Telegram Web Link
خراپترین نەخۆشی سەردەمی ئێمە ئەوەیە
کە ئیتر نازانی ڕێز لە کێ بگریت💙!
هەستێکی ناخۆشە کاتێک لە ناختدا قسەی زۆرت هەیە دەتەوێت بیانکەیت، بەڵام ناتوانیت، نەک لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک نییە گوێت لێگرێت، بەڵکو تۆ پێت باشە بێدەنگ بیت چونکە کەس تێناگات، کەس لەو ئاژاوەیە تێناگات کە لە ناختادایە، بۆیە تۆ پێت باشە بێدەنگ بیت، بێدەنگ دەبیت لە ناختدا تەنانەت ئەگەر بەرەو لەناوچونیشت ببات💙!
خراپترین ڕۆژ ئەو ڕۆژە نییە کە تێیدا کەسێک لە دەست دەدەیت، بەڵکو ڕۆژانی دوای ئەو ڕۆژەیە💙!
وەک چۆن پیرەپیاوێک لە دوای پاسێک دانیشتووە
دەنگی ناگات بە سایەقەکە و شووێنی مەبەست جێدەهێڵێت لە شووێنێکی دوورتر دایدەبەزێنێت منیش بەو جۆرە ساردبوومە بەرامبەر بە خۆم وئاواتەکانم و هەوڵدانەکانم💙!
- ژیان جەنگە، جەنگ لەگەڵ خوودی خۆت و جەنگ لەگەڵ باروودۆخەکەت، جەنگ لەگەڵ ئەو گەمژانەی ئەو باروودۆخەیان درووست کرد 💙!
تاکەی درێژە بەو ژیانە پڕ لە نەگبەت و چەرمەسەرییە بدەم ! ئیتر خۆ هیچ هیوایەکم نەماوە 💙!
کەس دەستبەرداری ئەو شتانە نابێت،کە خۆشی دەوێت،مەگەر لەکاتی پاراستنی دەستەکانی بسوتێت💙!
نازانم ئەم شوێنەی کە تێیدام چارەنووسی منە یا خەتایی من💙!
ئیدی وایلێهات بە دروستی بیریان نەما كە چ شتەگەلێكیان لەدەستداوە ، تەنانەت بڕوایان بەوەش نەدەكرد كە سەردەمانێك بەختیارو پاك بوون 💙!
تۆ کە بەخوێندنەوەی دڵتەنگ ئەبیت، بیر لەحاڵی من بکەوە💙!
ژیانکردن ئەوەیە ئەزموون لە شتەکان وەربگریت، نەک دابنیشی و بیر لە مانای ژیان بکەیتەوە
ئەوە شتە بچوکەکانن کە جیاوازی دروست دەکەن💙!
وە ڕۆژێک دێت تەمەنت ھەڵدەکشێ و لە دونیای خەیاڵی دێیتە دەرەوە، تێدەگەی خەون و ئارەزووەکانت شتانێکی پووچن و پێویستت بە پارەیە بۆ ژیانکردن💙!
هەرگیز ڕێگە مەدە ناشرینی لەوانی تردا جوانی لە تۆدا بکوژێت💙!
خەم خواردن کێشەکانی بەیانیت چارەسەر ناکات، تەنها خۆشی ئەمرۆت لێدەستێنێتەوە💙!
ئەگەر بار و دۆخە خەراپەکە نەبووایە هێشتا پێمان وابوو ئەوانەی لە دەورووبەرمانن دۆستمانن💙!
کاتێک خۆشیان ناوێیت، خۆت دەزانیت. گەرچی ڕاستەوخۆ پێیشت ناڵێن بەڵام لەوپەڕی قووڵاییی دڵتەوە هەستی پێ دەکەیت💙!
بێ ئەوەی هیچ جەنگێک لەئارا دابێت دەکرێت هەست بە وێران بوونی هەموو شتێک بکەین💙!
مانەوە لەگەڵم قورسە چونکە من تەنها کەمێک دەبەخشم، بەڵام شتە ڕاستەقینەکان دەدەم، شتگەلێک کە بەجێت ناهێڵن تەنانەت ئەگەر بەجێم بهێڵیت💙!
هەر لە سەرەتاوە کونی کەشتیەکەم بینی
بەڵام لەبەر تۆ سەرکەوتم💙!
من بەتەواوی بەتاڵم و هیچ شتێكم نیە پێشكەشی بكەم بۆئەوەی پەیوەندیم لەگەڵ هەركەسێكدا بەردەوام بێ ، دەتوانی ئەمە وەك هۆكارێك وەرگری بۆ ئەوەی دوور بكەویتەوە💙!
2024/11/16 07:26:12
Back to Top
HTML Embed Code: