Telegram Web Link
"ژیان ناخۆشی و ئازارە، ئەم دنیایە و خەڵکەکەی نەفرینیان لێکراوە بەڵام هێشتا ئاوات دەخوازین بژین.💙!
لەم مەملەکەتەدا ئەو کەسانە براوەن کە سود لە مێشکیان وەردەگرن، گەر بەتەما بیت لە دڵەوە چاکە بکەیت دۆڕاوی💙!
دۆڕاوەکە چەندێک هەوڵی دابێت گرنگ نییە هەموویان باسی براوەکە ئەکەن💙!
باسکردنی ئازارەکان مانای لاوازی نییە مانای ئەوەیە کە بەرگەی چەنێک ناخۆشیت گرتووە💙!
بێزارم لەو هەموو حیکایەتە ژەنگرتووانەی هەر لە مناڵیەوە گوێیان تەفرە دام، چاویان لێ دزیم و هەستیان بە سڕبوون سپاردم 💙!
هیچ کات بێمنەتی رەفتارێکی جوان نیە بەرامبەر کەسێک کە خۆشت بوێ بەس مرۆڤەکان لێرە گەر بتەوێت تۆیان بووێت دەبێت وای پیشان بدەیت کە بێمنەت و خۆپەرست و لوت بەرزیت ئەگەر بتەوێ خۆشی بوێ، ئەبێت نەتەوێت سروشتی مرۆڤە ئیتر💙!
چەتر ناتوانێت باران بوەستێنێت بەڵام ئەتوانێت وات لێبکات لەبەر باران بوەستیت، وە باوەڕ بەخۆبوون ناتکاتە کەسێکی سەرکەوتوو بەلام وات لێدەکات ڕووبەروی سەختیەکان ببیتەوە💙!
من حەزم لە تەنیایی نییە، بەڵام ڕاستی بڵێم هەمیشە باشترم کاتێک تەنیام، ئەوانی تر جگە لە ماندوێتی هیچیان پێ نەدام💙!
ئەگەر لەسەرەتاوە کەسەکان لە شوێنی شیاوی خۆیان دابنێین،
هەرگیز بە هەڵەکانیان توشی شۆک نابین، هۆکاری شۆک بوونی
ئێمە ئەوەیە کە هیوای گەورە لەسەر کەسانی بچووک دروست
دەکەین و چاوەڕێی هەڵەیان لێ ناکەین، هەڵسەنگاندنت دروست بکە💙!
گلەیی مەکە لەوەی کە هەواڵت ناپرسێت
لەوەیە بێ تۆ دڵخۆش بێت 💙!
نه‌بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ له‌ نزیكته‌وه‌ بێ ، ده‌بێته‌ هۆكاری نه‌بینینی هه‌موو كه‌سانه‌یش ؛ كه‌ له‌ نزیكته‌وه‌ن 💙!
ڕوخسار هەموو شتێک پیشان ئەدات بەڵام ئەوان سورن لەسەر ئەوەی کە بپرسن ئایا بە ڕاستی ئازار ئەچێژی💙!
لە ڕاستیدا ، بیرەوەری شیرین لەوانەیە لە ماڵی ناخۆش و خراپیشدا هەبێ ، بەو شەرتەی دڵ بەدوای شتە جوان و شیرینەکاندا بگەڕێ 💙!
ئا ئەمەیە ئاکامی من و ئەو بەختەوەرییەی من بەدوایدا وێڵم ، لێره لە باوەشی سروشتدا ،
دوور لە ڕووناکی ، لەناو خەڵکانێکدا کە نە شارستانییەتیان هەیە نە یاسا 💙!
لەوانەیە ئەوانەیتر خەون بەو ژیانەوە ببینن کە تۆ گلەیی لێدەکەی💙!
من باش ئەزانم چۆن پێبکەنم لە ناوڕاستی گریانا ، وە چۆن پێت بڵێم شەوشاد لەکاتێکا ناخەوم ، زۆر باش ئەتوانم خۆم ون بکەم لەکاتێکا هیچ شتێک نازانیت و وا ئەزانیت باشم💙!
گەورەترین زەڕبەی ژیانت لە کەسە نزیکەکانت ئەخۆی💙!
ئەتەوێ بزانی خۆزگەکەی من چی بوو؟
کەسێک ھەبێت بۆ ھەمیشە متمانەی پێ بکەم!💙
ھیچ شتێك وە‌ك چاوە‌ڕوانی مرۆڤ ناكوژێت. مرۆڤ لە‌ بە‌ندیخانە‌ و لە‌ برسان و لە‌ سە‌رمان نامرێت. مرۆڤ بە‌ چاوە‌ڕوانی دە‌مرێت. چاوە‌ڕوانی زە‌مە‌ن دە‌كاتە‌ نازە‌مە‌ن، شت بۆ ناشت و مانا بۆ بێمانایی دە‌گۆڕێت💙!
"پۆزشی ھەموو دونیا کۆبکەیتەوە
قەرەبووی ئەو بێ ئومێدیە ناکاتەوە کە
لە کەسێکی دڵخوازتەوە توشی دەبیت💙!
2024/11/16 09:56:02
Back to Top
HTML Embed Code: