پەژار
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا... •سەید تاهیر هاشمی•
یارم لە ئەندەروون هات، دەستی ڕەقیب لە دەستا
غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا
•سالم•
غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا
•سالم•
تا چەند بە میهر و ستەم، ئەو بیم و ئومێدە؟
یا بمکوژە، یا ڕووم بدەرێ، خەوف و ڕەجا چەند؟
•ئەدەب•
یا بمکوژە، یا ڕووم بدەرێ، خەوف و ڕەجا چەند؟
•ئەدەب•
لەسەر چاھی زەنەخدان دێ و دەچێ، ڕوحمی نییە زوڵفت
فەرەنگیی ڕۆژپەرەستە، کافرە زیندانەوانی من!
•وەفایی•
فەرەنگیی ڕۆژپەرەستە، کافرە زیندانەوانی من!
•وەفایی•
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەن پەنجاو چوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەی کەرکووکم
مامۆستای ماتماتیکم لە گوندی "قۆڕیتان"ی نزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم
ڕقی دنیام لە عەترە.
لەگەڵ تۆ؛
ناوم دەبێتە کامەران
تەمەنم دەبێتە نۆزە ساڵ
حەزدەکەم بچمە لای "سەهۆڵەکە" چاوەڕێی تۆ بکەم تێبپەڕیت
لە ڕێکخراوی NDP کار دەکەم و مانگانە پانزە گەڵا وەردەگرم.
بەهاری داهاتوو بەتەمای گواستنەوەی تۆم و بۆ مانگی هەنگوینی دەچینە ئەستەنبۆڵ.
هەموو ڕۆژێک کە دەچمە دەرەوە ڕیشم پاک پاک دەتراشم و عەتری "سکۆخیپۆن" نەبێ لە خۆمی نادەم.
لەگەڵ تۆ خەونەکانم دەبنە ڕاستەقینەیەک.
لەگەڵ تۆ پڕ دەبم لە شۆر و شەوق و شادی.
لەگەڵ تۆ بە ناوەڕاستی زەوق و چێژ و بەختەوەری و گۆرانییەکاندا تێپەڕ دەبم.
لەگەڵ تۆ عاشقترین عاشقم، "کامەران"ترین گەنجی دنیام.
لەگەڵ تۆ ناویشم دەبێتە کامەران.
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەنم پەنجا و چوار ساڵە
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە.
•فەرهاد پیرباڵ•

دەردەداری هیجرەتی شەوگاری بێ پایانی تۆم
قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە دەرمانت چ بوو؟
•ئەدەب•
قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە دەرمانت چ بوو؟
•ئەدەب•
من و تۆ سێبەر و خۆرین، کە تۆ هاتی ئەبێ بمرم!
ئەزانی قاعیدەی عیشقە کەسێ لەم بابە حاڵی بێ
•قانع•
ئەزانی قاعیدەی عیشقە کەسێ لەم بابە حاڵی بێ
•قانع•