Telegram Web Link
حوکمی نوێژی ئافرەت لە دوایی پیاوەکەی ...

پرسیار: ئایا نوێژ کردنی من لەدوای پیاوەکەم بە نوێژی بەکۆمەل ( جەماعەت) هەژمار دەکرێت؟

وەلام: ئەوە دەبێتە نوێژی بەکۆمەل ( جەماعەت) بەڵام هەمان ئەجرو پاداشتی نوێژی بەکۆمەڵی نییە ، چونکە ئەجرو پاداشتی نوێژی بەکۆمەڵ بەوە دەبێت کە لە مزگەوت ئەنجام بدڕێت ، مەبەستم لەوە کە پاداشتی گەورەترە ، ئەوەی کە پێغەمبەر-صل الله علیە وسلم - فەرمویەتی :(( نوێژی بەکۆمەل باشتر و چاکترە بە بیست و حەوت دەرەجە لە نوێژی بەتەنیایی )) لەبەر ئەوەی  پێغەمبەر -صل الله علیە وسلم - ئەمەیان تەفسیری کردوە  ئاماژەی بەوە کردووە بە  نوێژی بەکۆمەلە لە مزگەوت.
فەرمویەتی (( ئەگەر لەماڵ دەرچوو بۆ هیچ شتێك دەرنەچوو تەنها لە بەر نوێژ نەبێت ))

الموقع الرسمي للشيخ ابن عثيمين .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
دەوترێت بۆچی زۆرینەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتانن ؟

‌چونکە زۆر بێ فەرمانی خودا دەکەن ...

چونکە قەدری پیاویان نازانن..

چونکە ڕێزی هاوسەریان ناگرن زمان درێژو بێ ئەدەبی زۆر دەکەن...

چونکە پیاوەکانیان لەخۆیان ڕازی نەکردوە ایتر خواش لێیان ڕازی نابێت..

چونکە زۆر توک و لەعنەت دەکەن..

چونکە هیچ هەست بە هلاکی و ماندویەتی پیاویان ناکەن...

چونکە لە حەقی شەرعیدا کەمتەر خەمن...

چونکە سنوری خودا دەبەزێنن بەهۆی حەڕام کردن لە غەیبەت و بوهتان و سفوریدا...

چونکە لەگەڵ منداڵەکانیان بێ ڕەحمن ...

چونکە اهمال و کەمتەرخەمن لەئاست زۆرشتدا...

بەڵی ئافرەتانێک هەن هیچ کام لەوانەی سەرەوەیان تێدا نیە ، چونکە لەخوا ترسن سنوری خوا نابەزێنن ڕەزامەندی پیاوەکانیان دەخەنە پێش هەموو کەس تا خودا لێیان ڕازی بێت بێ فەرمانی پیاوویان ناکەن مەگەر لەکارێکدا بێت کە ناشەرعی بێت...


سوێند بەخوا خوا لەو ئافرەتە ڕازی نیە کە پیاوەکەی لێی ڕازی نیە کەلە تاوانە گەورەکانە ....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ڕوداوێکی ڕاستەقینە لەسەر دوعاکردن لەمنداڵ و مەترسی دوعاکردن لێی...



ئیمامی ذهبي رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت پرسیارم لە زەمخشري کرد دەربارەی قاچی کەبڕابوو ، ئەویش فەرمووی منداڵ بووم یاریم بە چۆلەکەیەک دەکرد و قاچیم بڕی داکیشم بە توڕەییەوە پێی گوتم یاخوا خوا قاچت ببڕێت کوڕم .

کاتێک گەورە بووم قاچم لە سەرمای بەفردا سڕبوو خوێنی بۆ نەچوو بڕدرایەوە.


📝تاریخ الإسلام ١١/٧٩٧📝

ئامۆژگاریەک بۆ دایکان

دوعا کردن لە منداڵان کارێکی هەڵەیە ئەوەی ڕاستە ئەوەیە لەو کاتانەدا دوعای بەخێریان بۆ بکەی و بڵێی؛ خوا سەلامەتت کات کوڕم، خوا هیدایەتت بدات کوڕم، نەک ئەوەی بڵێ ملت بشکێت یان خوا بتباتەوە یان لەناو چیت بمریت یان واو وات لێبێت.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🐜ئایا بونی مێرولە لەماڵدا بەڵگەیە لەسەر بونی سحر لەوماڵەدا و حوکمی کوشتنیان چیە....🐜


🐜پرسیار : مێرولەیەکی زۆر لەماڵماندا هەیە ، کەسانێکیش هەن کەوا دەڵێن بونی مێرولە لەماڵدا هۆکارەکەی بونی سحرە لەوماڵەدا  ئایا دروستە بیان کوژین یان چارەسەر چیە ؟؟



🐜وەڵام :

سەرەتا مێرولە یەکێکە لەو گیاندارو حەشڕاتانەی کەوا زکرو تەسبیحاتی خودا دەکات ،پێغەمبەری خودا  ڕێگری کردوە لەکوشتنیان هەر بۆیە نابێت بیان کوژیت تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کەوا ڕێگاکانی تر بەکار بهێندرێت لەبەرامبەریاندا بۆ ئەوەی لەم ماڵە دەربچن هەروەک بەپێی تەجروبە سەلمێندراوە دوای خوێندنی آية الكرسي و سورەتی الفلق  ، الناس دواتر ڕۆشتون کە ئزنیان بدەیت پیان بڵێیت بڕۆن چونکە دەکرێت جار وایە بەهۆی جنۆکەوە بێت هەروەک زانای بەڕێز شێخ سلیمان الرحيلي باسی کردوە ، وە ئەگەر مێرولە بێ زیان بوو لەماڵدا و زەرەری نەدا نابێت بکوژرێن و ئەزیەت بدرێن بەڵام ئەگەر ئازار دەربن وە ئەزیەتی ماڵ  ومنداڵ خواردن و خواردنەوە بکەن دوای ئاگادار کردنەوەیان یان گرتنی کونەکەیان ئەوا دروستە مادام زەرەرو زیان دەدەن .


🐜ئایا خوێندنی سوڕەتی " النمل " هۆکارە بۆڕۆشتنی مێرولە لەماڵدا ؟


🐜خوێندنی ئەم سوڕەتە لە ئایەت و فەرمودەو قسەی سەلەف باس نەکراوە  کەهۆکار بێت بۆ ڕۆشتنی مێرولە لەماڵدا .


🐜ئایا بونی مێرولە هۆکارە بۆسحر ؟؟

🐜 بونی ئەم بیرو باوەڕە کەوا بونی مێرولە لەماڵدا هۆکاری بونی سحرە هیچ ئەصڵ و بنەمایەکی نیە هەروەک شێخ ابن بازو ابن العثیمین باسیان کردوە بۆیه نابێت ئەو بیروباوەڕەمان هەبێت لەبەرامبەر بونی مێرولەدا لەماڵدا کەهۆکاری سحرو جادو بێت ئەم بیرکردنەوەیە خوڕافی و دورە لەڕاستی

والله ٲعلم


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی نوێژ کردن لەناو پۆشاکێک کە لە کاتی سووری مانگانەدا ئافرەتان لەبەریان بوە...


پرسیارئایە ئەگەر ئافرەت لە سوڕی مانگانە تەواو بوو دەتوانێت بەو جل و پۆشاکەوە نوێژ بکات کە لە فەترەو کاتی سوڕی مانگانەدا لەبەری بووە یان دەبێت بیشوات پاشان لەبەری بکاتەوە ؟


وەڵام ئافرەت کاتێک کە لە سوڕی مانگانە تەواو دەبێت لەسەریەتی و واجبە کەوا خۆی بشوات بە بەڵگەی ئەو ئایەتە: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ). تا خۆی نەشوات نە نوێژی جائیزە نە سەرجێی کردن لەگەڵیدا .

سەبارەت بە جلەکانی، ئەگەر لەو فەترەیەدا خوێنی بەرکەوتبێت ئەوا دەبێت بیشوات ئەگەر نا ئەگەر تەنها عارەقیشی کردبێت ئەوا بە پاک هەژماردەکرێت.

بەم شێوەیە ئەو جلانە جائیزە نوێژیان پێ بکرێت بەڵام ئەگەر خوێنی بەرکەوتبوو دەتوانێت تەنها شوێنی خوێنەکە بشوات یان هەمووی بشوات مەرج نیە جلەکانی بگۆڕێت ئەگەر خوێنی بەر نەکەوتبوو.


📖پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️نوسەری ڕووسی فیودور دوستویفسکی دەڵێ

دایکم هەمیشە پێمانی دەگووت؛ کاتێک باوکتان لە دەرەوە دەگەڕێتە زۆر بە ڕوویدا پێبکەنن چونکە دڕندەکانی دەرەوە زۆر بێویژدانن منداڵەکان وێران دەکەن .

مەبەست لەم قسەیە ئەوەیە ئەوان لەدەرەوە هلاک و ماندوبێزارن کەدێنەوە ماڵ بۆ اسراحەت و ئارامی دێنەوە نەکەن کارێک بکەن توڕەیی و ناڕەحەتی دەرەوەش بهێنێتەوە ماڵەوەو بەسەرتاندا بیڕژێت....

جیاوازی نێوان دایک و باوک!

دایکت نۆ مانگ لە زگی هەڵتدەگرێت

باوکت تا ژیان ماو  هەڵتدەگرێت و هەستی پێ ناکەیت.

دایکت دڵنیا دەبێتەوە  لەوەی کەوا برسی یاخود نا

باوکت فێرت دەکات کەوا برسی نەبی... بەڵام هەستی پێ ناکەیت

دایکت لەسەر سنگی داتدەنێت دەی بینیت

باوکت لەسەر پشتی داتدەنێت هەتا لەژیان ماوە بەڵام نای بینیت

خۆشەویستی دایک لە سەرەتای لەدیاکبوونەوە هەستی پێ دەکەیت

خۆشەویستی باوک کاتێک هەست پێ دەکەیت کە خۆت دەبیت بە باوک... ئارام بگرە بەئارامگرتنێکی جوان 

دایکت بە پارە ناکڕدرێت

باوکیشت دووبارە بوونەوەی نیە لەم ژیانەدا

کاواتە لەدەستیان مەدە ....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت کە لە جەنابەتدا بێت شیر بداتە منداڵەکەی ؟

وەڵام : شیرپێدانی منداڵ  لەکاتی لەشگرانی و جەنابەتدا یان کە لە سوڕی مانگانەدابێت و شیر بە منداڵەکەی بدات دروستەو هیچ لە مەدانیەو ئاساییە .

الموقع الرسمي للشيخ ابن باز .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
👍👍👍👍


▫️ بیدعەی مەولود
ـــ  مامۆستا رمضان شکور رحمە اللە

🔸Sheikh Ramadan Shikur #may_Allah_have_mercy_on_him_and_forgive_him.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵیک تایبەت بە وتار و کورتـــە
وتار و وانەکان و ئامۆژگاریەکانــی
مامۆستا رمضان شكور رحمە اللە
ـJOIN کەنالەکە بکە .

www.tg-me.com/ramazanshakor
┗━•◉•🌸◉•━━━┅┄
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بەکورتی تاوانی نهێنی چیە؟

ئەو تاوانانەن کە دەترسی لەوەی خەڵکی بیانبینێت بەڵام ناترسی لەوەی کە خودا دەی بینێت...

رسول الله فەرموی کەسانێک هەن لەئوممەتەکەمدا لەڕۆژی دوایی چاکەکانیان وەک کێو وان بەڵام خودا دەیکاتە تۆزی بەربا...

هاوەڵەکان فەرمویان کێن ئەوانە ؟ بۆمان وەصف بکە ؟

ئەویش فەرموی کەسانێکن نوێژو شەونوێژیش دەکەن وەک ئێوە ...

بەڵام کاتێک تەنها دەبن و تاوان و حەرامیان بۆ دێتە پێش ئەنجامی دەدەن لەپەنهانیدا...

ترسناکترین فەرمودەیە تائێستا بینیبێتم والله....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ لەدەستی مەدەن ئەم فەزڵ و گەورەییە

أم حبیبە ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت؛ گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو فەرمووی:

هەر کەسێک لە ڕۆژ و شەوێکدا دوازدە ڕکاعەت نوێژی سوننەت بکات ماڵێکی بۆ بونیاد دەنرێت لە بەهەشتدا.

زانای ناودار صالح فوزان دەفەرمووێت دوازدە ڕکاعەتەکەش ئەوانەن:

«چوار ڕکاعەت پێش نوێژی نیوەڕۆ

«دوو ڕکاعەت دوای نوێژی نیوەڕۆ

«دوو ڕکاعەت دوای نوێژی مەغریب

«دوو ڕکاعەت دوای نوێژی عیشا

«دوو ڕکاعەت پێش نوێژی بەیانی

کۆشکێکی لە بەهەشت بۆ دروست دەکرێت

ئەوەش پاداشتێکی زۆری هەیە کە لەگەڵ واجبەکاندا دەکرێت.

وە لە هەموو کاتێکیشدا بەردەوام بوون لەسەری پێویستە ، تەنها لە کاتی سەفەر نەبێت لەبەر کورتکردنەوە و کۆکردنەوەی نوێژەکان.


📖تسهیل الإلمام ٢/٣٤٩📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
چارەسەری قورس بونی زەواج لە کچان و کوڕاندا...


سەرەتا زەواج ڕزقێکی پەروەردگارە وەزەواج لەدەستی پەروەردگارە هەیە زوو ژن دەهێنێت هەشە درەنگ هەیە زوو شودەکات هەیە درەنگ مەرج نیە ئەو کەسەی ژنی نەهێناوە یان شوی نەکردوە مەرج نیە عقوبەی خودا بێت بەڵکوو لەوەیە نعمەتێک بێت بۆی ، دەیان ئافرەت دوای ئەوەی بەدڵی خۆیان شویان کردوە ئێستا پەشیمانن سەد خۆزگە دەخوازن کەشویان نەکردبا ...

بەڵام قورس بونی پرۆسەی زەواج ئەگەر بەم جۆرەی خوارەوە بوو جێگەی پرسیارو تێڕامانە ...

هەندێک لە کچ و کوڕان شەکوا دەکەن کە زەواج زۆر لەسەریان قورسە بەجۆرێک پێش هاتنە پێشی لایەنی بەرامبەر ئامادەن بۆ شوو کردن بەڵام کاتێک کەسەکە دێتە پێش ساغ نابنەوە دودڵ و ڕاڕان دوای ڕەت کردنەوەش پەشیمان دەبنەوە یان کوڕێک دەچێتە داوای کچێک بەدڵیەتی کەچی بەبێ هۆ پەشیمان دەبێتەوە بە بیانوی جیواز جیاواز ئەم حاڵەتەش جارێک و دوان نیە بەڵکوو چەندین جار لەهەردوو ڕەگەز ڕودەدات هەرکاتێک ئاوا بوو ئەوا پێویستە ئەم جۆرە کەسانە دوعاوزکرو پاڕانەوە بکەن وە ڕقیەیان بۆ بکرێت چونکە جنۆکە لەحاڵەتی ئاوادا دەبێتە هۆکار ...

گەر توانیت خۆت چارەی خۆت بکە بەخوێندنی سێ قولەکان سێ جار و حەوت جار سوڕەتی فاتیحاو ئایەت الکرسی و خوێندنی ئایەتی 102 لەسوڕەتی بەقەڕەدا لاپەرە16 وە خوێندنی سوڕەتی الشرح و سوڕەتی الجن بەسەر ئاوێکدا خۆ پێ شۆردنی و خواردنەوەی ...گوێ گرتن لەم ڕوقیەی خوارەوە ....پەیوەست بون بەکردنی نوێژەکان لەکاتی خۆیدا وە زکرەکانی بەیانیان و ئێواران و دوای نوێژەکان و پێش خەوتن ، وە خوێندنی ئەم چەند زکرە و دوبارەکردنەوەی زۆر

۱- لا إله إلا الله .
۲- أستغفر الله وأتوب إلیك.
۳-لاحول ولا قوة إلا بالله .
٤-صەڵاوات لەسەر پێغمبەر صلی الله علیه وسلم .

تێبینی / ئەگەر هەر باش نەبویت و حاڵەتەکەت هەر مایەوە بچۆ لای مامۆستایەکی زۆڕ سیقە کە لەسەر سوننەت بێت هەرگیز مەچۆ لای کەسی نوشتەچی و فاڵچی و ساحر کەسحرو ئەوانە کوفرن باوڕبون پێیان کوفرە پێش چونت بۆلای هەر مامۆستایەک خۆت ڕوقیە بۆ خۆت بکە گەر پێویست بوو پاشان بچۆ لای کەسێک وەباشترین شتیش ڕشانەوەیە بەئاوی ڕوقیە هەموو ئەوانەی سەرەوە بخوێنە بەسەر پێنج لتر ئاودا زەیتی زەیتون و هەنگوین و سدرو ڕەشکەو تۆزێک مسکی ڕەشی لەگەڵ تێکەڵ کە دوای خوێندنی ڕوقیەکە بەسەریدا بیخۆوە پاشان خۆت دەڕشێتەوە بەڵام نابێت ژەمی پێشتر نانت خواردبێت والله ٲعلم


ئەم ڕێگایەی سەرەوە تەنها تەجروبەیەکە کە کەسانێک لێی سود مەند بون شیفاش لای خودایە ...

https://youtu.be/UFi9Ayqtb0Y
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سبەی هەینیە، صلاوات لەبیر مەکەن

ئەگەر ووشەکان بۆنیان هەبـووایـە
صلاوات خۆشترین بۆنی هەبـوو

‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
⚪️حوکمی ئەو کرێمانەی کە ئافرەتان بەکاری دێنن بۆ سپیکردنەوەی جەستەیان، ئایا هیچی لەسەر هەیە؟

ئەگەر سپیکردنەوەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت ئەوا ئاساییە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاریەک بێت کە هەتا هەتایە رەنگی پێستی بگۆڕێت و دەستکاری کاری خوا بکات ئەوا جائیز نییە.

لەم کۆتاییانەدا جۆرە دەرمان و بەرهەمانێک دەرکەوتوون کەوا ئافرەتانی ئەسمەر سپی دەکەنەوە بە شێوازێکی هەمیشەیی ئەوە جاییز نییە پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەتی لێ کردوون، بەڵام ئەگەر تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنێکی ڕووخساری یاخود شوێنە هەستتارەکانی سپی کاتەوە ئەوا ئاساییە و گوناهبار نابێت.


📖فەتواکانی نور علی الدرب📖

تێبینی / کەواتە ئەو دەرزی و دەرمانانەی کە بۆ سپی کردنەوەی هەتاهەتایی بەکاردەهێندرێت دروست نین وە بەومەرجەش کە نامەحرم نەی بینێت ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
حوکمی کون کردنی گوێ و لوت ...یان کونکردنی گوێ لەکونێک زیاتر....

پرسیار : حوکمی کون کردنی گوێ یا لوت بەمەبستی جوانی و جوان کاری چی یە ؟؟

وەڵام :

قسەی ڕاست و دروست لەسەر کون کردنی گوێ ئەوەیە کەدروستە، چونکە ئەمە شتێکە کە مەبەست پێی خۆڕازاندنەوەیە کە ڕێگە پێدراوە، وە لە خێزانەکانی صەحابەوە هاتوە کە گوێیان کون کردوە گوارەیان لەگوێ کردوە، ئەم ئازار دانەی جەستەش ئازار دانێکی کەم و سادەیە، وەهەر کاتێکیش لە تەمەنێکی بچوکیدا گوێ کون بکرێت چاک بونەوەی بەشێوەیەکی خێرا ڕودەدات.



تێبینی:
1-کون کردنی لوت لای زانایان خلافی تێدایە هەندێک لەزانایان دەفەرمون دروستە هەندێکی تریش دەفەرمون دروست نی یە بەڵام بۆ مەبەستی جوانی و خۆ ڕازاندنەوە دور لەچاوی نامەحرەم دروستە والله ٲعلم

2-کون کردنی زیاتر لەکونێک لەگوێچکە بۆ مەبەستی دانانی گوارەو جوان کاری دروستە .

3-لەهەردو حاڵەتەکەی سەرەوە دا بەهیچ جۆرێک دروست نیە پیاوانی نامەحرەم ئەم کەسە ببین کە ئەم شتەی کردوە


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
حوکمی ئاهەنگەکانی حەفلەی دەرچون ( تخروج) لەزانکۆو پەیمانگاکان....

یەکێک لە خرابترین ئەو شتانەی کە ئێستا ئێمە کەوتوینەتە ناوی لەم سەردەمەی خوماندا ئەوەیە ، ئاهەنگەکانی دەرچون ( لە کۆلێژەکان)  پریەتی لە تێکەلاوی نێوان کچ و کورەکانی موسڵماناندا..

بێگومان حەفلەکانی تخروج ڕۆژی ئاهەنگێڕان بەو شێوازەی کە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت لەزانکۆو پەیمانگاکاندا ناشەرعی و تاوانن ، بەتێکەڵ بون و شایی و گۆرانی و تێکەڵاوی و جل وبەرگی تەسک و تەنک و کورت و خۆڕازاندنەوەو بۆنخۆش کردن کەبەداخەوە حوکمیان گەورەو ترسناکە...


ئاهەنگەکانی دەرچون زورێکیان پڕن لە تاوان و سەرپێچی ، دەبینین کە هەندێ لە کچەکان کە پەیوەستن بە شەریعەت وە خواترس ناسراون ، کە چاویان ئەپاراست لە سەیرکردنی حەرام و دوربون لەوەی کە دەنگییان ناسک کەن لەگەل پیاوانی نامەحرەمدا  و خۆیان بەدوور دەگرت لە تێکەڵاوی  لە گەڵ پیاوان  و خۆڕوت کردنەوە و دەرخستنی جوانی و زینەتی خۆیان ..

بەڵام دەیان بینی کە کاتی ئاهەنگی دەرچونیان هات  بە تەواوی خۆ ڕازاندنەوە و بە جوانی  و خۆڕوت کردنەوە  دەرئەکەون وە تێکەڵاوی پیاوان دەبن ..یان سەرەڕای ئەوەش دەبینی لەنج و لار دەکات  و سەما دەکات لە بەرامبەریان کەحەڕام و تاوانی گەورەن......



بەڵام : ئەگەر لەڕۆژی تەخەروجدا ئەگەر ئەو خوێندکارە لەگەڵ خانەوادەکەیدا دڵخۆشی خۆیان دەرببڕن گوڵ و دیاری و شیرینی پێشکەش کەن ئاساییە دور لەتێکەڵاوی و تاوان و سەرپێچی و نامەحرەم ....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
حوکمی نوێژ کردن بە قات و بێجامەوە ...


پرسیار : دروستە بۆ ئافرەت لەماڵەوە نوێژ بکات بە قات و بێجامەوە قژی داپۆشێت دور لەچاوی نامەحرەم ؟



وەڵام : بێگومان نوێژ دوەم ڕوکی ئسلامە هەر بۆیە نەکردنیشی کوفرە ، وە خۆ داپۆشین بۆ نوێژ فەڕزو واجبە ، بەڵام ئەو پۆشاکەی کە دەپۆشرێت بۆ کاتی نوێژکردن پێویستە تەواو فراوان بێت و جسم و قەبارەی لاشە دەرنەخات ، وەنابیت تەنک بێت ڕان و قاچی تێدا دەربکەوێت بەتایبەت ماکسیەتەنکەکانی هاوینە ، وە پۆشینی قات و بیجامە بۆ نوێژ دروست نیە چونکە مەرجە شەرعیەکانی تێدا نیە بەهەمان شێوەش پانتۆڵ و شانتۆڵ و کابۆش هەمان حوکمیان هەیە ، بۆیە ئافرەتان لەسەریان پێویستە لەکاتی نوێژدا تەواو داپۆشراوبن ، وە ئەگەر ئافرەتێک پۆشاکێکی وای لەبەربوو کە شایستە نەبوو ئەوا پێویستە جلی نوێژ بکاتە سەری والله ٲعلم .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
حوکمی ئەو دەنگ و هەوایەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت....



پرسیار : ئایە ئەو دەنگ و هەوایانەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت دەست نوێژ دەشکێنێت ؟


وەڵام : نەخێر ئەمە دەست نوێژ ناشکێنێت ، چونکە لەشوێنی پیسەوە دەرناچێت وەک ئەوەی کە لە دواوەی مرۆڤ دەردەچێت و پیسە ، بۆیە ئەو دەنگ و هەوایانەی کەوا لەدامێن دەر دەچن دەست نوێژ ناشکێنێت .



بەدەست کاریەوە لە "فتاوى ابن عثيمين" بەڕەحمەت بێت وەرگیراوە (4/147) .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
حوکمی فەحسی داخلی دامێنی ئافرەت ...

پرسیار : ئایە فەحسی داخلی کە لەڕێگەی دامێنەوە دەکرێت خۆشۆردن واجب دەکات ؟


وەڵام : سەرەتا فەحسی داخلی کە لەڕێی دامێنەوە دەکرێت چ بە جهاز بێت یاخود لەلایەن مامانو دکتۆرەوە کە بە دەست دەکرێت ئەم جۆرە فەحسانە پێویستە تەنها بۆ زەڕوڕەت بکرێن وە بەمەبەستی علاج و چارەسەر ، بەهیچ جۆرێک دروست نیە و حەڕامە لای پیاو بکرێت ، وە خۆشۆردن واجب ناکات واتا هەر کات ئەم فەحسە کرا پێویست بە خۆشۆردن ناکات والله ٲعلم.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
حوکمی ئەو تەڕایو شێداریەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت....



پرسار : ئایە ئەو تەڕایو شێداریەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت پۆشاک پیس دەکات ؟ پێویست دەکات ئەو پۆشاکە بشۆردرێت یان خۆی بشوات ؟


وەڵام : هەر چەندە ئەم بابەتە بابەتێکی خلافی نێوان زانایانە و ڕاجیاوازی لەسەرە بەڵام والله ٲعلم قەولی ڕاست و ڕاجح ئەوەیە کە پاکەو پێویست بە پاک کردن و شۆردنی ئەو شوێنە ناکات ، واتا پێویست بەشۆردنی جل و بەرگ ناکات ئەمەش قسەی ئیمامی أحمد و أبو حنیفة و قەولێکی امامی شافعیە کە ئیمامی نەوەوی بەڕاستی داناوە وە لەم سەردەمەشدا قەولی ابن عثیمین بەڕەحمەت بێت .

بەڵام جگە لەو شێداریە ئاوەکانی تر وەک میزو مەذی و وەدێ کەدو ئاوی لنجن ئەمانە پیسن و پێویست بە شۆردنی ئەو شوێنە دەکات کەبەری دەکەوێت



تێبینی : تەڕایو شێداری
دامێنی ئافرەت خۆشۆردن واجب ناکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
2025/02/06 19:00:35
Back to Top
HTML Embed Code: