Telegram Web Link
"مەکه" و "لاچۆ" و "دەمانبینن" بیانوون
بەیانه و دەم بنێ دەم، دەم نەماوه

•هەژار•
ڕۆحی ئەو لەت لەت بوو، ڕۆحی من سووتاو.
بەڵام پێکەوە،
برینەکانمان کەمتر ئازاریان هەبوو.

Brittany C. Cherry
خۆشت بێ و ترشت بێ هەر خۆشمەوێیت.

#دیوارنووس
Forwarded from Dangi_H🌺
جوانم بەڵام فایدەی چیە دەرسم هەس 💔
تا چەند بە میهر و ستەم، ئەو بیم و ئومێدە؟
یا بمکوژە، یا ڕووم بدەرێ، خەوف و ڕەجا چەند؟

•ئەدەب•
لەسەر چاھی زەنەخدان دێ و دەچێ، ڕوحمی نییە زوڵفت
فەرەنگیی ڕۆژپەرەستە، کافرە زیندانەوانی من!

•وەفایی•
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەن پەنجاو چوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەی کەرکووکم
مامۆستای ماتماتیکم لە گوندی "قۆڕیتان"ی نزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم
ڕقی دنیام لە عەترە.

لەگەڵ تۆ؛
ناوم دەبێتە کامەران
تەمەنم دەبێتە نۆزە ساڵ
حەزدەکەم بچمە لای "سەهۆڵەکە" چاوەڕێی تۆ بکەم تێبپەڕیت
لە ڕێکخراوی NDP کار دەکەم و مانگانە پانزە گەڵا وەردەگرم.
بەهاری داهاتوو بەتەمای گواستنەوەی تۆم و بۆ مانگی هەنگوینی دەچینە ئەستەنبۆڵ.
هەموو ڕۆژێک کە دەچمە دەرەوە ڕیشم پاک پاک دەتراشم و عەتری "سکۆخیپۆن" نەبێ لە خۆمی نادەم.

لەگەڵ تۆ خەونەکانم دەبنە ڕاستەقینەیەک.
لەگەڵ تۆ پڕ دەبم لە شۆر و شەوق و شادی.
لەگەڵ تۆ بە ناوەڕاستی زەوق و چێژ و بەختەوەری و گۆرانییەکاندا تێپەڕ دەبم.
لەگەڵ تۆ عاشقترین عاشقم، "کامەران"ترین گەنجی دنیام.
لەگەڵ تۆ ناویشم دەبێتە کامەران.

بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەنم پەنجا و چوار ساڵە
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە.

•فەرهاد پیرباڵ•
دەردەداری هیجرەتی شەوگاری بێ پایانی تۆم
قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە دەرمانت چ‌ بوو؟

•ئەدەب•
من و تۆ سێبەر و خۆرین، کە تۆ هاتی ئەبێ بمرم!
ئەزانی قاعیدەی عیشقە کەسێ لەم بابە حاڵی بێ

•قانع•
ئەرێ بەڕاست، مرۆڤ چەند هەزار ساڵی دەوێت تا نیگایەک لەبیر بکات؟
چەند سەدەی دەوێت تا گەرمیی باوەشێکی بیر بچێتەوە؟
بۆ لەیادکردنی بۆنی پێست، چەند شەو بێداری؟
بۆ باوەڕکردن بە جودایی، چەند هەزار مردن؟
ئەرێ بەڕاست
من چەند هەزار کازیوەم پێویستە، تا بتوانم بەرگەی ئەم برینە و ئەم ئازاری بێ‌تۆییە بگرم؟

•لازۆ ئازاد•
حەز دەکا هەر وەک لەش و ئەندامی تۆ بێ‌وێنە بێ
گەر هونەرمەندێ لە مەڕمەڕ دەست و پێی پەیکەر دەکا

•هێدی•
لەو ساڵەدا
ئێمەو مێژوومان تەنیا بووین
ئێمە و مردنمان تەنیا بووین...

7ی پووشپەڕ، 37مین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت🖤
پەژار
لەو ساڵەدا ئێمەو مێژوومان تەنیا بووین ئێمە و مردنمان تەنیا بووین... 7ی پووشپەڕ، 37مین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت🖤
هه‌موو ڕۆژێ گوڵیان ئه‌کوشت
خوێنی که‌ژ و هه‌ردیان ده‌ڕشت
به‌ڵام دواجار
گوڵ نه‌فه‌وتا
که‌ژ هه‌ر نه‌مرد
ئه‌وه‌ی کە مرد شا سوڵتان بوو
ئه‌وه‌ی ژیا
ئه‌وه‌ی هه‌ر ما
"کوردستان" بوو

•شێرکۆ بێکەس•
سەد حیکمەتی گەر خوێندبێ نازانێ بە دەردم
هەرکەس بە گڕی ئاگری تۆ هەڵنەچزاوە

•هێدی•
زمان هێندە بەشوێن جوانیتدا ڕای کردووە
پیتە قەڵەوەکانی لاواز بووە!
بۆیە جارجار بە هەولێری بانگت دەکەم: "درەکەم"...

•تەلعەت تاهیر•
پەژار
دەزانی چۆن خۆشمدەوێی؟ وەک ئەو پیرەمێردانەی لە ژیانیان قسەیەکی خۆشیان بە دەمدا نەهات، کەچی دوای ماوەیەکی کەم لە مردنی ژنەکانیان، کتوپڕ ئەوانیش دەمرن! •تەلعەت تاهیر•
دەزانی چۆن خۆشمدەوێی؟
وەک باپیرەم
کە قەت بە داپیرەمی نەگوت تۆ مانگی منیت،
بەڵام ھەموو شەوە تاریکەکانی لەگەڵ بەش کرد.

•تەلعەت تاھیر•
پەژار
Photo
هونەر ناتوانێ جوانیی تۆ به هیچ شێوێکی بنوێنێ
له مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ هەیکەلی ئەم بەژن و باڵایه؟

•هێمن•
2024/06/29 08:42:00
Back to Top
HTML Embed Code: