Telegram Web Link
من خەمی خاڵێک دەخۆم، تەنیا ئەوەندە و هیچی‌تر
لەم جیهانە گەورەدا من ئەو خەمە وردەم هەیە!

•هێدی•
من بە ئاهی گرتنی دەستەکانی تۆەوە دەمرم و ناوم لە لیستی شەهیدەکانی نیشتیماندا نانووسرێت...
ئاڵاکانتان دابگرن، دواهەمین شەهیدی بێ گۆڕ و ناونیشانی عیشق، منم.

•شوان سەعید•
پەژار
Amy Winehouse – Back to Black
We only said goodbye with words
I died a hundred times
You go back to her
And I go back to black...
فریوی مشتێک موحەببەتمان خوارد،
ئەگەرنا چ غەریبەیەک جورئەتی ئازاردانی ئێمەی ھەبوو؟
جامی ژیانە، بەڵام شکاوە
تازە یەک بگرێ؟ خەیاڵی خاوە...

•هاوار•
كن كالحزن يا حبيبي؛
وامكث معي.

وەکوو خەم بە خۆشەویستی من؛
لەگەڵم بمێنەوە...

•غادة السمان•
سەیرم مەکە با ئاشقت نەبم :)

#دیوارنووس
Forwarded from .
من بڕوام پێکردی
خۆشمویستی
ئەوە لە دەست دانی تۆ نیە کە ئازارم ئەیات
بەڵکو ئەو دووڕوویە ساختەییە حیزەتە...
دڵستێنی گەر دەکەی، وردی مەکە، نازدارە دڵ!
دڵڕفێن! تۆ دڵشکێنی، دڵستێنیت بۆ چییە؟

•عەلی حەسەنیانی•
تەنیا لێوی تۆم پێ ماچ دەکرد،
گەر دەمی هەبووایە شێعر.

•قوباد جەلیزادە•
ڕۆژگار شێواوترە، یا زولفی تۆ، یا کاری من؟
غونچە تەنگە، یا دەمی تۆ، یا دڵی بیماری من؟
لە دواییشدا
تۆ ئەپرسی: ئەی جێژوانی بە بێ ماچ لە چی ئەچێ؟
منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە دانراوەی
لە سووچێکا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ.

•شێرکۆ بێکەس•
دڵخۆشی وەک جلی قوتابخانە وایە
هەرگیز لێم نایەت.

#دیوارنووس
پەژار
Yûsûf Roman – Lê yarê
چیرۆکە غەمگینەکەی پشت "لێ یارێ"،
چیرۆکێکە لە ناوچەی خوراسان ڕووی داوە.
چیرۆکی خۆشەویستیی "بەھمەن و گوڵنار".
لە 11ی نۆڤامبری 1905، تیرەیەکی تورکمان هێرش ئەکەنە سەر خێڵی "باچیانلو" و پیاوەکان ئەکوژن و 36 کچی کورد بە دیل ئەبەن و بە زۆرداری ئەدرێنە کوڕانی تورکمان.
"بەھمەن"ی شوان کە دوور لە ھۆزەکەی خەریکی شوانی بووە، ئەگەڕێتەوە و ئەبینێ ھەموو لایەک خاپوور بووە و بووە بە وێرانە و "گوڵنار"ی مەعشووقی لەنێو کچە دیلەکاندا بووە و لە بازاڕی كەنیزەکەکان ھەڕاج کراوە...
لەو ڕۆژەوە ئەگەڕێ و چەندی ئەکات نایدۆزێتەوە. ئیدی لەوکاتەوە تا ئەو ڕۆژەی ئەمرێت ھەموو ڕۆژێ ئەچێتە سەر گردێک و لەچاوەڕوانیی ئەڤیندارەکەی بە گریانەوە ئەو گۆرانیە پڕ شیوەن و ماتەمە ئەچڕێت...
2024/09/28 22:22:32
Back to Top
HTML Embed Code: