Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێوت بنێ بە لێومەوە
با زمانی عەشق فێر بم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم
با زمانی ئاگر فێر بم...
@Kurdinus
من نەک لە تۆ
لە هەموو دنیا بێبەشم...
@Kurdinus
«شێرزاد حەسەن»
مەمکی تۆ دەرکەوێ، شەو مانگی بۆ چییه؟
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
Hozan Dîno (Zû Were)
@Kurdinus (686)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 686) بە دەنگی هۆزان دینۆ.
@Kurdinus
بڵێن بە یار
خۆزگەم بە پار...
@Kurdinus
«گۆران»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بەیتی شۆڕمەحموود و مەرزینگییاندا، بە دەنگی کەریمی حەمەسوور، کاتێک شۆڕمەحموود لە شەڕ دەگەڕێتەوە و بە دیداری خۆشەویستەکەی، مەرزینگییان شاد دەبێتەوە، مەرزینگییان پێی دەڵێ:

«تۆخودا دەستت بێنە بەڵکم غەریبایەتییەکەم لە بیر بچێتەوە...»
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەرچی دەبینم باوانم، تۆی تیا ئەنوێنێ
سەرلەنوێ دڵەکەم ئەی هاوار، دادەخورپێنێ
@Kurdinus
عەداڵەت گەر هەبێ، پێویستە هەرکەس
لە ماڵە خۆی بکا خۆی چاوەدێری
@Kurdinus
«هێمن»
بڵێم وەک چی دەچی؟ هەر گوڵ دەزانم
له گــوڵ ناسکتره ناسک لەشی تۆ
@Kurdinus
«هەژار»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نوکتەیەکی کۆن هەیە. گوایە دوو پیرەژن لە شوێنێکی گەشتیاری دەبن لە کوێستانی کەستکێڵ.
یەکیان بەوەی دیکە دەڵێ: «بەڕاستی چێشتی ئێرە بێتامە!»
ئەوەی دەیکە دەڵێ: «ئادی! ڕێک. جا چەندەش کەمە!»
ئەمە ڕێک هەمان هەستە من بۆ ژیان هەمە؛ پڕە لە تەنیایی و چارەڕەشی و ڕەنج و بێبەختی، لەگەڵ ئەمەشدا زۆر خێرا تێ دەپەڕێ.
@Kurdinus
«وودی ئاڵێن - Annie Hall»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو، ئەمن داخی دڵانم
@Kurdinus
«وەفایی»
وەلیی دێوانە و شەم
@Kurdinus Podcast
چیرۆکی ئەوینداریی وەلیی دێوانە و شەم
@Kurdinus
Kurdînûs
@Kurdinus Podcast – وەلیی دێوانە و شەم
گۆرانیی «یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان» و هەروەها «ئەی شەمی شەوان» و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی «شەم»ی تێدایە؟ تا ئێستا چیرۆکی ئەم شێعر و گۆرانییانەتان دەزانی؟
لەم پادکەستەدا، هەموو چیرۆکەکە بە زمانێکی سادە و شیرین و ئاوێتەی تەنز گێڕدراوەتەوە، لەگەڵ تێکەڵاوێکی بە مۆسیقا و شێعرەکانی وەلیی دێوانە، شاعیری شەیدای شەم. گوێبیستی بن و ئاگاداری بەشێک لە مێژووی گەلی خۆتان بن 🌻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نەوەکوو بۆ مردن بژیم
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 محەممەد جەزا
📚 هێمن
تۆ بەڵێنم پێ بدە، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی‌گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
@Kurdinus
نە یارای خەیاڵ وەساڵی تۆمەن
نە تابی دووریی خەیاڵی تۆمەن
@Kurdinus
«مەولەوی»
لە پێوەندی بە تایبەتمەندییە چەسپاو و پێدراوەکاندا، تۆ هەر ئەو شتەی کە هەی، ئەگەر ژنی یا پیاو، ڕەشی یا سپی، کوردی یا کورد نیی، نە مایەی شەرمەزاریتە و نە مایەی شانازی.
هاوڕێی هاوزمان، پێویست بەوە نییە ئەوانی دیکە پەسندت بکەن و بە سەر ڕێ‌وڕەسم و نەریت و تایبەتمەندییەکانتدا هەڵبڵێین بۆ ئەوەی پێی دڵخۆش بی. پێویست نییە گەلانی دیکە بڵێن کورد چەندە ئازان، چەندە جوانن، چەندە نەریتی باشیان هەیە، چەندە جوان هەڵدەپەڕن، زمانیان چەندە خۆشە، چەندە فڵان خووی باشیان هەیە و...، تا بەم شێوەیە خەنی بی و شانازی بە خۆت بکەی. پێویستە بەبێ پەسند و تەئیدی ئەوانی دی، خۆت ئەو شتە قەبووڵ بکەی و بیپارێزی کە هەتە، نەک چاوت لەم و لەو بێ بەشکوو لە واقیعدا بە قسە یا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە کامێنت و نووسین، بە سەرتدا هەڵبڵێن و ئینجا تۆ بایەخی خۆت بزانی.
وەک گەل شوناسێکت هەیە بە درێژایی مێژوو ساز بووە، پێویست بە پشت‌ڕاست‌کرانەوەی نییە تا ئەوکات تۆ بە خۆتی بگری، ئەگەر تاریفیان کرد بڵێی هی منە و ئەگەر ڕەخنەیان لێ گرت، حاشای لێ بکەی. وەک تاکیش، ئەو شوناسە دەگری کە خۆت هەوڵی بۆ دەدەی و سازی دەکەی.
@Kurdinus
حەز دەکەم شەوێک
مەمکەکانت
له دەممدا بتوێنیتەوه
تا بزانی
شاعیر چەندە کۆرپەیه...
@Kurdinus
«لەتیف هەڵمەت»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Qurbana wê bejnê
Ew xala gerdenê
Li min xweş ke jiyanê
Nêrgiz û rihanê...
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم، سا ماڵاوا ئازیزەکەم...
@Kurdinus
2024/09/30 18:23:30
Back to Top
HTML Embed Code: