Telegram Web Link
کە ویستت دڵی جوانێ ڕابگری
دەبێ بۆی بژی، نابێ بۆی بمری :)

•هێمن•
خانم! گه‌ر ده‌ته‌وێت تامردن قسه‌ ناكه‌م
تامردن گۆرانى ناڵێم
گه‌ر حه‌زده‌كه‌يت سه‌د ساڵ له‌پێناوى تۆدا، به‌پێوه‌ له‌سه‌ر قاچێك ده‌وه‌ستم با لم و ڕه‌شه‌با لێمبده‌ن!
من بۆ جوانييه‌كى وه‌كوو تۆ، ئاماده‌م هه‌زار ساڵ به‌ كه‌ڕ و لاڵى له‌سه‌ر زه‌وى بسووڕێمه‌وە! ئاماده‌م هه‌زار ساڵ ده‌ست بخه‌مه‌ سه‌ر ساجێكى گه‌رم و نه‌ڵێم وەی!

•بەختیار عەلی•
هێندە جوان بووی دڵم نەهات تۆ بۆ خۆم هەڵبژێرم.
ویستم لە دەورت گەڕێم!
بەڵام دەورت قەرەباڵغ بوو

#دیوارنووس
شوعاعی ڕووت لە گەردندا دیارە دڵ دەسووتێنێ
بنازم بەم تەجەللایە چ خورشید و بلوورێکە!

•نالی•
لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش ویستی، مەبە بە ئازارێك كە ڕۆژێك بۆ بێگانەكان باست بكەم.

•نزار قەبانی•
پەژار
Hozan Dîno – De Were
Min te hez kirî wek welatê xwe...
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی
لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا...

•سەید تاهیر هاشمی•
نە تۆ دێی و نە دەنگم دێ بپرسم:
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟

•شێخە ڕەسووڵ•
کەس گرنگی بە هاتنت نادات
تەنها ئیدارەی قوتابخانەکەت نەبێت...

#دیوارنووس
ڕۆیشت و عەسرێک بەیەکەوە چایەکمان نەخواردەوە!
لە وێنەیەکی کۆنی هەولێردا بینیم؛ ئەو گەڕەکەی ئێستا تیایدا دەژیت، کێڵگەی گەنم بوو. تا چاو بڕ کا گیا لە وێنەیەکی وەستاودا دەلەرییەوە! لەوانەیە ساباتی چا خواردنەوەی عەسرانی خێزانێکی جووتیار بووبێت...
کات تێپەڕی و جووتیار و سابات و گەنم، زەمەن هاڕیی و لە یادەوەریشدا بەربوونەوە.
خەمی ئەوەمە؛ دەزانم لە وێنەیەکی داهاتوودا، پاش سەد ساڵێک، کەس نازانێت کەسێک لەم خانووەتان دەژیا بە ناوی تۆوە! کەسێکی جوان و خەمبار. خەمبار وەک ئەو تاقەگوڵەی بە تەنیا ماوەتەوە لە ناو سەبەتەی گەنجێک لە ترافیکدا دەیفرۆشێت...
پاش چەند جارێک سووڕانەوەی ئەم هەسارەیە، قەڵات ئێمەش دەخاتە تۆمارە ونەکەی سەنحاریبەوە! زیندوویەتی، قۆڵی سڕبووی بە هێواشی لەژێر سەرماندا دەرهێناوە
کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم
سەعات لە بازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا
ملپێچ لە دوکانەکاندا هەیە و گەردنت نا
خەڵک کولیچە و شەربەتی مێوژ دەکڕن و منیش لە گۆڕێکدا بۆ بیستنی ئایەتێک چاوەڕێی بەرەبەیانی جەژنانم.
کە بیر دەکەمەوە شانە لە پرچت بەتەمەنترە،
چەرخی هەڵواسراوی تەنیشت تەباخەکەت لە پەنجەت زۆرتر دەژی، لە پێشبڕکێی زەمەندا گوارە لە گوێت دەباتەوە، جانتا لە پێستت و عەینەک لە چاوت و پێڵاو لە قاچت نەمرترن، کە دڵنیام ئەو پارچە تەنەکەیەی جەرەسی بەر دەرگاتان لە باران دەپارێزێت دەمێنێتەوە و دەنگت ون بووە، لە خۆم و دنیا تووڕە دەبم.
تا دەرفەت هەبوو ئازیزم پێکەوە چایەکمان نەخواردەوە...

•تەلعەت تاهیر•
هەیهات! چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم...

•گۆران•
ئەگەر ڕەنجیدە بووی قوربان لە وێرانەی دڵی تەنگم
وەرە سەر مەنزەرەی چاوم تەماشای مەوجی دەریا کە!

•وەفایی•
لە دڵی مندایە و
لە ماڵی کەسێکی‌تر.
ئای چ ئیهانەیەکە بۆ درەخت،
کە چۆلەکە لەسەر تەلی عاموود دەنیشێتەوە...

•تەلعەت تاهیر•
لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری

•ئەحمەد موختار جاف•
دەمزانی ژەهرە و تامم کرد.

•شەمس تەبریزی•
تۆ وەک ناوی خۆم
هی منیت.

#دیوارنووس
2024/06/29 10:11:38
Back to Top
HTML Embed Code: