Telegram Web Link
⚪️پرسیار : حوکمی هەڵگەڕاندنەوەی ڕەحمی ئافرەتان یاخود دەرهێنانی ڕەحم بەمەبەستی ڕێگری کردن لە دوگیانی و منداڵ بون چیە ؟

وەڵام ئەگەر زەروریەتێک هەبێت لەو کارەدا ئەوا جائیزە و کێشە نابێت بەو مەرجەی
بۆ زەرورەت بێت، بەڵام ئەگەر بە هەر هۆکارێکیتر بێت ئەوا نابێت ڕێگری بکرێت لە منداڵ نانەوە چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وەچەو ئوممەت. بەڵام بە هۆکاری تەندروستی یاخود کاتی جائیزە إن شآء اللە.

📝کۆکراوەی فەتوا و نوسراوەکانی شێخ إبن باز📝

تێبینی / زەروریەت کاتێکە کە ئافرەتەکە نەتوانێت منداڵ بخاتەوە وەک پشت شل
بون یان زەرەرو زیان بۆ سەر ئافرەتەکە یان توش بون بەنەخۆشیە دەگمەن و درێژ خایەنەکان.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
هەڕەشەیەکی ترسناک بۆ ئەوکەسانەی کەوا نوێژی بەیانی لەدەست دەدەن و کەمتەر خەمن .....


نوێژی بەیانی

هۆکاری وازلێهێنانی شتانێکن
لەوانە: تاوان
داواکارین خوای گەورە بمانپارێزێ لێی
کاتێک کە دەکەونە تاوان و سەرپێچی و هەڵەوە  وە ئەوەش لاشەیان قورس دەکات بۆ نوێژەکانیان هەڵناستن

وەلەوانە: نەبوونی ئیرادە لە هەستان بۆ نوێژ  و  تەمبەڵی کردن تیایدا

وەهەروا : تا درەنگانی شەو بەخەبەر مانەوە ، ئەوەی ئێسە زۆربەی خەڵکی تا درەنگانی شەو ناخەون نەخەوتنێکی زۆر زۆر سەیرە.
پێغەمبەری خودا بەباشی دانەناوە لەسەر خەوتنی پێش نوێژی عیشا و نەهیشی کردووە لە قسە کردن و مەجلس بەستن لە دوای نوێژی عیشا ئیللا لە شتێکدا نەبێت کە بەرژەوەندی و مەسڵەحەتی تێدایە.

وە لەوانە: خواردنی درەنگانی شەو  ، درەنگانی شەو خواردن دەخۆن دوایی هەست بە قورسی لاشەیان دەکەن  ، هەڵناستن بۆ نوێژ.
هەروەها ؛ نەخەوتن بەدەست نوێژەوە و ویتر نەکردن ،هەندێ لەخەڵک دەخەون و نوێژی ویتر ناکەن و دەست نوێژیش ناگرن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەسەر پاکێتی دەخەوت هەتا ئەگەر لەشیشی گران بووایە ، ئەگەر نەتتوانی خۆت بشۆی دەست نوێژ بگرە ، جەنابەتەکەی سووکردۆتەوە لەسەر خۆی
پێویستە لەسەر موسوڵمان کە گرنگی بەمە بدات
بێگومان نامۆ ئەوەیە کە قوتابی زانست یان کەسێکی متدین ودیندار لە نوێژەکانی دوابکەوێت،  ئەمە نامۆیە لەوانەیە هەندێ خەڵکی ئاسایی وعەوام کە ئەم تێگەشتنیان نیە
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی تێبینی بکەیت زۆربەی ئەوانەی ئێستە لێرە ئامادەن خەڵکی ئاسایی وعەوام و بەتەمەنەکانن ، ئەوان سوورن لەسەر نوێژەکانیان
بۆیە ئاگات لێبێت براکانم بارک اللە فیکم
سووربن لەسەر نوێژەکانتان بەجەماعەت
بەڵێ، بێگومان ئەگەر بەردەوام بوویت لەسەر نوێژی بەیانی و عیشا .
ئەوا لەسەر ئەوانی تریش سووردەبیت و لەدەستت ناچێ
چونکە ئەم دوو نوێژە قورستترین نوێژن لەسەر مونافیق.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
سودێکی سودبەخشی زانستی سیواک بۆ ئافرەتان....


پرسیار

ئایا خواردنی سیواک سوڕی مانگانە دوادەخات؟ ئایا ئافرەتانی سەلەف بەکاریان دەهێنا لە کاتی دواخستنی حەج و عەمرە؟

وەڵام

بێگومان سیواک کردن سوننەتە بۆ ئافرەتان و پیاوان بۆیە ڕەحمەت لەخوشکان سواک بکەن چونکە سودی زۆرە بۆتان .

ناوی زانستی سیواک بریتیە لە Salvadora Persica زۆربەی توێژینەوە و زانایان بە تایبەت لە سعودیە لێکۆڵینەوەیان لەسەر سیواک کردووە کەوا سوودێکی زۆری سیواک هەیە بۆ پاراستنی دەم و ددان.وە هیچ زیانێکی لەسەر دواخستنی سوڕی مانگانە نییە و هەر وەکو میوە و سەوزە وایە. چەند ماددەیەکی تایبەتی هۆڕمۆنی تێدایە بەڵام زیانبەخش نییە، بەڵکو هۆڕمۆنی B sitosterol ی تێدایە بۆیە دەمانەوێ بەو خوشکانەمان بڵێین کەوا کێشەی دواکەووتنی سوڕی مانگانەیان هەیە ڕێژەیەکی زیاتر لە سەوزە و میوە بخۆن بۆ سوود وەرگرتن لەو ڤیتامیناتانە و تەنانەت دابەزاندی کێشیش.

وە نابێ شتەکان تێکەڵ بکرێن چونکە سیواک یاخود ئاراک هیچ کاریگەریەکی نییە لە دواخستنی سوری مانگانە وە هەموو ئەو شتانەی کە دەنوسرێن لە ئینتەرنێت دوورن لە راستیەوە. وە دەکرێ دەرمانی دواخستنی سوری مانگانە بخورێت لە کاتی مەوسمی حەج و عەمرە یاخود رەمەزان یاخود بۆ کاتی هاوسەرگیری. دەرمانی primolut 5 یاخود سیدولوت نور کە دەکرێ بەکاریبێنن.

زۆربەی زانایانی حەنبەلە و مالیکی و ئەوانی دیکەش جائیزیان کردووە کەوا لە کاتی حەج و عمرە و رەمەزان ئافرەتان دەرمانی دواخستنی سوری مانگانە بخۆن و وە نوێژ و ڕۆژووەکانیشیان قبوڵە و پێویست ناکات قەزای بکەنەوە  بەڵام بە پرسی دکتۆرەیەکی زیرەکی ئافرەتان بێت.


📝انضري مجلە البحوث الإسلامیە📝

تێبینی / تابۆتان دەکرێت دوربن لە بەکار هێنانی دەرمانی دواخستنی سوڕی مانگانە چونکە زیانی زۆرە .

وەدەوترێت سیواک گەر بخرێتە ناو ئاوەوە تاکوو ئاوەکە تامی سیواکەکە دەگرێت و تێکەڵ دەبێت وتراوە سوڕی مانگانە ڕێک دەخاتەوە بەتایبەت بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا سوڕی مانگانەیان زیادو کەم نەکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی شاردنەوەی عەیبێک یان کێشەیەک لەنێوان کچ و کوڕدا کە پەیوەستە بە منداڵ بونەوە پێش هاوسەرگیریان


پرسیار

ئایا ئافرەت پێویستە دەستگیرانەکەی ئاگادار بکاتەوە ئەگەر کێشەیەکی لە رەحمیدا هەبوو کە ببێتە هۆی دواخستنی دووگیان بوونی؟

وەڵام

ئەگەر ئەوە تەنها کێشەیەکی سادە بوو وە هیچ کاریگەریەکی نەرێنی نەبوو وەکو هەموو کچەکانی تر ئەوا ئاساییە و دەتوانێ ئاگاداری نەکاتەوە.

بەڵام ئەگەر ئەو کێشەیەی یەکێک بوو لە کێشە کاریگەر و زیانبەخشەکان ئەوا دەبێ وەلی کچەکە کورەکە ئاگادار بکاتەوە.

📝لیژنەی دائیمی توێژینەوەی زانستی و فەتوا📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێدان و ترساندنی منداڵ سنوری خۆی هەیە....


سەلەف و پێشینان بەباشیان نەزانیوە کەوا منداڵ پێش خەوتنی عاجز بکرێت تاکوو بە خەفەتەوە نەخەوێت .

خەوتنی منداڵ بە خەفەتەوە چەندین زەرەرو زیانی هەیە لەوانە :-

١- توش بون بە نەخۆشی شەکرە لەئاکامی ترسی زۆر .

٢- شل بونی دەماری پشت و میزەڕۆ کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی میزبکات بەخۆیدا .

٣- زیاد بونی ڕێژەی غودە .

٤- خەوزڕاندن .

٥- دڵەڕاوکێو سەریع بونی لێدانی دڵ .

٦- لاوازی مێشک و بیر کۆڵی .

٧- لەدەست دانی هەستی سۆزداری .

٨- ترسان لە هەر پێش هاتێک و نەدرکاندنی بۆ دایک و باوکی .



پێغمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " ليس منا من لم يرحم صغيرنا "

واتا : ئەو کەسە لەئێمە نیە کەوا ڕەحم بە بچوکەکان ناکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ھەینیە سەڵاوات لەسەر خۆشەویستمان
رسول ﷲ ﷺ لەبیرمەكەن


{إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا}
الأحزاب, ئایەت 56
به‌ڕاستی ﷲ و فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی ماچ کردن و تەوقە کردن لەگەڵ برای شیری


پرسیار

برایەکی شیریم هەیە وەکو برای حەقی خۆم سەلامی لێ دەکەم و ماچی دەکەم ئایا جائیزە؟

وەڵام

بەڵێ جائیزە و ئەو وەکو برای حەقیت وایە وە دەتوانی نێوچاوانی یاخود چاوەکانی ماچ بکەیت و تەوقەی لەگەڵ بکەیت، بە مەرجێک ئەو برایەت پێنج جار یان زیاتر شیری هەمان دایکی تۆی خواردبێت لەکاتی دوو ساڵیدا .


📙پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📙

خوشک و برای شیری کێن و بەکێ دەوترێت ؟


خوشک و برای شیری بەو دوو کەسە دەوترێن کەوا لە دوو باوک و دایکی جیاوازن بەڵام یەکێکیان پێنج جار بەتێری لەپێنج کاتی جیاوازدا شیری دایکی ئەوی تریان دەخوات ئەوکاتە ئەم دوو کەسە دەبن بە مەحرەمی یەکتر کە بۆیەک حەڵاڵ نین بەڵکو وەک خوشک و برا وان بەڵام لەمیراتدا جیایە و میرات نابەن لەیەک یان لەدایک و باوکی یەکتر.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئاداب_وسنوورەڪان_دەربارەی_لێدان_لە_منداڵ.pdf
3 MB
بابەت : ئـاداب وسنوورەڪان سـەبارەت بە لـێدانی مـنداڵ

بـەهـیوای سوود لـێ وەرگرتن وبڵاوڪردنەوەی
وەرگێڕانی : ناصح حسن بیتوێنی

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی دوعاکردنی دایک لە منداڵەکانی ئەگەر لە دڵەوە نەبێت

پرسیار

حوکمی دوعاکردنی دایک چییە لە منداڵەکانی ئەگەر لە دڵەوە نەبێت؟

وەڵام

دوعای دایک بۆ منداڵەکانی زۆر لەوە نزیکە قبوڵ ببێت، بۆیە دەبێ زۆر خۆی بە دوور بگرێت لە دوعا کردن لێیان بەڵکو دەبێ دوعای خێریان بۆ بکات. بۆ نمونە بڵێ کورەکەم خوا سەلامەتت کات بۆ واتکردن؟ خوا سەرکەوتووت بکات ئەو کارەت نەکردبا. تاوەکو ئەگەر هاتوو دوعاکەی قبوڵیش بوو لەسەر خێر قبوڵ بێت نەک لەسەر شەڕ.

