماچت دە... نا ببوورە... تا ئێرە و بەس... من کەی دەوێرم سەر هەڵبڕم!
➿ @Kurdinus
«گوڵی ڕەش، شێرزاد حەسەن»

هەرن بێژنە وێ سۆرگولێ
وێ دەرمان کن ئەڤێ کولێ
بێژنە لاوکێ تە نەخوەشە
ناڤ جییادا، بەر مرنێ
➿ @Kurdinus
🎶 بارش چەلیک
وێ دەرمان کن ئەڤێ کولێ
بێژنە لاوکێ تە نەخوەشە
ناڤ جییادا، بەر مرنێ
➿ @Kurdinus
🎶 بارش چەلیک
با وای دانێین کە وەک هەندێ کەس بیانوو دێننەوە، زمانی دایک بە کەڵکمان نایە (وای دانێین، کە دەزانین وا نییە و یەکێک لە گرینگترین و پێویستترین شتەکانە بۆ مرۆڤ)؛ بەڵام ئایا هەر شتێک ڕاستەوخۆ سوودی بۆمان نەبێ، فڕێی دەدەین، لە بیری دەکەین و خۆی لێ دەرباز دەکەین؟
بۆ نموونە کاتێک دەگەینە تەمەنێک، سەربەخۆ و باڵغ دەبین و ژیانی خۆمان پێک دێنین، دایک و باوکمان، خوشک و برا یا ئازیزانمان چ سوودێکیان بۆمان هەیە؟ مەگەر جیا لەوەیە کە تەنانەت هەندێ جار خۆمان تووشی کێشە و گرفت و ماندووبوون و ئازاریش دەکەین، لەپێناو ئاسوودەیی ئەوان؟ مەگەر هەندێ جار لە ژیانی خۆمان تەرخان ناکەین بۆ شتگەل یا کەسگەلێک کە هیچ سوودێکی ڕاستەوخۆیان بۆمان نییە؟
دەی مەگەر زمانی دایکیش یەک لەو شتانە نییە، کە پێویست نییە حەتمەن سوودی بۆمان بێ تا بیپارێزین و خۆشمان بوێ و زیندوو ڕایگرین؟
خۆشەویستی چییە؟ کوردینووس دەڵێ «خۆشەویستی سەرنج و گرینگیپێدانە بە شتێک یا کەسێک بە شێوەیەکی جیاواز لە کەس یا شتەکانی دیکە».
قەت بە زمانی دایکتان وتووە خۆشم دەوێی؟
پێی بنووسن و پێی بدوێن؛ ئەمە درکاندنی خۆشەویستییە!

🎶 جیهان ئیبراهیم خەیات
گەر ڕۆژێ ویستت بێیتەوە
وەڵامم لێ بگێڕیتەوە
گلێنەم ئەکەم بەو ڕێیەی
بە سەریا دەگەڕێیتەوە...
➿ @Kurdinus
گەر ڕۆژێ ویستت بێیتەوە
وەڵامم لێ بگێڕیتەوە
گلێنەم ئەکەم بەو ڕێیەی
بە سەریا دەگەڕێیتەوە...
➿ @Kurdinus