بەڵام ئەگەر بەخۆی زوبانی وا ڕاهاتبوو کەوا بە خراپە دوعایان لێ بکات ئەوا باشتر وایە زوو پەشیمان بێتەوە و دوعای چاکەی بەسەردا بکات.


📙پەڕەی فەرمی شێخ إبن عثیمین📙


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
وێنەکە دەدوێت بۆ بزەی لێو...

بەزمی بوک و ماڵەخەسوو...

ئافرەتێک ڕسمی ژێر پێی منداڵەکەی بڵاو کردەوە لەسەری نوسی " پێدەچێت کەسێک سەرپێ کەوتبێت و فێری ڕۆشتن بوبێت "

پورەکانی منداڵەکەش ماڵی خەسوی بۆیان نوسی " پێدەچێت کەسێک ماڵەکەی پاک نەکردبێتەوە لەفەترەیەکی زووەوە"😂 .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️منداڵەکان فێرە زیکر و یادی خوا بکە نەک گۆرانی و خۆبادان....

عبداللە ی کوڕی عبدالملک دەفەرموێ کاتێک لەگەڵ باوکمان دەڕۆشتینە لە ڕێگا پێی دەوتین ؛ دەی تا دەگەینە ئەو دارە سبحان اللە بکەن کە دەگەشتینە لای دارەکە دەیوت تا دەگەینە لای دارەکەی ئەولاتر اللە اکبر بکەن ئیتر بەم شێوازە هەم زیکرەکانمان دەکرد هەم ڕێگاکەشمان بە خۆشی تەواو دەبوو.


📝تاریخ دمشق ٣٧/١٣٩📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️سوودەکانی زیکری بەیانیان و ئێواران

ابن القیم بەڕەحمەت بێت فەرمویەتی:

زیکری بەیانیان و ئێواران دەبێتە بەربەستێک بۆ مرۆڤ و دەیپارێزێت لە خراپە و زیانەکانی ڕۆژەکەی.

هەر کەسێک پارێزگاری لە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و خەوتن و دوای نوێژەکان بکات لەو کەسانە حساب دەکرێت کەزۆر خودایان لەبیرە.

پۆشاکی زیکر کردن بپۆشن تاوەکو پارێزراو بن لە خراپەی مرۆڤ و جنۆکەکان وە رۆحەکانتان ئاسوودە بکەن بە زۆر استغفار کردن کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی تاوانەکانیشتان.

تەنانەت ئەگەر دوای زیکر کردنەکەش تووشی خراپە هاتن ئەوا دڵتان ئاسوودە دەبێت کە خێری تێدا بووە.


📝الوابل الصیب ٧١📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

حوکمی درێژ کردنەوەی نینۆک
چییە بۆ ماوەی شەش مانگ؟


وەڵام

نینۆک و موی عەورەت و بن باڵ پێغەمبەری خوا فەرموویەتی نابێ لە چل ڕۆژ زیاتر بهێڵدرێتەوە، دوای چل ڕۆژ دەبێ هەر لاببرێت ئەگەر کەمێکیشی بێت. چونکە هەندێک مرۆڤ بە سروشتی خۆیان نینۆک و مویان زوو درێژ نابێت بۆیە وا دەزانن ئەو چل ڕۆژە بۆ ئەوان نییە بەڵام ئەوە بۆ هەموو جۆرە موو و نینۆکێکە کە دەبێ دوای چل ڕۆژ کورت بکرێتەوە.

بەڵام بە داخەوە هەندێک لە موسوڵمانان گرینگی بەو کارە نادەن یاخود ئافرەتان بۆ جوانی نینۆکەکانیان درێژ دەکەنەوە بۆ زیاتر لە چل ڕۆژ کە بە پێی فەرموودەکە بێت گوناهبار دەبن لەسەری و تاوانە.


📙پەڕەی فەرمی شێخ إبن عثیمین📙

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەوان لە ناو سوجدەدا لێیان درا کەچی من و تۆ لەناو سوجدەش ناتوانین دوعایان بۆ بکەین ...بەڵی لەناو نوێژ بە موشەکی ئەمریکی لێیان درا کە حەوت هەزار جار پلەی گەرمیەکەیەتی کە جەستە دەتوێنێتەوە ....


پەروەردگارا ئەوان تەواو خوێن ڕێژو لەسنور دەرچون لەژن لەمنداڵ لەپیر لەگەنج دەست ناپارێزن خودایە بەهانایان بێت لەبێدەسەڵاتیمان تەنها دەسەڵاتی دوعاکردنمان هەیە خوایەگیان دڵمان بەدوعاکانمان خۆشە تەنها ئەوە شک دەبەین بەهاناو فریایان بێت اللهم أرنا عجائب
قدرتك علیكم یارب .....



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەتێڪ ڪە توشی نەزیفی و خوێن بەربون ببێت چۆن جیای بڪاتەوە لەگەڵ سوڕی مانگانەڪەیدا

پرسیار: ئەو ئافرەتەی ڪە خوێن بەربوونى تووش بووە چۆن و ڪەى نوێژ بڪات ؟ 

 
وەڵـام: نمونەی ئەو  ئافرەتەى ڪە خوێن بەربوونى تووش بووە، حوڪمەڪەى ئەوەیە ڪە بەئەندازەى ماوەى سوڕی مانگانەی پێشوى پێش ئەوەى ئەم رووداوەى بەسەردا بێت، نوێژ ناڪات و رۆژو ناگرێت، جا ئەگەر عادەتى وا بوو ڪە لەسەرەتاى مانگەوە بۆ ماوەى شەش رۆژ (بۆ نمونە) حەیزى بۆ دەهات، ئەوا لەسەرەتا هەموو مانگێڪەوە بۆ ماوەى شەش رۆژ نوێژ ناڪات و رۆژو ناگرێت، ئەگەر بڕایەوەو نەما ئەوا غوسڵ دەڪات و نوێژ دەڪات و رۆژو دەگرێت. 

وە چۆنێتى نوێژڪردنى ئەم ئافرەتە و هاوشێوەڪانى ئەوەیە ڪە دامێنى بەتەواوەتى دەشۆرێت و شتێڪ بەخۆیەوە هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی خوێن بەری نەڪەوێت پاشان  دەستنوێژ دەگرێت لەڪاتى هاتنى ڪاتى هەر نوێژێڪی فەرزدا [واتە: بۆ هەموو نوێژێڪی فەڕز دەست نوێژێڪی تازە دەگرێتەوه ] پاشان نوێژ دەڪات بەهەمان شێوە ئەو ڪارە دەڪات ئەگەر ویستى جگە لەڪاتى نوێژە فەرزەڪان سوننەت بڪات، وە دەشتوانێت نوێژە سوننەتەکان دوای فەڕزەڪە بەهەمان دەست نوێژ بکات  والله أعلم.

سەرچاوە: ڪتێبی فتاوى أرڪان الإسلام بەدەست ڪاریەڪی ڪەمەوە.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
تەنها لەنیو دێڕدا ... ئافرەتان ئاوان لەدیدو تێڕوانینی ئسلامدا ....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
مەرجی ئامادەبۆنی ئافرەت بۆ نوێژی هەینی

پرسیار: ئایا دروستە ئافەرەتان  ئامەدەبن بۆ نوێژی هەینی ؟

وەڵام: بەلێ ، دروستە بۆیان بەڵام

بە مەرج:

*بە شێوازێکی شەرعی  برۆن وە بۆن لەخویان نەدەن و خۆیان نەڕازێننەوە جوانی خویان دەرنەخەن .

*دەبێت بەتەنیابن لە شوێنێك وە دور لە پیاوان ، تێکەڵی پیاوان نەبن .

هەروەها دەبێت خێرا لە دوای ئیمام سەلام بدەنەوە بۆ ئەوەی لە پێش خەلك دەربچن، لە پێش پیاوەکان دەرنکەون لە مزگەوت ، نە کەونە ناو قەرەباڵغی وتێکەڵ بەپیاوان نەبن .

ئەگەر لە گەڵ ئیمام نوێژی هەینیان کرد ئەوە بۆیان دروستە وە نوێژی نیوەرو لەسەریان لادەچێت .

الموقع الرسمي للشيخ ابن عثيمين


تێبینی / نوێژی ئافرەت لەماڵەکەیدا خێرترە وەک لەوەی بچێت لە مزگەوت بیکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/02/06 16:44:45
Back to Top
HTML Embed Code: